لەبارەی کارتی نیشتمانییەوە بڕیاردرا

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت لە سەرەتای مانگی نیسانەوە بەڵگەنامە كۆنەكان لە عێراق كاری پێناكرێت، ئاماژەی بەوەکرد زیاتر لە 36 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی بە هەرێمی كوردستانیشەوە كارتی نیشتمانیان بۆ دەرهێنراوە.

عەبدولئەمیر شەممەری, وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند "زیاتر لە 36 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی بە هەرێمی كوردستانیشەوە كارتی نیشتمانیان بۆ دەرهێنراوە و لە سیستمی كارتی نیشتمانیدا تۆماركراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە سەرەتای مانگی نیسان بەڵگەنامە كۆنەكان لە عێراق كاری پێناكرێت، هەروەها لە ئایندەدا كارتی نیشتمانی لە بری كارتی دەنگدان بەكاردەهێنرێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار