نێچیرڤان بارزانی: مردنی سەرۆک کۆماری ئێران زيانێكى گه‌وره‌يه بۆ كۆمارى ئيسلامى و گه‌ل و دۆستانى

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و ئاماژە بەوەدەکات، مردنی سەرۆک کۆماری ئێران خه‌مێكى به‌ ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه بۆ كۆمارى ئيسلامى و گه‌ل و دۆستانى.

ئەمڕۆ دووشەممە، 20ی ئایاری 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران، وەزیری دەرەوە و حەوت کەسی دیکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "هه‌واڵى به‌ ئازارى گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و خوالێخۆشبوو حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ و ژماره‌يه‌ك له‌ ياوه‌رانيان له‌ رووداوى تێكشكانى هێليكۆپته‌ره‌كه‌ياندا، له‌ ناخه‌وه‌ دڵته‌نگ و خه‌مبارى كردين".

ئاماژەی بەوەکردووە، "له‌م كاته‌ سه‌خت و دژواره‌دا له‌ دڵه‌وه‌ هاوخه‌مى و هاوسۆزيى قووڵمان له‌گه‌ڵ ڕابه‌رى كۆمارى ئيسلامى سه‌يد عه‌لى خامه‌نه‌يى و سه‌ركردايه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى ئێرانى دۆست و دراوسێ و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كانياندا ده‌رده‌بڕين. له‌ خواى مه‌زن داواكارين گيانى خوالێخۆشبووان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت".

دەشڵێت، "مردنی سەرۆک کۆماری ئێران خه‌مێكى به‌ ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه‌ بۆ كۆمارى ئيسلامى و گه‌لى موسڵمانى ئێران و دۆستانى، به‌ڵام دڵنياين گه‌لى جوامێرى ئێران و كۆمارى ئيسلامى ئه‌م كۆسته‌ش تێده‌په‌ڕێنن. خواى مه‌زن يارمه‌تيده‌ر و پارێزه‌رى هه‌مووان بێت و يادى خوالێخۆشبووان به‌ خێر".

دوێنێ یەکشەممە 19ی ئایاری 2024، هەلیکۆپتەرە تایبەتەکەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە پارێزگای ئازربیجانی رۆژهەڵات کەوتەخوارەوە و تێکشکا دوای نزیکەی 20 کاتژمێر گەڕان توانرا هەلیکۆپتەرەکە بدۆزرێتەو، بەڵام بەهۆی رووداوەکەوە سەرۆک کۆماری ئێران و ئەندامانی شاندی یاوەری گیانیان لەدەستدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار