خشتەی بودجەی ساڵی 2024ی لە حكومەتەوە گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

خشتەی بودجەی گشتی ساڵی 2024ی لە حكومەتەوە گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بڕیارە بەم نزیکانە بخرێتە بەرنامەی كارەوە بۆ تاوتوێكردن و پەسەندنکردنی.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئایاری 2024، سەفوان بەشیر، سکرتێری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، "خشتەی بودجە لە حوکمەتەوە گەیشتووە و رەوانەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنە نوێنەران کراوە بۆ تاوتوێکردن و پەسەندکردنی".

 ئەمەش لە کاتێکدایە 12ی ئایاری 2024 نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، لە كۆبوونەوەكەدا بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەنگ لەسەر خشتەی بودجەی 2024 دراوە و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەكەن، بۆ ئەوەی دوای گفتوگۆ و تاوتوێكردنی، پەسەندی بكات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار