شەش رێکار بۆ رێگریکردن لە تای خوێنبەربوون راگەیەنرا

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی
 

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە پێناو رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون ژمارەیەک رێکاری بۆ رێگریکردن لە نەخۆشیەکە بڵاوکردەوە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان لە نەخۆشیەکە شەش رێکاری راگەیاند.

وەزارەتی کشتوکاڵ ئەوەی خستووەتەڕوو، پێویستە سەربڕینى ئاژەڵان لە سەربڕخانە فەرمییەکان بێت و بەپشکنین و مۆری فەرمی ڤێتەرنەری بکەوێتە بازاڕ و سەربڕین لە سەر رێگە و شەقام و لاکۆڵانەکان قەدەغەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پشکنینى پێش سەربڕین و دوای سەربڕین بۆ ئاژەڵەکان بکرێت بەمەبەستی دڵینابوون لە تەندروستییان، هەروەها پێویستە رێکارە تەندروستییەکان لە پۆشینی جلوبەرگی تایبەتمەند و بەکارهێنانى کەلوپەلی سەربڕین لە سەربڕخانەکان رەچاو بکرێت.

وەزارەتی کوشتوكاڵ هەر لە راگەیانراوەکەدا باسیلەوەکردووە، پێویستە لە خاڵە سنوورى و فڕۆکەخانەکان، پشکنینی ورد بۆ ئەو ئاژەڵانە بکرێت کە دێنە ناو هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستییان.

هەر لە راگەیانراەکەشدا هاتووە، وەزارەت رێکاری پێویست دەگرێتە بەر بۆ مەبەستی دابینکردنی دەرمانی شووشتنی ئاژەڵ بۆ لەناوبردنی مشەخۆر 'قڕنە' کە هۆکاری سەرەکیی گواستنەوەی ڤایرۆسی نەخۆشی تای خوێنبەربوونە لە نێوان ئاژەڵەکان و ئەم هەڵمەتە هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

کۆتا رێکاری وەزارەتی کشتوکاڵ بریتییە لە کۆنتڕۆڵکردنی دیاردەی بازرگانیی ئاژەڵان بە شێوەی نافەرمی لە  دەرەوە و ناو هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ، هەروەها ڕێگەگرتن لە هێنانی ئاژەڵی ئەو پارێزگایانەی کە نەخۆشییەکە تیایاندا بڵاوبووەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار