کەسێک لە گەلی عەلی بەگ خنکا
.jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەلی عەلی بەگ لە سنووری ئیدارەی سۆران کەسێک خنکا کە خەڵکی کفریە و بە مەبەستی گەشت هاتوونەتە ناوچەکە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی تەموزی 2024، رەوند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی سۆران بە هاوڵاتی راگەیاند، "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک کە خەڵکی قەزای کفریە بە مەبەستی گەشت لەگەڵ چوار هاوڕێی سەردانی ناوچەکەیان کردبوو لە گەلی عەلی بەگ خنکا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو کەسەی خنکاوە ناوی (زیاد عەبدولقادر)ە و تەمەنی 49 ساڵە بە ڕەگەز تورکمانە و دانیشتووی شاری هەولێرە لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە و تیمەکان سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەکەین".

بابهتی پهیوهندیدار