سبەی ١٥ شوێن مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن
یەک مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردۆتەوە، سبەی دووشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ١٥ شوێن مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن.
کە هەریەکە لە کاروباری کۆمەڵاتی و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، پەروەردە، تەندروستی، داد، ئەنجوومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، بازرگانی پیشەسازی، سامانە سروشتیەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار و پلاندانان، مووچە وەردەگرن.
هاوکات ڕۆژی سێشەممە، کە کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمە ١٢ شوێن مووچە وەردەگرن.
بابهتی پهیوهندیدار