کەشناسی هەرێم دۆخى کەش و هەواى ٢٤ کاتژمێرى داهاتووی ئاشکرا کرد

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

دەشڵێت، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

کەسناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٧ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٤ پلە دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار