116 هەزار قوتابی بەشداریی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 دەکەن

3 مانگ لەمەوپێش



 

ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12ی ئامادەیی خوێندنی ساڵی 2024-2025 بەڕێوە دەچێت، زیاتر لە 115 هەزار قوتابی لە بەشەکانی وێژەیی، زانستی، پیشەیی بەشداریی تاقیکردنەوەکان دەبن. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ـی حوزەیرانی 2025،  لە هەر چوار پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان 115هەزار و 787 قوتابی بەسەر دوو هەزار و17 هۆڵی تاقیکردنەوە دابەشکراون و بەشداری تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلە کۆتاکان دەبن.

بە گوێرەی خشتەی تاقیکردنەوەکان، کە وەزارەتی پەروەردە بڵاوی کردووەتەوە، هەفتەی دوو ڕۆژ تاقیکردنەوە دەکرێت.

هەروەها بەهۆی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، کە دەکەوێتەی حوزەیرانی 2025، تاقیکردنەوەکان ڕادەگیرێن و دوای ڕۆژانی پشووی  جەژن، تاقیکردنەوەکان دەست پێ دەکەنەوە.

ساڵی ڕابردوو 87 هەزار و 307 قوتابیی زانستی، 33 هەزار و 195 قوتابیی وێژەیی،  دوو هەزار و 513 قوتابیی پیشەیی بەشداریی تاقیکردنەوەکانی پۆلە کۆتاکانی ساڵی خوێندنی 2023- 2024یان کرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە، 1ـی حوزەیرانی 2025، کاتژمێر 4:30 خولەکی بەرەبەیان، بە ئامادەبوونی مامۆستا نەژاد عەبدوڵلا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی و لیژنەی تاقیکردنەوەکانی پارێزگای سلێمانی ڕایانگەیاند "دەست کراوە بە دابەشکردنی پرسیارەکانی یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی یەکەمی قۆناغی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانی."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی یەکەمی قۆناغی 12ـی ئامادەیی بەشی زانستی 19779 قوتابی و خوێندکار بەسەر 277 هۆڵی تاقیکردنەوە دابەش کراون و بەشی وێژەیی 5337 قوتابی و خوێندکار بەسەر 81 هۆڵی تاقیکردنەوە دابەش کراون و بەشی پیشەیی 1099 قوتابی و خوێندکار بەسەر 27 هۆڵی تاقیکردنەوە دابەش کراون.

هەروەها كۆی گشتیی دەكاتە 62215 قوتابی و خوێندکار کە بەسەر 385 هۆڵی تاقیکردنەوە دابەش کراون لە زۆربەی ناوچەکانی سنووری پارێزگاکە بەشداریی دەکەن؛ كە بە سەرپەرشتی 3081 سەرپەرشتیار و بەرێوەبەر و یاریدەدەر و چاودێر و كارگوزار هەروەها پێداوستییەکان بۆ تاقیکردنەوەکان دابین کراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار