نێچیرڤان بارزانی: خەبات و تێکۆشانى يه‌كێتى، شایستەی رێز و پێزانینە

3 مانگ لەمەوپێش



سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی 50 ساڵەی دامەزراندن و یۆبیلی زێڕینی یەکێتی لە بافڵ تاڵەبانی و سەرکردایەتیی حیزبەکە دەکات و دەڵێت، "كاروانى پێنج دەیە خەبات و تێکۆشانى يه‌كێتى، شایستەی رێز و پێزانینە".
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی رۆڵی مام جەلال دەڵێت، "لەم یاده‌دا بە رێزەوە دامەزرێنەری یەکێتی، خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی و هەموو ئه‌و شەهید و تێکۆشەرانه‌ بەبیر دەهێنینەوە کە لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، قوربانیيان بۆ ئازادى داوه‌‌". 
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "جەخت لە ئاماده‌يى و رۆڵی گرنگی یەکێتى لە پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌كه‌ينه‌وه‌. هیوادارین ئەم یادە ببێتە هاندەرێکی بەهێزى پته‌وکردنی یەکڕيزيى نیشتمانی و پێکەوەیی لەنێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان و پێکهاته‌کانی کوردستاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارييه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ کارکردنی هاوبەش له‌پێناو پاراستنی دەستکەوتەکان و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستاندا و دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلى كوردستان".
 
دەقی پەیامەکە:
 
بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
 
سڵاو و رێز..
 
له‌ یادی (50) ساڵەی دامەزراندن و يۆبيلى زێڕينى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، گه‌رمترين پيرۆزبايى پێشكه‌ش به‌ بەڕێزتان و سەرکردایەتی و تەواوی ئەندامان و جەماوەری یەکێتيی نيشتمانيى كوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
 
لەم یاده‌دا بە رێزەوە دامەزرێنەری یەکێتی، خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی و هەموو ئه‌و شەهید و تێکۆشەرانه‌ بەبیر دەهێنینەوە کە لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، قوربانیيان بۆ ئازادى داوه‌‌. كاروانى پێنج دەیە خەبات و تێکۆشانى يه‌كێتى، شایستەی رێز و پێزانینە.
 
جەخت لە ئاماده‌يى و رۆڵی گرنگی یەکێتى لە پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌كه‌ينه‌وه‌. هیوادارین ئەم یادە ببێتە هاندەرێکی بەهێزى پته‌وکردنی یەکڕيزيى نیشتمانی و پێکەوەیی لەنێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان و پێکهاته‌کانی کوردستاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارييه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ کارکردنی هاوبەش له‌پێناو پاراستنی دەستکەوتەکان و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستاندا و دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلى كوردستان.
 
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/6/1
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار