ئیلهام ئەحمەد: نابێت هەموو دەسەڵاتەکان لەدیمشق بێت

15 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بەرپرسى پەیوەندییەكانی دەرەوەی خۆسەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، جەختدەکاتەوە سوریا لە قۆناغێكی هەستیاردایە و نابێت هەموو دەسەڵاتەكان لە دیمەشق بێت، دەشڵێت ئامانجی سوپای سوریا ناڕونە و روداوەكانی سوەیداش سەلمێنەری پەرتەوازەیی دەسەڵاتی سوریایە.

ئیلهام ئەحمەد لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی خۆسەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، لە ئێستادا سوریا لە هەستیارترین قۆناغدایە و پێویستە بۆ دەربازبوون لە قەیرانەكان مافی سەرجەم پێكهاتەكان رەچاو بكرێت، خۆسەریش پشتیوانی لە حكومەتێكی نا ناوەندیی دەكات كە هەموو دەسەڵاتەكان تەنها لە دیمەشق نەبێت.

وتیشی، گفتوگۆكان بۆ بەشداری هەسەدە لە سوپای سوریا بەردەوامە، بەڵام ئامانج و پێكهاتەی ئەو سوپایە ناڕونە و پێویستە ناسنامە و ئەركەكانی رون بێت.

ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت هەمو چین و توێژ و كەمینەكانی سوریا هەست بە ئاسایش و سەقامگیریی لە سایەی سوپادا بكەن، چونكە روداوەكانی سوەیدا و چەند ناوچەیەكی تر ئاماژەن بە ناوڕونیی ئامانجی سوپا و هێزە ئەمنییەكانی سوریا.

راشیگەیاند، ئەمریكا رۆڵی گرنگی لە سوریا هەیە و هەوڵیش دەدەن پەیوەندییەكی باشیان لەسەر بنەمای لێكتێگەیشتن لەگەڵ توركیا هەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار