تا یەکشەمە بەرنامەى فۆرمی خۆراکی ئەلیکترۆنی ئەکتیڤە

دوێنێ



 

بەڕێوەبەرایەتى رێکخستنى پسووڵەى خۆراکى هەولێر ڕایدەگەیەنێت هەرچەندە وەزارەتی بازرگانی عێراق وادەی درێژکردنەوەی پڕۆسەی بەئەلیکتڕۆنیکردنی پسوولەی خۆراکی درێژنەکردەوە بەڵام تاو رۆژی یەکشەممە بەرنامەکە ئەکتیڤە و دەتوانن داخیلی سیستەمەکە ببن.

بەڕێوەبەرایەتى ناوبراو دەشڵێت ئەوانەی تا ئەمڕۆ خۆیان لەپڕۆسەی بەئەلیکتڕۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک داخیل نەکردووە با بەزووترین کات ناوی خۆیان و خانەوادەکەیان تۆماربکەن.

پێشتر رۆژى ٣١ - ٧ وەک  دوایین رۆژ بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی خۆراکی ئەلیکترۆنی دیاریکرابوو ئەوانەی فۆرمەکەیان پڕنەکردووەتەوە بەشەخۆراکی مانگانەیان رادەگیرێت.

رۆژى 3ـى حوزەیران، پڕۆسەى بە ئەلیکترۆنیکردنى فۆرمى خۆراکى هاونیشتمانییان لە هەرێمى کوردستان دەستیپێکردووە و وادەکەى لە یەکى ئاب کۆتایی دێت.

رۆژی یەکشەممەى ڕابردوو، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى لە وەزارەتى بازرگانى راگەیاند، لە هەرێمى کوردستان %78ـى هاونیشتمانییان فۆرمى ئەلیکترۆنى بەشەخۆراکیان پڕکردووەتەوە و داواشی لە هاونیشتمانییان کرد پەلە بکەن لە پڕکردنەوەی.

پاش یەکى ئاب، قۆناغى دووەمى پرۆسەکە دەستپێدەکات بۆ ئەوانەى منداڵەکانیان تۆمارنەکراوە یاخود ئەو کەسانەى کارتى نیشتمانییان تەواونەکردووە یان تازە هاوسەرگیریان ئەنجامداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار