وردەکارى کوشتنى کچێک لەلایەن برایەکیەوە ئاشکرا کرا

2 كاتژمێر لەمەوپێش



پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێک خۆى رادەستى هێزەکانى پۆلیس کردووە، کە هەستاوە بە کوشتنى خوشکەکەى خۆى.

ڕووداوەکە نیوەڕۆى ئەمڕۆ گەڕەكی شێخ عەبدولقادرى چوێسە لەشاری سلێمانی روویدا و بە گوێرەى قسەى کەسە نزیکەکانى، ئەو ژنەى کوژراوە، کارمەندى هێزێکى ئەمنى بووە لە هەولێر دەوامى کردووە

دەقى ڕاگەیەندراوەکەى پۆلیس..

لەسەر دۆسیەی كوشتنی خوشكەكەی خۆی ، تۆمەتبارێك خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد
دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی ئاگادار كرایەوە لە بوونی ڕوداوێكی كوشتن لە گەڕەكی شێخ عبدالقادری چوێسە لەشاری سلێمانی ، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو كەشف و هێڵكاری شانۆی تاوان ئەنجامدرا.

بەبڕیاری بەڕێز دادوەر هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ، پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی و مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار ، سەرئەنجام تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد .

لە ئێستادا تۆمەتبار ( ت ، س ،أ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەتۆمەتی كوشتنی خوشكەكەی خۆی ، بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار