پۆپۆلیستی ترەمپ و سەردەمی پووچگەرایی

2 كاتژمێر لەمەوپێش



ئامادەكردنی: سیروان حەمەڕەشید

ترەمپ یەکێکە لەو سەرکردە ئەمریکییانەی لەنێوەند سیاسیەكانی دونیادا زۆرترین مشتومڕی لەسەرە، دیارە ئەمەش پەیوەستە بەوەی كەدیاردەی ترەمپنیزم لە فەزایی سیاسی ئەمریكا و دونیای  ململانێ نێودەوڵەتی و دونیای پووچگەرایدا دیاردەیەكی نوێ و نامۆیە، بێگومان ئەمەش پەیوەستە بەکارلێک و  داینامیكی و  سایكۆلۆژیای كەسێتی "تڕەمپ"ەوە، لەهەردوو خولی سەرۆکایەتییەكەیدا بووە وەرچەرخانێکی دەگمەن ودیاردەیەكی نامۆ بەسیاسەتی ئەمریكا و نێودەولەتی، چونکە گۆڕانکاری بنەڕەتی و ڕیشەیی لەسیاسەت و ململانی نێودەوڵەتی و خودی ستراتیژ و گووتاری ئەمریكادا هێناوە، بەجۆریك جیهانی خستۆتە بەردەم هەڵگیرسانی جەنگێكی مەترسدار و كاولكاری. 

سیاسەتەکانی ترەمپ تەنها دەستکارییەکی کاتی نەبوو، بەڵکو هەڵگری گوتارێکی جیاواز بوو لە چەمکە باوەکانی دەستەبژێری تەقلیدی، كاتێك ترەمپ هاتە سەر دەسەڵات  پێچەوانەی زۆربەی سەرۆکەکانی پێش خۆی بوو، ئەمەش بەرئەساسی پاڵنەری دەروونی، کەسی و هەستکردن بە لوتبەرزی   وەك كەسی پیرۆز وباڵا بەسەر سەرۆکەکانی پێشوویدا.
بێگوان ئەمەش لە ڕێگەی دیدگای "تڕەمپ"ەوە بۆ سروشتی گۆڕانكاری سیاسی و ستراتیژییەکان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، پرنسیپگەلی خستەڕوو، وەک "پاراستنی ئابووری" لە پلەی یەکەمدا، بابەتە سیاسی و ستراتیژییەکان لە پلەی دووەمدا. ئەم دیدگایەی ترەمپ بریتییە لە بەرزكردنەوەی كۆمەڵێك دروشمی نوێ وەکو: "ئەمریکا لەپێش هەمووانەوە"  ، "با ئەمریکا بکەینەوە بە مەزن" و  "ئاشتی لە ڕێگەی "هێزە"وە

ترەمپنیزم  تەنها دیاردەیەکی ئەمریکی نییە، بەڵکو بەشێکە لە شەپۆلی پۆپۆلیستی وهیچ وپووچی  کە بەشی هەرە زۆری  وڵاتی جیهانی گرتووەتەوە، هەڵبەت دیاردەی پۆپۆلیزم لەسەر ئاستی جیهان و کاریگەرییەکانی لەسەر ململانێ و ئاسایشی جیهانی داناوە، دیدیگای تڕەمپ بۆ سیاسەتی دەرەكی ئەمریكا بریتییە لەدانانی ئەولەویەتی ڕەهای میكانیزم و ئامرازەکانی هێزی ڕەقی ئابوورییەوە (باجی گومرگی، جەنگی بازرگانی، باڵادەستی سەربازی).

هەروەها ڕەهەندێكی دیكەی ترەمپنیزم لەسەر ئاستی کەسی بەهۆی ئەو  پاشخانە بازرگانی و کلتوورەی سیاسیەكەیەوەی کە لە هەوڵەکانیدا بۆ بەهێزکردنی سەروەری نەتەوەیی و کەمکردنەوەی پابەندییە دەرەکییەکان ڕەنگیداوەتەوە، بەمەش سەردەمی ترەمپ نموونەیەكە بۆ لێکۆڵینەوە لە کارلێکی ئاڵۆزی نێوان بونیادە تیۆرییە گەورەکان و فاکتەرە کەسییەکان لە داڕشتنی ڕێڕەوی سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتێکی زلهێزدا.

لە ڕوانگەی تیۆرەكانی  پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە سروشت و خەسڵەتە کەسییەکانی تڕەمپ وەك بڕیاردەری سیاسی یەكەم و دوایەمین  ئەمریكا ڕۆڵ دەبینێت، لەخوولی یەکەم و دووەمی سەرۆکایەتییەکەی پاشەکشەیەکی ئاشكرای تیۆری لیبرالیزمی نیشاندا لە ڕوونکردنەوەی سیاسەتەکانی دەرەوەی ترەمپ، چونکە ئەم سیاسەتانە تێپەڕاندنی پابەندبوونی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانییە ستراتیژییەکانی ئەمریکایان پێوە دیارە.

لێکدانەوەی ئەو گۆڕانكارییەی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا لە سەردەمی سەرۆكایەتیەكەی (ترەمپ)دا ڕوویدا، پێویستە شیکردنەوە بۆ ئەو چوارچێوەیە بکەین کە دیدگای ئەو بۆ جیهان داڕشتووە، بەرمەبنای ئەو پاشخانەی لەبونیادی خێزانی و ئەزموونی كەسی و بازاڕ، دارایی و خانوبەرەدا تەنها پەیوەست نەبووە بەپاشخانی کەسییەوە، بەڵکو عەقڵییەتێکی "پراگماتی" داماڵراوی بەرهەمهێنا، کە نرخ و بایەخ بە سوودی ماددی و ئابووری و هەژمونخوازی بەسەر جیهاندا دەدات.

 ئەم  شیکردنەوەی دەمانگەێنتە ئەوئەنجامەی كەلە بونیادە کەسییەی تڕەمپ گۆڕان لەسەر كردار و حەزی بەردەوامی دەسەڵاتخوازی و سیاسەتی نەرێنی دەرەوەی ئەمریکا كردوە.
 تڕەمپ بەهۆی خەسلەتە دەروونییە تایبەتەکانی کە ڕەنگیانداوەتەوە لەسەر شێوازی بەڕێوەبردن و بڕیاردانی، پسپۆڕانی دەروونناسی پێیانوایە گوتارو هەڵوێست  و نووسینەکانی تڕەمپ شێوازێکی جێگیر لە "وێلبوون بەشوێن كەڵكەڵەی فراوانخوازی و هەژمونگەراییەوە  ئەمەش وێنا و جەهەری کەسایەتی ترەمپ دەخاتە ڕوو كەتەواو "نەرجسێیە "  بریتییە خۆبە فرعەونكردن و سەرۆكی ئەفسانەی و پاشای دارستان و پێی وایە بەدەستهێنانی دەستکەوتی سیاسی و ئابووری فەزڵەكەی دەگەرێنێتەوە بۆ توانای بێوێنە و کاریگەری  کاریزمایی بەسەر ملیۆنان ئەمریکیدا.
* مامەڵەکردنی ئیدارەی تڕەمپ لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکاندا   هەڵوێستێکی پەڕگیر لە بەرامبەر دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان هەبوو و پێی وابوو بڕیاری سەروەری ئەمریکا کۆت وبەند دەکەن. 

ڕەخنەی لە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی گرت و هەڕەشەی کشانەوەی لە (ناتۆ) کرد. ئەمە لەژێر دروشمی "ئەمریکا لەپێش هەمووانەوە" بوو، چونکە پێی وابوو ئەم دامەزراوانە زیان بە دیموکراسی و ئابووری ئەمریکا دەگەیەنن.

 * سیاسەتە ئابوورییەکان: بەهۆی پاشخانە داراییەکەیەوە، سیاسەتی دەرەكی ئەمریكا خواست و ویستی ئابووری و بەرژەوەندیخوازی داماڵراو لەهەموو بەها و ئەخلاقێكی سیاسی و مرۆی ڕێگەی "پاراستنی ئابووری"    گرتەبەر کە پشتی بە سەپاندنی باج و گومرگ دەبەست، تەنانەت بەسەر نزیکترین هاوپەیمانەکانیشیدا.

لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە بیردۆزی ڕیالیزم (كەتوار) بە تەواوی لەگەڵ تێڕوانین و کردەوەکانی ترەمپدا دەگونجێت و گرنگی بەهێزبوون و بەرژەوەندییەکانی ئەمریكایی پەیوەستكردوە بە بوونی خودی كەسێتی خۆیەوە نەك دەوڵەت و ناوەندەكانی دروستكردنی بڕیاری دەرەكی و دامەزراوەكانیەوە بەئاستیك ئەم تاكرەوی و غرووییە وایكردوە كۆی سنوری بەهای ئەخلاقی و یاسا نێودەوڵەتییەکان لە پەیوەندییەکانییە نێودەوڵەتییەكانبدا بشكێنت .

تڕەمپ و ئاراستەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا  
دۆناڵد ترەمپ دوای گەیشتنی بەكورسی سەرۆكایەتی دروشمی جیاوازی بەرزکردەوە  ویستی بەرەو گۆشەگیری هەبوو، لە هەمان کاتدا ڕێبازێکی "باڵادەستانە"ی  پەیڕەو کرد، كە خۆی وا دەبینێتەوە  بەهۆی لێهاتووی و توانای خودی خۆیەوە ئەمریکا وەک بەهێزترین و گرنگترین دەوڵەت لە سیستمی نێودەوڵەتیدا وێنا بکات.

 لێرەدا دەکرێت سێ دۆسیەی سەرەکی لە سیاسەتی دەرەوەی ترەمپدا دیاری بکەین:

 یەكەم/ سیاسەتەکانی کۆچبەری: ئیدارەکەی جەختیكردنەوەی لە سەر کەمکردنەوەی کۆچبەری وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر داهاتووی ئەمریکا. فەرمانی دروستکردنی دیوار لەگەڵ مەکسیک و قەدەغەکردنی هاتنی هاوڵاتیانی چەند وڵاتێکی ئیسلامی دەرکرد، کۆچبەرانی وەک هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی و ناسنامەی کلتووری دەبینی، کە ئەمە لە مێژووی ئەمریکادا کە بە "نیشتمانی کۆچبەران" ناسراوە و    یارمەتییە دەرەکییەکانی کەمکردەوە چونکە وەک بارگرانی ئابووری دەیبینین.

دووەم/هەڕەشەی كشانەوەی لە(ناتۆ): ئەم هەڕەشەیە لەژێردروشمی "ئەمریكا لەپێش هەمووانەوە" بوو، چونكە پێی وابوو ئەم دامەزراوانە زیان بەدیموكراسی و ئابووری  ئەمریكا دەگەیەنن.
سێیەم/  سیاسەتی ئابووری: بەهۆی پاشخانە داراییەكەوە خواستی ئابووری و بەرژەوەندیخوازی هەبوو، تێگەیشتن لە ڕەفتاری دەوڵەتان ناتوانرێت جیا بکرێتەوە لە سروشتی ئەو سەرکردایەتییەی ئاڕاستەی بڕیارەکان دەکات، لەو ژینگە بونیادییەی کە تێیدا دەجووڵێتەوە. 

  شیکردنەوەی کەسایەتی سیاسی تڕەمپ وداینامیکی سیستمەکەدا کۆدەبێتەوە وكاریگەری زۆری لەسەر سیاسەتی دەرەكی  بە شێوەیەکی قووڵتر و پەیوەندیدارتر بە لۆژیکی هێز و گۆڕانکاری لە سیستمی نێودەوڵەتی بخوێنرێتەوە.

ئەنجامیگری:
لەم ڕاپۆتەدا گەیشتن ئەم ئەنجامە كە تڕامپنیزم دیاردەیەكی نوێ و نامۆیی ئالۆزو مەترسیدارە لەسەر تێكدانی ئاسایشی جیهان و خۆرهەڵاتی ناوەراست  كە نێرجسیەتی خودی تڕەمپ وایكردوە كە بێ گەڕانەوەی بۆناوەندەكانی بڕیاری و دامەزراوە یاسا ناوخۆی و نێودەوڵەتیەكانەوە و تەنها لەگۆشەنیگای هەژمون و ڕەهەندی ئابووری و دەستكەوتی سەرمایەو و بەرژەوەندیخوازییەوە ئاڕاستەی سیاسەتی دەرەكی ئەمریكا دەكات و ئاسایشی جیهان بخاتە بەردەم مەترسی جددییەوە.

سەرچاوەی ئامادەكردنی ڕاپۆرت:  
١-منار عزالدين محمود، الاسس الفكرية والمرجعات النظرية للسياسة الخارجية الاميركية في عهد ترامب، جامعة كركوك، كلية القانون و العلوم السياسة، العراق 8-2-2026
٢-عصام ملكاوی، ادارة ترامب واعادة تشكيل التحالفات الاميركية في الشرق الاوسط،  مركز التوسط للدراسات،  9-12-2026

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار