نوێترین زانیارى له‌باره‌ى ئاماده‌كردنى لیستى مووچه‌ى ئه‌م مانگه‌

14 كاتژمێر لەمەوپێش



رێكارەكانی ئامادەكردنی لیستى مووچە مانگی دوو (شوبات)ی ساڵی 2026 لەلایەن گشت یەکە ژمێریارییەکانی وەزاره‌تەكانی حكومەتی هەرێم تەواو بووە و رەوانەی گەنجینەكان كراوە.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی دووى سلێمانی بە هاوڵاتی راگەیاند،  خشتەی مووچەی مانگی شوبات لەسەر سیستەمی ناوەندی مووچە (پەیرۆڵ)، لە رۆژی 10ی ئه‌م مانگه‌وه‌ بۆ گشت یەکە ژمێریارییەکانی حكومەتی هەرێم كاراكراوە به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى لیستى مووچه‌.

سەرچاوەكە باسی لەوەشكرد، لە ئێستادا كاركردن لە سیستمی ناوەندی مووچە (پەیرۆڵ) تەواوبووە و گشت یەکە ژمێریارییەکانی وەزارەتەكان رەوانەی گەنجینەكانیان كردۆتەوە، چاوەڕێدەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمەوە وردبینی تێدا بكرێت و پاش ته‌واوبوونى رەوانەی وه‌زاره‌تى دارایی عێراق بكرێت.

كاركردن له‌ ئاماده‌كردنى لیستى مووچه‌ له‌كاتێكدایه‌ پێشتر ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق دوپاتیكرده‌وه‌ دواكه‌وتنى مووچه‌ ته‌نها له‌ مانگى یه‌كدا بووه‌ و بۆ مانگه‌كانى داهاتوو دووباره‌ نابێته‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار