حکومەتی سوریا ڕەگەزنامە بە هاوڵاتیانی کورد دەدات

2 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزارەتی ناوخۆی سوریا ڕێکارەکانی پێشکەشکردنی داخوازیی وەرگرتنی ڕەگەزنامە بە هاوڵاتیانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا بڵاو دەکاتەوە.

وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتیە کوردانەی بڕگەکانی فەرمانی ژمارە 13ـی ساڵی 2026 دەیانگرێتەوە دەتوانن داواکاریی بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامە پێشکەش بکەن.

ئاماژەى بەوە کردووە، حکومەت چەندین ناوەندی بۆ وەرگرتنی داواکاری ڕەگەزنامە بۆ ئەم مەبەستە داناوە کە لە پارێزگاکانی دیمەشق، حەلەب، ڕەققە و دێرەزوور هەر یەکەو ناوەندێکی داناوە و لە پارێزگای حەسەکەی کوردنشین پێنج ناوەندی هاوشێوەی داناوە.

هاوکات لیژنەیەکی تایبەت بە سەرۆکایەتیی یاریدەدەری وەزیری ناوخۆی بۆ کاروباری شارستانی داناوە بۆ پێداچوونەوە بە داواکارییەکان.

ئەم هەنگاوەىوەزارەتى ناوخۆ  دوای مەرسوومەکەی مانگی ڕابردووی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا دێت سەبارەت بە دانپێدانان بە مافە کولتووری و سیاسییەکانی کورد.

یەکێک لە بڕگەکانی مەرسوومەکە بریتی بوو لە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی سەرژمێری ساڵی 1962 لە پارێزگای حەسەکە و پێدانی ڕەگەزنامەی سوری بە هەموو ئەو هاووڵاتیانەی بە ڕەچەڵەک کوردن و نیشتەجێی سوریان، لەوانەش کە لەدایکبوونیان تۆمار نەکراوە، بە یەکسانییەکی تەواو لە ماف و ئەرکەکاندا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار