ئه‌حمه‌د عۆده كێیه و بۆچى هه‌وڵى له‌ناوبردنى درا؟
2 كاتژمێر لەمەوپێش
سوریاى نوێ له شه‌ڕى كورد و دروزه‌وه بۆ ململانێى ئه‌حمه‌ده‌كان
له‌كاتێكدا ماوه‌یه‌كى كه‌م به‌سه‌ر شه‌ڕى دژ به كورد له باكوورى رۆژهه‌ڵات و، هه‌ندێك زیاتر به‌سه‌ر هه‌ڵكوتانه سه‌ر دروزه‌كان له رۆژئاواى وڵاته‌كه‌دا تێپه‌ڕیووه، سه‌ره‌تاى شه‌ڕ و ململانێیه‌كى دیكه ئه‌مجاره له نێوان خودى هاوپه‌یمانه‌كانى دوێنێى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێستاى دیمه‌شقدا ده‌ستیپێكرد و نازانرێت كۆتاییه‌كه‌ى كه‌ى و چۆن ده‌بێت.
سه‌ره‌تاى رووداوه‌كان رۆژى هه‌ینى 20ى شوبات سه‌ریهه‌ڵدا كاتێك ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى گه‌نج هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر شوێنى نیشته‌جێبوونى ئه‌حمه‌د عۆده له شارى بهسڕهشام و، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانى ناوبراوه‌وه كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له هێرشبه‌ره‌كان كوژران و ئه‌وانى دیكه هه‌ڵاتن.
دوابه‌دواى رووداوه‌كه‌ش قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له شاره‌كه‌دا راگه‌یه‌ندرا و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى پلانه‌كه بڵاوه‌یان پێكرا.
ئه‌حمه‌د عۆده كێیه؟
ئەحمهد عۆدە خەڵکی شاری بەسڕەشامە لە پارێزگای درعا، پێشتر فەرماندەی لیوای هەشت بووە كه له دیارترین گروپه چه‌كدارییه‌كانى باشووره و چەندین ساڵ لە دژی رژێمى بەشار ئەسەد شەڕی کردووە و له‌و شه‌ڕانه‌شدا سێ برای کوژراون، باشووری سوریا بەردەوام لە ژێر کۆنتڕۆڵی عۆدەدا بووە و لە کاتی هەڵاتنی ئەسەدیشدا هێزەکانی ئه‌و، یەکەمى ئه‌و هێزانه بوون كه له درعاوە گەیشتنە ناو دیمەشق.
ئه‌و، كه له چله‌كانى تهمهنیایهتى، به پیاوى "روسیا له باشوور"و ئه‌ندازیارى یه‌كلاكردنه‌وه له‌گه‌ڵ رژێمى پێشووى سوریا ناوده‌برێت. ئه‌ده‌بى ئینگلیزى له زانكۆى دیمه‌شق خوێندووه و، خزمه‌تى سه‌ربازیی زۆره‌ملێى له‌گه‌ڵ سوپاى پێشووى سوریا ته‌واو كردووه به‌ر له‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا خۆیان بگه‌یه‌ننه ئیمارات.
به‌ڵام دووركهوتنهوهكهى زۆرى نه‌خایاند، ته‌نها ساڵێك پاش هه‌ڵایسانى شۆڕشى سوریا له درعا، گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌شدارى له خه‌باتى چه‌كدارى دژ به رژێم و، چووه نێو ریزه‌كانى سوپاى سوریاى ئازاد و بووه فه‌رمانده‌ى "كه‌تیبه‌ى گه‌نجانى سوننه"، كه گروپه‌كه گه‌وره‌بوو و زیاتر له جارێك ناوه‌كه‌ى گۆڕدرا به‌ر له‌وه‌ى به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ رژێمى سوریا له ته‌مموزى2018دا هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و دواتر عۆده بكرێته فه‌رمانده‌ى "لیواى هه‌شته‌م"ى سه‌ر به سوپاى سوریا.
بنه‌ڕه‌تى ململانێكان
لە دوای کەوتنی ئەسەد، عۆده رازى نه‌بوو به‌وه‌ى ئەحمهد شەرع ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر پارێزگاکانی باشووری سوریا بەگشتی و پارێزگای درعا بەتایبەتی بسه‌پێنێت، له‌ئاكامیشدا بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك شه‌ڕ و رووبه‌ڕبوونه‌وه له‌نێوان هێزه‌كانى ئه‌حمه‌د شه‌رع و ئه‌حمه‌د عۆده‌دا هاته‌ئاراوه، به‌ر له‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له وڵاتانى سعودیه و قه‌ته‌ر ده‌ستێوه‌ردان بكه‌ن و، عۆده رازى بكه‌ن به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى لیواكه‌ى و چوونه پاڵ دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تى نوێ له سوریا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مانه‌وه‌ى پارێزگای درعا لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا.
رۆڵى سه‌ركردانه
كه‌ناڵى بى بى سى له زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له عۆدهوه وا ناوى هاوڕێكه‌ى ده‌بات كه "زیره‌كه و كه‌سایه‌تییه‌كى به‌هێزى هه‌یه، تواناى دروستكردنى كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌سانى چوارده‌ورى هه‌یه"، هیواى ئه‌وه‌ش ده‌خوازرێت كه رۆڵێكى باڵاترى هه‌بێت له ئایینده‌دا.
وا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌ركرده‌كه‌ى باشوور پاڵپشتیی عه‌ره‌بى و هه‌رێمایه‌تى هه‌بێت و، چاره‌نووسیشى به‌سترابێته‌وه به ئه‌جێنداى وڵاتانى ده‌وروبه‌ره‌وه، به‌ڵام روون نییه رووداوه‌كانى ئه‌م دوو رۆژه له باشووره‌وه ده‌بنه‌هۆى به‌ته‌واوى دوورخستنه‌وه‌ى، یان سه‌ره‌تاى دووباره ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى ناو و پێگه‌ى و جێگیركردنى پێگه‌یه‌ك دیار له ده‌سه‌ڵاتى ئێستاى وڵاته‌كه‌یدا.
