زیهن و فیكر.. دوو بیانووی هەمیشە بەردەستی داگیركاری

2 كاتژمێر لەمەوپێش



كەنعان بەهادین
جەنگەكانی دوو دەیەی رابردووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گورزێكی كووشندەی لە كۆمەڵێك ئایدۆلۆژیا، فیكر، زیهن و مەزهەبیی ناوچەكە وەشاند، كە دەیان ساڵ بوو كاریگەریی فراوانیان بەسەر خەڵكەكەیەوە هەبوو.

لە غەززە، گورزێكی كاریگەر و كووشندە لەلایەن ئیسرائیل و ئەمەریكاوە بەر بزووتنەوەی حەماس، وەك هێزێكی كاریگەریی باكگراوند ئیخوانی سووننە مەزهەب كەوت. لە لوبنانیش بیری رادیكاڵی شیعە مەزهەبی سەرچاوە ئێران، لە رێگەی لاوازكردنی حزبوڵڵاوە، دووچاری گەورەترین شكست كرایەوە. 

بە كەوتنی رژێمی بەعس لە عێراق و سوریا، لاوازكردنی بیری شۆڤێنییەت و تووندڕەویی نەتەوەیی لە ناوچەکە راگەیەندرا.

ئەم بیر و مەزهەب و نەتەوەپەرستانە، لە ماوەی رابردوودا بوونەتە بار بەسەر گەلانی ناوچەكە، لە بری دابینكردنی ئاوەدانی و ژیانێكی باش، پڕ بووە لە وڵاتی هەژار و دواكەوتوو، تەنانەت هەندێ لەم وڵاتانە، ئاوی خواردنەوەشیان نییە. بەوەی رووبەری ناوچەكە 400 هەزار كیلۆمەترە و 150 ملیۆن مرۆڤیشی تێدا دەژی، لە هەمووشی گرنگتر  پڕە لە داهات و سامانی سرووشتییە. 

ئەمریكا، ئیسرائیل و وڵاتانی ئیستعمار ئەم هەلەیان قۆستەوە و دەستیان بەسەر هەموو ئەو وڵاتانەدا گرت. بۆیە زانست و مەعریفە و خوێندنەوەی بیری گەلان، باشترین هەنگاوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر داگیركارییەك.

زۆربەی ئەو شتانەی لە ماوەی 100 ساڵی رابردوودا لە ناوچەكە كراوە، بیانوو و هۆكارەكەی ئەو بزووتنەوە فیكری و رادیكاڵی و نەتەوەییانە بوون، وایانكردووە، دەرگا بۆ داگیركار و تەماعكار بكەنەوە، بێن دەستبەسەر سامانی سرووشتی و ئەو وڵاتانەدا بگرن.

دەتوانم ئەوەش ئیزافە بكەم، جاشێتی و دەستگرتن و چاوساغی بۆ دووژمنان، هەمیشە خاڵی لاوازی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرگای هەمیشە كراوە بوونە بۆ كاولكاری و جەنگ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار