بەیاننامەی هاوبەشی وڵاتانى کەنداو: کردەوەکانی ئێران پەرەسەندنێکی مەترسیدارە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، ئەمەریکا و بەحرەین و ئوردن و کوەیت و قەتەر و سعودییە و ئیمارات "بە توندی" سەرکۆنەی هێرشەکانی ڕژێمی ئێرانیان کرد و بە پەرەسەندنێکی مەترسیداریان دانا.

ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامە هاوبەشەکەیە:

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەحرەین، ئوردن، کوەیت، قەتەر، شانشینی سعودییە و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە توندی ئیدانەی هێرشە بێ جیاوازی و بێباکانەکانی مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن بۆ سەر خاکە خاوەن سەروەرییەکان لە سەرانسەری ناوچەکە، لەنێویاندا بەحرەین، عێراق — لەنێویدا هەرێمی کوردستانی عێراق — ئوردن، کوەیت، عومان، قەتەر، شانشینی سعودیە، و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی. ئەم هێرشە ئاسمانییە بێ پاساوانە خاکی خاوەن سەروەرییان کردە ئامانج و دانیشتوانی مەدەنییان خستە مەترسییەوە و زیانیان بە ژێرخانی مەدەنی گەیاند.

کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی گوزارشت لە پەرەسەندنێکی مەترسیدار دەکەن کە سەروەری چەند دەوڵەتێک پێشێل دەکات و سەقامگیری ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە. بە ئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی و ئەو وڵاتانەی کە بەشدار نین لە شەرانگێزی، ڕەفتارێکی بێباکانە و ناسەقامگیرکەرە."

بەیەکگرتوویی پێکەوە دەوەستین لە بەرگریکردن لە هاووڵاتیان و سەروەری و خاکەکەمان و لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا مافی بەرگریکردن لە خۆمان دووپات دەکەینەوە. ئێمە پابەند دەبین بە ئاسایشی ناوچەکە و دەستخۆشی لە هاریکارییە کاریگەرەکانی بەرگری ئاسمانی و مووشەکی دەکەین کە ڕێگری کردووە لە لەدەستدانی ژیان و وێرانکاری زۆر زیاتر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار