عەلی سیستانی: گەلانی ئێران یەکڕیزبن و مەهێڵن ئامانجی دوژمنان بەدیبێت
3 كاتژمێر لەمەوپێش
مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق عەلی سیستانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کوژرانی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاودەکاتەوە
عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و پەیامێک ئاراستەی خەڵکی ئێران و موسڵمانان دەکات.
لە پەیامەکەیدا، عەلی سیستانی رایگەیاندووە، "بە خەمێکی قووڵەوە سەرەخۆشی لە گەلی خاوەن شکۆی ئێران و سەرجەم موسڵمانانی جیهان دەکەین بۆ شەهیدبوونی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی."
عەلی سیستانی ئاماژەی بەوە کردووە کە رۆڵی عەلی خامنەیی لە "بەڕێوەبردنی" کۆماری ئیسلامی لە ساڵانی رابردوودا لای هەمووان روون و ئاشکرا بووە.
مەرجەعی باڵای شیعەکان باس لەوە دەکات لە ئامانجی "دووژمنان لەم تیرۆرکردنە و هێرشە سەربازییە بەرفراوانە" لێدان لە وڵاتی ئێرانە.
عەلی سیستانی لە پەیامەکەیدا داوا لە گەلی ئێران دەکات کە "لەپێناو رێگەنەدان بە سەرخستنی پیلانی دووژمنان، لەم دۆخە هەستیارەدا یەکڕیزی و تەبایی نیشتمانیی خۆتان بپارێزن."
