ئاکسیۆس: ترەمپ لەگەڵ سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لەبارەی جەنگی ئێران قسەی کردووە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەکسیۆس بە پشتبەستن بە سێ سەرچاوەی ئاگادار ئاشکرایکردووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی یەکشەممە ١ی ئادارى 2026، دوو پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکردەکانی کورد لە عێراق ئەنجامداوە، سەبارەت بە برسى جەنگى ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و لێکەوتەکانى.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەى ئەکسیۆس، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا، لەگەڵ هەر یەک لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانى  کوردستان بووە، ئەو پەیوەندییەش دواى یەک رۆژ بووە لە هێرشەکانى ئەمریکاو  ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەکسیۆس، گرنگی ئەو پەیوەندییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، هەرێمی کوردستان خاوەنى هەزاران چەکدارە لەسەر سنوورەکانى لەگەڵ ئێران و خاوەنى ناوچەیەکى گرنگ و ستراتیژییە و پەیوەندییەکى بەتین هەیە لەنێوان کوردانی عێراق و ئێران.

ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوەڕۆکی پەیوەندییەکانەوە ئاشکرایکردووە، ئەو پەیوەندییە زۆر هەستیار بووە و ڕەتیکردووەتەوە وردەکاریی زیاتر لەوبارەوە بخاتەڕوو.

ئەکسیۆس ئاماژەى بەوەشکردوە،  کاتێک پرسیار لە کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی کرا لەبارەى ئەو پەیوەندیبە تایبەتەوە، ڕەتیکردەوە وردەکارییەکان باس بکات و تەنها ڕایگەیاند، ترەمپ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ "زۆرێک لە هاوپەیمان و هاوبەشەکانی لە ناوچەکە" لە پەیوەندیدا بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار