قایمقامیەتی سلێمانی: لە ئەمڕۆوە موەلیدە ئەهلییەكان دەست بەكاركردن دەكەنەوە
3 كاتژمێر لەمەوپێش
قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت: رێككەوتون لەسەر كارپێكردنەوەی موەلیدە ئەهلییەكان و بەگوێرەی ئەو كاتەی بۆیان دیاریكراوە، لە كاتژمێر چوار ئێوارەوە بۆ كاتژمێر یەكی شەو، لەكاژمێر چواری بەیانیش بۆ پێنح و نیوی بەیانی.
قایمقامیەتی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: میكانیزمی كاركردنی موەلیدەكان هاوشێوەی رابردوو دەبێت و قایماقامیەت و فەرمانگەی كارەبا سەرپەرشتی دیاركردنی نرخەكان دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: بۆ ئەوەی ئەم كێشانە دووبارە نەبێتەوە لەكاتی بڕانی كارەبادا ئەم كۆبونەوانە بەكراوەیی دەهێڵینەوە، بۆ ئەوەی هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی بڕا بە هەر هۆكارێك، موەلیدە ئەهلیەكان كاری خۆیان بكەن.
داواشیكرد هەر هاوڵاتیەك پێویستی بە كارەبای موەلیدەكان نییە، پێشتر خاوەنی موەلیدەكە ئاگادار بكات.
بابهتی پهیوهندیدار
