رووداوێكى نامۆ لەنێوان ساڵی 2026 و ساڵی هه‌ڵایسانى جەنگی جیهانیی یه‌كه‌م
3 كاتژمێر لەمەوپێش
په‌ره‌سه‌ندنى ئاڵۆزییه‌كان له‌مساڵدا و هه‌ڵایسانى جه‌نگى ئێرانیش تیایدا، به‌راوردكارییه‌كى نامۆى له‌نێوان ساڵى 2026 و ساڵى 1914ى یه‌كه‌م ساڵى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م هێناوه‌ته ئاراوه.
رۆژمێریی ئەو دوو ساڵە تەواو هاوتای یەکترن و به‌شێك له رووداوه‌كانیش وه‌كیه‌كن، ئایا ئەم لێکچوونە زۆرەی نێوانیان ئاماژەیە بۆ هەڵگیرسانی جەنگی جیهانیی سێیه‌م؟
ئەگەر تەماشای هەردوو رۆژمێرەکە بکەین، یەکەم رۆژی مانگی کانوونی دووه‌مى هه‌ردوو ساڵی 2026 و 1914 پێنجشەممەیە، هەروەها ژمارەی رۆژەکانی مانگی شوباتیش لە هەردوو ساڵەکەدا 28 رۆژە و، به‌وه‌ش ژمارەی تەواوی رۆژەکانی هەردوو ساڵەکەش وەک یەکەو یەك ژمارەیە.
1914 ساڵێکی ئاسایی نەبوو، بەڵکو ساڵی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانیی یەکەم بوو، ئەو جەنگەی نەخشەی هەموو جیهانی گۆڕی و ملیۆنان کەس تیایدا بوونە قوربانی.
یەکەم رۆژی هەڵگیرسانی جەنگه‌كه له 28ی شوباتی 1914دا بوو، دوای مانگێک لە تیرۆرکردنی شازادەی جێنشیی نەمسا و هاوسەرەکەی لە سەراییڤۆ بەدەستی قوتابیەکی سڕبی. ئەم رووداوە گۆڕدرا بۆ ململانێیەکی گشتگیر و هاوپەیمانیی سەربازی، نەمسا جەنگی بەرامبەر سربیا راگەیاند، دواتر هێزە گەورەكانی جیهان هاتنە نێو ململانێكەوە. هەموو ئەو رێكەوتانە هاوتایە لەگەڵ 28ی شوباتی 2026 و هەڵگیرسانی جەنگی ئەمریكاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران كه به كوشتنى عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى باڵاى ئێران ده‌ستیپێكرد، ئێستا هێدی هێدی جه‌نگه‌كه‌ى ئه‌مساڵیش فراوانتر دەبێت و هاوپەیمانیی سەربازی دروست دەبێت.
جەنگی جیهانیی یەکەم چوار ساڵ بەردەوام بوو و لە ساڵى 1918 كۆتایی پێهات، ئەو جەنگە یەكێك بووە لە توندترین ململانێكان لە مێژوودا. رووداوەكانی ئێستا و رۆژانی داهاتوو پرسیار گەلێكی زۆرمان لا دروست دەكەن ئایا مێژوو دووبارە دەبێتەوە؟ ئایا ئێمە لەبەردەم دەروازەی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانیی سێیه‌مداین؟ وه‌ڵامه‌كانى هه‌ر یه‌كێكمان ره‌نگه جیاواز بێت، به‌ڵام با لێگەڕێین رۆژگار وەڵامی ئەو پرسیاره‌مان بداتەوە.
