یه‌کێک له نوسه‌رو لێکۆله‌ره دیاره‌کانى بوارى ره‌خنه له چه‌ند ساڵى پێشوودا، (د.نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د)ه. که جگه له چه‌ندین بابه‌ت له‌و بواره‌دا، چه‌ندین نووسینیشى بڵاوکردۆته‌وه، ده‌رباره‌ى ئه‌م پرسه وه‌ک بڵاوکراوه‌ى (په‌ڕاو) به‌باشمانزانى ئه‌م دیداره‌ى له‌گه‌ڵدا ساز بده‌ین. سازدانى: شاخه‌وان سدیق *ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى چییه و چۆن ده‌توانین باس له گرنگییه‌کانى بکه‌ین بۆ به‌هێزبوونى بنه‌ماکانى ئه‌ده‌ب و پێشکه‌وتنى؟ -ئه‌گه‌ر بشێت له چه‌ند په‌ره‌گرافێکدا به‌شێوه‌یه‌کى گشتى چه‌مکى ره‌خنه روون بکه‌ینه‌وه، ئه‌وا ده‌ڵێین ره‌خنه بریتییه له پرۆسه‌یه‌کى مه‌عریفى بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى تێکستێک (سا ئه‌و تێکسته ئه‌ده‌بى بێت یان فه‌لسه‌فى یان مێژوویى یان ئایینى یان که‌له‌پوورى) بۆ ده‌ستنیشانکردنى لایه‌نى ئه‌رێنى و نه‌رێنیى ئه‌و تێکسته، بێگومان ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بیش به‌شێکه له پرۆسه‌ى ره‌خنه‌یى که ره‌خنه‌ى ئایینى و کۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى ده‌گرێته‌وه، سه‌باره‌ت به پرسیاره‌که‌ى ئێوه که تایبه‌ته به ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى، ئه‌وا هه‌مان چه‌مک و هه‌مان پێناسه‌ى بۆ ده‌گونجێت، واته هه‌ڵسه‌نگاندنى تێکستێکى ئه‌ده‌بى له‌رووى ئیستاتیکى و مه‌عریفییه‌وه (ئه‌گه‌رچى من له‌گه‌ڵ هیچ جۆره پێناسه‌یه‌کدا نیم، چونکه پێناسه ده‌بێته هۆى سنووردارکردن و چوارچێوه‌دارکردنى چه‌مکه‌که، به‌تایبه‌تى له زانسته مرۆڤایه‌تى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا)، وه‌ک ده‌بینیت هێشتا ئه‌م چه‌مکه تا ئه‌ندازه‌یه‌کى زۆر چه‌مکێکى سنووردار‌و ته‌قلیدییه بۆ ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى. چونکه ره‌خنه زۆر له‌وه به‌رینترو سه‌رجه‌مگیرتره که ته‌نها هه‌ڵسه‌نگاندنى تێکستێک بێت به چه‌ند پێوه‌رێکى دیاریکراو، له‌راستیدا ره‌خنه، له‌وانه ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى، جگه له پێوه‌رى مه‌عریفى، پێوه‌رێکى دیاریکراوى نییه، چونکه ره‌خنه چه‌شن و میتۆد و زاراوه‌و تیۆرى هه‌مه‌چه‌شنى هه‌یه، بۆ نموونه ره‌خنه‌ى سۆسیۆلۆجى، ره‌خنه‌ى سایکۆلۆجى، ره‌خنه‌ى مێژوویى، ئیستاتیکى و بونیادگه‌رى و ره‌وته جیاجیاکانى پاش بونیادگه‌رى، ئه‌مانه هه‌مووى ده‌چنه ناو میتۆد‌و تیۆره ره‌خنه‌ییه‌کانه‌وه، که لێره‌دا میتۆد وه‌ک پێداویستییه‌کى گرنگى پرۆسه‌ى ره‌خنه‌یى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. بۆچى؟ چونکه میتۆد ده‌بێته هۆى سیستماتیزه‌کردنى ره‌خنه‌و دیاریکردنى جیهانبینیى ره‌خنه‌گره‌که، واته میتۆد ده‌توانێت هه‌م توێژینه‌وه‌که رێک بخات و سیستماتیزه‌ى بکات، هه‌م روانین و جیهانبینیى ره‌خنه‌گر روون بکاته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ئه‌مرۆ له ره‌خنه‌ى نوێ‌دا فره میتۆدى به‌کارده‌هێنرێت نه‌ک تاک میتۆدى، واته ره‌خنه‌گر ده‌توانێت له یه‌ک لێکۆڵینه‌وه‌دا زیاد له میتۆدێک بۆ خوێندنه‌وه‌ى تێکسته‌که به‌کار بهێنێت، بۆ نموونه میتۆدى سایکۆسۆسیۆلۆژى، یان میتۆدى سۆسیۆمێژوویى، یان ئه‌م میتۆدانه له‌ته‌ک میتۆدى زمانه‌وانى و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یى و دیلالى و هیرمینۆتیکى. وه‌ک ده‌بینیت ئه‌م شێوه نووسینه‌ى ره‌خنه زۆر فراوان ده‌بێته‌وه، به‌چه‌شنێک ئه‌مرۆ به‌و پرۆسه ره‌خنه‌ییه ده‌وترێت (ره‌خنه‌ى رۆشنبیرى)، ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌ى ره‌خنه‌گر بتوانێت له‌هه‌موو لایه‌نێکه‌وه تیشک بخاته سه‌ر رووبه‌رى تێکسته‌که نه‌ک ته‌نها له یه‌ک لایه‌نه‌وه. *زۆرجار دەوترێت(ڕەخنە) زانستەو زۆرجاریش وەک بەشێک لە ئەدەب خۆی سەیردەکرێت، مەبەستمە بپرسم ئەو بنەما گرنگانە کامانەن کە دەبێت کەسی ڕەخنەگر بۆ نوسینی ڕەخنە ڕەچاوی بکات؟ -بێگومان ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى زانسته، به‌و پێیه‌ى به‌شێکه له زانسته مرۆڤایه‌تى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. ئه‌گه‌ر بشێت کۆمه‌ڵێ بنه‌ما بۆ ره‌خنه‌گر دیارى بکه‌ین، ئه‌وا ده‌توانین به پله‌یه‌کى تایبه‌تى ره‌چاوى مه‌عریفه‌یه‌کى هه‌مه‌لایه‌ن و ئینسایکلۆپیدیایى بۆ ره‌خنه‌گر بکه‌ین، له‌ته‌ک زانین و شاره‌زایى له میتۆده‌کانى ره‌خنه‌و له زاراوه‌و تیۆره ئه‌ده‌بییه‌کان، هه‌روه‌ها شاره‌زایى له مێژووى ره‌خنه‌و له زاراوه ره‌خنه‌ییه‌کان و ئینجا له ته‌کنیکه‌کانى تێکستى ئه‌ده‌بى، له‌مانه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که پێویسته ره‌خنه‌گر بابه‌تیبوون له‌به‌رچاو بگرێت، واته خۆى که‌سێکى بابه‌تى بێت، بابه‌تیبوون واته دانانى مه‌سافه‌یه‌کى مه‌عریفى له‌نێوان خۆى و تێکسته‌که، له‌نێوان بیروباوه‌ڕى خۆى و ئاراسته‌ى تێکسته‌که، بۆ ئه‌وه‌ى ئایدیاى خۆى به‌سه‌ر تێکسته‌که‌دا نه‌سه‌پێنێت و سۆز رۆڵى له هه‌ڵسه‌نگاندندا نه‌بێت، به‌ڵکو پێوه‌ره زانستییه‌کان رۆڵیان هه‌بێت. *ھەندێک جار دەوترێت، بەرھەمی ئەدەبی زیندوو نییە تا نەچێتە بەردەم لێکۆڵینەوەو ھەڵسەنگاندنی کەسی ڕەخنەگر،بەمەبەستی شرۆڤەکردو دوبارە خوێندنەوەی ڕەھەندە قوڵکانی ئەو بەرھەمە، بەبڕوای بەڕێزتان تاچەند ئەو بۆچونە ڕاستە. -به بڕواى من مه‌رج نییه ئه‌م قسه‌یه به ره‌هایى راست بێت. جاران ده‌مانووت تێکستى زیندوو و داهێنه‌ر ره‌خنه ده‌هێنێته قسه‌و به زه‌روره‌ت ره‌خنه ده‌خوڵقێنێت، چۆن ده‌بێ تێکستى باش به‌بێ ره‌خنه‌ى جدى تێپه‌ڕێت. مه‌رج نییه ئه‌م بۆچونه به‌ته‌واوى راست بێت، چونکه تێکستى وه‌ها زۆرن به‌بێ لالێکردنه‌وه‌ى ره‌خنه‌ییش هه‌ر تێکستى زیندوو و داهێنه‌رن، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ به‌گشتى ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى دوچارى هه‌ژارى و لاوازى بووه، واته به به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش، ئه‌مرۆ که‌متر تێکستى ره‌خنه‌یى ده‌نووسرێت و که‌متر ره‌خنه‌گر سه‌رقاڵى ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌بێت، ژماره‌ى ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بیش زۆر که‌م بۆته‌وه، ته‌نها له بواره ئه‌کادیمییه‌کاندا ماوه‌ته‌وه، که ئه‌میش پتر له زانکۆکان‌دا پرۆسه ده‌کرێ بۆ به‌ده‌ستهێنانى خوێندنى باڵا و بۆ ته‌واوکردنى بڕوانامه‌ى ماسته‌رو دکتۆرا. *تاچەند بەرھەمی ئەدەبی بەبێ قسەکردن لەسەری و نەشتەرگەری کردنی ڕەخنە، بەرھەمێکی زیندووە، ئەو گرنگیەی ڕەخنە بە بەرھەمێکی ئەدەبی دەبەخشێت چییە؟ -وه‌ک له وه‌ڵامى پرسیاره‌که‌ى پێشوودا وتم مه‌رج نییه ره‌خنه رۆڵێکى کاریگه‌رى هه‌بێت له به‌خشینى به‌ها به تێکستێکى ئه‌ده‌بى، بگره زۆر جار ره‌خنه رۆڵێکى سه‌لبى هه‌بووه به‌رامبه‌ر به چه‌شنه‌کانى داهێنانى تێکستى ئه‌ده‌بى، واته زۆر جار تێڕوانین و ئایدیۆلۆژیاى ره‌خنه‌گر تێکسته ئه‌ده‌بییه‌که‌ى به ئاراسته‌یه‌کى تردا بردووه که دوور بووه له داهێنان و ئیستاتیکا، واته ئه‌گه‌ر تێکسته‌که له‌گه‌ڵ بۆچوونى ره‌خنه‌گردا ته‌با بوایه ئه‌وا ره‌خنه‌گر ئاستێکى به‌رزى له داهێنان پێده‌به‌خشى، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئایدیۆلۆژیاى ره‌خنه‌گر پێچه‌وانه‌ى ناوه‌رۆکى تێکسته‌که بووبێت، ئه‌وا هه‌وڵى داوه وه‌ک تێکستێکى لاواز ده‌ریبخات، بۆیه پێویسته ره‌خنه‌گر دوور بێت له ئایدیۆلۆژیایه‌کى دیاریکراو و ده‌بێ پتر بابه‌تى بێت، واته بتوانێت مه‌سافه‌یه‌کى مه‌عریفى له‌نێوان باوه‌ڕى خۆى و پرۆسه ره‌خنه‌ییه‌که‌دا دابنێت. بۆیه ده‌شێت (ره‌خنه‌ى رۆشنبیرى) باشترین جۆرى پرۆسه‌کردنى کارى ره‌خنه‌یى بێت، چونکه لێره‌دا ره‌خنه‌گر بوارێکى مه‌عریفیى فراوانترى له‌به‌رده‌مدایه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى تێکسته‌که. *ئێمە وەک کورد کەسی پسپۆڕی ڕەخنەگرمان ھەیە؟ بەرھەمە ئەدەبیەکانی ئێمە بۆ بە فلتەری ڕەخنەیدا ناڕۆن؟ -وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا ئه‌مرۆ ره‌خنه‌گرى پسپۆرمان نییه به‌و مانایه‌ى له چه‌ند ده‌یه‌یه‌کى پێشوودا هه‌بوون، ته‌نها چه‌ند که‌سێک هه‌ن ئه‌ویش له ناوه‌ندى ئه‌کادیمییه‌وه ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌مه نه‌بووه به پرۆسه‌یه‌کى ره‌خنه‌یى سه‌رجه‌مگیر، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێکى زۆر ئاساییه، واته من به مانا سه‌لبییه‌که‌ى ئه‌مه ناڵێم، چونکه ئه‌مرۆ بوارى مه‌عریفى به راده‌یه‌ک گه‌وره‌و فراوان بۆته‌وه، خوێنه‌ر چاوه‌ڕێى نووسینى ره‌خنه‌یى ناکات، جاران که کتێبێک چاپ ده‌کرا خوێنه‌ران له‌گه‌ڵیدا چاوه‌ڕێى ئه‌وه بوون چه‌ند که‌س له‌سه‌رى ده‌نووسێت، ئه‌مه پێوه‌ر بوو بۆ باشى یان خراپیى کتێبه‌که، به‌ڵام ئه‌مرۆ ئه‌وه گرنگ نییه. سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى تا راده‌یه‌ک ره‌خنه‌یه‌کى نوخبه‌وییه و هه‌موو خوێنه‌رێک حه‌زى لێ‌ناکات ژماره‌یه‌کى زۆر که‌م نه‌بێت، له‌وانه‌یه ئه‌م قسه‌یه‌ى من له ئاستى رخنه‌ى رۆشنبیری‌دا راست نه‌بێت، واته ده‌شێت ره‌خنه‌ى رۆشنبیرى خوێنه‌رى زیاتر بێت ه‌ک له ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ئه‌مرۆ نووسه‌ر خۆیشى ره‌خنه‌گره، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کى زۆرى خوێنه‌ران خۆیشیان ره‌خنه‌گرن به‌هۆى فراوان بوونى بواره‌کانى مه‌عریفه. *زۆرجار لە کاتی نوسینی ڕەخنەی کوردی لە سەر بابەتێک، پەلاماری کەسایەتی نوسەرەکە دەدرێت و ئەوەندە باس لە خۆی دەکرێت نیو ئەوەندە باس لە بەرھەمەکەی ناکرێت، بە پێچەوانەشەوە ھەندێکجار نوسەر ئەوەندە قسەلە کەسایەتی ڕەخنەگردەکات ئەوەندە قسە لەسەر بابەتە ڕەخنەیەکی ناکات،ھۆکاری ئەمە چیە؟ بۆ ناتوانین ئەم پرۆسەیە ھەزمکەین؟ -ئه‌مه خراپترین جۆرى ره‌خنه‌یه، واته ره‌خنه‌گرێک هه‌وڵ بدات که‌سایه‌تیى نووسه‌ره‌که بکات به بنه‌ماى سه‌ره‌کیى نووسینه‌که‌ى، سا بۆ ستایش و پیاهه‌ڵدان بێت یان بۆ شکاندنه‌وه‌ى، ئه‌مه له‌راستیدا خراپترین جۆرى پرۆسه‌ى ره‌خنه‌ییه که ناچێته ناو بوارى ره‌خنه‌ى زانستییه‌وه، ئه‌م چه‌شنه نووسینانه به ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى دانانرێن، ئه‌مه له‌راستیدا خوێندنه‌وه‌ى تێکسته‌که نییه له رووى مه‌عریفى و به‌پێى میتۆد و تیۆره ره‌خنه‌ییه‌کان. *پێتان وایە نەبوونی ڕەخنەگری جدی ھۆکارە بۆ زیاتر پێشنەکەوتن و وەستانو سستی ئەدەبی کوردی؟ -نه‌خێر، هه‌بوونى ره‌خنه یان نه‌بوونى، فاکته‌رێکى سه‌ره‌کى نییه بۆ پێشکه‌وتن یان بۆ سستیى ئه‌ده‌ب به‌گشتى، ئه‌مه له‌راستیدا په‌یوه‌ندیى به بزاوت و پێشکه‌وتنێکى گشتى و هه‌مه‌لایه‌نه‌وه هه‌یه که سه‌رجه‌م کایه‌کانى مه‌عریفه‌و زانست و هوشیاریى کۆمه‌ڵگه‌و تاک و گرووپه‌کان ده‌گرێته‌وه، واته ئه‌گه‌ر رۆشنبیریى کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک به‌گشتى هه‌ژارو سست بێت، ئه‌وه په‌یوه‌ندیى به کۆى سست و لاوازیى بونیادى ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌وه هه‌یه له‌رووى مه‌عریفى و زانستى و کۆمه‌ڵایه‌تى و نه‌بوونى ئازادییه‌کان، ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى ناتوانێت ئه‌و ئه‌ده‌ب و رۆشنبیرییه زیندوو و چالاک بکات. له‌راستیدا ره‌خساندنى ئازادییه‌کانى تاک و گرووپه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌و هه‌روه‌ها هوشیاریى کۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و ئازادیى راده‌ربڕین و چاپه‌مه‌نى و کرانه‌وه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى، ده‌توانێت ئه‌ده‌ب و ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بیش چالاک بکات. له‌مه‌شدا هێشتا ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى ناتوانێت ببێت به مه‌رج بۆ پێشکه‌وتنى ئه‌ده‌ب. وه‌ک وتم ئه‌مرۆ به‌گشتى ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى دوچارى سست و لاوازییه‌کى زۆر بۆته‌وه، بگره له پاشه‌کشه‌یه‌کى به‌رده‌وامدایه، نه‌ک ته‌نها له ئه‌ده‌بى کوردی‌دا، به‌ڵکو له ئه‌ده‌بیاتى گه‌لانى ناوچه‌که‌و له ئه‌ده‌بیاتى جیهانیشدا ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى به‌مانا ته‌قلیدییه‌که‌ى له پاشه‌کشه‌دایه، له‌برى ئه‌وه پتر ره‌خنه‌ى رۆشنبیرى بره‌وى هه‌یه که هه‌موو به‌شه‌کانى ره‌خنه له‌خۆ ده‌گرێت. *ئەدەب و بەرھەمی ئەدەبی بێڕەخنەگر دەبێت؟ -به‌ڵێ، ئه‌ده‌ب و داهێنانى ئه‌ده‌بى به‌بێ ره‌خنه‌یش هه‌ر هه‌یه‌و ده‌توانێت باشترین تێکسته‌کانى خۆى پێشکه‌ش بکات، ئه‌مه هه‌م له سه‌ده‌ى نۆزده‌دا وابووه‌و هه‌م له سه‌ده‌ى بیست‌و یه‌که‌میشدا وایه، به‌ڵام له سه‌ده‌ى بیسته‌مدا ره‌خنه تا ئه‌ندازه‌یه‌ک رۆڵى له به‌ره‌وپێشبردنى تێکستى ئه‌ده‌بیدا هه‌بوو، به‌تایبه‌تى شیعر‌و چیرۆک و رۆمان، سه‌ده‌ى بیسته‌م له ئاستى ئه‌ده‌ب و ره‌خنه‌ى جیهانیدا به چه‌رخى زێڕ‌ینى ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى داده‌نرێت، به‌ڵام ئه‌مرۆ هه‌م نووسه‌رو هه‌م خوێنه‌رو هه‌م ره‌خنه‌گریش به‌هه‌مان ئاست که‌ره‌سته‌کانیان له‌به‌رده‌ستدایه‌و له ته‌کنیک شاره‌زان، به‌ڵام هه‌مان ئاستیان له ره‌خنه‌ى رۆشنبیری‌دا نییه. بۆچى؟ چونکه ره‌خنه‌ى رۆشنبیرى بۆچوونى جیاواز ده‌ره‌خسێنێت و چه‌ندین ده‌روازه بۆ لێکدانه‌وه‌ى تێکست ده‌کاته‌وه، به‌جۆرێک خوێنه‌رو نووسه‌ریش ده‌هێنێته ناو دیالۆگ و ئه‌رگۆمێنت له‌سه‌ر ئه‌و تێکسته. *چی بکرێت بۆ ئەوەی نوسەرانمان فێری قبوڵکردنی ڕەخنەی ئەدەبی ببن و ڕەخنەگر ئەدەبی ئێمەش ئەدەبیانە ڕەخنەکانیان بنوسن و دەق سەرچاوەی نوسین بێت نەک کەسایەتی و شتی شەخسی؟ -له‌راستیدا ئه‌مه په‌یوه‌ندیى به سایکۆلۆجیاى نووسه‌رى کورده‌وه هه‌یه، واته لێره‌دا ره‌چه‌ته‌یه‌ک یان کۆمه‌ڵێ مه‌رج و پێوه‌ر نییه که بشێت بیانخه‌ینه روو بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ک خۆت ده‌ڵێى نووسه‌رى کورد فێرى قبوڵکردنى ره‌خنه بێت، ئه‌مه په‌یوه‌ندیى به ئاست و بیرکردنه‌وه‌ى نووسه‌ران و رۆشنبیرانه‌وه هه‌یه، ئه‌مه په‌یوه‌ندیى به ئه‌ندازه‌ى هۆشیارى و مه‌عریفه‌و کرانه‌وه‌ى نووسه‌ره‌وه هه‌یه تا چه‌ند ره‌خنه‌و بۆچوونى جیاوازى قبوڵه، که من وایده‌بینم پێویسته نووسه‌ران و رۆشنبیران له ئاستێکى به‌رزى تێگه‌یشتن و قبوڵکردنى جیاوازیدا بن، هه‌م له ئاستى کۆمه‌ڵایه‌تى و هه‌م له ئاستى ئه‌ده‌بى و مه‌عریفیدا. مه‌سه‌له‌ى ئه‌وه‌ش که تێکست ببێت به سه‌رچاوه‌ى نوسینى ره‌خنه‌یى نه‌ک بابه‌تى شه‌خسى و که‌سایه‌تیى نووسه‌ره‌که، ئه‌مه له‌راستیدا ئه‌لف و بێى رۆشنبیرى و تێگه‌یشتنى ره‌خنه‌یه. له نێوه‌ندى رۆشنبیرى و ئه‌ده‌بیى ئێمه‌دا ئه‌م دیارده‌یه زۆر لاوازه، واته به‌ده‌گمه‌ن نووسه‌رێک ده‌بینیت ره‌خنه‌ى قبوڵ بێت و وه‌ک بۆچوونێکى تر‌ى ئه‌ده‌بى وه‌ریبگرێت و به‌لایه‌وه ئاسایى بێت و سایکۆلۆجیاى بریندار نه‌بێت، زوربه‌ى نووسه‌رى کورد وا ده‌زانێت که ره‌خنه‌ت له تێکسته‌که‌ى گرت ئیدى ره‌خنه‌ت له که‌سایه‌تیى ئه‌و گرتووه بۆیه هه‌ست به سووکایه‌تى ده‌کات و هه‌ڵده‌چێت و له ره‌خنه‌گره‌که زویر ده‌بێت ئه‌گه‌ر قینیشى لێ هه‌ڵنه‌گرێت. من خۆیشم ئه‌مه‌م به‌سه‌ر هاتووه، ساڵانى پێشوو له‌سه‌ر چه‌ندین تێکستى کوردیم نووسیوه به‌ڵام به‌زۆرى رووبه‌رووى گله‌یى و زویر بوون بوومه‌ته‌وه، یان لانیکه‌م به پێکه‌نین و گاڵته‌پێکردنه‌وه پێیان وتووم تۆ له تێکسته‌که تێنه‌گه‌یشتوویت.
باران كانوونی ئه‌ده‌ب كه ده‌كرێت له زمانی كوردیدا به (خه‌رمانی ئه‌ده‌ب) ناوببرێت، به كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مێكی دیاریكراو ده‌گوترێت كه له ڕووی نۆڕم و پێوه‌ره‌وه بژارده‌ی ئاست و چۆنییه‌تی ئه‌ده‌ب بێت و وه‌ك ده‌قی په‌سه‌ند و باڵا ده‌ستنیشان كرابێت. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌بوونی كانوونی ئه‌ده‌ب چه‌ند پێویست و ئه‌رێنیه یاخود چۆن گرفتاوی و نه‌رێنیه گووتوبێژ زۆره. له‌م نووسینه‌دا هه‌ندێك بۆچوونی دژ و ته‌با سه‌باره‌ت به كانوونی ئه‌ده‌ب له‌سه‌ر ئاستی جیهان ڕوونده‌كه‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به هه‌ڵوێسته جیاوازه‌كان، مه‌زه‌نده‌ی بوونی كانوونی ئه‌ده‌بی كوردی ده‌كه‌ین و هه‌ندێك پرسیاری له‌باره‌وه ده‌وروژێنین ... وشه‌ی كانوون پێشینه‌یه‌كی دینیی هه‌یه، له كۆندا به‌و ده‌قه موعته‌به‌رانه گووتراوه كه له‌نێو چه‌ندان تێكستدا له ململانێی زیندوودا هه‌ڵبژێردراون. به‌واتایه‌كی تر كانوون وه‌ك لیستی كۆبه‌رهه‌م، ده‌رچووی ڕه‌خنه‌ی نه‌ریتی و هه‌ڵبژارده‌ی نوخبه‌ی كۆمه‌ڵگه و كۆمه‌ڵه‌ی فێركارییه ... كانوونی ئه‌ده‌بی جیهانی له ناوه‌ڕاستی ١٧٠٠ كاندا سه‌ریهه‌ڵداوه. پاشان زۆر وڵات كانوونی ئه‌ده‌بی خۆی دیاریكردووه و وه‌ك لیستی باشترین و گرنگترین به‌رهه‌مه‌كان، له قوتابخانه‌كاندا خراونه‌ته به‌رنامه‌ی خوێندنه‌وه. وڵاتی سوید كه به‌خشه‌ری خه‌ڵاتی نۆبڵه له ئه‌ده‌بدا، هێشتاكه كانوونی ئه‌ده‌بی نییه، وه‌لێ له‌مباره‌یه‌وه، له‌نێو ڕۆشنبیرانی سویدییدا گفتوگۆی زۆر و به‌رده‌وام له ئارادایه و وێڕای له‌گه‌ڵ نه‌بوونی به‌شێكی زۆر، زۆر كه‌س و لایه‌ن له‌و باوه‌ڕه‌دان كه گرنگه سوید كانوونی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت. ئه‌مه له كاتێكدا له سوید زۆر تاووتوێی كانوونی ئه‌ده‌بی دانیماركی ده‌كرێت. كانوونی ئه‌ده‌بی دانیماركی ساڵی ٢٠٠٤ هه‌ڵبژێردراوه و به‌رهه‌می زۆر نووسه‌ری دانیماركی له‌خۆده‌گرێت به‌ڵام ته‌نها (كارین بلیكسێن) له نێویاندا ژنه و ئه‌مه بۆته جێگای ڕه‌خنه‌ی زۆر و ناوبردنی لیسته‌كه به كانوونی پیاوانه. كانوونی هه‌ر وڵاتێك وه‌ك لیسته‌یه‌ك له ئه‌ده‌بی هه‌ڵبژارده، جگه له‌وه‌ی چوون ناسنامه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی وڵاته‌كه ده‌ناسرێت، لیسته‌كه بۆ مه‌به‌ستی خوێندنه له خوێندنگه‌كاندا، ئامانج له به‌كارهێنانی كانوون له به‌رنامه‌ی خوێندندا، بوونی بناغه‌یه‌كی هاوبه‌شی خوێندنه‌وه‌ی قوتابیانه، به‌وه‌ی هه‌موو خوێندكارێك هه‌مان ئه‌و به‌رهه‌مانه بخوێنێته‌وه كه به شاكار و ده‌قی گرنگی وڵاته‌كه‌یان داده‌نرێت. وه‌كتر ئه‌وانه‌ی لیسته‌كه هه‌ڵده‌بژێرن كه‌سانی ئه‌كادیمی و پسپۆڕی بواری ئه‌ده‌ب و فێركارین، واته هه‌موو كه‌س بۆی نییه به‌شداربێت له مێزگرتی هه‌ڵبژاردنی كانووندا. نووسه‌ر و پرۆفیسۆری ئه‌مه‌ریكی (هارۆڵد بلووم) یه‌كێكه له‌و دیارترین ناوانه‌ی گفتوگۆی كانوون زۆر ده‌كات، به ڕووانگه‌ی ئه‌و كانوون له‌نێو نووسه‌رانی هه‌مه‌جۆردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌ك ململانێیه‌ك ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كێ باشترین به‌رهه‌م ده‌نووسێت. ئه‌و نووسه‌رانه‌ی له پڕۆسه‌ی كانووندا دیاریده‌كرێن، هۆكاری سه‌ركه‌وتنیان ته‌نها دانسكه‌یی كاره‌كانیانه. به گوێره‌ی بلووم، ڕه‌وتی یاخی و فێمێنیزم و ماركسیزم و هه‌ریه‌ك له پارت و بزوتنه‌وه‌كان كه ده‌ئاخنرێنه پرسه‌كه‌وه، كانوونی وڵاتانی خۆرئاوا ده‌شێوێنن. ئه‌و كانوون سه‌ربه‌خۆ له جوڵانه‌وه‌ی سیاسی و گۆڵی كۆمه‌ڵگه ده‌بینێت. بلووم پێیوایه ئه‌وه‌ی هه‌یه خوێندنه‌وه‌ی ئیستاتیكاییه، وه‌كتر نۆرمه‌كانی كۆمه‌ڵگه هه‌قی به‌سه‌ر بژارده‌ی به‌رهه‌می هه‌نووكه‌ییه‌وه نییه و خوێندنه‌وه‌ش نه به چاك و نه به خراپ له بنه‌ڕه‌تی كه‌س ناگۆڕێت! یه‌كێ له‌و كێشانه‌ی له‌گه‌ل لیسته‌ی كانووندا دێته ئاراوه، ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی ڕای جیاوازیان هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كام به‌رهه‌م و كام كتێب له كامه گرنگتره. به‌وپێیه‌ش كه نۆرمداركردنی ئه‌ده‌ب، جۆرێكه له نرخپێدانی، سه‌باره‌ت به لیسته‌ی كانوون ئه‌و پرسیاره سه‌رهه‌ڵده‌دات كه ئایا هه‌ڵبژاردنه‌كان له چ ڕوویه‌كه‌وه ده‌كرێن؟ هه‌روه‌ك چۆن هه‌ستیاریی به‌هابۆدانان جه‌خت له به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌و خاڵه ده‌كاته‌وه كه كێ بۆی هه‌بێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بكات. ده‌شێت نرخاندنی وه‌ها لیسته‌یه‌ك كه‌م تا زۆر ببێته ڕه‌نگدانه‌وه و دروستكردنی نۆرم نه‌ك ته‌نها له ئه‌ده‌بدا، به‌ڵكه له كۆمه‌ڵگه‌شدا. خاڵی نه‌رێنی ئه‌مه ئه‌وه‌یه پرسه‌كه ببێته ململانێی ده‌سه‌ڵات و خودی ئه‌ده‌ب بكه‌وێته سێبه‌ره‌وه. له‌م باره‌یه‌وه گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین له سوید له‌سه‌روه‌ختی گفتوگۆكردنی دۆزی كانووندا، زۆر له كاندید و سیاسه‌تمه‌داری پارته‌كان به كۆمێنت و لێدوانی میدیایی پشتگیری و بۆچوونی خۆیان به‌رانبه‌ر پرسه‌كه ده‌رده‌بڕن. هاوكات ڕه‌خنه‌گران چه‌مكی كانوون وه‌ك ئامێرێكی كولی سیاسه‌تێنراو ده‌بینن بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ده‌ب و پێیانوایه ئه‌وه ئه‌ركی مامۆستایانه كه به‌بێ بوونی لیسته‌یه‌ك بتوانن وانه‌كان هه‌ماهه‌نگ به ئه‌ده‌ب بكه‌ن. پاشان ڕه‌خنه‌یه‌ك كه له كانوونی ئه‌ده‌ب له جیهاندا ده‌گیرێت، ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك پێیوایه لیسته‌یه‌ك له مانا و به‌رفراوانی ئه‌ده‌بی وڵاتێك كه‌مده‌كاته‌وه و ڕه‌خنه‌یه‌كی دی ئه‌وه‌یه كه ناكرێت كانوونی ئه‌ده‌ب له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌س و كۆمیته‌یه‌كه‌وه دیاری بكرێت.، به‌ڵكوو ده‌بێت خودی به‌رهه‌م و كتێبه‌كان بڕیارده‌ربن به‌وه‌ی كاریگه‌رییان چه‌ند ده‌بێت و چه‌ند نه‌وه ده‌بنه خوێنه‌ریان. ڕووانگه‌یه‌كی ئه‌رێنی له‌سه‌ر كانوونی ئه‌ده‌ب ئه‌وه‌یه نووسه‌ران و به‌رهه‌مه باشه له‌بیركراوه‌كان به‌رچاو ده‌خرێنه‌وه. هه‌روه‌ها سوودمه‌ندبوونی كانوونی ئه‌ده‌ب بۆ قوتابخانه‌كان، له‌و ڕووه‌وه كه قوتابییه‌كان پێشینه‌ی جیاوازیان هه‌یه و دایكوباوكه‌كان تێكڕا له ئاستێكی ڕۆشنبیری وادا نین كه هانده‌ری خوێندنه‌وه بن. كانوون هاریكار ده‌بێت به‌وه‌ی كه خوێندكاران به‌ره‌و دونیای خوێندنه‌وه ببات. له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌گووترێت كانوون ئازادی تاك سنووردار ده‌كات، به‌وه‌ی هه‌مووان ناچار ده‌كات هه‌مان ئه‌و به‌رهه‌مانه بخوێننه‌وه كه پێشوه‌خت بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه، به‌ڵام ئه‌مه له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تادا ناكرێت بۆ خوێندكاران و هه‌رزه‌كاران زیانبه‌خش بێت، چوونكه كاره‌كه ناچاركردن نییه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته سرووشی خوێندنه‌وه به قوتابیان ببه‌خشرێت و به ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و شووناسی ئه‌ده‌بی وڵاته‌كه‌یان ئاشنا بكرێن. تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیاوه، خوێندنه‌وه لای گه‌نجه‌كان ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی جارانی نه‌ماوه، ده‌توانین بپرسین ئایا ئه‌وه گرنگتره لاوان ئازاد بكرێن به ویستی خۆیان بخوێننه‌وه یان نه‌خوێننه‌وه، یاخود باشتره به فه‌رمی ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵێك ده‌ق بكرێن كه به گه‌نجینه‌ی گه‌له‌كه‌یان ناوزه‌دكرابێت. هه‌ڵبه‌ت له‌و وڵاتانه‌شدا كه كانوون نییه، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌وه، كه‌م تا زۆر هه‌وڵدراوه هه‌ندێك ده‌ق و پارچه شیعر و كوورته‌ی ژیاننامه له‌گه‌ڵ وانه‌دا به قوتابیان بگووترێته‌وه، وه‌كتر گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م كرده‌یه زیاتر ده‌كه‌وێته سه‌ر سه‌لیقه‌ی مامۆستایانی زمان و وانه وێژه‌ییه‌كان كه بخوازن و بتوانن به‌رهه‌مگه‌لێكی ئه‌ده‌بی به قوتابیان بناسێنن ئه‌گه‌رچی له‌ناو كتێبه‌كانی خوێندنیشدا نه‌بن. به‌ڵام دیاره ئه‌م پڕۆسه خۆكردییه وه‌ك پێویست به‌ڕێوه‌ناچێت و ئه‌و ڕێژه كه‌مه‌ی شیعر و چیرۆكیش كه له‌ناو كتێبه‌كانی خوێندندا هه‌ن، به‌س نین بۆ ڕۆشنبیركردنی خوێندكاران له ڕووی ئه‌ده‌به‌وه، بۆیه بیر له زه‌ڕوره‌تی هه‌بوونی كانوون كراوه‌ته‌وه. به‌م پێیه، له میانه‌ی سه‌رنجدانی ئه‌زموونی وڵاتان ده‌رباره‌ی كانوون و خوێندنه‌وه و له‌و ڕووه‌شه‌وه كه ئه‌مڕۆ له كوردستانیش له‌لایه‌ن زۆر ناوه‌ند و گرووپه‌وه كار بۆ به‌كولتووركردنی خوێندنه‌وه ده‌كرێت ... ده‌كرێت ئێستێك بكه‌ین و بیر له هه‌بوونی كانوونی ئه‌ده‌بی كوردی بكه‌ینه‌وه، كه دیاره تا ئێستا نیمانه و باسێكی ئه‌وتۆشی له‌باره‌وه نه‌كراوه. سه‌باره‌ت به بوونی كانوونی ئه‌ده‌بی كوردی، ده‌شێت دوای تاووتوێكردنی ئه‌وه‌ی سوود و زیانه‌كانی كانوون چییه، پرسیار‌مان ئه‌وه‌بێت كه ئایا به‌ڕاستی بوونی كانوون بۆ ئێمه گرنگه؟ به گریمانه‌ی سازدانی لیسته‌كه، ده‌كرێت چۆن به شێوازێكی به‌سوود پێشكه‌ش بكرێت؟ بناغه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕه‌خنه و پێشمه‌رجییه‌كان بۆ بژارده‌كان ده‌بێت چی بن؟ لێره‌دا ژانره‌كان ڕۆڵ ده‌بینن، هه‌روه‌ها پێشینه‌ی نووسه‌ره‌كانیش، ئایا كێ به نووسه‌ری ڕه‌سه‌ن و ناوه‌ڕۆك و ئاست و زمانی چ به‌رهه‌مێك به شایسته‌ی بوون به كانوون و شووناسی ئه‌ده‌بیی نه‌ته‌وه‌یه‌ك داده‌نرێت؟ ... به‌گشتی مه‌سه‌له‌ی بوون و نه‌بوونی كانوونی ئه‌ده‌ب، لێدوانی زۆر هه‌ڵده‌گرێت و ڕا و بۆچوونی جیاواز زۆره ده‌رباره‌ی، هه‌ر بۆیه هه‌ندێك وڵات له گفتوگۆی به‌رده‌وامدان و كۆك نین له‌سه‌ری. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كه‌م نین ئه‌و كه‌س و وڵاتانه‌ی بوونی كانوونیان پێ گرنگ و به‌سووده، ئه‌گه‌رچی گرنگتر له كانوون بوونی خودی به‌رهه‌می شایسته به خوێندنه‌وه و ئاماژه‌پێدان بێت ... سه‌رچاوه: - Bloom Harold, Den västerländska kanon: Böcker och skola för eviga tider, sv. övers. 2000 - Svedjedal Johan & Furuland Lars, Litteratursociologi: Texter om litteratur och samhälle, 1997, 2000 - Williams Anna, Stjärnor utan stjärnbilder: Kvinnor och kanon i litteraturhistoriska översiktsverk under 1900-talet, 1997 -”Den fælles kanon”, Dansk litteraturs kanon, 2004
رامبۆ ئەحمەدی مەلا ئایا شیعر تەرجەمە دەکرێ؟ رەنگە، بەڵام "کەشتی مەست" دەقێکی گیرە. رامبۆ بە شێوەیەکی مەجازی باسی ئازادی دەکات. لە دەسپێکی بەهاری ساڵی ١٨٧١ رامبۆ باس لە چەمکی "بینگەرا" دەکات، واتە بینینی پشتەوە شتەکان، یا بینینی نەبینراو. ئەم دەقە شیعرییە دەگمەنە لە تەمەنی ١٦ ساڵان دەنووسی، پێش رامبۆ، هیگۆ " ئەفسانەی سەدە" دەنووسێ، بۆدلێر "سەفەر" دەنووسێ، ژویل ڤێرن " بیست بوار لە ژێر دەریا" دەنووسێ، رامبۆ بە شێوازی خۆی، ئەم ئەزموونە شیعرییە دەنووسێتەوە و سانتێزێکی رەمزییە، هەم لە بواری ئازادی‌دا، هەم لە بواری شیعریی و کەلتووریی دا. رامبۆ خۆی دەبێ بە کەشتی و باسی ئەو سەفەرە ئاوییەمان بۆ دەکات. سەرەتا رووبارەکانن و دواتریش زەریا و ئۆقیانووس ئەم رەوتە لە خۆ دەگرێ، بە وێنەی دەگمەن، سنووری رەوانبێژیی شیعری پێشخۆی تێدەپەڕێنێ. ماڵئاوییەکی یەکجارەکی لە رۆمانسییەت و شیعرە ناسکەکانی پێشخۆی دەکا. ئەم سەفەرە زەریاییە هاوتەریب لەگەڵ شیعری رەها دەوەستێت و ئامادەگییەکی تەواوە بۆ ئەوەی دواتر " وەرزێک لە دۆزەخ" و "درەوشانەوە" بنووسێتەوە. شاعیر دەبێ بینگەرا بێ، دەبێ خاوەن ئازادییەکی رەها بێ. کەشتی مەست رامبۆ ئەحمەدی مەلا بە ڕووبارە ئارامەکاندا لێژدەبوومەوە، هەستم بەوانە نەدەکرد کە گوریسەکانیان رادەکێشام: بوون بە نیشانەی پێستسوورە دەم بەهاوارەکان و بە قەد ستوونە رەنگاوڕەنگاندا هەڵیانواسین. باکم نەبوو چیم هەڵگرتووە گەنمی فلامان یا پەمووی ئینگلیزی، کاتێک گۆبەندەکانی راکێشەرانی گوریسەکان کۆتای‌یان هات، ئیدی بۆ کوێ دەمویست بچم، رووبارەکان بەربەست نەبوون. لە نێو قەڵبەزە سەرشێتەکانی کشان و داکشانی شەپۆلەکاندا، زستانی پار لە مێشکی منداڵان کەڕتر بووم رامکرد! هەرگیز نیمچە دورگە بەڕەڵاکان تووشی پاشاگەردانی سەرفرازی وا نەبووبوون. رەشەبا پیرۆزبایی لە راچەنینی دەریایی لێ کردم. لە تەبەدوورێ سووکتر بووم، سەمام بەسەر شەپۆلەکاندا دەکرد، وەک قوربانییەک تا ئەبەد بخوولێتەوە بۆ ماوەی دە شەو، بە بێ ئەوەی لە چاوی گەلحۆی چرا پەشیمان بم. شیرین‌تر لە پێستی ئەو منداڵانەی هەر دەڵێی سێوی گەییوە، ئاوی سەوز دەچوونە لەشە سنۆبەرییەکەم، پەڵەی شەرابی سەوز و رشانەوە شۆڕدمیانەوە، سوکان و لەنگەرەکانی پەرت کردم. ئیدی، رۆچوومە نێو شیعری زەریاوە، ئاوێتەی ئەستێرە شیرییەکان بووم، ڕازی و ڕەنگپەڕیو، لاژوەردی سەوزم قووت دەدا سەرئاودەکەوتم، خنکاوێک بووم، راماو و رۆچوو، لە پڕێکدا شینیم رەنگ کرد، وڕێنە و ریتمی سست لەبەر تیشکی رۆژ، بەتینتر لە مەی، بەرینتر لە چەنگ، سوورایی تاڵیی ئەڤینی دەهەژاند! دەمزانی ئاسمانەکان بە برووسکە شەق دەبن، هەژان و پێکدادانی شەپۆل و رێڕوەکان: دەمزانی کازێوەی بە نەشئە دەتگوت رەوە کۆترە، هەندێجار ئەوەشم دەبینی کە مرۆڤ حەز بە بینینی دەکرد! خۆرم بینی نەوی، رازی سامناکی بەسەرەوە بوو، بۆ ماوەیەکی زۆر وەنەوەشییەکانی دادەگیرساند، دەتگوت ئەکتەری درامای زۆر دێرینن، لە دوورەوە ئاوەکان هەڵدەلەرزین، لوولیان دەخوارد! خەونم بە شەوی سەوزی بەفرینەوە بینی چاوی سپی دەکرد، ماچیش بە هێوری بەرەو چاوی زەریاکان بەرزدەبووەوە، شیلەی بێوێنە دەگەڕا، راچەنینی شین و زەردی فسفۆرە دەم بە گۆرانییەکان، بۆ ماوەی چەند مانگێک، لاسایی شەپۆلە زل و هار و هاجەکانم دەکردەوە چۆن بەرەو شۆستەکان بەرزدەبوونەوە، بە بێ ئەوەی مەزەنەی پێیە رۆشنەکانی ماریاکان بکەم پاڵیان بە لمۆزی ئۆقیانووسە تەنگەنەفەسەکانەوە دەنا! خۆم بە فلۆریدای سەیر و سەمەرەدا کێشا، ئاوێتەی گوڵە چاو پڵنگەکان بووم کە پێستی مرۆڤانەیان هەبوو! پەلکەزێڕینەکان بە ژێ ئاسۆی زەریاکاندا ڕاکێشرابوون هی مێگەلە سەوزباوەکان. گوێم لە هاژەی زۆنگاوە مەزنەکان بوو، حەزیای زەریای ناو دەوەنەکان بۆگەن دەبوو لە ناو تۆڕەکان؛ /لە ناو تۆڕەکان بۆگەنی دەبوو ئاو لە ناوەندی هێمنیی دا دادڕما، لە دوورەوەش دەتگوت تاڤگەیە دەکەوتە نێو گێژەنەکانەوە! سەهۆڵبەندان و خۆری زیوین، ئاوی هەڵاڵە و ئاسمانی پەنگرین! کەشتی بڵحی نغرۆی قووڵایی کەنداوە تاریکەکان دەکرد کێچ مارە زەبەلاحەکانیان قووت دەدا، دەرختە چەماوەکان و گوڵاوە رەشەکان دەکەوتنە خوارەوە حەزم دەکرد ماسی دۆرادی ئاوی شین ماسی زێڕین و ماسی گۆرانیبێژ نیشانی منداڵان بدەم - کەفاوی گوڵ وێڵبوونی رادەژەنیم لە پڕێکیشدا بایەکی بێوێنە باڵی لێ رسکاندم. ناوبەناویش قوربانیی ماندووی دەستی پۆل و ناوچەکان بووم، هەنسکی زەریا هەڵبەزودابەزە شیرینەکانی پێ بەخشیم، گوڵی سێبەرە هەڵتۆقیینە زەردەکانی بۆ بەرز کردمەوە، مامەوە هەر وەک ژنێک کەوتبێتە سەر ئەژنۆکانی... نیمچە دورگە، شەڕەدەنووک و ریقنەی چۆلەکە دەم بەجریوە چاو زەردەکانی لە رۆخم دووردەخستەوە. سەوڵم لێدەدا، کاتێک گوریسە باریکەکانم رادەکێشا، خنکاوەکان، بە پاشەکشە بۆ نووستن دادەبەزین! کەچی من، لە ژێر پرچی قەوزەکاندا کەشتییەکی گومڕا بووم، زریان فڕێی دامە باوەشی هەوای بێگەرد و بێ باڵندە منێک کە دەریاوان و چارۆگەکان نەیانتوانی لاشە مەستەکەم لە ئاو رزگار بکەن. سەربەستانە، دوکەڵم لێ بەرزدەبووەوە، سەر تەمە مۆرەکان دەکەوتم، منێک کونم لە ئاسمانە سوورەکە دەکرد، وەک دەرگەیەک، کە موڕەبای ئێکجار بەتامی بۆ شاعیران هەڵگرتبێ مشەخۆرانی خۆر، بەڵغی لازەورد رامدەکرد، پەڵەی مانگی کارەباخەش بە لەشمەوە، تەختەداری شێت، ئەسپی دەریایی رەش پاسەوانیان دەکردم، کاتێک تەممووز بە زەبری تێڵا ئاسمانە داغبووەکانی سەروی وەنەوشەییەکانی دەخستە خوارەوە. منێک هەڵدەلەرزیم، لە دووری پەنجا میلەوە هەستم بە هاواری دەڵەبەبای دڕندە شەیتانییەکان و رێڕەوی ئەستووری زەریایی دەکرد، رێسەرە ئەبەدییە چەقبەستووە شینەکان، حەسرەتم بۆ ئەوروپای بەربەست کۆنەکان هەڵدەڕشت. کۆدورگە ئاسمانییەکانم بینی! چەندین دورگەش ئاسمانە وڕێنەکانیان بۆ بەلەمەوانان دەکردەوە. ئایا لە قووڵایی ئەم شەوە بێ بنانە دەنویت و خۆت ئاوارە دەکەیت، ملیۆنان پاساری زێڕین! ئەی هێزی ئایندە! راستە، زۆر گریام، بەرەبەیان دڵ لەتوپەت دەکات، هەموو مانگێک دزێوە و هەموو خۆرێکیش تاڵە ئەڤینی تفتوتاڵ بە گەمژەییەکی مەست ئاوساندمی، با بڕبڕەی پشتم شەق بەرێت !با نغرۆی زەریا بم! ئەگەر ئارەزووی ئاوی ئەوروپاش بکەم، لە چاڵە ئاوێکی رەش و سارد زیاتر نییە، کازێوەیەکی بۆندار منداڵێکی هەڵتووتاو لێواولێوی غەمبارییە، بەلەمێکی لەرزۆک وەک پەپوولەی مانگی نیسان بەڕەڵا دەکا. منی مەلەکەری نێو پەژمووردەیی ئێوە، ئیدی ناتوانم ئەی شەپۆلان، رێڕەوە ئاوییەکانیان لەبەردەم هەڵگرانی پەموو لادەم، نە بە ناو غرووری ئاڵا و ئاگردا تێپەڕبم، نە بەژێر پردە دەستکردە سامناکەکانیشدا مەلە بکەم. تێبینی : لێرە دەبی سوپاسی برایان کەریم پەڕەنگ، بەکری مەلا و جەمال حەمەڕەش بکەم کە ئەم دەقەیان بە سەرنجەکانیان دەوڵەمەند کرد.
بەشی پێنجەم وکۆتایی سازدانی:شاخەوان سدیق پرسیار: یەکێک لە تێماکانی کتێبی دڵشکان مەسەلەی کۆچ و دڵشکانە لە منفا دەتوانی ڕونتر باس لە پەیوەندی کۆچ و غەریبی بە مەنفاو دڵشکانەوە بکەیت؟ هەستناکەن بەشێک لە کۆچی کوردان پەیوەندی بە جۆرێک لە دڵشکانەوە هەیە لە هەموو جومگە و پەیوەندیە جیاوازەکانی نیشتمان؟ وەڵام: بەڵام بۆ وەڵامدانەوەیەکی دروستی ئەم پرسیارە پێویستە سەرەتا چەند دیدێکی تێوری لەسەر دیاردەی کۆچ بە گشتیی بخەمەڕوو، دوای ئەوە ڕوونیبکەمەوە کۆچی کورد بۆ دەرەوەی کوردستان پەیوەندیی بە چییەوە ھەیە؟ دواتریش تێمای کۆچ بە دیاردەی نیگەرانبوون و دڵشکانەوە، گرێیبدەمەوە. وەک دەزانیت من پازدە ساڵێک لەمەوبەر، لە ساڵی ٢٠٠٥ دا، کتێبێکم لەسەر دیاردەی کۆچکردنی کورد لە سەدەی بیستەمدا بە ناوی ”ناسیۆنالیزم و سەفەر“ەوە بڵاوکردەوە. بەشێک لەوەی لێرەدا دەیڵێم سەرچاوەکەی لەو کتێبەدایە. بۆ قسەکردن لەسەر دیاردەیەکی گرنگیی وەک کۆچکردن، بەر لەھەموو شتێک، پێویستە واز لە ئینشانووسین و قسەی گشتیی و حوکمی نەسەلمێندراو بھێنین و ئەم دیاردەیە لەناو سیاق و ڕەوتی مێژوویی خۆیدا نیشتەجێبکەین. ھیچ شتێک ھێندەی گەڕاندنەوە بۆ مێژوو لە دیاردەی گشتاندن و ئینشانووسی لەسەر دیاردەکان ڕزگارمان ناکات. وەک سەرەتا با لەو ڕاستییە دەستپێبکەین کە کۆچی کورد بۆ دەرەوەی کوردستان، تا کۆتایی ساڵانی شەستی سەدەی بیستەم، ”کۆچێکی تاکەکەسیی“ە. کەسانێکی کەم کوردستان بەجێدەھێڵن و ڕوو لە وڵاتانی دەرەوە دەکەن. لە سەدەی نۆزدەھەمدا، بۆ نموونە، ئێمە کۆچی مەولانا خالید و نالی و حاجی قادری کۆیی و چەند خێزانێکی دەسەڵاتدار دەبینین، کە دوای ڕوخاندنی ئیمارەتەکانیان، ناچاردەکرێن بەرەو ئەستەمبوڵ کۆچ بکەن. ئەم کۆچە جگە لەوەی دیاردەیەکی تاکەکەسییە، ھاوکات کۆچیشە لەناو سنوورەکانی ئەو جوگرافیا ئاینییەدا کە ناوی ”ماڵی ئیسلام“ یان دار الاسلام،ە. لە سەدەی بیستەمدا ئەم کۆچە تاکەکەسییانە بەردەوامدەبن و تا ساڵانی شەستی سەدەکە کۆچی کورد لەوە دەرناچێت کۆچێکی تاکەکەسیی و بچووک و سنووردار بێت. بەڵام ئەم کۆچە تاکەکسییانە چیتر تەنھا لەناو سەرزەمین و جوگرافیای ”ماڵی ئیسلام“دا ڕوونادەن، بەڵکو کۆچێکە بۆ دەرەوەی ئەو جوگرافیا دنییە و ڕووی لە شوێنانەیە کە جارێک پێیدەڵێین ئەوروپا و جارێکی تر خۆرئاوا. لە کۆتایی شەستەکانی سەدەی بیستەمەوە کۆچکردنی کورد لە ”دیاردەیەکی تاکەکەسیی“ەوە دەگۆڕێت بۆ ”دیاردەیەکی دەستەجەمعیی“، کۆچبەرانیش بە تەنھا نووسەر و ڕۆشنبیر و سیاسیی ڕاکردوو نین، تەنھا ئەم یان ئەو تاکەکەسیش نین بۆ خوێندن و فێربوون وڵاتیان جئھێشتبێت. بەڵکو زۆرینەیان کرێکاری کۆچکردون. لەمەشدا کوردانی تورکیا بەشی شێر، ئەگەر نەڵێم ھەموو بەشەکەیان بەردەکەوێت. ئەم کرێکارە کوردانە بۆ ئەوروپای دوای جەنگی جیھانی دووھەم کۆچدەکەن و لە وڵاتە جیاوازەکانی وەک ئەڵمانیا و ھۆڵەندا و ئەسکەندەنافیدا جێگیر دەبن. ئەگەر لە قۆناغی یەکەمدا پاڵنەرێکی سیاسیی یان مەسەلەی ئاسایشی تاکەکەسیی یان فێربوون لە پشتی کۆچی تاکەکەسەکانەوە بووبێت، ئەوا لە قۆناغی دووھەمدا ئەوەی کرێکارە کوردەکان بەرەو کۆچکردن دەبات، کەمتر پاڵنەری سیاسیی و زیاتر پاڵنەری ئابوریی و گەڕانە بەدوای ژیان و گوزەرانێکی باشتردا. زۆربەشیان وەک ”کرێکاری تورک“ بەرەو ئەوروپا کۆچ دەکەن و لەو وڵاتانەشدا وەکو تورک ناونوسکراون، بەڵام لە ساڵانی ھەشتا و نەوەددا پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە، ئەم کوردە بە تورککراوانە دەکاتەوە بە کورد و دەیانگۆڕێت بۆ بەشێکی چالاکی ئەو دیاردە سیاسییە ئاڵۆز و فرەڕەھەندەی ناوی ”ناسیۆنالیزمی دوورمەودا“یە. لە پەیوەندیدا بە کوردانی باشورەوە شەپۆلێکی بچوک لە کۆچ لە دوای شکست و کەوتنی شۆڕش لە ساڵی ١٩٧٥ دا دەستپێدەکات، ئەمانە وەک پەناھەندەی سیاسیی دەگەنە ئەوروپا، بەڵام لەھەمانکاتدا ھەندێک لە کۆچبەری تری باشور لەدەرەوە و بە مەبەستی بەرپاکردنەوەی شۆڕش بۆ کوردستان، دەگەڕێنەوە. کوردانی ئێرانیش لە ساڵانی دوای شۆڕشی ئێرانی و دوای پەلامارەکانی جمھوری ئیسلامی بۆ کوردستان لە ساڵانی ھەشتادا بەرە و دەرەوە کۆچدەکەن. لە دوای ھێرش و وێرانکارییەکانی ئەنفال و بەتایبەتی لە ساڵانی نەوەد و دونیای دوای ڕاپەڕیندا، ژمارەی کۆچبەرانی کوردی باشور بە خێرایی زیاددەکات و کۆچی ئەوانیش دەگۆڕێت بۆ دیاردەیەکی دەستەجەمعیی. ئەوەی شوێنی سەرنجە ئەوەیە لە دونیای دوای ڕاپەڕیندا زیاد لە نەوەیەک لە یەککاتدا و بەیەکەوە کۆچ دەکەن. لە خێزانێکدا باپیرە و داپیرەوە و باوک و دایک و منداڵەکان بەیەکەوە کۆچدەکەن و بەیەکەوە دەبن بە کۆچبەر. وەک وتم لە کتێبی ”ناسیۆنالیزم و سەفەر“ دا بەشی زۆری ئەم مەسەلانە باسکراون و دەرکەوتە سیاسیی و دینیی و فەرھەنگیی و پراکتیکیی شیکرونەتەوە. لە ئێستادا ژمارەی کۆچبەرانی کورد لە ئەوروپادا لە ٢ ملیۆن کۆچبەر نزیکدەبێەتوە کە زۆرینەی ھەرە زۆریان کرێکارە کۆچبەرەکانی کوردستانی تورکیان. ئەوانەش کە وەک پەناھەندەی سیاسیی و ئینسانیی کۆچیان کردوە ژمارەکەیان زۆر کەمترە و لە چەند سەد ھەزار کۆچبەرێک تێپەڕناکات. بەڵام بۆ ئەوەی زیادەڕۆیی نەکەین و وانەزانین تەنھا کورد وڵاتی خۆی بەجێھێشتوە و لەسەر ئەو بنەمایەش قسەی نەسەلمێندراو بکەین، با سەیرێکی دیاردەی کۆچکردن لە دونیای ئەمڕۆدا بکەین. لە ئێستادا کەم وڵات ھەیە کۆچبەری نەبێت، کەم میلەتی دونیا ھەیە خاوەنی دیاسپۆرای تایبەت نەبێت، کە بە وڵات و بەشە جیاوازەکانی جیھاندا بڵاو نەبووبنەوە. بە پێی ئامارەکان لە ساڵی ١٩٩٠ دا نزیکەی ١٥٠ ملیۆن کۆچبەر لە دونیادا بوونی ھەبووە، بەڵام لە ئێستادا، لە دەیەی دووھەمی سەدەی بیست و یەکەمدا، ئەم ژمارەیە بۆ ٢٤٠ ملیۆن مرۆڤ بەرزبۆتەوە. ئەم ژمارە گەورەیە وەک ووتم تەنھا نزیکەی ٢ ملیۆنی کوردە و زۆربەی ھەرەزۆریشی کرێکاری کۆچکردوە. ئەمە نیشانمان ئەدات کە کۆچی کورد بەشێکی بچووکە لە دیاردەیەکی گلۆباڵی و جیھانیی کە ئەمڕۆکە لە جیھاندا ئامادەیە. ئەگەر بپرسین ئایا ئاکاری سەرەکیی ئەو کۆچبەرە کوردانە چییە؟ بیرکردنەوەیەکی سادە و نیمچە میتۆدیش بەو دەرەنجامە سادەیەمان دەگەینێت کە ناتوانین گشتگیریی بکەین. ناتوانین بڵێین کۆچبەری کورد کۆچبەرێکی ”یاخیگەر“ و ”شۆڕشگێڕ“ە و کۆچ لەلای ئەو ”یاخیبوونێكی ڕەمزیی“ و ”جۆرە شۆڕشێكی ناوەكیی“ە بەرامبەر بە ”ھەموو کۆمەڵگا“. ئەم جۆرە گشتگیریە جگە لەوەی تەواو ھەڵە و ناڕاستە و ھیچ شتێک نایبەتاوە ناو مێژووی کۆچکردنی کورد بەو شێوەیەی باسمکرد، ھاوکات نرخی ئەم جۆرە قسانە لە نرخی ئینشانووسییەکی بێبنەما زیاتر نییە. وەک ووتم زۆرینەی ھەرەزۆری کۆچبەرانی کورد کرێکاری کۆچکردون و ئەوەی کردونی بە کۆچبەر ”یاخیبوونی ڕەمزیی“ و ”ناڕەمزیی“ نەبووە و نییە، بەڵکو پاڵنەری ئابوریی و گەڕان بەدوای ژیانێکی باشتردا بۆ خۆیان و خێزانەکانیان بووە. لەم ئاستەدا کۆچکردنی کورد، وەک کۆچی زۆربەی میلەتانی دونیا، کۆچکردنە بە مەبەستی گەڕان بەدوای ژیانێکی باشتر و ئاسانتر و ھێمنتردا. ئەوەی پۆڵەندیەک یان میسریەک یان مەغریبیەک یان تورکێک بەرەو کۆچکردن دەبات و بردوە، ھەمان ئەو ھۆکارەیە کوردێکی تورکیای بەرەو کۆچکردن بردوە. ئەوانەشی کە پەناھەندەن، وەک وتم بە ژمارە زۆر زۆر کەمترن لە کرێکارە کۆچکردوەکان، کۆچەکەیان کەمەکێک ئاڵۆزترە. لای بڕێک لەمانە، لای ھەمووان نا، لە پاڵ پاڵنەری ئابوری‌دا، پاڵنەری سیاسیی و دینیی و ھەندێکجار ئەخلاقییش، ئامادەیە. ھەندێک لەمانە ئەوەی بە پلەی یەکەم دەیانجوڵێنێت تەنھا گەڕان نییە بەدوای ژیانێکی مادیی و ئابوریی باشتردا بۆ خۆیان و ماڵ و منداڵەکانیان، گەرچی ئەمە ھەمیشە ڕۆڵێک ھەر دەبینێت، بەڵکو ڕاکردنە لە دەستی ڕاونان و گرتن و کوشتن. لە ڕووی تیوریشەوە کۆچ چەندە دەرەنجامی ھەڵاتن و بەجێھێشتنی ”شوێن“ێکە، ھێندەش ڕۆیشتن و ڕاکردنە بەرەو ”شوێن“ێکی تر. لەو ئەدەبیاتە زۆرەدا کە لەسەر دیاردەی کۆچکردن نووسراوە ئەم دوو ھۆکارە لەیەکتری دانابڕدرێن و پەیوەندییەکی پتەویان بەیەکەوە ھەیە. یەکەمیان ”پاڵ“ بە مرۆڤەوە دەنێت بۆئەوەی بڕوات و کۆچبکات، دووھەمیان مرۆڤ ”ڕادەکێشێت“ بۆ کۆچکردن. ڕەگوڕیشەی یەکەمیان لەناو ئەو جێگەیەدایە کە ناوی نیشتیمان و زادگایە، بەڵای ئەوی تریان لەناو ئەو شوێنەدایە کە بەرەوڕووی کۆچدەکرێت. ئەمە وادەکات کۆچ ھەرگیز کورتنەکرێتەوە تەنھا بۆ ڕاکردن لە ”شوێن“ێک، بەڵکو پابەستە بە ڕاکردنیشەوە بەرەو ”شوێن“ێکی دیکە. لە شەستەکانی سەدەی بیستەمەوە کۆچی کورد و کۆچی زۆرێک لە میلەتانی تر ”ڕۆیشتنە بەرەو“ ئەوروپا، بەرەو شوێنێک کە لە خەیاڵی زۆرینەی کۆچبەراندا ئاکارێکی یۆتۆپی و نیمچە یۆتۆپی ھەیە و وەک مۆدێلێکی سەرکەوتو بۆ بەختەوەریی و وەدیھێنانی خەون و چاوەڕوانییەکانی تاکەکەس لە خۆی و لە ژیان، وێنادەکرێت. ھەموو کورتکردنەوەیەکی دیاردەی کۆچکردن تەنھا بۆ ئەو ھۆکارانەی وا لە مرۆڤ دەکەن ”شوێن“ێک بەجێبھێڵێت ھەڵەیەکی گەورەیە و پەیوەندیی بەھەر شتێکەوە ھەبێت پەیوەندیی بە دیاردەی کۆچکردنی ژمارەیەکی گەورەی کۆچبەرانی سەدەی بیستەمەوە نییە. ”ھێزی پاڵنان“ بەرەو کۆچکردن لە ”ناوەوە“ و ”ھێزی ڕاکێشان“ لە ”دەرەوە“، ھەردووکیان دوو میکانیزمی بەھێز و بنەڕەتیی کۆچکردنن لە دونیای ئەمڕۆدا. من لە زیاد لە نووسنێکدا ھۆکاری کۆچکردنم لە ”ئاستی ناوەکیی“دا بە فەشەلی پرۆژەی دروستکردنی ”نیشتیمان“ەوە گرێداوە، بە نائومێدبوونی مرۆڤەوە لەوەی ”جوگرافیایەکی ئەتنی ڕووت“ بگۆڕێت بۆ ”نیشتیمانێک ئازاد“. یبێگومان نیشتمان بەو مانایانەی لەسەردەمی ماکیاڤیلی و ئیمانۆێل کانتەوە باسدەکرێت. نیشتیمان وەک شوێنێک گرێ‌دراو بە ماف و ڕێز و ئازادییەوە. کۆچبەری کود کۆچبەرێکی دڵشکاو و نیگەرانە، نیشتیمانێکی ھەیە کە نیشتیمان نییە- لەم نیشتیمانەدا شتێک بەناوی ماف و بەناوی نرخ و بەناوی بەھاوە بۆ مرۆڤ وەک نرخێکی ئەبستراکت بوونی نییە، بەڵام سەرەڕای ئەم ڕاستییە سادانە ئەم کۆچبەرە کۆچبەرێکی ”یاخیگەر“ و ”شۆڕشگێڕ“ نییە، نە خاوەنی ”یاخیبوونێكی ڕەمزیی“ە و نە ھەڵگری”جۆرە شۆڕشێكی ناوەكیی“ە بەرامبەر بە ”ھەموو کۆمەڵگا“، تەنانەت بەرامبەر بە ”چین“ و ”توێژ“ و ”دەسەڵاتێک“یش. زۆرینەی ھەرەزۆری کۆچبەران ئەو دونیایەی بەجێیدەھێڵن، ئەو کۆمەڵگایەی کە لێیدەردەچن و ئەو فۆرمی پەیوەندیی و کولتورەی لە وڵاتەکەیاندا ئامادەیە، لە شوێنە تازەکانی ژیانیاندا بەرھەمیاندەھێننەوە و بە زیندوویی ڕایاندەگرن. زۆربەی ئەو بونیاد و ئەخلاقیات و ھەڵسوکەوتە باڵادەستانەی وڵاتەکەیان بەرھەمدەھێننەوە و ھەمان داخرانی کولتوریی و ئەخلاقیی و ڕەمزیی لەگەڵ خۆیاندا بۆ ئەو شوێنەی کۆچی بۆدەکەن، دەبەن. ئەوانەی کە دینین ڕوودەکەنەوە مزگەوتەکانی ناو مەنفا، کە زۆرجار مەلا سەلەفییە تورک و عەرەبە وەھابییەکان بەڕێوەی دەبەن. ھەندێکیان دەچنە ئۆفیسی تەلەفیزیۆن و ڕۆژنامە حیزبییەکانەوە و لەوێدا وەک پیاوانێک لە خزمەتی حیزب‌دا و لە دووری ھەزاران کیلۆمەترەوە کاردەکەن. ھەندێکی تریان لە ھەمان دووریەوە بۆ بەدناوترین ڕۆژنامە حیزبییەکانی کوردستان دەنووسن و ڕەوایەتی بەو میدیا وێرانە ئەدەن کە سەرجەمی فەزا جیاوازەکانی کوردستانی پیسکردوە. ئەوانەیان کە ژنکوژبوون وەک ژنکوژ دەمێننەوە و ئەوانەشیان کە پاتریارکبوون لەدوای کۆچکردنیانەوە پاتریارکبوونیان بەچەندان شێوە زیاددەکات. ھەیانە بە ھەمان لۆژیکی وڵات تونوتیژیی بەرامبەر بە منداڵەکانیان بەکاردەھێنن، ژیانی ژنەکان و کچەکانیان تاڵ دەکەن، بەھاکانی پیاوبوونێکی تەواو ناشیرین درێژەپێئەدەن و دەسەپێنن، بۆیە زۆرجار ھاوسەر و منداڵەکانیان لەدەستیان ھەڵدێن و دادگاکانیان لێدەگرن. ھەیانە تەنانەت ناھێڵن ھاوسەرەکان و کچەکانیان جلوبەرگێک لەبەربکەن لەگەڵ زەوق و ڕوانینی تەقلیدیی و کۆنەپارێزی ئەواندا نەگونجێت. لە ڕاستیدا کۆچ لە زۆر ئاستدا و لە دۆخی ژمارەیەکی گەورە لە کۆچبەراندا دەبێتە سەرزەمینێک بۆ چەکەرەکردن و گەورەبوونی کۆنەپارێزییەکی داخراوتری ئەخلاقیی و کولتوریی و دینیی و سیاسیی، کە زۆرجار لەوەی لە نیشتیمان خۆیدا ھەیە خراپترە. ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە دوای کۆچەوە دەچنە ڕیزەکانی داعشەوە، یان ئەوانەی لە ئەوروپادا ژنەکان و کچەکانیان دەکوژن، یان ئەوانەی ھەموو یارییە ناشیرینەکانی کۆمەڵگا لەگەڵ خۆیاندا دەبەن، ئەوەمان نیشانئەدات ئەم ”یاخیگەر“ و ”شۆڕشگێڕ“ە گریمانکراوە چەند دروستکراوێکی ئینشایی ساختە و ناڕاست و بێبنەمایە. لە ڕاستیدا زۆرینەی کۆچبەران ھەرچییەک بن یاخیگەر نین، نە یاخیگەریی رەمزیی و نە یاخیگەرێکی ناڕەمزیی، کۆچکردنیشیان پەیوەندیی بەرھە شتێکەوە ھەبێت پەیوەندیی بە یاخیبوونەوە نییە. ئەم بە ڕۆمانسیکردن و بە پاڵەوانکردنەی کۆچبەر تەنھا ھەڵەیەکی فیکریی و میتۆدیی نییە، بەڵکو خواستی دروستکردنی پاڵەوان و یاخیگەرێکی وەھمی ئاراستەی دەکات، لە شوێنێکدا کە یاخیگەریی تێدانییە. بێگومان ئەم قسانە مانای ئەوە نییە کە تاک و تەرا کۆچبەر ھەبێت وەک یاخیگەرێک ڕابکەن و لە دەرەوەشدا وەک یاخیگەر دەژین، بەڵام ژمارەی ئەمانە نەک زۆر زۆر کەم و لاوەکییە، بەڵکو تەواو دەگمەنە. بێگومان ئەم تراژدیا تازەیەی کۆچ دیسانەوە سەرچاوەی نیگەرانییەکی گەورەیە، نیگەرانییەک کە دەشێت شیعر وەک بێماڵیی و وەک وونبوون و وەک کەوتنە دەرەوەی ھەموو پەیوەندییەکی مانادار ببینێت و مامەڵەی بکات. لە دۆخی شەخسی مندا کۆچ لەدوا لێکدانەوەیدا ئەزموونی لەدەستدان و جێھێشتن و تەنھاکەوتنە، فۆرمێکی ڕادیکاڵیی بێماڵییە، ئەوەی لەناو ”کتێبی دڵشکان“دا ئامادەیە ئەم ئەزموونی بەجێمان و لەدەستدانەیە. ئەزموونی تەنھاییەک کە بڕێک لە ئازادیی و بڕێک لە ڕەشبینی دەبەخشێت. پرسیاری شیعر ئەوەیە چی لەو ئازادییە و چی لەو ڕەشبینییە دەکات و چ فۆرمێکی مرۆڤبوونیان لێدروستدەکات؟
ئامادەکردنى: تاڤگە محەمەد گروپی شانۆی گۆدۆ لە درێژەى زنجیرە بڵاوکراوەکانیدا یەکەمین کتێبى شانۆییى بڵاودەکاتەوە، کتیبَبەکە پێکهاتووە لە سێ شانۆنامەى نوسەر (دانا ڕەئووف) کە لە شێوەى سێینەدا نوسیونى، واتە کۆی کەش و بابەتى هەرسێکیان پێکەوە هاوبەشن و هاوکات هەریەکێکیشیان دەکرێت بە تەنیا مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت. بڕیارە ئەم کتێبە لە مانکى سێی ئەمساڵدا بڵاودەبێتەوە. دەربارەى ئەم کتێبە نوسەرو شانۆکار(دانا ڕەئووف) تایبەت بە هاوڵاتى وتى: سەرەتا، کە (من و تۆ لەگەڵ با دا)م نووسی، بە بەشی دووەمی ئەو دەقە (دەتدەمە دەست با) دەستی پێ‌کرد و هیچ پلانێکم نەبوو، بۆ دوو بەشەکەی تری. ڕەوشی ژیان و بارودۆخێکی تایبەتی خۆم و گفتوگۆی نێوان من و هەندێک لە برادەرەکانم، بیرۆکەی نووسینی دوو بەشەکەی تری لا دروست کردم. کە تەواویشم کرد، هەستم دەکرد، هێشتا تەواو نەبووە و لەم بیرکردنەوەیەدا، بە تایبەتی لە ژیانی ئەو دوو کارەکتەرە (ژن و پیاو)ەکە، ئافرەتەکەم بە تەنها لە ژوورەکەدا و لەبەر پەنجەرەکەدا بینی. بەم شێوەیە بەشی کۆتایی ئەو دەقە (بە تەنیا لەگەڵ با-دا)، کە تەنها لاپەرەیەکی بچووکە، لە دایک بوو. دوای چەندان مانگ، دوو دەقی ترم نووسی (ئەو خۆشەویستییە هەر ڕۆژەی پارچەیەکم دەبات) و (ژنی سەر جۆلانەکە)، کە بە شێوەیەک لە شێوەکان بە شێکی تری ژیانی ئەو دوو کارەکتەرەیە، بەڵام لە دەرەوەی زەمەنی ئەو چل ساڵەی لە (من و تۆ لەگەڵ با دا)یە. بەم شێوەیە (من و تۆ لەگەڵ با دا) بوو بە سێینەیەک و ئێستا لە ژێر ناوی (بێ ئەوەی هەستی پێ بکەین، تاریک داهات!) کۆ بوونەتەوە. ئەم دەقانە، لە ڕووی زمان و تەکنیک و دراماتۆرگی و ڕۆنانی درامییەوە، بە شانۆی کوردی نامۆن و دەتوانم بڵێم بۆ ئەزموونی نووسینی دەقی شانۆنامەی کوردی تازەن.
لۆڤا محەمەد تیپی شانۆیی هاوڕێیانی گەزیزە، شانۆگەری (دکتۆر فاوست) لە شاری سلێمانی نمایش دەکەن و شادی ئارام ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت. شانۆیی دكتۆر فاوست دەرھێنان و دەقئاوێزانی (رێباز محەمەد جەزایە)و نوێترین به‌رهه‌می تیپی شانۆی هاورێیانی گه‌زیزه‌یە، بڕیارە لە ٢١ تاکو ٢٨ی ئەم مانگە لە هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی نمایش بکرێت. شه‌هێن سابیر، به‌رپرسی راگه‌یاندنی تیپی شانۆی هاورێیانی گه‌زیزه، بە هاوڵاتی ڕاگەیاند: شادی ئارام دوای دوو ساڵ له‌ڕاگرتنی كاره هونه‌رییه‌كانی، له‌شانۆیی (دكتۆر فاوست) به‌كاراكته‌ری (مارگرێت – كچه قه‌ره‌چ) كه خولیای ناوبانگ و ده‌ركه‌وتنی هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت ببێت به‌ئه‌ستێره ده‌رده‌كه‌وێته‌وه. شەهێن، دەشڵێت: له‌و شانۆییه‌دا كه به‌مزوانه نمایش ده‌كرێت، هه‌ریه‌ك له (دكتۆر سه‌ردار، لینا عوسمان ، شادی ئارام، گلێنه حه‌مه عه‌لی، محه‌مه‌د تاهیر، سه‌نگه‌ر محمد، ئه‌ژده‌ر سازگار، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن) وه‌ك ئه‌كته‌ر رۆڵ ده‌بینن. ئاماژەی بەوەشدا: شادی جیاواز له‌ئه‌زمونه‌كانی ڕابردووی، ماوه‌ی دوو مانگه سه‌رقاڵی پرۆڤه‌یه و ده‌ڵێت، له‌م ئه‌زموونه‌دا جگه له‌جیاوازی كاركردن، سه‌رله‌نوێ تازه‌بوونه‌وه‌و و وه‌رگرتن و فێربوونی شتی تازه‌بوو له ڕووی نواندن و په‌یوه‌ندی ئه‌كته‌ر به چیرۆكی ده‌قەوە.
له عه‌ره‌بیه‌وه: شوان ئەحمەد *کەی و لە کوێ محەمەد شوکریت ناسی؟ -ڕۆژێکیان ئێدوارد ڕۆدێتی نوسەر، هات بۆماڵمان و پێی وتم: (نوسەرێکی گەنجی بەهرەمەندی مەغریبی دەناسم و پێویستە تۆش بیناسیت). چەند ڕۆژێک دوای ئەوە ئێدوارد خۆی بەماڵداکردو محەمەد شوکریشی لەگەڵدابوو. ئەوکات شوکری شانۆنامەو کورتە چیرۆکی دەنوسی. تێکستێکیم تەرجەمەکردو تێکستەکەش کورتە چیرۆکێک بوو. ناردم بۆ دانییل هاڵبرن تالە گۆڤاری Antaeus بڵاو بکرێتەوەو ئەوە بوو بڵاوکرایەوە. سەروەختێک پیتەر ئۆین هات بۆ تەنجە، ئەو ژمارەیەی گۆڤاری Antaeus داێ و زۆری بەدڵ بوو. پێی وتم: (ئەم تێکستە جوانە و دەمەوێت نوسەرەکەی ببینم)، وتم (باشە). شوکریم لەگەڵ خۆمدا برد بۆ ئوتێل (ڤیلا دوفرانس)، ئاخر پیتەر ئۆین لەوێ دابەزیبوو. لەنزیک مەلەوانگەی ئوتێلەکە دانیشتبوین، پیتەر ئۆین بە محەمەد شوکری وت: (دەقەکەتم زۆر بەدڵ بوو)، دوای ئەوە وتی: (ئایا ئەوە سەرەتای ڕۆمانێکە). شوکریش دەستبەجێ، بێ ئەوەی دابمێنێ وەڵامی (بەبەڵێ)دایەوە. ئەوەی وتی ڕاست نەبوو، ئاخر دەقەکە هەر کورتە چیرۆکێک بوو. پیتەر ئۆین وتی: (دەمەوێت بەشەکانی دیکەشم دەست کەوێت، ڕوداوەکانی دواتری چین؟ گەر پێت خۆش بێت، دەتوانین هەر ئێستا گرێ بەستێ بکەین). لە گیرفانیدا گرێبەستێکی دەرهێنا، ئاخر ئەوە پیشەی بوو. شوکریش زۆر دڵخۆش بوو، واژۆی لەسەرکردو وتی (چاکە). دواتر پیتەر ئۆین ڕویکردە من و وتی: (ڕۆمانەکەی وەردەگێڕێت؟)، منیش وتم: (وادەکەم). پاشان من و شوکری دەستمان بەقسەکردو ڕێکەوتین لەسەر دەسکەوت و پاداشتی وەرگێڕانی ڕۆمانەکە. ڕێکەوتین لەسەرئەوەی، داهاتەکەی بەنیوەیی بەش بکەین. ئەوەی شوکری دەینوسی وەرم دەگێڕا. سەرەتا کە وەڵامی پرسیارەکەی پیتەر ئۆینی دایەوە، نەمدەزانی درۆ دەکات. وامدەزانی ئەو دەقەی بڵاوی کردۆتەوە، بەشێکە لە کتێبێک. بەڵام ئەوە ڕاست نەبوو، ئاخر ئەو هیچ شتێکی نەنوسی بوو، بەڵکو دوای واژۆکردنی گرێبەستەکە دەستی بەنوسینی کرد. هەموو ڕۆژێک سەردانی دەکردم. بەزمانی عەرەبی و بەپیتێکی درشت دەینوسی. هەموو ڕۆژێک دوو لاپەڕەی گەورەی دەنوسی و لە تەرجەمەکردنی ئەو دوو لاپەڕەیەشدا کۆمەکی کردم، چونکە من پێشوەختە ئاگادارم کردبووەوە لەوەی، من عەرەبی فوسحا نازانم.. ئاخر ئەو پێی وتم کەوا تێکستەکەی بەقەواعیدی دەنوسێت، نەک بەجڵفە. منیش وتم: (باشە ڕازیم) کەدەستمان بەتەرجەمە دەکرد، مانای هەر ڕستەیەکی بە ئیسپانی و هەندێ جاریش بەفەرەنسی بۆ ڕونکردمەوەو گەر پەیوەندی بە گفتوگۆشەوە هەبوایە، ئەوا بە جڵفە تێیدەگەیاندم. ئابەو شێوازە سەیرە (نانی ڕووت)مان هێنایە بەرهەم. لای خۆمەوە هەوڵێکی زۆرم بەخەرجدا تا ئەو مانایانەی ئەو مەبەستی بوو، بگوازمەوە بۆ زمانی ئینگلیزی و شوکریش مکوڕ بوو لەسەر ئەوە. بیرمە ئەوکات و دواتریش، شوکری ئالەوێدا (ئاماژە بۆ هۆڵی خانووەکەی دەکات)، ڤۆدگای دەخواردەوە. ئەو ڤۆدگایەش کابرایەکی ڕوسی بۆی دەهێنام ناوی ڤیکتۆربوو. ئەو کابرایە کوڕێکی هەبوو هەر زۆر سەیربوو. کەسێکی ئاسایی نەبوو. ناتەواوبوو. ماوەیەک لە شێتخانە مابووەوە. کەلێرەش بوون سەردانی بەشی دەرونی نەخۆشخانەی تەنجەیان کردبوو. ڤیکتۆر کە ئەو ڤۆدگایەی بۆدەهێنام، کۆچی دایکرد. ژمارەیەکی زۆر قاپە ڤۆدگای بۆ هێنام و لە کەشتیەکی ڕوسیادا خاوەنی ( هەرزاڵێک )بوو. بەدەوری دەریای سپی ناوەڕاستدا دەسوڕایەوەو دەچوو بۆ دورگەکانی جەعفەریەش. ڤیکتۆ دەیتوانی بەنرخێکی هەرزان ڤۆدگای دەست کەوێت. هەم لەبەرئەوەی کەشتیەکە ڕوسی بوو، هەم لەبەرئەوەشی خۆشی خەڵکی ڕوسیابوو، هەرچەندە بووبووە خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریکیش. هەرگیز ناوی ڕاستەقینەی خۆی پێنەوتم، بەڵام فلیپ (ڕایمی موزسیان و هاوڕێی پۆڵ پۆڵز بووە)، دەیناسی و ناوی ڕاستەقینەی کرۆبکۆف kyopkoff بوو. هەموو ئەو قاپە ڤۆدگایانەی هێنابوونی بۆ ئێرە، محەمەد شوکری خواردنیەوە. دیارە بەلایەوە زۆر خۆش و بەتام بووە. چەندین جار ئالێرەدا پاڵ دەکەوت و توانای لەسەرپێ وەستان و ڕۆشتنی نەدەماو خەوی لێدەکەوت. میوانەکانم هەمویان دەربارەی شوکری دەیانوت: (ئای ئەوە کابرا مەستەکە هاتەوە) ناوی سەرخۆشیان لێنابوو، چونکە بەردەوام مەست و خومار- سەکران بوو- (پۆڵ بۆڵز بەعەرەبی وادەڵێت). وەک هەموو سەرخۆشێکیش، خەڵک و خوای جاڕس دەکرد. ئەوانەی مەست و خومارن، هەمیشە کەسانێکی بەدفەساڵن، لەبەرئەوەی ئۆغرو مەنتیقی نین. بێ‌ئاگان لەوەی چی دەکەن. بۆیە هەڵسوکەوتکردن لەتەکیاندا زەحمەتە. چەندین جار سەری داویەتی بە دیوار و دەرگا و مێزدا. *ئەڵبەتە چەند تێکستێکی محەمەد شوکریت وەرگێڕاوەتە سەر زمانی ئینگلیزی، ئەو چیرۆکانەت بیردێتەوە کە بەرلەوەی (نانی ڕووت) وەربگێڕیت کردبونت بە ئینگلیزی، بەتایبەت ئەوەی لەنێو کتێبەی (پێنچ نیگا1974)دا بڵاوکراوەتەوە؟ -بەڵێ بیرم ماوە و دەتوانم ناوی چیرۆکی (بشیر حیا أو میتا) بێنم. *ئەو چیرۆکانە چۆن هەڵدەسەنگێنێت؟ ئایا وێنەیەکی دیاریکراو لەبارەی وڵاتێکی دیاریکراوەوە (مەغریب) نیشان دەدات؟ -بەڵێ، لەوباوەڕەدام. بەدڵنیاییەوە. من محەمەد شوکری وەک نوسەرێکی ڕیالیستی دەناسم. ئەو حەزبەوە دەکات واقیع بەرهەم بێنێتەوەو پێموایە جۆری ئەو واقیعەشی ئەو خۆی لەقەرەی دەدات، واقیعی کۆمەڵایەتیە. کەواتە پێویستە وەک هەقیقەتگەلێگ مامەڵەیان لەگەڵدا بکەم. بەتایبەت کە شوکری لە نوسینەکانیدا، جڵەو بۆ ئەندێشەی شل ناکات و گەربیشی کات، ئەوا بەکەمی ئەوکارە دەکات. تێکڕای نوسینەکانی محەمەد شوکری ، ئەدەبی بایۆگرافییە. *مەبەستت ئەوەیە جۆرێکە لە بیرەوەری؟ -بەڵێ. *واتە شتگەلێک کە شوکری بینیویەتی، یاخود بیستویەتی؟ -بێگومان. سەرجەم بابەتەکانی (نانی ڕووت)، پەیوەندییان بە یادەوەری و بیروەریەوە هەیە. سەر بەو ڕەگەزە ئەدەبیە بەربڵاوەن کە پێیدەڵێن بایۆگرافیا. *تۆ باس لە ئامادەگیەکی کەم و تەنکی ئەندێشە، یاخود هەر نەبوونی لە نوسینەکانی محەمەد شوکریدا دەکەیت. وەلێ من پێموایە لە (نانی ڕووت)دا ئاستێکی دیاریکراو لە ئەندێشە بونی هەیە، لەبەرئەوەی لەبنەڕەتدا تێکستەکە ڕووی لە جەماوەرێکی خۆرئاواییە کە ئاسۆی چاوەڕوانی، جیاوازترە لە ئاسۆی چاوەڕوانی جەماوەری عەرەب. ڕوکردنە ئەو جەماوەرەش، پێویستی بەوەیە نوسەرەکەی بزانێت لە کتێبەکەیدا باس لەچی دەکات و دەست بۆچی دەبات. بۆیە دەبێت لانی کەمی سیحر‌و سەرسامی بۆ فەراهەم بکات. ئایا ئەم کتێبە (واتە نانی ڕووت)، دوای ئەوە نەنوسراوە کە محەمەد شوکری واژۆی گرێبەستێک لەگەڵ بڵاوکارێکی بیانی‌دا دەکات و بڵاوکارەکەش پێداگیری دەکات لەسەر ئەوەی، دەبێت کتێبەکەی هاوشێوەی کتێبەکەی (ئەلعەرەبی ئەلعەیاشی) بێت؟ -زۆرێک لە مەغریبییەکان هەمان شت دەڵێن. وەلێ شوکری دەیەوێت سەرنجی کێ بۆلای خۆی ڕابکێشێت؟ بێگومان سەرنجی من نا (پێدەکەنێت). ئەڵبەتە ئەو زۆر باسی سێکس دەکات و سێکسیش بابەتێکی زۆر نایابەو لە خۆرئاوا حەزی پێدەکەن. من دەزانم شوکری زۆر چاک ئاگاداری ئەوشتانەبووە (لەبەرئەوەی پیتەر ئۆربن حەزی بە کتێبێک بوو، لەشێوەی کتێبەکەی ئەلعەیاشی). ئاخر خۆ شوکری کابرایەکی گژۆژە نەبوو. هەندێجار هەست دەکەین کەسێکی کاڵفام بووبێت، بەڵام وانەبووە. لەو بڕوایەدام هەڵوێستی لە ئەدەب هەڵوێستێکی خۆرئاواییانە بووە، زیاتر لەوەی هەڵوێستێکی عەرەبی یان مەغریبی بووبێت. نوسینی نوسەرانی ڕوسیا و فەرەنسای خوێندبووەوە. من ئەو هەوڵەیم بەلاوە باش بوو، چونکە ئەوە زیاتر دەیکردە کارەکتەرێکی جیهانی، لەوەی بهاتبایە تەنها هەر دەربارەی فاس یان دەربارەی ژیان لەبەشە کۆنەکەی تەنجە بینوسیایە. محەمەد شوکری دەربارەی ئەو شتانە دەینوسی کە خۆرئاواییەکان حەزیان پێدەکرد، یاخود لەگەڵ چەشەی ئەم سەردەمەی ئێستای خۆرئاوادا دەگونجان. سەرباری ئەوەی خۆرئاوا بۆخۆی دنیایەکی زۆر گەورەیە. شوکری هەمیشە ئەو هەستەی هەبووە کە ئەدەب لە جیهانی عەرەبیدا بونی نییە. بەلای ئەوەوە ئەدەبی ڕاستەقینە، لەدەرەوەی سنوری وڵاتانی عەرەبیدا بونی هەبووە . یەکێک بووە لەوانەی بەوپەڕی ڕاشکاویەوە قسەی کردووە، چونکە نوسەران لەوڵاتانی عەرەبیدا، ناتوانن هەموو ئەوشتانە باس بکەن کە بەسەریاندا هاتووە. پێودانگ و نۆرم و بەهای زۆر دۆگما هەن و دەرچون لەوانەش، ڕووبەڕووی ڕەخنەی هەموولایەکمان دەکاتەوە. واتە لەلایەن هەموو عەرەبەوە ڕەخنەباران دەکرێین. بەڵام شوکری بوێری نواند‌و باسی لەشتگەلێک کرد کە لەڕاستیدا، لە وڵاتی عەرەبیدا زۆر قسەیان لەبارەوە ناکرێت. شوکری پڕکێشی کرد‌و نەترسا (پێدەکەنێت)
* له‌دیدارێکدا و له‌وه‌ڵامى پرسیارێکدا ده‌رباره‌ى خۆت، ده‌ڵیَيت (کورد بوون گه‌وره‌ترین دڵشکانى منه) یان دڵشکان، قه‌ده‌رى مرۆڤى کورده، ده‌توانى په‌یوه‌ندى دڵشکان و کوردبوون له‌شیعردام بۆ ڕون بکه‌یته‌وه؟ ئه‌ده‌بیات یان شیعر تا چه‌ند ده‌توانێت ته‌عبیر له‌قه‌ده‌رى دڵشکانى نه‌ته‌وه‌یه‌ک بکات؟ مەریوان وریا قانع: کوردبوون دۆخێکی تایبەتیی مرۆڤبوونە لەناو مێژووی سەدەی بیستەمی ناوچەکە و جیھاندا. لەم سەدەیەدا مێژووی ناوچەکە گۆڕانێکی گەورە و ھەمەلایەنی بەسەردا دێت. لە پێش ھەمووانیشەوە گۆڕانی چەمکەکانی شوێن، شوناس، مێژوو، خود، زمان، ماف، خەون، ھتد.... ئەم چەمکانە لەم سەدەیەدا مانای تازە وەردەگرن و بەسەر یەکیشەوە وێنەیەکی تەواو تازە بۆ کۆمەڵگا و بۆ مرۆڤەکان دروستدەکەن. ھاوکات فۆرمی تازەی پەیوەندیی لەنێوان کۆمەڵگاکان و گروپەکان و ئەتنیەتەکاندا دروستدەبێت. بوونەوەرێکی تازە سەردێنێتە ناو مێژووی ئەم ناوچەیەوە جیاواز لە ئیمپراتۆریەتە دینییە گەورەکان، بوونەوەرێک کە ناوی ”دەوڵەتی نەتەوە“یە و شوناسێک کە ناوی شوناسی تاکەکەسێکی خاوەن نەتەوە و نیشتیمانە. لەھەمانکاتدا سەدەی بیستەم سەدەی دۆزینەوەی نەوت و دروستکردنی دەوڵەتی سەقەت و جوگرافیای ناسەقامگیرە. ئەو دەوڵەت و جوگرافیا ناسەقامگیرانە دەبنە ئەو چوارچێوەیە تازەیە کە مرۆڤ و کۆمەڵگاکانی ئەم ناوچەیەی تێدەکەون و میلەتی ئێمەش لەناویاندا بۆ ”کەمینەیەکی ئەتنی“ و ”ژێردەست“ دەگۆڕێت. ئەم ”مەسەلەی بە کەمینەبوونە“ لەناو چوار دەوڵەتی دەسەڵاتگەری ناوچەکەدا ھێڵە درشتەکانی ئەو مێژووەیە کە فۆرمە جیاوازەکانی کوردبوون لە سەدەی بیستەمدا دەکەونەناویەوە. مێژووی ئەم دەوڵەتە تازانەش مێژوویەکی خوێناوەییە. ئەو زمانەی ئەم دەوڵەتانە لەگەڵ فۆرمە جیاوازەکانی کوردبووندا قسەیپان ێکردوە زمانی بە ”کەمینە“ ھێشتنەوەی ئەم میلەتە بووە. زاراوە سەرەکییەکانی ناو ئەو زمانەش بریتییە لە چەوساندەوە و پەلاماردان و گرتن و کوشتن و ڕاوانان. زۆرجار زمانی بێمافکردنێکی تەواو تا ئاستی وێرانکردنێکی بەرفراوان و ڕاگواستن و کۆچی دەستەجەمعیی و ھەڵاتن. ئەگەر لە مێژووی کوردبووندا شتێک ھەبێت ناوی ”مەنفا“ بێت، ئەوا ئەندازیار و دروستکەرەکەی ئەم مەنفایە سەدەی بیستەم و بکەرە سەرەکییەکەشی دەوڵەتی نەتەوەیە لە ناوچەکەدا. لەم ژینگە تازەیەدا کوردبوون لە فۆرمی بوونەوەرێکی بێ‌ماف و بێ‌شوناس و بێنیشتیماندا لەدایکدەبێت. ھەر لەم سەدەیەدا کردەیەکی درێژ و بەردەوامیی بەرگرییکردن و قبووڵنەکردنی ئەو واقیعە تازەیە دەستپێدەکات، کە ھەر لەسەرەتاوە یەک دەرەنجامی تۆقێنەر و وێرانکەر دەخاتەوە: دەرەنجامی گۆڕانی ”کوردبوون“ لە شوناسێکی مێژووییەوە بۆ ”مەقولەیەکی ئەمنیی“. کوردبوون وەک ھێمایەک بۆ نائارامیی و مەترسیی و ھەڕەشە و وەک ھێما بۆ شوناسێکیش کە پێویستە سنووردار و کۆنترۆڵبکرێت، یاخود بچەپێنرێت تا بە ئاستی لەناوبردنی یەکجارەکی دەگات. ئەوەی دەبێت ئاشکرابێت ئەوەیە من لێرەدا حیکایەتێکی ناسیۆنالیستیی ناگێڕمەوە، بەڵکو بەسەرھاتی دروستبوونی دونیایەک دەگێڕمەوە کە میلەتێک بۆ چوار کەمینەی ناو چوار دەوڵەتی ستەمگەر کورتدەکاتەوە. باس لە دروستبوونی ژینگەیەکی سیاسیی و سەربازیی و ئەمنیی تازە دەکەم کە کوردبوون تیایادا وەک نەخۆشیەکی ترسناک دەبینرێت کە ھەڕەشە لە ”تەندروستیی“ ئەو ژینگەیە دەکات. تا ئەمڕۆ، لە بەشێکی گەورەی ناوچەکەدا، کوردبوون وەک وەبایەک، ”وەبایەکی ئەمنیی“ سەیردەکرێت کە پێویستە لە ڕەگوڕیشەوە بنەبڕ بکرێت. ھەموو ئەمانە کارخانەیەکی گەورەی نیگەرانیی و خەمۆکیی و دڵشکان دروستدەکەن کە دیوێکی سەرەکیی ئەو دونیا ڕۆحییەیە کە لەناو زۆرێک لە فۆرمە جیاوازەکانی کوردبووندا ئامادەیە. تۆ سەیرێکی وێنە ئایکۆنیەکانی ناو مێژووی سەدەی بیستەمی کۆمەڵگای ئێمە بکە، ئێمە چ جۆرە وێنەیەک دەبین؟ وێنە ئایکۆنییەکانی ناو ئەو مێژووە، بەر لە ھەمووشتێک، یان وێنەی جەستەی کوژراوی سەرکردە سیاسییەکانە، یان وێنەی کوژراوی ھاوڵاتیی ئاساییە، یان وێنەی وێرانەکانی دوای جەنگ و پەلاماردانەکانە. لە وێنەی شێخ سەعیدی پیرانەوە بە ڕیشە سپییەکەیەوە دەستپێدەکات، تا بە وێنەی قازی محەمەد دەگات بەسەر سێدارەکەیەوە، بە تێپەڕین بەناو وێنەی چوار ئەفسەرە شەھیدەکەی ساڵی ١٩٤٧ و نامە کۆپیکراوەکەیانەوە، یاخود وێنەکەی ئۆچ ئالان بە دیلی و دەستبەستراوی لەناو فڕۆکەیەک لە ئاسماندا، یان وێنە غەمگینەکەی عومەری خاوەر و کوڕە تاقانەکەی کە بۆمبی ژەھراوی لە کارەساتی ھەڵەبجەدا دەیانخنکێنێت، یان وێنە زۆرەکانی وێرانەکانی ئەنفال و وێنەکانی کۆڕەوی ساڵی ١٩٩١ کە ڕاکردنی میلەتێک لە ماڵ و زادگای خۆی نیشانئەدات، تا بە وێنەی ئەو کۆڵبەرە کوژراوانە دەگات کە تەرمەکانیان لەناو بەفر و لە شاخەکاندا بەجێماوە. سەیری شتێکی ئاسایی وەک مێژووی زمانی کوردیی لەسەدەی بیستەمدا بکە، بزانە ئەم زمانە ڕووبەڕووی چیھا ڕێگر و زەحمەتیی و سنووربۆدانان و یاساغ‌کردن و ئینکارکردن و تەنانەت ھەوڵی لەناوبردنی تەواوەتی کراوەتەوە. سەیرکە زمانی چەندان ملیۆن مرۆڤ بەناو چ تونێکێکی تاریک و پڕ مەترسیدا تێپەڕیوە. لە ئێستاشدا لە سێ بەشی کوردستاندا جەنگ و پێکدادانێکی خوێناوی ئامادەیە. لە تورکیای ئەردۆگاندا کوردبوون لەبەردەم فۆرمە جیاوازەکانی ئیھانەکردن و بێنرخکردن و ئینکارکردن و چەپاندنێکی بەردەوامدایە. لە سوریای بەشار ئەسەد دا شتێک بەناوی ژیانێکی ئاسایی سادەوە بوونی نەماوە ھەڕەشەیەکی گەورە بە ئاسمانی کوردبوونەوەیە، لە ئێرانی خومەینزیزم و دوای خومەینزمی ئایەتوڵاکاندا ژیان بە گشتیی و ژیانی کورد بە تایبەتیی مەسەلەیەکی تەواو بێرنخ و بێبەھایە. لە زۆربەی ئەم دۆخانەدا ئەوەی ھەیە تێکەڵبوونی پیشەسازیی کوشتنە بە فۆرمە جیاوازەکانی ڕقی سیاسیی و دینیی و ئەتنی بە یەکتری، کورد لەناو ئەم پیشەسازیەدا یەکێکە لە کەرەستە خاوەکان. میلەتێک لەپاڵ پاشا ستەمگەرەکانی ئێران و خومەنیزمدا ژیابێت، ڕووی بەڕووی ئەتاتوکیزم و ئەردۆگانیزمدا تەقیبێتەوە، لە بەردەم ڕەحمەتی بەعسیزم و سەدامیزم و بەشاریزمدا ژیانی بەسەربردبێت، میلەتێکە وەک جەستەیەکی بریندار بەناو مێژوودا تێپەڕیوە و ھەڵگری شوناسێک و فۆرمێک لە بوون و ژیان بووە، پڕە دڵشکانی گەورە و قووڵ و بەردەوام. بە کورتیی، یاداوەریی دەستەجەمعیی ئێمە یاداوەرییەکی بریندارە، پڕە لەو جۆرە ”ئاھەنگ“ە تایبەتانەی کە کۆمەڵناسی فەرەنسیی، ئیمیلی دۆرکھایم، ناوی ”ئاھەنگیی خەمبار“ی لێدەنێت. ئاھەنگێک کە تێکەڵێکی ئاڵۆزە لە یادکردنەوەی خەمبارانە و ماتەم و ڕەشدیدیی و قوربانیدان و توندوتیژیی، کە بەسەریەکەوە جۆرێک لە توڕەبوون و جۆرێک لە ڕێزگرتن لە ئازار و جۆرێکیش لە ڕۆحی تۆڵەکردنەوە لەناو مرۆڤدا دروستدەکەن. شانۆی کوردبوون لە سەدەی بیستەمدا تێکەڵێکە لە شانۆی شانازیی و شکۆ بە شانۆی برین و خوێنڕژان. لە دوای ڕاپەڕینیشەوە ئێمە لەبەردەم ئەزموونی حوکمڕانییەکی وێرانی کورد خۆی و لەبەردەم پرۆژەیەکی سوڵتانیی ترسناک و نابەرپرسیارداین کە چەند بنەماڵەیەکی سیاسیی بە ھەمان لۆژیکی ستەمگەرانی سەدەکە بەڕێوەیدەبەن و مامەڵەیدەکەن. ئەم حوکمڕانییە بەشێکی گەورەی فۆرمە جیاوازەکانی گەندەڵ و بێ‌مانا کردوە و لە پرۆسەی ناشینکردنێکی سەرتاسەریی سەرجەمی ڕەھەندەکانی کوردبووندایە. شیعر لەبەردەمی دونیایەکی لەو بابەتەدا چی بۆ دەکرێت؟ دەتوانێت چی ڕزگاربکات و چۆن لە بەرامبەر پیسبوون و داڕماندا ڕاوەستێت؟ وەڵامی ئەم پرسیارە ئاسان نییە، بەڵام ڕەنگە شێرکۆ بێکەس یەکەم وەڵامی ڕاستەقینە و ڕاستگۆیانە بووبێت بەو دۆخە. شیعری شێرکۆ تەعبیکردنێکی ھەمەلایەن و فرەشێوەیە لەو ئەزموونی کوردبوونەی باسمکرد. پێشموایە دووبارەکردنەوەی ئەزموونی ئەم پیاوە ھەم مەحاڵە ھەم خراپە. لە دەرەوەی ئەزموونی شێرکۆشدا پێموایە خاڵی سەرەتا پیاچونەوەیە بە پێناسی شیعر، یان بە تێگەیشتنمان بۆ شیعر خۆیدا. گەر بمانەوێت شتێک لەو دونیا وێرانە لە ئاستی ئیستاتیکیدا ڕزگاربکەین، پێویستە بەر لە ھەموو شتێک تێگەیشتنمان بۆ شیعر، لانیکەم لەم قۆناغەدا، دەسکاریبکەین. شیعر ھەرچییەک بێت سنعەت یان پیشەیەک لەپاڵ پیشەکانی تردا نییە، شاعیریش کەسێک نییە وەکچۆن کرمی ئاوریشم بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئاوریشم لە دەمیەوە دێتەدەرێ، ئاوا شیعر لە دەمیەوە بێتەدەرێ. کرمی ئاوریشم توانایەکی غەریزیی و ناوەکیی تێدایە وادەکات، خۆی بیەوێت یان نەیەوێت ئاوریشم دروستبکات. بەڵام شاعیری ڕاستەقینە بوونەوەرێکی لەو بابەتە نییە، کەسێک نییە تەنھا توانایەکی تایبەتی بۆ نووسین ھەبێت، یان سنعەتکاری نووسین بێت. شاعیربوون پیشە نییە، بەڵکو تێوەگلانێکی ھەمەلایەنە لە چەندەھا ئەزموونی ئینسانیی تایبەت و ڕاستگۆوە، بەرەنجامی ئامادەبوونێکی ڕاستگۆیانەیە لەناو ژیان و لەناو پەیوەندیی ڕاستگۆ لەگەڵ مرۆڤەکان و لەگەڵ جیھان و لەناو زماندا. ڕزگارکردنی شیعر لە پیشە و سنعەتکاریی، گەڕاندنەوەی ئەزموونی مرۆڤبوونێکی ڕاستەقینە و بەرپرسیار بۆ ناو شیعر، داواکردن لە شیعر و لە شاعیر ڕاستگۆبن لەناو دونیایەکدا پڕ لە درۆ و لە دەمامک، سەرەتای ھەموو سەرەتاکانە. وەکچۆن کوردبوون پێویستی بە ڕزگارکردن ھەیە لە فۆرمە ساختە و ناشیرینەکانی کوردبوون، شاعیربوونیش پێویستی بە ڕزگارکردن ھەیە لە فۆرمە ساختە و درۆزنەکانی شاعیربوون.
عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا ژان کۆهین (Jean Cohen) له ساڵى 1919 له دایکبووه و له ساڵى 1994 کۆچى دوایى کردووه، فه‌یله‌سوف و مامۆستا له زانکۆى سۆربۆن فڕه‌نسى، له کتێبى "بونیادى زمانى شیعرى" ناوبانگى زۆرى به ده‌ست هێنا. (1) ژان کۆهین بڕواى وایه شیعر لادانێکى پێوانه‌ییه له زمانى ئاسایى! تیۆرى لادان ده‌لاله‌ت له ته‌جاوزکردنى رێساکانى زمان ده‌کات، به‌ڵام ناشێ ئه‌و لادانه پشێوى بنێته‌وه، به‌ڵکو ده‌بێ رێسایه‌ک به‌ڕێوه‌ى به‌رێت، که جیاواز بێ له زمانى ئاسایى، به‌و مانایه‌ش به‌شێکى شیعرییه‌ت به‌ره‌و ته‌مومژیمان ده‌کاته‌وه، ئه‌و ته‌مومژییه‌ش بۆ لادان له زمانى ئاسایى ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام به‌شێکى دیکه‌ى بۆ جیاوازى نێوان شیعر و په‌خشان ده‌گه‌ڕێته‌وه.. به‌و مانایه دیارده‌ى لادانى زمانى شیعرى (deviation) له رووداوێکى زمانه‌وانییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و ئاماده‌یى ئه‌و رووداوه‌ش به ئاستى پرۆسیسه‌کردن و به کارهێنانى ئازادانه‌ى زمانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، به ته‌جاوزکردن و تێکشکانى سیستمى باوى زمانه‌وه به‌نده، به ئازادى به کارهێنه‌ر و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى زمان بۆ ئاستى شیعره‌وه په‌یوه‌سته... که‌واته قسه‌کردن له سه‌ر لادانى زمانى شیعرى له گه‌ڵاڵه‌کردنى چه‌مکێکى تیۆرییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، که شیعرییه‌تى تایبه‌تى (ژان کۆهین)ى له‌سه‌ر بونیاد نراوه، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى کۆهین له‌و هه‌نگاوه‌وه ده‌ستپێده‌کات که ره‌وانبێژى کۆنى له سه‌ر وه‌ستاوه، ره‌وانبێژى کۆن پۆڵینکردنى تایبه‌ت به خۆى هه‌یه، ره‌وانبێژى کۆن خاوه‌نى پێوانه‌یى زانستییه و پشت به سیستمى پۆلینکردنى ئاماده ده‌به‌ستێ! له‌وێوه کۆهین ده‌ست به گه‌ڕان به دواى ئه‌و کۆڵه‌که هاوبه‌شانه ده‌کات، که ده‌که‌ونه نێوان هه‌موو لادانه زمانییه‌کان... ره‌وانبێژى کۆن پیێوایه پۆلینکردنى لادانى زمان، بۆ کاریگه‌رى تایبه‌ت به خۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام کۆهین به پێچه‌وانه‌وه، پێیوایه هه‌موو لادانه زمانییه‌کان سروشتێکى هاوبه‌ش و مشتومڕئامێز به یه‌کیان ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ نموونه (سه‌روا) وه‌کو کاریگه‌رى (ده‌نگ) ده‌که‌وێته به‌رانبه‌ر (خوازه) که هه‌ڵگرى کاریگه‌رییه‌کى ده‌لالییه، هه‌ردووکیان له دووتوێى ئاستێکى تایبه‌تدا ده‌که‌ونه به‌رانبه‌ر (کێش) وه‌ک کاریگه‌رییه‌کى جیاکار، له هه‌مان کاتتدا (کێش) کاریگه‌رییه‌که‌ى هاوشێوه‌ش ده‌نوێنێ، به‌ڵام له ئاستى ده‌لالى پشت به کاریگه‌رى خوازه ده‌به‌ستێ و ده‌که‌وێته به‌رانبه‌ر وه‌سف که کاریگه‌رییه‌که‌ى سنورداره... به‌مجۆره کۆهین ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه ته‌جاوز ده‌کات که ره‌وانبێژى کۆن پشتى به‌ستاوه. (2) هه‌موو ئه‌و تێگه‌یشتنانه‌ى له باره‌ى لادان (انزیاح - deviation) و مه‌یل (انحراف-departure)ه‌وه هه‌یه، ده‌که‌ونه ژێر یه‌ک ناونیشان ئه‌ویش جیاوازى نێوان زمانى شیعرى و زمانى په‌خشانه! زمانى شیعرى دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له زمانى په‌خشان له رێگاى ته‌جاوزکردنى سیستمى زمانه‌وانیدا. یان وه‌ک کۆهین ده‌ڵێت ده‌بێ شیعر به ره‌هایى لادان بێ له زمانى په‌خشان. ئه‌گه‌رچى تیۆرى ئینزیاح (لادان) و فیکره‌ى ئینحراف (مه‌یل) به‌یه‌که‌وه دێن، ((وشه‌ى " مه‌یل" له زمانى کوردی‌دا به‌مجۆره به کار ده‌هێنرێت، دڵ عاشقه و مه‌یلى لێته، مه‌یلم لێیه...))) به‌ڵام له لاى کۆهین وشه‌ى لادان و وشه‌ى مه‌یل لێکدوورن، چونکه فیکره‌ى ئینحراف- مه‌یل تێگه‌یشتنێکى ته‌سکى شێواز نیشان ده‌دات و زێتر دیارده‌یه‌کى تاکه که‌سى و سنورداره، به‌ڵام فیکره‌ى ئینزیاح- لادان وه‌ک روونمان کرده‌وه، نه تایبه‌ته و نه تاکه که‌سییه، به‌ڵکو په‌یوه‌ندى به ده‌ستکاریکردنى ره‌وانبێژى کۆن و هێنانه‌دى شێوازێکى نوێوه هه‌یه. (3) ژان کۆهین له (وه‌ک یه‌ک ته‌ماشاکردن و به‌یه‌ککردنى شیعر و په‌خشان) دوو وه‌زیفه له وه‌زیفه‌کانى زمان لێک‌جیا ده‌کاته‌وه: یه‌که‌م وه‌زیفه‌ى عه‌قڵى یان نواندنخوازانه. دووه‌م وه‌زیفه‌ى سۆزدارى یان هه‌ڵچوونئامێز. به یه‌که‌م ده‌ڵى ده‌لاله‌تى هاوجووت- وه‌ک یه‌ک (مگابق- Denotation)، به‌ڵام زاراوه‌ى ده‌لاله‌تى ئیحایى یان ئاماژه‌یى (Connotation) بۆ دووه‌م داده‌نێ... واته پێیوایه وه‌زیفه‌ى شیعر ئاماژه‌یه و وه‌زیفه‌ى په‌خشان یه‌کبوونه... به‌ڵام له ده‌لاله‌تى ئاماژه‌دا جیاوازى له نێوان دوو شێوه له وه‌ڵامدانه‌وه‌دا ده‌کات، یه‌که‌میان وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سۆزئامێز، دووه‌میان وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ڵچوونئامێز... پێیوایه جیاوازییه‌که‌شیان سروشتێکى دیارده‌گه‌رییانه‌ى هه‌یه، بۆ نموونه خه‌مى واقیعى- خود تێیدا ده‌ژى، پێچه‌وانه‌ى خه‌مى شیعرییه که هه‌ر ته‌نها وه‌ک سیفه‌تێکى ده‌ره‌کى ده‌رک ده‌کرێ، یه‌که‌میان خودییه و ده‌که‌وێته ناوه‌وه‌ى مرۆڤ، به‌ڵام دووه‌میان بابه‌تییه و ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه‌ى مرۆڤ! (4) کۆهین تیۆرى لادانى زمانى شیعرى له ته‌جاوزکردنى رێسا و یاساکانى زماندا ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام ئایا زمانى شیعرى هه‌ر ته‌نها لادانه؟ بێگومان زمانى شیعرى هه‌ر ته‌نها لادان نییه، به‌ڵکو پێویستى به ئاستێکى به‌رزى تواناى دووباره بونیادنانه‌وه هه‌یه، ئه‌گینا ته‌نها لادانى زمان له توانایدا نییه، دووباره زمان بونیاد بنێته‌وه! جگه له‌وه‌ش ئه‌و کۆسپه‌ى ده‌که‌وێته نێوان (مه‌عقول) و (نامه‌عقول) یه‌کێکه له‌و هه‌ڵه زمانیانه‌ى راست ناکرێنه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش پێچه‌وانه‌ى ئه‌و زمانه شیعرییه‌یه که به رێسا و یاساوه به‌نده، ئه‌و زمانه شیعرییه‌ى به یاسا و رێساوه به‌نده، ده‌شێ راڤه‌کردنى دیکه‌ى جیاوازى بۆ به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێ؟! لادانى زمانى شیعرى لایه‌نه (نێگه‌تیف)ه‌که‌ى زمان ده‌گه‌یه‌نێت، لادانى زمانى شیعرى به هیچ ده‌رئه‌نجامێکه‌وه په‌یوه‌ست نییه، به‌و مانایه‌ش زمانى شیعرى زمانێکى ته‌واو نێگه‌تیفه، شیعر ئه‌فازیایه (حبسه کلامیه) شیعر نه‌خۆشییه‌که له نه‌خۆشییه‌کانى زمان. (5) کوهین پێیوایه شیعر به ره‌هایى له زمانى په‌خشان ده‌بێ لابدات، لێره‌دا –په‌خشان- هه‌موو ئه‌و به‌کارهێنانانه ده‌گرێته‌وه، که ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه‌ى زمانى شیعرییه‌وه، به‌ڵام به‌ر له (ریڤاتێر) شێوازگه‌راکان، په‌خشانى ئه‌ده‌بییان وه‌ک شێوازێک، دیارى کرد، که له شیعر لایداوه، شیعر و په‌خشان هه‌ردووکیان ده‌لاله‌تى راشکاو و ئاماژه‌یى تێدا به کار ده‌هێنرێت، به‌ڵام ده‌لاله‌تى راشکاوانه به په‌خشانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و ده‌لاله‌تى ئاماژه‌یى به شیعره‌وه به‌نده. بێگومان ریڤاتێر وه‌ک تیۆرسازێکى جیاوازى شێوازگه‌رى ده‌قى ئه‌ده‌بى هه‌ر له لادانى زمانى کۆهین کورت ناکاته‌وه، هه‌ر چه‌مکى ئه‌بستراکبوونى شیعرى به هه‌ند هه‌ڵناگرێت، به‌ڵکو هه‌موو ئه‌وانه له به‌رجه‌سته‌کردنى شێوازدا ده‌بینێته‌وه، به شێوه‌یه‌کى سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌تیش فیکره‌ى ئینحراف "مه‌یل" له شێوازگه‌ریدا بونیاد ده‌نێت. جیاوازى نێوان فیکره‌ى ئینزیاح "لادان"ى کۆهین و فیکره‌ى ئینحراف "مه‌یل"ى ریڤاتێر له‌وه‌دایه که ئینزیاح "لادان"ى کۆهین، زمانه‌وان ده‌یخاته به‌ر چاوان، به‌ڵام ئینحراف "مه‌یل"ى ریڤاتێر، خوێنه‌ران دیارى ده‌که‌ن، هه‌ر له‌به‌ر هه‌ندێ شێوازگه‌رى ریڤاتێر به وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خوێنه‌ره‌وه به‌ند ده‌بێت.
وەرگێرانی: شاهۆ عوسمان هيچ هۆكارێك بۆ بوونى فه‌لسه‌فه نييه، ئه‌گه‌ر ئه‌ركى فه‌لسه‌فه ته‌نها بيركردنه‌وه بێت له شتێك و به‌س. به‌ڵكو فه‌لسه‌فه بۆخۆى ناوه‌ڕۆكى تايبه‌ت به‌خۆى هه‌يه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێره‌دا ئه‌وه‌مان پرسى، ئه‌ى ناوه‌ڕۆكى فه‌لسه‌فه چييه؟ وه‌ڵامى ئه‌مه زۆر ئاسانه. فه‌لسه‌فه زانستێكى داهێنه‌رانه‌ى مه‌زنه وه‌ك هه‌ر زانستێكى ديكه كه هه‌يه. فه‌لسه‌فه گرنگى به داهێنان و دياريكردنى چه‌مكه‌كان ده‌دات. چه‌مكه‌كانيش هه‌روا له خۆڕا نين و مرۆ ناتوانێت چاوه‌ڕێى بكات و يه‌كێك له فه‌يله‌سوفه‌كان له ئاسمانه‌وه بۆى بچنێته‌وه. هه‌ربۆيه لێره‌دا پێويسته چه‌مكه‌كان به‌رهه‌مبهێنرێنه‌وه. به‌ڵام سروشتييه كه چه‌مكه‌كان هه‌روا به ئاسانى به‌رهه‌مناهێنرێنه‌وه. ناشكرێت بڵێين من به‌م كاره هه‌ڵده‌ستم و ئه‌م چه‌مكه به‌رهه‌مده‌هێنم. وه‌ك چۆن بۆ وێنه‌كێشك شياو نييه له يه‌كێك له ڕۆژه ئاساييه‌كاندا بێت و بڵێت: وه‌رن با وێنه‌يه‌ك بكێشين. هه‌ربۆيه ده‌بێت زه‌رووره‌تێك (پێويستييه‌كى حه‌تميى) هه‌بێت بۆ ئه‌و كاره. فه‌لسه‌فه‌ش هه‌مان ڕێوشوێن و بارودۆخى هه‌يه. ئه‌مه هه‌ر هه‌مان شته به گوێره‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه فيلمێك دروست ده‌كات، خۆ ناكرێت بێت و بڵێت: ئه‌وه من فيلمێك دروست ده‌كه‌م. به‌ڵكو ده‌بێت لێره‌دا (پێويستييه‌ك) هه‌بێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا هيچ شتێك له ئارادا نييه. ئه‌وه‌ى ماوه بيزانين ئه‌وه‌يه ئه‌گه‌ر پێويستى هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌ويش شتێكى كۆمپلێتسير و گرێوگۆڵداره. ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌يه كه وام لێده‌كات بگه‌مه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى فه‌لسه‌فه واتاى چييه، ئه‌و شته‌يه كه هيچ گرنگى به بيركردنه‌وه له سينه‌ما نادات. به‌ڵكو ئه‌و بريتييه له‌وه‌ى كه ته‌نها چه‌مكه‌كان بخولقێنێت و به‌رهه‌ميانبهێنێته‌وه. كاتێك من خۆم به فه‌لسه‌فه‌كارييه‌وه خه‌ريك ده‌كه‌م، ئه‌مه ماناى ئه‌وه‌يه كه من خۆم به خه‌لقكردنى چه‌مك و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌يانه‌وه خه‌ريك ده‌كه‌م. واته من خۆم به بيركردنه‌وه له هيچ شتێكى ديكه‌وه خه‌ريك ناكه‌م. كه‌واته ئێوه، ئه‌ى ئه‌وانه‌ى خۆتان به سينه‌ماكارييه‌وه سه‌رقاڵكردووه له منتان پرسى، چى ده‌كه‌ن ئيوه؟ ڕێگه‌مبه‌ن پێناسه‌يه‌كى ته‌واو ئاسان به‌كاربهێنم، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێناسه‌گه‌لى زۆريشى هه‌بن و هه‌بێت له هه‌موو پێناسه‌كانيش مه‌زنتر بێت. ته‌نها ئه‌وه‌يه كه ده‌ڵێم ئه‌وه ئيشى ئێوه نييه چه‌مكه‌كان به‌رهه‌مبهێننه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى ئێوه ده‌يكه‌ن ئه‌وه‌يه كه ده‌توانين پێى بڵێين به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ى: (كۆمه‌ڵێك ئه‌كشن و جوڵه‌يه، له كاتێكى دياريكراودا. ئه‌گه‌ر ئێمه (له كاتێكى دياريكراودا، كۆمه‌ڵه جوڵه‌يه‌ك ئه‌نجامبده‌ين)، ئه‌مه به‌ومانايه دێت كه ئێمه سينه‌مامان ئه‌نجامداوه. تێبينى ئه‌وه بكه‌ن پرسه‌كه ته‌نها په‌يوه‌ست نييه به ئاماده‌كردنى چيرۆك يان لابردنى چيرۆك. يان هه‌رشتێك كه بتوانێت چيرۆكه‌كان بگێڕێته‌وه. فه‌لسه‌فه گێڕانه‌وه‌ى جۆرێكى ديكه‌يه له چيرۆك. گێڕانه‌وه‌ى چيرۆكه له ڕێگه‌ى چه‌مكه‌كانه‌وه. هه‌ربۆيه له‌و باوه‌ڕه‌دام كه سينه‌ما له ڕێگه‌ى (كۆمه‌ڵه جوڵه‌يه‌كه‌وه، له كاتێكى دياريكراودا) چيرۆكه‌كانمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه. بۆ نموونه وێنه‌كێشانيش به هه‌مان شێوه به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌يه له ڕێگه‌ى كۆمه‌ڵه‌يه‌كه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه كۆمه‌ڵێك چه‌مك نييه، يان كۆمه‌ڵێك جوڵه له كاتێكى دياريكراودا نييه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك هێڵى ڕه‌نگاوڕه‌نگه. هه‌روه‌ها موزيك به هه‌مان شێوه جۆرێكى ديكه‌يه له به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌يه‌ك به‌خۆى. لێره‌دا ده‌توانم ئه‌وه بڵێم كه زانسته‌كان داهێنانيان له چاو شته‌كانى ديكه‌دا نييه، هه‌روه‌ها هيچ جياوازييه‌ك له نێوان زانست و ته‌واوى هونه‌ره‌كانى ديكه‌دا نابينم. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پرسيارت له زانايه‌ك كرد، كه چى ده‌كه‌يت يان چى به‌رهه‌مده‌هێنيت؟ زاناكه‌ش هه‌ر داهێنان ده‌كات، به‌ڵام كارى زانا دۆزينه‌وه نييه، چونكه حه‌قيقه‌ت پێش زاناكه دۆزراوه‌ته‌وه په‌رده‌ى له‌سه‌ر هه‌ڵماڵدراوه. به‌ڵكو كارى ئه‌و ئه‌وه‌يه له ڕێگه‌ى ئه‌م دۆزينه‌وه‌يه‌وه داهێنانێك بكات و داهێنانه‌كه‌ى ئه‌م ببێته به‌شێك له دۆزينه‌وه‌كه. هه‌ربۆيه زانا به هه‌مان ئه‌ندازه‌ى هونه‌رمه‌نده‌كه داهێنان ده‌كات، هه‌ربۆيه هه‌ركه‌سێك له هه‌رشوێنێك هه‌يه ده‌توانێت به‌شدارى بكات له‌م داهێنانه‌دا. بۆ نموونه سينه‌ماييه‌ك له‌گه‌ڵ زانايه‌كدا بدوێت، يان زانايه‌ك له‌گه‌ڵ فه‌يله‌سوفێكدا بدوێت يان به پێچه‌وانه‌وه. ئه‌مانه هه‌مووه به گوێره‌ى جۆرى داهێنانى هه‌ر يه‌كه له‌وانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌مه له‌به‌رئه‌وه نييه كه هه‌ر يه‌كه‌يان له‌باره‌ى داهێنانه‌كه‌ى خۆيه‌وه قسه بكات، به‌ڵكو له‌به‌رشه‌وه‌يه كه داهێنان كارێكى تاكه‌كه‌سييه. هه‌ربۆيه به‌ناوى داهێنانه‌وه من ده‌توانم له‌گه‌ڵ ئه‌وانى ديكه‌دا به‌شدارى بكه‌م. كه‌واته لێره‌دا هه‌موو ئه‌وانه‌مان هه‌ژماركرد كه ده‌توانن له كاره داهێنه‌رانه‌كه‌دا به‌شدارييه‌كيان هه‌بێت. لێره‌وه ده‌توانم هێڵێكى جياكه‌ره‌وه له نێوان ته‌واوى به‌شدارييه‌كاندا دياريبكه‌م. هێڵى هاوبه‌شى نێوان ئه‌م زنجيره له داهێنان، له‌وانه ئه‌رك و داهێنانى وه‌ك (جوڵه و كات) و به‌رهه‌مهێنانى چه‌مكه‌كان و ئه‌وانى ديكه‌شدا، ئه‌و شته‌يه كه ده‌كرێت پێى بڵێين: (كات و شوێن). ئه‌گه‌ر هه‌موو جۆره‌كانى مه‌عريفه هاوبه‌شييه‌ك له نێوانياندا هه‌بێت، ئه‌مه ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌يه كه شتێكى هاوبه‌ش هه‌يه له نێوانياندا كه ئه‌ويش بنه‌ماى: (كات و شوێنه).
مارف عومەر گوڵ دەمێکە دەرنەکەوتوی، ئێستا لەکوێوە هاتوی؟ هێشتاکە دارچرۆیە لە پێشوازیتا پشکوت! * بە باوەشێ خەندەوە، هاتیتە کۆشی خەمم ڕۆژانی ڕابردومە گەڵایەکە و با دەیبا ! * ئێوارە و بەیانیانی، ئێستاکە و داهاتومی دڵی چۆلەکە ئاسام، دەچێتە سەر لکی دار! * شەرابی نیوە شەوان، لە دارمێوی ژینمە ڕۆژ هەڵدێ لەو کەلەوە چاوەڕێی باران دەکەم ! * وا وەرزی بەروبومە، ئەمڕۆ تەرزە داباری پێچەوانەی داخوازم بەرهەمی دڵ هەڵوەری! * نە داری ئازادیە و، نە داری سروشت وایە سەرتاپایان خوێناوە و وشک و لق و پۆپ شکاو! * کوێستان بەفر گرتوێتی، گەرمێن نەرم و سەوزەڵان بە هاواری ناوەختە ڕوو لە زریان کۆچم کرد! * گرمەی بومەلەرزەیە و، شڵپ و هوڕی لافاوە یەخەی ئازادی دەگرێ دوای پەلاماری دوژمن! * هەورم داوە بە کۆڵما، سەرم ئەسپەردەی باران هەتا ئەژنۆ لە بەفرا دڵ بەردەبازی یاران! * حەرەمسەرای باڵندە، تەنها بۆ من حەڵاڵە لە خەڵوەتابم لەوێ لێرە ژیانم ناوێ! * بە ئاوازی سروە با، کانیی دڵ شلوێ نابێ گەڵاڕێزانی درەخت خورپەی مان و نەمانە! * دڵی بە تاڵان بردم لە باوەشی شاخێکدا بە گەواڵەی سپاردم لەسێبەری باخێکدا!
ئیبراهیم هه‌ورامانی (1 ) تۆ نیت و گۆی زه‌وی، خاڵی ...خاڵییه. من هه‌قی خۆمه‌بمرم. *** * *** (2 ) هه‌ر له‌و خۆره‌ده‌چیت به‌یانیان، له‌ئاسمانی شاره‌وه هه‌ڵدێ. ئه‌وه‌نییه، كه‌ده‌تبینم ده‌دره‌وشێمه‌وه. *** * *** (3) دوریت، بارێكی چه‌ند گرانه؟! به‌ڕاستی ماندوم. *** * *** (4) ڕۆژ هه‌ڵدێ و مانگ هه‌ڵدێ . ئه‌م ديارده‌يه، به‌رده‌وام دوباره‌ده‌بێته‌وه. ژيان هيچ گۆڕانێكى به‌سه‌ردا نايه‌ت . وه‌ك بڵێي: ڕۆژه‌كان كۆپى يه‌كن. بێ له‌و ڕۆژانه‌ى تۆ به‌ده‌م خه‌نده‌وه، ده‌رده‌كه‌ويت. جياوازييه‌كه‌تۆيت. *** * *** (5) له‌نێوان من و تۆ دا شتێك هه‌یه، تامی شیرین شیرین. پێی ده‌ڵێن: عه‌شق. *** * *** (6) گرنگ نییه، چ وه‌رزێك، تۆ دێیت. هه‌ر وه‌رزێك بێیت. وه‌رزی به‌هاره ! *** * *** (7 ) من دڵم ده‌كه‌مه‌تاقه‌وسان . تۆ( شيرين)ى *** * *** (8 ) وێنه‌كه‌ت، له‌چوارچێوه‌یه‌ك ده‌نێم . بۆئه‌وه‌ی، دڵنیا بم لێره‌ناڕۆیت. *** * *** (9 ) حه‌زره‌تی ئیبراهیم، هه‌میشه بیری لای خودا بوو. ئه‌دیسۆن، لای كاره‌با. هیتله‌ر لای جه‌نگ و منیش لای تۆ. *** * *** (10 ) كاتێ ڕۆشتی، هه‌ستم كرد ئه‌مشاره، بۆ ژیانكردن كه‌ڵكی نییه. *** * *** (11 ) سنوری دۆزەخ، هەرئەوەندەیە دەگەمە لای تۆ. لای تۆ یانی بەهەشت. *** * *** (12) خۆمم لێ ون ده‌بێت كاتێك تۆ، لێره‌نیت.
لۆڤا محەمەد دوو گەنجی شاری سلێمانی پاسی کۆنیان دیزاین کردوو و کردوویانە بە کافتریا و هەلی کاریشیان بۆ گەنجانی دیکە ڕەخساندووە. (bus cafe) پاس کافێکەی هەڵوێست و کردار لە شاری سلێمانی شەقام بەختیاری تەنیشت تەلاری ھونەر دەوەستێت و لە کاتژمێر ٣:٣٠ی پاش نیوەڕوان بۆ ١ شەو کراوە دەبێت و پێشوازی لە میوانانیان دەکەن. هەڵوێست عەلی، یەکێکە لەو گەنجانە و تەمەنی ٢٦ ساڵە و خوێندکاری کۆتا قۆناغی بەشی میوزیکە لە زانکۆی سلێمانی لەگەڵ (کردار)ی هاوڕێی کە تەمەنی ٢٥ ساڵە بیرۆکەی ئەوەیان بۆ هات کە هەوڵی ئەنجامدانی پیشەیەک بدەن تاوەکوو ببنە خاوەن ئابووری سەربەخۆی خۆیان، بۆیە بیرۆکەی ئەوەیان بۆ هات کە ئیشێک هەڵبژێرن جیاوازبێت لە هەر ئیشێکی دیکە، ئه‌وه‌بوو پاسێکیان کرد به کافتریا. هەڵوێست عەلی ده‌رباره‌ى بیرۆکه‌که‌یان بە هاوڵاتی ڕاگەیاند" دەمانویست کە ئیش بکەین و بژێوی ژیان پەیدا بکەین، بۆیە بیرمان لەوە کردەوە کە قاوەخانەیەکی جیاواز دروست بکەین. ئاماژەی بەوەشدا: ئێمە ٢ لق-مان ھەیە لە سلێمانی و لە ھەولێر کە ٣ ھاوڕێی تر بەڕێوەی دەبەن، پاسەکان لە شاری (ڕانیە) دەستمان کەوت وە پاسەکان ھەر یەکێکیان بە ( ٧٥٠٠$ بۆ ٨٠٠٠ $) کڕیمان و ھەمووی خۆمان دیزاینمان کردوە تەنیا بەشێکی بچوکی ناوەوەی ھاوڕێیەکمان بۆی نەخشاندین. هەڵوێست و کردار لە ئەنجامدانی ئەم ئیشەدا تەنها خۆیان قازانجیان نەکردووە، بەڵکو توانیویانە کە سودیان بۆ گەنجانی دیکە هەبێت و هەلی کاریان بۆ بڕەخسێنن، وەک خۆشی دەڵێت" لەگەڵ ئەوەی شوێنەکەمان تازەیە، بەڵام توانیومانە ھەلی کار بۆ ٣ کەسی دیکەش بڕەخسێنین، وە بە دڵنیایەوە لە چەند مانگی داھاتودا دەتوانین ھەلی کار بۆ چەندین گەنجی وەکو خۆمان چ کچ یان کوڕ دابین بکەین، خۆشمان زۆر دڵخۆشین بەوەی کە چەندین ھاوڕێی باش و ئەزیز لای ئێمە ئیش دەکەن.
ئاماده‌کردنى: هانه شاخى نووسه‌ر و ڕەخنەگر (عەبدوڵا تاهیر بەرزنجی) له درێژه‌ى کاره‌کانیدا کتێبێکى ڕه‌خنه‌ى و لێکۆڵینه‌وه‌ى نوێى به‌ناونیشانى (هیشام تاهیر بەرزنجی دەنگێکی دیاری حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو) بڵاوکرده‌وه، کتێبه‌کە لە (166) لاپەڕە پێکهاتوه‌و چەند شیعرێکی (هیشام تاهیر بە رزنجی وچەند لێکۆڵینەوەیەکی ڕەخنەیی، ڕەخنەگر عەبدوڵا تاهیر بەرزنجی وچەند نامە و یادگارییەکی لەخۆگرتووە). لێکوڵینەوەکان بریتین لە شوناس و پرسیار وگرفتی شوناس- دەروازەیەک، دەقی (جاران) وەک بەیاننامەیەکی شیعری بۆ شوناسێک لەنێوان ڕابردووگەرایی و ئایندەگەراییدا، سەر ئینجانەیەک بۆ جوانی مۆتیڤێک بۆ پرسیار و حەپەسان، شیکردنەوەی مۆرفۆلۆجیانەی دەقی خەون، گوتراوی کۆمەڵایەتی ڕۆژانە وەک دیدو پێکهێنەری شیعری، ده‌رباره‌ى کتێبه‌که نووسه‌ر وتى: نامەکراوەکانم بۆ هیشام، نامەیەک لە هیشامەوە، من و هیشام و هەندێک یادگاری، لەبری بێوگرافیایەک. به‌شێکى تر‌ى ناوکتێبه‌که‌ن.هیشام دەنگێکی دیاری حەفتاکان بوو، لە قۆناغێکی تەمەنمدا سوودم لێبینیوە، وتیشى: ڕەنگە ژمارە دووی ئەم پرۆژەیەم لەسەر کامەران موکری بێت. ئێستا ئه‌م کتێبه‌نوویه له زۆربه‌ى کتێبفرۆشیه‌کان ده‌ستده‌که‌وێت.
لۆڤا محەمەد خانمە هونەرمەند (ئەمەل سەعید کوردە) له درێژه‌ى کاره‌هونه‌ریه‌کانیدا گۆرانی (پەلەمەکە) بە هه‌ردووزمانی (کوردی و یۆنان)ی بڵاودەکاتەوە. سەبارەت بەم بەرهەمەش هونه‌رمه‌ند تایبه‌ت به ڕۆژنامه‌ى هاوڵاتی وتى: گۆرانی "پەلە مەکە"ئاوازێکی یۆنانیە و (زاغۆڕێۆس) کە ئاوازدانەر و گەورە هونەرمەندی یۆنانە لە ڕابردوودا ئه‌م گۆرانییه‌ى وتوه و هه‌ر خۆشى ئاوازى بۆ داناوه. وتیشى: هەمان ئاواز لە ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو (ئاوات چالاک) به‌زمانى کوردى وه‌ک گۆرانى وتویەتی، ئه‌م هونه‌رمه‌نده یەکێکە لە خێزانی هونەرمەند (ڕەفیق چالاک)، هەروەها دواتریش هه‌مان گۆرانى و ئاواز هونەرمەند (نەجمەدین غوڵام)یش وتویەتیەتیەوە. ئەمجارەیان ئەمەل کەڤەری کردۆتەوە بە هەردوو زمانی کوردی و یۆنانی و بە موزیک و هۆنراوەیەکی نوێ و ناسک و ریتمێکی خێرای وتوێتیەوە و لەلایەن هونەرمەند ڕۆژ کەریم ئاوازی بۆ دانراوە و هۆنراوەی بەڵێن سەنگاوییە. جێگاى باسه: ئەم بەرهەمەى هونه‌رمه‌ند تا ئێستا کلیپى بۆ نەکراوە. تایبه‌ت به‌م پرسه‌ش ئەمەل دەڵێت: هێشتا بڕیارم نەداوە کلیپی بۆ بکەم.