هاوڵاتی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، بەهۆی هێرشی سوپای ئۆکراینا بەچەکی ئەمریکی ١٤ کەس لە ڵوهانسک کوژراون و ٢٤ی دیکەیش برینداربوون. وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، دوێنێ سوپای ئۆکراینا بە بەکارهێنانی سیستەمی مووشەکهاوێژی فرەلوولەی "HIMARS"ی ئەمریکی هێرشی کردووەتە سەر نەخۆشخانەیەک لە شاری نۆڤوایدار سەربە ناوچەی ڵوهانسک و لە ئاکامدا، ١٤ کەس کوژراون و ٢٤ی دیکەیش برینداربوون. لە راگەیەندراوەکەدا ڕوسیا ئاماژە بەوەشدەکات کە هەمان رۆژ یەک لەسەر سێی ئەو ١٧ مووشەکەی لەلایەن سوپای ئۆکرایناوە ئاراستەی نۆڤۆڤیا کاهۆڤکا کراون لە ناوچەی خێرسۆن لە گۆڕەپانی نەخۆشخانەکاندا کەوتوونەتە خوارەوە. هاوکات ، ئۆکرانیا و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی بە تاوانی جەنگ تۆمەتباردەکات و دەڵێت،"رژێمی کیێڤ و پشتیوانە خۆرئاواییەکانی تاوانباری جەنگن بەهۆی بە ئامانجگرتنی نەخۆشخانەکان بە ئەنقەست. نەبوونی کاردانەوەی ئەمریکا و وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لەهەمبەر ئەو پێشلێکارییانەی ئۆکراینا دەرخەری ئەوەیە کە ئەوانیش راستەوخۆ بەشدارن لەو تاوانە".
هاوڵاتی بەرپرسی باڵای سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە گەشتێکیدا بۆ تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەفتەی داهاتوو ئەو وڵاتانە ئاگادار دەکاتەوە کە دەستگەیشتن بە بازاڕەکانی جی 7 لە دەست بدەن ئەگەر بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیا قەدەغەکراوەکانی روسیا بکەن . ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، برایان نێلسۆن بەرپرسی باڵای سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەفتەی داهاتووبەرەو عومان و ئیمارات و تورکیا گەشت دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومی ئەو وڵاتانە کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی دووپاتی بکاتەوە کە واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی سزاکانی بە توندی بەسە ڕوسیاداوئاگاداریان دەکاتەوە دەکرێت ئەو وڵاتانە بازاڕی ئەمریکا لە دەستبەن ئەگەر هاتوو مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیای قەدەغەکراوی روسیدا ئەنجامبدەن. لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، ئامانج لەم گەشتە ی نێڵسۆن هەوڵدانی ئەمریکایە بۆ ڕێگەگرتن لە ڕوسیا لە دەرچوون لەو سزایانەی دراوە بەسەریدا بەهۆی ئەو جەنگەی بەرامبەر ئۆکرانیا هەڵیگیرسانووە . هاوکات ئەم گەشتە نوێترین سەردانی بەرپرسێکی باڵای گەنجینەیی ئەمریکایە بۆ تورکیا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سزاکان، دوای زنجیرە ئاگادارکردنەوەکانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن بەرپرسانەوە،دوای ئەوەی واشنتۆن فشاری خستە سەر ئەنقەرە بۆ دڵنیابوون لە سەپاندنی بەربەستەکانی ئەمریکا لەسەر ڕوسیا. نێلسۆن ڕۆژی 2-3ی شوبات سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و ناوەندی دارایی ئەستەنبوڵ دەکات و بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، ئەو بازرگان و بانکەکان ئاگادار دەکاتەوە کە دەبێت خۆیان بەدوور بگرن لە مامەڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی تەکنەلۆجیای دووانی شاراوە، کە لە کۆتاییدا دەکرێت لەلایەن سوپای ڕووسیاوە بەکاربهێنرێت. لەسەر سەردانەکەشی بۆ ئیمارات نێلسۆن بە ڕۆیتەرزی وتووە، باس لە خراپ یان لاواز پابەندبونی ئەو وڵاتە دەکات لە سەپاندنی سزاکاندا .
بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی رایگەیاند؛ هیچ گۆڕانکاری و پێشکەوتنێک لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران روی نەداوە و سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت رێگایەی دیکە دژی بەرنامەی ئەتۆمییەکەی تاران بگیرێتەبەر. جۆن کیربی، وتەبێژ و رێکخەری پەیوەندییەکانی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا بە گۆڤاری (نیوزویک)ی راگەیاندوە؛ ئیدارەی ئێستای ئەمریکا هیچ چاوەڕوانییەکی لە رێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 نەماوە و دەیەوێت هەنگاوێکی بەدیل بگرێتەبەر بەرامبەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران. کیربی جەختی لەوە کردوەتەوە؛ ئەمریکا بە هیچ شێویەک لە ئێستادا کار بۆ زیندوکردنەوە یان چالاککردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی ناکات بەڵام واشنتۆن بۆ رێگریی لە ئێران بە ئامانجی گەیشتن بە چەکی ئەتۆمیی هەمو هەوڵێک دەدات. رێکخەری پەیوەندییەکانی ئاسایشی نیشتیمانیی لە کۆشکی سپی وتوشیەتی: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بڕوای وایە لە رێگەی دیپلۆماسی و هەنگاوی ئاشتیانە ریگریی لە ئێران بکرێت بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمیی بەڵام هاوکات جەختی لەوە کردوەتەوە لە ئەگەری شکستی هەنگاوی ئاشتیانە ئەوا واشنتۆن توانای هەیە بە شێوازی دیکە رێگریی لە تاران بکات. لە لایەکی دیکەوە گۆڤاری نیوزویک لە زاری ئەمیرسەعید ئیرەوانی، نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوەیەکگرتوەکان بڵاوی کردوەتەوە کە تاران ئامادە بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی و تەنها مەرجی سەرەکیشی نەمانی سزا و گەمارۆکانە لەسەر ئێران. زیاتر لە دوو مانگە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئامانجی ئێستای ئیدارەی وڵاتەکەیان پشتیوانییە لە ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆی ئێران و هیچ هەنگاوێکیان بۆ زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی نەناوە بەڵام میدیاکانی سەر بە دەسەڵاتی ئێران باس لەوە دەکەن کە ئەمریکا بە بەردەوامی پەیام ئاڕاستەی تاران دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان بە ئامانجی چالاک کردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی. پێشبینیی دەکرێت بە جەختکردنەوەی ئەمریکا لە جێگرەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی جارێکی دیکە پێگەی نێودەوڵەتیی ئێران لاوازتر بێت بە تایبەت کە پێشتر رۆژنامەی واشنتۆن پۆست و نیویۆرک تایمز بڵاویان کردبوەوە کە کۆشکی سپی بەرپرسانی ئاسایشی و سەربازیی وڵاتەکەی راسپاردوە بۆ تاوتوێکردنی بژاردەی سەربازیی دژی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران.
هاوڵاتی لە شاری مەمفیس، پێنج پۆلیس هێرش دەکەنە سەر پیاوێکی ڕەش پێست لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا و بیبەر دەکەن بە دەمووچاویدا، بەوهۆیەوە پیاوەکە دوای ٣ ڕۆژ گیان لەدەست ئەدات. لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا، تایر نیکۆڵس کاتێک پۆلیس هێرش دەکاتە سەری و قاچێکی بریندار دەکەن بەهۆیەوە ناتوانێت بڕوات و هاواری دایکی دەکات، پاش بریندارکردنی تایر نیکۆڵس ناتوانێت بڕوات و بەهۆیەوە پۆلیسەکان ئەمبوڵانس بانگ دەکەن؛ ئەو پۆلیسانەی هێرشیان کردۆتە سەری پێنج پۆلیس بوون و سەرجەمیان ڕەش پێست بوون. بەهۆی ڕوداوەکەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ناڕەزایی ونیگەرانی خۆی دەربڕی،هاوکات هەر پێنج پۆلیسەکە لەکارەکانیان دورخارونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لەچەندین و شار ویلایەتی ئەمریکا خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەڕێوەچوو دژی کاری دڕندانەی پۆلیس بەرامبەر ڕيشپێستەکان. تایر نیکۆڵس، گەنجێکی تەمەن ٢٩ ساڵی ڕەشپێستە کە لە ١٠ مانگی کانوونی دووەمدا بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا، تایر نیکۆڵس ٣ ڕۆژ بەر لە مردنی لە لایەن پۆلیسەوە لە شاری مەمفیس وەک لە گرتە ڤیدیۆەکەدا کە پۆلیس بڵاوی کردۆتەوە، بە تۆمەتی دزین بە سەختی بریندار دەکرێت لە لایەن پۆلیسەوە و تەنها کاتژمێرێک دوای بریندارکردنی ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.
هاوڵاتی هیندستان یەکەم ڤاکسینی “INCOVACC “پەسەند کرد وەک ژەمی سەرەکی کە لەڕێگەی لوتەوە بەشێوازی قەترە بەکاردەهێنرێت و یارمەتی درووستبوونی بەرگری لە خانەکانی لوت و بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە دا دەدات. ڤاکسینی”INCOVACC”, لەلایەن کۆمپانیای Bharat bieotech درووستکراوە، ڤاکسینەکە لەڕێگەی ڤایرۆسی ناسراو بە ئەدینۆ ڤایرەس لەناو لەشدا دەگوازرێتەوە کە بەجۆرێک بەرنامە کراوە هانی خانەکانی لەش دەدات و فێریان دەکات کە چۆن بەرگری درووست بکەن لەبەرامبەر هەوکردنی کۆرۆنا. زاناکان پێیان وایە لەبەر ئەوەی ڤاکسینەکە کار لەسەر کۆئەندامی هەناسە دەکات و بەوجۆرەش بەکاردەهێنرێت ڕەنگە ئەنجامێکی باشتر بەدەست بهێنێت، هاوکات ڤاکسینەکە دەبێت بە دوو ژەم بەکاربهێنرێت و نێوانیان ٢٨ ڕۆژ جیاوازی هەبێت. دکتۆر کریشنا ئیلا، سەرۆکی کۆمپانیای Bharat biotech، بە ئاژانسی هەواڵی ANI ڕاگەیاندووە ، ڤاکسینەکە بەکارهێنان و گواستنەوەی بۆ لەش ئاسانە، چونکە پێویستی بە دەرزی نیە تاوەکو لەش سودی لێوەربگرێت، هەروەها بەرگریەکی فراوانتریش درووست دەکات بە بەراورد بەو ڤاکسینانەی کە بەڕێگەی کوتان و دەرزی بەکاردێن. بەکارهێنانی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بەڕێگەی هەناسەدان ولەڕێگەی کۆ ئەندامی هەناسەوە، لە ئەمریکا و بەریتانیا لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە،هاوکات لە چینیش لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ پەسەند کرا، لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە هیندستانیش ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا بەشێوازی هەناسەدان وەک ژەمی زیادە وپاڵپشتی بۆ ئەوکەسانەی ڤایرۆسەکەیان بە سەختی گرتووە پەسەند کرد.
جەنەڕاڵ مایکل مێنیهان کە بەرپرسێکی باڵای هێزی ئاسمانی ئەمەریکایە لە یاداشتێکی ناوخۆییدا نووسیویەتی "هیوادارم هەڵەبم. هەستێکم هەیە کە دەڵێت ساڵی 2025 لەگەڵ چین دەچینە جەنگەوە". لەدرێژەی قسەکانی دەڵێت : "شی جینپینگ، سەرۆکی چین لە 2025 لەیەککاتدا پاڵنەر و دەرفەتیشی دەبێت". دڵناییشی دا لەوەی، هەڵبژاردنەکانی تایوان لە ساڵی 2024 هۆکارێک دەدات بە سەرۆکی چین بۆ جوڵەکردن. جەنەڕاڵەکە پێیوایە، کێبڕکێی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا، کە بڕیارە هەمان ساڵ بەڕێوەبچێت، دەرفەتێک بۆ چینیش دەڕەخسێنێت. جەنەڕاڵە ئەمەریکییەکە ، داوا لە هێزەکانی دەکات کە مەشق و راهێنان بکەن بۆ شەڕکردن، بەتایبەتی بە چوونە مەیدانەکانی تەقەکردن و ئامانجی سەرەکیان لە راهێنانەکان، پێکانی "سەر"ـی بەرامبەر بێت. جێی باسه دوای هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکرانیا، ئەمریکا ترسی هەیە هەمان سیناریۆ لە تایوانیش دوباره ببێتەوە، کە چین بەبەشێکی دانەبڕاوی وڵاتەکەی دادەنێت و دەیەوێت کۆنترۆڵی تەواوی بکات، گرژییەکانی ئەمریکا و چین زیاتر بوو پاش سەردانەکەی نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەوکاتەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بۆ دوورگەکە.
هاوڵاتی ئیدارەی روبەڕوبوونەوەی کارەساتە سورشتییەکان لە ئەفغانستان بڵاویکردەوە,162 کەس بەھۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە و ھاووڵاتیان توانای کڕینی سوتەمەنییان نییە بۆ گەرمکردنەوەی ماڵەکانیان، لەکاتێکدا پلەکانی گەرما تا رادەی بەستن دابەزیوون. .شفیعوڵڵا ڕەحیمی، وتەبێژی ئیدارەی روبەڕوبوونەوەی کارەساتە سورشتییەکان وتی: لە 10ی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا 162 کەس بەهۆی ساردی کەشوهەواوە گیانیان لەدەستداوە کە 84 کەسیان هەفتەی ڕابردوو مردون". وتیشی، ئەم مانگە روبەڕوی خراپترین شەپۆلی سەرما بوونەتەوە بە درێژایی زیاتر 15ساڵی رابردوو، بەشێوەیەک پلەکانی گەرما لەچەند ناوچەیەک گەیشتوونەتە 34 پلە لە ژێر سفرەوە ئەو رەوشەش لەکاتێکدایە بەھۆی بڕیاری بزووتنەوەی تاڵیبانەوە، زۆرێک لە رێکخراوە مرۆییەکان کارەکانیان لە ئەفغانستان راگرتووە و ئەوەش ژیانی ھاووڵاتیانی سەختتر کردووە.
هاوڵاتی سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا وتی، پۆڵەندا ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ ناردنی 60 تانکی تر بۆ ئۆکرانیا جگە لە 14 تانکی لیۆپاردی دروستکراوی ئەڵمانی کە پێشتر ڕایگەیاندوە دەینێرێت. دوێنێ پێنجشەممە ماتیوز مۆراویکی سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا ڕایگەیاند، پۆڵەندا ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ ناردنی 60 تانکی تر بۆ ئۆکرانیا جگە لە 14 تانکی لیۆپاردی دروستکراوی ئەڵمانی کە دەینێرن. وتیشی ،کە پۆڵەندا یەکەم دەوڵەتە کە نزیکەی نیو ساڵ لەمەوبەر 250 تانکی جەنگی پێشکەش بەئۆکراینا کردووە . باسی لەوەشکرد کە شکستی ئۆکرانیا مانای شکستهێنانی هەموو جیهانی ئازادە، وتی: "ئەگەرنەمانەوێت جیهان بدۆڕێت، ئەوا دەبێت زۆر کراوە و ئازا بین لە پشتگیریکردنی ئۆکرانیا". ئەمەشلەکاتێکدایە، ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند تانکی ئەبرامس دەنێرێت بۆ ئۆکرانیا لەکاتێکدا ئەڵمانیاو کەنەداو ئیسپانیاو نەرویجیش گوتیان تانکی لیۆپارد 2 دابین دەکەن بۆ ئۆکرانیا.
هاوڵاتی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی هەینی داوای لەباڵیۆزی ئەڵمانیا لە مۆسکۆ کرد هاڵوێستی ئەڵمانیا لەسەر شەڕی بەردەوامی ڕوسیاو ئۆکرانیا ڕوونبکاتەوە. ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە پەیامێکدا لە تێلگرام ڕایگەیاند،"وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا (ئانالێنا بایربوک) دەڵێت وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی دیکە لە شەڕدایە لەگەڵ ڕووسیا هەر ئەو وەزارەتەش دەڵێت وڵاتەکەی بەشێک نییە لە ململانێکان". وتیشی، "بە لەبەرچاوگرتنی ئەم لێدوانە ناکۆکانە ، پێویستە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە ڕووسیا ڕونکردنەوە بدات" ئەم قسانەی وەزیری دەروەی ڕوسیا لە کاتێکدایە،ڕۆژی چوارشەممە، ئانالێنا بایربوک، لە دانیشتنی ئەنجومەنی پەرلەمانی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ قسەی کرد و وتی: ئەڵمانیا لە ئێستادا لە شەڕدایە لەگەڵ ڕووسیا. هاوکات،ڕۆژی پێنجشەممەش وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کەدابینکردنی پشتیوانی بۆ کیڤ نابێتەهۆی ئەوەی ئەڵمانیا ببێتە بەشێک لە لایەنە بەشداربووەکانی ململانێی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا. جێگەیباسە، له 24ـی 2ی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتن سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.
هاوڵاتی لە ئۆپراسیۆنێکی ئەمریکادا لە سۆماڵ، سەرکردەیەکی دیاری داعش کوژرا، کە رۆڵی گەورەی ھەبوو لە پارەدارکردنی تیرۆریستان لە سەرانسەری جیھاندا. لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر فەرمانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ئۆپراسیۆنێکیان لە باکوری سۆماڵ ئەنجامداوە کە بەھۆیەوە ١٠ تیرۆریستی داعش کوژراون کە لە نێویاندا "بیلال سودانی" سەرکردەی دیاری داعش ھەبووە. ئۆستن لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە، بیلال سودانی بەرپرس بووە لە فراوانکردنی چالاکییەکانی داعش لە ئەفریقا و رۆڵی گەورەشی ھەبووە لە پارەدارکردنی تیرۆریستان لە سەرانسەری جیھان بە ئەفغانستانەوە. وەزیری بەرگری ئەمریکا جەختیشیکردەوە لەوەی لەو ئۆپراسیۆنەدا ھیچ ھاووڵاتییەکی مەدەنی و سەربازێکی ئەمریکی نەبووەتە قوربانی و ئاماژەیەکیشە بۆ ئەوەی ئەمریکا پابەندە بە پاراستنی ئەمریکییەکان لە تیرۆریستان لە دەرەوە و ناوەوەی وڵاتەکەی. کۆشکی سپیش رایگەیاند، ئەمریکا حکومەتی سۆماڵی لە وردەکارییەکانی ئەو ئۆپراسیۆنە ئاگادار کردووەتەوە.
هاوڵاتی دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی پێشوی ویلایهته یهكگرتوهكانی ئهمهریكا ڕایگهیاند، دهكرێت شهڕ و ململانێكانی ئۆكرانیا به رێكهوتن یهكلایی بكرێتهوه و نهك به ناردنی ملیۆنان دۆلار وهك هاوكاری بۆ كیێڤ. دۆناڵد ترهمپ سهرۆكی پێشووی ئهمهریكا له پێگهی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی (Truth Social)، نووسیوویهتی: "ناكۆكییهكان له ئۆكرانیا له رێگهی رێككهوتنهوه كۆتایی پێدههێنرێت، نهوهك به ناردنی چهك، هاوكاریی و ملیارهها دۆلار بۆ كیێڤ". هەروەها دەشڵێت، "ئهگهر من له ئێستادا سهرۆكی ئیدارهی ئهمریكا بومایه، له ماوهی 24 كاتژمێردا به ئاشتیانه چارهسهری ململانێكانی ئۆكرانیا و روسیام دهكرد". دۆناڵد ترهمپ پێشتریش له لێدوانێكدا لهبارهی كارهكانی ئیدارهی جۆو بایدن سهرۆكی ئێستای ئهمریكا سهبارهت به ئۆكرانیا ڕایگهیاندبو، "پێویسته به ڕێككهوتنێك كۆتایی به ململانێكان بهێنن، نابێت ملیۆنان دۆلار هاوكاری بنێردرێت بۆ كیێڤ ". سهرۆكی پێشوی ئهمریكا باسی لهوهشكردبو، "بههۆی ڕێوشوێنهكانی ئهمریكاوه، ئهگهری ههیه شهڕ و ململانێكان بۆ شهڕێكی جیهانی بگوازرێنهوه و لهبری تانك، چهكی ئهتۆمی بهكاربهێندرێت". ههروهها ڤیكتۆریا نۆلاند جێگری وهزارهتی دهرهوهی ئهمهریكا بۆ كاروباری سیاسی، لهمبارهیهوه رایگهیاندبوو، واشنتن ئامادهیه سزاكان بهسهر رووسیادا كهمبكاتهوه، بهمهرجێك رووسهكان له تهواوی خاكی ئۆكرانیا بكشێنهوه.
هاوڵاتی دوو بەرپرسی باڵای ئیدارەی بایدن ڕایانگەیاندووە بڕیارە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، لە سەروبەندی ساڵیادی لەشکرکێشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا گەشتێک بۆ وڵاتانی ئەوروپا بکات، بەڵام هێشتا هیچ پشتڕاست نەکراوەتەوە. بەپێی وتەی یەکێک لەو بەرپرسانەی باسی لەگەشتەکەی سەرۆکی ئەمریکا کردووە بۆ وڵاتانی ئەوروپا، یەکێک لەو وڵاتانەی کە دەکرێت جۆ بایدن سەردانی بکات پۆڵەنەدایە کە یەکێکە لە هاوپەیمانە سەرەکیەکانی ناتۆ و وەک ناوەندێکی سەرەکی گواستنەوەی چەک وکەرەستەی سەربازی بۆ ئۆکرانیایە. هاوکات ئەو بەرپرسەی ئیدارەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی و وردەکاریەک لە بارەی گەشتەکەوە نەخراوەتە ڕوو، لەبارەی سەردانیکردنی جۆ بایدن بۆ ئۆکرانیاش ئاماژەی بەوەداوە کە بەدوری نازانێت لە چوارچێوەی گەشتەکەیدا سەردانی ئۆکرانیا بکات. ئەمەش لەکاتێکدایە، کە یاریدەدەرانی بایدن چەند هەفتەیەکە پلان دادەنێن بۆ چۆنیەتی ئامادەکاریەکانی ساڵیادی لەشکرکێشی وداگیرکاری ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا، کە بەپێی زانیاریەکان دەکرێت بایدن لەو یادەدا وتارێک پێشکەش بکات. هاوکات بڕیاریشە لە مانگی داهاتوودا کامالا هاریس، جێگیری سەرۆکی ئەمریکا سەردانی ئەوروپا بکات و لە کۆنفرانسی ئاشتی میونشن لە ئەڵمانیا بەشدار بێت، بەپێی زانیاریەکانیش تەوەری سەرەکی گفتوگۆی سەرکردەکانی جیهان لە کۆنفرانسەکە جەنگی داگیرکاری سەر ئۆکرانیایە.
هاوڵاتی بەپێی هەواڵێکی میدیای فەرمی یەکێتی ، ماوەی هەشت مانگە هاووڵاتییەك لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە خەبات رفێندراوەو چارەنوسی نادیارە. بەپێی هەواڵەکە ئەیوب نەجمی تەمەن 29 ساڵ، دانیشتووی قەزای خەباتە و پیشەی دوكاندارە، ماوەی هەشت مانگە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ناوچەكەوە رفێندراوە و تاوەكو ئێستا بێسەر و شوێنە. لەوبارەیەوە دایكی ئەیوب نەجم رایدەگەیەنێت: "كوڕەكەم هیچی نەكردووە، نیوەڕۆیەك رفێندرا، تاوەكو ئێستا نازانین لەكوێیە؟ زیندوە؟ یان مردووە؟". دەشڵێت: "حكومەت بەرپرسیارە لە گیانی كوڕەكەم".
هاوڵاتی وتەبێژی بەرنامەی خۆراکی جیهانی هۆشداری لە بەرزبونەوەی ڕێژەی بەدخۆراکی دەدات لە نێوان منداڵ و دایکاندا لە ئەفغانستان ئەمڕۆ پێنجشەممە وتەبێژێکی بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ڕێژەی بەدخۆراکی لە ئەفغانستان بەرزبۆتەوە بەهۆی ئەوەی زیاتر لە نیوەی ئەو وڵاتەی کە بە درێژایی ساڵ دوچاری کەمی خۆراک و بەرگەی برسێتی توند دەگرێت. دەست بەسەرداگرتنی تاڵیبان لە مانگی ئابی 2021 بووە هۆی ئەوەی ملیۆنان کەس لەو وڵاتە دوچاری هەژاری و برسیەتی ببنەوە دوای ئەوەی یارمەتیە دەرەکییەکان بە نزیکەیی لە شەوێکدا وەستان. فیلیپ کرۆپف، وتەبێژی ئاژانسی خۆراک لە کابۆل وتی: "نیوەی ئەفغانستان بە درێژایی ساڵ، بە بێ گوێدانە وەرز، بەرگەی برسێتی توند دەگرێت و ڕێژەی بەدخۆراکیش لە تۆمارێکی بەرزدایە ". وتیشی،" حەوت ملیۆن منداڵ هەیە (لە خوار تەمەنی 5 ساڵ) لەگەڵ دایکیاندا کە توشی بەدخۆراکی بوون ، لە وڵاتێکدا کە ژمارەیان 40 ملیۆن کەسە". ئەو وتی، ئەفغانیەکان لە ئێستادا لە برسا نامرن، بەڵام هیچ سەرچاوەیەکیان نەماوە بۆ ئەوەی چیتر ڕوبەڕوی ئەو قەیرانە مرۆییە ببنەوە. هاوکات، دەزگا نێودەوڵەتییەکان یارمەتییەکانی پشتگیری خۆراک و پەروەردە و تەندروستییان بۆ ئەفغانییەکان دابین کردووە، لەوانە هۆکارەکانی گەرمکردنەوەو، پارە بۆ سووتەمەنی و جلوبەرگی گەرم بەڵام پێدانی ئەم یارمەتییانە و کاری ڕێکخراوەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە دوای بڕیاریکی تاڵیبان کە ڕێگری لە کارکردنی ژنان دەکات لە گروپە ناحکومییە نیشتیمانی و نێودەوڵەتییەکاندا، ئەمەش بووەتە هۆی توڕەی بەشێکی زۆر لەو دەزگا و ڕێکخراوانەو بەشێکییان تەواوی کارەکانیان لەو وڵاتە ڕاگرتووە.
هاوڵاتی گوتەبێژی کرملین، دمیتری پێسکۆڤ: "رەوانەکردنی چەک بە تانکەوە لەلایەن ئەمریکا و ژمارەیەک وڵاتی ئەورووپاوە بۆ ئۆکراینا، وەک بەشداربوونی راستەوخۆ لە پێکدادانەکان لێک دەدەینەوە". دمیتری پێسکۆڤ لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا لەبارەی بڕیاری ژمارەیەک وڵاتی خۆرئاوا لەنێویاندا، ئەمریکا و ئەڵمانیا بۆ رەوانەکردنی تانک بۆ ئۆکراینا بۆ میدیاکاران دواو ڕایگەیاند، "هەموو جۆرە کارێکی (لەم جۆرەی) ناتۆ و ئەو وڵاتانە وەک بەشداربوونی راستەوخۆ لە پێکدادانەکان لێک دەدەینەوە". گوتەبێژی کرملین، دمیتری پێسکۆڤ بە ئاماژەدا بەوەی کە ئەوان لەگەڵ ئەوەدانین رەوانەکردنی چەک و تانک لەلایەن ئەمریکا و ژمارەیەک وڵاتی ئەورووپاوە بۆ ئۆکراینا بە واتای بەشداربوون لە پێکدادانەکان نێیەت، گوتی: "هەموو جۆرە کارێکی (لەم جۆرەی) ناتۆ و ئەو وڵاتانە وەک بەشداربوونی راستەوخۆ لە پێکدادانەکان لێک دەدەینەوە و چەندین جاریش جەختمان لەوە کردووە و ئەمە رەت دەکەینەوە". ئەم قسانانەی پیسکۆڤ لە کاتیکدایە ، دوێنێ چوارشەممە راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆلتز رایگەیاند کە وڵاتەکەی ئەو پشتیوانییە سەربازییەی کە پێشکەش بە ئۆکراینای دەکات بەهێزتر دەکات و بڕیاریان داوە تانکی لیۆپارد-2 رەوانەی ئەو وڵاتە بکەن. هەروەها سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن راگەیاندووە کە تانکی ئابرامس 31 بە ئۆکراینا دەدەن. هاوکات ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەورووپایش ئامادەیی خۆیان نیشانداوە، تانکی لیۆپارد-2 رەوانەی ئۆکراینا بکەن.
