هاوڵاتی ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی تەمووزی 2024، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 81.14 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. دوای سێ رۆژ لە دابەزینی بەردەوام، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان نرخی نەوت بەرزبووەوە. لە سێ رۆژی ڕابردوودا نەوتی خاوی برێنت 5٪ی بەهاکەی لەدەستداوە.    هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ بڵاوکردنەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە قەبارەی نەوتی کۆگاکراو دەگەڕێتەوە کە لەلایەن پەیمانگەی نەوتی ئەمریکاوە بڵاوکرانەوە و تێیدا دەرکەوتووە، قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لەو وڵاتە لە هەفتەی ڕابردوو کەمیکردووە.

مەهران رەمەزان هاوڵاتی، سلێمانی شاندی دانووستانکاری هێزەکانی ئەمەریکا داواکارییەکانی شاندی عێراق دەباتەوە واشنتن بۆ ئەوەی پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق تاوتووێ بکەن. ئەمڕۆ سێشەممە، 23ی تەمووزی 2024، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، چوار سەرچاوەی عێراقی ئاشکرایان کردووە، عێراق دەیەوێت هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتیی ئەمەریکا، لە مانگی ئەیلولی ئەم ساڵدا دەست بە کشانەوە هێزەکانیان بکەن و تا مانگی ئەیلولی 2025 بە فەرمی کۆتایی بە کارەکانی هاوپەیمانان بهێنن. جێگەی ئاماژەیە، دوێنێ دووشەممە، 22ی تەمووزی 2024، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی سەربازی عێراق، کە نوێنەری پێشمەرگەشی تێدا بووە بڵاوکردەوە، ئاماژەی بەوە دابوو لیژنەی باڵای سەربازیی عێراق و ئەمەریکا بەدواداچوونیان بۆ جموجووڵ و تواناکانی داعش کردووە، لەگەڵ توانای هێزەکانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش. وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ئەوەشی خستۆتەڕوو، کۆبوونەوەی ئەمنیی ئەمەریکا و عێراق ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی هەردوو وڵاتە بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی ئەمنی لەسەر بنەمای کارەکانی لیژنەی باڵای سەربازیی ئەمەریکا و عێراق لە چەند مانگی ڕابردوودا و وەک ڕێزلێنانێکە بۆ یادی 10 ساڵەی ئەرکی سەربازی هاوپەیمانان لە عێراق. بە گوێرەی سەرچاوە عێراقییەکان و کاربەدەستانی ئەمەریکا، گوایە هەڵوێستی عێراق لەم هەفتەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا لە واشنتن گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ ڕێکەوتنێکی فەرمی لەسەر کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی یان دانانی خشتەیەکی پەیوەندیدار بە کشانەوەی هێزەکان نەکراوە.

هاوڵاتی نوسراوێك كه‌ له‌ مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا له‌ ئەمینداریێتیی‌ گشتیی ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ عێراق ده‌رچووه‌، داوا لە فەرمانگەکان دەکات لە نوسراوەکانیاندا پارتی‌ کرێکارانی‌ کوردستان (پەکەکە) وەک رێکخراوی قەدەغەکراو ناوبهێنن. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش نوسراوێكی دیكه‌ له‌ 14ی تەمموزی‌ 2024 به‌ واژووی فەلاح عەبودی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتیی‌ فەرمانگەی‌ کاروباری‌ کارگێڕی‌ لە ئەمینداریێتیی‌ گشتیی‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌رچووه‌ و تیایدا ناوه‌رۆكی بریاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراقی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و داموده‌زگاكانی سه‌ربه‌ په‌رله‌مان و نوسینگه‌ی راوێژكاره‌ن كردوه‌ و له‌سه‌ر نوسراوه‌ "گرنگیی پێ بدرێت". ناوه‌رۆكی نوسراوه‌كه‌ ده‌ڵێت: لە سەر بنەمای‌ نوسراوێکی‌ فەرمانگەی‌ کاروباری‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران و لیژنەکان لە ئەمینداریێتی‌ گشتیی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران، کە لە 28ی ئایاری‌ 2024 دەرچووە، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی‌ گشتیی هێزە چەکدارەکان، فەرمانی داوە کاتێک لە نوسراوەکاندا ناوی پەکەکە دەهێنرێت بنوسن "پارتی‌ کرێکارانی‌ کوردستانی‌ قەدەغەکراو. ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا ڕەجەب‌ تەیب‌ ئەردۆغان سەرککۆماری تورکیا هاتە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوویەوە، هەردوولا نزیکە 25 یاداشتنامەی لەیەکتێگەیشتیان واژۆکرد، هەروەها تورکیا داوای لە عێراق‌ کرد، پەکەکە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆرستی بناسێنێت.

هاوڵاتی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تەموزی 2024، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا نرخی زێڕ بەرزبووەوە و یەک ئۆنسە زێڕ بە 2405 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. بەپێی وتەی بازرگانانی زێڕ و شارەزایانی ئابووری بێت کشانەوەی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بووە هۆی دابەزینی نرخی دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا. هەروەها کایل رۆدا، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکانی سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (کاپیتاڵ) رایگەیاندووە، "دابەزینی بەهای دۆلار و ناڕوونیی سیاسی لە ئەمەریکا، دەبنە هۆکار بۆ پاڵپشتی لە نرخی زێڕ". بەپێی نوێترین راپرسییەکان، 97%ی بازرگانان پێیانوایە لە مانگی ئەیلوولدا بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکی کەم دەکاتەوە، کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمەریکا، خواست بۆ کڕینی زێڕ زیاد دەکات.

هاوڵاتی ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی تەمووزی 2024، دۆناڵد ترەمپ لەبارەى کشانەوەى جۆ بایدن لە کێبرکێى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیى ئەمریکا رایگەیاند "جۆ بایدن خراپترین سەرۆک بووە لە مێژووی ئەمریکادا". ئاماژەی نەوەشکردووە "شکستپێهێنانی کامالا هاریس زۆر ئاسانترە لە جۆ بایدن". جێگەی ئاماژەیە، پێشتر دیموکراتەکان پێشنيازی چوار بەربژێريان کردبوو بۆ جێگرتنەوەی بایدن کە ئەوانيش پێکدێن لە کامالا هاريس، جێگری سەرۆکی ئێستا، ميشێل ئۆباما هاوسەری باراک ئۆباما، نانسی پيلۆسی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران،گاوین نیوزۆم، حاکمی کالیفۆرنیا.

هاوڵاتی جۆ بایدن، سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆم بۆ هەموو ئەو کەسانە دەرببڕم کە زۆر ماندوو بوون بۆ ئەوەی دووبارە ببمەوە بەربژێر. ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی تەمووزی 2024، جۆ بایدن بەربژێری حیزبی دیموکراتییەکان کشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا راگەیاند. جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە نامەی کشانەوەیدا ئەوەی خستۆتەڕوو، گەورەترین شەرەفی ژیانم بووە کە وەک سەرۆکی ئێوە خزمەت بکەم، لەکاتێکدا مەبەستم بووە داوای خۆبەربژێرکردنەوە بکەم، بەڵام پێموایە لە بەرژەوەندی حیزبەکەم و وڵاتدایە کە من دەستبەردارم بمەوە و تەنها سەرنجم لەسەر جێبەجێکردنی ئەرکەکانم بۆ ئەو ماوەیەی لە سەرۆکایەتیدا ماومە. باس لەوەشدەکات، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بە وردی باسی بڕیارەکەم دەکەم. دەشڵێت، بۆ ئێستا با سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆم بۆ هەموو ئەو کەسانە دەرببڕم کە زۆر ماندوو بوون بۆ ئەوەی دووبارە ببمەوە بەربژێر، دەمەوێت سوپاسی جێگری سەرۆک کامالا هاریس بکەم کە هاوبەشێکی نائاسایی بووە لە هەموو ئەم کارەدا.   ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێزانینی دڵسۆزانە بۆ گەلی ئەمریکا دەردەبڕم بۆ ئەو باوەڕ و متمانەیەی کە ئێوە بە منتان داناوە، هیچ شتێک نییە ئەمریکا نەتوانێت بیکات - کاتێک پێکەوە ئەنجامی دەدەین، تەنها دەبێت ئەوەمان لەبیربێت کە ئێمە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاین. نامەی کشانەوەی بایدن:

هاوڵاتی جۆ بایدن، سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆم بۆ هەموو ئەو کەسانە دەرببڕم کە زۆر ماندوو بوون بۆ ئەوەی دووبارە ببمەوە بەربژێر. ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی تەمووزی 2024، جۆ بایدن بەربژێری حیزبی دیموکراتییەکان کشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا راگەیاند. جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە نامەی کشانەوەیدا ئەوەی خستۆتەڕوو، گەورەترین شەرەفی ژیانم بووە کە وەک سەرۆکی ئێوە خزمەت بکەم، لەکاتێکدا مەبەستم بووە داوای خۆبەربژێرکردنەوە بکەم، بەڵام پێموایە لە بەرژەوەندی حیزبەکەم و وڵاتدایە کە من دەستبەردارم بمەوە و تەنها سەرنجم لەسەر جێبەجێکردنی ئەرکەکانم بۆ ئەو ماوەیەی لە سەرۆکایەتیدا ماومە. باس لەوەشدەکات، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بە وردی باسی بڕیارەکەم دەکەم. دەشڵێت، بۆ ئێستا با سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆم بۆ هەموو ئەو کەسانە دەرببڕم کە زۆر ماندوو بوون بۆ ئەوەی دووبارە ببمەوە بەربژێر، دەمەوێت سوپاسی جێگری سەرۆک کامالا هاریس بکەم کە هاوبەشێکی نائاسایی بووە لە هەموو ئەم کارەدا.   ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێزانینی دڵسۆزانە بۆ گەلی ئەمریکا دەردەبڕم بۆ ئەو باوەڕ و متمانەیەی کە ئێوە بە منتان داناوە، هیچ شتێک نییە ئەمریکا نەتوانێت بیکات - کاتێک پێکەوە ئەنجامی دەدەین، تەنها دەبێت ئەوەمان لەبیربێت کە ئێمە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاین. نامەی کشانەوەی بایدن:

مەهران رەمەزان هاوڵاتی، سلێمانی زۆربەی حاڵەتەکانی خنکان لە رووسیا کە روویانداوە بەهۆی ئەوە بووە خەڵکی لە شوێنی نەگونجاو مەلەوانیان کردووە. ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی تەمووزی 2024، وەزارەتی رووداوە لە ناکاوەکانی رووسیا رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 40 کەس خنکاون و 2 لە خنکاوەکان منداڵن. دەشڵێت، یەکێک لە رووداوەکان لە بوراتیا، سێ کەسی سەرخۆش بە یەکەوە خنکاون. باسلەوەشدەکات، کە زۆربەی حاڵەتەکانی دیکە، خەڵکی لە شوێنی نەگونجاو مەلەوانیان کردووە. جێگەی ئاماژەیە، رۆژی 7ی ئەم مانگە، هەر وەزارەتی رووداوە لە ناکاوەکان ئامارێکی بڵاوکردەوە، کە لە 24 کاتژمێردا 49 کەس خنکاون، کە حەوتیان منداڵ بوون. ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 15ی تەممووزیش، ئەلیکساندەر کورنێکەڤی، وەزیری رووداوە لە ناکاوەکانی رووسیا رایگەیاند، لە سەرەتای هاوینی 2024ەوە تاوەکو ئێستا 215 منداڵ خنكاون. وەزارەتەکە لە 17ی ئەم مانگە ئامارێکی 24 کاتژمێرەی بڵاویکردووەتەوە، کە تێیدا هاتووە، لە چەند ناوچەیەکی جیای رووسیا 27 کەس خنکاون و 16 کەسیش رزگارکراون. هەر بەگوێرەی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی رووداوە لە ناکاوەکانی رووسیا، لە ساڵی رابردوو 3 هەزار و 810 لە سەرتاسەری رووسیا بەهۆی مەلەکردنەوە خنکاون.

هاوڵاتی بۆ جاری دووەم کۆریای باشوور ئاشکرایکرد، کۆریای باکوور باڵۆنی دیکەی پڕ لە زبڵ و خاشاک رەوانەی وڵاتەکەی دەکات و هۆشداریش دەدات بە هاوڵاتییان. ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی تەموزی 2024، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی کۆریای باشوور رایگەیاند، "پێدەچێت باڵۆنەکان لەنزیک باکووری سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوورەوە هەڵدرابن و داواش لە هاوڵاتییان دەکەن دەستکاری زبڵ و خاشاکەکە نەکەن و لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار بکەنەوە". سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی کۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، “کردەوەکانی سوپای کۆریای باکوور بۆ زیادکردنی گرژی دەتوانێت ببێتە هۆی لێکەوتەی گرنگ بۆی و بەرپرسیارێتی ئەم دۆخە بە تەواوی لە ئەستۆی حکومەتی کۆریای باکووردایە". هەروەها سەرۆک ئەرکانی کۆریای باشوور ئاماژەی بەوەداوە، "سوپای کۆریای باشوور وەڵامی کۆریای باکوور دەداتەوە بە فراوانکردنی پەخشی بڵندگۆ لە هەموو بەشە سەرەکییەکانی سنووری کۆریای باکوور کە درێژییەکەی 247 کیلۆمەترە". ئەم شەڕەی کۆریای باشوور و کۆریای باکوور ئەنجامی دەدەن شەڕێکی دەروونییە هەردوولا هەڕەشەی هەنگاوی بەهێزتر دەکەن.

هاوڵاتی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و بەربژێری فەرمیی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دوای رووداوی تەقەکردنەکە ئاماژە بەوەدەکات، لەبەر دیموکراسی گوللـەی بەرکەوتووە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و بەربژێری فەرمیی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دوای هەفتەیەک لە تەقەکردن لێ و بریندارکردنی لە شاری گراند راپیدز لە ویلایەتی میشیگن لەگەڵ لایەنگرانی دەرکەوت و رایگەیاند، "من، مەترسی نیم بۆ سەر دیموکراسی، لەبەر دیموکراسی گوللـەم بەرکەوت". ئاماژەی بەوەشکرد، "من، خەریک بووم بە دەست ئاماژەم بۆ نیشانەیەکی سەر شەقامی تایبەت بە سنوور و کۆچبەران دەکرد، لەوکاتەدا سەرم بۆ نیشانەکە سووڕاند و تەقەم لێکرا؛ بۆیە گوللـەکە لەبری ئەوەی بە سەرم بکەوێت، گوێچکەمی پێکا، بۆیە من، بە ژیانی خۆم قەرزاری کۆچکردن و کۆچبەرانم". وتیشی، "راپرسییەک دەکەین و دەپرسین بەربژێری دڵخوازت کێیە؟ پێت خۆشە کێ بێت؟ دەتەوێت بەربژێرەکەت لە دژی کێ بێت؟ ئێمە لە کامالا هاریسەوە دەستپێدەکەین و بەردەوام دەبین. دواتر باسی جۆ بایدنی لەڕ و لار دەکەین". رۆژی شەممەی رابردوو 13-07-2024، دۆناڵد ترەمپ لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ویلایەتی پێنسلڤانیا تەقەی لێکرا و گوێی بریندار بوو. جگە لە خۆی، دوو کەس بریندار بوون و کەسێکی دیکەش کوژرا. دواتریش تەقەکەرەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژرا.    

مەهران رەمەزان هاوڵاتی، سلێمانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دامەزراوەیەکى گەورەى نەوتیىان لە یەمەن بۆردوومانکرد. ئەمڕۆ شەممە، 20ی تەمووزی 2024، دامەزراوەیەکى گەورەى نەوتیى لە یەمەن بۆردوومانکرا، لەم بارەوەیەوە ماڵپەڕى ئێکسیۆس ئاشکرایکرد، هێرشەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە. میدیاى حوسییەکان رایانگەیاند، لە پارێزگاى حودەیدە لە یەمەن دامەزراوەیەکى گەورەى نەوتی بۆردوومانکراون. ماڵپەڕى ئێکسیۆس لە زارى بەرپرسێکى ئەمریکییەوە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو دامەزراوە نەوتییە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج. لەم بارەیەوە ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئەوەی ئاشکرا کردووە، فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیل دامەزراوەیەکى پاڵاوتنى نەوتیان بۆردوومانکردووە، ئەوەش لە تۆڵەى هێرشى درۆنیى حوسییەکان بۆ سەر ئیسرائیل. جێگەی ئەماژەیە، رۆژى هەینى، دەستەى پەخشى ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بەهۆى کەوتنەخوارەوەى درۆنەوە لە ناوەڕاستى تەلئەڤیڤ و چەند سەند مەترێک دوور لە باڵیۆزخانەى ئەمریکا، هاوڵاتییەکى ئیسرائیلى گیانیلەدەستداوە و 10 کەسى دیکە برینداربوون.  

هاوڵاتی جێگری پێشوتری سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق زانیاری نوێ ئاشکرادەکات و باس لە رێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و بەغدا دەکات. ئەمڕۆ شەممە 20ی تەموزی 2024، بەها ئەعرەجی, جێگری پێشوتری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "بەغدا و ئەمەریکا بەمزوانە دەگەنە رێككەوتنێكی مێژویی لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق". ئاماژەی بەوەکردووە، "خاڵەكانی كۆتایی دانران بۆ كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق، داوا لە بەهەڵستكاران دەكەم ئارامی بپارێزن، ئەوەی هەوڵی هەڵكشانی ئاڵۆزییەكان بدات، دەیەوێت هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بمێنێتەوە". ئەوەشی خستەڕوو "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستكەوتی بەدەستهێناوە بە تەواوكردنی رەشنووسی كشانەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان، كشانەوە لە دیوە سیاسیەكەیدا بەدیهاتووە، هەندێك نیگەرانن لەو رێككەوتنەو هەوڵی تێكدانی دەدەن".

مەهران رەمەزان هاوڵاتی،سلێمانی سوپای ئیسرائیل، بە درۆن هێرش کرایە سەر شاری تەلئەڤیڤ و بەهۆیەوە کوژراو بریندار هەیە. ئەمڕۆ هەینی 19ی تەمووزی 2024، پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند، بە درۆن هێرشکراوەتە سەر شاری تەلئەڤیڤ و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و سێکەسی دیکەش برینداربوون و بۆ نەخۆشخانە گوزراونەتەوە. هەروەها مێدیاکانی ئیسرائیل لە زاری خەڵکی بڵاویانکردەوە، دەنگێکی بەهێزی تەقینەوەیەک لە شەقامی بن یەهودا تەلئەڤیڤی هەژاندووە. پۆلیس ئیسرائیل لای خۆیانەوە دەڵێن، کە شوێنی تەقینەوەکەی داخستووە و تیمەکانی تەقەمەنی وێڕای لێکۆڵینەوە بەدوای پارچەی پاشماوەی تەقینەوەکەدا دەگەڕێن، هەرچەندە پێشتر سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو، تەقینەوەکە بەهۆی هێرشی درۆنەوە بووە. لەلایەن خۆیەوە یەحیا سەریع گوتەبێژی چەکداری گرووپی ئەنساروڵڵای حووسییەکانی یەمەن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووتەوە، لە هێرشێکی جۆریی و تایبەتدا ئەلئەڤیڤی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج و دواتر چۆنێتی ئۆپراسیۆنە جۆرییەکە ئاشکرا دەکەن. هاوکات، سوپای ئیسرائیل راشیگەیاندووە، بەر لە تەقینەوەکە لە سیستمی چاودێری ئاسمانییەوە هیچ تەنێکی نامۆیان بەدی نەکردووە کە ئاسمانی ئیسرائیلی بەزاندبێت تاوەکوو زەنگی هۆشیارکەرەوە لێبدات.

مەهران رەمەزان هاوڵاتی، سلێمانی پزیشكی سەرۆكی ئەمریكا: جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا نیشانەکانی پەتای کۆڕۆنای تێدا دەرکەوەتوە و دوایی ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوتووە توشی پەتاکەبووە و پشکنینەکەی پۆزەتیڤ بووە. كارین جان پییر، وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بەگوێرەی ئەنجامی ئەو پشكنیانەی بۆ جۆ بایدن ئەنجامدراوە، دەركەوتووە تووشی پەتای كۆرۆنا بووە. دەشڵێت، بەڵام نیشانەو لێكەوتەكانی پەتای کۆرۆناکە سوكن لە جەستەیدا. ئاماژەی بەوەشکرد، بایدن خۆی دادەبڕێت و بەردەوام دەبێت لە راپەڕاندنی تەواوی ئەركەكانی لەو ماوەیەدا. لە بەیاننامەكەی كۆشكی سپی، لەزاری كیڤن ئۆكۆنور، بڵاویكردووەتەوە، بایدن نیشانەكانی وەك هەڵامەت و كۆكەی هەبووە، لەگەڵ تەنگەنەفەسی، بەهۆی ئەوەی هەستی نەكردووە بەرەو باشبوون دەچێت، پشكنینی بۆ كراوەو ئەنجامەكەی پۆزێتڤ دەرچووە، بەوهۆیەوە خۆی دابڕیوە.

مەهران رەمەزان هاوڵاتی، سلێمانی لە شوباتی ساڵی 2022، رووسیا هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا، کە دەیان هەزار ئۆکرانی کوژران و ئاوارەبوون، هەروەها بەشێكی زۆریان بە زۆرەملێ گواسترانەوە بۆ خاکی رووسیا، نزیکەی یەک لەسەر پێنجی خاکی ئۆکرانیاش لەلایەن رووسیاوە داگیر کراوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ی تەمووزی 2024، دیمیترۆ بوهاتیوک بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیایە، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئۆکرانیا 'یوکرینفۆرم'ی راگەیاندووە، لە دەستپێکی شەڕەوە کە لە نێوان ئۆکرانیا و رووسیادا روویداوە 42 هەزار هاوڵاتی مەدەنی و سەربازی ونبوونە، دەشڵێت، لەوانەیە ژمارەکە بگاتە 51 هەزار کەس. بوهاتیوک ئەوەشی خستۆتەڕوو، کۆی ژمارەی بێسەروشوێنەکان کەمی کردووە دوای ژماردنی هەزاران دیلی جەنگ لە لایەکی دیکەشەوە ناسینەوەی ئەو مردووانەی لە بەرەکانی شەڕدا دەدۆزرێنەوە. باسی لەوەشکردووە، وەزارەتی بەرگری نمونەی بۆماوەیی لەو سەربازانە وەرناگرێت کە دەیاننێرن بۆ گۆڕەپانی جەنگ.