هاوڵاتی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند:" بڕی 555 ملیار دۆلاری بۆ روبەڕوبونەوەی گۆڕانی کەشوهەوای گۆی زەوی تەرخانکردووە". لەگەڵ دەستپێکردنی 26مین کۆنفڕانسی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی کەشوهەوا لە گلاسکۆی سکۆتلاندی بەریتانیا کە کۆبوونەوەی دوو رۆژەی سەرکردەکانی جیهانی لە خۆگرت، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنیدا وڵاتەکەی تاوەکو کۆتایی ئەم دەیە دەردانی گازە کاربۆنییە ژەهراوییەکان بۆ نیوەی قەبارەی ئێستا کەمبکاتەوە. جینا ماکارسی، راوێژکاری بایدن بۆ کاروباری ژینگە رایگەیاند: "سەرۆک بایدن پابەندە بەوەی کە تاوەکو ساڵی 2030 بەڵێنەکەی بباتەسەر". وتیشی ئەمریکا لە رێگەی پرۆژەبودجەی تایبەت بە بووژاندنەوەی ژێرخانی ئابووریی وڵات کە بڕی 555 ملیار دۆلاری بۆ کاروباری ژینگەیی تەرخانکردووە، دەتوانێت لە وادەی خۆیدا بە ئامانجە ژینگەییەکانی بگات". بە وتەی ماکارسی ئەو بڕە پارەیە گەورەترین وەبەرهێنانە لە مێژووی ئەمریکادا، کە بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی کەشوهەوا تەرخاندەکرێت و رێگەیان پێدەدات تاوەکو ساڵی 2030 بڕی یەک گیگا تۆن واتە یەک ملیار تۆن لە دەردانی گازە کاربۆنییەکان کەمبکاتەوە.

  هاوڵاتی پەرلەمانتارێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: چوار شەمە،  كۆبونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی  پەرلەمان  و سەرۆكی فراكسیۆنەكان دەكرێت لەسەر دوو تەوەر پێشنیاری فراكسیۆنەكان بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن و  وە سەرەنج و تێبینی سەرۆكی فراكسیۆنەكان لەسەر دەستور".  ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ی تشرینی دووه‌می 2021، ئەبوبەكر هەڵەدنی پەرلەمانتاری پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:" چوار شەمە،  كۆبونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی  پەرلەمان  و سەرۆكی فراكسیۆنەكان دەكرێت لەسەر دوو تەوەر پێشنیاری فراكسیۆنەكان بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن و  وە سەرەنج و تێبینی سەرۆكی فراكسیۆنەكان لەسەر دەستور". بەر لەوەی رەشنووی پرۆژەیاسای دەستووری هەرێمی کوردستان بخرێتە نێو خشتەی کاری پەرلەمانی کوردستانەوە و دەنگی لەسەر بدرێت، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان تێبینی و بۆچوونی سەرجەم حیزب و فراکسیۆنەکانی لەبارەی دەستوورەکە وەرگرتووە. لە ساڵی 2009 دەستووری هەرێمی کوردستان نووسرایەوە و پەرلەمان پەسندیکرد، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزیی سیاسییەوە رەشنووسەکە نەخرایە گشتپرسی و تەنیا وەکو مەرەکەبی سەر کاخەز مایەوە. لە خولی چوارەمدا جارێکی دیکە دەستوور لە کۆی زیاتر لە 120 ماددە، 73 ماددەی نووسرایەوە و ئاڵۆزیی سیاسی کۆتایی پێهێنا.  

شاناز حەسەن  پزیشكێكی گەریلاكانی كوردستان باس لەوە دەكات، كە بە بەڵگەوە دەیسەلمێنن دەوڵەتی توركیا چەكی قەدەغەكراوی كیمیایی لەدژیان بەكارهێناوە و داوادەكات، شاندێكی پسپۆڕ بۆ سەلماندنی ڕاستییەكان سەردانیان بكەن و ئامادەی هەموو هاوكارییەك لەو ڕووەوە نیشاندەدات. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ٢٤ی مانگی ڕابردوو، بڵاویكردەوە، لە ٢٣ نیسانی ئەمساڵەوە، دەوڵەتی تورك ٣٢٣ جار چەكی كیمیایی لە هەرێمەکانی گەریلا بەکارهێناوە. لەو بارەیەوە، باگەر بارام، پزیشك لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا بە ئاژانسی فرات نیوزی ڕاگەیاندووە، چەكی كیمیایی قەدەغەكرا و لە دژی گەریلا بەكاردەهێنرێت لەلایەن دەوڵەتی توركەوە، دەبێت هیچ كەس و لایەن و دەوڵەتێك ئەمە قبوڵ نەكات، بەڵام كاتێك پرسەكە پەیوەندی بە كورد و كوردستان و گەریلاوە هەیە، ناوەندە نێودەڵەتییەكان بێدەنگن. دەشڵێت: لەڕاستییدا ئەو چەكەی ئێستا دەوڵەتی تورك بەكاری دەهێنێت، لەلایەن هەموو وڵاتانەوە قەدەغەكراوە، بەڵام هەندێك دەوڵەت هاوكاری و پشتیوانی دەوڵەتی توركن و هەندێكیشیان بێدەنگن. ئەو پزیشكە باس لەو بەڵگانەدەكات، كە دەیسەلمێنێت چەكی كیمیایی بەكارهێنراوە و دەڵێت: هەندێك ڤیدیۆ تۆماركراوە، كە دەتوانین وەك بەڵگە بخرێتەڕوو پشتڕاستی دەكاتەوە، كە كیمیایی لە دژی گەریلا بەكارهێنراوە، دەوڵەتی تورك لە هەندێك كارگەدا دەتوانێت مادەی كیمیایی ئامادەبكات و ئەو مادانەی كە مەترسییان هەیە لە شاخ دروستی دەكات لە دژی گەریلا بەكاری دەهێنێت. لە بارەی مەترسی ئەو گازەی دەوڵەتی تورك بەكاری دەهێنێت وتی: ئەو گازەی بەكاردەهێنرێت ئۆكسجین لەو ناوچانەدا ناهێڵێت كە تێیدا بەكاردەهێنرێت، ئەمەش نەك بۆ مرۆڤ بەڵكو بۆ زیندەوەران و ژینگەیش زیانی گەورەی هەیە، كاریگەری گازەكە لەسەر مرۆڤ، زیاتر كار لە هەناسە و پێست دەكات و بە زووی كاریگەرییەكانی بەدیاردەكەوێت. “بەهۆی نەبوونی تەكنیك و ئامێری پێشكەوتووەوە نەمانتوانیوە جۆری ئەو گازە كیمیاییانە ئاشكرا بكەین كە بەكاردەهێنرێت، ئەگەر ئامێری پێشكەوتوو هەبێت دەتوانین ئاشكرای بكەین كە چەند جۆری گازی كیمیایی بەكاردەهێنرێت، بەڵام كاتێك تەرمی گەریلاكان دەبینین دەزانین كمیاییەكی زۆر و توند بەكاهێنراوە” دكتۆر باگەر بارام وای وت. لە كۆتایی قسەكانیدا وتی: تەكنیك لە بەردەستماندا نییە لێكۆڵینەوە بكەین، بەڵام شاندەكان دەتوانن بێنە ئێرە لێكۆڵینەوە بكەین و ئێمەیش هاوكاریان دەبین، ئەوەی هەیە بە قسە نابێت، بۆیە پێویستە شاندێكی شارەزا بێت و بەچاوی خۆیان ببینین كە كیمیایی بەكارهێنراوە لەلایەن دەوڵەتی توركەوە. هەر لەسەر ئەو پرسە، موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی گەل نەپەگە، كۆتایی مانگی ڕابردوو داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان كرد، بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لەلایەن تورکیاوە، تیم بنێرنە ئەو ناوچانە و لێکۆڵینەوە لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکەن و ئەنجامەکانیشی بۆ ڕایگشتیی ئاشکرابکەن.  

هاوڵاتی وەزارەتی پەروەردە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ 18 رێكاریی نوێی راگەیاند. ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەکانی (هەولێر، سلێمانی ، دهۆک، هەڵەبجە و گەرمیان) کرا بۆ جێبەجێكردن. لە خاڵێکی رێککارەکاندا هاتووە، بڕیارماندا بە پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان بە دادنانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لە باخچەی منداڵان و قوتابخانە و خوێندنگەکان. هەروەها پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەری پەیمانگە بۆ هەمان مەبەست بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە 14ی ساڵی 2021 بەمەبەستی کەمکردنەوەی رۆتین. لە خاڵی دووەمدا ئاماژە بەوە کراوە، هەر مامۆستایەکی وانەبێژی دانەمەزراو لەو کاتەوەی کە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن کراوەتەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2021 - 2022، وانەیان وتووەتەوە کە پێویستی ناوەندەکانی خوێندن بوون فەرمانەکانیان وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت، بەڵام لەمەودوا لە دانانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو پێویستە خاڵەکانی رێنمایی دارایی ژمارە 14ی ساڵی 2021 وەک خۆی جێبەجێ بکرێت بە تایبەت بڕگەی سێیەمی خاڵی 6. هەر لە رێککارەکان وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە داوە، بڕیارماندا بە پێدانی دەسەڵات تایبەت بەو دەستەواژەیەی کەلە خاڵی ئاماژەپێکراو هاتووە (دانانی مامۆستای وانەبێژی دانەمەزراو لە پاش دەرچوونی ئەم رێنماییە دەبێت لەمەودوا ئەو مامۆستایانە دابنرێن کە دەرچووی کۆلێژەکانی پەروەردە و پەروەردەی بنیاتن. لە حاڵەتی پێویست وەزیری پەروەردە دەسەڵاتی هەیە ئەو کۆلێژ و بەشانە زیاد بکت کە پێویستە بە گوێرەی پسپۆرییەکان). لە خاڵی چوارەمدا هاتووە، پاش ئەوەی مامۆستای میلاک لە پەیمانگە حکومییەکان بەشەوانەکانیان دەڵێنەوە بەشە وانەکانیان بە گوێرەی بڕوانامەکانیان بەمشیوەیە خوارەوە لەو پسپۆڕیانە دەبێت مامۆستای وانەبێژ پێویست بێت وە ئەو کات مامۆستای وانەبێژی دانەمەزراو دادەنرێت کە وانەی زێدەکی هەبێت کە لە بنەڕەتدا مامۆستای میلاکی نەبێت یان بەشەوانەی خۆیان تەواو کردبێت: - 22 بەشەوانە بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم. - 18 بەشەوانە بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس. - 14 بەشەوانە بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر. - 10 بەشەوانە بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا.   وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بەوەش دەدات، نوێکردنەوەی فەرمانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەزاکان و پەیامنگەکان دەبێت ساڵانە لەسەر بنەمای پێویستی بێت و لەنێوان 20-8 بۆ 1-9 کۆتایی بێت و فەرمانی کارگێڕی دەرچووبێت بەپێی ئەحکامی رێنمایی دارایی ژمارە 14ی ساڵی 2021.   هەروەها دەبێت هەموو زانیارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو تۆماربکرێت لە سیستەمی E-Parwarda پڕکردنەوەی هەموو خانەکانی زانیارییەکان بە گوێرەی ئەو گشتاندنەی کە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندانی پەروەردەیی دەردەچێت.  

  هاوڵاتی هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای شەهیدی ڕاگەیاند، كە لە هەفتانین شەهیدبوون و بەڵێن دووپاتدەكەنەوە، کە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان بە سەرکەوتن و سەرفرازی تاجدار دەبێت. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) دەربارەی شەهیدبوونی چوار گەریلا لە هەفتانین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە لەبەشێکیدا هاتووە: لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ لەنزیک گوندی گریگۆهی لە هەرێمی هەفتانین لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک هاوڕێیانمان، دیجلە، ئامارگی، شاهین و عەگید شەهیدبوون، هەر چوار هاوڕێمان بۆ دوورخستنەوەی دوژمن لە هەفتانین ڕەنجێکی زۆریان دا، هەر چوار هاوڕێمان بە ڕێزدارییەوە بەبیردەهێنینەوە. ناسنامەی ئەو چوار شەهیدە وەها هاتووە: مەهتاب ئۆزدەمیر ناسناو: دیجلە فورات ناو و پاشناو: مەهتاب ئۆزدەمیر شوێنی لەدایکبوون:ڕحا ناوی دایک و باوک: ئەیهان – ئەسەم بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ -هەفتانین ئامارگی جودی ناسناو: ئامارگی جودی ناو و پاشناو: نەسرین ئیبراهیم شوێنی لەدایکبوون: عامودێ ناوی دایک و باوک: خولوت – ئیبراهیم بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ – هەفتانین شاهین ئەحمەد ناسناو: شاهین ئەحمەد ناو و پاشناو: عەبدولڤەسیف ماڤینەهیر شوێنی لەدایکبوون: ئامەد ناوی دایک و باوک: یوکسەل – فەرمان بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ – هەفتانین عەگید بەرخۆدان ناسناو: عەگید بەرخۆدان ناو و پاشناو: ڕایف بارچین شوێنی لەدایکبوون: شرناخ ناوی دایک و باوک: هەلیمە-عیزەتین بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ – هەفتانین

هاوڵاتی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ڕایگەیاند:" ڕەنگە هەرگیز توانای ئەوەمان نەبێت سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاری بکەین، ئەوەش وەک نوێترین دیدگای ئەو دەزگایە بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا ڤایرۆسەکە لەئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە یاخود لەیەکێک لە تاقیگەکانەوە هاتۆتە دەرەوە، هەژماردەکرێت". ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ی تشرینی دووه‌می 2021، دەزگای هەواڵگری ئەمریکا لەڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندوە" ڕەنگە هەرگیز توانای ئەوەیان نەبێت سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاری بکەن، ئەوەش وەک نوێترین دیدگای ئەو دەزگایە بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا ڤایرۆسەکە لەئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە یاخود لەیەکێک لە تاقیگەکانەوە هاتۆتە دەرەوە، هەژماردەکرێت. نوسینگەی بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتیمانی ئەمریکی لەڕاپۆرتێکدا دەڵێت:"هەردوو گریمانەی سەرهەڵدانی کۆرۆنا بەشێوەیەکی سروشتیی و دزەکردنی لەیەکێک لەتاقیگەکان سەبارەت بەچۆنێتی گواستنەوەی بۆ مرۆڤ، گریمانەیەکن ڕێیان تێدەچێت". بەڵام باس لەوەشکراوە، پسپۆڕان لەسەر ئەوە ڕاى جیاوازیان هەیە کە ئایا کام گریمانەیان زیاتر ڕێی تێدەچێت، یان ئایا هەرگیز توانای ئەوەیان دەبێت بەهەڵسەنگاندنی کۆتایی بگەن یان نا.ڕاپۆرتەکە ئەو گریمانانەی بەدورزانیوە کە باس لەوەدەکەن، ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک چەکێکی بایۆلۆجی بەرهەمهێنراوە، لەبەرئەوەی برەوپێدەرانی ئەو بیردۆزەیە هیچ بوارێکیان بۆ سەردانیکردنی تاقیگەی وهان بۆ زانستە ڤایرۆسییەکان نییە، یەکەم توشبونی مرۆڤ لەو شارە ئاشکرابوو.

هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى چەند رێگایەد بۆ كەمكردنەوەی خەرجی كارەبا بۆ هاوڵاتیان دەخاتە روو و داوا دەكات جێبەێبكەن و دەڵێت:" بۆ ئەوەى کارەبا بەفیڕۆ نەدەیت و پارەى کارەبات کەم بۆ بێتەوە لە بازاڕو شوێنه‌ بازرگانییه‌كان و پارەیەکی کەمتری کارەبا بدەن بە حکومەت دەبێت ئەم رێگایانە لەبەرچاو بگریت". ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ی تشرینی دووه‌می 2021، بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، "بۆ ئەوەى کارەبا بەفیڕۆ نەدەیت و پارەى کارەبات کەم بۆ بێتەوە لە بازاڕو شوێنه‌ بازرگانییه‌كان دەبێت كه‌سێكی به‌رپرس دیاریبکەیت له‌جێبه‌جێبه‌كردنی رێنماییه‌كانی كاره‌باو له‌ به‌فیرۆنه‌دانی كاره‌با، هەروەها هه‌روه‌ها كوژاندنه‌وه‌ی ئامێره‌ كاره‌باییه‌كانی وه‌ك سپلیت له‌كاتی بارزۆری كاره‌باداو دڵنیابون له‌كاركردنی كۆنترۆڵی ساردكه‌ره‌وه‌كان و دانانی ئامێری ئۆتۆماتیك بۆ كوژاندنه‌وه‌ی سپلیت و ساردكه‌ره‌وه‌كان". ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، پێویسته‌ گلۆپ‌ و ئامێره‌ ساردكه‌ره‌وه‌كان به‌جیا كۆنترۆڵ بكرێن و بكوژێنرێنه‌وه‌، هەروەها چاککردنەوەی (سیانە)ی سه‌رجه‌م ئامێره‌ كاره‌باییه‌كان بكرێت لەگەڵ هه‌وڵدان بۆ به‌كارهێنانی دیواری عازل، به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره‌ گڵۆپانه‌ی كه‌ كاره‌با كه‌م سه‌رف ده‌كه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی بیناكان. بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى ئەوەشی خستوەتەڕو، ته‌لاره‌ به‌رزه‌كان پێویسته‌ پلیكانه‌ی كاره‌باییه‌كان ئامێرێكی تایبه‌تی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی پێویست ئیش بكات و هه‌ڵواسینى پۆسته‌رى رێنمایی به‌فیرۆنه‌دانى كاره‌با له‌ناو بازاڕدا بونی هەبێت،  بۆ زانیارى هەموانیش نرخى کارەباى بازرگانى کیلۆواتى بە (157) دینارە.

  هاوڵاتی  سەرۆکی پەرلەمانی هەرێم، رایگەیاند:" کە لە هەرێمی کوردستان تا ئەوەندەی دەچێتە شوێنێک پشتیوانیی ژن دەکەن، دواتر لە بەرامبەر لێشاوێک لە ناحەقیی بەجێی دێڵن". دەڵێت:":"من بەرهەمی ڕێکخراوەکانی ژنانم". ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ی تشرینی دووه‌می 2021، لە میانی فێستیڤاڵی میدیایی دەنگەکەمان، لە شاری هەولێر بەڕێوەدەبرێت، ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی  کوردستان، وتارێکی پێشکەش کرد. لە وتارەکەیدا ڕێواز فایەق، وتی: هیوادارم ئەو بابەت و توێژینەوانەی لەم فێستیڤاڵە پێشکەش دەکرێت سەبارەت بە دۆخی ژنان، چارەسەر کەربن و تەقلیدیی نەبن. وتیشی: دۆزی ژنان بابەتێکی جیهانییە، بەڵام لەبەر رۆشنایی هەلومەرجی سیایی،  ئابووریی، کۆمەڵایەتیی و فەرهەنگیی لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر و لە شارێک بۆ شارێکی تر دەگۆڕێت. هەروەها، وتی: دۆزی ژنان پەیوەستە بە وەبەرنەهێنانی توانا و وزەی نیوەی کۆمەڵگە، کە بەرپرسیارێتی دەسەڵاتی سیاسیی و کۆمەڵگەی مەدەنییە، کاری لەسەر بکەن. وتیشی: من بەرهەمی کارەکانی ڕێکخراوەکانی ژنانم. سەرۆکی پەرلەمان زیاتر تیشکی خستە سەر دۆخی ژنان لە هەرێمی کوردستان و وتی: کاتێک دێینە سەر دۆزی ژن، لە بەرامبەر ڕای گشییی کەس ناڵێت دژین، ئەوانەی خۆیان بە پشتیوانی ژن دەزانن، دەستمان دەگرن، تا دەمانبەنە شوێنەکە، دواتر بەجێمان دێڵن هەوەرها، ئەوانەی باوەڕیان بە بابەتەکانی ژنان هەیە، لە بەرامبەر لێشاوێک لە ناحەقیی، بە جێمان دێڵن. رێواس فایەق داواشیکرد، کاتێک هاوکاریی ژنێک دەکەن، تەنیای مەکەن، ئەگەر زانیتان سەرکەوتوو نییە، پێی بڵێن. سەرۆکى پەرلەمانى هەرێم باسی لەوەش کرد، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییرکان ڕۆژانە دەیان هەزار جنێو بەرامبەر بە ژن بەکاردێت، پیاوەکان لەناو خۆیاندا شەڕ دەکەن، جنێو بە ژن دەدەن، بۆ ژن و بۆپیاویش شەڕکردن بە تەنیا سەختە بۆیە دەبێت ئەوانەی بە ڕاستیی باوەڕیان بە تواناکانی ژنان هەیە، دەبێت لە سەنگەرێکدابن. لە کۆتاییدا ڕیواس فایەق سەرۆکى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان داوای کرد، میدیا بخەنە خزمەتی پەرەپێدانی تواناکانی ژنان.

هاوڵاتی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند:"  هەر هەنگاوێک دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بنرێت، ئیدی ئەگەر هێرش بێت لەڕێگەی درۆنەوە یان هەر جۆرە هێرشێکی دیکە، حکومەت و سوپای وڵاتەکەی وەڵام دەدەنەوە".  ​ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ی تشرینی دووه‌می 2021، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا رایگەیاند:" هەر هەنگاوێک دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بنرێت، ئیدی ئەگەر هێرش بێت لەڕێگەی درۆنەوە یان هەر جۆرە هێرشێکی دیکە، حکومەت و سوپای وڵاتەکەی وەڵام دەدەنەوە".  سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئەوروپای واشنتن بابەتی ئێران بووە.  ئەم وتەیەی جۆ بایدن لە کاتێکدایە، لە ئایاری 2018دا دۆناڵد ترەمپ وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی کشاندەوە و دوای ئەوەش قۆناغ بە قۆناغ سزاکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە.  هەنگاوەکەی ئەمریکا وایکرد، ئێرانیش پابەندبوونەوەکانی بە رێککەوتنی ئەتۆمییەوە کەمبکاتەوە.  لە ماوەی رابردوودا شەش گەڕی دانوستاندن لە نێوان ئێران، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، رووسیا و چین بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنەکە بەڕێوەچوون، ئەمریکاش لەڕێگەی هاوپەیمانەکانییەوە ئاگاداری نێوەڕۆکی دانوستاندنەکان بووە.  لە حوزەیرانی رابردوودا ئیبراهیم رەئیسی وەک سەرۆککۆماری نوێی ئێران هەڵبژێردرا و مانگی ئابیش دەستبەکاربوو؛ لەو کاتەوە دانوستاندنەکان دەستیان پێنەکردوەتەوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت ئەم مانگەش گەڕێکی نوێی دانوستاندن بەڕێوەبچێت.  دەقی قسەکەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا  "لەگەڵ سەرۆکوەزیران جۆنسن، مێرکل و ماکرۆن، پێکەوە جەختمان لەو بۆچوونە هاوبەشە کردەوە کە دیپلۆماسی باشترین رێگەیە بۆئەوەی رێگە لە ئێران بگیرێت چەکی ئەتۆمی دەستبکەوێت. باسی ئەوەمان کرد کە چۆن بە باشترین شێوە هانی ئێران بدەین تاوەکو دانوستانی جیدی بە نیەتێکی پاکەوە دەست پێبکەنەوە".

هاوڵاتی  وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:" سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تێك‌و چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ك موچه‌یان پێده‌درێت". ​ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ی تشرینی دووه‌می 2021، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:"  سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ موچه‌ى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان‌و كه‌سوكارى شه‌هیدان‌و زیندانیانى سیاسى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى زێره‌ڤانى‌و به‌رگرى‌و فریاكه‌وتن‌و لیواكانى نه‌وت‌و گاز دابه‌شده‌كرێت". هەرچەندە بڕیاربوو دوێنێ یەکشەممە، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و نەوت و غاز دابەشبکرێت، بەڵام به‌هۆی راگه‌یاندنی پشوو له‌ شاری هه‌ولێر، مووچه‌ی هیچ شوێنێك دابه‌ش نه‌كرا. رۆژی چوارشەممەی‌ رابردوو، ئەنجومەنی وەزیران داوای لە وەزارەتی دارایی کرد بە ئامانجی دابەشکردنی مووچە داھاتی بەردەستی حکومەت بخرێنە سەر ھەژماری وەزارەتی دارایی، ھەر کاتێکیش 200 ملیارەکە گەیشت مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێن. زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كه‌ دابه‌شكردنى موچه‌ له‌هه‌رێم ده‌ستیپێكردوه‌و تائێستا ته‌نها سێ وه‌زاره‌ت به‌ته‌واوى موچه‌یان وه‌رگرتوه‌.  

هاوڵاتی  بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکوک ڕایگه‌یاند:" لەیەكەم ڕۆژی كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكاندا ئێمەش وەکو خوێندنی کوردی بەڵێن دەدەین وەکو مامۆستیانی بە ئەمەکی خوێندنی کوردی لەو شارە کە درێژەپێدەری هاوڕێکانمان دەبین، لەوانەی کە لە پێش ئێمە خزمەتیان کردووە و ئێستاش لەگەڵمان بەردەوامن لە خزمەتکردن. خوێندنی کوردی بەجێناهێڵین و سەریدەخەین و دەیکەینە سیمووبلێک لە شاری کەرکووک، زمانی شیرینی دایک سەردەخەین". شێرزاد رەشید، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکوک دوای ئەوەی بەشداری لە رێوڕەسمی یەکەم زەنگی دەستپێکی دەوامی بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2021-2022 لە یەکێک لە قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی لە شارەکە کرد، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "میلاکاتمان جێگیرە لەبەر ئەوەی لە دەوروبەری 700 تاوەکو 800 مامۆستای وانەبێژ لەسەر حکومەتی عێراق بە گرێبەست دامەزران بۆ خوێندنی کوردی، بۆ کەمیی میلاک ئەگەر هەبێت وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی پیشانداوە بە وانەبێژ چارەسەری کەمیی میلاک بکرێت و فەرمانمان بۆ هاتووە ناوی وانەبێژان دەنووسین".  شێرزاد رەشید لە روی پێداویستییەکانەوە، "بە بەردەوام ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێداویستییەکانمان دابین دەکات، لە روی پاکژی قوتابخانەکانەوە خۆ ئامادەکردن و مامۆستایان زۆر بە جۆش و خرۆشەوە هاتوونەتە پێشەوە. ئەنجامەکانی پار ساڵمان گەواهییە کە خوێندنی کوردی تاوەکو دێت کێشەکانی روو لە کەمی دەکات". بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک دەشڵێت: "پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردەش بۆ ئێمە درێژەپێدەری ئەو ئەنجامانە و ئەو سەرکەوتنانەیە کە بەدەستی دەهێنین، چونکە لە کۆتاییدا حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان خۆی دامەزرێنەر و ئەندازیاری ئەو پرۆسەیەیە لە شاری کەرکوک و خۆشی دەبێت خاوەنداریێتی بکات و پەرەی پێبدات و پێشی بخات". لە میانی رێوڕەسمەکەش شێرزاد رەشید سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە بەرامبەر ئەوەی "لە ساڵی 2003وە هەتا ئێستا قوتابخانە کوردییەکانی دامەزراند، لە پێنج قوتابخانەوە ئێستا خاوەنی 535 قوتابخانە و 37 باخچەی منداڵانین و نزیکەی 100 هەزار قوتابی و خوێندکار لە خوێندنی کوردی دەخوێنن". شێرزاد رەشید وتی: "هەرکاتێک تەوژمێک بۆ ئەوشارە هاتبێت خوێندنی کوردی لەناویدا ماوەتەوە، خوێندنی کوردی وەکو سیمبوولێکی نەتەوایەتی کوردایەتی ئەوشارەی پاراستووە، مامۆستایانی بە ئەمەکی خوێندنی کوردی پۆلەکانی خوێندنیان بەجێنەهێشت. جێی شانازی بوو کاتێک کوردستان رووی لە قەیرانکرد لە هەر شارێک بایکۆت روویدابێت لە قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک رووینەدا. مامۆستایانی ئێمە ئامادەنەبوون قوتابی و خوێندکاری خۆیان بەجێبهێڵن، چونکە بڕوای تەواویان هەبوو هەرکاتێک ئەگەر قوتابییەکانی خۆیان بەجێبهێڵن ئەوکاتە خوێندنەکانی دیکە عەرەبی و تورکمانی دەبنە جێگرەوە بۆ خوێندنی کوردی". بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکوک وتیشی: "ئێمەش وەکو خوێندنی کوردی بەڵێن دەدەین وەکو مامۆستیانی بە ئەمەکی خوێندنی کوردی لەو شارە کە درێژەپێدەری هاوڕێکانمان دەبین، لەوانەی کە لە پێش ئێمە خزمەتیان کردووە و ئێستاش لەگەڵمان بەردەوامن لە خزمەتکردن. خوێندنی کوردی بەجێناهێڵین و سەریدەخەین و دەیکەینە سیمووبلێک لە شاری کەرکووک، زمانی شیرینی دایک سەردەخەین، ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک بە زمانی کوردی خۆمان دەخوێنین و پاڵپشتی تەواو دەکرێین لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردەوە".

هاوڵاتی  ھاتووچۆی عێراقی ڕایگه‌یاند:" یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە رێککەوتنی ڤیەننا ھاتووە و زۆربەی وڵاتان جێبەجێیان کردووە".  بڕیارە تابلۆی ئۆتۆمبێل لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق یەکبخرێت، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیایەکی ئەڵمانی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل ھەڵدەستێت بۆ سەرتاسەری عێراق دروست دەکات و ژمارەکانیش بە ئینگلیزی دەنوسرێت و بۆ ھەر تابلۆیەکیش 30 ھەزار دینار لە خاوەنەکەی وەردەگیرێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی عێراق دەڵێت، یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل تەنھا لە عێراق نییە، بەڵکو زۆربەی وڵاتان جێبەجێیان کردووە، چونکە ئەو بابەتە دەکەوێتە ناو رێککەوتنی ڤیەننا، کە وڵاتانی پابەند کردووە بۆ یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە جۆرێک ژمارەکەی روون بێت و بە زمانی ئینگلیزی نووسرابێت و لەبری ناوی پارێزگا ژمارە و کۆدی تایبەت دابنرێت. ئەوەش لە کاتێکدایە ئەگەر ئەو سیستمە جێبەجێ بکرێت، لە کاتی چونەدەرەوەی ئۆتۆمبێل بۆ وڵاتانی دەرەوە، پێویست بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل ناکات.

  هاوڵاتی  ئەمڕۆ دابەشكردنی نەوتی سپی دەگاتە ناو شاری سلێمانی و نرخی نەوتی بازرگانی لە بازاڕدا دادەبەزێت. ​ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ی تشرینی دووه‌می 2021، محەممەد حەسیب، بەڕێوەبەرى نەوت و کانزاکانى سلێمانى راىگەیاندووە، "لە رۆژى پێنجشەممەوە لە مەڵبەندى پێنجى سلێمانییەوە دابەشکردنى نەوت دەستپێدەکات، پاشان مەڵبەندەکانى شەش، تاوەکو مەڵبەندى 10، ئەمانە ئەو مەڵبەندانەن کە ساڵى رابردوو بەشەنەوتیان بەرنەکەوتووە". پێشتر لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوت کراوە و کە ناوچەکانی پێنجوێن، هەڵشۆ، شارباژێڕ، تەوێڵە و بیارە و چەند شوێنێکی دیکەی گرتەوە. بەوتەى محەممەد حەسیب، دواى تەواوبوونى بەشە نەوتى ساڵى رابردوو، دەست بە دابەشکردنی بەشەنەوتی ئەمساڵ دەکەنەوە کە سەرجەم شار و شارۆچکە و گوندانە دەگرێتەوە کە لە دواى ناوچە سارد و شاخاوییەکان ریزبەندییان بۆ کراوە. رۆژانە حکومەتى عێراق لە نێوان 20 تاوەکو 30 هەزار لیتر تەونى سپى بۆ سلێمانى دەنێرێت، هەرچەندە هێشتا روون نییە تاوەکو کەى بەردەوامدەبێت، بەڵام بەپێى رێککەوتنى هەولێر و بەغدا، پلان ئەوەیە کە تاوەکو تەواوبوونى بەشەنەوتى پار و ئەمساڵ، ناردنى نەوتەکە بەردەوام بێت.

هاوڵاتی ڕێبه‌رى باڵاى ڕه‌وتى سه‌در ڕایگه‌یاند:" به‌رنامه‌یه‌كى چاكسازیمان هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت هه‌ركه‌س له‌و به‌رنامه‌ به‌شداریده‌كات بێت به‌شدارى حكومه‌تێكى زۆرینه‌ى نیشتیمانى بكات". موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى باڵاى ڕه‌وتى سه‌در ڕایگه‌یاند، "به‌رنامه‌یه‌كى چاكسازیمان هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت هه‌ركه‌س له‌و به‌رنامه‌ به‌شداریده‌كات بێت به‌شدارى حكومه‌تێكى زۆرینه‌ى نیشتیمانى بكات". سه‌در ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "مه‌رج نییه‌ هه‌موان به‌شداریى حكومه‌ت بكه‌ن هه‌ندێك ده‌توانن ببنه‌ ئۆپۆزسین كه‌ ئه‌مه‌ بنه‌ڕه‌تى پرۆسه‌ى دیموكراسیه‌". ڕه‌وتى سه‌در له‌هه‌ڵبژاردنى 10ى ئه‌م مانگه‌دا 73 كورسى په‌رله‌مانى به‌ده‌ستهێناوه‌و وه‌ك براوه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ئێستاوه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كات.

هاوڵاتی سه‌رۆك كۆماری توركیا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆ بایدن هاوتا ئەمریکییەکەی رایگەیاند کە پشتگیری ئەمریکا بۆ چەکدارەکانی کورد لە سوریا بەردەوام نابێت وەک ئەوەی تا ئێستا ئەو کارەی کردووە. ئێوارەی ئه‌مڕۆ یەکشەممە 31ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، لە شاری رۆما لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی: "پەکەکە لە سوریا هێشتا چەک لە ئەمریکاوە وه‌رده‌گرن و ئێمەش له‌و كاره‌ نیگەرانین". لەبارەی دیدارەکە لەگەڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌ردۆغان وتی: "من لە نیگەرانی خۆمان داوه‌ ئەمریکا لەسەر ئەو پشتیوانییە سه‌ربازییه‌ی پەکەکە وەریدەگرێت لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل". سەرۆکی تورکیا وتیشی: "پێموایە ئەم پرۆسەیە کە تا ئێستا بەردەوام بووە، دواتر بەم شێوەیە بەردەوام نابێت".