هاوڵاتى ئاگرێک لە مزگەوتی حاجی بارۆگەندی لە گەڕەکی نازناز ی هەولێر کەوتووەتەوە و تیایدا چوار کەس بریندار بوون قایمقامی هەولێررایگەیاند:" تانکی گازوایلی موەلیدەکە تەقیوەتەوە، ئەمەش وایکردووە کە زیان بە مزگەوتەکە و ئۆتۆمبێلەکە کە لەنێو حەوشەی مزگەوتەکە بووە، لەگەڵ ئەو زیانە گیانیانەی لێبکەوێتەوە" . بەهۆی ئاگرەکەوە سێ کەس برینداربوون و بە هۆکاری درەنگ گەیشتنی ئەمبوڵانسەوە بریندارەکان بە ئۆتۆمبێلی پۆلیس و تایبەت رەوانەی نەخۆشخانە کراون. جێی ئاماژەی، بەدەر لە زیانی گیانی مۆلیدەی مزگەوتەکە و ئۆتۆمبێلێک بەتەواوی سوتاون و زیان بەر ناو مزگەوتەکەش کەوتووە. نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر، لە شوێنی رووداوکە بە رایگەیاند: " ئەمڕۆ ئاگرێک لە مزگەوتی حاجی بارۆ گەردی لە گەڕەکی نازنازی شاری هەولێر کەوتەوە، بەهۆیەوە بەشێکی مزگەوتەکە بە تەواوەتی سووتا، هاوکات ئۆتۆمبێلێکیش کە لە نێو مزگەوتەکە بووە ئەویش بەهۆی ئەو رووداوەوە بە تەواوەتی سووتاوە". لەبارەی زیانە گیانییەکانیش، نەبەز عەبدولحەمید وتی: "لە رووداوەکە چوار کەس بریندارن، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون، پێناچێت باری تەندروستییان جێگیر بێت". لەبارەی ناسنامەی بریندارەکانیش قایمقامی هەولێر وتی: "یەکێک لە بریندارەکان خاوەنی مزگەوتەکەیە، لەگەڵ دوو کەسی دیکە کە لەگەڵی کاریان کردووە، هاوکات کرێکارێکی بیانیش بە سووکی بریندار بووە". سەبارەت بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەش، نەبەز عەبدولحەمید ئاماژەی بەوەدا، "رووداوەکە لەکاتی چاککردنەوەی موەلیدەی مزگەوتەکە بووە، کە لە دەرەوەی مزگەوتەکە بووە، تانکی گازوایلی موەلیدەکە تەقیوەتەوە، ئەمەش وایکردووە کە زیان بە مزگەوتەکە و ئۆتۆمبێلەکە کە لەنێو حەوشەی مزگەوتەکە بووە، لەگەڵ ئەو زیانە گیانیانەی لێبکەوێتەوە". بە وتەی نەبەز عەبدولحەمید هەر لە دوای رووداوەکە، "تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و رێگریش لەوە بکەن ئاگرەکە تەشەنە بسێنێت بۆ نێو هەموو مزگەوتەکە، ئەگەرچی ئاگر کەوتنەوەکە بەهۆی کارکردن بووە لە موەلیدەکە، بەڵام لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت کەمتەرخەمییەکە لەکوێوە بووە".
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسیى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى له‌باره‌ى رۆڵ هه‌بوونى له کێشه ناوخۆییه‌کانى یه‌کێتى و کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت:"له دیداریاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌ت قسه‌یان له چاره‌سه‌رکردنى ناکۆکییه‌کانى نێوان یه‌کێتى و پارتى کردووه به چاره‌سه‌رکردنى گرفته‌کان له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیش". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى ته‌موزى 2021، مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى له نوسینێکدا له هه‌ژمارى فه‌رمى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک نوسیویه‌تى:" به‌نده له دیدارى به‌رێز مه‌سعود بارزانى دا بۆ دروستکردنى کێشه له ناو یه‌کێتیدا، رێککه‌وتوم، پێم خۆشبو به ناوى راشکاوى خۆمه‌وه، ئه‌م درۆیه‌ش به درۆ بخه‌مه‌وه، هه‌رگیز قسه‌ى وا له دیدارماندا، نه‌هاتوه‌ته ئاراوه". هه‌روه‌ها ده‌نوسێت:"به پێچه‌وانه‌وه قسه‌مان له‌سه‌ر رونه‌دانى شه‌ر له‌گه‌ڵ (p.k.k) چاره‌سه‌رکردنى ناکۆکییه‌کانى نێوان یه‌کێتى و پارتى کردوه، به چاره‌سه‌رکردنى گرفته‌کان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز لاهور شێخ جه‌نگیش". مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که جه‌خت کراوه‌ته‌وه که پێویسته کۆنگره‌یه‌کى کوردستانى له هه‌رێمدا سازبدرێ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مو لایه‌ک، پێکه‌وه، لایه‌نه‌کانى ده‌سه‌ڵات و به‌رهه‌ڵستکار و پسپۆر و رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان، رێگه چاره‌سه‌رى دۆخه‌که بدۆزنه‌وه".
هاوڵاتى دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران بەردەوامە و سبەینێ یەکشەممە مووچەی سێ وەزارەتی دیکە دابەشدەکرێت. وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە 11ی تەمموزی 2021، مووچەی وەزارەتەکانی کارەبا، شارەوانی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت. دابەشکردنی مووچە بە لێبڕینی سەدا 21 بۆ فەرمانبەران و سەدا 50 بۆ پلە تایبەتەکان دەبێت و بە گوێرەی زانیارییەکانیش ئەم هەفتەیە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دێت بۆ مانگی حوزەیران.
هاوڵاتى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (کەنەکە) رایگەیاند:" یه‌كێتى له‌م نێوه‌نده‌دا وه‌ك هێزێك چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ى لێده‌كرێت به‌ئه‌ركه نیشتیمانى‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى هه‌ستێت كه له‌پێناویدا دروستبوه".بۆیە داوا دەکەن کاربۆچارەسەری کێشەکان بکات و "ئه‌گه‌ر كێشه‌كان قوڵترببنه‌وه‌و چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یی نه‌كرێن، یه‌كێتى لاوازده‌كات‌و پارسه‌نگى هێزیش له‌هه‌رێم و عێراق لاسه‌نگ ده‌كات". ئەمڕۆ شەممە، 10,7, 2021 كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ی كوردستان (کەنەکە) لەراگەیەنراێکدا ئەوەشی خستوەتەڕو، "وه‌ك ئاشكرایه كوردستان و ناوچه‌كه به‌دۆخێكى هه‌ستیار و ناڕون و پڕ مه‌ترسیدا هه‌نگاو ده‌نێت، له‌لایه‌كه‌وه هێزه هه‌رێمى‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا خه‌ریكى داڕشتنه‌وه‌ى سیاسه‌ت‌و ستراتیژى دورمه‌ودان، له‌لایه‌كى تریشه‌وه ده‌وڵه‌تانى داگیركه‌ر وه‌ك هه‌میشه خه‌ریكى پیلانگێڕین بۆ له‌ناوبردن‌و بێ كاریگه‌ركردنى كوردستان‌و ده‌ستكه‌وته‌كانى". ئاماژە بەوەشکراوە، یه‌كێتى له‌م نێوه‌نده‌دا وه‌ك هێزێكى نیشتیمانى خه‌ڵكى كوردستان له‌هه‌ر شوێنێك بێت له‌م قۆناغه‌دا چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ى لێده‌كرێت به‌ئه‌ركه نیشتیمانى‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى هه‌ستێت كه له‌پێناویدا دروستبوه، ڕوبه‌ڕوى ئاسته‌نگه‌كانى بارودۆخه‌كه بێته‌وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانى خه‌ڵكى كوردستاندا، هانده‌رو ده‌ستپێشخه‌رى یه‌كێتى ناوخۆی كوردستان‌و یه‌كڕیزى لایه‌نه سیاسییه‌كان بێت. كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (کەنەکە) دەڵێت، "به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌ند ڕۆژێكه ده‌بیستین كه هه‌ندێك كێشه‌و ناكۆكى له‌نێوخۆى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستاندا سه‌ریهه‌ڵداوه، سه‌ربارى نیگه‌رانى قوڵمان، داواتان لێده‌كه‌ین به‌ئارامى‌و پشو درێژیی‌و ژیریه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه بكه‌ن كه خه‌ڵكى كوردستان‌و دۆستانى دۆزى گه‌له‌كه‌مانى نیگه‌ران‌و نه‌یارانیش دڵخۆش ده‌كات". ئاماژەی بەوەشکردوە، "به‌گفتوگۆو لێكتێگه‌یشتن بگه‌ن به‌چاره‌سه‌رى كێشه‌كان، ئه‌گه‌ر كێشه‌كان قوڵترببنه‌وه‌و چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یی نه‌كرێن، یه‌كێتى نیشتیمانى لاوازده‌كات، ئه‌مه‌ش پارسه‌نگى هێز له‌هه‌رێمى كوردستان‌و عێراق لاسه‌نگ ده‌كات، زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌میش یه‌كێتى خۆیی‌و خه‌ڵكى هه‌رێم‌و ته‌واوى كوردستان ده‌بن، بۆیه هه‌ر ئه‌ركێك بكه‌وێته ئه‌ستۆى ئێمه بۆ چاره‌سه‌رى‌و له‌پێناو سه‌ركه‌وتن له‌ئه‌ركه‌كانتاندا ئاماده‌ین".
هاوڵاتى وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای بۆ 20 هەزار و 662 مێگاوات کارەبا بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا پێشتر نزیکەی 18 هەزار و 500 مێگاوات بوو. ئەحمەد مو‌سا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتەکانی نەوت، سەرچاوەکانی ئاو، بەرگریی و ناوخۆ، پشتیوانی وەزارەتن لە رێگەی ئەوەی هێزەکانیان پاسەوانی لە ژێرخانی کارەبا دەکەن، کە تاوەکو ئێستا دەکرێنە ئامانج، بەڵام ئێستا ئەو هێرش و ئامانجکردنە کەمبوونەتەوەتەوە. جەختی لەوە کردەوە، هەوڵەکان بەردەوامن، ژووری ئۆپەراسیۆن پێکهێنراوە بۆ پشتیوانیکردنی لە کار و بەرهەمهێنانی کارەبا و چارەسەرکردنی کەمبوونەوەی کارەبا. عێراق ئێستا پێویستی بە نزیکەی 30 هەزار مێگاوات کارەبایە، بەڵام بەم دواییانە بەرهەمهێنانی کارەبا لەو وڵاتە بۆ 13 هەزار و 500 مێگاوات دابەزی. یەکێک لە سەرچاوەکانی عێراق بۆ دابینکردنی کارەبا، وڵاتی ئێرانە کە بە پێدانی گاز و کارەبا 40٪ی بەرهەمی کارەبای عێراق دابیندەکات، بەڵام هاوینی گەرمی ئەمساڵ ئێرانیشی تووشی گرفتی کەمیی کارەبا کردووە. ئێران دەڵێت، حکومەتی عێراق 6 ملیار دۆلار قەرزاری تارانە لە بری گاز و کارەبا. حکومەتی عێراقیش دەڵێت، بەهۆی گەمارۆ بانکییەکانی سەر ئێرانەوە ناتوانێت قەرزەکەی بداتەوە. کەڵەکەبوونی چەندین کێشەش وایکردووە، خراپی رەوشی کارەبا لە عێراق چارسەری بەپەلەی نەبێت. ئەوە لە کاتێکدایە ئەنجوومەنی وزاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەڵێ؛ بەرهەمهێنانی تەزووی کارەبا لە عێراق ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە 20 هەزار مێگاوات و ئەوە بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبایە بەدرێژایی مێژووی عێراق، لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، بۆ دابینکردنی کارەبا رۆژانە 24 کاژێر پێویستمان بە بەرهەمهێنانی زیاتر لە 28 هەزار مێگاوات کارەبایە. رۆژی 2/7/2021 سەرۆکوەزیرانی عێراق پێکهێنانی شانەی قەیرانی بە سەرۆکایەتیی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کەمیی دابینکردنی تەزووی کارەبا لە هەموو عێراق راگەیاند و چەند بڕیارێکی دیکەی دا لەوانە؛ خێرا دابینکردنی هەموو پاڵپشتییەکی دارایی و تەکنیکی و لۆجستی و ئەمنی بۆ وەزارەتی کارەبا، بەشداریپێکردنی حکومەتە خۆجێکان لە بواری بەرهەمهێنانی کارەبا و دابەشکردنی، نەهێشتنی زێدەڕۆییەکانی سەر سیستەمی تەزووی کارەبا و پێبژاردنی ئەو کەسانەی کە زێدەڕۆییان کردووەتە سەر سیستەمی کارەبا.
هاوڵاتى هەپەگە، ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، شەهید بوون . ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی شەهیدبوونی ٣ گەریلاکەی، ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە كە بەم شێوەیەیە: ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە بۆردومان دەوڵەتی داگیرکەری تورک‌دا، هاوڕێکانمان، چیا، ڕامان و چەکدار، شەهید بوون. زانیارییەکان لەبارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە: شەهید چیا زاگرۆس نازناو: چیا زاگرۆس ناو و پاشناو: عوسمان عەبدولوەهاب ڕفایی شوێنی لەدایکبوون: عامودێ دایک و باوک: نەداوا – عەبدولوەهاب ڕفایی کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ – هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید ڕامان خەبات نازناو: ڕامان خەبات ناو و پاشناو: ئوغور تەیمور شوێنی لەدایکبوون: ئامەد دایک و باوک: ئەبریزە – عەبدولسەمەد کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ – هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید چەکدار ئامەد نازناو: چەکدار ئامەد ناو و پاشناو: بۆتان گوزەل شوێنی لەدایکبوون: ئامەد دایک و باوک: ئایفەر و محەمەد کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ – هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هەپەگە، باسی لە خەبات و تێکۆشانی هەرسێ شەهیدەکەی لە ڕیزەکانی گەریلاکانی ڕزگاری کوردستاندا کردووە و دەڵێت: “هاوڕێکانمان چیا، رامان و جەکدار بە کەسایەتی و قووڵایی لە هاوڕێیەتیدا، بۆ ئێمە هەموو کاتێک دەبنە نمونەی میلیتانی فیدایی پێشەنگ.” لە کۆتاییدا، هەپەگە سەرەخۆشیی لە خانەوادەی هێژای سێ شەهیدەکە و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەكات و بەڵێن دووپات دەكاتەوە “کە لەسەر هێڵی ئاپۆیی کە گەورەترین هێڵی گەورەی فیداییە، تێکۆشانی خۆمان بەهێزتر دەکەین و بە تەئکیدی سەردەکەوین.”
هاوڵاتى فەرمانگەی دیاریکردنی بینینی مانگ لە دادگای باڵای سعودیە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد و 20-07 یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە. فەرمانگەی دیاریکردنی بینینی مانگ لە دادگای باڵا لە سعودیە، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیێندراوێکدا کە ئاژانسی فەرمیی هەواڵەکانی سعودیە بڵاویکردەوە رایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ نەبیندرا؛ بۆیە سبەی شەممە تەواوکەری مانگی زیلقیعدەیە و دوو سبەی یەکشەممە یەکەم رۆژی مانگی زیلحیجە دەبێت." هەر بەوهۆیەوە، حاجییان ئەمساڵ لە 19ـی تەممووزی 2021 دەچنە سەر کێوی عەرەفە و رێککەوتی 20ـی تەممووزیش یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە. وەزارەتی حەج و عومرەی سعودییە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی 2021 دا رایگەیاند؛ ئەمساڵ تەنیا رێگە بە 60 هەزار لە هاووڵاتیان و دانیشتووانی سعودییە دەدرێت حەج بکەن؛ بەو مەرجەی ئەو کەسانەی ئەمساڵ حەج دەکەن تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 65 ساڵ بێت و دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا کوترابن.
هاوڵاتى وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل داوا له‌پارتی كرێكارانی كوردستان و پارتی و یه‌كێتی ده‌كات، كار بۆ چه‌سپاندنی یه‌كڕیزیی كورد بكه‌ن، ده‌شڵێت: "نابێت پارچه‌كانی كوردستان له یه‌ك جیا بكرێنه‌وه". نوری مه‌حمود، وته‌بێژی یه‌په‌گه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ تەلەفزیۆنی مەدیا هابەر رایگه‌یاند:" گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌لایه‌ن جیهانه‌وه ناسراوه و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر گه‌لانی ناوچه‌كه داناوه، گه‌لی عه‌ره‌ب، ئه‌رمه‌نی، سریانی، چه‌ركه‌س، توركمان و گه‌لی دیكه له ڕۆژئاوا، له ده‌وری پرۆژه‌یه‌ك كه كورد ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات كۆبونه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته گه‌لی كوردیش به‌یه‌كگرتوی تێكۆشان بكات". وته‌بێژه‌كه‌ی یه‌په‌گه وتیشی، "نابێت پارچه‌كانی كوردستان له یه‌ك جیا بكرێنه‌وه و داوا له لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌كه‌ین به‌رپرسیاریه‌تیی خۆیان جێبه‌جێبكه‌ن، په‌كه‌كه و پارتی و یه‌كێتی له‌هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان كاریگه‌ریان هه‌یه، بۆیه داوایان لێده‌كه‌ین، یه‌كێتی و یه‌كڕیزیی نه‌ته‌وه‌یی كورد به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن". نوری مه‌حمود، له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیاوه باسی له‌وه‌كرد، "هێرشه‌كان بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی گه‌لی كوردن، بۆیه سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كان، ده‌بێت گه‌لی كورد له دژی ئه‌و هێرشانه، یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بن". داواشیكرد، هیچ ده‌رفه‌تێك به داگیركه‌ران نه‌درێت بۆ پارچه‌پارچه‌كردنی لایه‌نه‌كانی كورد، هه‌مو كێشه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانیش، به دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئه‌خلاقی، چاره‌سه‌ر بكرێن.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌دوری 43 كیلۆمه‌تر له ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌رانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر رویدا. له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه كاتژمێر 6:41 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5 پله به‌پێوانه‌ی رێخته‌ر به‌دوری 43 كیلۆمه‌تر له ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه رویدا و له‌لایه‌ن به‌شێكیش له‌دانیشتوانه‌وه هه‌ستی پێكرا. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌رچاوه‌ی بومه‌له‌رزه‌كه شاری مهابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆر له‌هاوڵاتیانه‌وه هه‌ستی پێكراوه، تاوه‌كو ئێستا ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی لایه‌نی ئێرانیش، هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان له‌وباره‌یه‌وه بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا 34 كۆمپانیا و قه‌واره‌ی خسته لیستی سزاكانی وڵاته‌كه‌یه‌وه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ راده‌ستكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان به روسیا و ئێران گه‌ڕانده‌وه. به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، سزا به‌سه‌ر 34 كۆمپانیا‌و قه‌واره‌دا سه‌پێنراون كه " تێوه‌گلانیان، یان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه چالاكیه‌كانیان پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ئه‌نجامبده‌ن". ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ئه‌و كۆمپانیا و قه‌وارانه، په‌یوه‌ست بون به سوپا و سیاسه‌ته‌كانی چینه‌وه به‌ئاراسته‌ی هه‌رێمی ئویغور، هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ روسیا و ئێران و به‌رهه‌مه‌كانیان راده‌ستی ئه‌و دو وڵاته كردوه. پێشتریش ئه‌مریكا، ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی و كۆمپانیا و قه‌واره‌كانی وڵاتانی چین و ئێران و روسیای خستوه‌ته لیستی ره‌شه‌وه، به‌وه‌ش رێگا نادرێت هیچ كه‌سێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا بكات و ڤیزای ئه‌مریكاش نادرێت به‌و كه‌سانه‌ی كه خراونه‌ته لیستی سزاكانه‌وه.
هاوڵاتى ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ئۆرسام) رایگەیاند:" پەکەکە زۆر خێراتر و باشترە لە پەرەدان بە تاکتیک و فێربوون بە بەستنی چەکی ئۆتۆماتیکی یان تەقەمەنی لەسەر فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و ئاستی پێشکەوتنی خۆی لە بەکارهێنانی چەکی سەردەم نیشانداوە". ئۆرسام کە بە یەکێک لە دەزگاکانی توێژینەوە ناسراوە و سەربە دەسەڵاتی ئاکەپەیە. ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ئۆرسام)، کە سەربە دەوڵەتی تورکە، شیکارییەکی لەبارەی چالاکی وشکانی و ئاسمانی گەریلا دژبە دەوڵەتی تورکیا بڵاوکردووەتەوە و ڕەخنە لە سوپای تورکیا دەگرێت کە بە خێرایی گەریلاکانی پەکەکە نەگەیشتون و دەڵێت پەکەکە باشتر و خێراتر لە دەوڵەت فێری تاکتیک و تەکنیکی نوێ دەبێت. هەر لەو لێکۆڵینەوەیەدا هاتووە: بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، مووشەک و چەکی زیرەک، ئەو تەقەمەنیانەی کە لەلایەن گەریلاکانەوە دروست کراون، هاوسەنگیی شەڕی نابەرابەریان تێکداوە، جەختیش لەوە کراوەتەوە کە توانای سەربازیی پەکەکە لە بواری پەروەردە و چەکدا پێشکەوتنی گەورەی بەخۆوە بینیوە. ئۆرسام دەشڵێت، دەوڵەت، یان سوپا لە ناسینەوەی دروستکردنی کەرەستە تەقەمەنی و چەکی نوێ لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە کە دژی ئامانجی وشکانی و ئاسمانی بەکاری دێنێت، تووشی زەحمەتییەکی گەورە بووە. هەر لەو لێکۆڵینەوەیەدا هاتووە، کە پەکەکە بە بەستنی چەکی ئۆتۆماتیکی یان تەقەمەنی لەسەر فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، ئاستی پێشکەوتنی خۆی لە بەکارهێنانی چەکی سەردەم نیشانداوە. لە کۆتایی شیکردنەوەکەدا ڕەخنە لە سوپای تورک گیراوە کە ناگەنە خێرایی گەریلاکان و ئەم دانپێدانانە دەکرێت؛ «لە بەرامبەر ئەم هەڕەشانەدا، لەجێی ئەوەی چارەسەریی پێشبخرێت و لە مەیدانەکاندا جێبەجێی بکرێت، بەداخەوە سوپا لە مەیدانەکاندا ناگاتە ئاستی خێرایی بەکارهێنانی چەک لەلایەن پەکەکەوە، پەکەکە زۆر خێراتر و باشترە لە دەوڵەت لە پەرەدان بە تاکتیک و فێربوونی نوێ و گەیشتووەتە ئاستی یەکە تایبەتەکان لە سوپا فەرمیەکاندا.
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 1007 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون و لەو ماوەدا 3 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 798 تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە. بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، 10 هەزار و 418 پشکنین کراون، ئەنجامی پشکنینی 1007 کەس پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای دهۆک بووە.
هاوڵاتى بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزانی هەرێم رایگەیاندووە، پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ئەم هەفتەیە دەکەن و پێشبینییەکانی کەش و هەواشیان خستووەتەڕوو. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزانی هەرێم رایگەیاند، ''بەهۆی زیاد بوونى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمى ساڵانە پێشبینى دەکرێت پلەکانى گەرما لە سبەینێ هەینى تا کۆتایی هەفتە بەرزبونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت، بەڵام لە نێوان هەردوو رۆژێکدا نزمبوونەوەیەکى کەمیش روودەدات." بەگوێرەی کەشناسی، پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا پلەکانى گەرما بەم شێوەیەى خوارەوە بێت. هەولێر و سلێمانى و دهۆک ٤٢-٤٥ پلەى سیلیزى. کەرکوک و هەڵەبجە ٤٤-٤٦ پلەى سیلیزى. ناوچەکانى گەرمیان و خانەقین ٤٦-٥٠ پلەى سیلیزى
هاوڵاتى كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگەیاند، کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ده‌توانن بانگه‌شه‌كانیان دەستپێبکەن و تاوه‌كو رۆژی حەوتی مانگی 10ی ئەمساڵ لە بانگەشەکردن بەردەوام بن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، رێگه ده‌درێت به‌كاندیده‌كان كه ناوه‌كانیان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه په‌سه‌ندكراوه، بانگه‌شه‌كانیان له‌مڕۆوه تاوه‌كو كاتژمێر 7ی به‌یانی رۆژی 7ی تشرینی یه‌كه‌م ده‌ستپێبكه‌ن. جێی ئاماژەیە، له‌چه‌ند رۆژی رابردوو كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ناوی سه‌رجه‌م كاندیده په‌سه‌ندكراوه‌كانی بازنه‌كانی له پارێزگاكان بڵاوكرده‌وه و له‌ڕێگه‌ی تیروپشكیشه‌وه، ژماره بۆ كاندیده‌كانی دیاری کرد. بڕیاره رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
هاوڵاتى سیاسەتمەدار و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی رایگەیاند :" كاتی ئەوە هاتووە کاتی ئەوە هاتووە هەمووان تێبكۆشن لە پێناو بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی و دابینكردنی سەقامگیری، ئارامی، ئازادی و دیموكراتی و ژیانێكی شایستە خوشگوزەران بۆ هاوڵاتیان. سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەکێتی لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە لە شاری سلێمانی قەڵغانی رێزلێنانیان بەخشییە عومەر شێخموس، نوسەر و سیاسەتمەدار و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی و " جەختمانکردەوە سەركردایەتی یەكێتیی درێژەپێدەری خەباتی دەستەی دامەزرێنەر و سەرجەم تێكوشەرانی خەباتی رزگاری گەلەكەمان ". لەکۆبوونەوەکەدا عومەر شێخموس رایگەیاندووە، "یەكێتیی توانیویەتی چ لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق و چ لەسەر ئاستی ناوچەكە ڕۆڵ و پێگەی كاریگەری هەبێت لە سەرجەم پرسە گرنگەكان". ئەوەشی خستووەتەڕو، كاتی ئەوە هاتووە لەڕێی بەدیهینانی حكومڕانیەكی تەندروست و گێڕانەوەی متمانە لەنێوان خەڵك ودەسەڵات لە لایەك و لە نێوان جەماوەر و هێز ولایەنە سیاسیەكان لەلایەكی تر، تێبكۆشن لە پێناو بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی و دابینكردنی سەقامگیری وئارامی و ئازادی ودیموكراتی و ژیانێكی شایستە خوشگوزەران بۆ هاوڵاتیان. عومەر شێخموس داواشی لە كادیر و دیپلۆماتكارانی حزبەکەی كردوە بەدەوام بن لە یەكخستن و ڕێكخستنی هێز وتواناكانیان لەپێناو یەكڕیزی كورد و گەیاندنی پەیامی "یەكێتیی لەئاشتی وئازادی ومافی مرۆڤ".
