هاوڵاتى ئەمڕۆ دادگایی‌کردنی بەشێكی تری چالاکوانانی بادینان لەدادگای ھەولێر بەڕێوەدەچێت‌و كەسوكاری دەستگیركراوانیش داوا لەهاوڵاتیان دەكەن ئامادەی دانیشتنەكەبن. ئەمڕۆ دووشه‌ممه 12ی ته‌مموزی 2021، پرۆسەی دادگایكردنی بەشێكی تری دەستگیركراوانی بادینان بەڕێوەدەچێت‌و ئەمەش یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنیانە دوای 11 مانگ لەدەستگیركردنیان. کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان، داوا لەهاوڵاتیان‌و توێژە جیاوازەکان دەکەن، سبەی لەدادگا ئامادەبن‌و بەرگریی لەچالاکوانان بکەن، چونکە ئەوان لەسەر مافی گشتیی دەستگیرکراون. لەڕاگەیەنراوێكدا، کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ نۆ چالاکوان، بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی‌و سیخوڕییکردن بۆ ئەمریكا، بەریتانیا، مستەفا کازمی‌و بەرهەم ساڵح دادگایی دەکرێن، بۆیە داوا لەگشت فراکسیۆنەکانی پەرلەمان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، پارێزەران، چالاکوانان‌و خەڵکی مەدەنیی دەکەن، لەدادگای دوی تاوانەکانی هەولێر ئامادەبن‌و بەرگریی لەچالاکوانان بکەن. ئەو ڕۆژنامه‌نوس‌و چالاكوانانه‌ى بڕیارە ئەمڕۆ دادگایی بكرێن پێكهاتون لەعەلی حاجی، بەندەوار ئەیوب ڕەشید، کارگەر عەباس عەلی، شێروان تەها ئەمین، بەدۆسیەیەک‌و عامر خالید عەگید، فرسەت ئەحمەد سەعید، جەمال خەلیل مەجید، سلێمان مو‌سا ئەحمەدو سلێمان کەمال سلێمانیش بەدۆسیەیەکی تر نێردراون بۆ دادگا، هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ش لەمانگی حوزەیرانی ساڵی 2020 دەستگیر کراوان. یه‌ك له‌و تۆمه‌تانه‌ى ڕوبه‌ڕوى ئه‌و ڕۆژنامه‌نوس‌و چالاكوانانه كراوه‌ته‌وه بریتیه له‌كاركردنى بۆ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار‌و مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق.
هاوڵاتى لاهور شێخ جه‌نگى په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، یه‌کێتیى له‌وه به‌هێزتره وه‌ک نه‌یار و دوژمنانى بیریان لێکردوه‌ته‌وه و ده‌شڵێت: "یه‌کێتیى پشتئه‌ستوره به جه‌ماوه‌رى خه‌ڵکى کوردستان و که‌سوکارى شه‌هیدان، ڕێگه ناده‌ین یه‌کێتیى لاواز ببێ، بۆیه ده‌بێت دوژمنان خه‌ونه‌کانیان به‌رنه ژێر گڵ". که‌مێک پێش ئێستا و دواى کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى، لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى له په‌یامێکدا بڵاویکرده‌وه، "یه‌کێتیى نه به‌کاره‌ساتى هه‌کارى و نه به خه‌نجه‌رى ژه‌هراویى ئاڵاى شۆڕش و نه به خیانه‌تى 31 ئاب و نه به پیلانگێڕییه‌که‌ى ڕیفراندۆم و دواجاریش به گه‌له‌کۆمه‌کیى نێوخۆیى و ئیقلیمى و عوسمانى و چه‌ند ڕۆژى ڕابردو نه‌ڕوخا". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"یه‌کێتیى له‌وه به‌هێزتره وه‌ک نه‌یار و دوژمنانى بیریان لێکردوه‌ته‌وه، یه‌کێتیى پشتئه‌ستوره به جه‌ماوه‌رى خه‌ڵکى کوردستان و که‌سوکارى شه‌هیدان، ڕێگه ناده‌ین یه‌کێتیى لاواز ببێ، بۆیه ده‌بێت دوژمنان خه‌ونه‌کانیان به‌رنه ژێر گڵ". ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردو یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان به دۆخێکى هه‌ستاریدا تێپه‌ڕی، ئه‌وه‌ش به‌هۆى بڕیارى ئه‌نجامدانى گۆڕانکارى له ده‌زگاى زانیارى و به‌رپرسى ده‌زگاى دژه تیرۆر. رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ش هه‌ریه‌که له ئه‌ژى ئه‌مین وه‌ک سه‌رۆکى ده‌زگاى زانیارى و وه‌ھاب ھه‌ڵه‌بجه‌یى وه‌ک سه‌رۆکى ده‌زگاى دژه تیرۆر ناسێنران.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، هاوڵاتیان ئاگادار ده‌که‌نه‌وه که هێڵى گه‌رمى فریاکه‌وتن (104)ـى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌یان له ئێستادا کراوه‌ته‌وه و هاوڵاتیان ده‌توانن به‌کارى بهێنن. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى له‌ئاگادارینامه‌یه‌کدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه هاوڵاتیان ئاگادار ده‌که‌نه‌وه که به‌ھه‌وڵى تیمه‌کانیان ھێڵى گه‌رمى به‌شى پۆلیسى فریاکه‌وتنى سلێمانى (104) له‌ئێستادا چاک کراوه‌ته‌وه‌و له‌کاردایه. هاوکات، ئه‌وه‌شیان خستۆته‌روو که هاوڵاتیان ده‌توانن له‌کاتى بونى ھه‌ر ڕوداو و کێشه‌یه‌کدا په‌یوه‌ندى پێوه بکه‌ن. به‌ھه‌مانشێوه ھێڵى گه‌رمى به‌شى پۆلیسى نه‌ھێشتنى تاوانى سلێمانى (105) له‌کاردایه‌و له‌کاتى بونى ھه‌ر ڕوداو و کێشه‌یه‌کدا ده‌توانن په‌یوه‌ندى پێوه بکه‌ن.
هاوڵاتى بافڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانى هێزه‌کانى 70 و فه‌رمانده‌ى دژه تیرۆر کۆبونه‌وه. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 11ى ته‌موزى 2021، نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم بڵاویکرده‌وه، بافڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ مسته‌فا چاو ڕه‌ش و فه‌رمانده‌کانى ھێزه‌کانى 70 کۆبونه‌وه. هه‌روه‌ها دواتریش سه‌ردانى ده‌زگاى دژه تێرۆریان کرد و پیرۆزباییان له ده‌ستبه‌کاربونى "وه‌ھاب ھه‌ڵه‌بجه‌یى" کرد وه‌ک فه‌رمانده‌ى دژه تێرۆر. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش قوباد تاڵه‌بانى له‌سلێمانى سه‌رپه‌رشتى کۆبونه‌وه‌یه‌کى ئه‌منى کرد و ئه‌ژى ئه‌مینى وه‌ک سه‌رۆکى ده‌زگاى زانیارى ناساند. داواشى له لایه‌نه ئه‌منییه‌کان کرد که ئه‌رکى ئه‌وانه به‌ر‌ده‌وامبن له پاراستنى ئارامى و ئه‌و ھه‌ماھه‌نگییه‌ى که ھه‌یه پته‌وتر بێت و به‌رده‌وامى پێبده‌ن. قوباد تاڵه‌بانى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا ئه‌و لایه‌نه ئه‌منییانه نابێت به‌ھیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستوه‌رده‌نه کاروبارى سیاسى به‌ڵکو ده‌بێت دڵنیایى به‌ھاوڵاتییان بده‌ن له سه‌قامگیرى ئارامی.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى هاوپه‌یمانى هیوا ده‌ڵێت:" به‌پێى یاساى بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراق و له مادده‌ى (11) بڕگه‌ى (چواره‌م)دا هاتوه؛ هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ک له‌به‌غداوه بۆ هه‌رێم بنێردرێت بۆ موچه خه‌رجده‌کرێت". رێبوار که‌ریم مه‌حمود، ئه‌ندامی فراکسیۆنى هیوا له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌و پاره‌یه‌ى که هاتووه پێویسته بخرێته سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ موچه له هه‌رێم ته‌رخانده‌کرێت و به‌هۆیه‌وه لێبڕینى موچه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه". هه‌روه‌ها وتیشى:"ئه‌م بابه‌ته به‌شێکه له یاساى بودجه، کاتێک هه‌رێم ده‌ڵێ ده‌مه‌وێ پابه‌ندبم، که‌واته ده‌بێ به‌هه‌مو یاساکه‌وه پابه‌ند بێت. هه‌ربۆیه ده‌ستبه‌جێ ده‌بێ لێبڕینى موچه به هیچ رێژه‌یه‌ک نه‌مێنێت، ئه‌گه‌رنا به‌پێچه‌وانه‌وه له حاڵه‌تى به‌رده‌وامبونى ئه‌و لێبڕینه هیچ به‌هایه‌ک بۆ هاتنى ئه‌و پاره‌یه نامێنێته‌وه". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که هیچ پاساوێکى دارایى به‌ده‌ست حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه نه‌ماوه بۆ به‌رده‌وامى لێبڕین وتیشى:" نابێ له‌وه زیاتر بێ منه‌ت بن به‌رامبه‌ر به خه‌ڵک".
هاوڵاتى 25 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکى هاوبه‌شدا ده‌ڵێن، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ 200 ملیار دیناره‌که‌ى به‌غدا گه‌یشته هه‌رێم، چیتر هیچ پاساوێک بۆ لێبڕینى موچه‌ى موچه‌خۆران نه‌ماوه. ئه‌و 25 په‌رله‌مانتاره، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌که‌یاندا وتویانه"سه‌رئه‌نجامى رێکه‌وتنى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد، ئه‌مڕۆ بانکى ناوه‌ندى عیراقی، وه‌کو قۆناغى سه‌ره‌تا، بڕى (200) ملیار دینارى خسته سه‌ر هه‌ژمارى بانکیى وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان. وتوشیانه"ئه‌م سه‌ره‌تایه ده‌نرخێنین و به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌یشى که له بڕیاره‌که‌دا هاتوه، ئه‌م بڕه پاره‌یه بۆ "موچه"ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت و نابێت سه‌رفکردنى بۆ هیچ بوارێکى دیکه بێت." هه‌روه‌ک دا‌واشیان کردوه "کۆتایى بهێنرێت به بڕیارى لێبڕینى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان، وه‌کچۆن ساڵێک زیاتره به‌ناوى خۆگونجاندنه‌وه، به‌شێکى موچه‌ى موچه‌خۆران گلدراوه‌ته‌وه. بۆیه، هیچ پاساوێک بۆ ئه‌و لێبڕینه نایاسایى و ناڕه‌وایه نه‌ماوه‌و نابێت چیتر خۆگونجاندن له‌سه‌ر حسابى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان بێت." ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى 25 په‌رله‌مانتارى کوردستان: سه‌رئه‌نجامى رێکه‌وتنى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد، ئه‌مڕۆ بانکى ناوه‌ندى عیراقیی، وه‌کو قۆناغى سه‌ره‌تا، بڕى (200) ملیار دینارى خسته سه‌ر هه‌ژمارى بانکیى وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و له‌مباره‌یه‌یشه‌وه، ئێمه‌ى په‌رله‌مانتاران هه‌ڵوێستمان به‌مجۆره راده‌گه‌یه‌نین: 1- ئه‌م سه‌ره‌تایه ده‌نرخێنین و به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌یشى که له بڕیاره‌که‌دا هاتوه، ئه‌م بڕه پاره‌یه بۆ "موچه"ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت و نابێت سه‌رفکردنى بۆ هیچ بوارێکى دیکه بێت. 2- جه‌ختده‌که‌ین له‌سه‌ر پێویستیى پابه‌ندبونى حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى عیراقیى به یاساى بودجه‌ى عیراق بۆ ساڵى 2021، که ئه‌رک و ماف و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى تێدا جێگیرکراوه. 3- کۆتایى بهێنرێت به بڕیارى لێبڕینى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان، وه‌کچۆن ساڵێک زیاتره به‌ناوى خۆگونجاندنه‌وه، به‌شێکى موچه‌ى موچه‌خۆران گلدراوه‌ته‌وه. بۆیه، هیچ پاساوێک بۆ ئه‌و لێبڕینه نایاسایى و ناڕه‌وایه نه‌ماوه‌و نابێت چیتر خۆگونجاندن له‌سه‌ر حسابى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان بێت. ئیمزاکان: 1- مه‌م بورهان قانع. 2- رۆژان حه‌مه‌ره‌ش. 3- عه‌لى حه‌مه‌ساڵح. 4- هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی. 5- سه‌رچنار ئه‌حمه‌د. 6- محێدین حه‌سه‌ن یوسف. 7- کاروان گه‌زنه‌یی. 8- شیرین ئه‌مین. 9- شادى نه‌وزاد. 10- شێرکۆ جه‌وده‌ت. 11- دیارى ئه‌نوه‌ر. 12- لوقمان وه‌ردی. 13- سه‌لمه فاتیح. 14- هه‌لز ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د. 15- دابان محه‌مه‌د. 16- سیروان بابان. 17- ئاشنا عه‌بدوڵلا. 18- ئیسماعیل ته‌ها سگیری. 19- شایان عه‌سکه‌ری. 20- فه‌رید یعقوب ئیلیا. 21- ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی. 22- جه‌لال محه‌مه‌د. 23- هه‌ژان حه‌سه‌ن کوێستانی. 24- رزگار محه‌مه‌د. 25- شه‌مۆل ئاشتى سابیر.
هاوڵاتى به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌که‌ی، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له ده‌باشان سه‌رپه‌رشتى کۆبونه‌وه‌یه‌کى ئه‌منى کردوه‌و " ئه‌ژى ئه‌مین" وه‌ک سه‌رۆکى ده‌زگاى زانیارى ناساند. له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه"له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ده‌باشان ئه‌نجامدرا، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پاش ئه‌وه‌ى سه‌رۆکى نوێى ده‌زگاى زانیارى ناساند، داواى له لایه‌نه ئه‌منییه‌کان کرد که ئه‌رکى ئه‌وانه به‌ر‌ده‌وام بن له پاراستنى ئارامى و ئه‌و ھه‌ماھه‌نگییه‌ى که ھه‌یه پته‌وتر بێت و به‌رده‌وامى پێبده‌ن." قوباد تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که "ئه‌و لایه‌نه ئه‌منییانه نابێت به‌ھیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستوه‌رده‌نه کاروبارى سیاسى به‌ڵکو ده‌بێت دڵنیایى به ھاوڵاتییان بده‌ن له سه‌قامگیرى ئارامی." له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا، وه‌زیرى کاروبارى پێشمه‌رگه‌و سه‌رۆکى ده‌زگاى ئاسایش و بریکارى وه‌زیرى ناوخۆ‌و به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى و به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى سلێمانى و فه‌رمانده‌ى لیواى پاراستنى سلێمانى ئاماده بون.
شاناز حەسەن بەشێك لەهاووڵاتیان بۆ دابەزاندنی كێشی زۆریان روودەكەنە هۆڵەكانی لەشجوانی و وەزشی تێدا دەكەن، بەڵام بەشێكی دیكە سیستمی خۆراكی كیتۆ بەكاردەهێنێت بۆ خێرا دابەزاندنی كێش، لەوبارەیەشەوە پزیشكی پسپۆر هۆشداری دەدات كەدەبێت لەژێر چاودێری پزیشك و رێنماییەكاندا بێت ئەگەر نا تووشی نەخۆشی جیاواز دەبنەوە. كیتۆ یەكێكە لەو بەرنامە خۆراكیەی كە لەجیهاندا بۆ دابەزاندنی كێش و چارەسەركردنی نەخۆشی و كەمی ڤیتامینات بەكاردێت و لەئێستاشدا لەكوردستان لەلایەن بەشێك لەهاووڵاتیانەوە پەیڕەو دەكرێت تاكێشی زۆریان داببەزێنن. زارا حەسەن تەمەن (40) ساڵ، كێشی (110) كیلۆ بووە، پێشتر زیاتر لەهەشت مانگ چۆتە هۆڵی لەشجوانی و (30) كیلۆ لەكێشی دابەزاندووەو وتیشی:» زۆر سوودم لەسەردانكردنی هۆڵی لەشجوانی بینیوە، بەڵام كاتێكی زیاترت پێویستە تا ئەوكاتەی كێش داببەزێنیت». زارا باسی لەوەشكرد دوای ماوەیەك پشوودان كێشی (12) كیلۆیەك زیادی كردووەتەوەو جارێكی دیكە لەڕێگەی سەردانی پزیشكییەوە بەڕێنمایی تەندروستی بیری لەوەكردووەتەوە كەكێشی زیاتر داببەزێنێت، وتی:»لەماوەی كەمتر لەدوو مانگدا (22) كیلۆ لەكێشم دابەزاندووە بە بەرنامەی خۆراكی كیتۆ، گرنگی ئەم بەرنامەیە ئەوەیە زوو كێشم دادەبەزێت و هەستی برسێتیم نیە، دەتوانم زاڵبم بەسەر خۆمدا». لەهەمان كاتدا نامۆ جەزا، تەمەن (41) ساڵ كەسێكی دیكەیە كە بەهۆی بەرنامەی خۆراكی كیتۆوە تووشی كێشەی تەندروستی بووەو وەك خۆی دەڵێت:» ماوەی زیاتر لەساڵێكە بە نەخۆشی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەناڵێنم، كێشم (١٢٢) كیلۆ بووەو ئێستا (74) كیلۆم». نامۆ دەشڵێت:» بەهەموو ژیانم خەوم بەئەوەوە دەبینی كە كێشم دابەزێت كەهەموو كەس پێی سەیر بوو لەو ماوەیەدا (48) كیلۆ داببەزێنم». بۆ كێش دابەزاندن لەڕێگەی بەرنامەی خۆراكییەوە یان سەردانكردنی هۆڵەكانی لەشجوانییەوە دەبێت، كە لەئێستادا زۆربەی هاووڵاتیان پەنای بۆ دەبەن. شاتوو جەبار، راهێنەر لەیەكێك لەهۆڵەكانی لەشجوانی لەسلێمانی، بەهاوڵاتی وت :» ئێمە تابتوانین رێنمایی خەڵكی بەتایبەتی ژنان دەكەین لەڕێگەی وەرزشكردن و سەردانیكردنی هۆڵەكانی لەشجوانیەوە كێشیان دابەزێنن، چونكە كەسەكە كالۆری زۆر دەسوتێنێت و وزەی خۆی بەكاردەهێنێت و بۆ توندبوونەوەی پێست وەرزشەكە باشترە». وەك راهێنەر جەختی لەوەشكردەوە وەرزشكردن باشترین رێگەیە بۆ كێش دابەزاندن و وتیشی :» راستە ماوەیەكی زیاترت دەوێت تادەگەیتە ئەو كێشەی خۆت مەبەستە، بەڵام بە بەرنامەیە و دواتر تووشی كێشەی تەندروستی و جەستەیی نابیتەوە». شاتوو جەبار ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد زۆربەی بەرنامە خۆراكییەكان بەتایبەت»كیتۆ»، كێشەی دوای دەستهەڵگرتنیان لەبەرنامەكە هەیە، كەزۆربەی ئەوانە تووشی سكچون و رشانەوە و شلبوونەوەی پێستی لەش دەبن و لەكۆتایدا نەخۆشی گورچیلە و ئازاری گەدەیان تووش دەبێت. ئەوانەی سەردانی هۆڵەكانی لەشجوانی دەكەن لەماوەی مانگێكدا دوو بۆ سێ كیلۆ لەكێشیان دادەبەزێت، بەڵام لەڕێگەی بەرنامەی خۆراكییەوە لەماوەی مانگێكدا زیاتر لە (10) كیلۆ لەكێش دادەبەزێت. سۆران عوسمان، خاوەن و راهێنەر لەهۆڵی لەشجوانی سۆران جیم، لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» پێویستە هەموو مرۆڤێك بۆ كێش دابەزاندن پەیڕەوی بەرنامەی خۆراكی و وەرزشكردن بكات، تا هەردووكیان پێكەوە هەم كێشی دابەزێت و ببێتە خاوەن جەستەیەكی جوان و لەڕووی تەندروستیشەوە تووشی كێشەی تەندروستی نابێت». ئەم راهێنەرە ئەوەشی روونكردەوە رێجیمكردن چەندین كێشەی تەندروستی بەدوای خۆیدا دەهێنێت بەتایبەت بەرنامەی خۆراكی كیتۆ كە بەهیچ شێوەیەك كاری پێناكەن بەو پێیەی كەمترین كاربۆهیدرات وەردەگرێت و زۆرین چەوری دەتوێنێتەوە. سۆران عوسمان جەختی لەوەشكردەوە» لەوانەیە بەرنامەی خۆراكی كیتۆ لەهەندێك كەسدا نەجاحەتی زۆر باشی هەبێت، بەڵام ئەوەیە بۆ هەموو كەس باش نیە». پزیشكێكی پسپۆری خۆراكی باس لەبەرنامەی سیستمی خۆراكی كیتۆ بۆ دابەزاندنی كێش دەكات و دەڵێت:» ئێستا زۆربەی خەڵكی حەزی بەبەرنامەی خۆراكی خێرا هەیە بۆ كێش دابەزاندن». ئیسرا كەمال، پزیشكی پسپۆری خۆراكی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت: «كیتۆ لەكۆندا بۆ نەخۆشی گەشكە و ئێستاش بۆ نەخۆشی شەكرەو كەمكردنەوەی چەوری سیانی لەخوێن و رێككرنەوەی كێشەی هێلكەدان و ئێستاش بۆ كێش دابەزاندن بەكاردەهێنرێت». ئەم پزیشكە ئەوەی روونكردەوە ئێستا زۆربەی خەڵكی حەزی بەبەرنامەی خۆراكی خێرا هەیە بۆ كێش دابەزاندن و وتی:» زۆربەی كەس كەدێتە لامان ئەوە پێشنیار دەكات كەكێشی زوو دابەزێت و هەستی برسێتی كەمدەكاتەوە و لەماوەیەكی كەمدا چەند كیلۆیەكی زۆر لەكێشی دابەزێت». دكتۆرە ئیسرا پێشیوابوو هەموو بەرنامەیەكی خۆراكی و بەتایبەتیش بەرنامەی خۆراكی كیتۆ پێویستە بەپێی نەخۆشی كەسەكەو بونیەتی جەستەیی و كێشەكەی دیاری بكرێت و دەبێت لەژێر چاودێری پزیشكی پسپۆر‌دا بێت بەشێوەی زانستی، ناكریًت تەنیا پلانێك بێت و دواتر كێشی دوو ئەوەندە زیادببێتەوە. لەبارەی سودەكانی كیتۆوە ئەوەی روونكردەوە كە بۆ كۆنترۆڵكردنی شەكرە مرۆڤەكان دەپارێزێت و لەماوەیەكی كەمدا كێشی زۆر دادەبەزێت، بەڵام بێگومان بە بەرنامەیەكی پزیشكی نەبێت زیانیشی هەیە، دەبێتە نەقسی ڤیتامینەكان و لەبری سوود زیان بەكەسەكە دەگەیەنێت.
هاوڵاتى وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند:" بڕی 200 ملیار دینار لە بانکی ناوەندیی عێراق لقی هەولێر خرایه سه‌ر هەژماری وەزارەتی دارایی. ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ته‌مموزی 2021، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت:"ئەمڕۆ کاژێر 02:00ـی پاش نیوه‌ڕۆ لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، یەکەمین بڕە پاره لەلایەن حکومەتی فیدراڵی عێراق کە بڕی 200 ملیار دینارە، خرایه سه‌ر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بانکی ناوەندیی عێراق لقی هەولێر". 15ی حوزەیران وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، ئەویش دوای وردبینیکردن لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان. بەپێی یسای بودجەی 2021، 12.67٪ـی زیاتر لە 130 تریلیۆن دینارەکەی بودجەی عێراق، پشکی هەرێمی کوردستانە. هەولێر و بەغدا سەرەڕای پابەندییان بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە، لەسەر ناردنی مانگانە 200 ملیار دیناری بڕیارلێدراو کۆکن. هەر ئەوکات، د. جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە بە رووداوی گوت، "بڕیاردراوە مانگانە 200 ملیار دینارمان بۆ بنێرن بۆ شەش مانگی رابردووش، هیواخوازین ئەو بڕە پارەیە بە زووترین کات بگاتە ھەرێمی کوردستان." رۆژی چوارشەممە 31ـی ئاداری 2021 پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و بەگشتی دەنگی لەسەر ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق دا، یەکێک لەو ماددانەش کە لە ماوەی رابردوودا کێشەی لەسەر بوو، ماددەی 11 بوو لە پرۆژەیاسای بودجە، کە تایبەتە بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەکەی پەرلەماندا بە کۆی دەنگ پەسندکرا، هەندێک لە ماددەکانیش هەموارکرانە.
هاوڵاتى کونسوڵی گشتی ئه‌مریكا لە ھەولێردەڵێت:" کوردەکان دەتوانن پشت بە دوو هاوڕێ ببەستن کە بریتین لە چیاکان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا و دەشڵێت:" هەموو کاتێک زیاتر باوەڕم وایە کە پەیوەندی تایبەتی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و خەڵکی ئەم هەرێمە درێژخایەن دەبێت". ڕۆب واڵەر، کونسوڵی گشتی ئه‌مریكا لە ھەولێر لە وتارێکدا بەهۆی جێهێشتنی پۆستەکەى وەک کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر دەڵێت: " ئێستا کە ماوەی خزمەتم وەک کۆنسووڵی گشتی ئه‌مریكا کۆتایی دێت، لە هەموو کاتێک زیاتر باوەڕم وایە کە پەیوەندی تایبەتی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و خەڵکی ئەم هەرێمە درێژخایەن دەبێت. دۆستایەتییەکەمان بە درێژایی چەندین دەیەیە خەمڵاوە". واڵەر دەشڵێت:"ئەگەر دەوڵەمەندی هەر شارستانییەک پەیوەست بێت بە دەوڵەمەندی هونەرو مێژووەکەیەوە، ئەوا هەرێمی کوردستان بەقەد هەر شوێنێکی دیکەی سەرگۆی زەوی دەوڵەمەندە. هەر لە پەرستگەی لالشەوە بۆ دەرگای بادینان، لە مەزاری نەبی ناحومەوە بۆ بابەتی ئەدەبی و مۆسیقای بەرجەستەکراو، خۆم و تیمەکەم شانازی بە کارکردن لەگەڵ هاوشانە کوردەکانمان و هەندێک لە بەنێوبانگترین دامەزراوە جیهانییەکان دەکەین بۆ پاراستنی فەرهەنگی کەلەپووری بەهاداری هەرێمی کوردستان، کە بۆ هەتاهەتایە بەردەست دەبن بۆ پەروەردەکردنی نەوەکانی داهاتوو". دەقی وتارەكەی کونسوڵی گشتی ئه‌مریكا لە ھەولێر:- دوو هاوڕێی کورد ڕۆب واڵەر، کونسوڵی گشتی ئه‌مریكا لە ھەولێر هەر ماوەیەکی کورت دوای گەیشتنم بە هەولێر وتەیەکی کۆنی کوردیم بە شێوازی خۆم داڕشتەوەو ئاماژەم بەوەدا " کوردەکان دەتوانن پشت بە دوو هاوڕێ ببەستن کە بریتین لە چیاکان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا". ئێستا کە ماوەی خزمەتم وەک کۆنسووڵی گشتی ئه‌مریكا کۆتایی دێت، لە هەموو کاتێک زیاتر باوەڕم وایە کە پەیوەندی تایبەتی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و خەڵکی ئەم هەرێمە درێژخایەن دەبێت. دۆستایەتییەکەمان بە درێژایی چەندین دەیەیە خەمڵاوە. کاتێک لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی سی ساڵەی ئۆپەراسیۆنی دابینکردنی ناوچەی ئارام لە مانگی نیسانی ٢٠٢١ لە نزیک پارکی منارە لە هەولێر وەستام و قسەم بۆ ئامادەبووان کرد، ئەو سەرکەوتنە سەربازی و مرۆییانەم وەبیرهێنانەوە کە سی ساڵ بەر لە ئەمڕۆ روو‌حیان بە بەر ئەو پەیوەندییە تایبەتەی نێوان میللەتەکانماندا کرد و بناخەی ئەو هەرێمەیان دانا کە من هاتووم شانازی پێوە بکەم. هەست بە شانازی دەکەم کە توانیم لە ماوەی ساڵی رابردوودا رۆڵێکی بچووک ببینم لە بیناکردنی زیاتر لەسەر ئەو بناخەیە. سەرەڕای هەموو ئاڵنگارییەکانی پەتای جیهانی، سەرکەوتوو بووین لە خستنە سەری چەند خشتێکی دیکە بۆ بەهێزترکردن و خۆڕاگرترکردنی پەیوەندییەکە. یادی مێژوویەکی هاوبەشی بەر لە سی ساڵمان کردەوە، هەروەها لە هەمانکاتیشدا مێژوومان دروستکرد. حکومەتەکەم یارمەتی هاوشانە کوردەکانمانی دا لە بەردەوامیدان بەوەی کە #پێشمەرگە بخرێتە ژێر یەک فەرماندەیی و هەروەها لە ماوەی ساڵی رابردوودا زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن دۆلارمان لە شێوەی یارمەتی ئەمنی پێشکەش کردوون. لە دەرەنجامیشدا، ئەو پێشمەرگە بوێرانەی یارمەتی تێکشکاندنی داعشیاندا ئێستا لە دۆخێکی بەهێزتردان بۆ پاراستنی هەرێمەکە بۆ نەوەکانی داهاتوو. هێزێکی پێشمەرگەی یەکگرتووتر واتە هەرێمی کوردستانێکی بەهێزتر و یەکگرتووتر و هەروەها عێراقێکی باشتریش. لەگەڵ رووبەڕووبوونەوەی خراپترین پەتای جیهانی لە سەردەمی هاوچەرخدا، هاوڕێیانم لە ئاژانسی ئەمەریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی دەستیان بەکارکردن کرد بۆ یارمەتیدانی هەرێمی #کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆرنا. ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری (ئیسعاف)و کەلوپەل و پێداویستی پزیشکیمان بەخشینە کەرتی تەندروستی لە #هەولێر و پارەمان دابینکرد بۆ بە خێرایی بنیادنانی یەکەی جیاکردنەوەی نەخۆشانی کۆرۆنا لە #دهۆک و هەروەها ئۆتۆمبێلی ساردکەرەوەمان بۆ کەرتی تەندروستی لە #سلێمانی دابینکرد بۆ ئەوەی یارمەتی هەڵمەتی گواستنەوەو دابەشکردنی ڤاکسین بدات. وەک گەورەترین بەخشەر بۆ دامەزراوەی #کۆڤاکس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەشداریکردووە لە بەخشینی سەدان هەزار ژەمە ڤاکسین بۆ خەڵکی عێراق. لەڕووی ئابووریشەوە، کارمان لەگەڵ دامەزراوەی هاوئاهەنگی پەرەپێدانی دارایی کرد بە تەرخانکردنی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار لە شێوەی وەبەرهێنان بۆ کەرتی گاز و نەوتی #هەرێمی_کوردستان. هەروەها هاوشانیمان لەگەڵ ژووری بازرگانی ئەمەریکادا کرد بۆ بانگهێشتکردنی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە یارمەتیدانی وەگەڕخستنی توانای ئابووری هەرێمی کوردستان. لە دهۆکەوە بۆ سلێمانی هانی رۆحی کارسازخوازی گەنجان دەدەین لەڕێی وەبەرهێنانکردن لە پڕۆژەی بچووک و مامناوەند لەبەرئەوەی باش دەزانین ئەو شتەی کە وزەی هێنانەکایەی ئارامی و خۆشگوزەرانییە بریتییە لە بزوێنەری کەرتی تایبەتی زیندوو . ئەگەر دەوڵەمەندی هەر شارستانییەک پەیوەست بێت بە دەوڵەمەندی هونەرو مێژووەکەیەوە، ئەوا هەرێمی کوردستان بەقەد هەر شوێنێکی دیکەی سەرگۆی زەوی دەوڵەمەندە. هەر لە پەرستگەی لالشەوە بۆ دەرگای بادینان، لە مەزاری نەبی ناحومەوە بۆ بابەتی ئەدەبی و مۆسیقای بەرجەستەکراو، خۆم و تیمەکەم شانازی بە کارکردن لەگەڵ هاوشانە کوردەکانمان و هەندێک لە بەنێوبانگترین دامەزراوە جیهانییەکان دەکەین بۆ پاراستنی فەرهەنگی کەلەپووری بەهاداری هەرێمی کوردستان، کە بۆ هەتاهەتایە بەردەست دەبن بۆ پەروەردەکردنی نەوەکانی داهاتوو. سەرەڕای سەرکەوتنە زۆرەکانمان، پێویستە چاوکراوەبین سەبارەت بە ئاڵنگارییەکان و هەروەها سەبارەت بە هەرشتێک کە لەوانەیە درز بخاتە ئەو بناخەیەوە کە بە کارکردنی ماندوو نەناسانە دروستمان کردووە. پابەندی هاوبەشمان بۆ مافەکانی مرۆڤ دەبێت بە بەردەوامی نەگۆڕبێت، تەنانەت لەکاتی دۆخی سەختی ئابووریشدا. بۆیە تاوەکو ئەوکاتەی کە هەرێمی کوردستان شوێنێک دەبێت کە مافەکانی مرۆڤ لە ریزی پێشەوە دادەنێت، دەبێتە نموونەیەک بۆ دراوسێیەکانی. هەروەها ئەو نموونەیە بە رۆشنترین شێوە دەدرەوشێتەوە ئەگەر لەڕووی سیاسییەوە بە یەکگرتوویی بمێنێتەوە. هەرێمی کوردستانێکی یەکگرتوو بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهانیش باشە. کاتی خزمەتم لێرە بەرزترین ئاست بووە لە پیشەکەم وەک دیپلۆمات، هەرگیز میواندۆستی گەرموگوڕی خانەخوێ کوردەکانم لەبیرناکەم. هەرچەندە زۆرجار وادەخوازێت کە دیپلۆماتەکان کاتی زیاتر لەگەڵ دەوڵەمەندان و دەسەڵاتداران بەسەربەرن، بەڵام هەرگیز لەوە زیاتر هەستم بەشکۆمەندی نەکردووە کاتێک لەگەڵ هاووڵاتییەکی #کوردی ئاسایی نانێکم دوولەت کردووە. زۆر سوپاس لە کانگای دڵەوە بۆ هەمووتان. لەکاتێکدا بیری جوانی شاخەکانی هەرێمی کوردستان دەکەم، لە شاخەکان زیاتر بیری گەورەیی خەڵکەکەی دەکەم.
هاوڵاتى وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستێکی دیکەی مووچەی راگەیاند و بەپێی خشتەکە، سبەی دووشەممە وەزارەتەکانی کشتوکاڵ، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن. رۆژی سێشەممەش، خانەنشینیی شارستانی مووچە وەردەگرن. لە رۆژانی 25 و 26ـی حوزەیران دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی تەندروستی کرا، پاشان وەزارەتەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ تاوەکو 30ـی حوزەیرانی کێشا و دابەشکردنی مووچە راگیرا، لەماوەی 12 رۆژی رابردوودا شەش وەزارەت و دەزگا مووچەکانیان وەرگرت.
هاوڵاتى عه‌لی حه‌مه ساڵح له‌راپۆرتێكدا ورده‌كاری كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتی پارێزگاكان بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی ئاشكراده‌كات رایگه‌یاند:" له‌سنوری هه‌ولێر و دهۆك ته‌نها 57%ی داهات و له سلێمانیش 43%ی داهات ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ڕونه له‌سه‌ر دو ئیداره‌ی و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی داھاتی ناوخۆ". عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "داھات ھه‌رچه‌ند بێت ده‌سه‌ڵاتی زه‌رد ھه‌ر 57٪ ده‌دات و ھی سه‌وزیش ھه‌ر 43٪ ده‌دات، ئه‌و پاره‌یه‌ی له داھاتی گومرگ و ڕسومات و باج كۆده‌كرێته‌وه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌و حیزب چه‌ندی بوێت ئه‌وه‌نده ده‌دات، واته ئه‌گه‌ر داھاتی ئیبراھیم خه‌لیل و ھه‌ولێر و دھۆك سه‌دان ملیۆن دۆلار بێت، سلێمانی مانگانه 43 ملیۆن دۆلار بداته موچه، ھه‌ولێریش 57 ملیۆن دۆلار ده‌دات، ھه‌ردوكیان به ھه‌مان ڕێژه له سێ مانگدا 157 ملیار دیناریان كه‌مكرده‌وه بۆ ته‌مویلی موچه". به‌گوێره‌ی راپۆرتێك كه عه‌لی حه‌مه‌ساڵح پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كردوه، تێیدا هاتوه، له مانگی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ بۆ مانگی (ئایار/5)، داھاتی ناوخۆ بۆ موچه 43٪ كه‌میكردوه، له 374 ملیار دیناره‌وه بۆ 157 ملیار كه‌می كردوه، ھه‌رچه‌نده پێش كه‌مكردنیشی داھاتی ناوخۆ به‌ته‌واوی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتوه، "ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه داھاتی ھه‌ولێر و دھۆكیش ھه‌ر 42٪ كه‌میكردوه و سلێمانیش ھه‌ر 42٪، له خشته‌كه‌یه‌كیشدا رونكراوه‌ته‌وه، دراوه چۆن مانگ به مانگ وه‌ك یه‌ك داھاتی سلێمانی له‌لایه‌ك و ھه‌ولێر و دھۆك له‌لایه‌ك كه‌م ده‌كات". له‌خاڵی دوه‌می راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، كۆكردنه‌وه‌ی داھات و ته‌رخانكردنی داھاتی ناوخۆ به‌پێی زیاد و كه‌می داھاتی خاڵێكی سنوری یان كۆكردنه‌وه‌ی باج و رسومات له شارێكه‌وه بۆ شارێك نیه، داھاتی ھه‌ر پارێزگا‌و ھه‌ر خاڵێكی سنوری ھه‌ر چه‌ند بێت، ھه‌ولێرو دھۆك 57٪ دابینده‌كه‌ن و سلێمانیش 43٪، ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی ڕونه له‌سه‌ر دو ئیداره‌ی و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی داھاتی ناوخۆ. باس له‌وه‌شكراوه، تاوه‌كو 9ی (ته‌موز/7)ی 2021 سلێمانی 51 ملیار دیناری داھاتی ناوخۆی مانگی ڕابردوی ناردوه، ھه‌ولێر 69 ملیار، واته 57% به 43%یه، پاش لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچون ده‌ركه‌وت ئه‌و داھاته‌ی له پارێزگاكانه‌وه كۆده‌كرێته‌وه به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و داھاته نییه كه دێته خه‌زێنه‌ی گشتی.
هاوڵاتى لە قەزای مورادییە سەر بە پارێزگای وان مینی پاسێک کە کۆچبەرانی هەڵگرتبوو وەرگەڕا، بە هۆیەوە ١٢ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و ٢٠ی دیکەش برینداربوون. ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ته‌مموزی 2021، ئاژانسی ئانادۆڵۆ بڵاویکردووەتەوە، رووداوەکە لە نزیک ناوچەی یوماکلى بووە کە مینی پاسێک بە ٦٥ سەرنشینەوە، بە هۆکارێکی نادیار وەرگەڕا و بەهۆیەوە ١٢ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و ٢٠ی دیکەیش برینداربوون. بەهۆی رووداوەکەوە مینی پاسەکە ئاگری گرت و دواتر لەلایەن تیمی ئاگرکوژێنەوە کوژێنرایەوە. لە رووداوەکەدا ٢٠ کۆچبەر برینداربوون کە لە دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی گواسترانەوە نەخۆشخانەکانی وان، ئەرجیش و مورادییە و تەرمەکانیش گواسترانەوە پزیشکی دادوەریی.
هاوڵاتى ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ته‌مموزی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 75 دۆلار و 55 سەنتە. هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 74 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆی کاریگەرییەکانی کەمبوونەوەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا و زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لەبازارەکانی ئاسیا بەتایبەتی چین و هیندستان، ئەمڕۆ یەکشەممە بەهای نەوت بەڕێژەی 2% بەرزبووەوە. لەماوەی ئەم هەفتەیەدا، رێکخراوی ئۆپێک پڵەس هەوڵیدا بڕیارێک لەبارەی زیادکردنی بڕی بەرهەم بۆ قەرەبوکردنەوەی داخوازی زۆری جیهانی دوای ئاسایبوونەوەی بەشێکی کەرتی ئابوری بدات، بەڵام کۆبونەوەکە نەگەیشتە هیچ ئەنجامێک و دواخرا، ئەوەش کاریگەریی لەسەر نرخی نەوت هەبوو.
