هاوڵاتى مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا هاوخەمیی خۆی بۆ قوربانییانی روداوی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەکەی زیقار دەربڕی و دەڵێت، "وەزیری تەندروستیم راسپاردووە هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ بریندارانی نەخۆشخانەی ناسرییە پێشکێش بکات." ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ته‌مموزی 2021، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتەر پەیامێکی لەبارەی روداوەکەی ناسرییە بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هاوخەمی دانیشتووانی زیقارین بۆ ئەو رووداوە ناخۆشە." سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی "دڵمان لەگەڵ خەڵکی زیقار و هەموو وڵاتەکەیە بۆ ئەو وێنە بە ئازارانەی کە لە ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەکە بینیمان، هاوخەمی خێزانی ئەوانەم کە گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون." ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی حوسێنی فێرکاری لە ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار بەرزبووەوە، تەندروستیی زیقار دەڵێت، 64 کەس گیانیان لەدەستداوە و 50 کەسیش برینداربوون. دوای رووداوەکە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەریەکە لە بەڕێوەبەری تەندروستیی زیقار، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی حوسێنی لە کارەکانیان دوورخستەوە. بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەی نائاسایی کازمی و ژمارەیەک بەرپرسی حکومی و فەرماندە سەربازییەکان، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریداوە لێکۆڵینەوەی خێرا لە ئاستی باڵا لە هۆکاری ئاگرەکە بکرێت، تیمێکی حکومی و ئەمنی سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەکان دەکەن. کازمی هەروەها ژمارەیەک وەزارەتی راسپاردووە بۆ هاوکاری خێرای پارێزگای زیقار، بەپێی بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە هەموو قوربانییانی رووداوەکە بە شەهید هەژمار دەکرێن و مامەڵەکانیان بە خێرایی تەواو دەکرێت، ئەو بریندارانەشی برینەکانیان سەختە رەوانەی دەرەوەی عێراق دەکرێن.
هاوڵاتى هاوڵاتییەكی تەمەن ٧٥ ساڵ له‌سەرەی وه‌رگرتنی موچه‌ی خانه‌نشینییدا لە بانکێکی سلێمانی، بورایەوە و بەرلەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ، له‌به‌رده‌م بانكی تانجه‌رۆ له سلێمانی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی حسێن محه‌مه‌د ئه‌مین، كه تەمەنی ٧٥ ساڵ بووە، لەكاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینیدا دۆخی ته‌ندروستی تێكچووە و دوای ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە لە ڕێگا گیانی لە دەستداوە. ئەوەش لە کاتیکدایە، چەند جارێکى دیکە لە کاتى بەستى ڕیزدا بۆ وەرگرتنى مووچەکانیان چەند کەسێکى دیکەى خانەنشین بەهۆى پاڵەپەستۆ و قەرەباڵخى بنکەکانى وەرگرتنى مووچەوە، بووراونەتەوە، یانیش گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى لەسەر پرۆسەی دانیشتنی دادگایكردنی چوار لەدەستگیركراوانی بادینان تیمی کوردستانی عێراقی CPT ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، "سەرباری ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ئەو زیندانیانە، یەکێک لەزیندانیەکان ھەڕەشەی خێزانی لێکراوە بۆ داننان بەو تۆمەتانەی کە ڕوبەڕوی کراونەتەوە". لەسەرەتای ڕاگەیەنراوەكەی سی پی تی دا هاتوە، "لەدوای نزیکەی یەک ساڵ لەدەستگیرکردنیان ئەمڕۆ لەدادگای باڵای تاوانەکانی ھەولێر، بەتۆمەتی یٔەنجامدانی کاری سیخوڕی‌و پلانڕێژی بۆ کاری تێکدەرانە، پڕۆسەی دادگایی‌کردنی ھەریەک لەمەسعود عەلی، شێروان تەھا، کارگەر عەباس‌و بەندەوار ئەیوب بەڕێوەچوو". وەك لەڕاگەیەنراوەكەیاندا ئاماژەیان پێكردوە، ئەمڕۆ ئەندامانی تیمی کوردستانی عێراقی CPT چاودێریی پڕۆسەی دادگایی‌کردنی ئەو زیندانیانەیان کرد‌و تێبینیان کرد کە زیندانیان تۆمەتبارکراون بەپلانڕێژی بۆ تیرۆرکردنی پارێزگاری پێشووی دھۆک‌و ھەوڵدان بۆ تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی کوڕی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاری بارزانی. ھەروەھا، وەرگرتنی ھاوکاری لۆجیستی لەکۆنسۆڵخانەکانی ئەمریکا، ئەڵمانیاو فەڕەنسا، ھەوڵدان بۆ دروستکردنی گروپێکی سیاسی‌و چەکداری بە ناوی "حرکه المستقبل"، ئەندامبون لەحزبی سیاسی پێشووی بەرھەم ساڵح، ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی‌و دادپەروەری. تیمی کوردستانی عێراقی CPT باسى له‌وه‌شكردوه، سەرباری ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ئەو زیندانیانە، یەکێک لەزیندانیەکان ھەڕەشەی خێزانی لێکراوە بۆ داننان بەو تۆمەتانەی کە ڕوبەڕوی کراونەتەوە، جگەلەوەش ھیچ بەڵگەیەک پێشکەشنەکرا بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی ڕوبەڕوی دەستگیركراوان كراونەتەوە. لەكۆتاییدا، تیمی کوردستانی عێراقی CPT نیگەرانی قوڵی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بەچارەنوسی زیندانیانی بادینان‌و جەختدەكاتەوە، نابێت دیدار‌و کۆبونەوە لەگەڵ دیپلۆماتکارانی نێودەوڵەتی وەک تاوان ھەژماربکرێت‌و نابێت پیادەکردنی مافی ئازادی ڕادەربڕین بەتاوان دابندرێت.
هاوڵاتى ئاراز شێخ جه‌نگى، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند:" لەناو هەموو ماڵێکدا کێشەی لێکتێنەگەیشتن لەنێوان دوو برادا دروست دەبێت و پێویست ناکات "كه‌س نان‌و پیازى پێوه بخوات"، چونکە هەردووکیان جارێکی دیکە بەڵێنیان دوبارە کردەوە کە بەبێ دوو دڵی لەسەر ڕێگای "خزمەتی حزبەکەیان‌و ڕێبازی سەرۆک مام جەلال" بەردەوام بن. ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ته‌مموزی 2021، ئاراز شێخ جه‌نگى لەبارەی کۆبوونەوەی شەوی رابردووی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لەپەیامێکدا کە لەپەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبوک بڵاویکردوەتەوە باسی لەوەکردوە، "کەس نان‌و پیازی پێوە نەخوات، لەهەموو ماڵێک کێشەی لێکتێنەگەیشتن ئەبێت لەنێوان دوو برا کە هەموو تەمەنی گەنجایەتی خۆیان تەرخانکرد بۆ خزمەتی حزبەکەیان‌و ڕێبازی سەرۆک مام جەلال". ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەمڕۆش بەهەمانشێوە بۆ خزمەتی ئەم ڕێبازە پیرۆزە جارێکی تر بەڵێنیان دوبارە کردەوە کە بەبێ دوو دڵی لەسەر ئەم ڕێگا پیرۆزە بەردەوامبن". شەوی رابردوو بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بۆ دووەمجار کۆبوونەوە و لەبارەی گرژییەکانی چەند رۆژی رابردوو گفتوگۆیانکرد، لایەنگران و پەیجەکانی نزیک لە یەکێتی کۆبونەوەکەیان بەئیجابی وەسف کرد و دڵخۆشی خۆیان دەربڕی. بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لەدوای دروستبوونی ئەو گرژییەی بەهۆی چەند گۆڕانکارییەک لە چەند پۆستێکی ئەمنی سلێمانیدا لەنێوانیاندا روویدا، شەوی رابردوو دووەم کۆبوونەوەیان ئەنجامدا و کادیر و لایەنگران و پەیجەکانی یەکێتیش کۆبونەوەکەیان بەئیجابی وەسف کرد. هەروەها چەند سەرچاوەیەک بەمیدیاکانیان راگەیاندوە، لەکۆبونەوەکەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگیدا کە ماوەی سێ کاتژمێری خایاندوەو گفتوگۆیەکی چڕ لە سەر ئەو کێشەو گۆڕانکاریانەى کە لەم چەند رۆژەدا روویدا لەنێوانیاندا کراوە، هەردوولا لەسەر بەردەوامبوون لەسەر چاکسازی ڕێککەوتوون. بەگوێرەی زانیارییەکان لەکۆبوونەوەکەدا هەردوولایەنی کێشەکە، سوربوون لەسەر بەشێک لە هەڵوێستەکانی خۆیان، بەتایبەتی هەڵوێستیان لەسەر گۆڕانکارییەکان لەپۆستە ئەمنییەکان. له‌ئێواره‌ى ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوه‌وه، به‌هۆى ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ى له‌پۆسته‌كانى سه‌رۆكى ده‌زگاى زانیارى‌و دژه تیرۆر ئه‌نجامدران له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانى، گرژیی كه‌وته نێوانیان لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی، سه‌ربارى چه‌ندین هه‌وڵى ناوخۆیی سه‌ركرده دیاره‌كانى یه‌كێتیش، به‌ڵام نه‌توانرا نێوانى هه‌ردوولا ئاسایی بكه‌نه‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن رایگه‌یاند:" بۆ ڕێگریكردن لەدیاردەكان‌و شێوازەكانی قۆپیەكردن لەئەزمونەكانی ئەمساڵ بەتایبەت قۆناغی 12ی ئامادەیی، تا واده‌ى كۆتاییهاتنى تاقیكردنه‌وه‌كان، ڕۆژانه سه‌رجه‌م هێڵه‌كانى ئینته‌رنێت ڕاده‌گیرێن. ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ته‌مموزی 2021، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێم، به‌ئاماده‌بونى وه‌زیرى گواستنه‌وه‌و بەڕێوەبەری گشتی پۆستەوگەیاندن‌و نوێنەرانی سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری خزمەتگوزاری گەیاندن لەدیوانی وەزارەت كۆبونەوەیەكیان ئەنجامداوه. لەدوای كۆبونەوەكە لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای كردووە "وێڕای دوپاتكردنەوەی پەیوەندیی‌و هەماهەنگی نێوان وەزارەت‌و كۆمپانیاكانی گەیاندن، جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ڕاگرتنی خزمەتگوزاریەكانی ئینتەرنێتە لەكاتی ئەنجامدانی ئەزمونەكانی ئەمساڵدا". ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، "بەهەماهەنگی وەزارەتی پەروەردە بۆ ڕێگریكردن لەدیاردەكان‌و شێوازەكانی غش (قۆپیە)كردن لەئەزمونەكانی ئەمساڵ بەتایبەت قۆناغی 12ی ئامادەیی كە بڕیارە لە25ى 7ى 2021 بەڕێوەبچێت". لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆكراوه لەبارەی دانانی ڕێوشوێنی تایبەت بەڕێگریكردن لەو دیاردانەو هەروەها بڕیاردراوه بەڕاگرتنی سەرجەم داتا‌و خزمەتگوزاریەكانی ئینتەرنێت لەكاتی دیاریكراوی ڕۆژانە تا پرۆسەی تاقیكردنەوەكان بەكۆتادێت.
هاوڵاتى وەزیری تەندروستی، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ فریاگوزاری و ناردنی هەر پێداویستیەکی پزیشکی و پێشوازیکردنی برینداران و نەخۆشانی نەخۆشخانەی ناسریە لە زیقار. وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بۆ هاوکاریکردن و بەهاناوەهاتنی ڕوداووی سوتانی نەخۆشخانەی حسێن لە شاری زیقار و سوتان و گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری نەخۆش و هاووڵاتیان، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ و پارێزگاری زیقار و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی زیقار، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ فریاگوزاری و ناردنی هەر پێداویستیەکی پزیشکی و پێشوازیکردنی برینداران و نەخۆشان بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێم و هاوکاریکردنیان. شەوی رابردوو ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لەشاری ناسڕییە سەنتەری پارێزگای زیقار، كە تایبەتە بە تووشبووانی كۆڕۆنا کەوتەوە، بەهۆیەوە زیاتر لە ٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٣٣ تەرمیان نەناسراونەتەوە زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بەهۆی رووداوەکەوە بریندار بوون، مستەفا کازمیش ژمارەیەک بەرپرسی زیقاری دوورخستووەتەوە.
هاوڵاتى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگی، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، کۆبونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دووه‌م کۆبونه‌وه‌یانه له دواى ده‌رکه‌وتنى گرژییه‌کانى نێوانیان له چه‌ند رۆژى رابردوودا. به‌پێى میدیاى نزیک له لاهور شێخ جه‌نگی، کۆبونه‌وه‌ى نێوان بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى نزیکه‌ى سه‌عاتێکه ده‌ستى پێکردوه‌و هه‌ریه‌ک له ئاراس شێخ جه‌نگى و پۆلات شێخ جه‌نگى له‌گه‌ڵدایه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رپرسێکى باڵاى یه‌کێتى وه‌کو نێوه‌ندگیر له کۆبونه‌وه‌که‌یاندا به‌شداریان کردووه. شه‌وى رابردو هه‌ردوو لا کۆبونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا، به‌ڵام بێ ئه‌نجام کۆتایى هاتبوو. ئه‌مڕۆ له پێشهاتێکى چاوه‌ڕوان نه‌کراودا، نوسینگه‌ى راگه‌یاندنه‌که‌ی، له راگه‌یه‌ندراوێکى ره‌سمیدا، ناونیشانى پۆستى بافڵ تاڵه‌بانى له "هاوسه‌رۆک"ه‌وه بۆ "سه‌رۆکى یه‌کێتی" گۆڕی.
هاوڵاتى نورى مالیکى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌سه‌ردانێکى ڕانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته پارێزگاى سلێمانى و ئامانج له‌سه‌ردانه‌که‌ى بۆ نێوه‌ندگیرى له‌نێوان هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتیدا. بریاره ئه‌مشه‌و هه‌ریه‌ک له بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى به ئاماده‌بوونى چه‌ند نێوه‌ندگیرێک که پێکهاتوون له به‌رهه‌م ساڵح، عیماد ئه‌حمه‌د، دلێر سه‌ید مه‌جید، مه‌حمود سه‌نگاوى، عه‌دنان حه‌مه‌ى مینا کۆبببنه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوانیان.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، هۆشداریه‌کى له‌باره‌ى زیادبونى ژماره‌ى توشبوانى کۆرۆنا بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" له‌مساڵدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، زۆرترین توشبو به‌کۆرۆنا و بوونى کۆرۆناى هندى و ده‌لتا تۆمارکرا". له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڵاویکرده‌وه، "له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى ڕابردو، زۆرترین توشبوى کۆرۆنا به‌راورد به ساڵى رابردو تۆمارکراوه، نیشانده‌ره‌کانیش باش نین و پێشبینى هه‌ڵکشانێکى دیکه‌ى مه‌ترسیدار ده‌که‌ین". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردووه که "ژماره‌یه‌ک گومانلکراوانى حاله‌تى ڤایرۆسى کۆڕۆناى هیندى ناسراو به دێلتا له کوردستان هه‌یه". به‌پێى ئامارى تووشبووانى کۆرۆنا که وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق بڵاویکردووه‌ته‌وه، له 24 کاژێرى رابردوودا هه‌زارو 368 تووشبووى نوێ له‌هه‌رێم تۆمار کراون. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، بڕیاریه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ورده‌کارى ئامارى توشبوان و گیان له‌ده‌ستدان به‌کۆرۆنا بڵاوبکاته‌وه.
هاوڵاتى په‌رله‌مانتارێکى گۆڕان داواکارییه‌کى به‌په‌له ئاڕاسته‌ى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق ده‌کات‌و داواى لێده‌کات، ڕاسته‌وخۆ بێته‌سه‌رخه‌ت‌و ده‌شڵێت:"ده‌ستگیرکراوانى بادینان ته‌نها یه‌ک تۆمه‌تیان له‌سه‌ره، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که کاندیدو ئه‌ندامى ھاوپه‌یمانى بوون". ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ى ته‌موزى 2021، شایان عه‌سکه‌رى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له‌فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌یامێکدا نوسیویه‌تى: "ئه‌مرۆ له‌دادگا بینیمان که ده‌ستگیرکراوانى بادینان ته‌نها یه‌ک تۆمه‌تیان له‌سه‌ره، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که کاندیدو ئه‌ندامى ھاوپه‌یمانى دیموکراسى‌و دادپه‌روه‌رى بوون". ده‌شنوسێت:"تکایه ڕاسته‌وخۆ وه‌ره سه‌رھێڵ، سه‌ردانى که‌سوکارى ده‌سگیرکراوان بکه دڵیان بده‌ره‌وه، سه‌ردانى ده‌ستگیرکراوان‌و سزادراوان بکه". ماوه‌ى 11 مانگه پێنج ڕۆژنامه‌نوس‌و چالاکوانى ده‌ڤه‌رى بادینان به‌تۆمه‌تى کارکردن بۆ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق ده‌ستگیرکراون‌و ئه‌مڕۆش بۆ دووه‌مجار له‌لایه‌ن دادگاى هه‌ولێر دانیشتنى دادگایی‌کردنیان دواخرا. به‌رهه‌م ساڵح پێش بوون به سه‌رۆک کۆمار، حزبێکى به‌ناوى هاوپه‌یمانى نیشتمانى پێکهێناو دواتر چووه ناو یه‌کێتى و بووه سه‌رۆک کۆمارى عێراق.
هاوڵاتى بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی رایگەیاند، ئێستا تەنها ئەو هاووڵاتییانە دەتوانن گەشتی ئێران بکەن کە خاوەن ڤیزای نەخۆشی، بازرگانی، وەبەرهێنان، خاوەن كارتی مانەوەی كار پێكراو و خوێندنن، بەپێچەوانەوە لایەنی ئێرانی رێگەیان پێنادات لەدەروازەکان تێپەڕبن. ئەمڕۆ دووشه‌ممه 12ی ته‌مموزی 2021، بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند: ئەو هاووڵاتییانەی لە دەروازەی سنوری باشماخەوە سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن، پێویستە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لە جۆری (PCR) كردبێت و لە كاتی گەشتەكەیدا ئەنجامەكەی پێبێت. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە هیچ هاووڵاتییەك بەبێ بوونی ڤیزا سەردانی بنكە سنورییەكان نەكات، پێویستە هەڵگری یەكێك لەم جۆرە ڤیزانە بێت نەخۆشی، بازرگانی و وەبەرهێنان، خاوەن كارتی مانەوەی كار پێكراو و خوێندن.
هاوڵاتى میدیاكانی یەكێتی بەفەرمی بافڵ تاڵەبانیان وەکو سەرۆکی یەکێتی ناساند‌و پاشگری "هاوسەرۆک" یان لابرد. ئەمڕۆ دووشه‌ممه 12ی ته‌مموزی 2021، بافڵ تاڵەبانی، لەدەباشان پێشوازیكرد لە حەیدەر عەبادی، سەرۆكی ھاوپەیمانی نەسر و سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عیراق میدیای فەرمی یەكێتی ڕاگەیاندراوی كۆبونەوەكی بڵاوكردەوە و بەفەرمی بافڵ تاڵەبانیان وەکو سەرۆکی یەکێتی ناوهێنا. لە دیدارەکەدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، گفتوگۆ لەبارەی پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا و هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کرا. هەروەها جەخت لە رەخساندنی زەمینەی لەبار و کەشێکی گونجاوکراوەتەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە ببێتەمایەی سەقامگیری سیاسی و رەزامەندی هەموولایەنەکان. بە پێی راگەیێندراوەکە بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆی هاوکێشەکان نەخشەڕێگا و ستراتیژیی نیشتمانی و روونی یەکێتی خستەڕوو و یەکخستنی هێز و توانا و بۆچوونە جیاوازەکانی دووپاتکردەوە بۆ زاڵبوون بەسەر تەحەددییەکان و گەیشتن بەچارەسەری ریشەیی کێشەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق. لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندووە: "دەمانەوێت ماڵی کورد رێکبخەینەوە و دیدی هاوبەشمان هەبێت بۆ پرسەکان. پێکەوە کوردستان بەرەو کەناری ئارامی و سەقامگیری ببەین، بۆ ئەوەش پێویستمان بە برا و هاوڕێکانمان دەبێت لە هێزە شیعی و سوننەکان و سەرجەم هێز و لایەنەکانی دیکە کە پشتیوانمان بن و پێکەوە وڵاتێکی دامەزراوەیی بونیادبنێن و گیانی لێبووردەیی و پێکەوەژیان ببووژێنینەوە. ئەمەش ئەو سیاسەتەیە کە یەکێتی پەیڕەوی دەکات". هاوكات شه‌وی رابردوو بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه، به‌ڵام تائێستا ڕاگەیاندراوی فەرمی كۆبونەوەكە بڵاونەكراوەتەوە.
هاوڵاتى هەڤاڵ ئەبوبكر پارێزگاری سلێمانی هاتە ناو خۆپیشاندانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی رایگه‌یاند:" سەرمایەدار و بازرگان و خێرخواز و هەموو خەڵكی كوردستان ئەگەر نانێكیان هەیە لەگەڵ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بیكەن بە دوو لەتەوە، چونكە هاوكاری كردنیان ئەركێكی ئایینی و مرۆیی و نیشتمانی و ویژدانی و ئەخلاقییە". ئەمڕۆ دووشه‌ممه 12ی ته‌مموزی 2021، هەڤاڵ ئەبوبكر پارێزگاری سلێمانی هاتە ناو خۆپیشاندانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و داوای لەسەر جەم سەرمایەدار و بازرگان و خێرخواز و هەموو خەڵكی كوردستان كرد ئەگەر نانێكیان هەیە لەگەڵ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بیكەن بە دوو لەتەوە، چونكە هاوكاری كردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ئەركێكی ئایینی و مرۆیی و نیشتمانی و ویژدانی و ئەخلاقییە، ناكرێت ئەم ئازیزانە هەبن و ئێمە بێ خەم سەربنێینەوە، سەر بكەینە سەر سەرین و خەیاڵمان لای ئەو ئازیزانە نەبێت. هەڤاڵ ئەبوبكر وتیشی: داوا لەسەرمایەدار و بازرگان و خێرخوازان دەكەم ئەگەر بە سەوەتەیەك خواردنیش بێت پشتیوانی لەو ئازیزانە بكەن و ڕاستەوخۆ ئەو خواردنانە بگات بە دەستی ئەو كەسانەی كە پێویستیان پێیەتی، بۆ ئەوەی جەژنێك لەم دۆخە قەیرانیاوە بەڕێ بكەن. بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ژمارەیەك لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لەشاری سلێمانی لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوە و بە ڕاخستنی سفرەی بەتاڵ داوای نانی جەژنیان كرد.
