هاوڵاتى وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێم لە بارەی ئەو موڵکەکانەیەوە کە زیادەڕۆییان کراوەتەسەر نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی داواکاریی گشتی کرد و داوای کۆتایهێنان بەو زیادەڕۆییانە یان دەستبەرداربوونی موڵکەکان دەکات. وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان بە نوسراوێکی فەرمی داوای لە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی کرد لە رێگەی دادگاکانی کوردستانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە بگرنەبەر کە موڵکی وەقفیان داگیرکردوە یان زێدەڕۆییان کردوەتەسەر. وەزارەتی ئەوقاف، یەکێک لەو وەزارەتانەی کە خاوەنی روبەرێکی زۆری زەوی کشتوکاڵی و پێنج هەزار موڵکی بازرگانییە، ساڵانە لە رێگەی ئەو موڵکانەوە زیاتر لە سێ ملیار دینار داهاتی دەستدەکەوێت.
هاوڵاتى پارێزگاری هەولێر لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانە هێرشێکی تیرۆریستییە و شاری هەولێرش زۆر ئارامە. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەدوای هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لە هێرشەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و هێزە ئەمنییەکان و دەزگاکانی ئاسایش و دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوەیان لە هێرشەکە دەستپێکردووە". پارێزگاری هەولێر وتیشی "هەولێر زۆر ئارامە بەو کارە ترسنۆکانە ناهەژێت و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، هێرشەکە هێرشێکی تیرۆریستی بووە و ئامانجی هێرشەکەش وەک دیارە کە هەولێر ناوەند و چەقی بڕیاری سیاسییە و هەمیشە ئامانجی تیرۆرستان دەبێت." پارێزگاری هەولێر بەتووندی ئیدانەی ئەو هێرشەی کرد و داوایشی لە هاوپەیمانان و حکومەتی عێراق کرد کە لێکۆڵینەوەی جددی لەو هێرشانە بکەن کە دەکرێنە سەر هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر. کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی سێشەممە 06-07-2021 بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر. دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان راگەیاندروێکی لەبارەی هێرشەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، تەنها ئاگر لە پووش و پەڵاش کەوتووەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن." دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا گوتی، کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
هاوڵاتى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە رێکخستنەوەی داهاتی گشتی باج و رسومات و چەند پرسێکی دیکە کۆدەبێتەوە . ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 7ی ته‌مموزی 2021، فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند:" ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ: - خستنەڕووی پوختەی دەرئەنجامی ئامادەبوونی شاندی وەزاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بە ژمارە (16) لە ڕۆژی دووشەممە 28ی حوزه‌یرانی 2021، و وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران لەلایەن شاندی وەزارییەوە و خستنەڕووی راسپاردەی کۆتایی دانیشتنی پەرلەمان. - خستنەڕووی دەقی هەموارکراوی رەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان - عیراق ژمارە (5)ی ساڵی 2010) تایبەت بە هێنانەکایەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دڵنیایی (التأمین). - خستنەڕووی راپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێرکاریی لە هەرێمی کوردستان - عێراق). - خستنەڕووی بڕیاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابووری لە رۆژی یەکشەممە 7ی ته‌مموزی 2021، سەبارەت بە رێکخستنەوەی داهاتی گشتی باج و رسومات.
هاوڵاتى ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 7ی ته‌مموزی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 74 دۆلار و 64 سەنتە. هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 73 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ سێشه‌ممه 6ی ته‌مموزی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 77 دۆلار و 50 سەنت بوو. هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 76 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوە كرا.
هاوڵاتى په‌رله‌مانى هۆڵه‌ندا، کۆمه‌ڵکوژی سێى ئابى 2014ى ئێزدییه‌کانی به‌جینۆساید ناساند‌و داواى قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ش ده‌کات بۆیان و تێیدا سندوقى هاوکاریى بۆ پشتگیریى ژنان و منداڵانى ئێزدى که بوونه قوربانیى چه‌کدارانى داعش داده‌مه‌زرێنرێت. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، شه‌شى ته‌موزى 2021، له‌په‌رله‌مانى هۆڵه‌ندا ده‌نگى له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه پیشنیازه‌دا که تایبه‌ت به‌کۆمه‌ڵکوژیى ئێزدییه‌کان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانى یه‌کێتیى کریستیان دیموکرات، CDA ، ئان کویک پێشکه‌ش کراو به‌کۆى ده‌نگ په‌سه‌ند کرا. به‌پێى ئه‌و پرۆژه پیشنیازه په‌سه‌ندکراوه، چوار پێشنیازى دیکه سه‌باره‌ت به‌کۆمه‌ڵکوژیى 3ى ئابى 2014 ى په‌سه‌ند کران که بریتین له: – له‌کاتی دادگاییکردنى داعش له هۆڵه‌ندا، ده‌نگى قوربانییانى ئێزدیش ببیسترێت و مافى قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ش بناسێنرێت. -بۆ هێنانه‌دى دادپه‌روه‌ریى و سزادانى ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعش که له ده‌ره‌وه چوون و تاوانیان ئه‌نجام داوه، دادگایه‌ک دابمه‌زرێنرێت. – سندوقى هاوکاریى بۆ پشتگیریى ژنان و منداڵانى ئێزدى که بوونه قوربانیى چه‌کدارانى داعش، دابمه‌زرێنرێت. – پێویسته حکومه‌ت پشتگیرى له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى شه‌نگال بکات. پێشتر هه‌ریه‌که له‌په‌رله‌مانى ئه‌وروپاو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکاش بڕیارى هاوشێوه‌یان دابوو، ئێستاش له‌وڵاتانى دیکه‌ى ئه‌وروپا پرۆژه‌ى هاوشێوه ئاماده‌کراوه‌و بڕیاروایه له‌هه‌فته‌کانى داهاتودا تاوتوێ بکرێن.
هاوڵاتى هانا جاف ئه‌و کچه کورده‌ى له مانگى شوباتى ساڵى 2020 له‌گه‌ڵ هارى ڕۆپه‌ر (کورزۆن)ى یه‌کێک له ئه‌ندامانى له خێزانى ئه‌رستۆکراتیی به‌ریتانیادا هاوسه‌رگیرى کرد، دواى 18 مانگ جیابووه‌ته‌وه‌و یه‌کێک له که‌سه نزیکه‌کانى ده‌ڵێت:"هانا جاف به‌هۆى ڕه‌گه‌زپه‌رستیى به‌ریتانییه‌کانه‌وه جیابووه‌ته‌وه". دواى بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌که له ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى، که هانا جافى تۆمه‌تبار کردبوو به جیابونه‌وه‌که، به‌ڵام یه‌کێک له که‌سه نزیکه‌کانى بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که هۆکارى جیابونه‌وه‌ى کچه کورده‌که له‌گه‌ڵ (هارى ڕۆپه‌ر) ئه‌وه‌بووه که له خێزانى ئه‌رستۆکراتییه "زۆر ڕه‌گه‌زپه‌رستانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کچه کورده‌که کردووه‌و چه‌ندینجار به‌ر توندوتیژى خێزانى که‌وتووه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که هانا له‌لایه‌ن خێزانى هارییه‌وه زۆر به که‌م سه‌یرکراوه‌و سوکایه‌تى پێکراوه"هانا به‌هۆى ته‌نیایى ژیان و دوورى له خێزانه‌که‌ى که‌س به‌رگرى لێنه‌کردووه‌و بۆیه له‌گه‌ڵ خێزانى هارى ژیانى زۆر قورس بووه". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که هارى له‌سه‌ره‌تادا ویستویه‌تى عاشقى کچه کورده‌که بێت، به‌ڵام دواتر "به‌هۆى ڕه‌گه‌زپه‌رستى ئینگلیزه‌کان نێوانى هانا و هارى به‌جۆرێک تێکچووه که له ڕێگه‌ى هاوڕێیه‌کى هاوبه‌شه‌وه چاویان به یه‌کترى که‌وتووه دواتر هانا جیابۆته‌وه". هانا جاف ئێستا له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ى دایه له وڵاته‌که‌ى مه‌کسیکه و ئاسوده‌یه و دووره له هه‌موو مه‌ترسییه‌ک. هانا جاف ته‌مه‌نى 34 ساڵه‌و خاوه‌نى چه‌ندین بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه و به‌شدارى چه‌ندین کارى خێرخوازى کردووه له کوردستان و ده‌ره‌وه‌و باوکى دامه‌زرێنه‌رى دامه‌زراوه‌ى جافه و باپیرى سه‌رۆک هۆزى جاف (داوود به‌گى جاف) بووه.
هاوڵاتى وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى ڕایگه‌یاند: له‌ساڵى 2013 ه‌وه، مووچه‌ى زیاتر له 25 هه‌زار که‌مئه‌ندام، ڕاگیراوه که شایسته نه‌بوون و هه‌ر که‌س خۆى کردبێت به که‌مئه‌ندام، سزا ده‌درێت. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شه‌شى ته‌موزى 2021، کوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تیى حکومه‌تى هه‌رێم، له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:" کۆمه‌ڵێک مافى تازه ده‌ستنیشان کراون، له بابه‌تى کارکردنى خاوه‌نپێداویستیى تایبه‌ت و کورته‌باڵاکان له پڕۆژه‌کان و بابه‌تى وه‌رزش که تواناکانیان تێیدا جێگیر کراوه، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک مافى تر". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" سه‌ڕه‌ڕاى ئه‌و سزایانه‌ى له یاسا به‌رکاره‌کاندا هه‌ن، سزاى پێبژاردن ده‌ستنیشان کراوه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که‌مئه‌ندام نین و خۆیان کردووه به که‌مئه‌ندام له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ى هاوکارییان کردون بۆ ئه‌و کاره". مووچه‌ى زیاتر له 25 هه‌زار که‌مئه‌ندام ڕاگیراوه که شایسته نه‌بوون هاوکات وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که سزاى ئه‌و که‌سانه‌ى خۆیان کردووه به که‌مئه‌ندام، له‌نێوان دوو ملیۆن و 500 هه‌زار بۆ پێنج ملیۆن دینار ده‌بێت له‌گه‌ڵ سزاى یاسا به‌رکاره‌کان. کوێستان محه‌مه‌د، ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، پێشتر یاساکه وه‌کو خۆى جێبه‌جێ نه‌کراوه، که‌مئه‌ندام گه‌ر مووچه‌ى نه‌بێت، 150 هه‌زار دینارى پێده‌درا، ئه‌وه‌ى مووچه‌ى هه‌بێت 100 هه‌زار وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام گه‌ر یاساکه جێبه‌جێ بکرێت، ڕێژه‌که زیاتر ده‌بێت. ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له ساڵى 2013 ه‌وه، مووچه‌ى زیاتر له 25 هه‌زار که‌مئه‌ندام، ڕاگیراوه که شایسته نه‌بوون و به‌رده‌وامیش ده‌بن له ڕاگرتنى مووچه‌ى ئه‌وانه‌ى ناشایسته‌ن. په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان له دانیشتنى ئه‌مڕۆیدا، خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ پێشنیاز و پڕۆژه‌یاساى (هه‌موارى یه‌که‌مى یاساى ماف و ئیمتیازاتى که‌مئه‌ندام و خاوه‌نپێداویستیى تایبه‌ت ژماره (22)ى ساڵى 2011 له هه‌رێمى کوردستان-عێراق) کرد.
هاوڵاتى سه‌رۆکى لیژنه‌ى شاره‌وانییه‌کان له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌و خانوانه‌ى به زیاده‌رۆیی دروست کراون تا کۆتایى ساڵى 2020 بۆیان تاپۆ ده‌کرێت. په‌رله‌مانى کوردستان له‌دانیشتنى ژماره ١٧ى خولى به‌هاره‌یدا هه‌موارى یاساى به‌خاوه‌نکردنى ئه‌و زه‌وییانه‌ى که له‌سنورى شاره‌وانییه‌کان زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر کراوه به‌ده‌نگى ٦٨ په‌رله‌مانتار په‌سه‌ندکرد. به‌پێى هه‌موارى یاساکه، هه‌موو ئه‌و خانووانه‌ى به‌زێده‌ڕۆیى دروستکراون و ده‌که‌ونه نێو ماسته‌رپلانى شاره‌وانییه‌کان له‌سه‌ر خاوه‌نه‌کانیان تاپۆ ده‌کرێن به‌مه‌رجێک رێگرنه‌بێت له خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کان. لوقمان وه‌ردی، سه‌رۆکى لیژنه‌ى شاره‌وانیو گه‌شتوگوزار له‌په‌رله‌مانى کوردستان دواى په‌سه‌ندکردنى هه‌موارى یاساکه له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانییدا وتی، "به‌هاوکارى و هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانییه‌کان له پارێزگاکان و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان هه‌ستاین به هه‌موارکردنه‌وه‌ى ئه‌م یاسایه، به‌شێوه‌یه‌ک که له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکى کوردستان بێت وه به‌شێوه‌یه‌ک بێت، خه‌ڵکى هه‌ژار و که‌مده‌رامه‌ت سوودى لێ وه‌ربگرن له چوارچێوه‌ى جێبه‌جێکردنى حوکمه‌کانى ئه‌م یاسایه، بتوانن ببنه خاوه‌نى خانووى خۆیان و خانووه‌کانیان له‌سه‌ر تاپۆبکرێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى ئێمه و ته‌خمینه‌کانمان زیاتر له 300 هه‌زار که‌س له هه‌رێمى کوردستان سوود له جێبه‌جێکردنى حوکمه‌کانى ئه‌م یاسایه وه‌رده‌گرن، کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاریمان تێداکردووه که له به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییان بێت، یه‌کێک له‌وانه نرخه‌کانمان دابه‌زاندووه بۆ له‌سه‌دا پێنج له نرخى راسته‌قینه‌ى زه‌وى له شار و شارۆچکه‌کان، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و خانوانه‌ى تاوه‌کو ٣١ى کانوونى یه‌که‌مى ساڵى ٢٠٢٠ به‌زێده‌ڕۆیى دروستکراون و که‌وتوونه‌ته ناو ماسته‌رپلانى سنوورى شاره‌وانییه‌کان به‌مه‌رجێک پێچه‌وانه‌ى ماسته‌رپلانى شاره‌وانییه‌کان نه‌بن و رێگرنه‌بن له خزمه‌تگوزارى گه‌یاندن به گه‌ڕه‌که‌کان حوکمه‌کانى ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه". هاوکات ئه‌وه‌شى خسته‌روو که "بۆ ئه‌و ناوچه و شار و شارۆچکانه‌ش که له سه‌رده‌مى رژێمى رابردوو دووچارى وێرانبوون هاتوون، قه‌زاو ناحیه‌کانى سه‌ر سنوور تایبه‌تمه‌ندییه‌کمان جیاکردووه‌ته‌وه که به له‌سه‌دا دووى نرخى راسته‌قینه‌ى زه‌وى خانووه‌کانیان له‌سه‌ر تاپۆ ده‌کرێت، هاوشێوه‌ى قه‌زاى چۆمان و مێرگه‌سوور له پارێزگاى هه‌ولێر، قه‌زاى پێنجوێن، هه‌ڵه‌بجه، چوارتا و قه‌ڵادزێ له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى له سه‌رده‌مى رژێمى رابردوو دووچارى وێرانکردن هاتوون و له‌دواى راپه‌ڕین ئاوه‌دان کراونه‌ته‌وه حوکمه‌کانى ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه". ده‌رباره‌ى رووبه‌رى دیاریکراو به‌پێى یاساکه بۆ به‌خاوه‌نکردنى خانووه‌کان، لوقمان وه‌ردى رایگه‌یاند، "رووبه‌ر له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاکان ٣٠٠ مه‌تر، له‌سه‌ر ئاستى قه‌زاکان ٤٠٠ مه‌تر و له‌سه‌ر ئاستى ناحیه‌کان ٥٠٠ مه‌تر ده‌بێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک حوکمه‌کانى ئه‌م یاسایه ئه‌و خانوو و ڤێلایانه جێبه‌جێ نابێت که له‌سه‌ر زه‌وى کشتوکاڵى جێبه‌جێکراون، ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه جێبه‌جێ ده‌بێت که که‌وتوونه‌ته نێو ماسته‌رپلانى شاره‌کان و ئه‌و گه‌ڕه‌که دووره ده‌ست و هه‌ژار نشینانه‌ى که به‌حوکمى ئه‌و بارودۆخانه‌ى له هه‌رێمى کوردستان هاتوونه‌ته‌پێش به‌حوکمى که‌مده‌رامه‌تى خه‌ڵک به‌ناچارى زێده‌ڕۆییان کردووه‌ته سه‌ر موڵکه‌کانى شاره‌وانی، حوکمه‌کانى ئه‌م یاسایه ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه جێبه‌جێ ده‌بن". سه‌رۆکى لیژنه‌ى شاره‌وانى له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌رباره‌ى گرنگى ده‌رچواندنى یاساکه رونیکرده‌وه، "ئه‌م یاسایه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌کى باش بۆ رێککردنه‌وه و رێکخستنه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى بنه‌ڕه‌تى ماسته‌رپلانى شاره‌وانى ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌ى به زێده‌ڕۆیى دروست بوون و ده‌بێته هانده‌رێک بۆ گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى پێویست بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌که هه‌ژارنشینانه‌ى به زێده‌رۆیى دروستکراون". له‌کۆتایى کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌شیدا لوقمان وه‌ردى وتی، "به‌و ئامانجه ئه‌م یاسایه‌مان هه‌مووار کردووه‌ته‌وه و حوکمه‌کانیمان گه‌یاندووه‌ته ٣١ى کانوونى یه‌که‌مى ٢٠٢٠ تاوه‌کو کۆتایى بهێنێت به‌دیارده‌ى زێده‌ڕۆییکردن و ناڕێکى له شار و شارۆچکه‌کان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به ده‌نگى په‌رله‌مانتاران ئه‌مڕۆ په‌سه‌ند کرا".
سازدانی: مەزهەر كەریم ئەندامێكی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوە دەدات كە بەشدارن لەحكومەت بەڵام» حكومەتێك هەیە لەدەرەوەی حكومەت، ئەمەش هەقەتەكەیە، كە كۆنتڕۆڵی جومگەكانی حكومەتی كردووە چۆنی بوێت ئاوا هەنگاو دەنێت». دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتی دەڵێت:» بەهیچ شێوەیەك گۆڕان لەپرەنسیپەكانی زەمانی كاك نەوشیروان لاینەداوە، یەعنی ئێمە تەنازولمان لەهیچ یەكێك لەو پرەنسیپانە نەكردووە، بەڵام گرفتێك هەیە ئێمە لەحكومەتین‌و ئەو پرەنسیپانە جێ‌بەجێ ناكرێت» هاوكات لەبارەی هاوپەیمانێتییەكەیان بۆ پەرلەمانی عێراق لەگەڵ یەكێتیدا دەشڵێت:» هەموو رۆژێك دەكرێت گفتوگۆ لەسەر هەنگاوی نوێ بكەین، ئایا دەگەینە قەناعەت بۆ هەڵبژادنی پەرلەمانی داهاتووی كوردستان یان هەر جۆرە هەماهەنگیەك و تەنسیقێكی دیكە لەنێوان هەردوولادا». هاوڵاتى: سەرەتا با لەوە دەستپێبكەین دۆخی هەرێم بەگشتی چۆن دەبینن لەڕووی سیاسییەوە؟ دەرباز محەمەد: راستیەكەی هەموو شتەكان ئاشكرایە، دەتوانین بڵێین دۆخی هەرێم لەڕووی سیاسییەوە ناجێگیرە، زۆر باش نیە، لەبەرئەوەی راستە پەیوەندییەكانمان لەڕووی ئەمنیی‌و عەسكەرییەوە لەگەڵ بەغدا باشە، بەڵام لەڕووی داراییەوە كێشە كۆنەكان وەك خۆیان ماونەتەوە، باوەڕناكەم بگاتە چارەسەر. دۆخی دەستتێوەردانی دەرەكی هەتا بێت زیاد دەكات‌و خراپتریش دەبێت، لەناوخۆش دابڕانێكی گەورە هەیە لەنێوان خەڵك‌و حكومەت‌و دەسەڵات، ئەم دابڕانە گەورەیە بەڕاستی هۆكارە سەرەكیەكەی ئەوەیە، كە دەسەڵات نەیتوانیوە وەڵامدەرەوەی داخوازیەكانی خەڵك بێت، كە دەڵێین دەسەڵات راستیەكەی ئەو دەسەڵاتە قوڵەیە هەژمونی بەسەر هەموو كایەكانەوە هەیە، ئەمەش وایكردووە متمانە نەمێنێ لەنێوان خەڵك‌و حكومەت، بەداخەوە جیاوازی نێوان خەڵك‌و دەسەڵات رۆژ بەڕۆژ لەزیادبووندایە، دەتوانین بڵێین دۆخی هەرێم باش نیە. دۆخی هەرێم كەخراپە كەڵكەبوی بیست‌و نۆ ساڵی رابردووە، ئەمە بەشێكیەتی، بەشێكی دیكەشی ئەوەی كەئێمە بەڕاستی لەسەر ئەوەی چاكسازی بكرێت بنەمای بەشداری ئێمە لەم حكومەتەدا چاكسازییە لەكۆی مەلەفەكاندا بەتایبەت مەلەفی ئابووری. ئێمە ئەم هەنگاوانە وەك پێویست نابینین بۆ چاكسازی بەتایبەت مەلەفی پێشمەرگەو ئاسایش‌و مەلەفی دادگاكان‌و مافی مرۆڤ ئەوجا مەلەفی چاكسازی ئابووری، ئەم مەلەفانە هیچی وەك پێویست نەچۆتە پێشەوە، تەنیا كارێك كراوە ئەوەیش چاكسازی لەخەرجیەكان، ئەمەش بەتایبەت پەیوەندی بەخانەنشینی‌و موچەی دووبارە، ئەوەش ناگاتە خواستی ئێمە. هەڵبەت مەبەستمان لەچاكسازییە ئابوریەكەو لەمەلەفی نەوتدا، چونكە هەموومان دەزانین نەوت‌و دۆلار نرخیان بەرزبۆتەوە، بەڵام داهاتی حكومەت هاوتای ئەوە بەرز نەبۆتەوە بۆچی لەبەرئەوەی گرفتێكی گەورە لەگرێبەستە نەوتیەكاندا هەیە، بۆیە ئەگەر بەرپرسیارەتیەكە بزوتنەوەی گۆڕانە ئێمە لەهەوڵداین، ئێمە چی لەپەرلەمان‌و حكومەت لە 12%ی بەرپرسیارێتمان بەردەكەوێت. حكومەتێك لەدەرەوەی حكومەتی هەرێم كۆنتـــڕۆڵی جومگەكانی كـــردووەو چــۆنـی بووێت ئـاوا هەنگـــــــاو دەنێت هاوڵاتى: هاوپەیمانێتییەكەتان لەگەڵ یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، خوێنندەوەی جیاوازی بۆ دەكرێت؟ ئەمە هەنگاوێكی باشە بۆ بەدەستهێنانی دەنگ یان بۆ یەكڕیزی كورد باشە؟ دەرباز محەمە: ئێمە هاوپەیمانیمان لەگەڵ یەكێتی زۆر زۆر روونە، دەقی هاوپەیمانییەكەش بڵاوبووەتەوە، كە هاوپەیمانیەكە بۆ هەڵبژادنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بێگومان رێكەوتنەكەمان بۆ ئەوەیە لەڕووی هونەری هەڵبژادنەوە، كەئێمە بتوانین چۆن دەنگی زیاتر بەدەستبهێنین، پێمانوایە ئەم هاوپەیمانیە لەو رووەوە بۆ هەردوولا باشە. هەروەها بۆ ئەوەی لەكوردستان چەندە جیاواز بین هەر دەبێت لەبەغدا بەئەجندایەك‌و پلانێك‌و بەرنامەیەكی تایبەتی كورددا بچینە پێشەوە لەگەڵ بەغدا، بۆیە دەتوانین بڵێین ئەم هاوپەیمانیە سەدایەكە بۆ كۆكردنەوەی لایەنەكانی دیكەی كوردستان لەئایندەدا لەژێر چەتری بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان، بتوانین قورساییەكی باشترمان هەبێت لەبەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان. هاوڵاتى: گۆڕان بەهاوپەیمانێتی لەگەڵ یەكێتی دەتوانێت پارێزگاری لەپێنج كورسییەكەی بكات؟ دەرباز محەمەد: ئێمە وەك گۆڕان هاوپەیمانیەكەمان مەبەستە، بەڵام بێگومان پێمان وایە گۆڕان دەبێت پارێزگاری لەقورسایی خۆی بكات لەهەڵبژاردنەكەدا، لەئەنجومەنی نوێی نوێنەرانی عێراق. هاوڵاتى: بۆچوونێك هەیە ئەگەر هاوپەیمانێتیەكەی ئێوەو یەكێتی سەركەوتوو بێت بیر لەوە دەكرێتەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش هەمان هەنگاو بنێن؟ دەرباز محەمەد: راستییەكەی نە ئێمە لەنێو خۆماندا وەك بزوتنەوەی گۆڕان نە لەگەڵ برایان لەیەكێتی باسی هیچ جۆرە نزیكبوونەوەیەكی دیكەمان نەكردووە غەیری ئەم هاوپەیمانیەتیە نەبێت، ئەم هاوپەیمانیەتیەمان مەبەستە بەهەردوولامانەوە، ئەوەی كە رەئی ئێمەشە وەك گۆڕان، كە هەموو رۆژێك دەكرێت گفتوگۆ لەسەر هەنگاوی نوێ بكەین، جا ئەم هەنگاوی نوێیە چیە‌و چۆنە‌و وردەكاریەكەی تاوەكو ئێستا باسمان نەكردووە، بەڵام دەرگا دانەخراوە لەسەر هیچ جۆرە گفتوگۆیەك، بەڵام ئایا دەگەینە قەناعەت بۆ هەڵبژادنی پەرلەمانی داهاتووی كوردستان یان هەر جۆرە هەماهەنگییەك‌و تەنسیقێكی دیكە لەنێوان هەردوولا ئەوە بەڕاستی بابەتەكان دەیزانێت. ئەمەی باس دەكرێت وەك ئەوە وایە مامەڵەی ماسی بكەین لەدەریادا، لەبەرئەوەی ئێمە نازانین كەی هەڵبژادنی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت، نازانین بارودۆخی سیاسی ناوچەكەو ئێمەو یەكێتی شەش مانگ پێش و هەڵبژادنەكە چون دەبێت، ئێستا زۆر زۆر زووە باس لەو بابەتە بكەین، لەوانە خەڵكێك لەدەرەوی گفتوگۆی جددی قسەیەكی فڕێدابێت كە من تاوەكو ئێستا بەڕەسمی نەمزانیوە بەهیچ شێوەیەك بەڕەسمی قسیەكی لەو شێوەم باس نەكردووە، بەڵام ئاساییە ئەندامێكی ئێمەو یەكێتی قسەیەكی لەو شێوەیەی باس كردبێت بەس بەفەرمی هیچ لەوبارەیەوە باس نەكراوە. گۆڕان قەبولی نیە یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی‌و سندوقی داهاتە نەوتییەكان پێكنەهێندراوە، بەڵام ماوەتەوە سەرئەوەی رەد فیعلی ئێمە چی دەبێت، ئەگینا ئێمە ماوەی شەش مانگ زیاترە ناومان ناردووە دەبوو ئەو سندوقە پێكبهێنرێت، بەڵام تائێستا ئەو سندوقە پێكنەهێندراوە، هەڵوێستیشمان روونە، ئەو رەخانەنەی دەیگرین ئەوە هەڵوێستەكانی ئێمەیە هاوڵاتى: گۆران لە كابینەی نۆیەمی حكومەت بەشدارە باستان لەوەكردووە كە چاكسازی دەكرێت؟ چی كراوە كەبوونی گۆڕان رۆڵی هەبووبێت لەچاكسازی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی؟ دەرباز محەمەد: هەنگاوی باش نراوە بۆ چاكسازی لەڕووی تیۆری، لەڕێگەی ئەو یاسایەی تایبەتە بەچاكسازی لەخەرجییەكان، ئێمە بەوازحی‌و بەڕوونی وتوومانە چاكسازییەكان تائێستا ریشەیی‌و گشتگیر نین‌و خاو‌و خلیچكیەكی زۆر هەیە بۆ ئەوەی چاكسازی بكرێت، پێمانوایە چاكسازیكردن یاسای ناوێت‌و كاتی زۆریشی ناوێت، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا گوێمان لەو ئەگەرەیە‌و ئەو هەنگاوەمان نەبینیوە بەجددی بەدوای چاكسازیدا بگەڕێت. گەورەترین مەلەف لەڕووی داهاتەوە مەلەفی نەوتە تائێستا دەستی بۆ نەبراوە، لەڕووی ئەمنی و سەربازییەوە مەلەفی ئاسایش‌و پێشمەرگەیە تائێستا دەستی بۆ نەبراوە سەرەڕای فشاری هاوپەیمانان بەتایبەت بەریتانیاو ئەمریكا ئەو هەنگاوە نەنراوە كەپێویستە. هەروەها لەكەیس‌و مەلەفەكانی دیكەدا هەنگاوی ئیجابی نەنراوە، هیوادارین ئەم دوو ساڵەی تەمەنی حكومەت كەماوە هەنگاوی باشتر بنرێت بۆ ئەوەی دوای چوار ساڵ بڵێن ئەم كابینەی حكومەتە ئەمە جیاوازییەكانی بووە لەچاو كابینەكانی دیكەی حكومەتدا. وەزیرەكانمان فعلین، بەڵام باوەڕێك هەیە لەشەرقدا سوڵتەی بڕیاردان دابەش نابێت، واتا بەسیتترین كارێك وەزارەتێك دەیكات دەبێت بڕیارەكە لەئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیار بدرێت، ئێ ئەنجومەنی وەزیران ئاشكرایە چۆن بڕیارەكە دەدرێت، من حكومەتم نەبینیوە بەقەدەر حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجومەنی وەزیران دەبێت بۆ هەموو تەفاسیلێك بڕیار بدات، جارێ ئەگەر بوجەت نەبێت وەك حكومەت ئەوە هەر نابێت بڵێیت حكومەتم هەیە، ئێ حكومەت بودجەی نیە، بەنموونە دەبێت ئەنجومەنی وەزیران بۆ وەزارەتەكانی دیاری بكات بڵێت بودجەی ئەمساڵی تۆ سەد ملیۆن دۆلارە، دوایی ئەم ساڵە بەرهەمم لەتۆ دەوێت، جا وەزارەتەكە تەندروستییە یان پەروەردەیە هەر وەزارەتەێكی دیكە، ئێ حكومەتی هەرێم ئەمەی نیە، حكومەتی هەرێم دوو مانگ جارێك یان چوار مانگ وەڵا بڕیارماندا دە ملیۆن دۆلار تەرخان دەكەین بۆ فڵان پڕۆژە ئێ حكومەتداری چۆن وا دەكرێت، ئێ ئەو بەشەی ئێمە بەو شێوەیە ناتوانێت ئەو بەرهەمەی هەبێت، ئەسڵەن هەر نا‌توانیت لێی بپرسیتەوە چونكە موازەنەت بۆ دانەناوە، ئێ كە موازەنە نەبێت ئیشوكار بەچی دەكرێت. هاوڵاتى: پێتانوایە پارتی رێككەوتنەكەی لەگەڵ گۆڕان هەمووی جێ‌بەجێ كردووە، لەكاتێكدا كە یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی و سندوقی داهاتە نەوتییەكان پێكنەهێندراوە، واتا چوار وەزیر و چوار وەكیل وەزیرو چەند راوێژكارێك بەمانای بەشداری حكوەمەت دێت؟ دەرباز محەمەد: وەك هۆشداریمان لەحكومەت بەپێی ئەو رێكەوتنەی هەیە هەندێك شت دەبوو بكرێت نەكراوە، بەتایبەت مەسەلەی یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی سندوقی داهاتە نەوتییەكان كەهیچ رێگرییەك نیە‌و هیچ كێشەیەك نیە‌و یاساكەی هەیەو دەكرێت تەشكیل بكرێت‌و پێكبهێنرێت. كێشەكە لەوەدایە، بۆچی پێكهێنانی سندوقەكە دوابخرێت، یەعنی ئەمە بۆخۆی كێشەیە، ئایا یاساكە خراپە؟ ئەگەر یاساكە خراپە با هەوڵی هەمواركردنی بدرێت، ئەگەر یاساكە خراپ نیە بۆچی هەوڵی جێ‌بەجێ كردنی نادرێت، چونكە مەلەفی داهاتە نەوتییەكان بۆ خەڵكیش زۆر زۆر گرنگە، ئێمە بەشدارین لەحكومەت، بەس حكومەتێك هەیە لەدەرەوەی حكومەت ئەمەش هەقەتەكەیە، كە كۆنتڕۆڵی جومگەكانی حكومەتی كردووە چۆنی بوێت ئاوا هەنگاو دەنێت، بەكوردیەكەی هەتا چەك لەدەرەوەی حكومەت بێت دەسەڵاتیش لەدەرەوەی حكومەت دەبێت. گۆڕان قەبولی نیە یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی‌و سندوقی داهاتە نەوتییەكان پێكنەهێندراوە، بەڵام ماوەتەوە سەرئەوەی رەد فیعلی ئێمە چی دەبێت، ئەگینا ئێمە ماوەی شەش مانگ زیاترە ناومان ناردووە دەبوو ئەو سندوقە پێكبهێنرێت، بەڵام تائێستا ئەو سندوقە پێكنەهێندراوە، هەڵوێستیشمان روونە، ئەو رەخانەنەی دەیگرین ئەوە هەڵوێستەكانی ئێمەیە، بەڵام ئێمە دەمانەوێت ئەگەر چاكسازییەك بكرێت بەگشتی بەشداربین مانای ئەوە نیە بەهاتنە دەرەوەی ئێمە لەحكومەت شتەكان باش دەبێت، تەحەمولی مەسولیەتیش دەكەین، بەڵام مەسئولیەتەكە لە 90% بەر پارتی‌و یەكێتی دەكەوێت. دۆخی ناو گۆڕان باشەو ئارامە، بەڵام كێشەكانی هەرێم ئەوەندە گەورەیە‌و چاوەڕوانی خەڵكیش لەگۆڕان زۆر گەورەیە، یانی ئەوەیە باری گۆڕانی قورس كردوە هاوڵاتى: ئێوە سەقفێكی زەمەنیتان دانا بۆ رێككەوتنەكەتان لەگەڵ پارتی؟ كاتی ماوە یان جارێكی تر قسەی لەبارەوە ناكرێت لەجڤاتی نیشتمانیدا؟ دەرباز محەمەد: مەسەلەی رێكەوتنەكەمان سەقفی زەمەنی تێدا نیە راستیەكەی، رێكەوتنمان‌و پێكهێنانی حكومەت بۆ چوار ساڵە، لەماوەی ئەو چوار ساڵەدا حكومەت ئەو بەرنامە سیاسییەی كە هەیە جێ‌بەجێ بكرێت بەڵام راستییەكەی ئەوە دوای دوو ساڵ لەتەمەنی حكومەت واینابینین بەرنامەكەی حكومەت جێ‌بەجێ كرابێت، دوای دوو ساڵ دەكرێت نیوەی جێ‌بەجێ بكرێت، وەك دابەشكردنی كات بەسەر بەرنامەكەدا، هیوادارین بتوانرێت ئەو بەرنامەیە جێ‌بەجێ بكرێت، هەركاتێك بزوتنەوەی گۆڕان گەیشتە ئەو قەناعەتەی رێكەوتنەكە جێ‌بەجێ ناكرێت، دەبێت پێداچوونەوەیەك بكات، لەجڤاتی نیشتمانی هەڵسەنگاندنێكی ورد‌و جددی بكات. هاوڵاتى: بۆچوونتان چییە لەبارەی بارگرژییەكانی پارتی و پەكەكە؟ پێتانوایە دەبێت پارتی شەڕی پەكەكە نەكات كە دەچێتە بەرژەوەندی توركیاوە؟ ئامادەن نێوەندگیری نێوان پارتی و پەكەكە بكەن؟ دەرباز محەمەد: پێمانوایە لەهەموو حاڵەتێكدا هەر كێشەیەك لەنێوان پەكەكەو پارتیدا‌و هەر لایەنێكی تر بێت بەشێوازێكی گفتوگۆ‌و ئاشتیانە چارەسەر بكرێت، هیچ كاتێك پێویست ناكات خوێنی كورد بەدەستی كورد بڕێژرێت، بۆئەوەی ئەجندایەك بێتەدی، بەداخەوە بونی پەكەكە حەتمیە، كێشەكەش حەتمیە نازانین دەبێت چارەسەر چی بێت، ئەوە دەزانین هیچ كاتێك شەڕ چارەسەر نیە، نێوەندگیری تائێستا بیرۆكەیەك نەبووە تا گفتوگۆی جددی لەسەر بكەین، نێوەندگیری بۆ ئەوەیەكە كە دوو لایەن نەگەنە یەك، پارتی‌و پەكەكە پەیوەندییان بەیەكەوە هەیە واتا پێویست بەنێوەندگیری ناكات بۆئەوەی ئەوان بگەن بەچارەسەر. بەهیچ شێوەیەك گۆڕان لەپرەنسیپەكانی زەمانی كاك نەوشیروان لایی نەداوە، یەعنی ئێمە تەنازولمان لەهیچ یەكێك لەو پرەنسیپانە نەكردووە، بەڵام گرفتێك هەیە ئێمە لەحوكمەتین‌و ئەو پرەنسیپانە جێ‌بەجێ ناكرێت هاوڵاتى: ئەگەر شەری پەكەكەو پارتی رووبدات هەڵوێستان چی دەبێت وەكو بزوتنەوەی گۆڕان؟ دەرباز محەمەد: ئێمە هەموو ئاواتێكمان ئەوەیە شەڕ روونەدات، هیوامان وایە روونەدات، ئەگەر روویدا ئەوە بزوتنەوەی گۆڕان ئەوكات هەڵوێستێكی روونی دەبێت. هاوڵاتى: دۆخی ناو گۆڕان چۆنە بەتایبەت لەئێستادا ئامادەكارییەكانی بۆ تەواوكردنی كۆنفرانسی نیشتمانی نزیكە لەتەواوبوون؟ دەرباز محەمەد: دۆخی ناو گۆڕان باشەو ئارامە، بەڵام كێشەكانی هەرێم ئەوەندە گەورەیە‌و چاوەڕوانی خەڵكیش لەگۆڕان زۆر گەورەیە، یانی ئەوەیە باری گۆڕانی قورس كردوە، كە خەڵك چاوەڕوانی چارەسەری كێشەكانە، ئەگەرنا دۆخی ناوخۆی گۆڕان كێشەی نیە بەقەدەر ئەوەی دۆخی گشتی هەرێم خراپەو خەڵكی چاوەڕوانی باشی دۆخەكەیە. هاوڵاتى: بڕیاربوو لیژنەیەكی باڵا بۆ ئاشتكردنەوەی ناڕازییەكانی خوار گردەكە پێكبهێندرێت، بەڵام تا ئێستا هەوڵەكان تاكە كەسین؟ دەرباز محەمەد: من مەسەلەی لیژنەی باڵا نازانم بۆ ئاشتكردنەوەی ناڕازییەكان هیچ كاتێك لیژنەی باڵامان نەبووە بۆ ئەو مەبەستە، ئەو برایانەی بەهەر هۆكارێك لەهۆكارەكان لەچوارچێوەی ئۆرگانەكانی گۆڕان بن، ئێمە مەرحەبایی‌و بابڵێین پەیوەندیمان لەگەڵیان ئاسایە وەك ئەشخاس، بەڵام ئەوان هەڵوێستێكی سیاسی‌یان هەیە لەدەرەوەی چوارچێوەی سیاسەتەكانی گۆڕان، ئەمەش شتێكی زۆر زۆر ئاساییە كەسێك هەڵوێستی جیاوازی هەبێت. هاوڵاتى: گۆڕان پێنج پەرلەمانتاری لەبەغدا هەیەو پەیوەندی ئۆرانیان؟؟؟؟؟ نەماوە؟ پێتانوایە نامەی دووەمی عومەری سەید عەلی بۆ ئەو پەرلەمانتارانە توند بوو؟ بۆچی كار گەیشتە ئەوەی بڵێت یا خواتان لەگەڵ یان پابەندبن بەپرەنسیپی گۆڕانەوە؟ دەرباز محەمەد: هەر لەیەكەم رۆژەوە مەلەفی پەرلەمانتار‌و بەغدامان كێشەی تێدابووە كێشەكەش دەگەڕێتەوە بۆ پێش هەڵبژاردنی ساڵی 20018، كە تەرتیبەیەك لەئەندامی پەرلەمانمان هەبێت لەئەساسدا، بەڵام پێش ئەوەی بیسم للە بكەن لەكاروباری خۆیان ئەوان خواحافیزییان كرد، بۆ مەسەلەی نامەو نامەكاری‌و گۆڕان بوون‌و گۆڕان نەبوون، ئێمە راستییەكەی وتوومانە‌و دەشیڵێینەوە مەسەلەی گۆڕان بوون تەنیا ئۆرگانی نیە، دەبێت لەچوارچوێوەی بەرنامەی سیاسی گشتیی گۆڕاندا ئەو كەسە خزمەت بكات. هاوڵاتى: دەوترێت گۆڕان لەپرەنسیپەكانی كاك نەوشیروان مستەفا لای داوەو نموونەو بەڵگەی زۆر دەهێندرێتەوە لەلای ناڕازییەكانی خوار گردەكەی گۆڕان؟ چی دەكەن بۆ ئەوەی پرەنسیپەكان وەك خۆی جێ‌بەجێ بكرێت؟ دەرباز محەمەد: بەهیچ شێوەیەك گۆڕان لەپرەنسیپەكانی زەمانی كاك نەوشیروان لایی نەداوە، یەعنی ئێمە تەنازولمان لەهیچ یەكێك لەو پرەنسیپانە نەكردووە، بەڵام گرفتێك هەیە ئێمە لەحوكمەتین‌و ئەو پرەنسیپانە جێ‌بەجێ ناكرێت، ئەمەش دوو شتی زۆر لەیەك جیاوازە، تەبعەن ئێمە لەحكومەتین بەو نیسبەتەی كەهەین ئایا بەوەی ئێمە هێزی پێشمەرگە یەكبخەینەوە دەستبەرداری ئەو پرەنسیپە بووین؟ بێگومان نەخێر، یان پەشیمان نین لەوەی دەبێت دادگاكان سەربەخۆبن، هەمیشە وتوومانە دەبێت یەكسانی هەبێت لەمەسەلەی دابەشكردنی داهات‌و كۆكردنەوەی داهات و هەموو شتەكانی دیكەش.
هاوڵاتى لاهور شێخ جه‌نگی رایگەیاند :" نابێت ڕێگه بده‌ین ئه‌م شاره ببێته چه‌قی ململانێی سیاسی، هه‌وڵ بده‌ین ده‌ست له‌ناوده‌ست و به لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه ڕوبه‌ڕوی شاره‌كه و هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌بێته‌وه، ئێمه ده‌ستی برایه‌تیمان بۆ هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كان درێژكردوه، هاوپه‌یمانیه‌تیمان پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شاره دوربێت له ململانێی سیاسی". ئەمڕۆ سێشه‌ممه 6ی ته‌مموزی 2021، لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "هه‌ر كاتێك ویستت چایه‌كی خۆش بخۆیته‌وه و به‌ده‌م یاری تاوڵه و دۆمینه‌وه هه‌واڵی نوێ بزانی و له‌گه‌ڵ گوێگرتن له گۆرانی و میوزیكی ڕه‌سه‌نی كوردی پشویه‌كی ئارام بده‌یت له‌ناو بازاڕی سلێمانی، بیرت بۆ لای چایخانه‌ی شه‌عب ده‌چێت". هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی وتیشی:" وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی جه‌ختمانكرده‌وه كه ئه‌مه چه‌پكه گوڵێكی بچوكه بۆ ئه‌م شاره و سلێمانی زۆر له‌وه شایسته‌تره، واجبی سه‌رشانمانه كه خزمه‌تی ئه‌م شاره خۆشه‌ویسته و خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی بكه‌ین كه به‌داخه‌وه به‌هۆی ململانێی سیاسی و تاكڕه‌وی و تێكچونی باڵانسی هێز، ئه‌م شاره و هه‌رێمی كوردستانیش پاشه‌كشه‌ی كرد، له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین كه ئه‌و باڵانسه بگه‌ڕێنینه‌وه، نابێت ڕێگه بده‌ین ئه‌م شاره ببێته چه‌قی ململانێی سیاسی، هه‌وڵ بده‌ین ده‌ست له‌ناوده‌ست و به لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه ڕوبه‌ڕوی شاره‌كه و هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌بێته‌وه، ئێمه ده‌ستی برایه‌تیمان بۆ هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كان درێژكردوه، هاوپه‌یمانیه‌تیمان پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شاره دوربێت له ململانێی سیاسی". هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی باسی له‌وه‌شكرد: "به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ی سه‌رله‌نوێكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی، سه‌ردانی چایخانه‌ی شه‌عبمان كرد، پیرۆزبایی له خێزان و ستافه دڵسۆزه‌كه‌ی چایخانه‌كه و شاری سلێمانی خه‌ڵكه مهیره‌بانه‌كه‌ی ده‌كه‌ین". لاهور شێخ جه‌نگی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م چایخانه‌یه بوه‌ته ناوه‌ندێكی كلتوری و ڕۆشنبیری و یه‌كێكه له سیما و ڕه‌مزه دیار و یادگارییه جوانه‌كانی سلێمانی، مێژویه‌كی دێرینی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان و شاعیران و ڕۆشنبیران و نوسه‌ران و ڕاگه‌یاندكاران هه‌یه و به ماڵی دوه‌می خۆیانی ده‌زانن، زیاتر له 70 ساڵه ئه‌م چایخانه‌یه له خزمه‌ت خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌دایه، ده‌ستخۆشی له ده‌زگای مرۆیی مام ده‌كه‌م كه به ڕه‌چاوكردن و پاراستنی مۆركی ته‌لارسازیی شاره‌كه به شێوازێكی جوان نۆژه‌نیان كردوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ به زیندو هێشتنه‌وه و پاراستنی شوێنه مێژویی و دێرینه‌كان كه بونه‌ته ناسنامه‌ی شاره‌كه".
هاوڵاتى دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، ساڵح موتڵەگ، جێگری حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق لەگەڵ دوو بەرپرسی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بەهۆی دۆسیەی حەواڵەکردنی 19 ملیار دیناری لیژنەکە؛ بانگهێشتی دادگا کران. ئەمڕۆ سێشه‌ممه 6ی ته‌مموزی 2021، فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان لە دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "دادگای لێکۆڵینەوە لە کەرخ بەپێی ماددەی (331)ی یاسای سزاکان لە عێراق فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ سەرۆکی پێشووتری لیژنەی باڵای کۆمەککردن و نیشتەجێکردنی ئاوارەکان و دوو بەرپرسی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دەرکرد؛ بە تۆمەتی حەواڵەکردنی 19 ملیار دیناری لیژنەکە لە دەرەوەی ئەو دەسەڵاتانەی کە پێیان دراون". هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "وردەکاریی دۆسیەکە بریتییە لە رەزامەندی سەرۆکی پێشووتری لیژنەی باڵای کۆمەککردن و نیشتەجێکردنی ئاوارەکان؛ لەوکاتەی کە جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزارییەکان لەسەر پێشنیازی بریکارێکی وەزیر و بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بۆ حەواڵەکردنی بڕی 19 ملیار دینار بۆ خێزانە ئاوارەکان لە رێگەی کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت؛ بەبێ دەرچوونی بڕیاری لیژنەی باڵای کۆمەککردن و نیشتەجێکردنی ئاوارەکان". فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان لە دەستەی دەستپاکی ئاماژە بەوەش دەکات: "پێشتر دەستەکەمان دەرچوونی بڕیاری سزادانی چەند کەسێکی لە دۆسیەی کۆمەککردن و نیشتەجێکردنی ئاوارەکان راگەیاند لەوانە؛ دەرچوونی دوو بڕیاری سزادانی پارێزگاری پێشووتری دیالە، لەگەڵ دوو فەرمانبەری دیوانی پارێزگای نەینەوا لە دۆسیەی واژۆکردنی چەند گرێبەستێک کە گەندەڵییان تێدا کراوە و تایبەت بوون بە کۆمەککردن و نیشتەجێکردنی ئاوارەکان، گوژمەی ئەو گرێبەستانەش گەیشتە 10 ملیار دینار، هەروەها دادگا پێشتر قایمقامی پێشووی سامەڕای بە 6 ساڵ زیندانیکردن سزادا، بەهۆی سەرپێچێکردن لە خەرجکردنی 24 ملیار دینار کە بۆ نەهێشتنی هەژاری و کۆمەککردنی ئاوارەکان تەرخانکرابوون". لە دەقی ماددەی 331ی یاسای سزاکان لە عێراق هاتووە: هەر فەرمانبەرێک یان راسپێردراوێک بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکێکی گشتیی بە مەبەستەوە سەرپێچی ئەرکەکانی پۆستەکەی بکات؛ یاخود ئەرکێکی پۆستەکەی بەجێنەگەیێنێت بەمەبەستی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندیی کەسێک یان بەمەبەستی سوودگەیاندن بە کەسێک لەسەر حیسابی کەسێکی دیکە یان دەوڵەت، ئەوا بە زیندانیکردن یان بە پێبژاردن؛ یاخود بە هەردووکیان پێکەوە سزادەدرێت. لە پۆلێنی رێکخراوی نێودەوڵەتی شەفافییەت لە ساڵی 2020 دا عێراق 21ـەم گەندەڵترین وڵات بوو لە ئاستی جیهان، رێکخراوەکە دەڵێ هۆکاری تەشەنەکردنی گەندەڵی لەو وڵاتە دەربازبوونی گەندەڵکارانە لە سزادان.
هاوڵاتى لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان گرژی دروستبوو 16 پەرلەمانتاری ئۆپۆزیسیۆن بەپێی ماددەی 57ـی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان لە کۆبوونەوەکە بێبەشکران. پاسەوانەکانى پەرلەمان دەرگاى هۆڵى پەرلەمانیان بە ڕووی ئەو پەرلەمانتارانەدا داخستووە کە رێگرییان کرد لە تەواوکردنى دانیشتنى پەرلەمان. 16 پەرلەمانتار لە فراکسیۆنەکانى ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆ و چەند پەرلەمانتارێکى یەکێتى و گۆڕان لەلایەن پاسەوانەکانى پەرلەمانەوە بە بڕیارى سەرۆکایەتى پەرلەمان رێگرییان لێ‌کرا بچنە ناو هۆڵى پەرلەمان بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنەکەدا،بە تۆمەتی ئەوەی کە دانیشتنی پەرلەمانیان تێکداوە، ئەوەش دوای ئەوە دووبارە دانیشتنی پەرلەمان بەهۆی دروستبوونی گرژییەکانەوە هەڵگیرا و دواتر دەستیپێکردەوە. لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بڕیار بوو دەنگدان لەسەر "بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان کراوەتە سەر" بکرێت، بەڵام لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانتارێک گوتی، "18 کاژێر لەسەر لێبڕینی مووچە کۆبووینەتەوە و هیچ ئەنجامێکی نەبووە بۆیە دەبێت ئەوە بخرێتە بەرنامەی کار و دەنگی لەسەر بدرێت". دواتر بەشێک لە پەرلەمانتاران کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان کرد و وتیان چووینەتە بەردەم سەرۆکی پەرلەمان و نەمانهێشتووە کۆبوونەوەکە بەردەوام بێت، بۆیە سەرۆکایەتی پەرلەمان رێگری لەو پەرلەمانتارانە کردووە، بەهۆی ئەوەی کۆبوونەوەی پەرلەمانیان "تێکداوە". عەبدولستار مەجید، پەرلەمانتارێکی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئێمە ژمارەیەک لە پەرلەمانتاری ئۆپۆزیسیۆن و چەند پەرلەمانتارێکی بەشدار لە حکومەت کە 57 پەرلەمانتارین لە یاداشتێکدا داوای ئەوەمان کردووە کە دەنگدان لەسەر لێبڕینی مووچە بکرێت.. بەڵام بەداخەوە سەرۆکی پەرلەمان ئەو یاداشتانە پشتگوێدەخات، بۆیە پێم وایە کە ئەو پەرلەمانە بووەتە پاشکۆی حکومەت". بەیانی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک کۆبووەوە
هاوڵاتى وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند سبەینێ چوارشەممە مووچه‌ی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت. ئەمڕۆ سێشه‌ممه 6ی ته‌مموزی 2021، وەزارەتی دارایی و ئابوری لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو رۆژی چوارشەممه ڕێکەوتی مووچه‌ی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت. دابەشکردنی مووچە بە لێبڕینی لەسەدا 21 بۆ فەرمانبەران و لەسەدا 50 بۆ پلە تایبەتەکان دەبێت. ماوەی زیاتر لە 11 رۆژە دابەشکردنی مووچە دەستیپێکردووە تا ئێستا تەنها مووچەی پێنجوەزارەت دابەشکراوە، وەزارەتی دارایی و حکومەتیش هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە.
