هاوڵاتی - سەرۆکی شاندی ئەنەکەسە پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو کرد بۆ سەرکەوتنی کۆنگرە. - ڕۆڵی ئەمینداری گشتی یەکگرتوویان لە پرسی کوردانی ڕۆژئاوا و هاوکاری وپشتگیریەکانی بەرز نرخاند. - پێزانیمان هەیە بۆ هەوڵەکانی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، کە لە پێناو چارەسەرو یەکڕیزی هەڵوێست و ماڵی کورد لە سووریا دەیدات. ئەنەکەسە ڕایگەیاند پێزانیمان هەیە بۆ هەوڵەکانی سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین لەپێناو یەک ڕیزی کوردانی سووریا. نووسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بڵاویكردەوە، ئەمرۆ یەك شەممە مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری شاندێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی، پێشوازی لە شاندێكی نوێنەرایەتی ئەنەكەسە كرد بە سەرۆكایەتی جەدعان عەلی كرد. بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، سەرۆکی شاندی ئەنەکەسە پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو کرد بۆ سەرکەوتنی کۆنگرە و هەڵبژاردنەوەی مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین وەک ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، هاوکات ڕۆڵی ئەمینداری گشتی یەکگرتوویان لە پرسی کوردانی ڕۆژئاوا و هاوکاری وپشتگیریەکانی بەرز نرخاند. سەرۆكی شاندی ئەنەكە وتیشی، “پێزانیمان هەیە بۆ هەوڵەکانی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، کە لە پێناو چارەسەرو یەکڕیزی هەڵوێست و ماڵی کورد لە سووریا دەیدات، ئێمە وەک ئەنەکەسە هەوڵەکانیان بە گەورە و باش دەزانین و هیوادارین ڕۆڵ و کارێزمایی مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین زیاتر هاریکاربێت وەک لە ووتە و کرارەکانیشی هەوڵەکانی لە پێناو کوردانی ڕۆژئاوا بەدی دەکەین و زۆر سوپاسی دەکەین”.

هاوڵاتی - لەگەڵ بارینی کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاویەکانى باکور. - سبه‌ینێش ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیكرد، ئه‌مڕۆ ئاسمان لە هەندێك ناوچە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاویەکانى باکور و بەفرێکی کەم له شاخه‌كان، سبه‌ینێش ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاویەکانى باکور و بەفرێکی کەم لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان. ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ، خێرایى با لەسەرخۆ ده‌بێت له نێوان 5 بۆ 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. كه‌شناسی ده‌ڵێت، سبەی دوشەممە ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر: 16 پلەى سیلیزى سلێمانی : 17 پلەى سیلیزى دهۆک : 17 پلەى سیلیزى کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران : 7 پلەى سیلیزى سۆران : 14 پلەى سیلیزى گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى
هاوڵاتی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایگەیاند بەهێزکردنەوەی برایەتی تورک-کورد، وێڕای ئەوەی بەرپرسیاریێتییەکی مێژووییە، گرنگە و بووەتە پێویستییەکی چارەنووسساز بۆ هەموو گەلان. - بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە، پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی تورکیا دەستپێشخەری بکەن و هەڵوێستی ئەرێنی و ئاڤاکاریان هەبێت. - بێگومان یەکێک لە گرنگترین مەیدانەکانی ئەم بەشدارییە، پەرلەمانی تورکیا دەبێت. - سەردەم، سەردەمی ئاشتی و دیموکراسی و برایەتییە بۆ تورکیا و ناوچەکە. دەقی راگەیێندراوەکە: بۆ راگەیاندن و رای گشتی؛ لە 28ـیی کانوونی یەکەمی 2024ـدا، دانیشتنێکی فراوانمان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمرالی ئەنجام دا. تەندروستیی باشە و ورەی زۆر بەرزە. هەڵسەنگاندنەکانی سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی بۆ کێشەی کورد، زۆر گرنگ بوون. لە دانیشتنەکەدا کە هەڵسەنگاندن بۆ دوایین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و تورکیا کرا، بەڕێز ئۆجەلان پێشنیازی چارەسەری ئەرێنیی خستەڕوو بەرامبەر بە سیناریۆ تاریکەکان کە دەسەپێنرێن. چوارچێوەی گشتیی بیرۆکەکان و روانگەکانی بەم شێوەیەن: 🔻بەهێزکردنەوەی برایەتی تورک-کورد، وێڕای ئەوەی بەرپرسیاریێتییەکی مێژووییە، گرنگە و بووەتە پێویستییەکی چارەنووسساز بۆ هەموو گەلان 🔻بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە، پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی تورکیا دەستپێشخەری بکەن و هەڵوێستی ئەرێنی و ئاڤاکاریان هەبێت بەبێ گیرۆدەبوون بە حیساباتی کاتی و تەسک. بێگومان یەکێک لە گرنگترین مەیدانەکانی ئەم بەشدارییە، پەرلەمانی تورکیا دەبێت. 🔻رووداوەکانی غەززە و سووریا دەریان خستووە کە چیتر ناکرێت چارەسەری ئەم کێشەیە دوابخرێت کە هەوڵدەدرێت لە رێگەی دەستتێوەردانی دەرەکییەوە ئاڵۆزتر بکرێت. بۆ بەسەرکەوتن گەیاندنی کارێک کە گرنگییەکەی هاوشێوەی مەترسییەکەیە، پێشنیاز و بەشداریی ئۆپۆزیسیۆنیش گرنگن. 🔻من خاوەنی ئەو شارەزایی و بڕیارەم کە بەشداری پێویست لە پارادایمە نوێیەکەدا بکەم کە بەڕێزان باخچەلی و ئەردۆغان پشتیوانیی لێ دەکەن. 🔻شاند، ئەم روانگەیەی من لەگەڵ دەوڵەت و لایەنە سیاسییەکان باس دەکات. لەبەر رۆشنایی ئەمانە، ئامادەم هەنگاوی ئەرێنی بنێم و بانگەواز بکەم. 🔻هەموو ئەم هەوڵانەمان، وڵات دەگەیێنێتە ئەو ئاستەی شایستەیەتی و هاوکات رێبەرێکی زۆر بەنرخیش دەبێت بۆ گۆڕانکاری دیموکراتی. 🔻سەردەم، سەردەمی ئاشتی و دیموکراسی و برایەتییە بۆ تورکیا و ناوچەکە. بەڕێزەوە بۆ رای گشتی، 29ـی کانوونی یەکەمی 2024 پەروین بوڵدان و سڕی سوورەیا ئۆندەر

هاوڵاتی - تيشكى خسته سه‌ر ڕۆڵى ديار و چاكهخوازانهى به‌ڕێز ئه‌ميندارى گشتى و يه‌كگرتووى ئيسلامى له پاراستنى تهبايى له‌نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستاندا. - جه‌ختى له پێويستى و گرنگيى بهرپرسياريهتيى هاوبه‌ش و نيشتمانيى هه‌موو لايه‌نه‌كان له قۆناغى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه. سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند پێگه‌ی به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین بەرز دەنرخێنین و هه‌موو پشتگیرییه‌كیش بۆ به‌ڕێزیان و یه‌كگرتووی ئیسلامی دووپات دەكەمەوە. بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی، نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزبايى له سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ده‌كات. نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى، پيرۆزبايى له به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن. نێچيرڤان بارزانى ئاماده‌يى و پێگه‌ى به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانى له ژيان و پرۆسه‌ى سياسى له هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا به‌رز نرخاند و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ به‌ڕێزيان و يه‌كگرتووى ئيسلامى دووپات كرده‌وه. به‌ڕێزيان تيشكى خسته سه‌ر ڕۆڵى ديار و چاكهخوازانهى به‌ڕێز ئه‌ميندارى گشتى و يه‌كگرتووى ئيسلامى له پاراستنى تهبايى له‌نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستاندا و جه‌ختى له پێويستى و گرنگيى بهرپرسياريهتيى هاوبه‌ش و نيشتمانيى هه‌موو لايه‌نه‌كان له قۆناغى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانينى خۆى و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ستايشى ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزيانى بۆ پاراستنى تهبايى و پێكهوهيى له‌نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستاندا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
هاوڵاتی - لە گفتوگۆکانمدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جیهان ، هەموو کات جەختم لە بەرپرسیاریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر کورد کردووەتەوە. - کورد پاڵپشتیکاری رۆژئاوان و گرووپێکی دۆستن و پێویستە پاڵپشتییان بکەین. جەدعون ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پاڵپشتیی خۆی بۆ کوردانی سووریا دووپاتكردەوە و داوای له کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش كرد هەمان هەڵوێستی هەبێت. وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وتى: لە گفتوگۆکانمدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جیهان، لەوانە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ئەوانەی دیکەش، هەموو کات جەختم لە بەرپرسیاریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر کورد کردووەتەوە." دەشڵێت: کورد قوربانیی زۆریان دژی داعش داوە، هۆشداریشی لەبارەی مەترسییەکانی هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی بەڕێوبەریی خۆسەر دا. ئاماژەی بەوەش کرد، "کورد پاڵپشتیکاری رۆژئاوان و گرووپێکی دۆستن و پێویستە پاڵپشتییان بکەین."

هاوڵاتی - نوێنه‌رمان له دیمه‌شقه و له گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی برا كورده‌كانمان به‌شێوه‌یه‌ی باشتر چاره‌سه‌ر بكرێت. - هه‌وڵده‌ده‌ین گفتووگۆ بكه‌ین به قازانجی خه‌ڵكی سووریا و ڕۆژئاڤای كوردستان و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ین كێشه‌كانی رۆژئاڤای كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت. عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌میانی لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان، ڕایگه‌یاند، "ئێمه له ساڵی 1989وه تا 2011 نوسینگه‌مان له دیمه‌شق هه‌بووه و ئێستا دووباره نوسینگهكهمان كردوه‌ته‌وه و نوێنه‌رمان له دیمه‌شقه و له گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی برا كورده‌كانمان به‌شێوه‌یه‌ی باشتر چاره‌سه‌ر بكرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "وته‌كانی به‌ڕێز ئه‌حمه‌د شه‌رع و به‌ڕێز مه‌زڵوم كۆبانێ ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رن، هه‌وڵده‌ده‌ین گفتووگۆ بكه‌ین به قازانجی خه‌ڵكی سووریا و ڕۆژئاڤای كوردستان و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و رێگهنهدهین بگاته خوێنڕشتن". دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا ڕایانگەیاند، کە گەیشتونەتە ڕێککەوتنێک لەگەڵ "هەموو لایەنە چەکدارەکان" بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی ئەوان و یەکخستنیان لەژێر چەتری وەزارەتی بەرگریدا، به‌ڵام ئه‌و رێككه‌وتنه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ناگرێته‌وه كه كورد سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاوه پشتیوانی ده‌كرێن و ناوچه‌یه‌كی فراوانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
هاوڵاتی - هێزەکانمان لە بەنداوی تشرین، هێرشی گەورەیان کردە سەر هێزەکانی داگیرکەری تورک و بەکرێگیراوەکانیان. - 17 بەكرێگیراوی توركیایان كوشتووە و 40ـی دیکەشیان برینداركردووه. - تەنیا یەک شەڕڤانیان بریندار بووە و ئەویش برینەکەی سووکە. لە رووبەڕووبووەنەوەی هێزەکانى هەسەدە لەگەڵ چەكدارە بەكرێگیراوەكانی تورکیا لە دەوروبەری بەنداوی تشرین، 17 بەكرێگیراویان كوشتووه. ئەمڕۆ شەممە ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیێندراوێکدا وتی: "هێزەکانمان لە چەندین بەرەی ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، بەتایبەت لە بەنداوی تشرین، هێرشی گەورەیان کردە سەر هێزەکانی داگیرکەری تورک و بەکرێگیراوەکانیان". هەسەدە ئاماژە بەوەش دەکات، دوێنێ ئێوارە گرووپە چەکدارەکان هێرشیان کردووەتە سەر گوندی ئەبو قەلقال و گوندی عەلوش لە نزیک بەنداوی تشرین و شەڕ و پێکدادانی قورس لەنێوانیان روویداوە. بەگوێرەی هەسەدە، لە پێکدادانەکانیان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان، 17 بەكرێگیراوی توركیایان كوشتووە و 40ـی دیکەشیان برینداركردووه و لەنێویشیاندا چەند فەرماندەیەک هەن. لەبارەی زیانەکانی خۆیانەوە، هەسەدە دەڵێت، تەنیا یەک شەڕڤانیان بریندار بووە و ئەویش برینەکەی سووکە. 25 رۆژە گرووپە بەكرێگیراوەكانی تورکیا هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بەنداوی تشرین دەدەن کە بە دووری 90 کیلۆمەتر لە ناوەندی حەلەبەوە هەڵکەوتووە.
هاوڵاتی - هەر هاوڵاتییەک و لایەنێکی دڵسۆزیش دەخوازێت بەردەوامی بدات بە بەخشینی کۆمەک. -دەتوانێت پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر یان ژمارە حسابی مانگی سووری کوردستان بکات. دەستەی سەرپەرشتیاری هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند بریاردرا لە ٣٠ دیسێمبەر ٢٠٢٤ کەمپێنی کۆمەکی دارایی هەڵپەسێندرێت. دەقی ڕاگەیەندراوەكە: ڕاگەیاندراوێک لە لایەن دەستەی سەرپەرشتیاری هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی ڕۆژئاوای کوردستان. هاوڵاتیانی بەڕێز، پێشەکی سوپاس و پێزانینی بێپایانمان ئاڕاستەی ئەو کەس و سەندیکا و رێکخراوە دڵسۆز و بە ئەمەکانە دەکەین کە بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بە پێی توانای خۆیان کۆمەکییان بەخشییە ئاوارەکانی ناوخۆی رۆژئاوا، ئاواتەخوازین هەرگیز ناخۆشی نەیەتە ڕێی هەمووان. بە هۆی بۆنە و پشووەکانی سەری ساڵی نوێ و ڕەچاوکردنی باری دواکەوتنی موچەو کاریگەریەکانی لەسەر جموجۆڵی بازار هەروەها بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ کەمپێنی کۆکردنەوەی کاڵاو پێداویستەکانی بژێوی ئەو ئاوارە و لێقەوماوانە کە ئومێد دەکەین لەگەڵ واڵاکردنی سنوردا لە ساڵی نوێ‌دا دەسپێبکاتەوە، دوای ڕاوێژکردن لە گەڵ نوێنەرانی خۆسەری ڕۆژئاوا بریاردرا لە ٣٠ دیسێمبەر ٢٠٢٤ کەمپێنی کۆمەکی دارایی هەڵپەسێندرێت. هەر هاوڵاتییەک و لایەنێکی دڵسۆزیش دەخوازێت بەردەوامی بدات بە بەخشینی کۆمەک ئەوا دەتوانێت پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر یان ژمارە حسابی مانگی سووری کوردستان بکات. لەگەڵ رێز و پێزانینی زۆرماندا دەستەی سەرپەرشتیار

هاوڵاتی - کۆبوونەوەکانی ئێستا هێشتا لە قۆناغی ڕاوێژکاریدان. - هیچ بڕیارێکی کۆنکرێتی نەدراوە. - ئەنەکەسە لای خۆیەوە هەندێک کەسایەتی ناردووە بۆ شام بۆ وتووێژکردن. ساڵح موسلیم بەرپرسی باڵای پەیەدە ڕایگەیاند پێویستە کورد بە شاندێکی یەکگرتوو و هاوبەش لەگەڵ عەرەب و کرستیانەکان بچێتە دیمەشق. ساڵح موسلیم بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند: کۆبوونەوەکانی ئێستا هێشتا لە قۆناغی ڕاوێژکاریدان، هیچ بڕیارێکی کۆنکرێتی نەدراوە، بەڵام ئەنەکەسە لای خۆیەوە هەندێک کەسایەتی ناردووە بۆ شام بۆ وتووێژکردن. تا ئێستاش زۆرینەی کەسایەتییەکانی رۆژئاوای کوردستان هۆشداری دەدەن لەوەی خاويی وتووێژی نێوان لایەنە سیاسیەکانی رۆژئاوا ڕەنگە زیان بە ئامادەیی بەهێزی کورد لە دیمەشق بگەیەنێت.

هاوڵاتی - هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌مینداری گشتی و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجامدرا. - به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین به‌ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردرایه‌وه. سەڵاحەدین بەهادین بۆجاری هەشتەم بە ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هەڵبژێردرایەوە. لای خۆیەوە هۆشیار عه‌بدوڵا وته‌بێژی كۆنگره‌ی یه‌كگرتو رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌مینداری گشتی و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجامدرا و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین به‌ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردرایه‌وه. وتیشی: له‌هه‌ڵبژاردنەکە كه ته‌نها كاندیدی ئه‌و پۆسته بوو، 728 به‌ڵێ و 11 نه‌خێر و 25 ده‌نگی سپی هه‌بون.