هاوڵاتی - هەر هاوڵاتییەک و لایەنێکی دڵسۆزیش دەخوازێت بەردەوامی بدات بە بەخشینی کۆمەک. -دەتوانێت پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر یان ژمارە حسابی مانگی سووری کوردستان بکات. دەستەی سەرپەرشتیاری هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند بریاردرا لە ٣٠ دیسێمبەر ٢٠٢٤ کەمپێنی کۆمەکی دارایی هەڵپەسێندرێت. دەقی ڕاگەیەندراوەكە: ڕاگەیاندراوێک لە لایەن دەستەی سەرپەرشتیاری هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی ڕۆژئاوای کوردستان. هاوڵاتیانی بەڕێز، پێشەکی سوپاس و پێزانینی بێپایانمان ئاڕاستەی ئەو کەس و سەندیکا و رێکخراوە دڵسۆز و بە ئەمەکانە دەکەین کە بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بە پێی توانای خۆیان کۆمەکییان بەخشییە ئاوارەکانی ناوخۆی رۆژئاوا، ئاواتەخوازین هەرگیز ناخۆشی نەیەتە ڕێی هەمووان. بە هۆی بۆنە و پشووەکانی سەری ساڵی نوێ و ڕەچاوکردنی باری دواکەوتنی موچەو کاریگەریەکانی لەسەر جموجۆڵی بازار هەروەها بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ کەمپێنی کۆکردنەوەی کاڵاو پێداویستەکانی بژێوی ئەو ئاوارە و لێقەوماوانە کە ئومێد دەکەین لەگەڵ واڵاکردنی سنوردا لە ساڵی نوێدا دەسپێبکاتەوە، دوای ڕاوێژکردن لە گەڵ نوێنەرانی خۆسەری ڕۆژئاوا بریاردرا لە ٣٠ دیسێمبەر ٢٠٢٤ کەمپێنی کۆمەکی دارایی هەڵپەسێندرێت. هەر هاوڵاتییەک و لایەنێکی دڵسۆزیش دەخوازێت بەردەوامی بدات بە بەخشینی کۆمەک ئەوا دەتوانێت پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر یان ژمارە حسابی مانگی سووری کوردستان بکات. لەگەڵ رێز و پێزانینی زۆرماندا دەستەی سەرپەرشتیار

هاوڵاتی - کۆبوونەوەکانی ئێستا هێشتا لە قۆناغی ڕاوێژکاریدان. - هیچ بڕیارێکی کۆنکرێتی نەدراوە. - ئەنەکەسە لای خۆیەوە هەندێک کەسایەتی ناردووە بۆ شام بۆ وتووێژکردن. ساڵح موسلیم بەرپرسی باڵای پەیەدە ڕایگەیاند پێویستە کورد بە شاندێکی یەکگرتوو و هاوبەش لەگەڵ عەرەب و کرستیانەکان بچێتە دیمەشق. ساڵح موسلیم بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند: کۆبوونەوەکانی ئێستا هێشتا لە قۆناغی ڕاوێژکاریدان، هیچ بڕیارێکی کۆنکرێتی نەدراوە، بەڵام ئەنەکەسە لای خۆیەوە هەندێک کەسایەتی ناردووە بۆ شام بۆ وتووێژکردن. تا ئێستاش زۆرینەی کەسایەتییەکانی رۆژئاوای کوردستان هۆشداری دەدەن لەوەی خاويی وتووێژی نێوان لایەنە سیاسیەکانی رۆژئاوا ڕەنگە زیان بە ئامادەیی بەهێزی کورد لە دیمەشق بگەیەنێت.

هاوڵاتی - ههڵبژاردن بۆ ئهمینداری گشتی و ئهندامانی سهركردایهتی ئهنجامدرا. - بهزۆرینهی دهنگ، سهڵاحهدین محهمهد بههائهدین بهئهمینداری گشتی یهكگرتوو ههڵبژێردرایهوه. سەڵاحەدین بەهادین بۆجاری هەشتەم بە ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هەڵبژێردرایەوە. لای خۆیەوە هۆشیار عهبدوڵا وتهبێژی كۆنگرهی یهكگرتو رایگهیاند، ههڵبژاردن بۆ ئهمینداری گشتی و ئهندامانی سهركردایهتی ئهنجامدرا و بهزۆرینهی دهنگ، سهڵاحهدین محهمهد بههائهدین بهئهمینداری گشتی یهكگرتوو ههڵبژێردرایهوه. وتیشی: لهههڵبژاردنەکە كه تهنها كاندیدی ئهو پۆسته بوو، 728 بهڵێ و 11 نهخێر و 25 دهنگی سپی ههبون.

هاوڵاتی - هەماهەنگی مەیدانیمان لە گەڵ ئیدارەی پرۆسە سەربازییەکان هەیە. - هۆشداریدا لە مەترسییەکان بۆ سەر شاری کۆبانی. - داوای کرد وتوێژی گشتگیر بکرێت بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری. مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادەیی هەسەدەى رایگەیاند بۆ یەکگرتنيان لەگەڵ سوپای سووریا بەو مەرجەی بگەنە رێکەوتنێکی گونجاو. مەزڵوم عەبدی رایگەیاند: هەماهەنگی مەیدانیمان لە گەڵ ئیدارەی پرۆسە سەربازییەکان هەیە و ئامادەیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیشی نیشاندا بۆ یەکگرتن لەگەڵ سوپای سوریا بەو مەرجەی بگەنە رێکەوتنێکی گونجاو. عەبدی هۆشداریدا لە مەترسییەکان بۆ سەر شاری کۆبانی لەگەڵ بەردەوامی کۆکردنەوەی هێز لەلایەن تورکیاوە لەو ناوچانە، ئەوەش سەرباری پێشنیاریەکەیان بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی داماڵراو لەچەک لەو شارە. فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات جارێکی تر داوای کرد وتوێژی گشتگیر بکرێت بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری.
هاوڵاتی - بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە سوریا کاریان کردووە و بەرهەمیشی هەبووە. - دەبێت هەموومان نزا بکەین خزمانی ئێمە لە کوردانی رۆژئاوا بە ئاواتی خۆیان بگەن. سەڵاحەدین بەهادین ڕایگەیاند دەبێت هەموومان نزا بکەین خزمانی ئێمە لە کوردانی رۆژئاوا بە ئاواتی خۆیان بگەن. ئەمرۆ لە شاری هەولێر نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی دەستیپێکرد. لە وتارێکدا سەڵاحەدین بەهادین رایگەیاند: بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە سوریا کاریان کردووە و بەرهەمیشی هەبووە. وتیشی: دەبێت هەموومان نزا بکەین خزمانی ئێمە لە کوردانی رۆژئاوا بە ئاواتی خۆیان بگەن. بڕیاریشە لە کۆنگرەکەدا یەکگرتووی ئیسلامی جارێکی تر ئەمینداری گشتی ئەو حزبە هەڵبژێرنەوە. پێشتریش هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو راگەیاندبوو تاوەکو ئەمڕۆ مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین تاکە بەربژێرە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی ئەمینداری گشتی و هیچ کەسێکی دیکە خۆی بۆ ئەو پۆستە بەربژێر نەکردووە.

هاوڵاتی -84% ی داهاتهكه بهشێوهی نهختینهیه و 16%ی بهشێوهی چهكه.. - داهاتە نانەوتییەكانی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان چوار ملیار و 724 ملیۆن و 516 هەزار و 810 دینار بووە. ماڵپهڕی شهفافیهت بڵاویكردهوه، داهاتی یهك ههفتهی سلێمانی و هەڵەبجە له رۆژی 21ی مانگی 12وه تا ئهمڕۆ بڕی 12 ملیار و 290 ملیۆن دیناری تێپهڕاندوه و 84%ی داهاتهكهش بهشێوهی نهختینهیه. ماڵپهڕی شهفافیهت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته نانهوتییهكانی سلێمانی و ههڵهبجه و ههردوو ئیدارهی راپهڕین و گهرمیان داهاتی یهك ههفتهی راگهیاندوه بهشێوهیهك 12 ملیار و 290 ملیۆن و 505 ههزار و 186 دینار بوه، بهجۆرێك كه 84% ی داهاتهكه بهشێوهی نهختینهیه و 16%ی بهشێوهی چهكه. ئاماژهی بهوهشكردووه، 10 ملیار و 355 ملیۆن و 894 ههزار و 2 دیناری واتا 84%ی داهاتهكه به شێوهی نهختینهیه و ههروهها ملیارێك و 936 ملیۆن و 663 ههزار و 65 دیناری، واتا 4%ی داهاتەكە بهشێوهی چهكه. مهڵپهڕی شهفافیهت داهاتهكانی ههر شهش گهنجینهكهی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا دهكات كه پێكدێن له 28 وهزارهت و دهسته لهگهڵ 109 بهڕێوهبهراتی گشتی و 516 بهڕێوهبهرایهتی، ههروهها 781 فهرمانگه و چوار هۆبهش لهخۆ دهگرێت. داهاتە نانەوتییەكانی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بریتی بووە لە، "بڕی چوار ملیار و 724 ملیۆن و 516 هەزار و 810 دینار بوە، بەجۆرێك كە 99%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 1%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەك و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.

هاوڵاتی - شەپۆلێكی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. - هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوریەکان بەفر دەبارێت. بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان پێشبینیكرد ئەمڕۆ ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و شەپۆلێكی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوریەکان بەفر دەبارێت، هەروەها سبەی شەممە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە کاتەکانی بەیانیدا نمە باران لە هەندێک ناوچە دەبارێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆش کۆتايی بەم شەپۆڵە بارانبارین دێت. بهڕێوهبهرایهتیەكە بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، سەرەتا نمە باران و بارانى مامناوەند لە سنورى پاریزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى سۆران دەبارێت، پاشان بۆ کاتەکانى نیوەرۆ بەدواوە کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان. ئاماژەی بەوەشكرد، هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوریەکان بەفر دەبارێت، پێشبینی دەکرێت بۆ کاتەکانی شەو ڕێژەی دابارین زیاد بکات و هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران، هەروەها پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ . باسی لەوەشكرد، سبەی شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە کاتەکانی بەیانیدا نمەباران لە هەندێک ناوچە دەبارێت، هەندێک کات لە ناوچە شاخاویەکان بارانی مامناوەند دەبارێت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کۆتای بەم شەپۆلە باران بارینە دێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر :13 پلەى سیلیزى سلێمانی : 12 پلەى سیلیزى دهۆک : 13 پلەى سیلیزى کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران : 3 پلەى سیلیزى سۆران : 9 پلەى سیلیزى گەرمیان : 16 پلەى سیلیزى
هاوڵاتی -٢٠ خێزانی کورد هەوڵیانداوە بۆ شارۆچکەی جەندریسی سەر بە عەفرین بگەرێنەوە. - لەلایەن چەکدارە توندڕەوەکان رێگەیان پێنەدراوە بە بیانووی داگیرکردنی خانوەکانیان. - دەبێت حکومتی دیمەشق دەستوەردان بکات و دەروازەکان بۆ گەڕانەوەی کورد بۆ گوند و شارۆچکە و شارەکانیان بکاتەوە. بەکرێگیراوانی تورکیا رێگە بە ٢٠ خێزانی کورد نادەن بگەرێنەوە بۆ شارۆچکەی جەندریسی سەر بە عەفرین، داواش لە کاربەدەستانی دیمەشق دەکرێت دەستوەردان بکات. رامی عەبدولرەحمان بەرێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ئەمرۆ پێنجشەممە رایگەیاند ٢٠ خێزانی کورد هەوڵیانداوە بۆ شارۆچکەی جەندریسی سەر بە عەفرین بگەرێنەوە بەڵام لەلایەن چەکدارە توندڕەوەکان رێگەیان پێنەدراوە بە بیانووی داگیرکردنی خانوەکانیان. وتیشی: دەبێت حکومتی دیمەشق دەستوەردان بکات و دەروازەکان بۆ گەڕانەوەی کورد بۆ گوند و شارۆچکە و شارەکانیان بکاتەوە.

هاوڵاتی - ماوهى ٣٥ ساڵه له ڕێکخستنەکانی یەکگرتوو دانەبڕاوم. - هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی یەکگرتوو دەخوازم. - بەشداری کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو ناکەم کە بریایە سبەی لە هەوڵێر دەستپێبکات. ئەبوبەکر هەڵەدنی ڕایگەیاند بەشداری کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو ناکەم کە بریایە سبەی لە هەوڵێر دەستپێبکات. لە نوێترین پەیامیدا ئەبوبەکر هەڵەدنی رایگەیاند: بەشداری کۆنگرەی حزبەکەی ناکات کە بڕیارە سبەینێ هەینی لە هەولێر کارەکانی دەستپێبکات. هەڵەدنی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پەیامێکدا دوایین هەڵوێستی خۆی لەبارەی کۆنگرەی حزبەکەی ڕایگەیاند و وتی: ماوهى ٣٥ ساڵه له ڕێکخستنەکانی یەکگرتوو دانەبڕاوم و کۆی خزمەتی ئەو ماوە دورو درێژەی وێستگە جۆراوجۆرەکانی خەبات چاکەکەی بۆ فەزڵی خوداو پشتیوانی و نزای خێری ئەو ئازیزانەم دەگەڕێنمەوە و بۆ هەمیشەش خۆم بە قەرزار و خۆڵی ژێر پێکانیان دەزانم و سەرچاوەی وزە و تینمن و داوای گەردن ئازادیان لێدەکەم لە هەر ڕەفتار و گوفتارێکم کە بوبێتە مایەی نیگەرانکردنیان. ڕاشیگەیاندووە" هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی یەکگرتوو دەخوازم کە بەشبەحاڵی خۆم ڕەنجی فەرهادم بۆدا شانبەشانی دەیان هەزار تێکۆشەری ماندونەناس و لێی پەشیمان نیم و شانازیشی پێوە دەکەم و خەون و ئامانجمان بۆ گەشەکردنی و بەرجەستەکردنی دروشمەکانی ئازادی و برایەتی و دادپەروەری بوو.