هاوڵاتی - ماوەی 20 ڕۆژە شاری كۆبانی و بەنداوی تشرین ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی سەر بەتوركیا. - توركیا دژی هێزەكانی سووریای دیموكرات نییە، بەڵكو دژی گەلی سووریایە بەتایبەتی دژی گەلی كوردە. - ئێمە ئامادەین بۆ هەموو جەنگێك. فەرهاد شامی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند توركیا زیاتر لە 200 بنكە و خاڵی سەربازی هەیە لەنێو خاكی سووریادا، دووان لەو بنكانە لە شاری منبجن. فەرهاد شامی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند توركیا هەوڵ دەدات ڕووبەرێكی بەرفراوانتری سووریا داگیر بكات و لەم ماوەیەدا دوو بنكەی دیكەی لە منبج دامەزراندووە كە زیاتر لە 200 بنكە و خاڵی سەربازی تری هەیە لەنێو خاكی سووریادا لە باكوری سووریا كە توركیا داگیریكردوون. وتيشى: ماوەی 20 ڕۆژە شاری كۆبانی و بەنداوی تشرین ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی سەر بەتوركیا، توركیا دژی هێزەكانی سووریای دیموكرات نییە، بەڵكو دژی گەلی سووریایە بەتایبەتی دژی گەلی كوردە. ڕونیشیكردەوە: هەر وەك چۆن ئەرمەنی لەناوبرد ئێستا لەهەوڵی ئەوەدایە كورد لەناو ببات، ئێمە ئامادەین بۆ هەموو جەنگێك، با هەموان ئاگاداربن ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سووریای دیموكرات زۆر تۆكمە كراوە و توركیا و بەكرێگیراوەكانی ناتوانن بە ئاسانی بێنە ناو ئەو ناوچانەوە.
هاوڵاتی - مورشید خەزنەوی جارێکی تر داوای یەکگرتوویی لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان دەکات. - دەڵێت بەیەک دەنگ و بەیەک هەڵوێست ڕوو لە دیمەشق بکەن. د. مورشید خەزنەوی جارێکی تر داوای یەکگرتوویی لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان دەکات و دەڵێت بەیەک دەنگ و بەیەک هەڵوێست ڕوو لە دیمەشق بکەن. د. مورشید خەزنەوی کوڕی شەهید محمەد مەعشوق خەزنەوی، لە دوای رووخانی ئەسەد دەزگاکانی راگەیاندن گرنگی زۆر بە وتار و دەرکەوتنەکانی دەدەن و خاوەن پێگەیەکی جەماوەری زۆر بەرفراوانەوە و بۆتە دەنگی حەق و هەردەم لە خەمی یەکگرتوویی کوردانی رۆژئاوادایە. لەنوێترین دەرکەوتنیشی لە شاری گریکی رۆژئاوای کوردستان و بەئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرفراوان د. مورشید خەزنەوی جارێکی تر داوای یەکگرتووی لەو پارچەیەی کوردستان کرد و داواشی لە پارت و لایەنە سیاسیەکان کرد لە دیمەشق یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن.
هاوڵاتی - هێزەکانمان وەڵامی هێرشێکی بەکرێگیراوانی تورکیایان دایەوە بۆ سەر گوندی قەبر ئیمۆ لە ڕۆژهەڵاتی شاری مەنبەج. - لە ناوچەی پردی کۆزاک، هێزەکانمان ئۆتۆمبێلێکی سەر بە چه‌كداره‌كانیان تەقاندەوە و بەهۆیەوە دوو چه‌كدار کوژران. - ئێستا پێکدادانی توندوتیژ لەنێوان هێزەکانمان و بەکرێگیراوەکاندا ڕودەدات. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، لەدەوروبەری مەنبەج گرووپە بەكرێگیراوەكانی توركیمان تێكشاندوو بەدەیان چەكداریان كوژراون. (هه‌سه‌ده) له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، "هێزەکانمان وەڵامی هێرشێکی بەکرێگیراوانی تورکیایان دایەوە بۆ سەر گوندی قەبر ئیمۆ لە ڕۆژهەڵاتی شاری مەنبەج ئەنجامدرا، کە ئێستا پێکدادانی توندوتیژ لەنێوان هێزەکانمان و بەکرێگیراوەکاندا ڕودەدات. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "لە ناوچەی پردی کۆزاک، هێزەکانمان ئۆتۆمبێلێکی سەر بە چه‌كداره‌كانیان تەقاندەوە و بەهۆیەوە دوو چه‌كدار کوژران، ئەوەش هاوکات لەگەڵ بۆردومانێکی ئاسمانی کە لەلایەن فڕۆکەی توركیا لەسەر یه‌كتربڕی شاری سارین ئەنجامدرا. له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، "لە میحوەری بەنداوی تشرین، هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی مه‌نبج هێرشێکی چه‌كداره‌كانیان بۆ سەر گوندەکانی (ناحیەی التواهین، خربەت توینی) لە ناحیەی ئەبو قەلقال پوچەڵکردەوە، کە تێیدا دەیان چه‌كدار کوژران و برینداربون". ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، "هێزەکانمان کۆنتڕۆڵی دوو تانک و چەکێکی تۆپخانە و تەقەمەنیەکانیشی کرد، ئەوە جگە لەوەی زرێپۆشێکی بی ئێم بی و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی کە چەکی دوشکەیان هەڵگرتبو کە سەر بە بەکرێگیراوان بون له‌ناوبران".
هاوڵاتی - شەڕی نوێ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کاریگەری خراپی بۆ تەواوی سوریا دەبێت. - دەبێت ناکۆکیەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە نێوان هێزە کوردییەکان و گروپەکانی سەر بە تورکیا، لە ڕووی سیاسییەوە چارەسەر بکرێن. - ئەگەرنا ئەو شەڕە ئەنجامێکی خراپی بۆ تەواوی سوریا دەبێت. گەیر پێدرسن نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ڕایگەیاند شەڕی نوێ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کاریگەری خراپی بۆ تەواوی سوریا دەبێت. گەیر پێدرسن وتيشى: دەبێت ناکۆکیەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە نێوان هێزە کوردییەکان و گروپەکانی سەر بە تورکیا، لە ڕووی سیاسییەوە چارەسەر بکرێن. دەشڵێت: ئەگەرنا ئەو شەڕە ئەنجامێکی خراپی بۆ تەواوی سوریا دەبێت. دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، شەڕ و پێکدادان لە نێوان گرووپەکانی سەر بە تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا زیادیکردووە و تورکیا هێزێکی زۆری سوپای وڵاتەکەی و بەکرێگیراوانی لەسەر سنوری رۆژئاوای کوردستان کۆکردوەتەوە.

هاوڵاتی - دەنگی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، گەیشتنی کاروانی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ کۆبانی کاتییە. - ئامانج لێی نێوەندگیری و چاودێریکردنی جێبەجێکردنی هەندێک ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و تورکیایە. کاروانێکی هێزەکانی ئەمەریکا کە لە چەند زرێپۆشێک پێکهاتبوون گەیشتنە شاری کۆبانی. دەنگی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، گەیشتنی کاروانی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ کۆبانی کاتییە و ئامانج لێی نێوەندگیری و چاودێریکردنی جێبەجێکردنی هەندێک ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و تورکیایە. یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی ئەم ڕێککەوتنەکەش، گواستنەوەی گۆڕی سلێمان شایە لە گوندی ئاشمێی سەر بە کۆبانێ لەسەر سنوور، بۆ شوێنی پێشووی خۆی لە نزیک پردی قەرەقۆزاک، هەروەها ڕێگە بەو دانیشتووانەی مەنبەج بدرێت کە دەیانەوێت شارەکە بەجێبهێڵن، بەڵام هەتا ئێستا هیچ خاڵێکی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراوە بێ ئەوەی هۆکارەکان ئاشکرا بکرێن.

هاوڵاتی - هەموو هەوڵێكی ئێمە بۆ تەوتینی مووچەیە و لیژنەیەك پێكدەهێنین لەسەرجەم شار و شارۆچكەكان. - جێبەجێ كردنی تەوتین دەبێتە زامنی پاراستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم. - بە گوڕوتینەوە لە خواردن و خواردنەوە ماندەگرین و دەمیی خۆمان دەدورینەوە تاكو تەوتین جێبەجێ دەكرێت. دڵشاد میرانی ئەندامی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاند مامۆستایانی ناڕازی دەمی خۆیان دەدورنەوە تاكو تەوتین جێبەجێ دەكرێت. دڵشاد میرانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەبێت مەلەفی ململانێی سیاسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەو ململانێ ناشەریفەی لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی دەربهێنرێت. وتيشى: هەموو هەوڵێكی ئێمە بۆ تەوتینی مووچەیە و لیژنەیەك پێكدەهێنین لەسەرجەم شار و شارۆچكەكان لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و كۆیە و كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان و بە گوڕوتینەوە لە خواردن و خواردنەوە ماندەگرین و دەمیی خۆمان دەدورینەوە تاكو تەوتین جێبەجێ دەكرێت. ڕونیشیكردەوە جێبەجێ كردنی تەوتین دەبێتە زامنی پاراستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەنێوان بەرداشی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی.
هاوڵاتی - توانرا له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵه‌وه تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیربكرێت. - له ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه و دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند هاوڵاتیەك لە چەمچەماڵ لەسەر دزینی قەل و قاز دەستگیركراوه. پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه له نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ زیاتر له 20 هاوڵاتی سكاڵای تۆماركردوه كه په‌له‌وه‌ریان له جۆری (قه‌ل و قاز ) لێدزراوه. وتيشى: هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونه‌كانیان ده‌ستپێكرد و به‌سود وه‌رگرتن له كامێراكانی چاودێری توانرا له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵه‌وه تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر چه‌ندین قه‌ل و قازی دزراودا. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له ئێستادا تۆمه‌تبار ( ش ، أ ، غ له‌دایكبوی 1989 ) به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه و دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا.
هاوڵاتی - ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌باران له‌ناوچه شاخاویه‌كانی سنوری هه‌ولێر و دهۆك هه‌یه. - ئاسمان به‌گشتی نیمچه هه‌ور ده‌بێت. - پله‌كانی گه‌رماش به‌چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزتر ده‌بنه‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم پێشبینیكرد ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌باران له‌ناوچه شاخاویه‌كانی هه‌ندێك ناوچه‌ی سنوری هه‌ولێر و دهۆك هه‌یه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیەكە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان به‌گشتی نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران له ناوچه شاخاوییه‌كان و هه‌ندێك ناوچه‌ی سنوری پارێزگای دهۆك و پارێزگای هه‌ولێر له‌هه‌ندێك كات، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌هه‌ندێك كات په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌چه‌ند پله‌یه‌ك به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌رزتر ده‌بنه‌وه. به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی : هه‌ولێر :18 پله‌ی سیلیزی سلێمانی : 17 پله‌ی سیلیزی دهۆك : 17 پله‌ی سیلیزی كه‌ركوك : 19 پله‌ی سیلیزی هه‌ڵه‌بجه : 17 پله‌ی سیلیزی زاخۆ : 18 پله‌ی سیلیزی حاجی ئۆمه‌ران : 10 پله‌ی سیلیزی سۆران : 15 پله‌ی سیلیزی گه‌رمیان : 21 پله‌ی سیلیزی

هاوڵاتی - پەیجی فەرمی رۆژاڤا وێنەی شەڕڤانانی لەسەر تانكێكی تێكشكاو بڵاوكردەوە و نووسیوێتی: هەواڵی خۆش لە مەنبج بەڕێوەیە. - دوێنێ شەو هێزەکانی سووریا دیموکرات رایگەیاند، لە دەوروبەری بەنداوی تشرین و رۆژهەڵاتی مەنبج دەیان چەکداریان کوشتووە و تانکێکیان تێکشاندووە، هەروەها چەند گوندێکیان رزگار کردووە. پەیجی فەرمی رۆژاڤا بڵاویكردەوە: هەواڵی خۆش لە مەنبج بەڕێوەیە. پەیجەكە وێنەی شەڕڤانانی لەسەر تانكێكی تێكشكاو بڵاوكردەوە و نووسیوێتی: هەواڵی خۆش لە مەنبج بەڕێوەیە. دوێنێ شەو هێزەکانی سووریا دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، لە دەوروبەری بەنداوی تشرین و رۆژهەڵاتی مەنبج دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێک لە دژی چەکدارانی سوپای نیشتمانیی سووریا کردووە و دەیان چەکداریان کوشتووە و تانکێکیان تێکشاندووە، هەروەها چەند گوندێکیان رزگار کردووە.

هاوڵاتی -فەرماندەی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا بڵاویکردەوە هێزەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک چەکداری داعش، لەکاتێکدا خەریکی گواستنەوەی بارێک چەک بوون. -هێرشەکە لە ناوچەیەک کرا، کە پێشتر لەژێر کۆنترۆڵی رژێمی سووریا و رووسەکاندا بووە، و کۆی چەکوتەقەمەنیەکانیشیان لەناوربدووە. فەرماندەی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا بڵاویکردەوە هێزەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک چەکداری داعش، لەکاتێکدا خەریکی گواستنەوەی بارێک چەک بوون. سێنتکۆم له راگەیێندراوێكدا ئەمڕۆ سێشەممە بڵاويکردەوە، هێرشەکە لە ناوچەیەک کرا، کە پێشتر لەژێر کۆنترۆڵی رژێمی سووریا و رووسەکاندا بووە، بارە چەکەکەش لەنێوبرا. ئاماژەی كرد "ئەم هێرشە ئاسمانییە بەشێکە لە پابەندبوونی بەردەوامی سەنتکۆم، لەگەڵ هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا، بۆ تێکدان و لاوازکردنی هەوڵەکانی تیرۆریستان بۆ پلاندانان و رێکخستن و هێرش دژی هاوڵاتیان و کەسانی سەربازیی ئەمریکا وهاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان لە سەرانسەری ناوچەکە و دەرەوەی. پێشتر فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا بڵاویکردبووەوە "رۆژی 19ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئەبو یوسف ناسراو بە مەحموود، بەرپرسی رێکخراوی داعش، لە ئەنجامی بۆردوومانێکی وردی هێزەکانمان لە پارێزگای دێرەزووری سووریا کوژرا، هەروەها هێزەکانیان چەند بۆردوومانێکی ئامانجداریان کردووەتە سەر چەند کامپێکی داعش و چەند ئەندامێکی لە سووریا و لە ئەنجامدا 12 چەکداری داعش کوژراون.