هاوڵاتی -84% ی داهاتهكه بهشێوهی نهختینهیه و 16%ی بهشێوهی چهكه.. - داهاتە نانەوتییەكانی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان چوار ملیار و 724 ملیۆن و 516 هەزار و 810 دینار بووە. ماڵپهڕی شهفافیهت بڵاویكردهوه، داهاتی یهك ههفتهی سلێمانی و هەڵەبجە له رۆژی 21ی مانگی 12وه تا ئهمڕۆ بڕی 12 ملیار و 290 ملیۆن دیناری تێپهڕاندوه و 84%ی داهاتهكهش بهشێوهی نهختینهیه. ماڵپهڕی شهفافیهت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته نانهوتییهكانی سلێمانی و ههڵهبجه و ههردوو ئیدارهی راپهڕین و گهرمیان داهاتی یهك ههفتهی راگهیاندوه بهشێوهیهك 12 ملیار و 290 ملیۆن و 505 ههزار و 186 دینار بوه، بهجۆرێك كه 84% ی داهاتهكه بهشێوهی نهختینهیه و 16%ی بهشێوهی چهكه. ئاماژهی بهوهشكردووه، 10 ملیار و 355 ملیۆن و 894 ههزار و 2 دیناری واتا 84%ی داهاتهكه به شێوهی نهختینهیه و ههروهها ملیارێك و 936 ملیۆن و 663 ههزار و 65 دیناری، واتا 4%ی داهاتەكە بهشێوهی چهكه. مهڵپهڕی شهفافیهت داهاتهكانی ههر شهش گهنجینهكهی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا دهكات كه پێكدێن له 28 وهزارهت و دهسته لهگهڵ 109 بهڕێوهبهراتی گشتی و 516 بهڕێوهبهرایهتی، ههروهها 781 فهرمانگه و چوار هۆبهش لهخۆ دهگرێت. داهاتە نانەوتییەكانی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بریتی بووە لە، "بڕی چوار ملیار و 724 ملیۆن و 516 هەزار و 810 دینار بوە، بەجۆرێك كە 99%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 1%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەك و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.
هاوڵاتی - شەپۆلێكی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. - هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوریەکان بەفر دەبارێت. بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان پێشبینیكرد ئەمڕۆ ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و شەپۆلێكی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوریەکان بەفر دەبارێت، هەروەها سبەی شەممە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە کاتەکانی بەیانیدا نمە باران لە هەندێک ناوچە دەبارێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆش کۆتايی بەم شەپۆڵە بارانبارین دێت. بهڕێوهبهرایهتیەكە بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، سەرەتا نمە باران و بارانى مامناوەند لە سنورى پاریزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى سۆران دەبارێت، پاشان بۆ کاتەکانى نیوەرۆ بەدواوە کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان. ئاماژەی بەوەشكرد، هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوریەکان بەفر دەبارێت، پێشبینی دەکرێت بۆ کاتەکانی شەو ڕێژەی دابارین زیاد بکات و هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران، هەروەها پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ . باسی لەوەشكرد، سبەی شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە کاتەکانی بەیانیدا نمەباران لە هەندێک ناوچە دەبارێت، هەندێک کات لە ناوچە شاخاویەکان بارانی مامناوەند دەبارێت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کۆتای بەم شەپۆلە باران بارینە دێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر :13 پلەى سیلیزى سلێمانی : 12 پلەى سیلیزى دهۆک : 13 پلەى سیلیزى کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران : 3 پلەى سیلیزى سۆران : 9 پلەى سیلیزى گەرمیان : 16 پلەى سیلیزى
هاوڵاتی -٢٠ خێزانی کورد هەوڵیانداوە بۆ شارۆچکەی جەندریسی سەر بە عەفرین بگەرێنەوە. - لەلایەن چەکدارە توندڕەوەکان رێگەیان پێنەدراوە بە بیانووی داگیرکردنی خانوەکانیان. - دەبێت حکومتی دیمەشق دەستوەردان بکات و دەروازەکان بۆ گەڕانەوەی کورد بۆ گوند و شارۆچکە و شارەکانیان بکاتەوە. بەکرێگیراوانی تورکیا رێگە بە ٢٠ خێزانی کورد نادەن بگەرێنەوە بۆ شارۆچکەی جەندریسی سەر بە عەفرین، داواش لە کاربەدەستانی دیمەشق دەکرێت دەستوەردان بکات. رامی عەبدولرەحمان بەرێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ئەمرۆ پێنجشەممە رایگەیاند ٢٠ خێزانی کورد هەوڵیانداوە بۆ شارۆچکەی جەندریسی سەر بە عەفرین بگەرێنەوە بەڵام لەلایەن چەکدارە توندڕەوەکان رێگەیان پێنەدراوە بە بیانووی داگیرکردنی خانوەکانیان. وتیشی: دەبێت حکومتی دیمەشق دەستوەردان بکات و دەروازەکان بۆ گەڕانەوەی کورد بۆ گوند و شارۆچکە و شارەکانیان بکاتەوە.
هاوڵاتی -٢٠ خێزانی کورد هەوڵیانداوە بۆ شارۆچکەی جەندریسی سەر بە عەفرین بگەرێنەوە. - لەلایەن چەکدارە توندڕەوەکان رێگەیان پێنەدراوە بە بیانووی داگیرکردنی خانوەکانیان. - دەبێت حکومتی دیمەشق دەستوەردان بکات و دەروازەکان بۆ گەڕانەوەی کورد بۆ گوند و شارۆچکە و شارەکانیان بکاتەوە. بەکرێگیراوانی تورکیا رێگە بە ٢٠ خێزانی کورد نادەن بگەرێنەوە بۆ شارۆچکەی جەندریسی سەر بە عەفرین، داواش لە کاربەدەستانی دیمەشق دەکرێت دەستوەردان بکات. رامی عەبدولرەحمان بەرێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ئەمرۆ پێنجشەممە رایگەیاند ٢٠ خێزانی کورد هەوڵیانداوە بۆ شارۆچکەی جەندریسی سەر بە عەفرین بگەرێنەوە بەڵام لەلایەن چەکدارە توندڕەوەکان رێگەیان پێنەدراوە بە بیانووی داگیرکردنی خانوەکانیان. وتیشی: دەبێت حکومتی دیمەشق دەستوەردان بکات و دەروازەکان بۆ گەڕانەوەی کورد بۆ گوند و شارۆچکە و شارەکانیان بکاتەوە.
هاوڵاتی - ماوهى ٣٥ ساڵه له ڕێکخستنەکانی یەکگرتوو دانەبڕاوم. - هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی یەکگرتوو دەخوازم. - بەشداری کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو ناکەم کە بریایە سبەی لە هەوڵێر دەستپێبکات. ئەبوبەکر هەڵەدنی ڕایگەیاند بەشداری کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو ناکەم کە بریایە سبەی لە هەوڵێر دەستپێبکات. لە نوێترین پەیامیدا ئەبوبەکر هەڵەدنی رایگەیاند: بەشداری کۆنگرەی حزبەکەی ناکات کە بڕیارە سبەینێ هەینی لە هەولێر کارەکانی دەستپێبکات. هەڵەدنی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پەیامێکدا دوایین هەڵوێستی خۆی لەبارەی کۆنگرەی حزبەکەی ڕایگەیاند و وتی: ماوهى ٣٥ ساڵه له ڕێکخستنەکانی یەکگرتوو دانەبڕاوم و کۆی خزمەتی ئەو ماوە دورو درێژەی وێستگە جۆراوجۆرەکانی خەبات چاکەکەی بۆ فەزڵی خوداو پشتیوانی و نزای خێری ئەو ئازیزانەم دەگەڕێنمەوە و بۆ هەمیشەش خۆم بە قەرزار و خۆڵی ژێر پێکانیان دەزانم و سەرچاوەی وزە و تینمن و داوای گەردن ئازادیان لێدەکەم لە هەر ڕەفتار و گوفتارێکم کە بوبێتە مایەی نیگەرانکردنیان. ڕاشیگەیاندووە" هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی یەکگرتوو دەخوازم کە بەشبەحاڵی خۆم ڕەنجی فەرهادم بۆدا شانبەشانی دەیان هەزار تێکۆشەری ماندونەناس و لێی پەشیمان نیم و شانازیشی پێوە دەکەم و خەون و ئامانجمان بۆ گەشەکردنی و بەرجەستەکردنی دروشمەکانی ئازادی و برایەتی و دادپەروەری بوو.
هاوڵاتی - بەگشتى لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان کەمێک نمەباران دەبارێت. - سبەینێ هەینی سەرجەمى ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێرکاریگەرى شەپۆلی بارانبارین. - پلەی گەرماش 4-6 پلە نزم دەبێتەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات، لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەی گەرمادا. بەڕێوەبەرایەتیەكە بڵاویکردەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و لەدرەنگانى شەودا کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریای ناوەڕاست ڕوو لەناوچەکەمان دەکات کە لە دهۆکەوە کاریگەرییەکەی دەردەکەوێت. ڕوونیشیکردەوە کە بەگشتى لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان کەمێک نمەباران دەبارێت و لەشەودا کاریگەرىیەکەی بۆ سەرجەم ناوچەکان درێژ دەبێتەوە و لە درەنگانی شەویشدا لە ناوچە شاخاوییە بەرزە سنووریەکان و لوتکەى شاخە بەرزەکان کەمێک بەفر ببارێت. ڕاشیگەیاند، سبەینێ هەینی سەرجەمى ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێرکاریگەرى شەپۆلی بارانبارین و لە دواى نیوەڕۆوە بارانبارین بە شێوەى مامناوەند و لە هەندێک ناوچەش لێزمەبارانى پچرپچردەێیت بەتایبەتیش لە بەشێک لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و بەشێک لە ئیدارەى راپەرین. ئەوەشیخستەڕوو کە شەوى هەینى خێرایی با زیاد دەکات و لەهەندێک کات بۆ سەرووى 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت. لە ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە کە سبەینێ لە کاتى لێزمەباراندا هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و پلەی گەرماش 4-6 پلە نزم دەبێتەوە. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 15 سلێمانی : 13 دهۆک : 14 زاخۆ : 15 هەڵەبجە : 14 کەرکووک : 16 سۆران : 13 حاجی ئۆمەران : 7 گەرمیان : 16
هاوڵاتی - ڕەزامەندی لەسەر داوایەکی دەم پارتی دراوە بۆ سەردانی ئیمرالی و کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان. - شاندەکە لە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان پێکدێت و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ یان سبەینێ بچنە ئیمرالی. شاندی دەم پارتی سەردانی ئیمرالی دەکات و بڕیارە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە کۆببێتەوە. ڕۆژنامەی سەباحی تورکی، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە: ڕەزامەندی لەسەر داوایەکی دەم پارتی دراوە بۆ سەردانی ئیمرالی و کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکەدا. ئەو رۆژنامەیە دەشڵێت: شاندەکە لە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان پێکدێت و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ یان سبەینێ بچنە ئیمرالی.
هاوڵاتی - دەبێت گەلی کورد لە نێو خۆییدا ناکۆکییەکان بەلاوەنێت. - کاتێک لە مێژو دەڕوانین دەبینین شکستی شۆڕشە کوردییەکان بەهۆی بەهێزی دوژمنەوە نەبوە. - ئامادەکارییەکان بۆ پێکهێنانی شاندێکی هاوبەش بۆ ڕۆشتنە دیمەشق لە ئارادایە. شێخ مورشید خەزنەوی، مامۆستای ئایینی ڕایگهیاند، لە ڕۆژئاڤای کوردستان و سوریادا قۆناغێکی نوێ لە ئارادایە، گەلی کورد دەرفەتی پشتیوانی دۆستەکانی هەیە، ههربۆیه دەبێت ناکۆکییەکانیان بەلاوەنێن. شێخ مورشید خەزنەوی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند دەبێت گەلی کورد لە نێو خۆییدا ناکۆکییەکان بەلاوەنێت، خاوەنی هۆشمەندییەکی مەزنی مێژوین، هەموو شۆڕشە کوردییەکان بەهۆی ناکۆکیی و پێکنەهێنانی هاوپەیمانێتی شکستییان هێناوە، مافی ئەوەمان هەیە بپرسین لە خۆمان داخۆ بۆچی شۆڕشەکان نەگەشتوون بە ئامانجی سەرکەوتن". ئاماژهی بهوهشكردوه، "کاتێک لە مێژو دەڕوانین دەبینین شکستی شۆڕشە کوردییەکان بەهۆی بەهێزی دوژمنەوە نەبوە، بەڵکو هۆکاری بنەڕەتی نەبونی هاوپەیمانێتی و یەکگرتوی بوە لە نیوان کورداندا، لە ڕۆژئاڤای کوردستان و سووریادا قۆناغێکی نوێ لە ئارادایە، گەلی کورد دەرفەتی پشتیوانی دۆستەکانی هەیە، ئهگەر کوردان لەم قۆناغەدا ناکۆکبن ئەوا دۆستانیان چۆن هاوکارییان دەکەن؟ بۆیە لە ئێستادا یەکێتی کوردان، ڕێککەوتنی سیاسی و ڕێکخراوەی لە هەموو کاتێک گرنگتر و کاریگەرترە". باسی لهوهشكردوه، "لە ئێستادا گەلی کورد بە هەموو شێوەیەک لە یەکگرتويی و هاوپشتی یەکتردان، بەڵام ئەوەی بوە بە کێشە ناکۆکی و ڕێکنەکەوتنی پارت و لایەنە کورییەکانە، کە بەشێکییان ئامانجەکانی گەل دەکەن بە بەرژەوەندی شەخسی و حزبیی خۆیان". خەزنەوی تیشکی خستەسەر کۆبونەوەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی ههسهده و پارتی ئەنەکەسە و وتی، "لە دوای ئەو کۆبونەوەیە ئامادەکارییەکان بۆ پێکهێنانی شاندێکی هاوبەش بۆ ڕۆشتنە دیمەشق لە ئارادایە، لەم قۆناغە کاریگەرەدا هەومو هەوڵێکی دوژمن بۆ قوڵکردنەوەی ناکۆکییەکانە، بۆیە دەبێت گەل پارتە سیاسییەکان و گەلەکەمان بە یەکێتی خۆیان ئاستەنگییەکانی دوژمن تێپەڕبکەن و گرنگی ئەم قۆناغە باش هەڵسەنگێنن". جەختی لەوە کردەوە "نابێت هیچ پاساوێک هەبێت بۆ دروستنەبونی ڕێککەوتنی نێوان پارتە کوردییەکان، گەل چاوەڕێی ئەوەیە کە پارتە کوردییەکان بە شاندێکی یەکگرتوی هاوپەیمانییەوە بچنە دیمەشق". ڕونیشیكردهوه، "ئەمڕۆ ڕۆژئاڤای کوردستان لە ڕۆژەڤدایە، ئەم ناوچەیە کە سەردەمانێک بەشێکی بچوکی جیهان بووە، ئەمڕۆ بوەتە دەنگێک لە جیهاندا، سەرەڕای قەبارە بچوکەکەی، بەڵام شوێنێک بو کە هەڵوێستێکی گەورەی نیشان دەدا، بۆیە ڕۆژئاڤای کوردستان پێویستی بە پشتیوانی بزوتنەوە کوردییەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان هەیە، ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە لەگەڵ گەلدا بین و دەستی درێژکراوە نەگەڕێنینەوە، ڕۆژئاڤای کوردستان لە ڕۆژانی سەختدا لەگەڵ کورداندا بوە و قوربانی مەزنی داوە، ئەمڕۆ ڕۆژی یەکلاکردنەوەی چارەنوسە، ڕۆژی شەرەف و ناموسە، هەر بۆیە چاوەڕێی پاڵپشتی هەمو هێزەکانی کوردستانین بۆ پێکهێنانی یەکڕیزی کورد". لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە سووریا، لە هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا هەوڵدان بۆ دیالۆگ و نزیکردنەوەی نێوان کوردان زیاد بون، شێخ مورشید خەزنەوی مامۆستایەکی ئاینییە و یەکێکە لە کەسایەتییەکانی سازدانی دیالۆگی قۆناغەکە.
هاوڵاتی - هاوپەیمانان دەیانەوێت پێشمەرگە بەدەربێت لە ململانێی حزبی. - ئایا گۆڕینی ناوی 70 و 80 بۆ ناوچەی سەربازی یەک و دوو دەبێتە هۆکاری نەمانی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی بەسەر هێزی پێشمەرگە. فەریق جهبار یاوهر، ئەمینداری پێشوی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، ئهگەر گوێڕایەڵی هاوپەیمانان نەکرێت تا قەیامەت لە هەرێم نامێننەوەو وەکو ئەفغانستان بەجێمان دەهێڵن. جەبار یاوەر لهبارهی ههنگاوهكانی پڕۆسهی یهكخستنی پێشمهرگه، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "هاوپەیمانان هانمان دەدەن بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە و کردنی پێشمەرگە بە هێزێکی پرۆفیشناڵ، هاوپەیمانان دەیانەوێت پێشمەرگە بەدەربێت لە ململانێی حزبی، گەر ئەمەمان کرد دەستخۆشیمان لێدەکەن، ئهگەر گوێڕایەڵیشیان نەکەین وەکو ئەفغانستان بەجێمان دەهڵێن، خۆ تا قیامەت لەگەڵ ئێمە نامێننەوە". ئاماژهی بهوشهكرد، "لە ساڵی 2003ەوە تا ئێستا هاوپەیمانان لەگەڵمانن، ئهگەر لە ساڵی 2014ەوە حسابیشی بکەین دەکاتە 10 ساڵ، سەرباری ئەو هەمو هاوکاری و پێدانی پارەو چەک و تەقەمەنی و مەشقکردنە بە پێشمەرگە، ئهگەرچیتر گوێڕایەڵی هاوپەیمانان نەکەین، لێمان بێزار دەبن و وازمان لێدەهێنن". وتيشى: ئایا گۆڕینی ناوی 70 و 80 بۆ ناوچەی سەربازی یەک و دوو دەبێتە هۆکاری نەمانی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی بەسەر هێزی پێشمەرگە، ئەمە دەمێنێتەوە لەسەر ئەوەی حزب فەرمان بە فەرماندەکانیان نەکات و فەرماندەکانیش نەگەڕێنەوە بۆ بڕیاری حزب". دووپاتیشیكردەوە دەبێت یەکێتی و پارتی بە قەناعەتەوە دەستبەرداری هێزە چەکدارەکان و لە نێویان دا پێشمەرگە ببن، خۆ جگە لە هێزی پێشمەرگە دەیان جۆر هێزی تری چەکدار هەن کە سەربە پارتی و یەکێتین".
- فرۆکە جەنگییەکانی عێراق مۆڵگەیەکی داعشیان لە چیای حەمرین بۆردومان کرد. - لە ئاکامی بۆردومانکردنیشیان لە رێی فرۆکەی جۆری F_16 پێنج تیرۆریست کوژراون. لە بۆردوومانی مۆڵگەیەکی داعش لە چیای حەمرین پێنج تیرۆریست کوژران شانەی راگەیانی ئەمنی بڵاویکردەوە، ئەمرۆ چوارشەممە، فرۆکە جەنگییەکانی عێراق مۆڵگەیەکی داعشیان لە چیای حەمرین بۆردومان کرد و لە ئاکامدا پێنج تیرۆریست کوژران. لەو بارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت بە هەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگری سەربازی و فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەکان شوێنی تیرۆریستانی داعشیان لە چیای حەمرین دەستنیشان کردووە لە ئاکامی بۆردومانکردنیشیان لە رێی فرۆکەی جۆری F_16 پێنج تیرۆریست کوژراون.
هاوڵاتی - کاریگەری سەرەتای شەپۆلەكە سبەی شەو زیاتر درەنگان و بەولاوە لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و موسڵ و هەولێر ئەبێت. - پێشبینی ئەکرێت ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی باران و بەفر. شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی پێشبینیكرد شەپۆلێكی بەهێزی باران و بەفر بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و ڕەشەبایەكی بەهێزی لەگەڵ دەبێت. شاڵاو هیدایەت، بە كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی وت ، پێشبینی ئەکرێت لەئەنجامی کاریگەری سەرەکی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و تێکەڵ بوونی بڕێک شێی دەریای سوور و مەداری به شەپۆلی دەریای ناوەڕاست، ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی باران و بەفر هەتا ڕۆژی شەممە 28 ی مانگ و درەنگانێک کاریگەری بمێنێتەوە و دواتر بەتەواوی کۆتایی دێت. ڕاشیگەیاند، کاریگەری سەرەتای شەپۆلەكە سبەی شەو زیاتر درەنگان و بەولاوە لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و موسڵ و هەولێر ئەبێت دواتر ئیدارەی ڕاپەرین و سلێمانی و ناوچەکانی تر دوو سبەی هەینی ڕۆژەکەی و شەوەکەی زۆرترین کاریگەری شەپۆلهکە دەبێت لەبەرزی 1500مەتر و بۆ سەرەوە ئەو ناوچانەی بەرزن لەئاست ڕووی دەریاوە ئەگەری بەفر بارین هەیە. ئاماژەی بەوەشكرد، خێرایی بای باشوور و باشووری خۆرهەڵات بەتایبەتی چالاک ئەبێت لەسەر زۆرینەی ناوچەکان پێش گەیشتن و سەرەتای شەپۆلەکە بەزۆری “بەخێرایی 25 تا70کم لە كاتژمێرێكدا لەهەندێ شوێن ئەگەر هەیە زیان بدات و درەخت بشکێنێ. ڕوونیشی كردەوە، ئەم شەپۆله سەبارەت به شەپۆلەکانی تری ئەم مانگە باشترە و زۆرترین بڕی باران بۆ ناوچە جیاوازەکانی سنوری دهۆک و هەولێر و ڕاپەرین دەبێت، كە دەگاتە 20 بۆ 60 ملم و کەمترین ڕێژەش ئەگەر هەیه لەناوچەکانی گەرمیان بێت و لە سلێمانی و دەوروبەری و شارەزوور و گەرمیان 8 ملم تا سەروی 40 ملم.
هاوڵاتی - ئەو قوتابخانەیەی لە سنوری پارێزگای کەرکوک ئاڵای داعشی تیاهەڵکرا، ئەمرۆ هێرشی چەکداری کرایەسەر. - قوتابخانەکە دەکەوێتە ناوچەی عوفیەی دنادیش- سەربە پارێزگای کەرکوک. سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە ئەو قوتابخانەیەی لە سنوری پارێزگای کەرکوک ئاڵای داعشی تیاهەڵکرا، ئەمرۆ هێرشی چەکداری کرایەسەر. سەچاوەیەکی ئاگادار ئەمرۆ چوارشەممە رایگەیاند: ئەو قوتابخانەیەی چەند رۆژێک لەمەوبەر ئاڵای داعشی لەسەر هەڵکرا، چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیانکردەسەری و لە ئاکامدا پاسەوانی قوتابخانەکە بە فیشەک بریندار کرا. ئەو سەچاوەیە وتیشی قوتابخانەکە دەکەوێتە ناوچەی عوفیەی دنادیش- سەربە پارێزگای کەرکوک. تائێستاش ئەو گروپە ئاشکرا نەکراوە کە هێرشی کردووەتە سەر قوتابخانەکە لەگەڵ هۆکارەکانی پشت ئەو روداوە.
هاوڵاتی - ئەو قوتابخانەیەی لە سنوری پارێزگای کەرکوک ئاڵای داعشی تیاهەڵکرا، ئەمرۆ هێرشی چەکداری کرایەسەر. - قوتابخانەکە دەکەوێتە ناوچەی عوفیەی دنادیش- سەربە پارێزگای کەرکوک. سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە ئەو قوتابخانەیەی لە سنوری پارێزگای کەرکوک ئاڵای داعشی تیاهەڵکرا، ئەمرۆ هێرشی چەکداری کرایەسەر. سەچاوەیەکی ئاگادار ئەمرۆ چوارشەممە رایگەیاند: ئەو قوتابخانەیەی چەند رۆژێک لەمەوبەر ئاڵای داعشی لەسەر هەڵکرا، چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیانکردەسەری و لە ئاکامدا پاسەوانی قوتابخانەکە بە فیشەک بریندار کرا. ئەو سەچاوەیە وتیشی قوتابخانەکە دەکەوێتە ناوچەی عوفیەی دنادیش- سەربە پارێزگای کەرکوک. تائێستاش ئەو گروپە ئاشکرا نەکراوە کە هێرشی کردووەتە سەر قوتابخانەکە لەگەڵ هۆکارەکانی پشت ئەو روداوە.
هاوڵاتی - كاتی ڕزگارکردنی ئەو ناوچانەیه كه لە ژێر داگیرکاریی تورکیا و گروپه چهكدارهكانی سهر به توركیایه. - توركیا کەڵک لە ململانێی ناوخۆی سووریا وەردەگرێت بۆ داگیرکردنی تەواوی جوگرافیای سووریا. - دوایین هۆشداریش دهداته گروپه چهكدارهكان كه 31ی 12ی 2024 دهرفهتیان پێدهدرێت بۆ ئهوهی ناوچهكه بهجێبهێڵن. سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) ڕایگهیاند، ئامادهكاری دهكهن بۆ ئۆپهراسیۆنی تایبەت بهمهبهستی ئازادكردنی ناوچه داگیركراوهكانی گرێ سپی و سهرێ كانی. ههسهده له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، هێزهكانیان، خۆیان بۆ ئۆپهراسیۆنێكی تایبهت ئاماده دهكهن بهمهبهستی ئازادكردنی ناوچه داگیركراوهكان كه ئێستا له ژێر دهستی توركیا و گروپه چهكدارهكاندایه. ئاماژهی بهوهشكردوه، "ئەوە دوا بانگەوازە کە سەرکردایەتیمان دهیكات، بەو پێیەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) ئامادەکاری دەکەن بۆ ئۆپەراسیۆنی تایبەت دژی شوێنەکانی داگیرکەری تورکیا لە ناوچە داگیرکراوەکان، بەم پێیە داوا لە گەلەکەمان دەکەین لە دەوری هێزەکانیان کۆببنەوە و پشتیوانیان بکەن". له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، "ئێمە لهگهڵ گەلەکەمان و دانیشتوانی ناوچە داگیرکراوەکانی گرێ سپی و سهرێك كانی دهڵێین، كاتی ڕزگارکردنی ئەو ناوچانەیه كه لە ژێر داگیرکاریی تورکیا و گروپه چهكدارهكانی سهر به توركیایه". ئهوهشخراوهتهڕوو، "داوا لە دانیشتوان و چەکدارانی ناو کوتلەکانی سەر بە تورکیا دەکەین، کە ملکەچی داگیرکاری بون و ساڵانێک لە ژێر ئاڵای تورکیادا دژی گەلی سوریا شەڕیان کرد، کە دوا دەرفەتی سەرکردایەتیمان کە پێشکەشی کردبو، بقۆزنەوە و بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لەو شارۆچکە و شارانەی کە لێیەوە هاتونەتە ناو سوریا". له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، "تورکیا بە هیچ شێوەیەک گرنگی بە ژیانی سورییەکان نادات و باکوری سوریای کردوە بە قەڵغانی تیرۆر و هەڕەشە لە زێدی ئێمە و هەموو ناوچەکە دەکات، توركیا کەڵک لە ململانێی ناوخۆی سوریا وەردەگرێت بۆ داگیرکردنی تەواوی جوگرافیای سوریا، با هەمومان یەکبگرین بۆ دەرکردنی ئەم داگیرکارییە لە زێدی خۆمان، چونکە هیچ هاوکاری و پشتیوانییەک بۆ سورییەکە نییە جگە لە برایهتی نێوان سورییەکان". وتيشى: ئێمە دەستی هاوکاری درێژ دەکەینەوە بۆ هەر چەکدارێک یان تاکێک کە دەیەوێت بە سەلامەتی بەرەو ناوچەکانی خۆی لە ناوخۆی سوریا یان ناوچەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڕوات، هێزەکانمان و ئیدارەی خۆسەر بەڵێنیان داوە پشتگیری خێزانەکان بکەن لە دەرچونی سەلامەتیان بەبێ ئەوەی زیانیان پێ بگات". ههسهده له ڕاگهیهندراوهكهدا جهخت دهكاتهوه كه هێزهكانیان ئامادهكاری بۆ رزگاركردنی ناوچه داگیركراوهكان دهكهن و داوای له خهڵكی ئهو ناوچان دهكهن پشتیوانیان بكهن، دوایین هۆشداریش دهداته گروپه چهكدارهكان كه 31ی 12ی 2024 دهرفهتیان پێدهدرێت بۆ ئهوهی ناوچهكه بهجێبهێڵن.
هاوڵاتی - پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری منبج بەردەوامبووە. - لە شەڕ و پێكدادانەكاندا پێنج چەكداری ئەو گروپانە كوژراون و سێ ئۆتۆمبێلیشیان تێکشکێنراوە. هێزەكانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند لە شەڕو پێكدادانەكانی نێوان هێزەكانی سوریای دیموکرات و چەكدارە بەکرێگیراوەكانی توركیا لە منبج، پێنج چەكداری ئەو گروپانە كوژراون. هێزەكانی سوریای دیموکرات دەشڵێت هەر لەو شەڕ و پێکدادانە ژمارەیەكی دیكە لە بەکرێگیراوەکانی تورکیا برینداربون و سێ ئۆتۆمبێلیشیان تێکشکێنرا. لەوبارەیەوە ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، ئەمڕۆ چوارشەممه بڵاویكردەوە، لە کاتژمێرەکانی ئێوارەی دوێنێوە تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری منبج بەردەوامبووە. دەشڵێت لە شەڕ و پێكدادانەكاندا پێنج چەكداری ئەو گروپانە كوژراون و سێ ئۆتۆمبێلیشیان تێکشکێنراوە، جگە لەوەش دەستبەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنی ئەو چەكدارانەدا گیراوە.