هاوڵاتی بەپێی ئەنجامە بەراییەکان کە تا ئێستا 145 هەزار دەنگ جیاکراوەتەوە لە کەرکوک، یەکێتی زۆرترین دەنگی هێناوە لەنێو حیزبە کوردییەکاندا بەرێژەی %43 و دواتریش پارتی دێت بەرێژەی %13. تا ئێستا لە پارێزگای کەرکوک 145 هەزار دەنگ جیاکراوەتەوە و بەپێی ئامارە نافەرمییەکان یەکێتی توانیویەتی 61 هەزار و 221 دەنگ بەدەستبهێنێت و پارتیش کۆی دەنگەکانی دەگاتە 17 هەزار و 864 دەنگ. لە پارتە کوردییەکان لە کەرکوک، لەدوای پارتی نەوەی نوێ لە پلەی سێیەم دیت کە توانیویەتی نزیکەی دە هەزار دەنگ بەدەستبهێنێت، واتە بەرێژەی %7. هەرچی هاوپیەمانییەتییەکەی کۆمەڵ و یەکگرتووشە، رێژەیەکی کەمیان لە دەنگەکان بەدەستهێناوە و تەنها %1.8ی دەنگەکانی کەرکوکیان مسۆگەر کردووە، واتە دوو هەزار و 500 دەنگ. هاوکات حزبی سۆسیالیستیش تا ئێستا 107 دەنگی کۆکردووەتەوە.
هاوڵاتی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە، هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو ئەوەش بەڵێنی کابینەکەی بوو کە بە گەلی عێراقی دابوو، دەشڵێت: کەرکووک هێمانى سەرکەوتنى هەڵبژاردنەکە بوو. محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیامێكدا لەدوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنى پارێزگاكان سوپاسی كارمەندانی كۆمسیۆن و سەرجەمە هێزە ئەمنییەکان و لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوە ناوخۆیی و بیانیەکانى کرد لە باش بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن. ئەوەشی خستەڕو، نە هەمان شێوە سوپاسی سەرجەم فەرمانبەرانی بنکەکانی دەنگدان و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و هێزە سیاسییە نیشتمانییەکانی عێراق دەکات، کە کێبڕکێکانیان لە ژێر سنوری یاسا و سیستمت هەڵبژاردن هێشتەوە. دەشڵێت "هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان جێبەجێكردنی پابەندبوونی حكومەتە بە پلانی كابینەكەی، هەروەها هەنگاوێكی دیكەیە بەرەو لامەركەزی كارگێڕی و چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری و بەجێگەیاندنی ئیرادەیەك كە لە ساڵی ٢٠١٣ەوە دواكەوتووە". هەروەها دەڵێت، دیارترین شێوەی سەركەوتنی هەڵبژاردن لە كەركوك بوو، كە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە نەكراوە.
هاوڵاتی وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند دوای 18 ساڵ هەڵبژاردن لە كەركوك ئەنجامدراو كەركوكییەكان سەركەوتن. سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هەڵبژاردنی ئەمجارە گرنگ بوو، دوای 18 ساڵ هەڵبژاردن لە كەركوك ئەنجامدراو كەركوكییەكان سەركەوتن، بۆیە داوا لە خەڵكی شارەكە دەكەین بە هەموو نەتەوە و پێكهاتەكانییەوە هێمنی و ئارامی بپارێزن." وتیشی، "پارێزگاری خۆ سەپێنەری کەرکوک واتێگەیشتووە کە سەردەمی بەعسە وپێویستمان بە ئەنجوومەنێکی پارێزگای نوێ و چالاکە بۆ گۆڕینی ئەمە، هاوکات ئەنجامە بەراییەکانی باشن و بەهیواین ئەنجامە فەرمییەکان زیاد بکەن کەم نەکەن." ئاماژەی بەوەشكرد هەموان پێكەوە ئاهەنگی سەركەوتن دەگێڕن و هیوای خواست بە ئاشتی و ئارامی گوزارشت لە سەركەوتنەكان بكرێت. ئەمڕۆ دوشەممە هەڵبژاردنی گشتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو هاوکات کەمێک پێش ئێستا جیاکردنەوەى دەنگەکان لە ناوەندەکانى دەنگدان لە پارێزگای کەرکووک و سەرجەم پارێزگاکانى دیکە دەستی پێکرد وبەپێی دوایین زانیاری کۆمسیۆن ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانى گشتى لە پارێزگای کەرکووک گەیشووەتە نزیکەى ٧٠%. هاوکات بڕیارە سبهینێ ئێواره كۆمسیۆن ئهنجامه بهراییهكانی ههڵبژاردن رابگەیەنێت.
هاوڵاتی سەرۆکی لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنەکان لەبەغدا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرکەوتنی پرۆسەی دەنگدانی راگەیاندو ئاشکراشیکرد: زۆرترین بەشداری دەنگدان لەناوچە کوردستانییەکان بووە هاوکات یەکێتی تائێستا سێ سکاڵای دژی پێشێلکارییەکانی ئەمڕۆی دەنگدان لە کۆمسیۆن تۆمارکردوە سەرۆکی لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنەکان لەبەغدا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، "تا ئێستا هیچ پێشێلکارییەک تۆمارنەکراوە و سندوقەکان بەرێگای زەمینی و ئاسمانی دەگوازنەوە و سەرکەوتنی پرۆسەی دەنگدانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقی ڕاگەیاند. لەم پەیوەندەدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان تائێستا سێ سکاڵای دژی پێشێلکارییەکانی ئەمڕۆی دەنگدان لە کۆمسیۆن تۆمارکردوە، بههۆی ئهوهی ژمارهیهكی زۆری هاوڵاتیان نهیانتوانیوه ئهمڕۆ بهشداری دهنگدان بكهن و دهنگ بدهن. بەپێی سکاڵاکانی یەکێتی، لە بەشێکی زۆری گەڕەکە کوردییەکان بەشێک لەدەنگدەران نەیانتوانیوە دەنگەکانیان بدەن بەهۆی بونی کێشە لە پەنجەمۆرەکان یاخود بارکۆدەکان یان نەخوێندەنەوەی پەنجەمۆری هاوڵاتیان لەلایەن ئامێری دەنگدانەوە. ئەمڕۆ دوشەممە هەڵبژاردنی گشتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو هاوکات کەمێک پێش ئێستا جیاکردنەوەى دەنگەکان لە ناوەندەکانى دەنگدان لە پارێزگای کەرکووک و سەرجەم پارێزگاکانى دیکە دەستی پێکرد وبەپێی دوایین زانیاری کۆمسیۆن ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانى گشتى لە پارێزگای کەرکووک گەیشووەتە نزیکەى ٧٠%. هاوکات بڕیارە سبهینێ ئێواره كۆمسیۆن ئهنجامه بهراییهكانی ههڵبژاردن رابگەیەنێت.
هاوڵاتی چەند بەرپرسێکی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند کە لە کەرکوک پلانێکی گەورە دژی کوردەکان ئەنجامدراوە و هەزەرەها کورد لە دەنگدان بێبەشکراون، داواش دەکەن، ئەوانەی دەنگیان نەداوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن. هەریەکە لە خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لەسەر پشی یەکێتی و رێبوار تەها ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان لەبارەی بەڕێوەچوونی دەنگدان لە کەرکوک ساز کرد. لە کۆنگرەکەدا رێبوار تەها وتی، "بەرنامەیەکی پیلان بۆداڕێژراو لە دژی دەنگی کورد جێبەجێ کراوە و بە دەیان هەزار کورد پەنجەمۆر و کارتی دەنگدانیان ناخوێندرێتەوە و رێگایان پێنادرێت دەنگ بدەن." رێبوار تەها داوای لە کوردانی کەرکوک کرد کە "رێگا نەدەن نەیارانمان ئەمشەو ئاهەنگی سەرکەوتن بگێرن" و روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن چونکە "دەیانەوێت کوردستانبوونی کەرکوک بسڕنەوە." هاوکات خالید شوانی هەمان داواکاری کرد و وتی، "داوا لە کەرکوکییە ئازیزەکان دەکەم ئەم چەند سەعاتەی کە ماوە بچن دەنگ بدەن و چوار ساڵی باشتر بۆ نەوەکانیان دەستەبەر بکەن."
هاوڵاتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بەشداریکردن تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتووەتە %17 و وادەی دەنگدانیش درێژناکرێتەوە. کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، تاکو کاتژمیر 12ی ئەمڕۆ رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق گەیشتووتە %17. هاوکات کۆمسیۆن باسی لەوەش کردووە، هەتا ئێستا ئامێرەکانی دەنگدان کێشەیان بۆ دروست نەبووە و وادەی دەنگدانیش درێژ ناکرێتەوە کە بڕیارە کاتژمیر 6:00ی ئێوارە کۆتایی بێت. لەلایەکی ترەوە، عەلی عەباس، بەرپرسی راگەیاندنی لقی کەرکوکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک تا کاتژمێر 12ی ئەمڕۆ %32 بووە، واتە 260 هەزار و 519 کەس بەشداربوون لە دەنگدان. هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کۆی 19 پارێزگا لە 15 پارێزگا بەرێوەدەچێت بە بەشداری زیاتر لە 15 ملیۆن کەس کە 285 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەڵدەبژێرن.
هاوڵاتی پەرلەمانتارێکی دەم پارتی لە دانیشتنێکی پەرلەمانی تورکیادا دژی قەدەغەی زمانی کوردی لە ناوەندەکانی خوێندن ڕایگەیاند؛" زمانی دایکی ئێمە کوردییە و هێڵی سوورە لەلامان." گولجان کاچماز پەرلەمانتاری ژنی شاری وانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە دانیشتنی تایبەتی پەرلەمان، لە بارەی بودجەی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خزمەتی کۆمەڵایەتیی و خێزان لەسەر قەدەغەی زمانی کوردی هاتە دەنگ. ئەو پەرلەمانتارە دوای ئەوەی سڵآوی نارد بۆ زیندانیانی سیاسی وڵاتەکە لە بارەی چالاکیی مانگرتنی زیندانیان وتی ،"سڵاو دەنێرم بۆ زیندانییانی سیاسیی و ناڕەزایەتیی نیشاندا لەبارەی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاماژەی بەوەدا، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان لە هەموو زیندانەکاندا چالاکی مانگرتن لە خواردن دەتیپێکردووە." هاوکات گولجان کاچماز لە کۆتایی وتەکانیدا بە کوردی قسەیکرد و وتی: “هەموو کەسێک بە زمانی خۆی قسە دەکات و زمانی ئێمەش کوردییە، زمانی کوردی هێڵی سوورە لای ئێمە” دەمودەست پەرلەمانتارانی ئاکەپە و مەهەپە و ئیی پارتی هاتنە دەنگ و ناڕەزایەتییان نیشاندا لەو کاتەدا گولجان کاچماز بەمشێوەیە وەڵامی دانەوە ” بانگی کارمەندانی وەرگێڕ بکەن”.
هاوڵاتی بەهۆی شکانی بۆرییەکی 36ی ئینجی زیاتر لە 10 گەرەکی ناو سەنتەری شاری دهۆک ئاویان پێنادرێت تا بۆرییەکە چاکدەکرێتەوە و بەرێوبەری گشتی ئاوی دهۆکیش داوا لە هاوڵاتییان دەکات زۆر ئاو بەفیڕۆ نەدەن تا بۆرییەکە چاک دەکرێتەوە. کێشەی ئاوی گەرەکەکان لە هێڵی سەرەکی سێمێل-گرێ باسێ دروستبووە کە بەهۆی شکانی ئەو هێڵەوە گەڕەکەکان بێ ئاودەبن. ئەوانەی تووشی کەم ئاوی دەبن 13 گەڕەکی ناو دهۆکن. ڤەگیر ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی ئاوی دهۆک سەبارەت بەوەی کەی بۆرییەکە چاک دەکرێتەوە بە هاوڵاتی راگەیاند، "تیمەکانمان سەرقاڵی چاککرنەوەی بۆرییەکەن، جارێ نازانین کەی تەواو دەبێت." بەرێوبەری گشتی ئاوی دهۆک وتیشی، "هاوڵاتیانی خۆمان لەو گەڕەکانە ئاگادار دەکەینەوه کەوا ئابوری لە ئاودا بکەن تا بۆرییەکە چاکدەکرێتەوە و کێشەکە چارەسەر دەکرێت."
پەرلەمانی عێراق: نابێت هەڵە دووبارە ببێتەوە و دەبێت کۆمسیۆن گەرەنتی سەلامەتی ئامێرەکانی دەنگدان بدات
هاوڵاتی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەسەر ئەو گرفتە تەکنیکییانەی لە بەشێک لە ئامێرەکانی دەنگدانی تایبەتدا روویداوە "نیگەرانی" خۆی دەربڕی و داوا لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات ئەو هەڵانە لە هەڵبژاردنی گشتیدا، کە بڕیارە سبەینی بەڕێوەبچێت، دووبارە نەبێتەوە. سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دەڵیت، "بە نیگەرانییەوە بەدواداچونمان بۆ ئەو گرفتە تەکنیکیانە کرد کە لە کاتی پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا رویاندا، بە تایبەتی نەناردنی ئەنجامەکان لە رێگەی ئامێری ئهلیكترۆنییهوه" بۆیە دەبوو کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئهركه دهستوورییهكانی جێبەجێ بکات. بەهۆی تێکجوونی هەندێک ئامێرەوە لە دەنگدانی تایبەتدا کە دوێنی شەممە بەڕێوەچوو، دەنگەکان بەشێوەی ئەلکترۆنی نەگوازرانەوە بۆ نوسینگەی سەرەکی کۆمسیۆن بۆیە بڕیاردرا کە بەشێوەی دەستی دەنگەکان هەژمار بکرێن دوای ئەوەی سندوقەکانی دەنگدان رەوانەی نوسینگەی سەرەکی دەکرێن. هاوکات کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق باسی لەوەش کرد کە دوای هەڵبژاردنی گشتی ئەنجامی دەنگدان دەخەنەڕوو. لە بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هاتووە، یاسای هەڵبژاردنەکان کۆمسیۆنی دەستکراوە کردووە کە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا سەربەخۆکان ئەنجامبدات بۆ ئەوەی ئامێری ئەلکترۆنی بەکاربهێنرێت کە رێگری لە ساختەکاری ئەنجامەکان بکات، بۆیە پێویستە کۆمسیۆن گەرەنتی تەواوەتی بدات کە هەڵەی تەکنینی لەو جۆرە دووبارە نەبێتەوە و سەلامەتی ئەو ئامێرانەی بەکارهاتوون لە هەڵبژاردندا رابگەیەنێت. هاوکات سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق داوای ئەوەش لە کۆمسیۆن کردووە کە پێش بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتی کە بڕیارە سبەینێ دەستپێبکات، خۆی لە هەڵە و کەموکورتی بپارێزێت.
هاوڵاتی لاهور شیخ جەنگی لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند خەڵکی هەرێمی کوردستان شایەنی ئەوەیە لە ژێر سایە و سێبەری ئاڵای کوردستان ژیانێکی سەربەرزانە بژی، بەڵام "چەند حیزبێکی خۆماڵی" رۆژ بە رۆژ دەیانچەوسێننەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە کە یادی ئاڵای کوردستانە لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەم ئاڵایە ناسنامە و سیمبولی میللەتێکە کە دەیان هەزار ڕۆڵەی قارەمانی خۆی کردووەتە قوربانی بۆ بەرگریکردن و پارێزگاریکردن لە نەکەوتن و بە بەرزی هێشتنەوەی، ئێستا ئەو میللەتە شایەنی ئەوەیە کە لەژێر سایە و سێبەری ئەم ئاڵایەدا ژیانێکی سەربەرزانە و شایستە و شەرەفمەندانە و خۆشگوزەران بژی." لە درێژەی قسەکانیدا لاهور شێخ جەنگی باس لەوە دەکات کە خەڵکی هەرێمی کوردستان "بەدەست چەند حیزبێکی خۆماڵییەوە ڕۆژ بە ڕۆژ دەچەوسێندرێتەوە و هەوڵی بێ ئیرادەکردن و نائومێدکردن"یان دەدرێت. لەکۆتایی پەیامەکەشیدا لاهور شیخ جەنگی دەڵێت، لەم کاتە نائومێدەدا "دەبێت بە هەموو ئەوانەی کە هەست بە بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی دەکەن بەرامبەر بە ئێستا و ئایندەی میللەتەکەمان شان بدەینە بەر ئەرکێکی قورس و خۆری هیوا هەڵبێنینەوە."
هاوڵاتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە رۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاڵاکەمان رەمزی براوابەخۆبوونی گەلەکەمانە. لە پەیامەکەیدا، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردووەتەوە، مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات بەبۆنەی رۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و دەڵێت، "ئاڵاکەمان ڕەمزی بەرخودان و ئاشتیخوازی و بڕوابەخۆبوونی گەلەکەمانە." 17ی کانونی یەکەمی هەموو ساڵێک بە رۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەستنیشانکراوە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە لە ساڵی 2004 هەڵکردنی ئاڵای کوردستان مێژووەکەی دهگهڕێتهوه بۆ 22ی کانونی دووەمی 1946. لە رێوڕەسمی راگەیاندنی كۆماری كوردستان لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە گۆڕەپانی چوارچرای شاری مەهاباد بۆ یەكەمجار بەفەرمی ئاڵای کوردستان هەڵدرا، بوو بە رەمزی كۆماری كوردستان.
هاوڵاتی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە %67 و تا ئێستا ژمارەی دەنگدەران زیاتر لە حەوت هەزارە. کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق گەیشتووەتە حەوت هەزار و 600 کەس. هاوکات باس لەوەش کراوە کە رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەتدا تا ئێستا بەپێی جیاکردنەوەی دەنگەکان گەیشتووەتە %67 و رێژەی دەنگدانی ئاوارەکانیش %63 یە. ئەمڕۆ شەممە 16ی کانونی یەکەمی 2023 دەنگدانی تایبەت لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی دەستیپێکرد و کاتژمێر 6:00ی ئێوارە کۆتایی هات. بڕیارە لە دوو رۆژی دیکە، واتە 18ی مانگ، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێگاکانی عێراق ئەنجام بدرێت.
هاوڵاتی دوای ئەوەی لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات، رێژەی بەشداریکردن لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق و ناوچەکانی هەرێم تا ئێستا بەپێی ئامارە نافەرمییەکان بەمشێوەیەیە: پارێزگای کەرکوک: 80% پارێزگای دیالە: 78% پارێزگای نەینەوا: 75% پارێزگای زیقار: 72% پارێزگای واست: 74% پارێزگای دیوانییە: 77% ئیدارەی گەرمیان: 96% قەزای خانەقین: 75% قەزای شێخان: 63% پارێزگای سلێمانی: 77% ئیدارەی زاخۆ: 74% پارێزگای بەسرە: 71% پارێزگای موسەننا: 82% پارێزگای کەربەلا: 66% پارێزگای نەجەف: 68%
هاوڵآتی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لیستی تیروپشكی ناوی حاجیان بۆ ساڵی 2024 بڵاوكردەوە. شێخ نیاز نهقشبهندی، بهڕێوهبهری گشتی حهج و عومرهی ههرێمی كوردستان له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، ئەمساڵ 121 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ حەج داواکارییان پێشکەش کردوە و ناوی زیاتر له چوار ههزار كهس بۆ حهجی ئهمساڵ رادهگهیهنرێت. وتیشی: "ئەو کەسانەی ئەمساڵ ناویان دەردەچێت تەنیا بۆ یەک ساڵە و وەک یەدەگ نامێننەوە بۆ ساڵی داهاتوو، چونکە لە ساڵی داهاتوو پێشکەشکردنی ناوی حاجیان بۆ ساڵی داهاتوو دەبێتە ئۆنلاین". جگە لەو کەسانەی ئەمساڵ داواکارییان پێشکەشکردووە، پێشتر ژمارەیەکی دیکە لە ساڵانی پێشتر ناوی خۆیان تۆمار کردبوو، کە بەهۆی کۆرۆناوە لە ساڵی 2019 نەیانتوانی حەج بکەن، ئێستا کۆی گشتی پێشکەشکارانی پرۆسەی حەج لە هەرێمی کوردستان 121 هەزار کەس. لەم لینکە لیستی ناوی حاجیانی ٢٠٢٤ بخوێنەرەوە: لیستی ناوی حاجیان
هاوڵاتی سهرۆكی ههرێمی كوردستان و پلاسخارت نوێنهری تایبهتیی سكرتێری گشتیی نهتهوه یهكگرتووهكان له عێراق هیوادارن له قۆناغی داهاتوودا برهوی زیاتر به پهیوهندییهكانی حكومهتی فیدراڵ و حكومهتی ههرێم بدرێت. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جينين پلاسخارت نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق کرد. بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، دۆخى سياسى و ئهمنى و ههڵبژاردنى ئهنجوومهنى پارێزگاكانى عێراق و پهيوهندييهكانى ههولێر ـ بهغدايان تاوتوێ كردوە. له راگهیهندراوهكهدا هاتووه كه "ههردوولا كۆك بوون لهسهر گرنگیی بهڕێوهچوون و سهركهوتنی پرۆسهی دهنگدان بۆ ههڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگاكان له عێراق". ئاماژه بهوهشدراوه كه "ههروهها جهختیان له گرنگیی پاراستنی ئاسایشی پرۆسهكه كردهوه بۆ ئهنجامدانی له كهشێكی ئارام و سهقامگیردا، بهتایبهتیش له ناوچهكانی مادهی سهد و چل". دهربارهی پهیوهندییهكانی ههولێر ـ بهغدا، ههردوولا به ئهرێنی ههوڵهكان و ڕۆڵی محهمهد شیاع سودانی، سهرۆك وهزیرانی عێراقیان ههڵسهنگاند. "دوايين پێشهاتهكانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژههڵاتى نێوهڕاست و لێكهوتهكانى، تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوو." ئەمە بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
