هاوڵاتى مەسعود بارزانی دەڵێت:" هێرشەکە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی "بە درۆ و چەواشەکاریی ناحەزانیش حەقیقەت و نیەتی پەلاماردەران پەردەپۆش ناکرێت." مەسعود بارزانی لەبارەی هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و بە تووندی سەرکۆنەی دەکات، ئاماژە بەوە دەدات کە هێرشەکە"تاوانێکە دژ بە مرۆڤایەتی. بە درۆ و چەواشەکاریی ناحەزانیش حەقیقەت و نیەتی پەلاماردەران پەردەپۆش ناکرێت." لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا مەسعود بارزانی جەخت دەکاتەوە کە "هەروەکچۆن هەولێر لەبەرانبەر هۆلاکۆ کۆنەکان خۆڕاگر بوو لەبەرانبەر هۆلاکۆ تازەکانیش خۆڕاگر دەبێت و ناچەمێت." بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە چەند موشەکێک ئاراستەی هەولێ کران، هێرشە مووشەکییەکە تەنیا زیانی ماددیی لێکەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە. دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان زۆر بە توندی ئیدانەی پەلاماری ترسنۆکانەی شەوی رابردووی سەر هەولێر دەکەین و، ئەوە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی. بە درۆ و چەواشەکاریی ناحەزانیش حەقیقەت و نیەتی پەلاماردەران پەردەپۆش ناکرێت. جەختیش دەکەینەوە هەروەکچۆن هەولێر لەبەرانبەر هۆلاکۆ کۆنەکان خۆڕاگر بوو لەبەرانبەر هۆلاکۆ تازەکانیش خۆڕاگر دەبێت و ناچەمێت. داوا لە گەلی کوردستانیش دەکەم لە بەرانبەر ئەو هەڕەشە و پەلامارانەدا خۆڕاگر بن. مسعود بارزانی ۱۳ـی ئاداری ۲٠۲۲
هاوڵاتى وته‌بێژێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ کونسوڵخانه‌ى وڵاته‌که‌ى له هه‌رێمى کوردستان له‌ڕێگه‌ى چه‌ند موشه‌کێکى بالیستى دورمه‌وداوه کراوه‌ته ئامانج و به‌رپرسانى ئه‌منى ئه‌مریکى ده‌ستیان به لێکۆڵینه‌وه‌کان کردووه. به‌پێى رۆژنامه‌ى Wall Street Journal، وته‌بێژێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه رایگه‌یاندوه، سه‌رکۆنه‌ى روداوه‌که‌ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ده‌که‌ن که له هه‌رێمى کوردستان رویداوه و هێز و لایه‌نه عێراقییه‌کانه‌وه ده‌ستیان به لێکۆڵینه‌وه کردوه. پێشتر وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا له‌باره‌ى هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێر رایگه‌یاند: "شه‌وى 13/12-3-2022، پاش کاتژمێر یه‌کى به‌ره‌به‌یانى، 12 موشه‌کى دورمه‌وداى بالیستى له سنوره‌کانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له رۆژهه‌ڵاته‌وه ئاڕاسته‌ى باڵه‌خانه‌ى نوێى کۆنسوڵخانه‌ى ئه‌مریکى له هه‌ولێر کران". هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که موشه‌که‌کان ناوچه سڤیلنشینه‌کانى نزیک باره‌گاى که‌ناڵى کوردستان 24 و ده‌وروبه‌رى به‌ر هێرشه‌که که‌ووتوون، ده‌رئه‌نجام زه‌ره‌ر و زیانى ماددى به‌ر باڵه‌خانه وخانوه‌کانى ئه‌و ناوچه‌یه که‌وتوه و خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێکى گیانى نه‌بوه و ته‌نیا هاوڵاتییه‌ک به سوکى برینداربووه.
هاوڵاتى جێگری سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر دەڵێت:" هەولێر و هەموو هەرێمی کوردستان وەک چاومان دەپارێزین. هەر سەربەرز بێت شاری قەڵا و منارە". قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر دەکات و دەڵێت، "هێرشە مووشەکییەکانی دژ بە شاری هەولێری خۆشەویست، تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و دەستدرێژییە بۆ سەر هەموو تاکێکی کورد لە سەرانسەری دنیادا." جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "بەتووندی سەرکۆنەی ئەم هێرشانە دەکەین و رایدەگەیێنین ئەم کارە لە شکۆی هەولێر کەم ناکاتەوە و ئۆقرەیی و ناوبانگی ناشێوێنێت وەک پایتەختی گەشاوە و میواندۆستی هەرێمی کوردستان." لە کۆتایی پەیامەکەیشیدا رایدەگەیێنێت، ''هەولێر و هەموو هەرێمی کوردستان وەک چاومان دەپارێزین. هەر سەربەرز بێت شاری قەڵا و منارە."
هاوڵاتى سەرۆکی دەستەی پیشەسازی بەرگریی تورکیا رایگەیاند:" لە بواری پیشەسازیی بەرگریدا هاوکاریی عێراق دەكەین". وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، لە پەراوێزی کارەکانی دووەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لەگەڵ ئیسماعیل دەمیر، سەرۆکی دەستەی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا، کۆبووەوە. لە راگەیێندراوی وەزارەتەکە ئاماژە بەوە دراوە، لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەرەدان بە هاوئاهەنگیی سەربازیی لە نێوان هەردوو وڵات و هەنگاوەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی پشتیوانییەکان بۆ عێراق لە قۆناغی دوای داعشدا، کراوە. هەر لە دیدارەکەدا باس لە بەرهەم و تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووەکان لە بواری پیشەسازیی بەرگری و چۆنیەتی هەماهەنگیی لەنێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکان لە داهاتوودا کراوە. لای خۆیەوە سەرۆکی دەستەی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیوە بۆ پشکداریی لە پەرەپێدانی پیشەسازیی بەرگری و رایگەیاندووە ئەوان ئامادەن بۆ هاوکاریی و هاوئاهەنگیی لەم بوارەدا و بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت:" ئەم هێرشانە بە "ترسناک" ناو دەبات و دەشڵێت "به ئامانجگرتنى به‌و شێوه‌يه‌ى هه‌ولێر و دووباره‌بوونه‌وه‌ى، پێشهاتێكى ترسناك و پێشێلكردنى زه‌قى ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراقه". نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند "زۆر به تووندى ئه‌و هێرشه مووشه‌كييه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين كه دره‌نگانى شه‌وى رابردوو به شێوه‌يه‌كى ترسنۆكانه‌ى دڕنده، به بێ هيچ پاساوێك خه‌ڵك و ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستانى به ئامانج گرت." سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوسۆزی خۆی بۆ هاونیشتمانییانی هەولێر دەردەبڕێت و دەڵێت "سوپاس بۆ خواى مه‌زن كه هيچ زيانێكى گيانى لێنه‌كه‌وته‌وه. هاوسۆزى هاووڵاتييانى خۆشه‌ويستى هه‌ولێرين كه له نيگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێدا كاتێكى سه‌ختيان به‌ڕێكرد.'' لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئامانجکردنی بەو شێوەیەی هەولێر و دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە بە "ترسناک" ناو دەبات و دەشڵێت "به ئامانجگرتنى به‌و شێوه‌يه‌ى هه‌ولێر و دووباره‌بوونه‌وه‌ى، پێشهاتێكى ترسناك و پێشێلكردنى زه‌قى ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراقه و جگه له ئاڵۆزكردنى دۆخه‌كه و زيانگه‌ياندن به ئێستا و داهاتووى ته‌واوى عێراق، هيچ ئه‌نجامێكى ديكه‌ى نابێت." سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا داوا له حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دەکات "به جیدى له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژيانه بووه‌ستن و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن تا چيتر رێگه نه‌درێت بێڕێزى به سه‌روه‌رى و سه‌قامگيريى وڵات و ئاسايش و ئاراميى هاووڵاتييانى بكرێت." بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە چەند مووشەکێک ئاراستەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کران، هێرشە مووشەکییەکە تەنیا زیانی ماددیی لێکەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە. دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان زۆر به توندى ئه‌و هێرشه مووشه‌كييه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين كه دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به شێوه‌يه‌كى ترسنۆكانه‌ى دڕنده، به بێ هيچ پاساوێك خه‌ڵك و ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستانى به ئامانج گرت. سوپاس بۆ خواى مه‌زن كه هيچ زيانێكى گيانى لێنه‌كه‌وته‌وه. هاوسۆزى هاووڵاتييانى خۆشه‌ويستى هه‌ولێرين كه له نيگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێدا كاتێكى سه‌ختيان به‌ڕێكرد. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دى و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كان، ته‌بايى و يه‌كڕيزى و كارى پێكه‌وه‌يى له هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌خوازێت. به ئامانجگرتنى به‌و شێوه‌يه‌ى هه‌ولێر و دووباره‌بوونه‌وه‌ى، پێشهاتێكى ترسناك و پێشێلكردنى زه‌قى ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عيراقه و جگه له ئاڵۆزكردنى دۆخه‌كه و زيانگه‌ياندن به ئێستا و داهاتووى ته‌واوى عيراق، هيچ ئه‌نجامێكى ديكه‌ى نابێت. داوا له حكومه‌تى فيدراليى عيراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين به جددى له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژيانه بوه‌ستن و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن تا چيتر ڕێگه نه‌درێت بێڕێزى به سه‌روه‌رى و سه‌قامگيريى وڵات و ئاسايش و ئاراميى هاووڵاتييانى بكرێت. نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2022/3/13
هاوڵاتى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کرایە سەر چەند شوێنێکی هەولێر بە تووندی شەرمەزار دەکەم و داوا لە خەڵکی قارەمان و خۆڕاگری هەولێر دەکەم ئارام بگرن و رێنوێنیی دەزگا ئەمنییەکان جێبەجێ بکەن". مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی: "هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت. ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کرایە سەر چەند شوێنێکی هەولێر بە تووندی شەرمەزار دەکەم و داوا لە خەڵکی قارەمان و خۆڕاگری هەولێر دەکەم ئارام بگرن و رێنوێنیی دەزگا ئەمنییەکان جێبەجێ بکەن". ئەمشەو بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر هەولێر و بەوهۆیەوە چەند شوێنێکی نیشتەجێبوون و باڵەخانە زیانیان بەرکەوت كەسێك بریندار بوو و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
هاوڵاتى رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڕی 85 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەبری نیو ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری پاڵپشتی گەیاندە هەرێمی کوردستان. ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، بەئامادەبونى سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى و ڕەهێڵ فریدون بریکارى وزارەت و کاوە خلیل بەرێوەبەرى گشتى کاروباری تەندروستى و وەفدی باڵای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە کۆگای ناوەندی هەرێم مەڕاسیمی وەرگرتنی بڕی 85 تەن دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەڕێوەچوە. وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەوەشی راگەیاندووە:" دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان پێکهاتون لە 30 بابەت بە قەبارەی 185 پەلێت بە گوژمەی نزیکەی 500 هەزار دۆلار، کە لەلایەن ڕێکخراوی WHO وەکو هاوکاری و پاڵپشتی دابینکراوە". ئەمەش لەكاتێكدایە ماوەی زیاتر لە چەند مانگێكە بەرپرسانی تەندروستی سلێمانی، رایدەگەیەنن كەمی دەرمان بۆتە كێشەی ناوەندە تەندروستییەكان و هۆشداری دەدرێت لە كەمبونەوەی دەرمان.
هاوڵاتى سەرۆكی ئەڵمانیا و فەرەنسا پەیوەندییەكی تەلەفونیان ئەنجامداوە و داوا لە سەرۆكی روسیا دەكەن دەستبەجێ جەنگ رابگرێت و دەست بە چارەسەری دیپلۆماسی بۆ ناکۆکییەکە بکرێت. بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی ئەڵمانیا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا داوایان لە ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا کردووە دەستبەجێ شەڕ رابگرێت و دەست بە چارەسەری دیپلۆماسی بۆ ناکۆکییەکە بکرێت. ئەمڕۆ شەممە 12-03-2022 ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا 75 خولەک لەبارەی دۆخی ئۆکراینا قسەیان کردووە. لەبارەی پەیوەندییەکەوە، کۆشکی کرێملین دەڵێت، سەرۆکی روسیا رایگەیاندووە، سوپای ئۆکرانیا چەکی قورسی لە نزیک نەخۆشخانە، قوتابخانە و باخچەی ساوایان جێگیرکردووە، هەروەها پووتین سوپای ئۆکرانیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە خەڵکی ناڕازی لەسێدارە دەدات و "خەڵکی مەدەنی بە بارمتە دەگرێت و وەکو قەڵخانی مرۆیی بەکاریان دەهێنێت". هەروەها کرێملین دەڵێت، پوتن رەخنەی تووندی لە "پێشێلکاریی زەقی" یاسای نێودەوڵەتیی مرۆییەکان لەلایەن هێزەکانی ئۆکرایناوە گرتووە.
هاوڵاتى جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند: "هۆشدارییمان دایە ویلایەتە یەکگرتووەکان کە گواستنەوەی رێکخراوی چەک لە هەندێک وڵاتەوە تەنیا هەنگاوێکی مەترسیدار نییە، بەڵکو ئەوە هەنگاوێکە کە وا دەکات ئەو کاروانانە بکرێنە ئامانجێکی رەوا". سێرگی ریابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رۆژی شەممە 12-3-2022 بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند: "هۆشدارییمان دایە ویلایەتە یەکگرتووەکان کە گواستنەوەی رێکخراوی چەک لە هەندێک وڵاتەوە تەنیا هەنگاوێکی مەترسیدار نییە، بەڵکو ئەوە هەنگاوێکە کە وا دەکات ئەو کاروانانە بکرێنە ئامانجێکی رەوا". ریابکۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، مۆسکۆ هۆشداری داوەتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەبارەی ئەنجام و کاریگەرییەکانی گواستنەوەی هەندێک جۆر چەکی وەک سیستمی دژە مووشەکی و مووشەکی دژە تانک و چەکی دیکە بۆ ئۆکراینا. ئەمرۆ بیست رۆژە سەرۆكی روسیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بۆ سەر خاكی ئۆكرانیا دەستپێكردووە و تائێستاش بەردەوامە كە بەهۆیەوە زیاتر لە 2ملیۆن و نیو ئۆكرانی لەماڵ و وڵاتی خۆیان ئاوارە بوون. جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا وتی:" واشنتن هۆشدارییەکانی مۆسکۆی بە جیدی وەرنەگرتووە و ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هیچ جۆرە دانوستاندنێک لەنێوان ئەمریکا و روسیا لەبارەی ئۆکراینا بەڕێوەنەچووە.
هاوڵاتى له کۆڕبه‌ندى دیپلۆماسیى ئه‌نتاڵیا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا کۆبوونه‌وه و هێشتا ناوه‌رۆکى کۆبونه‌وه‌که رانه‌گه‌یه‌ندراوه. پێش کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمارى تورکیا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا کۆبووه‌وه. به‌پێى راگه‌یێنراوێکى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان، دۆخى سیاسیى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدا، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانى تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، دوایین پێشهاته‌کانى شه‌ر و دۆخى ئۆکراینا و دۆخى ناوچه‌که ، تاوتوێ کرا. هاوکات، نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر خواستى هه‌رێمى کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵیى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، کردووته‌وه.
هاوڵاتى مسته‌فا سه‌ید قادر، یه‌کێک له هه‌ڵسوراوانى دیارى گۆران روونکردنه‌وه‌یه‌کى پێویست بڵاوده‌کاته‌وه‌و ئه‌و وتانه ره‌تده‌کاته‌وه که " گوایه «به‌ڵێنمان داوه تا ته‌مه‌نى چوارساڵى کابینه‌ى نۆیه‌م له حکومه‌ت ناکشێینه‌وه". ده‌قى روونکردنه‌وه‌که‌ى مسته‌فا سه‌ید قادر رونکردنه‌وه‌یه‌کى پێویست: ھه‌ندێک له میدیا و سۆشیالمیدیاى ئاراسته‌کراو، زانیارییه‌کى بێ بنه‌ما و ناڕاستیان به ناوى ئێمه‌وه بڵاوکردووه‌ته‌وه، که گوایه «به‌ڵێنمان داوه تا ته‌مه‌نى چوارساڵى کابینه‌ى نۆیه‌م له حکومه‌ت ناکشێینه‌وه». له‌رێى ئه‌م رونکردنه‌وه‌وه؛ ھه‌مو لایه‌ک ئاگادارده‌که‌ین ئه‌و زانیاریه درۆیه و دروستکراوه و هه‌ڵبه‌ستراوه. نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانی مسته‌فا سه‌ید قادر
هاوڵاتى وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى ئاشکراى ده‌کات که" بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار یه‌کێتى له‌سه‌ر قسه‌ى خۆیان سووربوون، بۆیه ئێمه ده‌چینه نێو پرۆسه‌ى ھه‌ڵبژاردنى پۆستى سه‌رۆک کۆمار". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى ئازارى 2022، مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى بۆ میدیایى حزبه‌که‌ى ڕاگه‌یاند"له ڕاستیدا کێشه له نێو ماڵى شیعه و سووننه و کوردیش‌دا ھه‌یه، کێشه‌ى نێو ماڵى سووننه تا ڕاده‌یه‌ک چاره‌سه‌ر بووه، کێشه‌ى نێو شیعه‌کانیش تا ئێستا به‌ته‌واوه‌تى چاره‌سه‌ر نه‌کراوه و کێشه‌که‌ش بۆ ئێستا ناگه‌ڕێته‌وه به‌ڵکو ئه‌م کێشه‌یه له دواى ڕووخانى ڕژێمه‌وه سه‌ریھه‌ڵداوه". ھه‌روه‌ھا راشیگه‌یاند کێشه‌ى ناو ماڵى کوردیش با به ڕاشکاوى بڵێین، ھه‌ندێک لایه‌ن ئه‌و تمووحه‌ى که ئه‌وان ھه‌یانه و بڕیارى خۆیان بده‌ن و ھه‌موو شتێک بۆ ئه‌وان بێت، ئه‌مه‌ش بۆ خۆى کێشه‌ى دروست کردووه، واى کردووه کێشه له نێو پرۆسه‌که دروست ببێت و پڕۆسه‌ى پێکھێنانى حکوومه‌تى نوێى عێراق ھێواش بێت. وته‌بێژه‌که‌ى پارتى ده‌شڵێت:"پێویسته له نێو کورددا پۆستى سه‌رۆککۆمار یه‌کلابکرێته‌وه، به‌داخه‌وه لایه‌نێک له کوردستان له ھه‌ڵبژاردنى پێشووى عێراق به ھه‌وڵى لایه‌نه‌کانى دیکه ئه‌مه‌ى یه‌کلا کرده‌وه، ئێستاش یه‌کێتیى نیشتیمانى کوردستان له‌سه‌ر قسه‌ى خۆیان سووربوون و پرس و ڕاوێژیان نه‌کرد، بۆیه ئێمه ده‌چینه نێو پرۆسه‌ى ھه‌ڵبژاردنى پۆستى سه‌رۆککۆمار، .....واتا پارتى له به‌غدا پۆستى بۆ پاراستنى شه‌راکه‌ت و ته‌وافوق ده‌وێت و پێویستیشه پێداچوونه‌وه به حوکمرانى له عێراق بکرێت".
هاوڵاتى سه‌رۆکى پارتى گه‌لى کۆماریى (جه‌هه‌په) به‌ڵێن ده‌دات له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵات له‌تورکیا ده‌ستبه‌جێ هه‌ریه‌ک له‌سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پێشووى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په)و عوسمان کاڤالاى خاوه‌نکارى تورکى ئازادبکات. به‌پێى وێب سایتى "تى 24"ى تورکی، که‌مال کڵیچدار ئۆغڵو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى کۆنفرانسى گه‌نجانى تورک‌دا له‌شارى ئامه‌دى باکوورى کوردستان ڕایگه‌یاندووه"سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ناحه‌ق ده‌ستگیرکراوه، ئه‌وکه‌سه هیچ تاوانێکى ئه‌نجامنه‌داوه تا بخرێته زیندانه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و بێتاوانییه دادگاش سه‌لماندوویه‌تی". هه‌روه‌ها کلیچدار ئۆغلۆ ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که:"دواى گرتنه‌ده‌ستى ده‌سه‌ڵات نه‌وه‌ک هه‌ر سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازاد ده‌که‌ین، به‌ڵکو سه‌ربازان‌و ڕۆژنامه‌نووس‌و ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر ئازادى ڕاده‌ربڕین ده‌ستگیرکراون ئازاد ده‌که‌ین". هاوکات ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه که زۆرترین ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشدا دانیشتوون، په‌ڕله‌مانتارانى سه‌ر به‌پارتى گه‌لى کۆماریى بوون.
هاوڵاتی وتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ڕایگەیاند:"پێویستە ئیداره‌ی واشنتۆن له كاتی تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ روسیا و كێشه‌ی ئۆكرانیا ره‌چاوی نیگه‌رانییه‌كانی چین بكات". ئەمڕۆ هەینی 11ی ئازاری 2022، چاو لی جان، وتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین لە تویتێکدا ڕایگەیاند:" پێویستە ئیداره‌ی واشنتۆن له كاتی تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ روسیا و كێشه‌ی ئۆكرانیا ره‌چاوی نیگه‌رانییه‌كانی چین بكات و زیان به ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتییان و كۆمپانیا چینییه‌كان مافه ره‌واكان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بپارێزێن، هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست ده‌گرینه به‌ر". هاوکات دوێنێ وتەبێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ''تا ئێستا چین پابه‌ند بووه به سزاكانی سه‌ر رووسیا و وتی، "پابه‌ندنه‌بوون به سزاكان، له‌وانه‌یه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوی تۆڵه‌سێنه‌وه بنێت". ئەوەشی وتووە، ''ئه‌گه‌ر چین پابه‌ند نه‌بێت به سزاكانی سه‌ر رووسیا، ئه‌وا له‌وانه‌یه هه‌نگاوی تۆڵه‌سێنه‌وه بنێت.''
هاوڵاتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند:" باڵیۆزخانەی تورکیا لە کیێڤ بەهۆکاری ئەمنی و بەهۆی ئەوەی شاری کیێڤ بەبەردەوامی روبەڕوی هێرشی فڕۆکەکانی روسیا دەبێتەوە، بڕیاردراوە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان بۆ شاری چێرنیڤستی بگوازنەوە کە دەکەوێتەسەر سنوری رۆمانیا". ئەمڕۆ هەینی، 11 ی ئاداری 2022 وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند:" باڵیۆزخانەی تورکیا لە کیێڤ بەهۆکاری ئەمنی و بەهۆی ئەوەی شاری کیێڤ بەبەردەوامی روبەڕوی هێرشی فڕۆکەکانی روسیا دەبێتەوە، بڕیاردراوە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان بۆ شاری چێرنیڤستی بگوازنەوە کە دەکەوێتەسەر سنوری رۆمانیا".
