هاوڵاتى مسته‌فا سه‌ید قادر، یه‌کێک له هه‌ڵسوراوانى دیارى گۆران روونکردنه‌وه‌یه‌کى پێویست بڵاوده‌کاته‌وه‌و ئه‌و وتانه ره‌تده‌کاته‌وه که " گوایه «به‌ڵێنمان داوه تا ته‌مه‌نى چوارساڵى کابینه‌ى نۆیه‌م له حکومه‌ت ناکشێینه‌وه". ده‌قى روونکردنه‌وه‌که‌ى مسته‌فا سه‌ید قادر رونکردنه‌وه‌یه‌کى پێویست: ھه‌ندێک له میدیا و سۆشیالمیدیاى ئاراسته‌کراو، زانیارییه‌کى بێ بنه‌ما و ناڕاستیان به ناوى ئێمه‌وه بڵاوکردووه‌ته‌وه، که گوایه «به‌ڵێنمان داوه تا ته‌مه‌نى چوارساڵى کابینه‌ى نۆیه‌م له حکومه‌ت ناکشێینه‌وه». له‌رێى ئه‌م رونکردنه‌وه‌وه؛ ھه‌مو لایه‌ک ئاگادارده‌که‌ین ئه‌و زانیاریه درۆیه و دروستکراوه و هه‌ڵبه‌ستراوه. نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانی مسته‌فا سه‌ید قادر
هاوڵاتى وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى ئاشکراى ده‌کات که" بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار یه‌کێتى له‌سه‌ر قسه‌ى خۆیان سووربوون، بۆیه ئێمه ده‌چینه نێو پرۆسه‌ى ھه‌ڵبژاردنى پۆستى سه‌رۆک کۆمار". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى ئازارى 2022، مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى بۆ میدیایى حزبه‌که‌ى ڕاگه‌یاند"له ڕاستیدا کێشه له نێو ماڵى شیعه و سووننه و کوردیش‌دا ھه‌یه، کێشه‌ى نێو ماڵى سووننه تا ڕاده‌یه‌ک چاره‌سه‌ر بووه، کێشه‌ى نێو شیعه‌کانیش تا ئێستا به‌ته‌واوه‌تى چاره‌سه‌ر نه‌کراوه و کێشه‌که‌ش بۆ ئێستا ناگه‌ڕێته‌وه به‌ڵکو ئه‌م کێشه‌یه له دواى ڕووخانى ڕژێمه‌وه سه‌ریھه‌ڵداوه". ھه‌روه‌ھا راشیگه‌یاند کێشه‌ى ناو ماڵى کوردیش با به ڕاشکاوى بڵێین، ھه‌ندێک لایه‌ن ئه‌و تمووحه‌ى که ئه‌وان ھه‌یانه و بڕیارى خۆیان بده‌ن و ھه‌موو شتێک بۆ ئه‌وان بێت، ئه‌مه‌ش بۆ خۆى کێشه‌ى دروست کردووه، واى کردووه کێشه له نێو پرۆسه‌که دروست ببێت و پڕۆسه‌ى پێکھێنانى حکوومه‌تى نوێى عێراق ھێواش بێت. وته‌بێژه‌که‌ى پارتى ده‌شڵێت:"پێویسته له نێو کورددا پۆستى سه‌رۆککۆمار یه‌کلابکرێته‌وه، به‌داخه‌وه لایه‌نێک له کوردستان له ھه‌ڵبژاردنى پێشووى عێراق به ھه‌وڵى لایه‌نه‌کانى دیکه ئه‌مه‌ى یه‌کلا کرده‌وه، ئێستاش یه‌کێتیى نیشتیمانى کوردستان له‌سه‌ر قسه‌ى خۆیان سووربوون و پرس و ڕاوێژیان نه‌کرد، بۆیه ئێمه ده‌چینه نێو پرۆسه‌ى ھه‌ڵبژاردنى پۆستى سه‌رۆککۆمار، .....واتا پارتى له به‌غدا پۆستى بۆ پاراستنى شه‌راکه‌ت و ته‌وافوق ده‌وێت و پێویستیشه پێداچوونه‌وه به حوکمرانى له عێراق بکرێت".
هاوڵاتى سه‌رۆکى پارتى گه‌لى کۆماریى (جه‌هه‌په) به‌ڵێن ده‌دات له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵات له‌تورکیا ده‌ستبه‌جێ هه‌ریه‌ک له‌سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پێشووى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په)و عوسمان کاڤالاى خاوه‌نکارى تورکى ئازادبکات. به‌پێى وێب سایتى "تى 24"ى تورکی، که‌مال کڵیچدار ئۆغڵو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى کۆنفرانسى گه‌نجانى تورک‌دا له‌شارى ئامه‌دى باکوورى کوردستان ڕایگه‌یاندووه"سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ناحه‌ق ده‌ستگیرکراوه، ئه‌وکه‌سه هیچ تاوانێکى ئه‌نجامنه‌داوه تا بخرێته زیندانه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و بێتاوانییه دادگاش سه‌لماندوویه‌تی". هه‌روه‌ها کلیچدار ئۆغلۆ ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که:"دواى گرتنه‌ده‌ستى ده‌سه‌ڵات نه‌وه‌ک هه‌ر سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازاد ده‌که‌ین، به‌ڵکو سه‌ربازان‌و ڕۆژنامه‌نووس‌و ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر ئازادى ڕاده‌ربڕین ده‌ستگیرکراون ئازاد ده‌که‌ین". هاوکات ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه که زۆرترین ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشدا دانیشتوون، په‌ڕله‌مانتارانى سه‌ر به‌پارتى گه‌لى کۆماریى بوون.
هاوڵاتی وتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ڕایگەیاند:"پێویستە ئیداره‌ی واشنتۆن له كاتی تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ روسیا و كێشه‌ی ئۆكرانیا ره‌چاوی نیگه‌رانییه‌كانی چین بكات". ئەمڕۆ هەینی 11ی ئازاری 2022، چاو لی جان، وتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین لە تویتێکدا ڕایگەیاند:" پێویستە ئیداره‌ی واشنتۆن له كاتی تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ روسیا و كێشه‌ی ئۆكرانیا ره‌چاوی نیگه‌رانییه‌كانی چین بكات و زیان به ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتییان و كۆمپانیا چینییه‌كان مافه ره‌واكان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بپارێزێن، هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست ده‌گرینه به‌ر". هاوکات دوێنێ وتەبێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ''تا ئێستا چین پابه‌ند بووه به سزاكانی سه‌ر رووسیا و وتی، "پابه‌ندنه‌بوون به سزاكان، له‌وانه‌یه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوی تۆڵه‌سێنه‌وه بنێت". ئەوەشی وتووە، ''ئه‌گه‌ر چین پابه‌ند نه‌بێت به سزاكانی سه‌ر رووسیا، ئه‌وا له‌وانه‌یه هه‌نگاوی تۆڵه‌سێنه‌وه بنێت.''
هاوڵاتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند:" باڵیۆزخانەی تورکیا لە کیێڤ بەهۆکاری ئەمنی و بەهۆی ئەوەی شاری کیێڤ بەبەردەوامی روبەڕوی هێرشی فڕۆکەکانی روسیا دەبێتەوە، بڕیاردراوە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان بۆ شاری چێرنیڤستی بگوازنەوە کە دەکەوێتەسەر سنوری رۆمانیا". ئەمڕۆ هەینی، 11 ی ئاداری 2022 وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند:" باڵیۆزخانەی تورکیا لە کیێڤ بەهۆکاری ئەمنی و بەهۆی ئەوەی شاری کیێڤ بەبەردەوامی روبەڕوی هێرشی فڕۆکەکانی روسیا دەبێتەوە، بڕیاردراوە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان بۆ شاری چێرنیڤستی بگوازنەوە کە دەکەوێتەسەر سنوری رۆمانیا".
هاوڵاتی بەپێی راگەیێنراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە په‌راوێزى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى، ديدارێكى له‌گه‌ڵ شێخ محه‌ممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر ئه‌نجام دا و "دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئۆكرانيا و كاريگه‌رييه‌كانى شه‌ڕ و لێكه‌وته‌كانى، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى ئه‌فغانستان و ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى تاوتوێ كرد." له رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا هه‌ر يه‌ك له ره‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکكۆمارى توركيا، مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان وتاريان پێشكه‌ش كرد و تيشك خرايه سه‌ر ئاڵەنگاری و كێشه‌كانى جيهان، شه‌ڕ و پێكدانانى رووسيا و ئۆكرانيا، دۆخى مرۆيى له ئۆكرانيا، رۆڵى ديپلۆماسى و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌رى و كۆتاييهاتنى شه‌ڕ و پێكدادان، گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و گفتوگۆكانى ڤييه‌نا. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەشداریی کۆڕبەندەکە دەکەن. لەو بارەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی "به بانگهێشتى فه‌رمى گه‌يشته توركيا و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى جيهان، به‌شدارى له كار و چالاكييه‌كانى کۆڕبه‌ندی ديپلۆماسيى ئەنتاڵیا ده‌كات". رۆژی هەینی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە دووەم کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا گەیشتە ئەو شارە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له په‌راوێزى کۆڕبه‌نده‌که‌دا نێچيرڤان بارزانى بۆ گفتوگۆ لەباره‌ى دوايين پێشهاته‌كان و بابه‌تى هه‌نووكه‌يى، چه‌ند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام ده‌دات.
هاوڵاتی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هاوبەشی پەرۆشی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەکات دەربارەی هەڵکشانەکانی بەمدوواییانەی توندوتیژی و کوشتن و پێشێلکردنی مافەکانی ژنان". ئەمڕۆ هەینی 11ی ئازاری 2022، کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەووە، '' ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هاوبەشی پەرۆشی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەکات دەربارەی هەڵکشانەکانی بەمدوواییانەی توندوتیژی و کوشتن و پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و پێکهاتە پەراوێزخراوەکانی تر لە هەرێمی کوردستان ئەوەی پێی دەبێت دەوترێت کوشتن لەسەر شەرەف لێکۆڵینەوە دەربارەیان ئەنجامبدرێت.'' ئەوەشخراوەتەڕوو، ''دەبێت ئەوەی پێی دەوترێت "کوشتن لەسەر شەرەف" وەکو کوشتنەکانی بەمدوواییانەی ئیمان "ماریا" سامی مەغدید و مریەم یەعقوب و ئایدی موحەمەد لێکۆڵینەوە دەربارەیان ئەنجامبدرێت و وەڵامدانەوەیەکی یاسایی بەدوادابێت و ئەنجامدەرانیان بەرپرسیاربکرێن.". ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ''هانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدەین بۆ بەردوام بوون لەسەر هەنگاونانی مانادار بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری و کۆتاییهێنان بە توندوتیژی و پارێزراوی و پاراستنی مافەکانی هەموو هاوڵاتیان و هەروەها ئێمە ئامادەین بۆ هاوکاری.''
هاوڵاتی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند" ئێمە شەڕی راستەوخۆی روسیا ناکەین لەناو ئۆکرانیادا چونکە دەبێتە جەنگی جیهانی". دەشلێت:" ئەمریکا بازرگانییە هەمیشەییەکانی لەگەڵ روسیادا هەڵدەوەشێنێتەوە. جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای بەردەوامی هاوکارییە مرۆی و لۆجستی و مادییەکانی خۆیان داوایان لە تەواوی وڵاتانی هاوپەیمانیان کردووە هاوکارییەکان بگەیننە ئۆکرانیا. سەرۆکی ئەمریکا، لەبارەی سزاکانەوە رایگەیاند سزای دیکە و توندتر بەسەر روسیادا دەسەپێنن و ئەمریکا بازرگانییە هەمیشەییەکانی لەگەڵ روسیادا هەڵدەوەشێنێتەوە. وتیشی، " ئێمە رێگا نادەین روسیا چارەنوسی جیهان لەڕێگەی جەنگەوە بگۆڕێت." باسی لەوەشکردووە، لەناو هاوکارییەکاندا پارە و خۆراک و یارمەتی پێویستن بۆ گەلی ئۆکرانیا و بۆ دەسەڵاتی وڵاتەکە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە خۆیان بکەن. لەبارەی پەنابەرە ئۆکرانیەکانەوە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە هەمووان پێشوازی لە هاوڵاتیانی پەنابەری ئۆکرانیا بکەن بە هەموو توانایانەوە.
هاوڵاتی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند:" لەکاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەمان لە ئۆکرانیادا، بۆمان دەرکەوتووە ئەمریکا پەرەی بە چەکی بایۆلۆجی بە مەبەستی بەکارهێنانی سەربازی لە ئۆکرانیا داوە". ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لەکاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەمان لە ئۆکرانیادا، بۆمان دەرکەوتووە ئەمریکا پەرەی بە چەکی بایۆلۆجی بە مەبەستی بەکارهێنانی سەربازی لە ئۆکرانیا داوە. بەپێی هەواڵی میدیا روسیەکان، روسیا ئەمریکا بە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا لە دروستکردنی چەکی بایلۆجی تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، زانیاریی هەواڵگری پشتڕاستکراویان هەیە کە ئەمریکا لە تاقیگەیەکی تایبەت لە نزیک سنووری روسیا، دەستی بە بەرنامەیەکی تایبەت بە دروستکردنی چەکی بایۆلۆجی کردووە کە لەو رێگەیەوە نەخۆشیی کوشندە وەک پەتای تاعوون، بڵاودەبێتەوە. لەو بارەیەوە، ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا هەواڵەکەی پشتراستکردوەتەوە و دەڵێت، "ئێمە لەکاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەمان لە ئۆکرانیادا، چەند راستییەکمان بۆ یەکلابووەوە، ئەمریکا پەرەی بە چەکی بایۆلۆجی بە مەبەستی بەکارهێنانی سەربازی لە ئۆکرانیا داوە". جەنگی ئۆکرانیا و روسیا پێی ناوەتە هەفتەی سێیەمەوە، هەرچەندە هەریەک لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا چەندین سزایان لە بوارەکانی ئابووری و وزە و گەشتی ئاسمانی‌دا بەسەر روسیادا سەپاندووە، بەڵام هێشتا هێرشەکان بەردەوامیان هەیە. هاوکات، لە دوو رۆژی رابردووش‌دا هەریەک لە وەفدی دانوستکاری هەردوو وڵات لە تورکیا کۆبوونەوە بە مەبەستی راگەیاندنی ئاگربەست و کردنەوەی رێگە بۆ دەرجوونی هاوڵاتیانی سڤیل لە ئۆکرانیادا، بەڵام ئۆکرانیا رایگەیاند، هێشتا هیچ بەرەوپێشچونێک نییە و روسیا نەخۆشخانە و مؤڵ و ناوچە نیشتەجێبوونەکان بۆردومان دەکات.
هاوڵاتی دوا بە دوای ئەوەی رێبەری رەوتی سەدر کەسێکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشنیار کرد، مستەفا کازمی نامەیەکی ماڵئاوای بڵآوکردەوە و رایگەیاند:" هەموو ئەرکەکانی خزمەتکردنی گەلەکەمان بەجێ گەیاندووە". ئەمڕۆ هەینی، 11 ی ئاداری 2022 مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانێ عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند:" هەموو ئەرکانی خزمەتکردنی گەلەکەمان بەجێ گەیاندووە". سەرۆک وەزیرانێ عێراق باسی لەوەشکردووە:"وڵاتمان گەیاندە بە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و سەر باری هەموو رێگری و ئاڵنگاریە ناوخۆی و دەرەکییەکان بە ئارامی و خۆڕاگرییەکی زۆرەوە بنەماکانی تێپەڕاندنی قەیرانە ئابوری و کۆمەڵایەتی و ئەمنیەکانمان بۆ حکومەتی داهاتوو داناوە. " لەبەشێکی دیکەی نامەکەیدا کازمی دەڵێت: "دوبارە سەربازی عێراقمان گەڕاندەوە بۆ نێو کۆمەڵگای نێودوڵەتی و ناوخۆی." کازمی لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو: "بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکارانی کردووە و دەوڵەتی عێراقمان لە بێ دەوڵەتی رزگار کرد و بە ئازایەتی هێزە ئەمنی و هەواڵگیریەکانمان گروپە چەکدارەکان و شانە نوستوو داردەستەکانیمان بێدەنگ کرد ." لە نامەکەیدا هاتووە: "هێز و لایەن و پارت و کەسایەتییە سیاسییە نیشتیمانییەکان کە پرۆسەی هەڵبژاردنی دیموکراتیانە دەری خستن و هەلی پێدان و تێیدا سەرکەوتن، ئەمڕۆ بەرپرسن لە پاراستنی رێڕەوی نیشتیمانی لە چوارچێوەی کۆتایپێهێنانی ئەو بنبەستە سیاسیەی وڵات پێیگەیشتووە". دەشڵێت:" ئەوان بەرپرسن لە پێکهێنانی حکومەتێک کە بە گوێرەی بەرکەوتەی هەڵبژاردن بێت و نیشتیمان بپارێزێت و بەرگری بکات لە یەک پارچەیی خاکەکەی و چارەنوسی". لە کۆتانیشدا دەڵێت: "پیرۆزبایی لە هەموو ئەو هەوڵانە دەکەین کە لەم رێگەیەدا دراون".
هاوڵاتی سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت: "هەموو هەوڵێکمان دا بۆ ئەوەی رێڕەوە مرۆییەکان کار بکەن، بەڵام سوپای روسیا شەڕی نەوەستاند. سەرەڕای ئەوەش، بڕیارمدا کاروانێکی مرۆیی بە خۆراک، ئاو و دەرمانەوە بنێرمە ماریوپۆل. بەڵام داگیرکەران بە تانک هێرشیان کردە سەر رێڕەوە مرۆییەکە". ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت، "هەموو هەوڵێکمان دا بۆ ئەوەی رێڕەوە مرۆییەکان کار بکەن، بەڵام سوپای روسیا شەڕی نەوەستاند. سەرەڕای ئەوەش، بڕیارمدا کاروانێکی مرۆیی بە خۆراک، ئاو و دەرمانەوە بنێرمە ماریوپۆل. بەڵام داگیرکەران بە تانک هێرشیان کردە سەر رێڕەوە مرۆییەکە." بەگوێرەی مۆسکۆش، لە سەرەتای هێرشی وڵاتەکە بۆ سەر ئۆکراینا، تاوەکو ئێستا هێزەکانی رووسیا 187 هەزار کەسیان بۆ نێو خاکی روسیا و بێلاڕوس گواستووەتەوە کە 47 هەزاریان منداڵ بوون. سەرۆکی ئۆکراینا مۆسکۆ بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات و سەرەڕای ئەوەش دەڵێت، لە دوو رۆژی رابردوودا، بە بەکارهێنانی رێڕەوی مرۆیی، نزیکەی 100 هەزار کەسیان لەو شوێنانەی کە شەڕیان تێدایە گواستووەتەوە. لە شاری ماریوپۆل لە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا . بەردەوام لەلایەن سوپای روسیاوە بۆردوومانی چڕ دەکرێت. بنکەیەکی سەربازی لەو شارە لەلایەن سەربازانی ئۆکرانیا وە چۆڵکراوە. ئێستا لەلایەن هێزەکانی کۆماری دانپێدانەنراوی دۆنێتسکەوە دەستی بەسەردا گیراوە. روسیا دەڵێت لە ناوچەکانی کیێڤ، خارکیڤ، ماریوپۆل و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئۆکرانیا رێڕەوی مرۆیی بۆ خەڵکی سڤیل کراونەتەوە.
هاوڵاتی پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند:" لە کۆگاکان و عەمبارەکاندا تا بەشی یەک ساڵی دیکە خۆراک هەیە و قەیرانمان نییە". داوای لەحکومەتی هەرێم کرد، هاوشێوەی تێپەڕاندنی قۆناغی کۆرۆنا دەسەڵاتی لامەرکەزی بداتە پارێزگاکان بە ئامانجی بەرهەمهێنانی خۆراک لەناو پارێزگاکاندا و دابینکردنی لەلایەن کۆمپانیاکانەوە. ئەمڕۆ هەینی، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە وتاری کردنەوەی فێستیڤاڵی بەهارەدا وتارێکی پێشکەش کرد ورایگەیاند:" لە دوو ساڵی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا بە هەوڵی حکومەتی خۆجێی و حکومەتی هەرێم و ژوری بارزگانی سلێمانی و یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی کوردستان و ئێران لە رێگەی شەش دەروازەی سنوری و فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە توانرا خۆراکی پێویست دابینبکرێت و جوڵەی بازرگانی نەوەستێت. ئاماژەی بەوەشدا، ژوری بازرگانی زیاتر لە ٧٠٠ عەمباری پێکەوە دروستکردووە، بووە بە گەنجینەیەکی ستراتیجی هەرێم و عێراق و خۆراکییان تێدا هەڵگیراوە. وتیشی، "لە ئێستاوە تا یەک ساڵی دیکە ئەگەر برنج و زه‌یت هاوردە نەکرێت کێشەمان نابێت، چونکە بڕی پێویستمان عه‌مبار كردووه، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه ئه‌م قه‌یرانه تێده‌په‌ڕێنین". پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، عەمبار و کۆگاکان توانای دابینکردنی خۆراکی یەکساڵییان بەگوێرەی داخوازی و پێویستی بازاڕ هەیە. ئاشکراشی کرد، بازرگانەکان سەرچاوەی دیکەیان دۆزیوەتەوە تا لە رێیانەوە پێداویستی خۆراک دابین بکەن. لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا هەڤاڵ ئەبوبەکر داوای لەحکومەتی هەرێم کرد، هاوشێوەی تێپەڕاندنی قۆناغی کۆرۆنا دەسەڵاتی لامەرکەزی بداتە پارێزگاکان بە ئامانجی بەرهەمهێنانی خۆراک لەناو پارێزگاکاندا و دابینکردنی لەلایەن کۆمپانیاکانەوە. هەروەها، داواشی کرد هاوشێوەی حکومەتی فیدڕاڵی، حکومەتی هەرێم باج لەسەر هاوردەکردنی ماددەی خۆراک و خواردەمەنی سەرەکی هەڵبگرێت و پەبەندبوونی خۆی بە بڕیارەکەوە رابگەیەنێت.
هاوڵاتی هەردوو وەزیری بەرگری عێراق و پێشمەرگە لە سلێمانی کۆبوونەوە و رایانگەیاند:" هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەت بەردەوام دەبێت لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان، عێراق. وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی جومعە عناد سەعدون، وەزیری بەرگری عێراق و کۆبوونەوەی لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل، راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: "هەردوولا دووپاتی پتەوکردنی زیاتری هەماهەنگییەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقیان کردەوە لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێم و عێراق و ناوچەکە." هەروەها وەزارەتی بەرگریی عێراق لەبارەی سەردانەکە لەراگەیێنراوێکدا رایگەیاندووە: "هەردوولا باسیان لە رێگەکانی ئاڵوگۆڕی و گەشەپێدانی زانیارییە زانسییەکانی پەیوەست بە پرۆگرامەکانی خوێندن لە کۆلێژی سەربازیی قەلاچوالان کرد، لەگەڵ ئەنجامدانی مەشق و راهێنانی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردووە." ئەوەش هاتووە، لەدیدارێکدا، کە لیوا روکن بەختیار محەمەد راوێژکاری باڵای وەزارەت، ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەسەر پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا کراوە لەوانەش پرسی کولێژە سەربازییەکان، بەرەو پێشبردنی ئاستی زانستی ئەو ناوەندە سەربازییانە و ئەنجام دانی مەشقی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەیەکەوە، بەشێکی تری گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو. بەپێی رێککەوتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەساڵی 2021 بڕیار لەدروستکردنی دوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق دران کە راهێنان و پڕچەککردن و مووچەکانیان لەلایەن وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە دەبێت و لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بڵاوەیان پێدەکرێت کە بۆشایی ئەمنییان تێدایە و داعش بۆ هێرشەکانی دەیقۆزێتەوە.
هاوڵاتی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی بۆ یەکەمجار رووسیا هەردوو شاری لوتسک و دنیپرۆی بۆردوومان کرد. میدیای ئۆکراینی بەیانیی ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە کە دەنگی تەقینەوە و بۆردوومان لە هەردوو شاری لوتسک لە باکووری رۆژئاوای ئۆکراینا و دنیپەر لە ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی وڵاتەکە بیستراون. لە راگەیێندراوێکدا، خزمەتگوزاریی فریاکەوتنی دنیپرۆ دەڵێت، بۆردوومانەکە لە رێگەی سێ مووشەکەوە بووە کە بەر باخچەیەکی ساوایان، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون و کۆگایەکی پێڵاو کەوتوون. ئەمرۆ نۆزەدەهەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەكەی روسیایە لەناو خاكی ئۆكرانیا، كە هێرشەكانیان وردە وردە بەرەو كیێڤ ی پایتەخت دەچن.
هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" رێككەوتنی 11ی ئازار بووه هۆى ناساندنى دۆزى گه‌لى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى جيهان و بنه‌مايه‌ك بۆ ده‌ستكه‌و‌ته‌كانى دواترى له راپه‌ڕين و دامه‌زراندنى قه‌واره‌ى ده‌ستوورى و فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستان." نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەرۆژی ساڵیادی رێككەوتنی 11ی ئازار، پەیامێكی بلاوكردەوە و رایگەیاند:" بووه هۆى ناساندنى دۆزى گه‌لى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى جيهان و بنه‌مايه‌ك بۆ ده‌ستكه‌و‌ته‌كانى دواترى له راپه‌ڕين و دامه‌زراندنى قه‌واره‌ى ده‌ستوورى و فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستان." سەرۆکی هەرێمی کوردستان رێککەوتنەکە بە دەستکەوتێکی مێژوویی باسدەکات و دەڵێت، "رێككه‌وتنى 11ى ئازار گرنگترين ده‌ستكه‌وتى مێژووى نوێى تێكۆشانى ئازاديخوازيى گه‌لى كوردستانه كه بووه يه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ى ياسايى و دانپێدانان به مافه ره‌واكانى". هەروەها لە پەیامەکەدا هاتووە، "هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عێراق دواتر له رێككه‌وتنه‌كه په‌شيمان بووه‌وه، به‌ڵام بووه هۆى ناساندنى دۆزى گه‌لى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى جيهان و بنه‌مايه‌ك بۆ ده‌ستكه‌و‌ته‌كانى دواترى له راپه‌ڕين و دامه‌زراندنى قه‌واره‌ى ده‌ستوورى و فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستان." ئەمڕۆ 52 ساڵ بەسەر رێککەوتنی 11ـی ئادار تێدەپەڕێت، رێککەوتنەکە لە نێوان حکومەتی ئەوکاتی عێراق و مەلا مستەفا بارزانی، واژۆکرا. یەکەمجار بوو حکومەتی عێراق دان بە مافەکانی کورد دابنێ. هەر بەپێی رێککەوتنەکە، بڕیاربوو لە رێگەی سەرژمێریی گشتییەوە، ناوچەی ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی کورد دیاری‌بکرێت، بەو مەرجەی کورد بەشداریی حکومەتی عێراق بکات. بەهۆی یەکلانەبوونەوەی پرسی کەرکووک و داواکردنی پشکی نەوتی ئەو شارە بۆ کورد لە لایەن مستەفا بارزانی، حکومەتی عێراق ئەو داوایەی بە راگەیاندنی شەڕ ناوزەدکرد و لە ساڵی 1974، تاکلایەنە بڕیاری ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی کورد لە باشووری کوردستان دا، بەبێ ئەوەی ئەو ناوچەی ئۆتۆنۆمییە، شاری کەرکووک و قەزاکانی خانەقین و شنگال بگرێتەوە. حکومەتی عێراق لە پیلانەکانی دژی گەلی کورد بەردەوامبوو، لە ساڵی 1975 رێککەوتننامەی جەزائیری لەگەڵ شای ئێران واژۆکرد، کە بە گوێرەی ئەو رێککەوتنە، بەغدا رازیبوو جارێکی دیکە سنووری نێوان عێراق و ئێران دەستکاری بکرێتەوە، بەو مەرجەی چیدیکە تاران پشتیوانیی شۆڕشی کورد لە عێراق نەکات، بەمەش رێککەوتنی 11ـی ئادار کۆتایی هات. لە بەشێكی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ده‌بێ هه‌موومان له عێراق په‌ند له‌و وانه‌يه وه‌ربگرين و به پاراستنى فيدراليزم و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق، ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان دابين بكه‌ين". نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، "له‌م ياده‌دا سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدانى كوردستان ده‌نێرين و به شكۆوه ياديان ده‌كه‌ينه‌وه. با ئه‌م ياده بكه‌ينه هانده‌رى پێكه‌وه‌يى و ته‌بايى و يه‌كڕيزيى گه‌لى كوردستان كه ئه‌وساش سه‌ركه‌وتن و رێككه‌وتنى 11ى ئازارى لێكه‌وته‌وه، هه‌ر به‌وه‌ش ده‌توانين مافه‌كان و ئێستا و داهاتووى قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان بپارێزين".
