هاوڵاتی بڵاوبوونەوەی نامەیەکی ڕەسمی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، بۆ پەرلەمانی ئێران کە سکاڵای لە کۆریای باشوور کردووە کە ئامادە نییە ٧ میلیارد دۆلار قەرزی ئەم وڵاتە بداتەوە لە میدیاکانی ناوخۆی ئێران دەنگدانەوەی زۆری هەبووە. ئەم نامەیە هەفتەی رابردوو نووسراوەو داوای لە محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کراوە رەشنووسێک ئامادە بکات بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی نێوان بانکی ناوەندی ئێران و کۆریای باشوور. بڵاوبوونەوەی ئەم نامەیە لە کاتێکدایە بەرپرسانی ئێران لە مانگەکانی رابردوودا زۆرجار بانگەشەی ئەوەیان ئەکرد لەگەڵ کۆریا رێککەوتوون بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پارەیەی کە لای ئەو وڵاتەیە و بڵاوبوونەوەی ئەم نامەیە ناڕاستبوونی بانگەشەکانیان ئەخاتەڕوو. دوای چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی ناسراو بە (بەرجام) و توندترکردنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و کۆریای باشوور بە هۆی ئەو بڕە پارەیەی ئێران کە لە بانکەکانی ئەم وڵاتەدایە و ناتوانن دەستیان پێی بگات، تێکچووە. حەوت میلیارد دۆلار، پارەی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانە بۆ کۆریای باشوور، کە کۆریا بە هۆی گەمارۆکانەوە ئامادە نییە ئەم پارەیە بۆ کۆماری ئیسلامی بنێریتەوەو ئێرانیش رێگای جیاوازی تاقی کردۆتەوە بۆ ئەوەی ببێتەوە بە خاوەنی پارەکەی. جێگەی ئاماژەیە تا بەر لە چوونە دەرەوەی ئەمرکیا لە بەرجام، کۆریای باشوور یەکێک بوو لە کڕیارە هەمیشەییەکانی نەوتی ئێران. مانگی دەی ساڵی رابردوو، راگەیاندنە حکوومییەکان لە ئێران باسیان لە رێکەوتن کرد بۆ ئازاد کردنی "حەوت میلیارد دۆلار" پارەی ئێران کە لە کۆریای باشوور کە دەستی بە سەردا گیراوە، لە بەرامبەر ئازادکردنی "باقر نەمازی" هاوڵاتی ئێرانی – ئەمریکایی. بەڵام چەند رۆژ دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ئەم رێککەوتنەی بە ناراست ناوبرد. لە کۆتاییەکانی مانگی ئایاری ئەمساڵدا، محەممەد موخەبر، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران بە میدیاکانی راگەیاند :" ئەو سەرمایە و پارە بلۆک کراوەکانی ئێران لە هەندێ لە وڵاتەکان ئازاد بووەو لە هەندێ لە وڵاتەکانیش لەوەدایە کە ئازاد بێت و دەستمان پێی بگات". جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران باسی هیچ وڵاتێکی نەکرد، بەڵام رۆژێک پێشتر سەرچاوە دیپلۆماتیکەکانی کۆریای باشوور بە رۆژنامەیەکی ئابووری ئەو وڵاتەیان وتبوو، کۆریا و ئەمریکا بە شوێن مێکانیزمێکدا ئەگەڕێن بۆ ئەوەی ٧ میلیارد دۆلاری ئێران کە لە بانکەکانی کۆریا دەستی بە سەردا گیراوە ئازاد بکەن. دوو هەفتە دوای ئەو هەواڵەی رۆژنامە ئابوورییەکەی کۆریای باشوور، وەزیری دارایی کۆماری ئیسلامی بە گەشبینییەوە باسی لەوە کرد لە داهاتوویەکی نزیکدا و " لە رۆژانی داهاتوو رێگایەک ئەدۆزنەوە بۆ ئەوەی ئەم پارانەی ئێران کە دەستی بە سەردا گیراوە ئازاد بکرێت". بانگەشەکانی بەرپرسانی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی دەربارەی وەرگرتنەوەی ئەم ٧ میلیارد دۆلارە لە کۆریایی باشوور ئەوەندە بڵاو کرایەوە تا وای لێهاتووە میدیاکانی ناوخۆی وڵات وەک "هەواڵی دووبارە" یان " هەواڵ دەرمانی" ناوی دەبەن و بە بێ بنەمای دەزانن. بۆ وێنە مانگی ئەیاری رابردوو رۆژنامەی "تجارت نیوز"لەم بارەوە نووسیبووی :" هەواڵی وەرگرتنەوەی ئەو بڕە پارەیە لە کۆریای باشوور، هەموو مانگێک جارێ بڵاو دەکرێتەوەو دەبێ بە مانشێتی راگەیاندنەکان، بە تایبەت ئەو کاتانەی کە بەهای دراوەکان بەرزی و نزمیان هەیە میدیاکانی سەر بە دەوڵەت دەیانهەوێ بە دووبارە کردنەوەی ئەم بابەتە "هەواڵ دەرمانی" بکەن. جێگەی ئاماژەیە مانگێک لەوە پێش ئەمریکا بڕی ٣ میلیارد دۆلار پارەی ئێران لە بانکەکانی عێراقی ئازاد کرد بەو مەرجەی ئەو پارانە تەنها بۆ بوارە مرۆییەکان و ئەو بوارانەی سزاکانی ئەمریکا نەیگرتوونەتەوە بەکار بهێنرێت.
هاوڵاتی بەگوێرەی راپۆرتێکی دەستەی ئاماری تورکیا، عێراق لە ریزبەندی پێنجەمی وڵاتانی هاوردەکاری کاڵای تورکییە . دەستەی ئاماری تورکیا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە لەسەر ئەو وڵاتانەی کاڵای تورکی هاوردە دەکەن و تیایدا عێراق لە ڕیزبەندی پێنجەمدایە کە تەنها لە مانگی حوزەیراندا بە بڕی ٩٨٦ ملیۆن دۆلار کاڵای لەو وڵاتەوە هاوردەکردووە. بە گوێڕەی ڕاپۆرتەکە، قەبارەی هەناردەکردنی کاڵای تورکی لە مانگی حوزەیراندا ٢٠ ملیار و ٩٠٤ ملیۆن دۆلار بووە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو بە رێژەی ١٠.٥٪ کەمیکردووە. ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەڵمانیا لە ریزبەندی یەکەمە لە هاوردەکردنی کاڵای تورکی بە بڕی یەک ملیار و ٧٤٨ ملیۆن دۆلار و لە دوای ئەویش ئەمریکا دێت بە بڕی یەک ملیار و ٣٣١ ملیۆن دۆلار و لە ریزبەندی سێیەمیش بەریتانیا دێت بە بڕی یەک ملیار و ١٢ ملیۆن دۆلار.
هاوڵاتی مارکو رۆبیۆ، سێناتۆری کۆماری و ئالکس پدیلا، سێناتۆری دیموکراتەکان، رۆژی پێنجشەممە ٢٧ی تەمووز ڕەشنوسی "یاسای ژینا"یان بۆ گەمارۆ خستنە سەر بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی بە هۆی پێشێلکاری مافی مرۆڤ، خستە بەردەم ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا. ئەگەر ئەم ڕەشنوسە بکرێت بە یاسا بە شێوەی راستەوخۆ عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی، و ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، بە هۆی پێشێلکاری مافی مرۆڤ گەمارۆ دەخرێتە سەریان. سێناتۆر رۆبیۆ لە راگەیاندنەکەدا سەبارەت بە ڕەشنوسەکە رایگەیاند: " مافی مرۆڤ لە لایەن بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامییەوە بە شیوەیەکی "دڕندانە " پێشێل دەکرێت. ئەو سیناتۆرە جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا دەبێت گوشاری ئابووری بخاتە سەر بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کە چالاکانە پێشێلکاری دەکەن و پێویستە گوشارەکان زیاتر بکرت.
هاوڵاتی وەزارەتى ناوخۆى عێراق رێنمایی جامڕەشکردنى ئۆتۆمبێل دەردەکات کە بەگوێرەى رێژەی رەشییەکە، پارەکەى دەگۆڕێت و دەگاتە پێنج ملیۆن دینار. سێ سەرۆکایەتییەکە, وەزیر و پەرلەمانتارەکانیش دەگرێتەوە. وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی جامەکانیان بەڕێژەی ٥٠٪ رەش دەکرێت دەبێت پێنج ملیۆن دینار بدەن، ئەو ئۆتۆمبێلانەشی جامەکانیان بەڕێژەی ٤٠٪ رەش دەکەن پارەکەی دەگاتە سێ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دینار و رێژەی ٣٠٪ش پارەکەی دەگاتە دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دینار. ئەو رێنماییانە بۆ جامڕەشکردنى ئۆتۆمبێلەکان بۆ ماوەى یەک ساڵە و مایەى نوێکردنەوەیە، بەو مەرجەى کە بەهەمان شێوە پارە بدرێتەوە. ئەو هەنگاوە جامى پێشەوەى ئۆتۆمبێل ناگرێتەوە و نابێت ئاوێنەییش بێت، ئەوە جگە لەوەى ئۆتۆمبێلى تاکسی و پاسى گواستنەوەى گشتى و بارهەڵگر نابێت جامیان رەش بکرێت، بەڵام ئەگەر پاسى گواستنەوەى 40 کەسی تایبەت بە کۆمپانیاکانى گەشتوگوزار بێت، دەتوانرێت جامەکەى رەش بکرێت. وەزارەتی ناوخۆی عێراق راشیگەیاند، ئەو بڕیارە ئۆتۆمبێلی سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامەکانیان و وەزیر و بریکارەکان و ھەروەھا سەرۆکی دەستەکان و نێردە دیپلۆماسییەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکان و راوێژکاران دەگرێتەوە
هاوڵاتی سەنتەری فەرماندەیی ناوەندی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ناسراو بە سەنتکام، رۆژی چوارشەممە ٢٦ی تەمووز ڕایگەیاند فرۆکە شەڕکەرەکانی ئێف- ٣٥ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر بوون. فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ناوەندی ئەمریکا لە سێنتکام هەروەها ئەڵێت :" ئەم شەڕکەرانە بۆ بەهێزکردنی چاودێریکردنی گەرووی هۆرمۆز لە ناوچەکە جێگیر بوون".سێنتکام لە ئەژمارەی خۆی لە تویتەر وێنەی جێگیربوونی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیف- ٣٥ی لە ناوچەکە بڵاوکردۆتەوە. هێزی هەوایی ناوەندی ئەمریکا لە سێنتکام هەروەها جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە:" بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکە، هاوبەشەکانمان و هێزی دەریایی ئەمریکا، فڕۆکە شەڕکەرەکانی F-35 پەیوەست ئەبن بە F16 و A10 کە لە ناوچەکە جێگیرکراون و چاودێری گەرووی هۆرمۆز ئەکەن.
هاوڵاتی باڵیۆزی ئەمریكا بە نیگەرانییەوە عێراقی بەرەو ئەمریكا بەجێهێشتووەو حكومەتەكەی سودانی داواكارییەكانی ئەمریكای جێبەجێنەكردووە كە بەقاچاغبردنی دۆلار لەعێراقەوە بۆ ئێران بەردەوامەو میلیشیا شیعەكانی نزیك لە تاران بەهێزتربوون، كە چاوەڕوان دەكرێت ئیدارەی بایدن بە گەڕانەوەی "سەدر بۆ پڕۆسەی سیاسی گەمەكە لەعێراق پێچەوانە دەكاتەوە". ئالینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق سەرەتای ئەم هەفتەیدا بەنیگەرانییەكی زۆرەوە عێراقی بەرەو واشنتن بەجێهێشتووە و راپۆرتی زۆر توندی دژی حكومەتەكەی سودانی و هێزە میلیشیاكانی عێراق داوەتە واشنتن و پنتاگۆن. بەپێی بەدواداچونەكانی هاوڵاتی، باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق لەبارەی بەقاچاغبردنی دۆلارەوە لەعێراقەوە بۆ ئێران و لەوێوە بۆ ڤەنزوێلا كە هەردووكیان لەژێر گەمارۆكانی ئەمریكاو ئەوروپادان راپۆرتی پێشكەشكردووە كە تەنها لەماوەی ئەمساڵدا 15 بۆ 17 ملیار دۆلار لەعێراقەوە چووەتە ئێران و نزیكەی سێ ملیار دۆلار لەو بڕە چووەتە ڤەنزوێلا. لەماوەی رابردوودا وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا 14 بانكی خستە لیستی رەشەوە كە رۆڵی سەرەكیان هەبووە لە بەقاچاغبردنی دۆلار بۆ ئێران و ئەو وڵاتانەی لەژێر گەمارۆی ئەمریكادان، ئەو بانكانەش خاوەندارێتیان بۆ كەسایەتییەكی سیاسی باڵا دەگەرێتەوە كە ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری پێشووتری ئێرانە. ئەمریكییەكان ئەوەشیان دەستكەوتووە كە بەشێك لەو دۆلارانە بەكاش بە ئوتومبێلی جێمسی لەبەسرەوە رەوانەی ئێران كراون. هەروەها نزیكەی پێنج ملیار دۆلاری عێراق چووەتە توركیاو لەوێوە بەشێكی چووتە رووسیاو سوریا، ئەوەش لەلایەن ئەمریكاوە بەهێڵی سور دادەنرێت. هاوكات ئالینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق لەبارەی میلیشیا شیعەكانەوە راپۆرتێكی لەبارەی باڵادەستیانەوە لە عێراق خستۆتەڕوو كە ئەمریكای تەواو نیگەران كردووە لە حكومەتەكەی سودانی، كە رۆڵیان هەبووە لە بەقاچاغبردنی دۆلاردا. نیگەرانییەكانی ئەمریكا لە حكومەتەكەی سودانی گەیشتووەتە لوتكە، لەكاتێكدا كەمتر لەساڵێك دوای ئەوەی (محمەد شیاع سودانی)، بوو بە سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئیدارەی بایدن چەپڵەی بۆ ئەو هەنگاوانە لێدا كە بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی وزە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ گەلی عێراق گرتوویانەتەبەر، بەڵام سودانی پێشكەوتنی پێویست بەدەستنەهێنا سەبارەت بەو ئەولەویەتانەی كە واشنتۆن و بەغداد لەسەری رێككەوتوبوون، كە بریتین لەسەقامگیری و ئاسایش و سەروەری و كەمكردنەوەی هەژموونی گروپەكانی نزیك لەئێران. لەئێستاشدا زیادبوونی ژمارەی هێزەكانی حەشدی شەعبی، ئاماژەن بۆ رێگایەكی كێشەدار، كە جارێكی تر لایەنگرانی موقتەدا سەدرو خۆپیشاندەران لەناوچەی سەوز نزیك دەكاتەوە. پەیمانگای واشنتۆن ئاشكرایكردووە" ئیدارەی كۆشكی سپی نیگەرانن لە ئەدای كابینەكەی سودانی و دەیانەوێت بە هێنانە پێشەوەی موقتەدا سەدر بۆ ناو پرۆسەی سیاسی یارییەكەی لەعێراق پێچەوانە بكەنەوە". پەیمانگای واشنتۆن ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە لەكابینەكەی سودانی ژمارەی هێزەكانی حەشدی شەعبی و بودجەكەشیان زیادیكردووە. ئالینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق بە نیازپاكییەوە دووپاتی كردەوە كە ئەمریكا "ناوچەكە بەجێناهێڵێت، بەڵام نەیشاردۆتەوە كە لە ماوەی دوو ساڵدا ژمارەی هێزەكانی حەشدی شەعبی 100 هەزاری تر زیادیكردووەو گەیشتۆتە 240 هەزار چەكدار، كەدەكاتە لە 50%ی هەموو هێزە چەكدارەكانی عێراق. ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە لە بودجەی 2023، بڕی دوو ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بۆ گروپە چەكدارەكانی نزیك لەئێران تەرخان كراوە، هاوكات حكومەتەكەی سودانی ئەكادیمیایەكی سەربازی نوێ بۆ هێزەكانی حەشدی شەعبی دروستدەكات، كە ئەندامەكانی مافی خانەنشینییان دەبێت. لە راپۆرتی شەش مانگی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداریداوەو رایگەیاندووە، هێزەكانی حەشدی شەعبی لەهەموو ئاستەكاندا بەخێرایی گەشە دەكەن، لەبودجەوە تا هێزی مرۆیی، بەرنامەی ئابووری. ساڵانە هێزەكانی حەشدی شەعبی 20% زیاد دەكەن، كە بودجەی حەشدی شەعبی لە 2023، بەراورد بەساڵی 2020 لە 90% زیادیكردووە، لە كاتێكدا ژمارەی هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كە هێزێكی فەرمین لەلایەن ئەمریكاوە تەنها لەسەدا سێ زیادیكردووە.
هاوڵاتی دهزگای كۆچی سوید دووباره دهستی به لێكۆڵینهوهكان كردۆتهوه سهبارهت به دۆسیهی ئهنجامدانی تاوانێك لهلایهن سهلوان مۆمیكا ئهو پهنابهره بهڕهگهز عێراقییهی كه له شاری ستۆكهۆڵمی پایتهختی ئهو وڵاته كۆپییهكی قورئانی سوتاند. ماڵپهڕی (نیتهری داگ)ی سویدی لهسهر زاری بهرپرسێكی دهزگای كۆچ بڵاوی كردۆتهوه: زانیاری و بهڵگهی نوێیان لهسهر ههوڵی ئهنجامدانی تاوانێك لهلایهن سهلوان مۆمیكاوه بهدهست گهیشتووه، بههۆی بوونی بهڵگهوه ناچارن دووباره چاوخشانهوه به دۆسییهی ههوڵی ئهنجامدانی تاوانهكه بكرێتهوه. سهلوان مۆمیكا چهند ههفتهیهك لەمەوبەر دوای وهرگرتنی مافی پهنابهری له وڵاتی سوید، به چهقۆ ههڕهشهی كوشتنی له هاوڕێیهكی كردووە كه بهیهكهوه له ژوورێكدا دهمانهوه وەک ئەو ماڵپەڕە باسیدەکات. ئهو كات هاوڕێكهی سكاڵای تۆمار كردبوو، بهڵام سهلوان تۆمهتهكانی ڕهتكردبووهوه، بههۆی نهبوونی بهڵگهش، دادگه تهنیا سزای 80 كاتژمێر كاركردنی بهشێوهی خۆبهخش بهسهر سهلوان سهپاندبوو. بهرپرسهكهی دهزگای كۆچ جهختیشی كردۆتەوە ئهگهر سهلمێنرا سهلوان مۆمیكا ههوڵی ئهنجامدانی تاوانهكهی داوه، ئهوا سزایهكی توند دهدرێت، ڕهنگه ببێته هۆكاری ئهوهی مافی مانهوه و پهنابهری لێ بسەنرێتهوه.
هاوڵاتی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی لەبارەی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار دڵنیایی دەدات و رایدەگەیەنێت، بەرزبونەوەی بەهای دۆلار کاتییە. پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ڕاگەیەندراوێکی لەسەر نرخی ئیستای دۆلار بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، کۆمەڵێك ڕێکار بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار گیراونەتەبەرو هیچ ئاماژەیەك نییە بۆسزاندانی بانکی دیکە و پێداچونەوە بۆ کاری ئەو بانکانە دەکەین کە سزادراون. وتیشی، نرخی ئێستای دۆلار کاتییە و دادەبەزێت دوای جێبەجێکردنی ڕێکارە نوێکان. پارێزگاری بانکی ناوەندی ئەوەشی ڕونکردەوە ،ئەو بڕە دۆلارەی ڕۆژانە بانک لە پەنجەرەکانەوە دەیفرۆشێت، ئەوە خستنەڕوی دۆلار نییە، بەڵکو ئەو بڕەیە کە داواکراوە لەڕێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنی بانکەوە بۆ ئەوەی بەو کەسانە یاخود بانک و لایەنانە بفرۆشێت. هاوکات بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە لە دابەزین، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار گەیشتە زیاتر لە 157 هەزار دینار، ئەمەش بۆ سزادانی چەند بانکێکی عێراق دەگەڕێتەوە لەلایەن ئەمریکاوە.
هاوڵاتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردۆتەوە، کە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا دوو هاوڵاتی لەژێر ناوی "ئیرتداد و کفر" هێرشیان کراوەتە سەر و کوژراون. وەک لە بڵاوکراوەکەی هەنگاودا هاتووە، رۆژی سێ شەممە ٢٥ی تەمووز، کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناو "فارۆق رەشیدی" تەمەن ٣٥ ساڵ، و دانیشتووی گەڕەکی حەماڵئاوا، لە لایەن ئەو گروپانەوە هێرشکراوەتەسەری و کوژراوە. بە پێی سەرچاوەکانی هەنگاو، ناوبراو خێزاندار بووەو مناڵێکی تەمەن ٦ ساڵانی هەیە. هەر لەم پەیوەندەدا، رۆژی پێنج شەممە ٢٠ی تەمووز، کەریم قەوامی خەڵکی شاری سنە بەهەمان شێوە کوژراوەو برای ناوبراو بە ناوی خالید قەوامی بە خەستی بریندار بووەو لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە. جێگای ئاماژەیە کەهێزە حکوومەتیی و ئەمنییەکان بە هیچ شێوەیەک دەستتێوەردانیان نەکردوو. هەنگاو ئاماژە بەوە دەدات :"لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا، گرووپە توندڕەوەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێگای کەناڵی ئینستاگرامی و تێلێگرامییەوە ڕاستەوخۆ هەڕەشەی کوشتن لە هاووڵاتییان دەکەن."
هاوڵاتی ههزاران ئارایشتگای ئافرهتان له ئهفغانستان به بڕیارێكی فهرمی تاڵیبان دادهخرێت. حكومهتی تاڵیبان مانگی حوزهیرانی رابردوو مهڕسوومێكی دهركرد، كه بههۆی ئهو مهڕسوومهوه ههزاران ئارایشتگای ئافرهتان كه لهلایهن ئافرهتانهوه سهرپهرشتی دهكرێن و تاكه سهرچاوهی داهاتی زۆربهی خێزانهكانیانی لهسهره، دادهخرێن. ههفتهی رابردوو دهیان ئافرهتی ئهفغانی كابولی پایتهخت گردبوونهوهی ناڕهزایهتییان له دژی بڕیارهكه ئهنجام دا، له بهرامبهریشدا هێزه ئهمنییهكانی حكومهتی تاڵیبان تهقهی ئاسمانییان كرد و ئاوپڕژێنیان كردن بۆ ئهوهی بڵاوهیان پێ بكهن و كۆتایی به گردبوونهوهكهیان بهێنن. ئافرهتانی ئهفغانی له بڕیارهكه و رهفتاری دهسهڵاتدارانی تاڵیبان نیگهرانن و دهڵێن، تاكه شوێنێك كه تا ئێستا له دوای گهڕانهوهی تاڵیبان بۆ وڵات بتوانن لێی كۆببنهوه، ئارایشتگاكان بووه، لهلایهك داهاتێكی بۆ خاوهنهكانیان دابین دهبێت، لهلایهكی دیكهیش چاویان بهیهكدی دهكهوێت و چێژ له بهسهربردنی كاتهكانیان وهردهگرن. ئهو بڕیارهی حكومهتی تاڵیبان نزیكهی 60 ههزار ئافرهت بێكار دهكات و 12 ههزار ئارایشتگاش له سهرتاسهری ئهفغانستان دادهخات.
هاوڵاتی ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی لەبارەی ئەو سکاڵایە کۆدەبێتەوە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر چەند ماددەیەکی یاسای بودجە تۆماری کردووە. بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی، ئەمڕۆ دادگاکە لەسەر ئەو سکاڵایە کۆدەبێتەوە کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران دژی یاسای بودجە تۆماریکردووە. سەرۆک وەزیرانی عێراق تانەی لە ١٢ ماددەی یاسای بودجەداوە و دەڵێت، گۆڕانکارییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە یاسای بودجەدا کردوونی، دەستوەردانن لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن، بۆیە داوای لە دادگای فیدڕاڵی کردووە گۆڕانکارییەکان ھەڵبوەشێنێتەوە. سکاڵاکەی سودانی ھیچ بڕگەیەکی تایبەت نییە بە ھەرێمی کوردستان.
ئێران موشەکێکی نوێ رادەستی هێزە دەریاوانییەکانی دەکات و وەزیری بەرگریی دەڵێت: هاوشێوەیەی ئەو موشەکە لە جیهاندا نییە. ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادەبونی وەزیری بەرگریی محەمەدڕەزا ئاشتیانی، وەزیری بەرگریی کۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەیەک موشەکی کڕوز بە ناوی ئەبومەهدی رادەستی هێزەکانی دەریاوانی سوپای پاسداران و سوپای فەرمیی وڵاتەکە (ئەرتەش) کران. ئاشتیانی رایگەیاند؛ ئەو جۆرە لە موشەکە توانای بڕینی زیاتر لە هەزار کیلۆمەتری هەیە و بە ئامانجی تێکشکاندنی کەشتی جەنگیی و بەرگریی دەریایی دروست کراوە. بە وتەی ئاشتیانی: موشەکی ئەبو مەهدی نوێترین تەکنەلوۆژیای زیرەکی تێدا بەکارهێنراوە و دەتوانێت بە وردی و بە تێپەڕاندنی قەڵغانە موشەکییەکان، ئامانجەکانی بپێکێت. ئەو موشەکە بە ناوی ئەبومەهدی موهەندیس فەرماندەی پێشوی حەشدی شەعبی عێراق ناونراوە کە لەگەڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودس-ی سەر بە سوپای پاسداران لە لایەن ئەمریکاوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە بەغداد کرانە ئامانج و کوژران.
هەواڵگریی کۆماری ئیسلامی رایدەگەیەنێت تۆرێکی سەر بە ئیسرائیلی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستگیرکردوە کە ویستویانە بە بۆم لە چەندشارێک و لە کۆڕ و کۆبونەوەکاندا تەقەینەوە ئەنجام بدەن. وەزارەتی هەواڵگریی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئیتلاعات) ئەمرۆ دووشممە لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە؛ ژمارەیەک کەس لە پارێزگاکانی تاران، کرمان، ئەسفەهان، کۆهگیلۆیە و بۆیرئەحمەد، مازەندەران و پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون کە ئامانجیان بوە هێرشی سەربازیی و تەقینەوە ئەنجام بدەن. لە بەیاننامەکەی ئیتلاعاتدا هاتوە؛ ئەو کەسانە سەر بە تۆڕێکی بەربڵاوی ئیسرائیل بون و زیاتر لە 43 بۆمبی بەهێزیان پێوە گیراوە کە ویستویانە کاری تێکدەرانە لەو پارێزگایەنە ئەنجام بدەن. بە پێی بەیاننامەکە ئەو کەسانە پێشتریش هێرشیان بۆ سەر دامودەزگاکانی حکومەت ئەنجام داوە و دەستیان هەبوە لە سوتانی چەند بنکە و بارەگایەکی بەسیجی سەر بە سوپای پاسدارن و تۆماری ڤیدیۆیی کارەکانیان بۆ بەرپرسەکانیان لە وڵاتی دانیمارک و هۆڵندا رەوانە کردوە. بڵاوبونەوەی بەیاننامەکەی ئیتلاعات لە کاتێکدایە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەندامانی پارتە نەیارەکانی خۆی بە بەکرێگیراوی ئیسرائیل و ئەمریکا ناودەهێنێت و لە ماوەی رابردودا ژمارەیەک لە گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بیانوی ئەندامێتی لە پارتە نەیارەکاندا لە لایەن دەزگا ئەمنیی و هەواڵگرییەکانەوە دەستگیر کراون.
هاوڵاتی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەكانی ئێران بووەتە كێشە بۆ هاوپەیمانی ناتۆ و ئەمریكا و ئیسرائیل و تەنانەت هەرێمی كوردستان و عێراق، چونكە هیچ گروپێكی چەكداری شیعە نەماوە لە جیهاندا كە سوودی لە درۆنەكانی ئێران وەرنەگرتبێت. سەرەڕای سزا قورسەكانی سەر كۆماری ئیسلامی ئێران دەركەوتوە ئەو وڵاتە كەرەستە و ئامێری دروستكردنی ئەو فڕۆكانەی لە دەرەوە هاوردە كردوە، فەرماندەیەكی سەربازیی وڵاتەكە رایگەیاند وڵاتەكە توانیویەتی لە دروستكردنی بزوێنەری فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و موشەكی كڕوز تەنها پشت بەخۆی ببەستێت. ناوەندێكی توێژینەوە و لێكۆڵینەوەی بەریتانیا (Conflict Armament Research) ئێران كە پێشتر پارچەكانی دروستكردنی درۆن یان فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ناڕاستەوخۆ لە ئەمریكا و دواتر لە چین و ژاپۆن كڕیوە لە ئێستادا توانیویەتی بە لەبەرگرتنەوەی ئەو پارچە و ئامێرانەی دروستكراوی ئەو وڵاتانە لە ناوخۆی وڵاتەكەدا درۆن بۆ روسیا دروست بكات. بەریتانیا ئاشكرای كردوە ناوەندی (سەرمەد ئەلیكترۆنیكی سپاهان) سەر بە سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی توانیویەتی بە لەبەرگرتنەوەی پارچە ئەمریكی و ژاپۆنی و چینییەكان ئەو ئامێرانە دروست بكات كە بۆ دروستكرنی درۆن پێویستە و سودی لێوەردەگیرێت لە هەمانكاتدا ئەو هەنگاوە بوەتە هۆی ئەوەی سزاكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی كاریگەریی لەسەر بواری دروستكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی كۆماری ئیسلامی نەمێنێت و ترسە گەورەكەش ئاسانكارییە بۆ سوپای روسیا بە مەبەستی سودوەرگرتنی زیاتر لە درۆنە ئێرانییەكان دژی ئۆكرانیا. ژمارەیەك لێكۆڵەری بەریتانی سەر بەو ناوەندە جەختیان لەوە كردوەتەوە ئەگەرچی ئێران هەندێك ئامێر و كەرەستەی درۆنی بە تەكنەلۆژیای لەبەرگرتنەوە دروست كردوە بەڵام تا ئێستاش بۆ دابینكردنی ژمارەیەك لە پارچە پێشكەوتوەكانی درۆنەكانی پێویستی بە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا و ژاپۆن و چین و كۆریای باشور هەیە. كۆماری ئیسلامی دەیان جار بە بیانوی پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و پاراستنی ئاسایشی سنورەكانی بەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانانە هێرشی لە دژی خاكی هەرێم ئەنجام داوە لە كاتێكدا دەركەوتوە بەشێكی لە پارچە سەرەكییەكانی ئەو فڕۆكانە لە ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا بەرهەم دەهێنرێت درۆنی ئێران لە كرماشان تا یەمەن و ئۆكرانیا دوای ئەوەی ئۆكرانیا دەستی بەسەر درۆنێكی چاودێریی ئێران بە ناوی (موهاجری 6)دا گرتوە دەركەوتوە هەمان ئەو بزوێنەر و كەرەستانەی كە لەو فڕۆكانەدا بەكارهاتون لە فڕۆكە بێفڕۆكەوانانەی كە حوسییەكانی یەمەن بەكاریان دەهێنن سودیان لێوەرگیراوە و تەنانەت ژمارەیەك لەو پارچانە لە وڵاتی ئیمارات و كەنداوی عەدەن دەستیان بەسەردا گیراوە كە بڕیاربوە بۆ یەمەن و ئێران بگوازرێنەوە. ئێران لە 32 ساڵی رابردودا بە هەمو توانایەوە هەوڵی گەشەی پیشەسازیی دروستكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی داوە و لە هەمو ئەو ماوەیەدا بە سود وەرگرتن لە تەكنیكی ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانانەی ئەمریكا و ئیسرائیل كە لە خاكی وڵاتەكەیدا دەستیان بەسەردا گیراوە توانیویەتی ببێتە جەمسەرێك لەو بوارەدا. روسیا بۆ تێكشاندنی سیستمی دژە موشەكیی جۆری (هیمارس ئێم 142)ی ئەمریكا لە ئۆكرانیا سودی لە سیستمی فڕۆكە خۆكوژەكانی ئێران لە جۆری (قاسف 1) و (قاسف 2) و (ئەبابیل) وەرگرتوە چونكە ئەو درۆنانە ساڵی 2019 لە لایەن حوسییەكانی یەمەنەوە توانیویانە سیستمە دژە موشەكییەكی ئەمریكا لە سعودیە بكەنە ئامانج و زیانیكی گەورە بە دامەزراوە نەوتییەكانی ئارامكۆ بگەیەنن. ساڵی 2019 دامەزراوە نەوتییەكانی ئارامكۆ لە لایەن حوسییەكانی یەمەن بە 12 درۆنی ئێران كرایە ئامانج كە بووە هۆی دابەزاندنی بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیە لە نزیكەی 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ پێنج ملیۆن بەرمیل بۆ ماوەیەكی زۆر ئیسرائیل چەند جارێك ئاشكرای كردوە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئێران لە لایەن گروپە توندڕەوەكانی لوبنان، عێراق، سوریا، یەمەن بەكار دەهێنرێن و تەنانەت ئەو فڕۆكانە گەیشتونەتە ڤەنزوێلا و هەندێك وڵاتی ئەفریقا كە دەسەڵاتی ئەو وڵاتانەش بە هاوپەیمانی تاران ئەژمار دەكرێت. ئێران بەوەشەوە نەوستاوەتەوە لە ماوەی رابردودا كارگەیەكی دروستكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی لە وڵاتی تاجیكستان كردووەتەوە. دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل و ئەمریكا لە نوێترین راپۆرتی خۆیاندا بڵاویان كردوەتەوە كە سوپای پاسدارانی ئێران لە قوڵایی زیاتر لە سەد مەتر لە ژێر زەوی لە زنجیرە چیاكانی زاگرۆس لە پارێزگای كرماشان لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەیان فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی شاردوەتەوە. درۆنی ئێرانی بە ئامێری ئەمریكی ئەفشین خاجەفەرد، بەڕێوبەری ناوەندی پیشەسازیی ئاسمانیی وەزارەتی بەرگریی ئێران رایگەیاند؛ تواناكانی وڵاتەكەی لە بواری فڕۆكەی بێفڕۆكەواندا گەیشتوەتە ئاستێك كە 10 جۆری جیاوازی بزوێنەری ئەو جۆرە فڕۆكانە و بزوێنەری موشەكی كڕوز دروست دەكات و پشت بە هیچ وڵاتێك نابەسترێت. لێدوانی ئەو فەرماندەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە كاتێكدایە پێشتر رۆژنامە (نەشناڵ پۆست) وڵاتی كەنەدا ئاشكرای كردبوو كۆمپانیایەك بە ناوی (بی ئارپی) تا ساڵی 2019 بزوێنەری فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی رادەستی ئێران كردووە. سوپای پاسدارانی ئێران لە قوڵایی زیاتر لە سەد مەتر لە ژێر زەوی لە زنجیرە چیاكانی زاگرۆس لە پارێزگای كرماشان لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەیان فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی شاردوەتەوە لە لایەكی دیكەوە تەلەڤیزیۆنی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریكا لە راپۆرتێكدا ئاشكرا كردوە كە زیاتر لە 52 پارچە و ئامێری تایبەت بە دروستكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە لایەن (13) كۆمپانیای ئەمریكا دابین دەكرێت و هاوكات 12 پارچە و ئامێری دیكەی ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانانەی ئێران لە لایەن كۆمپانیاكانی سویسڕا، چین، ژاپۆن و تایوان دابین دەكرێت. وڵاتانی ئەندامی پەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە بەیاننامەیەكدا داوایان كردوە كۆماری ئیسلامی ئێران نابێت بە هێچ شێوەیەك سنوری وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆ بەتایبەت ئۆكرانیا پێشێل بكات و بە پێشكەشكردنی هاوكاریی سەربازیی بە روسیا ببێتە هۆی زیانگەیاندن و دروستكردنی مەترسیی. لەو بەیاننامەیەدا داوا لە ئێران كراوە بە زوترین كات ناردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ روسیا راگرێت چونكە لە رێگەی ئەو فڕۆكانەوە زیانی گەورە بە ژێرخانی ئۆكرانیا دەگات و تا ئێستا قوربانیی زۆری لەو وڵاتە لێكەوتوەتەوە. پێشتر ئیسرائیل و دوو رۆژنامەی ئەمریكا ئاشكرایان كربو كە كۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر لە 1500 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی رادەستی روسیا كردوە كە دژی ئۆكرانیا بەكار دەهێنرێت و دواتر پەرلەمانی ئۆكرانیا بەهۆی ئەو درۆنانەوە سزایەكی 50 ساڵەی بەسەر ئێراندا سەپاند و بە پێی سزاكە ژمارەیەك گەمارۆی ئابوریی و سیاسیی تا نیو سەدە لەسەر ئێران دەسەپێنرێت.
پۆلیسی ئێران بڵاوی کردەوە بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەکان لە وڵاتەکەدا زۆر بوە و تەنها لە چوار مانگدا زیاتر لە 200 تۆن ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە. ئیرج کاکاوەند، بەڕێوبەری پۆلیسی بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی ئێران رایگەیاند؛ لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵ و لە ماوەی چوار مانگدا نزیکەی 207 تۆن ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە و 527 باندی بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە ئاشکرا بون. لەو بڕە ماددە هۆشبەرەی کە پۆلیسی ئێران دەستی بەسەردا گرتوە 156 تۆنی تریاک بوە کە لە ئەفغانستان دروست دەکرێت. بە وتەی کاکاوەند؛ 30 بۆ 40%ی سەرجەم ئەو ماددە هۆشبەرانەی لە وڵاتی ئەفغانستان دروست دەکرێت بۆ ئێران دەگوازرێتەوە و چوار هەزار پۆلیسی ئێران لە پێناو رێگریی لە ماددە هۆشبەرەکان کوژراون و 12 هەزار کەسیش کەمئەندام بون. ئاماژەی بەوە کردوە بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەکان لە ئێران زۆربوە و رێژەی ئەو کەسانەشی کە بەهۆی بازرگانیی و گواستنەوەی ئەو ماددانەوە دەستگیر کراون 19% بەراورد بە رابردو زیادی کردوە. بەڕێوبەری پۆلیسی بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی ئێران وتیشی لەو چوار مانگەدا 264 تۆمەتباری سەرەکی بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کراون و لانیکەم زیانی 580 هەزار دۆلار لە باندەکانی تایبەت بە گواستنەوەی ئەو ماددانە دراوە. پێشتر عەلیڕەزا کازمی، قائیمقامی ناوەندی بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی ئێران رایگەیاند؛ رێژەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانی وەک تریاک، حەشیش و کریستاڵ لە کەسانی تەمەن 15 بۆ 64 ساڵ لە ئێران بە رێژەی 26% زیادی کردوە.