هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، به‌توندترین شێوه هێرشه تیرۆریستیه‌کانى دوێنێى به‌غدا ئیدانه ده‌کات که به‌هۆیه‌وه 32 که‌س کوژراون و 110 که‌سى دیکه برینداربون. دانیه‌ل بى سمێت، که به شێوه‌ى کاتى کاره‌کانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌ده‌بات له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه که"ئێمه به‌توندترین شێوه هێرشه‌کانى تێرۆریستى له به‌غداد مه‌حکوم ده‌که‌ین، ئه‌و ته‌قینه‌وانه کردارى کوشتنى به کۆمه‌ڵ و وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌یه‌کى گه‌لێک ناخۆشى تیرۆره". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، هێرشه تیرۆرستییه‌کان هه‌ڕه‌شه له ژیانى عیراقییه بێ تاوانه‌کان ده‌کات، "ئێمه سه‌ره‌خۆشى قوڵى خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌کانى قوربانیان ده‌نێرین و هیوادارین ئه‌وانه‌ى بریندارن به زویى چاک ببنه‌وه". دوێنێ پێنجشه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه‌ى خۆکوژى له گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران له به‌غدا رویاندا، به‌پێى ئاماره سه‌ره‌تایه‌کان، تا ئێستا 32 که‌س کوژراون و 110 که‌سیش برینداربون، ئه‌مڕۆش رێکخراوى چه‌کدارى داعش له‌رێگه‌ى ته‌له‌گرام-ه‌وه به‌رپرسیاریێتى له هه‌ردو ته‌قینه‌وه خۆکوژییه‌که‌ى گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران له ناوه‌ڕاستى به‌غدا راگه‌یاند، که به‌هۆیانه‌وه 32 که‌س کوژراون و 110 که‌سى دیکه‌ش برینداربون
هاوڵاتى مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌کداره‌کان، سه‌رۆکایه‌تى کۆبونه‌وه‌یه‌کى ئه‌منى به‌په‌له‌ى کرد به به‌شدارى وه‌زیرى ناوخۆ. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ى کانونى دووه‌مى 2021 نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆک وه‌زیران له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه، مسته‌فا کازمى له باره‌گاى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى به‌غدا، سه‌رۆکایه‌تیى کۆبونه‌وه‌یه‌کى به‌په‌له‌ى سه‌رکرده‌کانى ده‌زگاى ئاسایش و هه‌واڵگرى کردوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که دواى ته‌قینه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆى به‌غدا کازمى فه‌رمانى کرد کۆبونه‌وه‌یه‌کى به‌په‌له بکرێت به به‌شدارى وه‌زیرى ناوخۆ و فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى به‌غدا. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له دوو ته‌قینه‌وه‌ى خۆکوژی‌دا له بازاڕى باله‌ى نزیک گۆڕه‌پانى ته‌یه‌رانى به‌غدا 32 که‌س کوژران و 110 که‌سى دیکه بریندار بون. هاوکات به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق رایگه‌یاند، روداوى دو ته‌قینه‌وه‌ى تیرۆرستى دژى هاوڵاتیانى بێ تاوان له‌به‌غدا و له‌م کاته‌دا، ئاماژه‌ى ئه‌وه‌یه‌که" گروپه تاریکپه‌رسته‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن مافه نیشتیمانییه گه‌وره‌کان به‌ئامانج بگرن".
هاوڵاتى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا له ته‌قینه‌وه‌کانى گۆڕه‌پانى ته‌یراندا له به‌غداد13 که‌س کوژراون و 19 دیکه‌ش برینداربوون. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 21ى کانونى دووه‌مى 2021 له شارى به‌غدا دوو ته‌قینه‌وه له ناوچه‌کانى ساحه ته‌یران و باب شێخ به‌غدا روویاندا و به‌رپرسانى ئه‌منى ئاشکرایان کرد که کرده‌وه‌ى خۆکوژى بووه له‌رێگه‌ى پشتێنى بۆمبرێژکراوه‌وه بووه. هاوکات، میدیا عێراقییه‌کان بڵاویانکرده‌وه که دواى ته‌قینه‌وه‌کان ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا به‌فه‌رمانى وه‌زیرى ناوخۆ داخراوه.
هاوڵاتى به‌رپرسانى ئه‌منى به‌غدا رایانگه‌یاند هێزێکى زۆلاى ئه‌منى بڵاوه‌ى پێکراو ژماره‌ى قوربانییه‌کانى دوو ته‌قینه‌وه‌که گه‌یشتووه‌ته 25 که‌س. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى له به‌غدا به میدیاکانى عێراقى راگه‌یاند:" ته‌قینه‌وه‌کان بونه‌ته هۆى گیان له‌ده‌ستدانى نۆ که‌س و برینداربوونى 16 که‌سى دیکه". به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌که‌وه به فه‌رمانى وه‌زیرى ناوخۆ هێزێکى زۆرى ئه‌منى له به‌غدا بڵاوه‌ى پێکراوه.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه‌یى به‌هێز له‌ناوچه‌ى ته‌یه‌ران له‌به‌غدا رویاندا و میدیاکانى عێراق باس له کوژراو و بریندار ده‌که‌ن، به‌ڵام هێشتا به فه‌رمى رانه‌گه‌یه‌ندراوه قوربانییه‌کان ژماره‌یان چه‌ند ده‌بێت. ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی پۆلیسی بەغداوە رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ کەس گیانیان لەدەسداوە و 16 کەسیش برینداربوون.
هاوڵاتى وه‌زیرى به‌رگریى تورکیا له دواى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ هه‌ولێر و به‌غدا رایگه‌یاند:" به هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وام ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌نقه‌ره کار له‌سه‌ر ده‌رکردنى په‌که‌که له ناوچه سنوورییه‌کان ده‌که‌ین". خولوسى ئاکار، وه‌زیرى به‌رگریى تورکیا رایگه‌یاند: "له نزیکه‌وه چاودێرى ھێزه‌کانى سه‌ر به په‌که‌که له شنگال ده‌که‌ین، به لایه‌نه‌کانمان گوتووه، ئه‌گه‌ر پشتیوانیان ده‌وێت ئێمه ئاماده‌ین دابینى بکه‌ین". ناوبراو راشیگه‌یاند:" له قۆناغى داهاتووماندا هاریکارى تورکیا-عێراق و تورکیا-هه‌ولێر ببێته هۆى کۆمه‌ڵێک پێشهاتى زۆر گرنگ له باره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر". وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا رۆژى 18/1/2020 سه‌ردانى به‌غداى کرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق کۆبووه‌وه، رۆژى دواتر له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌ت و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى ھه‌رێمى کوردستان و مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى کۆبونه‌وه.
هاوڵاتى حکومه‌تى عێراق بڕیاریدا رۆژى 10-10-2021 هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختى په‌رله‌مان دیاری‌بکرێت. له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقدا به‌کۆى ده‌نگ بڕیاردرا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت له رۆژى 10ى (تشرینى یه‌که‌م/10)ى 2021 ئه‌نجامبدرێت. هه‌روه‌ها پێشتر نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆک وه‌زیران بڵاویکردبوه‌وه، کۆبونه‌وه‌ى ئاسایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌سه‌رۆکایه‌تى مسته‌فا کازمى و به‌میواندارى ئه‌ندامانى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ستیپێکردوه. کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان داوایکردبو 16-10-2021 هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ئه‌نجامبدرێت. 17ى ئه‌م مانگه، کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، به‌فه‌رمى داوایه‌کى پێشکه‌شى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کرد، بۆئه‌وه‌ى له 16-10-2021 هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ئه‌نجامبدرێت.
سامان مەجید لایەنە سیاسییەکانی عێراق پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکان هەوڵی کڕینی چەند پەیجێک دەدەن کەملیۆنان هەواداریان هەیەو نرخی هەندێک لەوانە تائێستا لەمامەڵەکردندا گەیشتووەتە ملیۆنێک دۆلار. ماڵپەری عەرەبی ئەلجەدید کەبارەگاکەی لە لەندەنە بڵاویکردەوە، چەند هێزێکی سیاسی سەرقاڵی کڕین و بەکرێگرتنی پەیجەکانی فەیسبوکن و مامەڵەی کڕینی هەندێکیان گەیشتووەتە ملیۆنێک دۆلار، راپۆرتەکە باس لەوە دەکات دیاردەکە لەهەرێمی کوردستانیشدا بەربڵاوە. ئەوەش لەکاتێکدایە شەممەی رابردوو رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کورستان رایگەیاند میدیای کڕاو لەکوردستان زاڵە کەزۆرینەیان سۆشیال میدیان، بەڵام میدیای ئازاد و ئەهلی لەپاشەکشەدایە. بەپێی راپۆرتەکەی عەرەبی ئەلجەدید دەیان لاپەڕە لەفەیسبوک لەعێراق کەزیاتر لەملیۆنێک لایکیان هەیە لەژێر هەڕەشەی کڕیندان، کەزۆرینەیان لەڕووی سیاسی و حزبییەوە پەیوەندییان بەهیچ لایەنێکەوە نییەو مێژووی دامەزراندنیشیان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی (10) ساڵ یان کەمتر، ئەو پەیجانەش دوورن لەبژاردەی نەتەوەیی و تائیفی، بەڵکو بژاردەیەکی مەدەنییان هەیە و لایەنگری خۆپیشاندانی جەماوەریین و کەیسەکانی گەندەڵی و دیمەنی ناشیرینی حزبەکانی دەسەڵات دەخەنەڕوو. نموونەی ئەو پەیجانەش کە لەئێستادا ئەو لایەنە سیاسییانە دەیانەوێت بەهەر جۆرێک بێت بیانخەنە ژێر رکێفی خۆیان، بریتین لە «الخوة النظيفة»، «شك‌و ماك‌و»، «بغداد»، «عراقي كومنت»، «السليمانية» و»ستيفن نبيل» و چەند پەیجێکی تر کەڕۆژانە باس لەڕووداوو هەواڵەکان دەکەن، ئەو پەیجانە لەماوەی مانگەکانی رابردوودا پشتگیریی تەواوی خۆپیشاندەرانیان کردووە لەهەموو عێراق. شوجاع خەفاجی بەڕێوەبەری پەیجی «الخوة النظيفة« کە زیاتر لەسێ ملیۆن هەواداری هەیەو لەساڵی ٢٠١٢ەوە دامەزراوە، بەعەرەبی ئەلجەدیدی راگەیاندووە کەپەیجەکە تائێستاش لەلایەن کوتلە سیاسییەکانەوە داواکاری بۆ فرۆشتن پێشکەش دەکرێت، بەڵام جەختی لەوە کردووەتەوە کەئەوان بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ حزبەکاندا مامەڵە ناکەن. لەو بارەیەوە سەرچاوە سیاسییە عێراقییەکان لەبەغدا بۆ رۆژنامەکەیان ئاشکراکردووە، «ژمارەیەک لەخاوەنی ئەو لاپەڕانە لە فەیسبوک لەماوەی رابردوودا دانوستانیان لەگەڵدا کراوە، لەلایەن کوتلەیەکی سەر بەسەرۆک وەزیرانێکی پێشوو (بەبێ ئەوەی ناوی بهێنێت) لەگەڵ یەکێک لەو پەیجە بەناوبانگانە کەوتووەتە مامەڵە بۆ ئەوەی بیکڕێت تا یەک ملیۆن دۆلاریشی پێداوە، هاوکات کوتلەیەکی تری سەرکردەیەکی سیاسی کە لەئێستادا کوتلەیەکی تایبەت بەخۆی پێکهێنا سەرقاڵی هەمان مامەڵەیە». راپۆرتەکە باس لەوەدەکات دوای ئەوەی دانوستانەکانی ئەوسەرکردەیە لەگەڵ پەیجێکی فەیسبوکدا شکستی هێنا بەمەبەستی کڕینی، لەئێستادا ئەو دوو لایەنە نزیکبوونەتەوە لە رێکەوتنی کرێی مانگانە بەرامبەر پێشکەشکردنی چالاکی حزبەکەی و لێدوانی سەرکردە جۆراوجۆرەکانی لەڕێی هەمان پەیجەوە. بەگوێرەی راپۆڕتی رۆژنامەکە،» ژمارەیەک بەرپرسی ئەو لاپەڕانە لەڕاستیدا چوونەتە ناو دانوستان لەگەڵ کوتلەکەدا سەبارەت بەنرخ یان جۆری ئەو ناوەڕۆکەی کەبڕیارە دابینی بکەن ئەگەر سنوورداربێت بەکرێی مانگانە». ئەم دیاردەیەش ماوەی چەند ساڵێکە لەهەرێمی کوردستان سەریهەڵداوەو ئەو پەیجانەی کەخۆڕسکانە دروستبوون دواتر لەلایەن هێزە سیاسییەکانەوە کڕدراون و دژی نەیارەکانیان بەکاردەهێنرێن. هەر لەم بارەیەوە شەممەی رابردوو رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، جۆرێک لەمیدیای «کڕدراو» پەیدابووە کە «بە پارەی سیاسییەکان و پارەی گەندەڵی و دزراو ئاراستە دەکرێن و پەیام ئاراستە دەکات و لەمیدیای ئازاد زاڵترە». وتەکانی رێواز فایەق لەمیانی وتارێکی هات کەپێشکەشیکرد لە رێوڕەسمێکدا کەسەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان رێکیسخستبوو لەبارەی پێشێلکارییەکان دژی رۆژنامەوانان و دەزگاکانی راگەیاندن لەهەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان. لەسەر راپۆرتی پێشلێکارییەکان کەسەنتەری میترۆ خستیەڕوو، رێواز فایەق رایگەیاند، «ئەو ئامارانەی ئێستا گوێمان لێ‌بوو دەلالەتێکی مەترسیداری پاشەکشەی ئازادی رادەربڕینە بەشێوەیەکی گشتی و ئازادی راگەیاندنە بەشێوەیەکی تایبەتی». رێواز فایەق وتی «میدیای حزبەکان ناسراون، منی هاووڵاتی، منی وەرگر کەقسەیەک لە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان وەردەگرم، وا وەریدەگرم کەئەمە سیاسەتی گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، لە رووی دەروونی و فیکرییەوە خۆم ئامادەکردووە کەدەکرێت لەناو ئەو پەیامە میدیاییە دیدگای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ببینم.. بۆ نموونە شتێکم کە لەکوردستان تیڤییەوە گوێ لێدەبێت، خۆم ئامادەکردووە کە ئەوە تێڕوانینی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ سێکتەرێکی دیاریکراو». هەروەها وتی کە جۆرێکی دیکە لەمیدیا هەن کە بەناڕاستەوخۆ پاڵپشتی دەکرێن «بۆ نموونە» رووداو، K24، کوردسات و کەناڵی دیکەش، ئەمەش بەناڕاستەوخۆ دەزانم پەیامی کێیە پێم دەگات، وەکو وەرگرێک ئامادەم بۆ وەرگرتنی ئەو پەیامە بە رووپۆشەوە». هەروەها وتی «ئێستا جۆرێکی دیکە لەمیدیا هەیە، میدیای کڕدراو، کە نە هی حزبەکانە، نە سێبەری حزبەکان و نە ئازادیشە، ئەو میدیایە لەنێو میدیای ئەلیکترۆنی بە پارەی سیاسییەکان و پارەی گەندەڵی و دزراو ئاراستە دەکرێن، پەیام ئاراستە دەکات و لەمیدیای ئازاد زاڵترە، ئێستا ئەوان زاڵترن، کەسایەتیی ناشرینت بۆ جوان دەکەن، کەسایەتییەک کە هیچ تاوانێکی نییە بۆتی ناشیرین دەکەن، وردە وردە خەریکە ئەمە دەبێتە بەشێک لە نەریت و کاردانەوە دروستدەکات». وتیشی «میدیای ئازاد‌و ئەهلی لەپاشەکشەدایە.. بەپاشەکشەکردنی ئەو میدیایە سێکتەرەکانی دیکەش دەکەونە پاشەکشە». سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوا لەوانە دەکات کە «میدیای ئازاد» بەڕێوە دەبەن و دەڵێت «یەک دیراسەی دۆخی میدیای ئازاد بکەن، (10) ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ ئێستا، بزانن میدیای سیاسییە گەندەڵەکان زاڵترە یان ئەوەی ناوی میدیای ئازادە». کڕینی پەیجەکان لەکوردستان بۆ چەند ساڵێک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بەجۆرێک هاووڵاتی ئاسایی تا رادەیەکی باش دەتوانێت بیانناسێتەوە لەبەرژەوەندی چ حزبێک، یان چ کەسایەتییەک کاردەکەن. بەپێی راپۆرتەکەی عەرەبی ئەلجەدید کڕینی پەیج تەنها لەعێراقدا سەریهەڵنەداوە، بەڵکو هەرێمی کوردستانیشی گرتۆتەوە. ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەشاری هەولێر کەنەیویستووە ناوی ئاشکرا بهێنرێت بە عەرەبی ئەلجەدیدی راگەیاندووە حزبێکی سەرەکی لەشاری سلێمانی لەگەڵ پەیجێکی کوردی کەزیاتر لە ملیۆنێک لایەکی هەیە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، ئەو پەیجەش لەکاتی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لەمانگی 11ی ساڵی رابردوودا لەشارەکانی سلێمانی و رانیە و هەڵەبجەدا رۆڵی هەبووەو پشتگیریی ناڕەزایەتییەکانی ئەو دەڤەرەی کردووە. پەرلەمانتارەکە باسی وردەکاری رێکەوتنەکەی نەکردووە، بەڵام روونیکردووەتەوە یەکێک لەبەرپرسانی ئەو پەیجە لەکاتی خۆپیشاندانەکانی سلێمانیدا دەستگیرکراوەو دواتر ئازادکراوە. کڕینی پەیجە کاریگەرەکان لەلایەن حزبەکانەوە لەکاتێکدایە بڕیارە لەمساڵدا هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، لەکاتێکدا عێراق و هەرێمی کوردستان بەدۆخێکی سیاسی و ئابوریی ناجێگریدا تێدەپەڕن. لەکۆی (230) حزب کەناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق، تەنیا (29) حزب مافی ئەوەی هەبووە لەهەڵبژاردەکانی مانگی حوزەیران بەشداری بکات و بڕواتە ململانێکەوە. بەپێی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی دەنگدەرانی عێراق (25) ملیۆن و (139) هەزار کەسە، تائێستا (13) ملیۆن کارتی بایۆمەتری دەنگدان بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکراوە، هەروەها لەسەرتاسەری عێراقدا هەزارو (74) بنکە دیاری کراوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان کارتی بایۆمەتری دەنگدان نوێبکەنەوە. جەمانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتنامەی بۆ (59) باڵیۆزخانەی وڵاتانی عەرەبی و (19) وڵاتی بیانی ناردووە تا لەڕێگەی تیمی خۆیانەوە چاودێریی هەڵبژاردنەکانی عێراق بکەن. زیاتر لە (٣٠) کەناڵی ئاسمانی عێراقی و (٦٠) وێبسایت و (١٢) رادیۆ‌و دەیان پەیجی سەر بەحزبەکان و میلیسشاکان لەعێراقدا هەن و زاڵن بەسەر رای گشتیدا و هەوڵی کڕینی پەیجە سەربەخۆکانیش دەدەن، ئەوە سەرەڕای ئەوەی لەهەرێمی کوردستان لەم چەند ساڵانەی دواییدا بەهۆی ململانێکانەوە ژمارەی میدیا‌و پەیجی سەر بەحزبەکان لەهەڵکشاندایە. مانگی رابردوو مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانیکردنی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ ئازادی راگەیاندن لەعێراق. رۆژێک دواتر کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر رایگەیاند، پشتیوانی وتەکانی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکەن لەبارەی ئازادیی راگەیاندن، کونسوڵخانەی ئەمریکا رایگەیاند «دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پشتیوانیکردنی ئازادیی راگەیاندن لەهەرێمی کوردستانی عێراقدا».ئِ
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا کۆبونه‌وه‌و تێیدا باسى ئاسایشى ناوچه‌که‌و ده‌رکردنى هێزه‌کانى نزیک له په‌که‌که‌یان کردووه له شه‌نگال. به‌پێى به‌یاننامه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى کانونى دووه‌مى 2021 مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و خلوسى ئاکار وه‌زیرى به‌رگرى گفتوگۆیان له‌باره‌ىبارودۆخى عێراق و ناوچه‌که و په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا . هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگیى هه‌ماهه‌نگیى و به‌رده‌وامیى په‌یوه‌ندى دۆستانه له نێوان هه‌رێمى کوردستان و تورکیا کرایه‌وه . به‌تایبه‌تى به‌هێزکردنى هه‌ماهه‌نگیى و هاریکاریى له پێناو سه‌قامگیرکردنى ئاشتى و ئاسایشى ناوچه‌که‌دا. هاوکات جه‌خت" له گرنگیى جێبه‌جێکردنى ڕێککه‌وتننامه‌ى شنگال و ده‌رچوونى میلیشیا و هێزه چه‌کداره نایاساییه‌کان کرایه‌وه له پێناو ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى ده‌ڤه‌ره‌که و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ شوێنه‌کانیان".
هاوڵاتى وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا سه‌ردانه‌که‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، پرسى دروستکردنى بنکه‌ى سه‌ربازى نوێى تورکیا له هه‌رێم تاوتوێده‌کرێت و له‌ئێستاداشدا له‌گه‌ڵ مه‌سعدو بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان له کۆبونه‌وه‌دایه. ڕۆژى دووشه‌ممه خڵوسى ئاکار، وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا گه‌یشته به‌غدا و زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق ئه‌نجامدا، شه‌وى ڕابردووش گه‌یشته هه‌رێمى کوردستان و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ست به‌کۆبوونه‌وه‌کانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و له‌ئێستاشدا له‌گه‌ڵ مه‌سعدو بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌کۆبونه‌وه‌دایه. به‌پێى وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ک که قسه‌ى بۆ ڕۆژنامه‌ى "العرب" کردووه، تورکیا ده‌یه‌وێت "بنکه‌ى سه‌ربازیى کاتیى نوێ" له‌هه‌رێمى کوردستان دروستبکات، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستى فراوانکردنى بۆردوومانه‌کانى بۆسه‌ر گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان په‌که‌که. ڕۆژنامه‌که له‌زارى به‌رپرسێکى تورکیه‌وه ئه‌وه‌ى بڵاوکرده‌وه، "تورکیا ده‌یه‌وێت ناوچه‌ى پاککراوه له‌په‌که‌که دروستبکات". به‌پێى وته‌ى به‌رپرسانى عێراق، ئه‌و پلانه‌ى تورکیا بۆ دروستکردنى بنکه‌ى سه‌ربازیى کاتیی، جگه له درێژه‌دان به مانه‌وه‌ى بنکه سه‌ربازییه‌کانى دیکه هیچى دیکه نییه، که ئه‌نقه‌ره کشانه‌وه‌ى سه‌ربازه‌کانى له هه‌رێمى کوردستان ڕه‌تکردووه‌ته‌وه.
هاوڵاتى باندێکى دزیکردن که له ژن و پیاوێک پێکهاتبوون یه‌ک ملیار و 350 ملیۆن دیناریان له بانکێکى وه‌به‌رهێنان له به‌غداى پایته‌خت دزیووه‌و هێزه ئه‌منییه‌کانیش ده‌ستگیریان ده‌که‌ن. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ى کانونى دووه‌مى 2021 وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند که له‌سه‌ر فه‌رمانى عوسمان غانمی، وه‌زیرى ناوخۆ هه‌وڵه‌کان بۆ ده‌سگیرکردنى چه‌ند تۆمه‌تبارێک چڕکرایه‌وه که بڕى یه‌ک ملیار و 350 ملیۆن دیناریان له بانکێکى وه‌ربه‌هێنان له شارى به‌غدا دزیووه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه له لێکۆڵینه‌وه‌کاندا یه‌کێک له تۆمه‌تباره‌ان به‌ناوى (م.ز.ا) ناسراوه‌ته‌وه و له‌وێشه‌وه باندێکى تایبه‌ت به‌و کاره ده‌ستگیرکراوه که له ژن و پیاوێک پێکهاتبوون. هاوکات، ئه‌وه‌ش روونکراوه‌ته‌وه که ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوى بڕه پاره‌که‌دا گیراوه و تۆمه‌تباره‌کانیش ره‌وانه‌ى دادگا کراون و پاره‌که‌ش ده‌گه‌رێندرێته‌وه بۆ بانکه‌که.
هاوڵاتى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقى بۆ ١٦ ى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ کردووه. ئه‌مڕۆ 17ى کانونى دووه‌مى 2021 سه‌رۆکى کۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق پێشنیازێکى ئاڕاسته‌ى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کرد و، تیایدا داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى له ٦ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵه‌وه بۆ بۆ ١٦ تشرینى دووه‌م کردووه. ده‌قه نوسراوه‌که‌ى کۆمسیۆنى عێراق:
هاوڵاتى دوو فڕۆکه‌ى جه‌نگى بی52ى سوپاى ئاسمانى ئه‌مریکا له ئاسمانى ئیسرائیله‌وه به‌ره‌و که‌نداوى فارس به‌ڕێکه‌وتوون. رۆژنامه‌ى "یه‌دیعوت ئه‌حرانۆت"ى ئیسرائیلى بڵاویکرده‌وه، دوو فڕۆکه جه‌نگیه‌که‌ى ئه‌مریکا له‌لایه‌ن فڕۆکه‌ى جه‌نگى ئێف16وه پشتیوانى ده‌کرێن. هه‌روه‌ها ئه‌وه روونکراوه‌ته‌وه که ئه‌وه پێنجه‌مین جاره له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوودا، فڕۆکه‌ى جه‌نگى بی٥٢ى ئه‌مریکى به‌ره‌و که‌نداوى فارس بجوڵێت. دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند موشه‌کێکى دوورمه‌وداى ئێران له نزیک که‌شتى فڕۆکه‌هه‌ڵگرى نیمیتز-ى ئه‌مریکى له زه‌ریاى هیندیدا که‌وتوونه‌ته خواره‌وه ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت سه‌رچاوه‌ى ئه‌و هێرشانه بدۆزێته‌وه.
هاوڵاتى چالاکوانانى خۆپیشاندانه‌کانى عێراق پێکهێنانى بزوتنه‌وه‌یه‌کى سیاسی‌یان به‌ناوى ( ئیمتداد) ه‌وه راگه‌یاند و ده‌ڵێن" هه‌وڵده‌ده‌ن زۆرینه‌ى کورسییه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق به‌ده‌ست بهێنن". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ى کانونى دووه‌مى 2021 له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا عه‌لائ رکابی، چالاکوانى دیارى خۆپیشاندانه‌کان له پارێزگاى زیقار که سه‌رۆکى بزوتنه‌وه سیاسییه نوێکه‌یه رایگه‌یاند"" له‌ژێرناوى بزوتنه‌وه‌ى "امتداد" جوڵانه‌وه‌یه‌کى سیاسی‌یان پێکهێناوه و بزوتنه‌وه‌که‌یان وه‌ک ده‌نگ و نوێنه‌رى خۆپیشاندانه‌کان به‌شداریى له هه‌ڵبژاردنى داهاتوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌کات". هه‌رچه‌نده واده‌ى کاتى سازدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق یه‌کلایى نه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌رگاى ناو تۆمارکردن بۆ پارت و لایه‌نه‌کان کراوه‌ته‌وه‌و، ژماره‌ى حزبه سیاسییه‌کان له‌عێراق له‌زیادبوندان . دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، باقر جه‌بر زوبه‌یدى، یه‌کێک له‌سه‌رکرده‌ى شیعه‌کان بزوتنه‌وه‌یه‌کى سیاسی نوێى پێکهێنا.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌یى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل-نه‌په‌گه ئامارى شه‌ڕى ساڵى ٢٠٢٠ى ئاشکرا کرد له‌چالاکى هێزه‌کانى گه‌ریلا که هه‌زارو پێنج سه‌ربازى تورکیا کوژراون و که نۆ که‌سیان به‌رپرسی گه‌وره‌ى سه‌ربازین. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل-نه‌په‌گه: ئێمه ساڵى ٢٠٢٠مان که له مێژووى به‌رخۆدانى گه‌لى کوردستان خاوه‌ن پێگه‌یه‌کى گرینگه، ده‌رباز کرد. ساڵى ٢٠٢٠ که له هێڵى تێکۆشانى ئازادى کوردستان و گه‌له‌که‌مان بووه ساڵى به‌رخۆدانێکى سه‌راسه‌ری. بووه ساڵێکى به‌رخۆدانى له دژى ده‌وڵه‌تى تورکى پیلانگێێ و فاشیست که له هه‌موو بووارێکه‌وه له دژى گه‌له‌که‌مان ، نوێنه‌رانێ ئێمه گوشار و گرفتیان درووستکردووه. ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر که له ساڵى ٢٠١٩ زۆر پاشه‌کشێى کردبوو، له ساڵى ٢٠٢٠ جارێکى تر به بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى که تێکۆشانى ئێمه له ناو ببات ده‌رکه‌وت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌موو هێزى خۆیان خسته‌گه‌ڕ. به سیاسه‌تى شه‌ڕى قڕێژ هه‌موو هه‌وڵى خۆى دا که شه‌ڕى هه‌رچوار به‌شى کوردستان بکات و ده‌سکه‌وت به‌ده‌ست بێنێت. به‌ڵام ڕژیمى فاشیستى قڕکه‌رى ئاکه‌په-مه‌هه‌په که بانگه‌شه‌ى ' له‌ناوبردنى یه‌کجاره‌کی' گه‌ریلاکانئ ئازادى کوردستان ده‌کات و خۆیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده کردووه، له ساڵى ٢٠٢٠ هیچ ئه‌نجامێکیان ده‌ست نه‌خستوو. گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه و یه‌ژاستار که به به‌رپرسیاره‌تى گه‌یاندنى گه‌ریلاى سه‌رده‌م له‌٢٠٢١ سه‌رقاڵ بوون، له‌لایه‌ک به تاکتیکى گه‌ریلاى سه‌رده‌م، چالاکیه‌کانیان زۆرکردووه و گورزیان لێ داون، گورزى قوورسیان له دوژمنى قڕکه‌ر وشاندووه، له‌لایه‌کى تره‌وه له ڕووى شێوازى جووڵه‌ى گه‌ریلاى نوێ‌دا به پێى پێویستى سه‌رده‌م، له ئاستێکى به‌رزدا هێرشه‌کانى دوژمنیان پۆچه‌ڵکرده‌وه و جارێکى تر هه‌موو پیلانێک بۆ تێکشکاندنى تێکۆشانى ئازادى کوردستان پووچه‌ڵ ده‌کرێته‌وه. بوونى قه‌یرانى ئابووری، سه‌ربازی، سیاسى ده‌وڵه‌تى تورک بێگومان هه‌ڵمه‌تى به‌رخۆدانى تێکۆشانى ئازادى کوردستان فراوانتر ده‌کات. 'له ٢٠٢٠ له باکوورى کوردستان به‌رخۆدانێکى مێژوویى کرا' له باکوورى کوردستان که گه‌ریلاکانى ئازادى کوردستان تێیدا دامه‌زراوه و له دژى پیلانگێڕى شه‌رێکى گه‌وره ده‌که‌ن، هێزه‌کانى ئێمه له ئاستێکى زۆر به‌رخۆدانى و فیداکارى کردووه، وه‌ک نوێنه‌رى ئه‌م رێچکه به‌رخۆدانیه په‌که‌که ، گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه‌ى فیدایى خۆى که به ئایدۆلۆژیاى ئاپۆیى خۆیان ته‌یارکردووه، ده‌ستیان به‌تێکۆشان کردووه و پلانه‌کانى دوژمن پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه. به هه‌لوێستى قاره‌مانانه به پێشه‌نگایه‌تى عه‌گید جڤیان، یه‌ڵماز ده‌رسیم، ئامارا ڕۆناهی، سه‌ما کۆچه‌ر، سه‌رهه‌ڵدان و یه‌ڵدزه‌کان ساڵى ٢٠٢٠ له سه‌رخاکى باکوورى کوردستان به‌رخۆدانیه‌کى مه‌زنیان کردووه. له کۆتایى ساڵه‌که‌دا، له گه‌له‌داخ که درگاى به‌رخۆدانى ئیحسان نوورى پاشایه، له نێوان ٢ بۆ ٢٧ى ته‌شرینى دووهه‌م له دژى ئۆپه‌راسیۆنى دوژمن که پلانى له ناوبردنى گه‌ریلاى دابوو به‌رچاوى خۆی، ئه‌و به‌رخۆدانه‌ى که هێزه‌کانمان نیشانیاندا و له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ى دوژمن‌دا که ٢٤ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو، بێ ئه‌وه‌ى هێزه‌کانمان زیانیان به‌رکه‌وێت، گورزێکى کوشنه‌ده له دوژمن درا و به ده‌ست خستنى چه‌ک و جبه‌خانه‌ى دوژمن نموونه‌یه‌کى سره‌نج ڕاکێشه بۆ ئاستێکى هه‌ره پرۆفیسیۆناڵ که گه‌ریلاکان له باکوورى کوردستان نیشانى ده‌ده‌ن. به‌ڵام ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر ، به هێزى میدیایى خۆیه‌وه ڕاستییه‌کان چه‌واشه ده‌کات و له خه‌ڵکى ده‌شارێته‌وه . به‌رخۆدانى له باکوورى کوردستان له ساڵى ٢٠٢٠، له دژى پیلانگێڕى ده‌وڵه‌تى تورک که دواى ساڵى ٢٠١٦ وه‌ک ئامانجێکى گه‌وره داویه‌ته به‌ر چاوى خۆى که له باکوورى کوردستان گه‌ریلا ده‌رخات و بۆ ئه‌وه‌ى تێکشکاندنى خۆى له‌م بوواره‌دا بشارێته‌وه ،ڕۆژانه به بڵاوکردنه‌وه‌ى ئامارى درۆ گه‌ل چه‌واشه ده‌کات، بووه‌ته گورزێکى سه‌خت. ڕژیمه‌که‌ى ئاکه‌په و مه‌هه‌په ى قڕکه‌ر و پیلانگێڕ، به به‌شدارى هه‌زاران سه‌رباز ده‌یان ئۆپه‌راسیۆنى به‌ربڵاویان ئه‌نجامداوه به ئامانجى له ناوبردنى گه‌ریلا که له‌م بواره‌دا تووشى شکه‌ستى گه‌وره هاتووه. سوپاى تورک له سه‌رخاکى باکوورى کوردستان ٩٢ ئۆپه‌راسیۆن، ٣٢٩ هێرشى ئاسمانى و ٢٣جاران تۆپبارانى ناوچه‌کانى کردووه، هێزه‌کانى گه‌ریلاش له‌ناو خاکى باکوورى کوردستان له دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک ٨٢ چالاکى ئه‌نجامداوه، له‌و چالاکییانه‌دا و له‌و شه‌ڕانه‌دا به‌گشتى ٣٦٩ سه‌ربازى دوژمن کوژراون، له ئه‌نجامى هێرشه‌کانى دوژمن‌دا ١٦٥ هه‌ڤاڵى ئێمه شه‌هید بوونه. رژێمى فاشیست – داگیرکه‌رى ئاکه‌په و مه‌هه‌په له‌لایه‌که‌وه هه‌م له باکوورى کوردستان ئه‌و ئه‌نجامه‌ى که ده‌یخواست به ده‌ستى نه‌هێنا و له‌لایه‌کى تریشه‌وه هێرشى کرده سه‌ر هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا و خاکى باشوورى کوردستان و خواستى ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنێت، لێره‌دا له‌سه‌ر بنه‌ماى به ده‌ستهێنانى سه‌رکه‌وتن هه‌وڵى دا خه‌ونى عوسمانیى نوێ زیندوو بکاته‌وه، به‌ڵام گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان له حه‌فتانین و خواکورک له دژى سوپاى فاشیستى تورک، که هه‌وڵى ده‌دا و ده‌یخواست ئۆپراسیۆنى داگیرکه‌رى پێش بخات، به‌ره‌نگارییانکرد، له هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیا گورزى گه‌وره و قورسیان له دوژمنان دا، هه‌ڵوێستى مێژوویی، قاسم ئه‌نگین، له‌یلا ئاگری، عه‌گید گارزان، بارگران، ئه‌سمه‌ر، نوجان و رۆسته‌م نیشانیاندا و سه‌لماندیان، که داگیرکه‌ران هه‌رگیز له‌سه‌ر خاکى کوردستان سه‌ر ناکه‌وێت. شێوازى شه‌ر به شێوازى ئاسمانى به ئه‌نجام و پووچکرایه‌وه هاوڕێیانمان له ساڵى ٢٠٢٠دا له دژى ٣٠ ئۆپراسیۆنى وشکانی، ١٢٦٠ هێرشى ئاسمانى و ١٨٣ هێرش به تۆپخانه و هاوه‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا، به فیداکارییه‌کى گه‌وره و به گیانى به‌رخودان جوڵانه‌وه و ٣١٥ چالاکییان ئه‌نجامدا. له‌و چالاکى و شه‌ڕانه‌دا ٦٣٦ سه‌ربازى دوژمن له‌لایه‌ن هیزه‌کانمانه‌وه سزا دراون، له ئه‌نجامى هێرشه‌کانى دوژمن‌دا ١٩٧ هاوڕێیمان شه‌هید بون و به‌شدارى کاروانى نه‌مران بوون. له جه‌نگى حه‌فتانین دا، که ٦ مانگ و نیو له ناو دڵى دوژمن‌دا به فه‌رمانده‌یى بارگرانه‌کان و ئه‌سمه‌ره‌کان به شێوازى شه‌ڕى گه‌ریلایى سه‌رده‌م شه‌ڕیان کرد و تێکیانشکاندن، به به‌رخودانێک، که داستانى ئافراندووه، وه‌ک ئه‌وه‌ش له خواکورکدا له ناو دڵى دوژمن‌دا به درێژایى ته‌واوى ساڵ شه‌ێ و به‌رخودان کرا، هه‌روه‌ها له هه‌موو له هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا و سه‌ربارى بۆردومانه‌کان، ئه‌و تابلۆیه نیشانى ده‌دات، که ده‌وڵه‌تى تورک بێ ئه‌نجام بووه. به شێوازى جوڵه‌ى راست له‌لایه‌ن هێزه‌کانمانه‌وه و هه‌ڵوێستى به‌جێهێنان، شێوازى شه‌ێ له‌سه‌ر هێرشه ئاسمانییه‌کان، که ده‌وڵه‌تى تورک هیواى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر هه‌ڵچینبوون، بێ ئه‌نجام و پووچ کرا. هه‌م له باکوورى وڵات و هه‌میش له باشوور له ئاستى به‌رخودان و له ئاستى ژماره‌دا هێزه‌کانى هه‌په‌گه له دژى سوپاى کۆمارى تورکیاى فاشیست ئه‌نجامیاندا، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان سه‌لماند، که پلانه‌کانى قه‌ڵاچۆکردن، پاکتاوکردن و سڕینه‌وه له‌لایه‌ن رژێمى فاشیستى ئاکه‌په – مه‌هه‌په‌وه چۆن پووچکراونه‌ته‌وه. سه‌ربارى پڕوپاگه‌نده، که سیستمى شه‌ڕى تایبه‌ت به پێچه‌وانه نیشاندانى گه‌وره و بڵاوکردنه‌وه‌ى درۆ، هه‌موو راستییه‌کانى شه‌ێ به‌و ژمارانه به شیوه‌یه‌کى روون ده‌خاته به‌رچاو. قۆناغى شه‌ڕى کوردستان به شێوه‌یه‌کى زۆر راست له‌لایه‌ن ناوه‌ندى چاپه‌مه‌نى و راگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه)ه‌وه بۆ راى گشتى بڵاوده‌کرێته‌وه، ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت ئامارى راست و دروستى ئه‌و شه‌ڕه‌یان ده‌ست بکه‌وێت، به چاودێریکردن و خوێندنه‌وه‌ى راگه‌یاندراوه‌کانى هه‌په‌گه ده‌توانن روونترین و شه‌فافترین زانیارى به ده‌ست بهێنن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش، ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قورسایى خستووه‌ته سه‌ر شه‌ڕى ده‌روونى و هه‌رگیز راستییه‌کان بڵاوناکاته‌وه و به به‌رده‌وامى راستییه‌کان چه‌واشه ده‌کاته و به هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یى پیشانیان ده‌دات. گه‌ریلاکانى ئازادى له ٢٠٢١ دا به به‌هێزى به رۆڵ و ئه‌رکه‌کانى هه‌ڵده‌ستن قۆناغى به‌رخودانى ٢٠٢٠، دروستبوونى رێنماییه‌کانى سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه‌ى گه‌ریلاکان له کوردستان نوێبوونه‌وه و به‌رخودانى گه‌ریلاى سه‌لماند. گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان له مێژووى تێکۆشانماندا بۆ یه‌که‌مجار ئامێرى ئاسمانییان به‌کارهێنا و له‌سه‌ر بنه‌ماى فه‌لسه‌فه‌ى ئاپۆیی، که تاوه‌کو دێت هۆش و لێهاتووى مرۆڤ زیاتر و گه‌شتر ده‌کات، خۆیان به قوڵایى تاکتیک و شێوازى سه‌رکه‌وتوانه ده‌گه‌یه‌نن. ئه‌وه ده‌رکه‌وت، به‌و رێنماییه سه‌رده‌میانمان هێزه‌کانى گه‌ریلا به فه‌رمانده‌یى فه‌رمانده پێشه‌نگه‌کان، تاکتیکه‌کان نوێ بکه‌نه‌وه و لێ قوڵ ببنه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هێزى سه‌رکه‌وتنى گه‌وره‌تر. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل خۆیان بۆ پراتکى ٢٠٢١ ئاماده ده‌که‌ن و ئاڵاى ئازادی، که شه‌هیده قاره‌مانه‌کانمان له به‌رخودانى ٢٠٢٠دا بۆیان به‌جێهێشتووین، به دڵنیایه‌وه له ئاسماندا شه‌کاوه ده‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه له رێکردنى ئازادکردنى رێبه‌ر ئاپۆ و گه‌لى کوردستاندا ده‌بێته هێزى پێشه‌نگ و کاریگه‌ر و به‌و بڕیاره و به‌و پێداگرییه‌وه به دڵنیاییه‌وه سه‌رده‌که‌ون. هه‌موو پێشکه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنه‌کان که له رۆژگارى ئه‌مڕۆماندا به‌ده‌ستهاتوون، نیشانى ده‌دات، که ساڵى ٢٠٢١ بۆ گه‌لانى کوردستان و هه‌رێمه‌که ساڵێکى ئاساییى نابێت. گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان له هه‌رێمه‌که‌دا بوونه‌ته هاوژیانى گه‌لان، له‌و قۆناغه مێژوویى به‌رده‌مماندا به دڵنیاییه‌وه و به مسۆگه‌رى به رۆڵى خۆى هه‌ڵده‌ستێت، به‌وه‌ش بۆ هاوڕێیانى شه‌هیدى قاره‌مان و رێبه‌رایه‌تیمان ده‌بنه وه‌ڵام. ئامارى شه‌ڕى ساڵى ٢٠٢٠ به‌مشێوه‌یه‌یه: هێرشه‌کانى سوپاى کۆمارى تورکیا ئۆپراسیۆنى زه‌مینى - ١٢٢ هێرشى ئاسمانى - ١٥٨٩ هێرش به تۆپخانه و هاوه‌ن و تانک - ٢٠٦ ئه‌نجامى چالاکییه‌کانى گه‌ریلا له دژى هێرشه‌کان چالاکییه‌کانى گه‌ریلا - ٣٩٧ هێرشى ئاسمانى گه‌ریلاکان (چالاکییه‌کناى هێزى پاراستنى ئه‌سمانیى شه‌یهد ده‌لال ئامه‌د) - ١٣ ئه‌و شه‌ێ و پێکدادانانه‌ى روویانداوه - ٦٣ ئه‌و چالاکییانه‌ى ئه‌نجامه‌کانیان روون نه‌بوونه‌ته‌وه - ١٢٠ ئه‌و هێزانه‌ى دوژمن که سزا دراون – ١٠٠٥ سه‌ربازه پله‌داره سزادراوه‌کان (١ سه‌رهه‌نگ، ١ ئه‌فسه‌رى یه‌که‌م، ١ سه‌رپه‌ل، ٤ ئه‌فسه‌رى پسپۆڕ، ٢ ئه‌فسه‌ر) به‌گشتى ٩ پله‌دار هێزى بریندارى دوژمن - ١٠٥ زرێپۆشه ته‌قێنراوه‌کانى دوژمن – ١٨ ئۆتۆمبێله ئاسایى و مه‌ده‌نییه‌کانى دوژمن که تێکشکێنران - ٣ حه‌فاره و شۆفێڵى تێکشاوى دوژمن – ١٦ خستنه خواره‌وه‌ى درۆن – ٣ تێکشکاندنى کۆپته‌ر – ١ گورزدان له کۆپته‌ره‌کانى دوژمن – ١٢ هاوڕێ دیلکراوه‌کانمان له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه – ١٠ هاوڕێ شه‌هیده‌کانمان – ٣٥٨
