هاوڵاتی - رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە ئەنقەرە کۆبوونەوە. - تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە، شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوان ه*ە*س*ە*د*ە و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە باکووری سووریا بووە. - لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە بەرژەوەندیی هاوبەش و پشتگیریی لە سوورییەکان لە قۆناخی راگوزەری سیاسیی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوان و بەرپرسیار کراوە. ماتی‌و میڵەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەمریكا ڕایگەیاند سەرۆککۆماری تورکیا و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە، شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوان هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە باکووری سووریا بووە. رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە ئەنقەرە کۆبوونەوە و بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە لەسەر داهاتووی سووریا و هاوئاهەنگیی واشنتن و ئەنقەرە لە قۆناخی داهاتووی ئەو وڵاتە بووە. لەبارەی کۆبوونەوەکە، ماتی‌و میڵەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە بەرژەوەندیی هاوبەش و پشتگیریی لە سوورییەکان لە قۆناخی راگوزەری سیاسیی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوان و بەرپرسیار کراوە". وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند: "هەردوولا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پێویستە رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگیرێت و خەڵکی سڤیل بپارێزرێن، بەتایبەتی کەمینەکانی سووریا. بلینکن دڵنیایی داوە لە درێژەدان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە سووریا". بەگوێرەی میدیای تورکیا، ئەردۆغان بە بلینکنی راگەیاندووە، ئەنقەرە رێکاری خۆپارێزی لە سووریا دەگرێتەبەر لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی لە دژی "هێزە تیرۆستییەکان" بە تایبەتی لە دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و بەڵێنیشیداوە تورکیا رێگەنەدات هیچ لاوازییەک لە شەڕی دژ بە داعش بەدیبکرێت؛ لە هەمان کاتیش‌دا رێگە نادات پەکەکە و گرووپەکانی نزیکی، دەرفەتی ئەو دۆخە نوێیەی لە سووریا هاتووەتە پێش، بقۆزنەوە.
هاوڵاتی - نۆ ملیار و 889 ملیۆن و 867 هه‌زار و 650 دیناری واتا 99%ی داهاته‌كه به شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه. - پێكدێن له 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت. ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 7ی (كانونی یه‌كه‌م) تا ئه‌مڕۆ نۆ ملیار و 989 ملیۆن دیناری تێپه‌ڕاندوه و 99%ی داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه. ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندوه به‌شێوه‌یه‌ك نۆ ملیار و 989 ملیۆن و 32 هه‌زار و 900 دینار بوه، به‌جۆرێك كه 99% ی داهاته‌كه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه و 1%ی به‌شێوه‌ی چه‌كه. ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، نۆ ملیار و 889 ملیۆن و 867 هه‌زار و 650 دیناری واتا 99%ی داهاته‌كه به شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه و هه‌روه‌ها 99 ملیۆن و 165 هه‌زار و 250 دیناری، واتا 1% به‌شێوه‌ی چه‌كه. مه‌ڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا ده‌كات كه پێكدێن له 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.

هاوڵاتی - ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان به گشتی هه‌ور ده‌بێت و نمه باران و بارانی مامناوه‌ند له زۆربه‌ی شوێنه‌كان به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ ده‌بارێت. - پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی یه‌ك تا سێ پله نزمتر ده‌بنه‌وه. - ئه‌گه‌ری به‌فر بارین هه‌یه له‌ناوچه شاخاوییه‌كان به‌تایبه‌ت ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان و سنوریه‌كان. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیكرد له ئه‌مڕۆوه شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رماش به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو نزمده‌بنه‌وه، به‌جۆرێك له حاجی ئۆمه‌ران ده‌گه‌نه سفر پله‌ی سیلیزی. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیەكە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان به گشتی هه‌ور ده‌بێت و نمه باران و بارانی مامناوه‌ند له زۆربه‌ی شوێنه‌كان به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ ده‌بارێت، پێشبینیده‌كرێت ڕێژه‌ی دابارین زیاتر بێت له ناوچه‌كانی ( ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆكانی سۆران و راپه‌رین و پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه)، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری به‌فر بارین هه‌یه له‌ناوچه شاخاوییه‌كان به‌تایبه‌ت ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان و سنوریه‌كان. ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی یه‌ك تا سێ پله نزمتر ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ، هه‌روه‌ها له ناوچه شاخاوییه‌كان پێشبینیده‌كرێت به 3-5 پله‌ی سیلیزی نزمتر ببنه‌وه". ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروستبونی ته‌م له كاته‌كانی به‌یانیدا له هه‌ندێك ناوچه، له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم ( ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆكانی سۆران و راپه‌رین هه‌ندێك ناوچه‌ی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ) نمه باران و هه‌ندێك كات بارانی مامناوه‌ند به شێوه‌ی پچڕ پچڕ ده‌بارێت، هه‌روه‌ها له ناوچه شاخاوییه سنوریه‌كان ئه‌گه‌ری كه‌مێك به‌فر بارین هه‌یه. باسی له‌وه‌شكردوه، پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی 3 تا 5 پله نزمتر ده‌بن به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌ڵام له كاته‌كانی شه‌و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما زیاتر ده‌بن، خێرای با مامناوه‌ند ده‌بێت له‌نێوان 15-25 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا و هه‌ندێك كاتیش چالاك ده‌بێت بۆ سه‌روی 35 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا. به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی : هه‌ولێر : 13 پله‌ی سیلیزی سلێمانی : 11 پله‌ی سیلیزی دهۆك : 12 پله‌ی سیلیزی كه‌ركوك : 13 پله‌ی سیلیزی هه‌ڵه‌بجه : 12 پله‌ی سیلیزی زاخۆ : 12 پله‌ی سیلیزی حاجی ئۆمه‌ران : 0 پله‌ی سیلیزی سۆران : 10 پله‌ی سیلیزی گه‌رمیان : 15 پله‌ی سیلیزی
ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد - عێراق یەكیەكە لە وڵاتە دراوسیەكانی سوريا و بەشێوەیەكی نەرێنی گۆڕانكاریەكانی سوریا كاریگەریان لەسەر عێراق دەبێت. - عێراق ڕێوشوێنەكانی توندتر كردووەتەوە و دەستیكردووە بە لێدانی حەشارگەی تیرۆریستان لە دیالە و كەركوك و موسڵ. - پەیوەندی نێوان ئێران و عێراق زۆر باشە و سەردان و كۆبوونەوەی گرنگ لەنێوانیاندا ئەنجامدراوە. محەمەد ساعدی شرۆڤەكاری سیاسی عێراقی ڕایگەیاند چەندین سەردان و كۆبوونەوەی گرنگ لە نێوان عێراق و ئێران ئەنجامدراوە و بەگرنگی دەزانن عێراق دووربێت لەو شەڕەی ناوچەكەی گرتووەتەوە. محەمەد ساعدی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند عێراق یەكیەكە لە وڵاتە دراوسیەكانی سوريا و بەشێوەیەكی نەرێنی گۆڕانكاریەكانی سوریا كاریگەریان لەسەر عێراق دەبێت. وتيشى: عێراق ڕێوشوێنەكانی توندتر كردووەتەوە و دەستیكردووە بە لێدانی حەشارگەی تیرۆریستان لە دیالە و كەركوك و موسڵ و لەسەر سنوریش بەهەمان شێوە ڕێوشوێنی توندی گرتووەتەبەر. پێشی وایە قورسە سیناریوەكەی سوریا لە عێراق دووبارە ببێتەوە و حكومەتەكەی سودانی ڕێكای سیاسی زۆر گرنگی گرتوەتەبەر و سەردانی گرنگ و پەیوەندی گرنگی ئەنجامداوە و عێراق جموجۆڵێكی زۆری دەسپێكردووە و پارێزراو دەبێت لەپشێوی ئەمنی و سیاسی. سەبارەت بە پەیوەندیەكانی عێراق و ئێران و هەژمونی ئێران بەسەر عێراقەوە، وتى: ئەوەی كە لە سوریا ڕوودەدات هیچ كاریگەری ناخاتە سەر ئەم پەیوەندیانە و پەیوەندی نێوان ئێران و عێراق زۆر باشە و سەردان و كۆبوونەوەی گرنگ لەنێوانیاندا ئەنجامدراوە و گفتووگۆش لە نێوانیاندا بەردەوامە و بەگرنگی دەزانن عێراق ببێتە ناوچەیەكی سەقامگیر و نەبێتە گۆڕەپانی شەڕ و ناكۆكی ئەمنی كە بەرۆكی ناوچەكەی گرتووە.
هاوڵاتی - ئەمریکا هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی نوێ دەدات. - بەریتانیاش هەوڵی دەستەبەرکردنی ڤاکسینی پێویست بۆ هاوڵاتییەکانی دەکات. - رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوایکردوە ئامادەکاری تەواو بکرێت. ئەمریکا هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی نوێ دەدات و رێکخراوی تەندروستی جیهانيش داوایکردوە ئامادەکاری تەواو بکرێت. ئەمریکا هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی نوێ دەدات، بەریتانیاش هەوڵی دەستەبەرکردنی ڤاکسینی پێویست بۆ هاوڵاتییەکانی دەکات. شارەزایانی ئەمریکا هۆشداری دەدەن لە مەترسیەکانی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە، بە جۆرێک تێبینی ئەوەیان کردووە ئەو ڤایرۆسە گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هاتووە لەرێی بڵاوبوونەوەی لە نێوان مانگاکانی ئەمریکا و دواتر بڵاوبوونەوەی لە نێوان مرۆڤدا. دەشڵێن تا ئێستا هیچ ئاماژیەک نییە تا دڵنیابن لە بڵاوبوونەوەی لە نێوان مرۆڤدا و لە لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامن. لەوبارەیە رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوایکردوە ئامادەکاری تەواو بکرێت و جەختیش دەکاتەوە لەسەر پتەوکردنی رێگاکانی خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە و دەستەبەرکردنی تەواوی کەرەستەکانی خۆپارستن بۆ ئەو کەسانەی ئەگەری توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە زیاترە. بەریتانیاش رێکارەکانی خۆپاراستنی گرتووەتەبەر و زیاتر لە 5 ملیۆن ڤاکسینی ئەنفلۆنزای باڵندەی کڕیوە، تا هاوڵاتییەکانی لەو جۆرە ئەنفلۆنزایە بەدووربن.

هاوڵاتی - ئێمە سەیری راستییەکان دەکەین و لەسەر بنەمای راستییەکان لە سووریا مامەڵە دەکەین. - ژیرانە و لۆژیکی نەبوو کە هێزەکانی ئێران لە بری سوپای سووریا شەڕ بکەن. - دوایین هێز کە گۆڕەپانی شەڕی سووریایان بەجێهێشت، سوپای پاسداران بوون. حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند ئێران سەیری راستییەکان دەکات و لەسەر بنەمای راستییەکان لە سووریا مامەڵە دەکات. حوسێن سەلامی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران هەڵسەنگاندنی بۆ پێشهاتەکانی سووریا و رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدی کرد، رایگەیاند، "ئێمە سەیری راستییەکان دەکەین و لەسەر بنەمای راستییەکان لە سووریا مامەڵە دەکەین، بە شانازییەوە دەتوانم بڵێم، دوایین هێز کە گۆڕەپانی شەڕی سووریایان بەجێهێشت، هێزەکانی سوپای پاسداران بوون." بە پێویستيشى دەزانێت ستراتیژەکان بەپێی هەلومەرجەکان بگۆڕدرێن و دەڵێت: "ئێمە ناتوانین بە وەستان و سەقامگیری لە ستراتیژیدا کێشە جیهانی و ناوچەییەکان چارەسەر بکەین." بە وتەی جەنەراڵ سەلامی، "ژیرانە و لۆژیکی نەبوو" کە هێزەکانی ئێران لە بری سوپای سووریا شەڕ بکەن، "هەندێک کەس چاوەڕێی ئەوەیان لێدەکردین ئێمە لە بری سوپای سووریا شەڕمان کردبا، ئایا مەعقوڵە ئێمە هەموو سوپای پاسداران و هێزەکانی بەسیج سەرقاڵ بکەین بۆ شەڕکردن لە وڵاتێکی دیکە، لە کاتێکدا سوپای ئەو وڵاتە خۆی تەماشاکەرە؟" دانى بەوەشدا نا، کە هەموو رێگەکانی گواستنەوەی هێزیان بۆ سووریا لەسەر داخرابوو. لەگەڵ ئەوەشدا هەموو هەوڵێکیان دەدا هاوکاریی سووریا بکەن. وتيشى: بەر لە چەند مانگێک زانیاری‌یان لەسەر جموجوڵی گرووپە چەکدارەکانی دژبەری حکومەتی ئەسەد هەبووە و حکومەتی سووریایان لەوە ئاگادار کردووەتەوە، "بەڵام لەبەر ئەوەی لەنێو حکومەتی سووریادا ئیرادەی گۆڕانکاری، شەڕ و بەرگری بە مانا راستەقینەکەی نەبوو، بەداخەوە ئەم رووداوانەمان بینی." رەتیشيکردەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران لق و پۆپەکانی لە ناوچەکە لەدەستدابێت و رێگەی گەیاندنی یارمەتی بۆ بەرەی مقاوەمە داخرابن، "ئێستاش رێگەکان بۆ پشتیوانی لە بەرەی مقاومە کراوەن، بەو شێوەیە نییە کە هەموو رێگەکان تایبەت بن بە سووریا، تەنانەت لەوێشدا رەنگە وردە وردە فۆرمێکی دیکە وەربگرێتەوە."

ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد - ئەم گرووپانە ترسیان هەیە لەوەی كە هاوڵاتیانی ناوچە سوننە نشینەكان و ناوچە سنوریەكانی نزیك لە سوریا یاخی ببن لەو میلیشیانە. - پريشكی ئەم ئاگر و پشێویانە بەر هەرێمی كوردستان نەكەوتووە و سەقامگیری هەرێم گرنگە بۆ ئەمریكا و رۆژئاوا وهەرێمی كوردستان پارێزراوە. - سەرەی لێدانی گرووپەكانی بەرەی موقاوەمەی عێراقە كە بەشێكن لە تۆڕی تاران. بینەر كوردی توێژەری كاروباری نێودەوڵەتی لە واشنتن ڕایگەیاند سەرەی لێدانی گرووپەكانی بەرەی موقاوەمەی عێراقە كە بەشێكە لە تۆڕی تاران و ئەگەری لێدان لەم گرووپانە ئەگەرێكی پێشبینیكراوە. بینەر كوردی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند بەرەی موقاوەمەی عێراق بەشێكە لەو تۆڕانەی كە تاران بۆ سەپاندنی هەژمون تا ئێستا بەكاری هێناوە و لێدانی گرووپی موقاوەمەی ئیسلامی عێراق دەكەوێتە سەر ئەوەی، دەبنە ترسێكی واقعی بۆ جيۆسیاسی و ئەو گۆڕانكاریانەی لەناوچەكەدا ڕوودەدەن. وتيشى: ئەم گرووپانە ترسیان هەیە لەوەی كە هاوڵاتیانی ناوچەكانی دەشتی نەینەوا لە شنگال و ناوچە سوننە نشینەكانی تر و لە ناوەڕاستی عێراق و ناوچە سنوریەكانی نزیك لە سوریا یاخی ببن لەو میلیشیانە و ئەمەش ئەگەرێكە كە لە ئارادایە. ڕونیشیكردەوە تاكو ئێستا حكومەتی عێراق واتا بەرەی سودانی تا ڕادەیەكی باش توانیوێتی بێلایەنی خۆی لەم ڕووداوانە بخاتەڕوو، بەڵام ئەگەرێكی پێشبینیكراوە كە گەردەلولەكە عێراقیش بگرێتەوە دژ بەو گرووپانە . باسی لەوەشكرد هەرەسهێنانی عێراق وەكو دەوڵەت كارێكی قورس و ئاڵۆزە چونكە سەقامگیری عێراق گرنگە بۆ ئەمریكا و بۆ ئێران و لەهەمان كاتدا ئەمریكا لەعێراقدا ئامادەیی سەربازی و سیاسی دیبلۆماسی هەیە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لێیە و جوگرافیای عێراق زۆر گرنگە بۆ ئۆپراسیۆنەكانی هاوپەیمانی دەوڵەتی بۆ بەگژداچوونەوەی داعش، بەڵام پريشكی ئەم ئاگر و پشێویانە بەر هەرێمی كوردستان نەكەوتووە و سەقامگیری هەرێم گرنگە بۆ ئەمریكا و رۆژئاوا وهەرێمی كوردستان پارێزراوە. دووپاتیشیكردەوە بەپێی هەموو ئاماژەكان بێت بەڵێ سەرەی لێدانی گرووپەكانی بەرەی موقاوەمەی عێراقە كە بەشێكە لە تۆڕی تاران و ئەگەری لێدان لەم گرووپانە ئەگەرێكی پێشبینیكراوە.
هاوڵاتی - وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: پەیوەندیەكی گرنگم بە سودانیەوە كرد و تاوتوێی ڕۆڵی سەرەكی عێراقمان كرد لە زامنكردنی سەقامگیری ناوچەكە. - وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕێكەوتین لەسەر پێویستی گواستنەوەی دەسەڵاتی سیاسی لە سوریا. دەیڤد لامی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕێكەوتین لەسەر پێویستی گواستنەوەی دەسەڵاتی سیاسی لە سوریا. دەیڤد لامی لە پێگەی خۆی لە ئێكس ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە پەیوەندیەكی گرنگم بە سودانیەوە كرد و تاوتوێی ڕۆڵی سەرەكی عێراقمان كرد لە زامنكردنی سەقامگیری ناوچەكە و ڕێكەوتین لەسەر پێویستی گواستنەوەی پڕۆسەی سیاسی لە سوریا بە جۆرێك هەڵوێستی هەموو سوریەكان لەخۆبگرێت لەپێناو بنیاتنانەوەی ژیانیان. ئەمڕۆ نووسینگەی سودانی لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە كە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پەیوەندی پێوە كردووە و سەرۆك وەزیرانی عێراقیش هەڵوێستی نەگۆڕی عێراقی دووپاتكردووەتەوە لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و خاك و سەروەری سوریا.
هاوڵاتی - گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی نوێی سوریا په‌یوه‌ندییان به بونی هێزه‌كانی ڕوسیا له به‌نده‌ری ده‌ریایی ته‌ڕتوس و بنكه‌ی ئاسمانی حمه‌یمیمه‌وه هه‌یه. - بنكه‌ی ده‌ریایی ته‌ڕتوسی ڕوسیا و بنكه‌ی ئاسمانی حمه‌یمیم له سوریا دامه‌زراوه‌ی سه‌ره‌كی پێكده‌هێنن بۆ پاراستنی كاریگه‌ریی مۆسكۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئاژانسی هه‌واڵی بلومبێرگ بڵاویكردەوە ڕوسیا نزیكه له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی نوێ له سوریا بۆ مانه‌وه‌ی دوو بنكه‌ی سه‌ربازی گرنگ له‌و وڵاته. ئاژانسه‌كه له زاری سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانی مۆسكۆ و ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه بڵاویكرده‌وه ڕایگه‌یاندوه، گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی نوێی سوریا په‌یوه‌ندییان به بونی هێزه‌كانی ڕوسیا له به‌نده‌ری ده‌ریایی ته‌ڕتوس و بنكه‌ی ئاسمانی حمه‌یمیمه‌وه هه‌یه. به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له ڕوسیا، وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسیا پێی وایه لێكتێگه‌یشتنێكی نافه‌رمی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ته‌حریر شام هه‌یه كه ڕێگه به ڕوسیا ده‌دات له‌و دوو بنكه‌یه‌دا بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هۆشداریداوه له‌وه‌ی ڕه‌نگه دۆخه‌كه له‌ژێر ڕۆشنایی ناسه‌قامگیریی سوریادا بگۆڕێت. دیمیتری پێسكۆڤ وته‌بێژی كرێملین وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه بۆ لێدوان، هاوكات بلومبێرگ بڵاویكرده‌وه كه نه‌یتوانیوه ئه‌م زانیاریانه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی ئینتقالی سوریا پشتڕاست بكاته‌وه. بنكه‌ی ده‌ریایی ته‌ڕتوسی ڕوسیا و بنكه‌ی ئاسمانی حمه‌یمیم له سوریا دامه‌زراوه‌ی سه‌ره‌كی پێكده‌هێنن بۆ پاراستنی كاریگه‌ریی مۆسكۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و حه‌وزی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، تا ئه‌فریقا. بنكه‌ی ته‌ڕتوس له ساڵی 1971 به‌پێی ڕێككه‌وتنێكی نێوان حافز ئه‌سه‌د سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا و باوكی به‌شار ئه‌سه‌د و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له به‌نده‌ری ته‌ڕتوس دامه‌زراوه و تاكه بنكه‌ی هه‌میشه‌یی ڕوسیایه له ناوچه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست. ڕوسیا له سه‌ره‌تای ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی له سوریا له ساڵی 2015ه‌وه خاوه‌ندارێتی بنكه‌ی حمه‌یمیم بوه كه پشت به دابینكردنی چه‌ك و كه‌لوپه‌ل ده‌به‌ستێت كه له ڕێگه‌ی ده‌ریاوه ده‌گاته ته‌ڕتوس كه نزیكه‌ی 60 كیلۆمه‌تر له باشوره‌وه دوره.
هاوڵاتی - ده‌توانین بڵێین د*ا*ع*ش به‌هێزتر بووه، به‌تایبه‌تی له بیابانه‌كانی سوریا. - ئێستا به‌شێك له ئه‌ندامه‌كانی ده‌چنه ناو ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه كۆنترۆڵكراون. - پلانه‌كه‌یان هێرشكردنه سه‌ر زیندانی جویران و كه‌مپی هۆڵ له‌خۆده‌گرێت. مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، ڕایگەیاند چەكدارانی داعش به توندی ده‌ستیانكردوه به گه‌ڕانه‌وه بۆ چالاكییه‌كان له بیابانه‌كانی سوریا. مه‌زڵوم عه‌بدی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سكای نیوز دوپاتیكرده‌وه كه داعش به توندی ده‌ستیكردوه به گه‌ڕانه‌وه بۆ چالاكییه‌كان له بیابانه‌كانی سوریا و ئێستا داعش به‌راورد به قۆناغی پێش‌و چالاكتر بووه. وتیشی: به دڵنیاییه‌وه ده‌توانین بڵێین داعش به‌هێزتر بووه، به‌تایبه‌تی له بیابانه‌كانی سوریا، پێشتر خۆیان حه‌شاردابو، به‌ڵام ئێستا به ئاشكرا له‌سه‌ر زه‌وی كارده‌كه‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سوپای سوریا كه پێشتر شه‌ڕی داعشی ده‌كرد، ئێستا له‌و ناوچه‌یه‌دا ئاماده نییه كه داعش چالاكیه‌كانی تێیدا ده‌ستپێكردۆته‌وه. باسی له‌وه‌شكرد، "داعش ته‌نیا له بیابانه‌كاندا چالاكییه‌كانى سنوردار نییه، به‌ڵكو ئێستا به‌شێك له ئه‌ندامه‌كانی ده‌چنه ناو ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه كۆنترۆڵكراون. مه‌زڵوم عه‌بدی ده‌شڵێت، "یه‌كێك له روداوه پڕ له ئازاره‌كان ئه‌وه‌یه كه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر چه‌كدارانی داعش سێ هه‌ڤاڵمانیان له حه‌سه‌كه شه‌هیدكرد". ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، "ئێمه ده‌زانین كه پلانه‌كه‌یان هێرشكردنه سه‌ر زیندانی جویران و كه‌مپی هۆڵ له‌خۆده‌گرێت، بۆیه پێویسته به‌په‌له چاره‌سه‌ری ئه‌م مه‌ترسیه بكرێت"، هۆشداریشیدا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه نه‌كرێت، ڕه‌نگه دۆخه‌كه زیاتر تێكبچێت.
هاوڵاتی - دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران دەڵێت: هەموو شتێك ئەگەری رودانی هەیه. - دۆخەکە ئاڵۆزە ترسناکترین روداویش لە ئێستادا بڕیاری زیلینسکی بە ڕەزامەندی جۆ بایدن بوو بۆ لێدانی روسیا بە موشەک. دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمرکا لەبارەی ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران دەڵێت: هەموو شتێك ئەگەری رودانی هەیه. دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ گۆڤاری " تایم" و لەوەڵامی پرسیارێکی ئەو گۆڤارە سەبارەت بە ئەگەری بەرپاکردنی شەڕ لەگەڵ ئێران، ترەمپ رایگەیاند " هەموو شتێ ئەگەری رودانی هەیە ". سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیاش ترەمپ رایگەیاند دۆخەکە ئاڵۆزە ترسناکترین روداویش لە ئێستادا بڕیاری زیلینسکی بە ڕەزامەندی جۆ بایدن بوو بۆ لێدانی روسیا بە موشەک. ترەمب دەڵێت: پێم وایە ئەوە بڕیارێکی بێمێشکی بوو، خەڵکیش چاوەرێیە تا من دەسەڵات وەرگرم پێش ئەوەی هیچ رووبدات.