هاوڵاتی - دابەزینی پەستانی غاز بەخێرایی لە كۆمپانیای دانهغاز بووه هۆی روودانی كوژاندنەوەی گشتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان. - لە ئێستاشدا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی ناوەندی كارەباى هەرێم لە ئامادەباشیدان بۆ وەرگرتنی ڤۆڵتیە و دابەشكردنەوەی كارەبا. له بهرهبهیانی ئهمڕۆوه تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمی کوردستان بەگشتی كوژاوهتهوه. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "كاتژمێر 4:30 خولهكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە دابەزینی پەستانی غاز بەخێرایی لە كۆمپانیای دانهغاز بووه هۆی رودانی كوژانەوەی سەرجەم یەكەكانی وێستگەی بەرهەمهێنانی سلێمانی غازی و رودانی كوژاندنەوەی گشتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان". ئاماژهی بهوهشكردوه، لە ئێستاشدا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی ناوەندی كارەباى هەرێم و كۆنتڕۆڵی شارەكان لە ئامادەباشیدان بۆ وەرگرتنی ڤۆڵتیە و دابەشكردنەوەی كارەبا.

ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد - ئەوەی كورد بتوانێت لە سوریا بەدەستی بهێنێت ئیدارەیەكی ناوخۆییە بەپێی یاسای 107ی تایبەت بە بەرفراوانكردنی دەسەڵاتی ئیدارە ناوخۆیەكان لە سوریا. - بەهۆی چەندین بەربەستەوە ناتوانرێت حكومەتێكی یەكگرتوو لە سوریا پێكبهێنرێت. شرۆڤەكاری سیاسی فەرید سەعد لە قامیشلۆی سوریاوە بۆ هاوڵاتی ڕاگەیاند توركيا و حكومەتی نوێی سوریا هەرگیز نایەڵن كورد ببێتە خاوەن هەرێمی خۆی لەو وڵاتە. فەرید سەعد تایبەت بۆ هاوڵاتی قسەی كرد و وتی: دامەزراندنی هەرێمێكی تایبەت بە كورد لە سوریا ئەستەمە، بەچەندین هۆكار دیارترینیان ڤیتۆی توركیا و ڕەتكردنەوەی ئەم هەرێمە لەلایەن حكومەتی نوێی سوریا چ هاوپەیمانی بێت یان گرووپەكان. رونیشیكردەوە ئەوەی كورد بتوانێت لە سوریا بەدەستی بهێنێت ئیدارەیەكی ناوخۆییە بەپێی یاسای 107ی تایبەت بە بەرفراوانكردنی دەسەڵاتی ئیدارە ناوخۆیەكان لە سوریا. سەبارەت بە بارودۆخی گشتی سوریا وتى: ناڕوونە و هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ دەرخستنی پاشەڕۆ ژی سوریا، بەهۆی چەندین بەربەستەوە ناتوانرێت حكومەتێكی یەكگرتوو لە سوریا پێكبهێنرێت، چونكە گرووپەكان و حزبەكان لە شوێن و سەرچاوەی جیاواز و دژ بەیەكەوە سەریانهەڵداوە و بەرژەوەندیەكانیان جیاوازە و سەر بە چەند مەرجەعێكی نێودەوڵەتی و هەرێمین و بەرژەوەندیان هەیە لە سوریا و لە ڕێگای ئەو گرووپ و حزبانەوە هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو بەرژەوەندیانە دەدەن.
هاوڵاتی - لەمڕۆ بەدواوە هیچ ستەمێك لە كورد ناكرێت و بەشێك دەبێت لە داهاتوی سوریا. - کورد بەشێکە لە نیشتمانەکەمان و وەکو ئێمە روبەڕوی زوڵمی زۆر بونەتەوە. - لەگەڵ کورد پێکەوە دەژین و هەمومان بەپێی یاسا مافی خۆمان وەردەگرین. ئەحمەد شەرع سەرۆكی ڕێكخراوی تەحریر شام ڕایگەیاند كورد بەشێكە لەگەلی سوریا و لەمڕۆ بەدواوە هیچ ستەمێك لە كورد ناكرێت و بەشێك دەبێت لە داهاتوی سوریا. ئەحمەد شەرع له گرتە ڤیدیۆییەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوتەوە رایگەیاند، "کورد بەشێکە لە نیشتمانەکەمان و وەکو ئێمە روبەڕوی زوڵمی زۆر بونەتەوە". ئاماژەی بەوەشکرد، "بەروخانی دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد، ئەو زوڵمەی توشیان بوو نامێنێت و پشتیوان بە خودا لە سوریای داهاتوو، کورد بەشێكی سەرەکی دەبێت و بەپێی یاسا مافی خۆیان وەردەگرن". باسی لەوەشكرد، "لەگەڵ کورد پێکەوە دەژین و هەمومان بەپێی یاسا مافی خۆمان وەردەگرین، لەمڕۆوە هیچ زوڵمێک لە کورد ناکرێت مێژوی نوێ و دەرگایەکی نوێ دەکەینەوە". ئەوەشی خستەڕو، كار بۆ ئەوە دەكەن ئاوارە كوردەكانی عەفرین و ناوچەكانی دیكە بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان بگەڕێنینەوە.

هاوڵاتی - بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستای سوریا بە ڕێگەی سیاسی و دیپلۆماسی نەک هێزی سەربازی ه*ه*س*ه*د*ه ئامادهیه بۆ ئاگربەستی گشتی لە ناوچەکەدا. - له ههموو ناوچهكان هاوشێوهی بهرخۆدانه مێژوییهكهی كۆبانێی ساڵی 2014 بەرخۆدان دەكەین. - قۆناغێکی نوێ بۆ سوریا دەستیپێکردوە و هێشتا ڕون نییە ئەم قۆناغە چی بەدوای خۆیدا دەهێنێت. مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) ڕایگەیاند لەههموو ناوچهكان هاوشێوهی بهرخۆدانه مێژوییهكهی كۆبانێی ساڵی 2014 بەرخۆدان دهكهین. مەزلوم عەبدی له چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ كهناڵی روناهی باسی لهوهكرد، "بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستای سوریا بە ڕێگەی سیاسی و دیپلۆماسی نەک هێزی سەربازی ههسهده ئامادهیه بۆ ئاگربەستی گشتی لە ناوچەکەدا"، لەگەڵ ئەوەشدا گومانی خۆی دەربڕی لەوەی کە هێزهكانی تهحریر شام کە لەلایەن تورکیاوه پاڵپشتی دەکرێن ڕێز لە ئاگربەستەکە بگرن. لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوان ههسهده و تهحریر شام، لە تل ڕیفعەت و شەهبا لە باکوری حەلەب دواتر شاری مهنبج، مەزلوم عەبدی وتی، "لە پردی قەرەقوزاك و بەنداوی تیشرین، کە شارەکانی مەنبەج و کۆبانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە، تا ئێستا هەموو هێرشەکان لەلایەن هێزەکانی ههسهدهوه بەرپەرچ دراونەتەوە، کە شەڕ و پێکدادانی قورس لە چەند ڕۆژی ڕابردودا بوەتە هۆی کوژرانی 210 سەربازی بەکرێگیراوانی توركیا". ئهوهشی خستهڕو، ئەوان له ههموو ناوچهكان هاوشێوهی بهرخۆدانه مێژوییهكهی كۆبانێی ساڵی 2014 بەرخۆدان دهكهن و "کۆبانی تەنها بۆ ئێمەی کورد گرنگ نییە، بەڵکو بۆ کۆی گشتی گرنگە جیهان گرنگه، داوای فشاری دیپلۆماسی و سیاسی لەسەر تورکیا دهكهین بۆ ئەوەی هێرش نەکاتە سەر شارەکە". لهبارهی پهیوهندیهكانی لهگهڵ تهحریر شام، دهڵێت، "لەمیانی دانوستانەکانی ئەم دواییەی نێوان هێزەکانی تهحریر شام و ههسهده سەبارەت بە ئاگربەست لە باکوری سوریا، ئهندامانی تهحریر شام بهڕونی وتیان ئەوان ناتوانن هیچ بڕیارێک بدەن، دهبێت سەرەتا لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا قسە بكهن". جەختیکردەوە کە "ڕژێمی کۆنی سوریا لە سەردەمی ئەسەد رێگەی بە هیچ چارەسەرێکی سیاسی نەدا، رێگهی نهدا ئەو خەڵکەی لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەژین لەژێر کۆنتڕۆڵی ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە پرۆسەی سیاسیدا بەشداربن". ڕاشیگەیاند، کاتێک هێزەکانی تهحریر شام لە 27ی مانگی ڕابردودا دەستیان بە هێرشکردنە سەر شاری حەلەب کردوە، پەیامێکی فەرمییان بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات ناردوە کە ئامانجەکانیان "ڕژێمی سوریایە و نەک هێزەکانی پاراستنی گەل یان ناوچەکانی ژێر دهسهڵاتی ئهوان" و جەختی لە سەر پێویستیی ئەنجامدانی دانوستانی دیپلۆماسی لە گەڵ حکومەتی نوێی سوریا كردهوه. ڕونیكردهوه، "قۆناغێکی نوێ بۆ سوریا دەستیپێکردوە و هێشتا ڕون نییە ئەم قۆناغە چی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، دۆخەکە هێشتا مەترسیدارە"، جەختیشی لەوەکردەوە، کە باری نائاسایی كه له ناوچهكانی باكور و رۆژههڵاتی سوریا ڕاگهیهندراوه بەردەوام دەبێت و خهڵكی ناوچهكانیان دهپارێزن.
ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد - زۆربەی لایەنەكان عێراقیان دڵنیاكردووەتەوە و هیچ ترسێك لەسەر عێراق نييه. - ئەو دەنگۆیانەی هەیە تەنها لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاودەكرێنەوە و تەنها بابەتەكە بابەتی میدیایە و هیچی تر. - ڕووداوەكان و گۆڕانكاریەكانی سوریا هیچ كاریگەریەكی نییە لەسەر پەیوەندیەكانی نێوان عێراق و ئێران. دكتۆر حەیدەر بەرزنجی شرۆڤەكاری سیاسی عێراقی دڵنیایی دەدات هیچ مەترسیەك لەسەر عێراق نییە و پەیوەندیەكانیشی لەگەڵ ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەبێت. دكتۆر حەیدەر بەرزنجی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند هیچ مەترسیەك لەسەر عێراق نییە، ئەو دەنگۆیانەی هەیە تەنها لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاودەكرێنەوە و تەنها بابەتەكە بابەتی میدیایە و هیچی تر. وتيشى: زۆربەی لایەنەكان عێراقیان دڵنیاكردووەتەوە و دەسەڵاتدارانی نوێی سوریاش زیاتر لەجارێك عێراقیان دڵنیا كردووەتەوە كە مەبەستیان عێراق نییە و ئەیانەوێت پەیوەندیەكانیان لەگەڵ عێراق بەهێز بكەن و هیچ ترسێك لەسەر عێراق نییە. رونیشیكردەوە ڕووداوەكان و گۆڕانكاریەكانی سوریا هیچ كاریگەریەكی نییە لەسەر پەیوەندیەكانی نێوان عێراق و ئێران، بەپێچەوانەوە ئەو پەیوەندیانە ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەبن، ئێمە سنوری هاوبەش و عەقیدەی هاوبەشمان هەیە و ڕێكەوتنی ئەمنی و چەند ڕێكەوتنێكی تر لەنێوانماندا هەیە . دووپاتیشیكردەوە بۆچی سیناریۆی سوریا لە عێراق دووبارەببێتەوە، لەكاتێكدا هیچ وڵاتێك لە ناوچەكە هێندە عێراق دیموكراسی نییە، ئەوانەی داوای گۆڕینی ڕژێمی عێراق دەكەن، لەسەر چ پێوەرێك داوا دەكەن، چی ڕوویداوە تاكو داوای گۆڕینی ڕژێمی سیاسی بكەن لە عێراق.
هاوڵاتی - كۆی بەڵگەنامەكانی زیندانی سیدنایا كۆدەكەینەوە بەمەبەستی دادگاییکردنی بەشار ئەسەد لە دادگایەکی نێودەوڵەتی. - بەنیازن زیندانی سیدنایا بکەنە مۆزەخانە و کۆی بەڵگەنامەکانیش کۆبکەنەوە. - ئۆپۆزسیۆن پلانی هەیە کە زیندانی سیدنایا بکاتە مۆزەخانە تا هەردەم هاوڵاتیان ئەو تاوانانەیان لەبەرچاوبێت کە رژێمی ئەسەد لەماوەی دەیان ساڵ دەرحەق بە هاوڵاتیانی سوریا ئەنجامی داون. هاوشێوەی ئەمنە سورەکەی شاری سلێمانی، زیندانی سیدنایاش لە باکوردی دیمەشق دەکرێتە مۆزەخانە و وەك بەڵگەیەكیش بۆ دادگاییكردنی بەشار ئەسەد بەكاریدەهێنن. ئەحمەد شەرع فەرماندەی دەستەی تەحریر شام ڕایگەیاند كۆی بەڵگەنامەكانی زیندانی سیدنایا كۆدەكەینەوە بەمەبەستی دادگاییکردنی بەشار ئەسەد لە دادگایەکی نێودەوڵەتی. ئەحمەد شەرع ڕونیكردەوە بەنیازن زیندانی سیدنایا بکەنە مۆزەخانە و کۆی بەڵگەنامەکانیش کۆبکەنەوە بەمەبەستی دادگاییکردنی بەشار ئەسەد لە دادگایەکی نێودەوڵەتی. لە دوای ڕاپەرینی ساڵی 1991 ئەمنە سورەکەی شاری سلێمانی کرایە مۆزەخانە،کە دەرخەری دڕندەیی رژێمی بەعس بوو لەماوەی دەسەڵاتی لەعێراق. لەدوای روخانی بەشار ئەسەدیش ئۆپۆزسیۆن پلانی هەیە کە زیندانی سیدنایا بکاتە مۆزەخانە تا هەردەم هاوڵاتیان ئەو تاوانانەیان لەبەرچاوبێت کە رژێمی ئەسەد لەماوەی دەیان ساڵ دەرحەق بە هاوڵاتیانی سوریا ئەنجامی داون.
هاوڵاتی - شاندێکی فەرەنسا لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا کۆبوونەتەوە. - پێویستە کورد یەکدەنگ بن بۆ ئەوەی مافەکانی خۆیان بپارێزن. فەرەنسا هەوڵدەدات شاندێکی یەکگرتووی کورد پێكبهێنێت بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ دەستەی تەحریر شام. شاندێکی فەرەنسا لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا کۆبوونەتەوە و شاندەکە بە ئەنەکەسەیان وتووە: "پێویستە کورد یەکدەنگ بن." شاندەکەی فەرەنسا وتوویانە: "پێویستە کورد یەکدەنگ بن بۆ ئەوەی مافەکانی خۆیان بپارێزن." هەر بەپێی زانیارییەکان، شاندەکەی فەرەنسا و ئەنەکەسە، لەبارەی دیالۆگی کوردی-کوردی قسەیان کردووە. شاندەکەی ئەنەکەسە لە ئیبراهیم ئۆسۆ، سەرۆکی ئەنەکەسە و ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی محەممەد ئیسماعیل، فەیسەڵ یوسف، نیعمەت داود، زەهرە ئەحمەد و عەبدولباری خەلەف پێکهاتبوو. چەند رۆژێكە شاندێکی فەرەنسی - ئەمریکی لە رۆژئاوای کوردستانن و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییە سەربەخۆکان کۆدەبنەوە، بۆ ئەوەی شاندێکی یەکگرتوو پێکبهێنن و بە مەبەستی دانوستاندن لەسەر حکومەتی داهاتووی سووریا و بەڕێوەبەریی رۆژهەڵاتی رووباری فوورات و بەتایبەتی رۆژئاوای کوردستان، بچنە دیمەشق، بەڵام پێویستە سەرەتا کۆتایی بە ناکۆکییەکانی ئەنەکەسە و پەیەنەکە بهێنرێت. کۆبوونەوەکانی شاندی فەرەنسی - ئەمریکی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان لەکاتێکدان کە رۆژی یەکشەممە 08-12-2024، چەکدارانی دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) و هاوپەیمانەکانی، دیمەشقی پایتەختیان کۆنترۆڵ کرد و لە میدیای فەرمیی دەوڵەت رووخاندنی دەسەڵاتی ئەسەدیان راگەیاند. دواتر، رووسیا رایگەیاند بەشار ئەسەد و ماڵباتەکەی لە مۆسکۆن و مافی پەنابەرییان پێدراوە.
هاوڵاتی - بڕیارە یەکەمین شاندی قەتەری رۆژی یەکشەممە سەردانی سووریا بکات. - شاندێکی قەتەری سەردانی سووریا دەكات بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی راگوزەری ئەو وڵاتە کۆبێتەوە. - قەتەر لە تەممووزی 2011 باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق داخست. دیپلۆماتێکی قەتەری ئاشكرایكرد بڕیارە یەکەمین شاندی قەتەری رۆژی یەکشەممە سەردانی سووریا بکات بەمەبەستی کردنەوەی باڵیۆزخانە ئەو وڵاتە لە سوریا. بڕیارە یەکشەممە، شاندێکی قەتەری سەردانی سووریا بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی راگوزەری ئەو وڵاتە کۆبێتەوە. دیپلۆماتێکی قەتەری بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە بڕیارە یەکەمین شاندی قەتەری رۆژی یەکشەممە سەردانی سووریا بکات بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانە و باشکردنی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان." قەتەر لە تەممووزی 2011 باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق داخست و باڵیۆزەکەی گەڕاندەوە دوای ئەوەی خۆپێشاندانی دژی بەشار ئەسەد گۆڕدرا بۆ شەڕی نێوخۆ. دیپلۆماتە قەتەرییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە لەنێو شاندەکەدا دەبن و ئەو هەواڵانەشی رەتکردنەوە گوایە سەرۆکی هەواڵگریی قەتەر سەردانی دیمەشقی کردبێت. پێشتر بەرپرسێکی قەتەری رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی دەرەچەیەکی پەیوەندی لەگەڵ هەتەشە کردووەتەوە. بە وتەی بەرپرسەکە، ئامانج لە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەتەشە و گرووپەکانی دیکە "پاراستنی ئارامی و دامەزراوە حکومییەکانی سووریایە لە ماوەی قۆناخی راگوزەردا." قەتەر رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق دەکاتەوە.

هاوڵاتی - لەگەڵ پەرەسەندنی خێرای دۆخی سوریا، پشتیوانییە چەسپاوەکانی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانە کوردەکانی سوریا دەبێت بهردهوام بێت. - بەرژەوەندی واشنتن لەوەدایە کە ئەو هاوپەیمانێتیهی لهگهڵ ه*ه*س*ه*د*ه بەهێزی بهێڵێتەوە. - ئەمریکا نابێت ڕێگە بدات گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەبێ ترس هێرش بکەنە سەر ه*ە*س*ە*د*ە. سیناتۆری ئەمریكی ڤان هۆڵن ڕایگەیاند نابێت ڕێگە بدرێت گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا هێرش بکەنە سەر هێزهكانی سوریای دیموكرات. سیناتۆر ڤان هۆڵن نوێنەری ویلایەتی مەریلاند لە سیناتی ئەمریکا له ڕاگهیهندراوێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی "X" نوسیویهتی، "لەگەڵ پەرەسەندنی خێرای دۆخی سوریا، پشتیوانییە چەسپاوەکانی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانە کوردەکانی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەبێت بهردهوام بێت". ئهو پهیامهی سیناتۆرهكهی ئهمریكا لهكاتێكدایه كه پێشتر پهیوهندی تهلهفۆنی لهگهڵ مهزڵوم عەبدی ئهنجامدا و پشتیوانی بۆ كوردانی رۆژئاڤای كوردستان دوپاتكردهوه و وتی، "جەختم کردەوه لهسەر گرنگی هاوبەشێتی لەگەڵ هەسەدە، کە وەک نوکی ڕم بون لە شەڕی ئێمەدا دژ بە داعش". ئاماژهی بهوهشكردوه، بەرژەوەندی واشنتن لەوەدایە کە ئەو هاوپەیمانێتیهی لهگهڵ ههسهده بەهێزی بهێڵێتەوە و هێزەکانی ئەمریکاش لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا كه ئێستا له ژێر دهسهڵاتی ههسهدهدایه بهێڵێتەوە. وتيشى: ئەمریکا نابێت ڕێگە بدات گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەبێ ترس هێرش بکەنە سەر هەسەدە، پێویستە هەوڵی ئاگربەستێکی بەردەوام بدات بۆ پشتیوانیکردن لە هاوپەیمانەکانمان و ئاسایشی ناوچەکە. نزیکەی 900 سەربازی ئەمریکی لە سوریا لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەکی دژە داعش کە هێزەکانی ههسهده لەخۆدەگرێت، لە سوریا ماونەتەوە و بەرپرسانی وڵاتەکەیان ڕایانگەیاندوە، ئەمریکا بەنیازە ئامادەیی خۆی لەو وڵاتەدا بپارێزێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە بکات کە خۆی پێکبهێنێتەوە. لهماوهی سێ رۆژی ڕابردودا ههریهكه له لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە ژاپۆن لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا و دواتریش ئهنتۆنی بلینكن، وهزیری دهرهوهی ئهمریكا لهمیانی سهردانێكیدا بۆ رۆژههڵاتی ناوهڕاست باسیان له خواستی وڵاتهكهیان كرد بۆ كاركردن لهگهڵ ههسهده و بهردهوامی بونی "پەیوەندییەکی باش لهگهڵ شهڕڤانان".

هاوڵاتی - له كاتی سهرههڵدانی ئاڵۆزی و شهڕهكانی ئهم دواییهی سوریا، عێراق پهیوهندیی بهردهوامی لهگهڵ هاوپەیمانان و ئهمریكا ههبوه. - سەردانی ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش بۆ بەغدا پشتڕاستیکردەوە کە ئاسایشی عێراق پارێزراوە و هیچ پێشێلکارییەک ڕێگەپێدراو نییە. - هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تا ئێستاش لە عێراق ئامادەیە و لەماوەكانی ڕابردودا 75 هێرشیان لە دژی تیرۆریستانی داعش ئەنجامداوە. باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند عێراق پشتگیری هیچ گروپ و لایهنێكی سیاسی لە سوریادا ناكات. باسم عەوادی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، له كاتی سهرههڵدانی ئاڵۆزی و شهڕهكانی ئهم دواییهی سوریا، عێراق پهیوهندیی بهردهوامی لهگهڵ هاوپەیمانان و ئهمریكا ههبوه و سەردانی ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش بۆ بەغدا پشتڕاستیکردەوە کە ئاسایشی عێراق پارێزراوە و هیچ پێشێلکارییەک ڕێگەپێدراو نییە. ئاماژەی بەوەشكرد، "وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆڵی حکومەتی عێراقی لە هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە بەرز نرخاند، هەروەها هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تا ئێستاش لە عێراق ئامادەیە و لەماوەكانی ڕابردودا 75 هێرشیان لە دژی تیرۆریستانی داعش ئەنجامداوە. باسم عەوادی باسی لەوەشكرد، عێراق به هیچ شێوهیهك دهستوهردانی سهربازی له سوریا نهكردوه، هەروەها عێراق هیچ پرۆژهیهكی یەكلایەنەیان سهبارهت به سوریا نییه و پشتگیری هیچ گروپ و لایهنێكی سیاسی لهو وڵاتهدا ناكات، بەڵام ناكرێت تێڕوانینی عێراق سهبارهت به ڕوداوهكانی سوریا بهههند وهرنهگیرێت. ئەوەشی خستەڕو، نه داعش و هیچ گروپێكی دیكهی چهكداری توندڕهو بۆی نییه و ناتوانێت سنورهكانی عێراق ببهزێنێت، بهتایبهتی كه هێزه عێراقییهكان به پشتیوانی هێزهكانی هاوپهیمانیی نێودهوڵهتی ئامادهن گورز له ههر جموجۆڵێكی تیرۆریستی بدهن.