هاوڵاتی - لە ساڵی 2024 دا دەست بەسەر بڕی 3 تۆن و 150 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە. - (116) قاچاخچی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کراون. - دادگا سزای بەسەر 82 قاچاخچی نێودەوڵەتیدا سەپاندووە. ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی ناوخۆى عێراق دەستگیركردنی 116 بازرگانی نێودەوڵەتیی ماددە هۆشبەرەكانی لە ماوەی ساڵی 2024دا ڕاگەیاند. وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: بە بڕیارى دادوەر كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی ناوەندیی لە ڕەسافە دەرچووە و لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی لە كاروباری ماددە هۆشبەرەكان، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی، و لە ڕێگەی بەشی لێكۆڵینەوە تایبەتەكانەوە بۆ پاڵپشتیكردنی فەوجی بارەگای گشتی تاكتیكی ، چوارەمین ئۆپەراسیۆنی گەورەی ڕێگریكردنیان ئەنجامدا لە مێژووی عێراقدا، كە تۆڕەكانی بازرگانی نێودەوڵەتی كردە ئامانج. ئاماژەی بەوەشكرد: بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان توانیویەتی (116) بازرگانی نێودەوڵەتی دەستگیربكات و دەست بەسەر (3) تۆن و (150) كیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆراوجۆردا بگرێت، هەروەها سزای لەسێدارەدان بەسەر (82) بازرگانی نێودەوڵەتیی ماددە هۆشبەرەكان لەماوەی ساڵی 2024دا بسەپێنێت.
هاوڵاتی -مستەفا سەنەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای‌کرد هەناردەکردنی نەوتی رەشی عێراق بۆ سوریا رابکیرێت. - مانگانە بەغدا بڕی 120 هەزار تۆن نەوتی ڕەش هەناردەی سوريا دەکات. پەرلەمانتارێکى عێراق داوای ڕاگرتنی ئەو نەوتە دەکات کە عێراق هەناردەی سوریای دەکات. مستەفا سەنەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای‌کرد هەناردەکردنی نەوتی رەشی عێراق بۆ سوریا رابکیرێت کە مانگانە بەغدا بڕی 120 هەزار تۆن نەوتی ڕەش هەناردەی ئەو وڵاتە دەکات. داوای ئەم پەرلەمانتارەش دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد دێت کە هاوپەیمانی ئێران و لە شیعەکانی عێراقەوە نزيک بوو.
ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد - خەڵكی هەرێمی كوردستان بوونە قوربانی ئەو تەوافوقە سیاسیانەی لەكاتی پێكهێنانی حكومەتی عێراقدا كراوە. - حكومەتی فیدڕاڵی ئامادە نییە لە داهاتی بەسرە و پارێزگاكانی تری عێراق كەموكوڕیەكانی هەرێم پڕبكاتەوە. - بابەتی پاشەكەوتی مووچە پەیوەستە بە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە و هیچ پەیوەندی بە حكومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە نییە. ئازاد دۆسكی ڕاوێژكاری دەستوری ڕایگەیاند چارەسەركردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بریتیە لە دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتی. ئازاد دۆسكی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە 2014وە سەری هەڵدا بەهۆی ئەوەی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پشكی هەرێمی كوردستانی بڕی. وتيشى: كێشە ئابوریەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی زیاتر سیاسین و خەڵكی هەرێمی كوردستان بوونە قوربانی ئەو تەوافوقە سیاسیانەی لەكاتی پێكهێنانی حكومەتی عێراقدا كراوە. رونیشیكردەوە: بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، حكومەتی هەرێم دەبێت ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی عێراق بكات لەبەرامبەردا پشكی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان دابین دەكرێت. باسی لەوەشكرد لەبرسیكردنی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان هەردوو حكومەتەكە كەمتەرخەمن، چ حكومەتی فیدڕاڵی عێراق و چ حكومەتی هەرێمی كوردستانیش، ئەگەر نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردەی دەرەوە نەكرێت كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان چارەسەر ناكرێت و حكومەتی فیدڕاڵی ئامادە نییە لە داهاتی بەسرە و پارێزگاكانی تری عێراق كەموكوڕیەكانی هەرێم پڕبكاتەوە. دووپاتیشیكردەوە: چارەسەركردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بریتیە لە دووبارە هەناردەكردنەوەی هەرێمی كوردستان و ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتی و دەبێت پشكی بودجەی هەرێمی كوردستان سەرف بكرێت لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە، بەڵام بابەتی پاشەكەوتی مووچە پەیوەستە بە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە و هیچ پەیوەندی بە حكومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە نییە.
هاوڵاتی -بەشێک لە مووچەی مانگی 11 خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان. - بەغدا631 ملیار و 335 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان. وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەغدا بڕێ پارەی بۆ مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێم ناردووە. وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند بەغدا631 ملیار و 335 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان. وتيشى: ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ( ٢٠٢٤/١٢/١٧ ) لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵیەوە بڕی تەنها ( ٦٣١،٣٣٥،٠٠٠،٠٠٠ ) شەش سەدو سی و یەک ملیار‌و سێ سەدو سی و پێنج ملیۆن دینار لە کۆی تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لەلقی هەولێری بانکی ناوەنی عێراق.
هاوڵاتی - بەرپرسێکی ئەمریکی دەڵێت کۆکردنەوەی هێز و ئامادەکردنیان هاوشێوەی ئەو پرۆسە سەربازییەیە کە تورکیا لە ساڵی 2019 لە دژی ناوچە کوردییەکان لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا ئەنجامیدا. - بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن چاودێری دۆخەکە دەکەین هەوڵدەدەین هەموو لایەک دانبەخۆدا بگرن. تورکیا و بەکرێگیراوەکانی هێزەکانیان لەسەر سنوری ناوچە کوردییەکانی سوریا کۆکردۆتەوە و مەترسی پەلاماردانی ئەو ناوچانە لەئارادایە. ڕۆژنامەكە"وڵ ستریت جۆرناڵ" لەزاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە هێزەکانی کۆماندۆی تورکیا و کەتیبەی تۆبهاوێژ لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی گروپە توندڕەوەکانی سەر بە تورکیا لە نزیک کۆبانی هێزەکانیان کۆکردوەتەوە و مەترسی پەلاماردانی لە ئارادایە. بەرپرسێکی ئەمریکی دەشڵێت کۆکردنەوەی هێز و ئامادەکردنیان هاوشێوەی ئەو پرۆسە سەربازییەیە کە تورکیا لە ساڵی 2019 لە دژی ناوچە کوردییەکان لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا ئەنجامیدا. هەر بەپێی ئەو رۆژنامەیە بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن چاودێری دۆخەکە دەکەین هەوڵدەدەین هەموو لایەک دانبەخۆدا بگرن. پێستریش ئیلهام ئەحمەد کە بەرپرسێکی باڵای خۆرئاوای کوردستانە داوای لە دۆناڵد ترەمپ کردبوو دەستوەردان بکات و داوا لە سەرۆکی تورکیا بکات هێز بۆ ناوچە سنورییەکان نەنێرێت.

هاوڵاتی - له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، دیارترین ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاكسازی و ڕێگاكانی باشتركردنی بارودۆخی مرۆیی تێیدا تاوتوێكران. - گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی ئه‌و منداڵانه كرا كه له‌گه‌ڵ دایكیان له زیندانه‌كانن. - خالد شوانی بڕیاریدا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێدانی ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه‌ی كه‌سی بۆ ئه‌و منداڵانه ده‌ربكرێت كه له‌گه‌ڵ دایكیاندا له زیندانه‌كانن. خالد شوانی وه‌زیری دادی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڕیاری نوێی سه‌باره‌ت به منداڵانی یاوه‌ری دایكه زیندانیكراوه‌كانیان ده‌ركرد و به‌پێی بڕیاره‌كه‌ش، ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی بۆ ئه‌و منداڵانه دروستده‌كرێت. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی داد، خالد شوانی سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد كه جێگری ئه‌مینداری باڵای وه‌زاره‌تی داد و زیاد ته‌میمی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاكسازیه‌كانی عێراق و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كارگێڕی و چاكسازی ژنان له كه‌رتی ژنان له به‌شی چاكسازی و چاكسازی نه‌وجه‌وانانی عێراق ئاماده‌ی بون. له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، دیارترین ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاكسازی و ڕێگاكانی باشتركردنی بارودۆخی مرۆیی تێیدا تاوتوێكران. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی ئه‌و منداڵانه كرا كه له‌گه‌ڵ دایكیان له زیندانه‌كانن، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو جگه له خێراكردنی ڕێوشوێنه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی. خالد شوانی جه‌ختی له په‌ره‌پێدانی ژێرخانی زیندانه‌كان بۆ ژنان به‌تایبه‌تی و زیندانه‌كانی دیكه به گشتی كرده‌وه و رایگه‌یاند، پێویسته پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ زیندانییه‌كان دابینبكرێت، جگه له هه‌مو ئامێره‌كان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاكسازی. له چوارچێوه‌ی باشتركردنی بارودۆخی یاسایی زیندانیانی ژن، خالد شوانی بڕیاریدا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێدانی ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه‌ی كه‌سی بۆ ئه‌و منداڵانه ده‌ربكرێت كه له‌گه‌ڵ دایكیاندا له زیندانه‌كانن، به شێوه‌یه‌ك كه به‌شداربێت له به‌رزكردنه‌وه‌ی مافه‌كانیان به‌پێی پێوه‌ره‌كانی مافی مرۆڤ. وه‌زیری داد ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ئه‌م هه‌وڵانه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌دواداچون و خواستی سه‌رۆك وه‌زیرانن بۆ باشتركردنی بارودۆخی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی زیندانه‌كان به‌پێی ئه‌م ستانداردانه و په‌رۆشی وه‌زاره‌تی دادیشی بۆ باشتركردنی واقیعی كاره‌كانی دامه‌زراوه چاكسازییه‌كان دوپاتكرده‌وه.

ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد - سەرقاڵی دیراسەكردن و ئامادەكردنی شوێنێكن بۆ دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری وەك ئەوەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە. - بۆ ئەم زستانە تاكو مانگی دوو كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان لەنێوان 6 بۆ 7 كاتژمێردا دەبێت. سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند تاكو مانگی دوو پێدانی كارەبای نیشتیمانی لەنێوان 6 بۆ 7 كاتژمێردا دەبێت. سیروان محەمەد تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی سەرقاڵی دیراسەكردن و ئامادەكردنی شوێنێكن بۆ دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری وەك ئەوەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، بەڵام تائێستا دەستمان پێنەكردووە. سەبارەت بە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان وتی: بۆ ئەم زستانە تاكو مانگی دوو كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان لەنێوان 6 بۆ 7 كاتژمێردا دەبێت، چونكە ئەو بڕە كارەبایەی هەمانە هەر بەشی ئەوەندە دەكات.

هاوڵاتی - ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشته پیرمام. - باسی دۆخی رۆژئاوای کوردستانیش دەکرێت. به‌یانی ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشته پیرمام و بڕیاره له‌گه‌ڵ شاندی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆببێته‌وه. سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پرسی کۆبوونەوەی نێوانیان لەگەڵ پارتی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەبێت، بەڵام باسی دۆخی رۆژئاوای کوردستانیش دەکرێت. کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و یەکێتی، دووەمین کۆبوونەوەیانە بۆ پێکهێنانی حکومەت لەدوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان. کۆبوونەوەی یەکەم لە سلێمانی و کۆبوونەوەی ئەمڕۆشیان لە پیرمام دەبێت.
هاوڵاتی -به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ماهیر ئه‌سه‌د روی له عێراق نه‌كردووه. - ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له سۆشیال میدیادا باس له بونی ماهر ئه‌سه‌د برای به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆك كۆماری پێشوی سوریا له‌ناو خاكی عێراقدا ده‌كه‌ن دوره له ڕاستییه‌وه. - داوای له میدیاكان كرد كه وردبین و وریا بن له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان. وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بونی ماهر ئه‌سه‌د برای به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆك كۆماری پێشوی سوریای له ناو خاكی عێراق ڕه‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ماهیر ئه‌سه‌د روی له عێراق نه‌كردووه. عه‌مید میقداد میری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له سۆشیال میدیادا باس له بونی ماهر ئه‌سه‌د برای به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆك كۆماری پێشوی سوریا له‌ناو خاكی عێراقدا ده‌كه‌ن دوره له ڕاستییه‌وه. عه‌مید میقداد میری داوای له میدیاكان كرد كه وردبین و وریا بن له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان له سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانیانه‌وه. ماهر ئه‌سه‌د كوڕه بچوكه‌كه‌ی حافز ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی پێشوی سوریایه و برا بچوكی به‌شار ئه‌سه‌د له 8ی (كانونی دووه‌م)ی 1967 له‌دایكبوه. دوای مردنی باوكی حافز ئه‌سه‌د له ساڵی 2000، ماهر به خێرایی له ڕێگه‌ی پله سه‌ربازییه‌كانه‌وه به‌رزبوه‌وه، له‌وێ له پله‌ی لیواوه به‌رزكرایه‌وه بۆ فه‌ریق، دواتر بو به فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی كۆمارییه‌كان، پێكهاته‌یه‌كی سه‌ربازی كه نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌سی له‌خۆگرتبو.
سێنتکۆم ڕایگەیاند: ١٢ چەکداری (دا*ع*ش)مان لە سووریا کوشت فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لە زنجیرە هێرشێکدا کە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەنجامیان داوە، ١٢ چەکداری ڕێکخراوی دا*ع*ش*یان لە سووریا کوشتووە. بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سێنتکۆم، هێرشەکان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ڕژێمی سووریا و ڕووسیا ئەنجام دراون و ئامانج لێی پەکخستن و کەمکردنەوەی توانای داعش بووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن و ڕێگرتن لە سەرهەڵدانەوەی لە ناوەڕاستی سووریا. سێنتکۆم جەختی کردەوە کە هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکانی هێرشەکە بەردەوامە و هیچ ئاماژەیەک نییە کە زیان بە هاوڵاتیانی سڤیل کەوتبێت.
کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند کە لە داهاتووی سووریادا جێگە بۆ ڕووسیا، ئێران و تیرۆر نابێت. ئەم لێدوانە لە دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا هات. بەپێی وتەکانی کایا کالاس، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕێککەوتوون، کە پێویستە سەرکردایەتیی نوێی سووریا لەژێر کاریگەریی ڕووسیا ڕزگاری بێت. هەروەها پێشنیازی کردووە، کە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا لەگەڵ هەنگاوە کردەییەکانی سەرکردایەتیی نوێی سووریا هاوتەریب بێت.
دەستەی خانەنشینی عێراق ڕایگەیاند موچەی خانەنشینی ''نزهان اللهیبی'' کە ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی (دا*ع*شە)، ڕاگیراوە. ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا ناوبراو لە یەکێک لە چێشتخانەکانی شاری ئیدلیبی سووریا دەردەکەوێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی خانەنشینی، پێشتر مامەڵەی خانەنشینی بۆ واریسەکانی ''اللهیبی'' کراوە بە بیانووی مردنی، بەڵام دوای دەرکەوتنی بەزیندوویی و پەیوەندیکردنی بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە، بڕیاری ڕاگرتنی موچەکەی دراوە. دەستەی خانەنشینی داوای لە وەزارەتی تەندروستی و ئاسایشی نیشتیمانی کردووە لێکۆڵینەوە لە چۆنێتیی ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینی ناوبراو بکەن.