هاوڵاتی - ئهمڕۆ شاندێكی باڵای یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بهمهبهستی گفتوگۆكردن لهبارهی كابینهی دهیهمی حكومهتی ههرێم گهیشته پیرمام. - باسی دۆخی رۆژئاوای کوردستانیش دەکرێت. بهیانی ئهمڕۆ شاندێكی باڵای یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بهمهبهستی گفتوگۆكردن لهبارهی كابینهی دهیهمی حكومهتی ههرێم گهیشته پیرمام و بڕیاره لهگهڵ شاندی باڵای مهكتهبی سیاسی پارتی كۆببێتهوه. سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پرسی کۆبوونەوەی نێوانیان لەگەڵ پارتی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەبێت، بەڵام باسی دۆخی رۆژئاوای کوردستانیش دەکرێت. کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و یەکێتی، دووەمین کۆبوونەوەیانە بۆ پێکهێنانی حکومەت لەدوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان. کۆبوونەوەی یەکەم لە سلێمانی و کۆبوونەوەی ئەمڕۆشیان لە پیرمام دەبێت.
هاوڵاتی -بههیچ شێوهیهك ماهیر ئهسهد روی له عێراق نهكردووه. - ئهو ههواڵانهی له سۆشیال میدیادا باس له بونی ماهر ئهسهد برای بهشار ئهسهد، سهرۆك كۆماری پێشوی سوریا لهناو خاكی عێراقدا دهكهن دوره له ڕاستییهوه. - داوای له میدیاكان كرد كه وردبین و وریا بن له بڵاوكردنهوهی ههواڵهكان. وهزارهتی ناوخۆی عێراق بونی ماهر ئهسهد برای بهشار ئهسهد، سهرۆك كۆماری پێشوی سوریای له ناو خاكی عێراق ڕهتكردهوه و رایگهیاند، بههیچ شێوهیهك ماهیر ئهسهد روی له عێراق نهكردووه. عهمید میقداد میری وتهبێژی وهزارهتی ناوخۆی عێراق ڕایگهیاند، ئهو ههواڵانهی له سۆشیال میدیادا باس له بونی ماهر ئهسهد برای بهشار ئهسهد، سهرۆك كۆماری پێشوی سوریا لهناو خاكی عێراقدا دهكهن دوره له ڕاستییهوه. عهمید میقداد میری داوای له میدیاكان كرد كه وردبین و وریا بن له بڵاوكردنهوهی ههواڵهكان له سهرچاوه فهرمییهكانیانهوه. ماهر ئهسهد كوڕه بچوكهكهی حافز ئهسهدی سهرۆكی پێشوی سوریایه و برا بچوكی بهشار ئهسهد له 8ی (كانونی دووهم)ی 1967 لهدایكبوه. دوای مردنی باوكی حافز ئهسهد له ساڵی 2000، ماهر به خێرایی له ڕێگهی پله سهربازییهكانهوه بهرزبوهوه، لهوێ له پلهی لیواوه بهرزكرایهوه بۆ فهریق، دواتر بو به فهرماندهی پاسهوانی كۆمارییهكان، پێكهاتهیهكی سهربازی كه نزیكهی 10 ههزار كهسی لهخۆگرتبو.
سێنتکۆم ڕایگەیاند: ١٢ چەکداری (دا*ع*ش)مان لە سووریا کوشت فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لە زنجیرە هێرشێکدا کە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەنجامیان داوە، ١٢ چەکداری ڕێکخراوی دا*ع*ش*یان لە سووریا کوشتووە. بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سێنتکۆم، هێرشەکان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ڕژێمی سووریا و ڕووسیا ئەنجام دراون و ئامانج لێی پەکخستن و کەمکردنەوەی توانای داعش بووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن و ڕێگرتن لە سەرهەڵدانەوەی لە ناوەڕاستی سووریا. سێنتکۆم جەختی کردەوە کە هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکانی هێرشەکە بەردەوامە و هیچ ئاماژەیەک نییە کە زیان بە هاوڵاتیانی سڤیل کەوتبێت.
کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند کە لە داهاتووی سووریادا جێگە بۆ ڕووسیا، ئێران و تیرۆر نابێت. ئەم لێدوانە لە دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا هات. بەپێی وتەکانی کایا کالاس، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕێککەوتوون، کە پێویستە سەرکردایەتیی نوێی سووریا لەژێر کاریگەریی ڕووسیا ڕزگاری بێت. هەروەها پێشنیازی کردووە، کە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا لەگەڵ هەنگاوە کردەییەکانی سەرکردایەتیی نوێی سووریا هاوتەریب بێت.
دەستەی خانەنشینی عێراق ڕایگەیاند موچەی خانەنشینی ''نزهان اللهیبی'' کە ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی (دا*ع*شە)، ڕاگیراوە. ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا ناوبراو لە یەکێک لە چێشتخانەکانی شاری ئیدلیبی سووریا دەردەکەوێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی خانەنشینی، پێشتر مامەڵەی خانەنشینی بۆ واریسەکانی ''اللهیبی'' کراوە بە بیانووی مردنی، بەڵام دوای دەرکەوتنی بەزیندوویی و پەیوەندیکردنی بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە، بڕیاری ڕاگرتنی موچەکەی دراوە. دەستەی خانەنشینی داوای لە وەزارەتی تەندروستی و ئاسایشی نیشتیمانی کردووە لێکۆڵینەوە لە چۆنێتیی ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینی ناوبراو بکەن.
بانکی ناوەندیی عێراق بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە سزای بەسەر ٤٩ کۆمپانیادا سەپاند، هۆشداریش لە بوونی کۆمپانیای وەهمی دەدات. بانکی ناوەندیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئیتر ڕێگە بەو ٤٩ کۆمپانیایە نادات حەواڵەی دەرەکی بکەن. ئامادەکردنی هاوڵاتی: ڕوونیشیکردەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ناوی هەندێک کۆمپانیای وەهمی بڵاو کراوەتەوە و ناوی بانکی ناوەندییان بەکارهێناوە گوایە کۆمپانیایەکی فەرمی و ڕێگەپێدراون بۆ مەبەستی وەبەرهێنان، ئاڵوگۆڕی دراو، پشک و زێڕ و نەوت لە ڕێی بڵاوکردنەوەی چەندین ڤیدیۆ و بڵاوکراوەی وەهمی، گوایە لقیان لە شارەکانی کەرکووک و موسڵ و هەولێر و سلێمانی هەیە. بانکی ناوەندیی عێراق داواش دەکات قوربانیانی ئەو جۆرە کۆمپانیایانە ڕێوشوێنی یاسایی لە دژیان بگرنە بەر و لایەنە پەیوەندیدارەکانی لێ ئاگادار بکەنەوە.
ئاسیاسێڵ بەرنامەی "هاوڕێی تەمەن"ی خەڵاتی نایابی Telecom Review Excellence لە دوبەی وەرگرت وەک باشترین بەرنامەی وەفاداری و خەڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەرنامەکە سەرکەوتوو بووە لە تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی نوێ لەگەڵ ئەزموونی کەسیی تایبەت بۆ بەشداربوان. بەرنامەکە پشت دەبەستێت بە ستراتیژی داهێنەرانە کە هاندانی دیجیتاڵی و خزمەتگوزاریی بەها زیادکراوەکان پێکەوە دەبەستێتەوە. ئەم خەڵاتە لە میانەی چالاکییەکانی لوتکەی باڵای تێلێکۆم ڕیڤیو بەخشرا، کە یەکێکە لە گرنگترین ڕووداوەکانی کەرتی پەیوەندییەکان لە ناوچەکەدا. ئامادەکردنی هاوڵاتی: سلێمانی، عێراق - کانوونی یەکەمی 2024 - ئاسیاسێڵ شانازی دەکات کە پرۆگرامی ناوازەی هاوڕێی تەمەن خەڵاتیTelecom Review Excellence (خەڵاتی نایابیی لەلایەن تێلێکۆم ڕیڤیوەوە) بەدەستهێناوە لە بەشی "باشترین پڕۆگرامی وەفاداری و خەڵاتەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لە میانەی ئاهەنگێکدا کە لە دوبەی و لە ناوەڕاستی کانونی یەکەمی 2024 بە ئامادەبوونی دەستەبژێرێک لە سەرکردە و پێشڕەوانی بواری پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا سازکرا. ئەم ڕێزلێنانە پایەدارە بەشێک بوو لە بۆنەی ساڵانەی چالاکییەکانی لوتکەی باڵای تێلێکۆم ڕیڤیو کە بە یەکێک لە دیارترین چالاکییەکانی کەرتی پەیوەندییەکان دادەنرێت کە تیایدا خەڵات دەبەخشرێتە ئەو داهێنان و دەستکەوتانەی دەبنە پێوەر بۆ ناوازەیی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا. ئەم خەڵاتە پایەدارە دەرخەری دیدگای پێشەنگی ئاسیاسێڵە لە بەهێزکردنی ئەزموونی دیجیتاڵیی و بەدیهێنانی گۆڕانکارییەکی گشگییر لە کەرتی پڕۆگرامی وەفاداری و خەڵاتەکان. پڕۆگرامی هاوڕێی تەمەن توانیویەتی ببێتە نموونەیەک چاوی لێ بکرێت لە ڕێگەی تێکەڵکردنی تەکنیکە دیجیتاڵییە نوێیەکان لە پێشکەشکردنی بەرنامەی خەڵاتی داهێنەرانە کە سەرنجی لەسەر ڕەزامەندی بەشداربووان بێت، لەگەڵ بنیاتنانی پەیوەندی درێژخایەن لە رێی پشتبەستن بە ئامرازگەلی دیجیتاڵی پێشکەوتوو و دابینکردنی ئەزموونی کەسیی ناوازە کە بەهایەکی ڕاستەقینەیان هەبێت. پرۆگرامی هاوڕێی تەمەن سەرکەوتوو بووە لە بەدەستهێنانی گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی لە چەمکی وەفادارییدا، بەو پێیەی هاندانی دیجیتاڵیی و ئاسانکاری بەکارهێنان ئاوێتەی یەکتر دەکات، ئەمەش وایکردووە ببێتە نموونەیەکی ناوازە و نایاب لە بازاڕەکانی ناوچەکەدا. بەرنامەی خەڵاتەکانی ئاسیاسێڵ لە عێراق ئامانجیان بەهێزکردنی پەیوەندییە لەگەڵ بەشداربووان لەڕێگەی پێشکەشکردنی تایبەتمەندی "مزایا" و خەڵاتی تایبەت کە هانیان دەدات بەردەوام کارلێک بکەن و وەفادارییان بەرز دەنرخێنێت. ئەم بەرنامەیە پشت بە ستراتیژە داهێنەرەکان دەبەستێت کە هاندانی دیجیتاڵی و خزمەتگوزاریی بەها زیادکراوەکان پێکەوە دەبەستێتەوە بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی بێ وێنە کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی ئاسیاسێڵە بە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری. لەم بارەیەوە، چرا حسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکەی بازرگانی ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند: "بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە پایەدارە لەلایەن بەرنامەی هاوڕێی تەمەنەوە بەڵگەی پابەندبوونی ئاسیاسێڵە بە داهێنان و تەرکیزکردنی بەردەوامییەتی لەسەر باشترکردنی ئەزمونی بەشداربووان. ئێمە سوپاسگوزاری هاوبەش و بەشداربووانمانین کە بەشێکی دانەبڕاو بوون لەم سەرکەوتنە، و ئامانجمانە لە داهاتوودا دەستکەوتی زیاتر بەدەستبهێنین." هەروەها ڕەبیع فەرەحات، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Related سەبارەت بە خەڵاتەکە وتی: "ئێمە زۆر شانازی دەکەین بە هاوبەشیکردنمان لەگەڵ ئاسیاسێڵ و پێشکەشکردنی چارەسەرێکی نایاب لە بواری وەفاداری و خەڵاتەکان. پرۆگرامی هاوڕێی تەمەن سەلماندوویەتی کە خاڵی وەرچەرخانە لە بازاڕدا لەڕێگەی ئەزموونە دیجیتاڵییە تەواو نوێکراوەکەیەوە. ئەم خەڵاتە گەواهیدەرە لەسەر روئیای پێشڕەویکارانەی "ئاسیاسێڵ" لە بەکارهێنانی بەرنامەکانی وەفاداری بۆ هاندانی بەشداریکردنی دیجیتاڵی، بەرزکردنەوەی ئاستی ڕەزامەندی بەشداربووان، و پێشکەشکردنی خەڵاتی بەنرخ لە بازاڕێکدا کە چاوی لەسەر داهێنان و پێزانینە". (کۆتایی) دەربارەی ئاسیاسێڵ: ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژمارهى بهشدرابووانی 18.6 مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دەگرێتەوە. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی 4G بە کوالیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر . %99.06ـى دانيشتوانى عێراق دهگرێتهوه، ئهمهش وا دهكات كه تۆڕهكهى ببێته فراوانترين تۆڕى مۆبايل لە عێراق لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لە عێراق دابیندەکات. ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected] بۆ زانیاری زیاتر: www.asiacell.com دەربارەی ڕیلەیتد: کۆمپانیایەکی پێشەنگی بواری تەکنەلۆژیای بەبازاڕکردن "Martech"ــــە کە چەندین خەڵاتی جیهانیی وەرگرتووە، تایبەتمەندە لە بەرنامەکانی وەفاداری و پاداشت کە هەڵدەسێت بە پەرەپێدانی چارەسەری داهێنەرانە بۆ باشترکردنی ئەزموونی کڕیار و بەرزکردنەوەی ئاستی بەشداریکردن و ڕەزامەندییان. کۆمپانیای Related، لە ڕێگەی چارەسەرە ئامادەکراوەکانی "White Label" ـەوە و چارەسەرە تایبەتمەندەکانییەوە "Customized"، بەرهەم و خزمەتگوزاری داهێنەرانە پێشکەش دەکات کە پێداویستییە تایبەتەکانی هەر کۆمپانیا و کەرتێک دابین دەکات. Related ساتی خۆشی بۆ زیاتر لە 27 ملیۆن کەس لە ناوچەکەدا دروست دەکات لە ڕێی گەشتەکانیانەوە بە ناو هەردوو جیهانی دیجیتاڵی "ڤێرچواڵی" و واقیعیدا.
هاوڵاتی - لە ڕۆژی سێشەممەوە (17ی 12ی 2024) دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی 10 دەکرێت. - لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی موچە، موچەی مانگەکانی تریش بە زوترین کات دابەش دەکرێت. - سوپاسی خۆڕاگری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەین. حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لە ڕۆژی سێشەممەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان ئهمڕۆ یهكشهممه له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "بەپێی بڕیاری دواکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و لە سەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکان ئەرێنی بون و لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش هاتوەتەدی بۆ دابینکردنی شایستەکانی موچەخۆرانی هەرێم". ئاماژهی بهوهشكردوه، لە ڕۆژی سێشەممەوە (17ی 12ی 2024) دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی 10 دەکرێت و لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی موچە، موچەی مانگەکانی تریش بە زوترین کات دابەش دەکرێت. له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، "سوپاسی خۆڕاگری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەین و دڵنیایان دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافەکانیان نابین".
هاوڵاتی - لەدوای رادەستکردنی دەسەڵات بە دۆناڵد ترەمپ، پێناچێت هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بکشێنێتەوە. - هەڕەشەکان بۆ گەڕانەوەی داعش واپێویستدەکات هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بمێننەوە. ئاژانسی ئەسۆشێتدپرێس بڵاویکردەوە پێناچێت ترەمپ ئەمجارە دەستبەرداری سوریا بێت و هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە بکشێنیتەوە. ئاژانسەكە لەزاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە: لەدوای رادەستکردنی دەسەڵات بە دۆناڵد ترەمپ، پێناچێت هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بکشێنێتەوە هاوشێوەی ئەوەی لە خولی دەسەڵاتی پێشوویدا کردی. ئەو بەرپرسانە دەڵێن: ترەمپ زۆر شانازی بە لەناوبردنی داعشەوە کردووە و هەڕەشەکانیش بۆ گەڕانەوەی داعش واپێویستدەکات هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بمێننەوە. ئەو ئاژانسە دەشڵێت ئەو رێکەوتنەی لەگەڵ حکومەتی عێراق کراوە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ساڵی داهاتوودا، بارودۆخی نوێ ئیدارەکەی ترەمپ ناچاردەکات چاوخشاندن بەو خشتەی کاتی کشانەوەیان بکەن.

هاوڵاتی - جەخت لەسەر پێویستی وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەکەینەوە، بەگوێرەی ئەوەی لە بەیاننامەی کۆتاییدا هاتووە، لەسەر هەموو خاکی سوریا. - وەک هەنگاوێکی جەوهەری بۆ خۆشکردنی ڕێگایەک بەرەو گفتوگۆیەکی بنیاتنەر کە ببێتە هۆی بنیاتنانی سوریایەکی نوێ. - سەقامگیرکردنی سوریا لە بەشداریکردنی هەموو لایەنەکان و دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی خاکەکەی دەستپێدەکات. فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند ئێمە جەخت لەسەر پێویستی وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەکەینەوە لەسەر هەموو خاکی سوریا. مەزڵوم عەبدی وتيشى: ئێمە پێشوازی لە بەیاننامەی کۆتایی لوتکەی عەقەبەی وەزیرانی دەرەوە لە لێژنەی پەیوەندیی وەزاری عەرەبی سەبارەت بە سوریا دەکەین، هەروەها دەستخۆشی لە ڕۆڵی کاریگەری عەرەبی دەکەین لە گەیاندنی سوریا به سەلامەتی. ڕونیشیكردەوە ئێمە جەخت لەسەر پێویستی وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەکەینەوە، بەگوێرەی ئەوەی لە بەیاننامەی کۆتاییدا هاتووە، لەسەر هەموو خاکی سوریا، وەک هەنگاوێکی جەوهەری بۆ خۆشکردنی ڕێگایەک بەرەو گفتوگۆیەکی بنیاتنەر کە ببێتە هۆی بنیاتنانی سوریایەکی نوێ. دووپاتیشیكردەوە سەقامگیرکردنی سوریا لە بەشداریکردنی هەموو لایەنەکان و دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی خاکەکەی دەستپێدەکات، ئەمەش ڕێگە خۆشدەکات بەرەو ئاشتییەکی بەردەوام.

هاوڵاتی - ئەوەی لە سوریا رویدا مەبەست لێی جوڵاندنی گۆڕەپانی عێراقە. - هەر کەسێک هەوڵی روخاندنی دەسەڵاتی شیعە لە بەغدا بدات ئەوا خەونەکەی بەدینایەت. - عێراق وڵاتێکی دیموکراتییە و بە ئاشتیانە دەستاودەستی دەسەڵات دەکرێت. نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: ئەوەی لە سوریا رویدا مەبەست لێی جوڵاندنی گۆڕەپانی عێراقە و هەر کەسێک هەوڵی روخاندنی دەسەڵاتی شیعە لە بەغدا بدات ئەوا خەونەکەی بەدینایەت. بە وتەی مالیکی عێراق وڵاتێکی دیموکراتییە و بە ئاشتیانە دەستاودەستی دەسەڵات دەکرێت، رێکەوتن و لێکتێگەیشتنیش لە نێو چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە. رونیشیکردەوە عێراق لەسەر بنەمای دەستور بنیاتنراوە و پەرۆشن کاروانەکەیان هاوتەریب بێت لەگەڵ دەستور و چوارچێوە یاساییەکان.

هاوڵاتی - ئەم تیڕوانینە بۆ کورد و داهاتووی سوریا جێگەی خۆشحاڵییە و پێشوازیی لێ دەکەین. - هیوادارین ئەمە دەستپێکێک بێت بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی مێژوو و ڕاستکردنەوەی ئەو مامەڵە هەڵە و نادروستەی لە بەرامبەر گەلی کورد لە سوریا ئەنجام دەدرا. - ئەم جۆرە تیڕوانینە ڕێخۆشکەرە بۆ بنیاتنانی سوریایەکی بەهێز، پێویستە کورد و عەرەب و سەرجەم پێکهاتەکانی تری سوریا سوود لەم دەرفەتە وەربگرن. مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند تێڕوانینی ئەحمەد شەرع بۆ کورد و داهاتووی سوریا جێگەی خۆشحاڵییە و پێشوازی لێ دەکەین. ئەمڕۆ یەكشەممە مەسعود بارزانی، پەیامێكی لەبارەی لێدوانێكی ئەحمەد شەرع و دۆخی كورد لە سووریا بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت: "ئەم تیڕوانینە بۆ کورد و داهاتووی سوریا جێگەی خۆشحاڵییە و پێشوازیی لێ دەکەین." وتيشى: "لێدوانێکی بەڕێز (احمد الشرع)ـم لەبارەی گەلی کورد لە سوریا بینی کە گەلی کوردی وەک بەشێک لە نیشتمان و هاوبەش لە سوریای داهاتوو وەسف کردبوو، ئەم تیڕوانینە بۆ کورد و داهاتووی سووریا جێگەی خۆشحاڵییە و پێشوازیی لێ دەکەین، هیوادارین ئەمە دەستپێکێک بێت بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی مێژوو و ڕاستکردنەوەی ئەو مامەڵە هەڵە و نادروستەی لە بەرامبەر گەلی کورد لە سوریا ئەنجام دەدرا." ئاماژەی بەوەش داوە: "ئەم جۆرە تیڕوانینە ڕێخۆشکەرە بۆ بنیاتنانی سوریایەکی بەهێز، پێویستە کورد و عەرەب و سەرجەم پێکهاتەکانی تری سوریا سوود لەم دەرفەتە وەربگرن بۆ ئەوەی پێکەوە لە دامەزراندنی سوریایەکی سەقامگیر و ئازاد و دیموکرات بەشدار بن." پێشتر ئەحمەد شەرع سەرۆكی ڕێكخراوی تەحریر شام ڕایگەیاند كورد بەشێكە لەگەلی سوریا و لەمڕۆ بەدواوە هیچ ستەمێك لە كورد ناكرێت و بەشێك دەبێت لە داهاتوی سوریا.