هاوڵاتی ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە شنگال دوو کەس بوون به قوربانى. حهیدهر شهشۆ فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدخان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند لەسەر رێگەی چیای شنگال، ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و دوو سەرنشینی بوون به قوربانى. وتيشى: ئۆتۆمبێلەکە جۆری قەمەرە بووە و دوو کەسی تێدا بووە، بەهۆی زۆریی رێژەی سووتانیانەوە، دوو کەسەکە ناناسرێنەوە و دیارنییە ئۆتۆمبێلەکە بە بۆمب تەقێنراوەتەوە یان بە فڕۆکە بۆردوومان کراوە. چەند سەرچاوەیەكی خۆجێیش لە شنگال دەڵێن: فڕۆكهی بێفڕۆكهوانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی له لۆفەکانی چیای شنگال كرده ئامانج و بههۆیهوه بهتهواوی سوتاوە. بهپێی ئهو ڤیدیۆیهی بڵاوبووەتەوە ئۆتۆمبێلهكه له جۆری ساڵۆن (قهمهره)یه و بهتهواوی سوتاوه. ماوەیەكی زۆرە توركیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان چەندین هێرشی لەناو خاكی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە و بە دەیان قوربانی لێكەوتووەتەوە.
هاوڵاتی -ئەمریكا بەنیازە سەدان مووشەك بنێرێت بۆ ئۆكرانیا. - مووشەكەكان پێداویستیەكانی بەرگری ئاسمانی ئۆكرانیا بۆ ئەمساڵ پڕدە كەنەوە. ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا بەنیازە سەدان مووشەك بنێرێت بۆ ئۆكرانیا. رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ بڵاویكردەوە ئەمریكا زیاتر لە 500 مووشەكی بەرگەری لەماوەی چەند هەفتە یەكی داهاتوودا دەنێرێت بۆ ئۆكرانیا. رۆژنامەكە لەزاری بەرپرسێكى وەزارەتی پنتاگۆنەوە بڵاویكردەوە ئیدارەی ئەمریكا بەنیازبوو هاوكاریەكانی لە مانگی نیسان بدات بە ئۆكرانیا. بەرپرسێكی ئەمریكی بە رۆژنامەكەی راگەیاند ناردنی مووشەكی بەرگری لەجۆری پاتریۆت و ناسامس پێداویستیەكانی بەرگری ئاسمانی ئۆكرانیا بۆ ئەمساڵ پڕدەكاتەوە. ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رۆژی هەینی رایگەیاند رێگا دەدات بە كۆمپانیا ئەمریكیەكانی كەرتی بەرگری كار لە ئۆكرانیادا بكەن بۆ چاككردنەوەی ئەو چەكانەی پنتاگۆن دابینی دەكات.

هاوڵاتی - لە هەولێر دەستگیراوە بەسەر 11 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا لەجۆری کۆکایین. - ماددە هۆشبەرەكە لەوڵاتی غینیاوە بۆ هەرێمی کوردستان هێنرابوو. - بازرگانێکی بیانيش دەستگیر کرا. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشنی ماددە هۆشبەرەكان رایگەیاند لە هەولێر دەستيانگرتووه بەسەر بڕی 11 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا. بەڕێوەبەرایەتیەكە ئەمڕۆ لە بەیننامەیەكدا بڵاویكردەوە دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و کۆکردنەوەی زانیاری دروست، لەئەنجامی پرۆسەیەکی بەدواداچوونی چەند هەفتەیی، لەچاڵاکیەکدا تیمي بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەبەرواری ٨ی١١ی٢٠٢٤ لەناو شاری هەولێر توانیان دەست بەسەر بڕی 11 یانزە کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کۆکایین) دا بگرن کە لەوڵاتی غینیاوە بۆ هەرێمی کوردستان هێنرابوو. رونیشیكردەوە لەم چاڵاکیەدا بازرگانێکی بیانی دەستگیر کرا کە چەند ساڵە لەم جۆرە بازرگانییە گڵاوە و تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقلییەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
هاوڵاتی فەهمی بورهان: - لە حەوت ساڵدا زیاتر لە 600 هەزار عەرەب براونەتە کەرکووک. - ئێستا 62 هەزار خێزانی ئێزدی و شنگالی لە دەرەوەی شنگال دەژین و لە زێدی خۆیان دا نین. - تاوەکو ئێستا تەنیا 70٪ـی خەڵکی عێراق کارتی نیشتمانییان هەیە. فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند سەرژمێری مەترسی لەسەر كورد دروست دەكات. سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان لە دیدارێکدا لە سلێمانی لەبارەی سەرژمێریی گشتیی عێراق رایگەیاند ئەو سەرژمێرییە بۆ ناوچەکانی ئێمە هەمووی خێر نییە، چونکە بەدرێژایی مێژووی دەسەڵاتی عەرەب، لەو ناوچانەی ئێمەدا کورد دەرکراوە و گوشاری بەعەرەبکردن و گواستنەوە هەبووە. وتيشى: لەو حەوت ساڵەدا، راکان جبووری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک نزیکەی 600 هەزار عەرەبی بردووەتە نێو کەرکووک و زیاتر لە 9 گەڕەکی لە شارەکەدا دروستکردووە. رونیشیكردەوە ئێستا 62 هەزار خێزانی ئێزدی و شنگالی لە دەرەوەی شنگال دەژین و لە زێدی خۆیان دا نین، هەروەها خانەقین و مەندەلی و سەعدیە و جەلەولا کە رۆژانێک 100٪ـی دانیشتووانیان کورد بوون، ئێستا رێژەیان بە جۆرێک دابەزیوە کە لەوانەیە هەر کوردیان تێدا نەبینرێت. باسی لەوەشكرد تاوەکو ئێستا تەنیا 70٪ـی خەڵکی عێراق کارتی نیشتمانییان هەیە، دەبووایە ئەو خەڵکە هەمووی کارتی نیشتمانیی وەرگرتبووایە، ئینجا سەرژمێری بکرێت. ئاماژەشیكرد لەگەڵ ئەنجامدانی سەرژمێریدا نەبووم، ئەوەی پێویست بێت لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا باسم کردووە و لە گوشار و مەترسییەکانی تەعریب ئاگادارم کردوونەتەوە و راپۆرتم پێشکێش کردوون. بڕیارە 20ـی تشرینی دووەمى ساڵی 2024 سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت.

هاوڵاتی - تورکیا ئۆتۆمبێلێکی ئەندامانی پەکەکەی لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی كردە ئامانج. - دوو ئەندامی پەکەکە لە هێرشەكەدا شەهیدبوون. شەوی رابردوو درۆنی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی ئەندامانی پەکەکەی لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی كردە ئامانج و بە هۆیەوە دوو ئەندامی پەکەکە شەهیدبوون. ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ی تشرینی دووەمی 2024، دژەتیرۆری پارتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە درەنگانی شەوی رابردوو، 9ی تشرینی دووەمی 2024، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی ئەندامانی پەکەکەی لە گوندی کلیل لە سنووری شارەدێی چەمانکێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی كردە ئامانج. رونیشیكردەوە بەهۆی بەئامانجگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلە لەلایەن سوپای تورکیاوە، دوو ئەندامی پەکەکە گیانیان لەدەستدا.
هاوڵاتی - ئۆكرانیا گەورەترین هێرشی درۆنی كردە سەر ڕوسیا. - بەلایەنی كەمەوە بە 25 درۆن مۆسكۆی پایتەختی ڕوسیای كردە ئامانج. - بەهۆی ئەو هێرشە درۆنیەوە دوو فڕۆكەخانەی مۆسكۆی پایتەختی ڕوسیا داخران. ئەمڕۆ یەكشەممە ئۆكرانیا بەلایەنی كەمەوە بە 25 درۆن مۆسكۆی پایتەختی ڕوسیای كردە ئامانج، ئەمەش بە گەورەترین هێرشى ئۆكرانیا بۆ سەر ڕوسیا دادەنرێت. سێرگی سۆبیانین سەرۆكی شارەوانی مۆسكۆ لە پێگەی تایبەتی تلیگرامی خۆی نووسیوێتی بەرگریە ئاسمانیەكانی ڕوسیا 25 درۆنی ڕوسیایان دەستنیشانكردووە كە مۆسكۆیان كردووەتە ئامانج هەر 25یان خراونەتە خوارەوە. چەند بەرپرسێكی ڕوسیاش ئاشكرایان كرد بەهۆی ئەو هێرشە درۆنیەوە بەشێوەیەكی كاتی دوو فڕۆكەخانەی مۆسكۆی پایتەختی ڕوسیا داخران. لەدەستپێكردنی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا لە مانگی فبرایری 2022وە، ئەمە گەورەترین هێرشی درۆنی ئۆكرانیایە بۆ سەر ڕوسیا.

هاوڵاتی - بارانی بەخوڕ دەبارێت - پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ودەستەی كەشناسی عێراق پێشبینی بارانبارینی بەخوڕ دەكەن. لە راگەیەندراوێکدا کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە بۆ شەو دەگۆێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. رونیشیكردەوە لە بەرەبەیانی سبەینێ دووشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2024، بەشێک لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور شەپۆلێکی باران بارین سەرەتا لەسەر ئەم ناوچانە دەستپێدەکات، پاشان کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، بارانبارین بەشێوەی نمەباران و هەندێک کات ئەگەری لێزمەباران و هەورەتریشقە دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمێک زیادبوونی خێرایی با، هەروەها پلەکانی گەرما 2 بۆ 4 پلە نزم دەبێتەوە. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر : 23 پلەى سیلیزى سلێمانی : 19 پلەى سیلیزى دهۆک : 22 پلەى سیلیزى کەرکوک : 23 پلەى سیلیزى هەڵەبجە : 19 پلەى سیلیزى زاخۆ: 21 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران : 8 پلەى سیلیزى سۆران: 18 پلەى سیلیزى گەرمیان: 23 پلەى سیلیزى لەلایەن خۆیەوە دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینیكرد بارانی بەخوڕ ببارێت و پلەكانی گەرماش نزمببنەوە. دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند لە هەردوو ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوری عێراق ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی بەخوڕ و پلەكانی گەرماش لە ناوچەكانی باكور نزمدەبنەوە. رونیشیكردەوە رۆژی سێشەممە لەناوچەكانی باكوری عێراق نیمچە هەور دەبێت و نمەباران دەبارێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و لەناوچەكانی ناوەڕاست و باكوریش پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە. ئاماژەشیكرد رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و ساماڵدا دەبێت و پلەكانی گەرماش هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبێت.
هاوڵاتی - هەندێك فەرمانبەری مەدەنی و ئەوانەی گرێبەستیان لەگەڵ سوپای ئەمریكا كردووە لە سەربازگەكانى عێراق كشاونەتەوە بەرەو بنكەی هەریر لە هەولێر. - لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ئەو فەرمانبەرانە لەو بنكانەی عێراق كشاونەتەوە بەرەو بنكەی هەریری هەولێر . ژمارەیەك لە فەرمانبەران و ئەو كەسانەی بە گرێبەست لەگەڵ ئەمریكیەكان ئیش دەكەن، عێراق بەجێدەهێڵن و ڕوو جەكەنە هەرێمی كوردستان. رۆژنامەی العربي الجدید ئاشكرای كردووە هەندێك فەرمانبەری مەدەنی و ئەوانەی گرێبەستیان لەگەڵ سوپای ئەمریكا كردووە لە سەربازگەی فیكتۆری بەغدا وعەین ئەسەدی ئەنبار كشاونەتەوە بەرەو بنكەی هەریر لە هەولێر. چەند سەرچاوەیەكی حكومی و سەربازی عێراقی بە ڕۆژنامەكەیان راگەیاندوە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو، ئەو فەرمانبەرانە هاوكات لەگەڵ هەڕەشەكانی گروپە چەكدارەكانی عێراق دژ بە ئەمریكا، لەو بنكانەی عێراق كشاونەتەوە بەرەو بنكەی هەریری هەولێر . بەغدا و واشنتن لە 27ی سپتەمبەری ڕابردوو لەبەیاننامەیەكی هاوبەشدا رایانگەیاند گەیشتوونەتە رێكەوتنێك بۆ كۆتایی هێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە ەاشنتن سەركردایەتی دەكات لەماوەی 12 مانگدا كە دەكاتە كۆتایی سپتەمبەری 2025.
هاوڵاتی - وەزیری دەرەوەی ئێران: تاران هەوڵی بە دەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نادات. - عێراقچی: ئێران رێز لە مافی گەلی ئەمریكا دەگرێت كە دۆناڵد (ترەمپ) ی وەك سەرۆك هەڵبژاردووە. عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند وڵاتەكەی هەوڵی بە دەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نادات. عێراقچی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە ئێكس بڵاویكردەوە ئێران هەوڵی بە دەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نادات، ئەمە سیاسەتیەكە پشتی بەستووە بە لێكدانەوە ئەمنیەكانمان و دروستكردنی متمانە دەبێت لە هەردوو لایەنەوە بێت، ئەمە رێگایەك نیە لەسەر یەك ئاڕاستە. تۆمەتەكانی ئەمریكاشی رەتكردەوە بەوەی تاران پەیوەندی بەو پیلانەوە هەیە بۆ كوشتنی دۆناڵد )ترەمپ(ی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، وەك ئاماژەدانێك بۆ ئەو پیلانەی كە واشنتن وتی: بە فەرمانی سوپای پاسدارانی ئێران بووە بۆ تیرۆركردنی ترەمب، داوای دروستكردنی متمانەشی كرد لە نێوان هەردوو وڵاتی ناكۆك. رونیشیكردەوە گەلی ئەمریكا بڕیاری خۆییداوە و ئێرانیش رێز لەمافی ئەو گەلە دەگرێت كە سەرۆكی خۆی هەڵبژاردووە.
هاوڵاتی - چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر هۆشداری لە ڕاگرتنی موچەی کەمئەندامان دەدات. - تا 20 ئەم مانگە بایۆمەتری نەكەن موچەکانیان رادەگیرێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر ڕایگەیاند، چوار هەزار و 85 خاوەن پێداویستی تایبەت بایۆمەتریان نەكردوە و مەترسی لەسەر بڕینی مووچەكانیان هەیە. بەڕێوەبەراتیەكە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە تا ئێستا چوار هەزار و 85 خاوەن پێداویستی تایبەت بایۆمەتریان نەكردوە و تا 20 ئەم مانگە نەچن موچەکانیان رادەگیرێت. ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی دوایين ئامار لە سنوری هەولێر، لە کۆی 22 هەزار و 729 خاوەن پێداویستی تایبەت تا ئێستا 18 هەزار و 644 خاوەن پێداویستی تایبەت، UPN کردوە و تا ئێستا چوار هەزار و 85 خاوەن پێداویستی تایبەت نەهاتون، كە دەکاتە ڕێژەی 17٪ کۆی کەمئەندامان. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە بەپێی ئەو بانکەی موچەی تێدا وەردەگرن سەردانی بانکەکان بکەن بۆ ئەوەی بایۆمەتری بکەن و دڵنیا ببنەوە لە ناوەکانیان، چونکە ئەوانەی بایۆمەتریان نەکردوە سبەی ناوەکانیان لە بانکەکان هەڵدەواسرێت. ئەوەشیخستەڕو، ئەو بانکانەی کە بایۆمەتری لێ دەکرێت بریتین لە بانکی حەمرین، بانکی بێخاڵ، بانکی سۆرک لە شەقڵاوە، بانکی باواجی لە کۆیە، بانکی قەڵات، بانکی برایەتی، بانکی بەحرکە، بانکی زاگرۆس، بانکی فیدڕاڵ، بانکی گوڵان خەبات و دیوانی بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی.
هاوڵاتی - مۆسکۆ و واشنتن لە ڕێگەی کەناڵە داخراوەکانەوە ئاڵوگۆڕی پەیام دەكەن. - ڕوسیا ئامادەیە گوێ لە پێشنیارەکەی ترەمپ بگرێت سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانەکان لە ئۆکرانیا. وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا رایگەیاند مۆسکۆ و واشنتن لە ڕێگەی کەناڵە داخراوەکانەوە لەسەر ئاستی سەربازی و سیاسی ئاڵوگۆڕی پەیام دەكەن. سێرگێی ڕیابکۆڤی، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بە میدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند وڵاتەكەی ئامادەیە گوێ لە پێشنیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بگرێت سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانەکان لە ئۆکرانیا. وتيشى: هێشتا مەترسی زیان گەیاندن بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئەمریکادا دەمێنێت، ئەگەر سەرمایەکانی ڕوسیا دەستییان بەسەردا بگیرێت یاخود واشنتن گرژییەکان لە ئۆکرانیا زیاتر بکات. ڕۆژی پێنجشەممە 7ـی تشرینی دووەمی 2024، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە کۆنفرانسێکی کۆڕبەندی نێودەوڵەتی لە سەیرانگەی سوچی لەسەر دەریای ڕەش رایگەیاند دەمەوێت ئەم دەرفەتە بقۆزمەوە و پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ بکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. سەرۆکی ڕووسیا ئاماژەی بەوە کرد کە، ئامادەیە لەگەڵ ترەمپ قسە بکات، جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە ئەولەویەت بدرێت بە خواستی گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕوسیا و کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا.