هاوڵاتی - هەندێك فەرمانبەری مەدەنی و ئەوانەی گرێبەستیان لەگەڵ سوپای ئەمریكا كردووە لە سەربازگەكانى عێراق كشاونەتەوە بەرەو بنكەی هەریر لە هەولێر. - لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ئەو فەرمانبەرانە لەو بنكانەی عێراق كشاونەتەوە بەرەو بنكەی هەریری هەولێر . ژمارەیەك لە فەرمانبەران و ئەو كەسانەی بە گرێبەست لەگەڵ ئەمریكیەكان ئیش دەكەن، عێراق بەجێدەهێڵن و ڕوو جەكەنە هەرێمی كوردستان. رۆژنامەی العربي الجدید ئاشكرای كردووە هەندێك فەرمانبەری مەدەنی و ئەوانەی گرێبەستیان لەگەڵ سوپای ئەمریكا كردووە لە سەربازگەی فیكتۆری بەغدا وعەین ئەسەدی ئەنبار كشاونەتەوە بەرەو بنكەی هەریر لە هەولێر. چەند سەرچاوەیەكی حكومی و سەربازی عێراقی بە ڕۆژنامەكەیان راگەیاندوە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو، ئەو فەرمانبەرانە هاوكات لەگەڵ هەڕەشەكانی گروپە چەكدارەكانی عێراق دژ بە ئەمریكا، لەو بنكانەی عێراق كشاونەتەوە بەرەو بنكەی هەریری هەولێر . بەغدا و واشنتن لە 27ی سپتەمبەری ڕابردوو لەبەیاننامەیەكی هاوبەشدا رایانگەیاند گەیشتوونەتە رێكەوتنێك بۆ كۆتایی هێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە ەاشنتن سەركردایەتی دەكات لەماوەی 12 مانگدا كە دەكاتە كۆتایی سپتەمبەری 2025.
هاوڵاتی - وەزیری دەرەوەی ئێران: تاران هەوڵی بە دەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نادات. - عێراقچی: ئێران رێز لە مافی گەلی ئەمریكا دەگرێت كە دۆناڵد (ترەمپ) ی وەك سەرۆك هەڵبژاردووە. عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند وڵاتەكەی هەوڵی بە دەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نادات. عێراقچی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە ئێكس بڵاویكردەوە ئێران هەوڵی بە دەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نادات، ئەمە سیاسەتیەكە پشتی بەستووە بە لێكدانەوە ئەمنیەكانمان و دروستكردنی متمانە دەبێت لە هەردوو لایەنەوە بێت، ئەمە رێگایەك نیە لەسەر یەك ئاڕاستە. تۆمەتەكانی ئەمریكاشی رەتكردەوە بەوەی تاران پەیوەندی بەو پیلانەوە هەیە بۆ كوشتنی دۆناڵد )ترەمپ(ی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، وەك ئاماژەدانێك بۆ ئەو پیلانەی كە واشنتن وتی: بە فەرمانی سوپای پاسدارانی ئێران بووە بۆ تیرۆركردنی ترەمب، داوای دروستكردنی متمانەشی كرد لە نێوان هەردوو وڵاتی ناكۆك. رونیشیكردەوە گەلی ئەمریكا بڕیاری خۆییداوە و ئێرانیش رێز لەمافی ئەو گەلە دەگرێت كە سەرۆكی خۆی هەڵبژاردووە.
هاوڵاتی - چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر هۆشداری لە ڕاگرتنی موچەی کەمئەندامان دەدات. - تا 20 ئەم مانگە بایۆمەتری نەكەن موچەکانیان رادەگیرێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر ڕایگەیاند، چوار هەزار و 85 خاوەن پێداویستی تایبەت بایۆمەتریان نەكردوە و مەترسی لەسەر بڕینی مووچەكانیان هەیە. بەڕێوەبەراتیەكە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە تا ئێستا چوار هەزار و 85 خاوەن پێداویستی تایبەت بایۆمەتریان نەكردوە و تا 20 ئەم مانگە نەچن موچەکانیان رادەگیرێت. ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی دوایين ئامار لە سنوری هەولێر، لە کۆی 22 هەزار و 729 خاوەن پێداویستی تایبەت تا ئێستا 18 هەزار و 644 خاوەن پێداویستی تایبەت، UPN کردوە و تا ئێستا چوار هەزار و 85 خاوەن پێداویستی تایبەت نەهاتون، كە دەکاتە ڕێژەی 17٪ کۆی کەمئەندامان. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە بەپێی ئەو بانکەی موچەی تێدا وەردەگرن سەردانی بانکەکان بکەن بۆ ئەوەی بایۆمەتری بکەن و دڵنیا ببنەوە لە ناوەکانیان، چونکە ئەوانەی بایۆمەتریان نەکردوە سبەی ناوەکانیان لە بانکەکان هەڵدەواسرێت. ئەوەشیخستەڕو، ئەو بانکانەی کە بایۆمەتری لێ دەکرێت بریتین لە بانکی حەمرین، بانکی بێخاڵ، بانکی سۆرک لە شەقڵاوە، بانکی باواجی لە کۆیە، بانکی قەڵات، بانکی برایەتی، بانکی بەحرکە، بانکی زاگرۆس، بانکی فیدڕاڵ، بانکی گوڵان خەبات و دیوانی بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی.
هاوڵاتی - مۆسکۆ و واشنتن لە ڕێگەی کەناڵە داخراوەکانەوە ئاڵوگۆڕی پەیام دەكەن. - ڕوسیا ئامادەیە گوێ لە پێشنیارەکەی ترەمپ بگرێت سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانەکان لە ئۆکرانیا. وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا رایگەیاند مۆسکۆ و واشنتن لە ڕێگەی کەناڵە داخراوەکانەوە لەسەر ئاستی سەربازی و سیاسی ئاڵوگۆڕی پەیام دەكەن. سێرگێی ڕیابکۆڤی، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بە میدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند وڵاتەكەی ئامادەیە گوێ لە پێشنیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بگرێت سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانەکان لە ئۆکرانیا. وتيشى: هێشتا مەترسی زیان گەیاندن بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئەمریکادا دەمێنێت، ئەگەر سەرمایەکانی ڕوسیا دەستییان بەسەردا بگیرێت یاخود واشنتن گرژییەکان لە ئۆکرانیا زیاتر بکات. ڕۆژی پێنجشەممە 7ـی تشرینی دووەمی 2024، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە کۆنفرانسێکی کۆڕبەندی نێودەوڵەتی لە سەیرانگەی سوچی لەسەر دەریای ڕەش رایگەیاند دەمەوێت ئەم دەرفەتە بقۆزمەوە و پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ بکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. سەرۆکی ڕووسیا ئاماژەی بەوە کرد کە، ئامادەیە لەگەڵ ترەمپ قسە بکات، جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە ئەولەویەت بدرێت بە خواستی گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕوسیا و کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا.

هاوڵاتی - پڕۆسە هاوبەشەكان: لە هێرشێكی ئاسمانیدا 4 تیرۆریستمان لە زنجیرە چییاكانی حەمرین كوشتووە. - لە ڕێگای فڕۆكەی ئێف 16وە مەفرەزە تیرۆریستیەكە بە ئامانجگیراوە. سەركردایەتی پڕۆسە هاوبەشەكانى عێراق رایگەیاند لە هێرشێكی ئاسمانیدا 4 تیرۆریستمان لە زنجیرە شاخەكانی حەمرین كوشتووە، كە دەكەوێتە نێو كەرتی سەركردایەتی پڕۆسەكانی كەركووكەوە. سەركردایەتیەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند لەسەر راسپاردەی محەمەد شەیاع سودانی سەركردەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، هێزە چەكدارەكان بەردەوامن لە لێدانی حەشارگەی تیرۆریستان و لەناوبردنیان. رونیشیكردەوە لەدوای دوو رۆژ چاودێریكردن مەفرەزەیەكی تیرۆریستان كە لە چوار له كەس پێكهاتبوون لە زنجیرە چییاكانی حەمرین دەستنیشانكران. ئاماژەشیكرد لە ڕێگای فڕۆكەی ئێف 16وە مەفرەزە تیرۆریستیەكە بە ئامانجگیراوە و لە ئاكامدا هەر چواریان كوژران و حەشارگەكەشیان وێران بوو، سەرەڕای لەناوبردنی چەك و تەقەمەنی و ئەو كەلوپەلانەی بۆ تەقینەوە ئامادەیان كردبوو.
هاوڵاتی وەزیری تەندروستی: - نەخۆشییەکەی شارەزوور هەوکردنی بەکتریایی بووە نەک کۆلێرا. - نەخۆشییەکەی شارەزوور بەهۆی ئاوی پیسەوە بووە. - کۆی گشتی توشبووان بە سکچوون و رشانەوە دوو هەزار و 960 حاڵەت بووە. وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند نەخۆشییەکەی شارەزوور هەوکردنی بەکتریایی بووە نەک کۆلێرا. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ئەمڕۆ سەردانی قەزای شارەزووری کرد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند نەخۆشییەکەی شارەزوور هەوکردنی بەکتریایی بووە نەک کۆلێرا، هۆکارەکەشی بەهۆی تێکەڵاوبوونی ئاوی زێرابەوە بووە بە ئاوی خواردنەوە، سەرەڕای بەكارهێنانی رێژەیەکی کەمی کلۆر لە ئاوەکەدا. وتيشى: کۆی گشتی توشبووان بە سکچوون و رشانەوە دوو هەزار و 960 حاڵەت بووە و هەموویان چارەسەریان پێویست بووە، لەئێستادا تەندروستییان باشە و تەنها چەند نەخۆشێک لە نەخۆشخانە ماون. داوای له هاوڵاتییانيش كرد پابەندی رێنماییەکانی ئاوی پاک بن بۆ خواردنەوە و هەر کەسێک تووشی سکچوون و رشانەوە بووە سەردانی نەخۆشخانە بکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

هاوڵاتی نورى مالكى: - پڕۆسەی سیاسی لەعێراقدا لاوازبووە و هەوڵدەدرێت قەیرانێكی ناوخۆیی بتەقێندرێتەوە. - دەبێت حكومەت و هێزە سیاسیەكان پابەند بن به بەیاننامەكەی سیستانی. - هەندێك له وڵاته هەرێمی و گەورەكان پشتگیری لە شانە بەعشیەكانی عێراق دەكەن. نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند مەترسی سەرهەڵدانەوەی حزبی بەعس و گەڕانەوەی تیرۆریستان هەیە لە عێراقدا. مالكی لە وتەیەكدا سەبارەت بە بەیاننامەكەی عەلی سیستانی مەرجەعی شیعەكان رایگەیاند جەنگێك بەرۆكی ناوچەكە و جیهانی گرتووە و مەترسی ئەوە هەیە بەرفراوانبێت و عێراقیش بگرێتەوە و ئیسرائیلیش تاكو هەموو ئامانجەكانی نەپێكێت كۆتایی بەم شەڕە ناهێنێت. وتيشى: عێراق رۆڵێكی سەرەكی هەیە و دەوڵەتێكی سەركیشە لە ناوچەكە بۆیە نابێت خۆی بشارێتەوە لەم گۆڕانكاریانە و دەبێت بارودۆخی ناوخۆیی خۆی بپارێزێت وئاسایشی نیشتیمانی خۆی كۆنترۆڵبكات و بەشداربێت لە سەقامگیری بارودۆخی ئەمنی ناوچەكە. رونیشیكردەوە پڕۆسەی سیاسی لەعێراقدا لاوازبووە و هەوڵدەدرێت قەیرانێكی ناوخۆیی بتەقێندرێتەوە و پێكهاتەی دەوڵەت و ئەمن و سەقامگیری بشێوێنرێت و ئەبێت حكومەت و هێزە سیاسیەكان و هۆزەكان و هەموو دامەزراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی رۆڵی خۆیان ببینن وئەركی گەورە و سەرەكیش دەكەوێتە سەر ئەستۆی حكومەت و دەزگاكانی، بەهەمان شێوە گەل و هێزەكانيش بەرپرسیارن. داواشیكرد حكومەت و هێزە سیاسیەكان پابەند بن به بەیاننامەكەی سیستانی و گرنگی پێبدەن، ئامانجى سیستانيش ئامادەكردنی دەوڵەتە بۆ بەرپرسیارێتی هەڵگرتن وحكومەت پابەند بێت بە یاسا و بڕیارەكان كە پڕۆسەی سیاسی پێوەی بەندە و هەڵبژاردنی توانا و لێهاتویی و ئەزمونەكان بۆ شوێنی بەرپرسیارێتی ،ئەمەش بە واتای ئەوەیە حكومەت پشت بە هیچ پێوەرێكی حزبی و نەتەوەیی و هۆزگەرایەتی و تایفی نەبەستێت و گەندەڵی و بابەتی چەك چارەسەر بكرێت چەكی لەدەستدەرچوو نەمێنێت بەڵكو هەموو چەكەكان لەژێر كۆنترۆڵی دەوڵەتدابن چونكە چەكی لەدەستدەرچوو دەبێتە مەترسی بۆ سەر پڕۆسەی سیاسی و رێگریكردن لە هەموو دەستوەردانێكی دەرەكی لە داڕشتنەوەی ئیدارەى دەوڵەت، ئەمەش بە مانای ئەوە نیە عێراق پەیوەندی دەرەكی نەبێت، بەڵام دەبێت رێز لە ئیرادەی گەلەكەمان بگیرێت و دەستوەردان لە سەروەری وڵاتەكەمان نەكەن. دووپاتیشیكردەوە كە بۆ رووبەڕووبونەوەی تەحەددیە ئەمنی و تیرۆریستیەكان پێویسته گرنگی بە هێزە چەكدارەكانمان بدەین لە وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و گرنگیەكی چڕ به حەشدی شەعبی بدەین و پاڵپشتی لێبكەین و پڕۆسەی راوودوونانى تیرۆریستان چڕ بكرێتەوە كە خۆیان مەڵاسداوە بۆ هەرچ گۆڕانكاریەكی ئەمنی. داواشيكرد بەوریایی و بەهێزەوە ئاوڕ لە چالاكیەكانی شانەكانی بەعسی تاوانبار بدرێتەوە كە هەندێك وڵاتانى هەرێمی و وڵاته گەورەكان گرنگی پێدەدەن و ئەو شانانە چەند ئامڕازێكن بە دەستی دووژمنانی عێراقەوە و زۆر پێویستە شوێنیان بكەوون و و دەستگیربكرێن، داواش لەگەلى عێراق دەكەم كە زۆر گرنگە چاودێری ئەو شانانە و جموجۆڵەكانیان بكەن شانبەشانی چاودێریكردنی جموجۆڵی شانە تیرۆریستیەكان ، داواش لە حكومەت دەكەم سنوورێك دابنێت بۆ چالاكیەكانیان.
هاوڵاتی - بەهۆی تەقینەوەیەك لە وێستگەیەكی شەمەندەفەر لە پاكستان 22 كەس كوژران. - ژنێك لەنێو كوژراوەكاندایە. - تەرم و بریندارێكی زۆر گەیندراونەتە نەخۆشخانە. بەهۆی تەقینەوەیەك لە یەكێك لە وێستگەكانی پاكستان زیاتر لە 20 كەس كوژران. وتەبێژی حكومەتی ناوخۆی هەرێمی بلوشستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بەهۆی تەقینەوەیەك لە وێستگەی سەرەكی هەرێمەكە كە دەكەوێتە باشوری رۆژئاوای پاكستان 22 كەس كوژران و ژنێكیشیان لە نێواندایە. بەپێی سەرچاوەی هەواڵەكان تەقینەوەكە لە وێستگەی ناوەندی كویتای پایتەختی بلوشستان ڕوویداوە و نەخۆشخانەی هەرێمەكە رایگەیاندووە كە تەرم و بریندارێكی زۆری پێگەیشتووە.

هاوڵاتی -پێشنیار بۆ دەوڵەتی عێراق دەكرێت وەزارەتێكى تایبەت بە زیرەكى دەستكرد لە عێراق پێكبهێنرێت. - ئەم بابەتە پەیوەستە بەهەموو ئەو كەرتانەی پەیوەندیەكی راستەوخۆیان بە ژیانی هاوڵاتیانی عێراقەوە هەیە. ناوەندی ئابوری و سیاسی عێراق پێشنیاری بۆ دەوڵەتی عێراق كرد وەزارەتێكى تایبەت بە زیرەكى دەستكرد لە عێراق پێكبهێنرێت. وسام حەمەل حلو بەڕێوەبەری ناوەندەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند لەئێستادا زۆر گرنگە و پێویستە وەزارەتێك یان دەستەیەكی سەربەخۆ دروست بكرێت كە تایبەت بێت بە زیرەكى دەستكرد لە عێراق بەهۆی پێشكەوتنی بەپەلەی زانستی لە جیهاندا. وتيشى: ئەم بابەتە پەیوەستە بەهەموو ئەو كەرتانەی پەیوەندیەكی راستەوخۆیان بە ژیانی هاوڵاتیانی عێراقەوە هەیە بەشێوەیەكی گشتی. زیرەكى دەستكرد وەك هێزێكی بەهێزی مرۆڤایەتی سەریهەڵداوە و رۆڵێكی سەرەكی دەگێڕێت لە پێشكەشكردنی ئاسانكاری بۆ مرۆڤایەتی، بەهەمان شێوە چاتی زیرەكی دەستكردی "ChatGPT" كە لەلایەن كۆمپانیایOPENAI پەرەی پێدراوە، سیستمێكی زیرەك و چاتێكی ئەلیكترۆنییە، كە بەكارهێنەر لەرێگەی ئەو پرسیارانەی دەیكات، دەتوانێت وەڵامەكەی بە پشتبەستن بە ملیۆنان سەرچاوەی ئەكادیمیی و زانستیی و رۆژنامەوانییەوە دەستبكەوێت.
هاوڵاتی 🔻دەوڵەتی تورک هیچ ئامانجێکی نییە بۆ چارەسەرى پرسی گەلی کورد. 🔻شارەوانییەکانی ئەسەنیورت و مێردین و ئێلیح و خەلفەت زەوت و داگیر كراون. 🔻حکومەتی نوێى هەرێمی كوردستان دەبێت سیاسەتی هاوکاری لەگەڵ دوژمن و دژی خیانەت و داگیرکەری تورک بوەستێتەوە. 🔻تابێت شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرفراوان دەبێت و گۆڕانکاری دێتەئاراوە و کاریگەرییەکی گەورە لەسەر تورکیا دروستدەکات. 🔻تورکیا هەرگیز پێکهاتەکان بە بنەما وەرناگرێت واتا دەوڵەت هەیە و کۆمەڵگا و مرۆڤەکان بوونیان نییە. 🔻دەوڵەتی تورکیا ئەگەر دەیەوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆڵ ببینێت، سەرەتا دەبێت بە ڕێگەی سیاسی و دیموکراتیکەوە پرسی کورد چارەسەر بکات. 🔻دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت پە**کە**کە لەناو ببات و جینۆسایدی کورد تەواو بکەن وهەموو شتەکانی کۆمەڵگا نەهێڵێت و ببێتە هێزی سەرەکی تورکیا. 🔻لە هەولێر بەناوی ئاهەنگگێڕانی کۆمارەوە، پە**د**ەکە و میت و باڵیۆزی تورکیا وئەوانەی بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا ناویان دەبەن کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، مەبەستیان لەم کۆبوونەوەیە چی بوو؟. 🔻سودانی چووه تورکیا و تورکیا هێرشی کرده سەر ڕۆژئاوا وشەنگال، هاکان فیدان سەردانی لەندەن دەکات، کاتێک مرۆڤ هەموو ئەمانە لەسەر یەک کۆدەکاتەوە، دەبینێت پلانێک لە ئارادایە.
فێنك ئەحمەد - بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون لەسەر ئەو ساختەكارییانەی لە هەڵبژاردنەكاندا كراوە. - لەگەڵ شەش لایەنی تر هاوهەڵوێستین - لەدوای یەكلایی كردنەوەی تانەكان بڕیاری سیاسی خۆمان دەدەین. بەرەی گەل رایگەیاند لە دوای وەڵامدانەوەی ئەو تانانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دراوە، بڕیاری سیاسی خۆیان دەدەن. فێنك ئەحمەد سەرپەرشتیاری دامەزراوەی هەڵبژاردنی بەرەی گەل تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند تائێستا ئێمە بڕیاری سیاسی خۆمانمان نەداوە هاوپەیمانی لەگەڵ كێ دەبەستین و چی دەكەین و چاوەڕێی وەڵامی تانەكان دەكەین و هێشتا زووە باسی ئەوە بكەین لەداهاتوودا چی دەكەین. وتيشى: سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، ئێمە لەگەڵ شەش لایەنی تر هاوهەڵوێستین و بڕیارمانداوە بەردەوامبین لەسەر بەدواداچوون لەسەر ئەو ساختەكارییانەی لە هەڵبژاردنەكاندا كراوە.
هاوڵاتی فوئاد حسێن: - ئیسرائیل ئاسمانی عێراقی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکارهێناوه. - عێراق بەڵینی لە ئێران وەرگرتوە کە خاکی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەکارنەهێنێت. - خاكی عێراق و ئاسمانەکەی بوەتە بەشێک لە مەیدانی ململانێکانی ناوچەکە. وهزارهتی دهرهوهی عێراق دڵنیایی دەدات كە ئێران خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەکارناهێنێت. فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكی وەزارەتەكەدا رایگەیاند عێراق بەڵینی لە ئێران وەرگرتوە کە خاکی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەکارنەهێنێت، هۆشداریشدا لهوهی كه خاكی عێراق و ئاسمانەکەی بوەتە بەشێک لە مەیدانی ململانێکانی ناوچەکە. رونیشیكردەوە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕێکی گشتگیر لە ناوچەکە لە ئارادایە و کار و کاردانەوەکان بەرەو پێکدادانی زیاتر دەچن. وتيشى: دەبێت دیاری بکەین ئێمە وەک دەوڵەت جموجۆڵ دەکەین یان وەک هێزی بەرگری و شۆڕشگێڕی، ناکرێت دەوڵەت و شۆڕش لە سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتدا کۆبکەینەوە، دەبێت سیاسەتی دەرەوەمان ئاشکراو دیاریکراو بێت. باسی لهوهشكرد ئەمریکا رۆڵێکی کاریگەری بینیوە لە رێگریکردن لە ئیسرائیل تا هێرش نەکاتە سەر بارەگاو پێگای گروپەکان لە عێراق. ئاشكراشی كرد ئیسرائیل ئاسمانی عێراقی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکارهێنا، بهڵام ئێران بە فەرمی پێی راگەیاندوین بۆ وەڵامی هێرشی ئیسرائیل ئاسمانی عێراق بەکارناهێنین.