هاوڵاتی شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ڕووداوێکدا لە شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود لە لایەن کەسێکەوە تەقە لە دوو گەشتیاری عەرب کرا و بە هۆیەوە یەکێکیان گیانیلەدەستدا. هۆکاری درووستبوونی ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ دەست شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل بەسەر یەکتریدا و دواتر لە نێوایاندا دەمەقاڵێ و گرژی درووسبووە و لە ئەنجامدا کەسێک کە برای بەرپرسێکی دژەتیرۆری یەکێتیە تەقەی لە دوو هاوڵاتییە عەرەبەکە کردووە و یەکێیان گوللە بەر قاچی کەوتووە و ئەوەی تریشتان بەر سەری کە بەهۆی سەخی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. ئەمڕۆش لەسەر ئەم ڕووداوە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ٢٠٢٤/٩/١٩ لە شەقامی مەلیک مەحمود لەشاری سلێمانی دەمەقاڵێ و ئاڵۆزی لە نێوان سەرنشینانی ( دوو )ئۆتۆمبێل دروست دەبێت، شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بەچەکی جۆری (دەمانچە) دوو هاوڵاتی بریندار دەکات و بەداخەوە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی یەکێکیان و تۆمەتبار بەخێرایی شوێنی ڕووداوەکە بەجێدەهێڵێت و هەڵدێت. ئەوەشی خستۆتەڕوو، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لەماوەی کەمتر لە( ٥ )کاتژمێر تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیرکرا و ڕووبەڕوی یاسا کرایەوە. بە پێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، ئەو گەشتیارە عەرەبانە لە کارمەندی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بوون و بۆ گەشتیاری هاتبوونە شاری سلێمانی و بەڵام دوێنێ شەو لە ئەنجامی ڕووداوەکە هەردووکیان بریندارکراون و گوستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و یوکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا و تاوەنباری ڕووداوەکەش برای بەرپرسێکی دژە تیرۆری یەکێتییە.

هاوڵاتی نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەبارەى قەدەغەکردنى هاوردەى مۆدێلێکى ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە لە مانگی ١١ی ئەمساڵەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلى مۆدێل ٢٠٢٢ بۆ هەرێمی كوردستان ڕابگیرێت. نەوزاد شێخ کامیل دەشڵێت، لە دوای مانگی ١١ی ئەمساڵەوە بڕیارە ئۆتۆمبێلی مۆدیلەكانی ٢٠٢٣- ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ هاوردەی هەرێمی کوردستان بكرێن. ئەوەشی ئاشکراکردووە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی مۆدیل ٢٠٢٢ ن و داخڵكراون هیچ گرفتێكیان نییە و تابلۆیان پێدەدرێت.

هاوڵاتی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە ڕاگەندراوێکدا ڕایگەیاند، تۆمەتباری ڕووداوی تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردووی شەقامی (مەلیک مەحمود)ی شاری سلێمانیمان دەستگیرکرد. دەقی ڕاگەندراوەکەی دەزگای ئاسیشی هەرێمی کوردستان: دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوی تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردووی شەقامی (مەلیک مەحمود)ی شاری سلێمانی ڕادەگەیەنێت. دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ٢٠٢٤/٩/١٩ لە شەقامی مەلیک مەحمود لەشاری سلێمانی دەمەقاڵێ و ئاڵۆزی لە نێوان سەرنشینانی ( دوو )ئۆتۆمبێل دروست دەبێت، شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بەچەکی جۆری (دەمانچە) دوو هاوڵاتی بریندار دەکات و بەداخەوە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی یەکێکیان و تۆمەتبار بەخێرایی شوێنی ڕووداوەکە بەجێدەهێڵێت و هەڵدێت. دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لەماوەی کەمتر لە( ٥ )کاتژمێر تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیرکرا و ڕووبەڕوی یاسا کرایەوە.

هاوڵاتی ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی پاککردنەوەی ژینگەیە و لەم بارەیەوە ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کۆی دەنگ لە دانیشتنی ٧٨ی خۆیدا، بڕیارنامەی ٧٨/١٢٢ی "ڕۆژی جیهانی پاککردنەوەی ژینگە"ی پەسەند کرد، بڕیاریدا ٢٠ی ئەیلول وەک ڕۆژی جیهانی پاککردنەوەی ژینگە دەستنیشان بکرێت کە ساڵانە یادی دەکرێتەوە. دەقی بەیاننامەکەی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە: {٢٠ی ئەیلول}ڕۆژی جیهانی پاککردنەوەی ژینگە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کۆی دەنگ لە دانیشتنی ٧٨ی خۆیدا، بڕیارنامەی ٧٨/١٢٢ی "ڕۆژی جیهانی پاککردنەوەی ژینگە"ی پەسەند کرد، بڕیاریدا ٢٠ی ئەیلول وەک ڕۆژی جیهانی پاککردنەوەی ژینگە دەستنیشان بکرێت کە ساڵانە یادی دەکرێتەوە.  لە بڕیارنامەکەدا داوا لە هەموو وڵاتانی ئەندام و ڕێکخراوەکانی سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکانی دیکە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە لەوان کۆمەڵگەی مەدەنی و کەرتی تایبەت و ئەکادیمیا دەکات کە بە ڕێکخستنی چالاکییەکان بە ئامانجی ڕۆژی جیهانی پاککردنەوەی ژینگە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک یادی ڕۆژی جیهانی پاککردنەوەی ژینگە بکەنەوە.. ڕاستیەکان بەرهەمهێنانی پاشماوەی ڕەقی شارەوانییەکان لە ٢.١ ملیار تۆن لە ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ٣.٨ ملیار تۆن تا ساڵی ٢٠٥٠ بەرز دەبێتەوە. زیاتر لە دوو ملیار کەس دەستیان بە خزمەتگوزاری کۆکردنەوەی پاشماوەکان ناگات.  زیاتر لە سێ ملیار کەس ئامرازی کۆنترۆڵکراوی وەرگرتنەوە یان فڕێدانی پاشماوەیان نییە. (بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان) لە هەرێمی کوردستانیش، یەکێک لە گرفتەکان زوربوونی پاشماوەی ماڵان و شوێنە گشتییەکانە، کە مەزەندە دەکرێ ڕۆژانە زیاد لە ۷هەزار تەن پاشماوە هەبێت. تاوەکو ئێستا کۆکردنەوەی پاشماوەکانی ماڵان و شوێنە گشتییەکان، بە هێزی دەستی ئەنجام دەدرێ کەمترین سوود لە تەکنەلۆژیا وەرگیراوە. زوربوونی پاشماوەکان و فڕێدانیان بە شێوەی نازانستی یەکێکی ترە لە گرفتە گەورەکان. نەبوونی کارگەی ڕیسایکڵین و فڕێدان و سوتاندنی پاشماوە لە ئێستا و داهاتوو دەبێتە گەورەترین گرفتی ژینگەیی بۆ هاوڵاتیانی هەرێم.  وڵاتی نەرویج، ئەمساڵ میوانداری چالاکیی ئەمساڵ دەکات بە ناوی “شارەکانی جەمسەری باکوور و پاشماوەی دەریایی”. ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە.                ۲۰/ئەیلول/۲۰۲٤

هاوڵاتی ئەمڕۆ چەند پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانه کەوتنە بۆسەی سوپای پاسداران، لە ئەنجامی شەڕی نێوان سوپای پا*ســدا*ران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە ناوچەی مەریوان چوار ئەندامی کۆمەڵە شەهیدبوون کە یەکێکیان ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵە بوو بە ناوی ڕێبوار کەریمیان. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ی ئەیلوولی 2024، ڕێبوار كەریمیان ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری كۆمەڵە و بەرپرسی فێرگەی پێشمەرگایەتی كۆمەڵە و چەند پێشمەرگەیەك بەیانی ئەمڕۆ لە سنوری مەریوان كەوتوونەتە بۆسەی پاسدارانی ئێران، ڕێبوار كەریمیان كوژراوە و سێ پێشمەرگەش بە برینداری بە دیل گیراون. هاوکات لەسەر ئەم ڕووداوە، دەستەی كارگێڕیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ئەوەیانخستۆتەڕوو، بە داخێكی زۆر گرانەوە ئەمڕۆ هاوڕێ ڕێبوار كەریمیان ناسراو بە ڕێبوار داسێران، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و بەرپرسی كۆمیسیۆنی نیزامی لە تێكهەڵچوونێك لەگەڵ هێزە داگیركەرەكانی كۆماری ئیسلامی  لە پیرانەكۆن دوای چەندین كاتژمێر شەڕ و خۆڕاگری گیانی ئازیزی بەختكرد. دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دەشڵێت " لە ڕاگەیاندنەكانی دواییدا وردەكاری زیاتر بە ئاگاداریی خەڵكی كوردستان دەگەیەنین".  جێگەی ئاماژەیە، لە كاتژمێر سێی نیوەشەو تا ئەمڕۆ دوانیوەڕۆ شەڕ بەردەوام بووە لە سنووری مەریوان لە نێوان سوپای پاسداران و پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.   تێبینی: پێشتر ئەم هەواڵە بە هەڵە بڵاوکرابووەوە لەسەر ناوی ئارام مودەریسی، بەڵام لە ئێستادا هەواڵەکە چاکراوە، هەروەها ئەمەش ڕوونکردنەوەیەکە سەبارەت بە هەواڵەکە:   روونکردنەوەیەک سەبارەت بە هەواڵێکی رۆژنامەی هاوڵاتی لەسەر رووداوەکەی سنووری مەریوان. پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانبەختکردنی ( رێبوار کەریمیان ) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی "کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان"  لە ناوچەی مەریوان. رۆژنامەی هاوڵاتی، کە لە شاری سلێمانی بڵاو دەبێتەوە لە هەواڵێکدا وێرای ئاماژەکردن بە رووداوەکە لەزاری منەوە( ئارام مودەریسی وەک) ئەندامی سکرتاریەتی کۆمەڵەی  زەحمەتکێشان لێدوانێکی بڵاو کردۆتەوە لە ڕێگەی پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرنووسەری رۆژنامەی هاوڵاتی و پێم راگەیاندکە:  یەکەم : من هیچ پێوەندییەکم بەو حیزبەوە نییە و پاش یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە و هەتا ئێستا ئەندامی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانم. دووهەم : سەبارەت بەو رووداوە نەک هەواڵنێری رۆژنامەی هاوڵاتی، بەڵکوو هیچ میدیا و هەواڵنێرییەک پێوەندی بە منەوە نەکردووە و جێگای سەرسوورمانە ئەم هەواڵە بۆ بەم شێوەیە دارێژراوە و ناوی من هاتووە، چونکە لەبەر ئەوەی خۆم پەیوەندیم بە تاریق فاتیح سەرنووسەری رۆژنامەی  هاوڵاتییەوە کردوە و لەسەر داوای بەرێزیان ئەم روونکردنەوەیە بۆ رۆژنامەکەیان دەنێرم . ئارام مودەریسی ۲۰ی سپتامبری ۲۰۲٤ کۆمەڵەی شۆرشگێر  

هاوڵاتی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ی ئەیلوولی 2024، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، تورکیا ئامادەیە کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئەسەد و ئەردۆغان ڕێکبخات، هاوکات حکومەتی شامیش مەرجی سەرەکی بۆ کۆبوونەوە کشانەوەی سوپای تورکیایە لەناو خاکی سووریا. دەشڵێت، دانوستان و گفتوگۆ لەنێوان ئەنقەرە و شام، بەشێوەیەکی ژێربەژێر لەسەر ئاستی هەواڵگریی و سەربازیی بەردەوامە. هاکان فیدان تیشکی خستە سەر ئەوەش کە لە کۆبوونەوەی ئاستانە بەدواوە، لەنێوان حکومەتی تورکیا و سووریا شەڕیکی سارد بەڕێوەدەچێت. دەشڵێت، لەدوای ڕێککەوتنی تورکیا و ڕووسیا لە ساڵی ٢٠٢٧وە دۆخەکە ئارامە.

هاوڵاتی ئەمیر سەعید ئیروانی نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە نامەیەکی کراوەدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت: کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بنەمای پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان ڕێکاری پێویست بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل دەگرێتەبەر بەرامبەر بەو کردەوە قێزەون‌ و پێشێلکارییە یاسایانەی ئیسرائیل، کە بەهۆیانەوە باڵیۆزی ئێران لە بەیروت برینداربووە. هۆشداریەکانی ئێران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، لە 17ی ئەیلوولی 2024 دوو ڕۆژ لەمەوبەر، ئیسرائیل لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا پیلی ئامێرە بێتەلەکانی پەیوەندیی، لە جۆری پێجەری لەسەرتاسەری لونبان تەقاندەوە و لە ئەنجامدا، چەندین کوژراو هەزاران برینداری لێکەوتەوە، کە تێدا کۆنسووڵی ئێران لە بەیروت بە سەختی بریندار بوو.

هاوڵاتی براوەکانی ٣١ـەمین خەڵاتی ڕۆژنامەنووسیی موسا عەنتەر و شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد دیاریی کران و خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە هەردوو ژنە ڕۆژنامەنووس و شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد “گوڵیستان تارا و هێرۆ بەهادین”، کە بە بۆردوومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢٣ـی ئابى ئەمساڵ شەهیدبوون.   لە گەڕی ٣١ـیەمینی خەڵاتی ڕۆژنامەنووسیی موسا عەنتەر و شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازادیی، کە لەلایەن ڕۆژنامەی یەنی یاشام دابەش دەکرێت، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە شەهیدان “گوڵیستان تارا و هێرۆ بەهادین”. ساڵانە ڕۆژنامەی یەنی یاشام پێشبڕكێی ڕۆژنامەنووسیی موسا عەنتەر لە بوارەکانی “هەواڵی تورکی”، “هەواڵی وێنەیی”، “هەواڵی کوردی”، “وێنە”، “کاریکاتێر”، و ڕۆژنامەنووسیی ژنان” بەڕێوەدەبات. بۆ ئەمساڵ و دوێنێ شەو ئەنجامی پێشبڕکێکە ڕاگەیاندرا و خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە هەردوو ژنە ڕۆژنامەنووس شەهیدان “گوڵیستان تارا و هێرۆ بەهادین”، کە لە ٢٣ـی ئابى ئەمساڵ، کاتێک بۆ تۆمارکردنی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ڕوویان لە سنووری شارەزوور کردبوو، بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە نزیکی شارۆچکەی سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی شەهیدبوون. هەروەها ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزی کە لە ئێران سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، بە شایستەی خەڵاتی ڕێزلێنان زانرا. بڕیاریشە لە ٢٢ـی ئەم مانگە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکان بەڕێوەبچێت. ڕۆشنبیر، ڕۆژنامەنووس و نووسەری کورد موسا عەنتەر ناسراو بە ئاپێ موسا، لە ٢٠ـی ئەیلوولی ساڵی ١٩٩٢ لە کۆڵانی ٤٤٢ـی گەڕەکی کۆماریی لە ناوچەی سەیرانتەپەی ئامەد، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆرکرا.   ئاپێ مووسا لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستی بە نووسین بە کوردیی کرد و هەوڵیدا ئێش و ئازارەکانی گەلی کورد بخاتە سەر پەڕەکان و بە جیهانی بناسێنێت، چەندین جار دەستگیر کرا، ئەشکەنجەدرا و هەڕەشەی لێکرا، بەڵام بۆ ساتێکیش ئامادە نەبوو دەست لە خەبات و تێکۆشانی ڕووناکبیرانەی بەربدات.  

هاوڵاتی زانیاری ورد لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی هــــــ*ــێز*ەکا*نی پارا*ستـــــ*ــنی گە*ل و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:   ١. ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب؛ لە ١٧ی ئەیلول کاتژمێر ١٦:٥ خولەک، هێز*ی یە*کینە*کانی* ژنا*نی* ئاز*اد داگیرکەرانیان کردە ئامانج کە دەیانویست تونێلەکانی بەرخۆدان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆ*رد*ومان بکەن و هەوڵەکەیان شکستی هێنا. ڕۆژی ١٨ی ئەیلول کاتژمێر ٥٠:٥ خوولەک، شە*ڕڤا*نان لە یە*کینە*کا*نی ژنا*نی ئا*زاد کەمینێکی سەربازانی داگیرکەری تورکیایان کردە ئامانج کە دەیانویست بەرەو تونێلەکانی بەرخۆدان لە گردی جودی پێشڕەوی بکەن و دوو سەربازی داگیر*کە*ریان لەناوبرد. ڕۆژی ١٧ی ئەیلول کاتژمێر ٣٥:٥ هێزە*کا*نی پا*را*ستنی گە*ل بە چەکی قورس داگیر*کەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامیدی کردە ئامانج. ڕۆژی ١٨ی ئەیلول کاتژمێر ٠٣:٢٠ خولەک،  شەڕڤا*نانی یە*کینە*کانی *ژنا*نی ئا*زا*د حەشارگەیەکی سەربازانی داگیر*کەری تورکیایان کردە ئامانج کە دەیانویست بەرەو تونێلەکانی بەرخۆ*دان لە گردی ئامێدی پێشڕەوی بکەن و بە قەناس یەکێکیان لێ کوشتن. لە ١٨ی ئەیلول کاتژمێر ٥٠:٥ و ٤٠:٦ خولەک،  هێز*ە*کانی پا*راســـ*ــتنی گە*ل لە گۆڕەپانی بەرخۆ*دانی گردی ئامیدی بە چەکی قورس داگیر*کەرانیان کردە ئامانج. ڕۆژی ١٨ی ئەیلول کاتژمێر ٤٥:٨ خولەک، هێزە*کا*نی پارا*ستنی گە*ل ڕێگرییان لە تانکەکانی دوژمن کرد، کە دەیانویست هێرشبکەنە سەر تونێلەکانی بەرخۆدان بە چەمکی نیمچە ئۆتۆماتیکی، دوای دەستێوەردانی هێز*ەکا*نی پارا*ستنی گە*ل تانکەکان ناچار بوون پاشەکشە بکەن. ڕۆژی ١٧ی ئەیلول کاتژمێر ٢٠:١١ هێزەکانمان بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی بولدۆزەرێکی داگیر*کەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار کردە ئامانج و ڕایانگرت.   ڕۆژی ١٧ی ئەیلول کاتژمێر ٤٠:٣ خولەک،  هێز*ە*کا*نی پارا&ستنی گە$ل، بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای تایبەت داگیر٪کەرا#نیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار کردە ئامانج، ئەم ئۆپەراسیۆنە بووە هۆی کوژرانی ٦ دا*گیر+کەر و لەناوبردنی کەشتییەکی بۆمب هەڵگر و کۆگایەکی تەقەمەنی. ٢. لە ناوچەی مەتینا؛ ڕۆژی ١٨ی ئەیلول کاتژمێر ٠٠:٧ هێزە*کانمان لە مەیدانی بەرخۆ*دان لە شیلازێ ڕێپێوانێکی خۆکوژی سەر بە داگیر*کاری تورکیایان کردە ئامانج و بە قەناس تەقەیان لێکردن. لە 18ی ئەیلولدا هێزە*کانی& پا*را+ستنی گە#ل دەستوەردانیان کرد لە هەوڵی سوپای داگیر@کەر بۆ جێگیرکردنی خۆیان بەرامبەر تونێلەکانی بەرخۆدان لە گۆڕەپانی شیلازێ، ئەمەش بووە هۆی پاشەکشەی سەربازانی داگیر^کەر. ٣. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛ لە ١٨ی ئەیلولدا داگیرکەران لە ڕێگەی ڕێپێوانێکی خۆکوژییەوە تونێلەکانی بەرخۆدانیان لە گۆڕەپانی شیلازێ بۆردومانکرد. ٤. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا؛ ڕۆژانی ١٧ و ١٨ی ئەیلول ١١ جار هێرش کرایە سەر ناوچەکانی بەربازنە، سەنینە، کەندوکولا و گۆشچینا لە خاکورکە، هەروەها ٩ جاریش هێرشکرایە سەر ناوچەکانی دێریک، بولەندبازی، کانی سەرکی، خەیری و سیداریو ٩جاریش کاری ٩ بۆردومانکرا، ناوچەی بێشێلی لە مەتینا جارێک و ناوچەکانی شەهید هیوا و پیپاڵە لە قەندیل ٦ جار لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومانکران، کە کۆی گشتی دەکاتە ٢٧ هێرشی ئاسمانی. لە ڕۆژانی ١٧ و ١٨ی ئەیلولدا ناوچەی گردی ئێف ئێم لە ڕۆژئاوای زاب دووجار و ناوچەی ساری مەتینا لە شاری مەتینا دووجار لەلایەن هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکانەوە بۆردومانکران.   ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ناوە*ند*ی ڕاگە*یاند&نی هێزە*کانی& پار*استنی٪ گە#ل  

هاوڵاتی بەرێوەبەری نووسینگەی کۆمسیۆنی عێراق لە هەرێم ڕایگەیاند، دوو ملیۆن و ٨٩٣ هەزار کەس مافی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هەیە و تا ئێستا نزیکەی ١٨٠ هەزار کارتی دەنگدان لە نووسینەگەکانی کۆمسیۆن ماوە، وتیشی: پێنج کاندید دوور خراونەتەوە لە کاندیدبوون. لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا نەبەرد عومەر ڕایگەیاند، دوو ملیۆن و  ٨٩٣ هەزار کەس واتا ٧٦٪ دانیشتوانی هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە و کارتی دەنگدانیان بۆ دروست کراوە، لەو ژمارەیەش تا ئێستا نزیکەی ١٨٠ هەزار کارت لە نووسینگەکانی کۆمسیۆن ماوە. لە بارەی وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەوەکەوە وتی: تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دیاریی نەکراوە، هەرچی کاتێک داشنرابێت و دواخرابێت لەلایەن کۆمسیۆنەوە نەبووە، وەک کۆمسیۆن سەرەتای هەفتەی داهاتوو کاتی دەستپێکردنی بانگەشە دیاریی دەکەین. هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا پێنج کاندید لە خۆپاڵاوتن بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دوور خراونەتەوە. بڕیارە، لە ٢٠ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەبچێت، تا ئێستاش هیچ وادەی بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریی نەکراوە.  

هاوڵاتی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیی لە كەركووك، توانراوە لە ڕێگەی فڕۆكە جەنگییەكانی هێزی بەرگریی ئاسمانیی عێراقەوە شەش چەتەی داعش بكوژرێن، كە یەكێكیان سەرچەتەی داعش بووە. لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، بە زانیاری هەواڵگریی ورد لەلایەن دەزگای هەواڵگریی عێراقەوە لە سنووری پارێزگای كەركووك ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش لەگەڵ هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەنجامدا، توانیویانە بە فڕۆكەی F16 شەش چەتەی داعش بكوژن. ئاماژە بەوەشكراوە، یەكێك لە سەركردە هەرە مەترسیدارەكانی داعشی لەناو كوژراوەكان بووە و بەناو بەشدار، كە بە ئەبو حەمدان ناسراوە، یەكێكی دیكە لە چەتەكان ناوی عومەر سەڵاح نیمایە، نازناوی ئەبو خەتابە، چەتەیەكی تر ناوی عوسمان ئەبو عەبد، هەروەها چەتە عیزەدین هیشامیش كوژراوە. ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی لەلایەن دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق و بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆر چوونەتە شوێنی بۆردوومانەكە و تەرمی چەند چەتەیەكیان دۆزیوەتەوە و ژمارەیەك پشتێنی تەقەمەنی، چەكی تەكنیكیی، مۆبایل و ئامێری جۆراوجۆری دیكە دۆزراونەتەوە.    

هاوڵاتی ئەمڕۆ جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك ناوچەكانی سنووری برادۆستی لە پارێزگای هەولێر بۆردوومان كرد، بەهۆیەوە ڕووبەرێكی فراوانی زەویی كشتوكاڵیی لە ناوچوون، ئەمە جگە لەوەی زیانی ماددی دیكەی لێ كەوتووەتەوە. سەرچاوەكان ئاماژە بەوەدەکەن، فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك چەندین هێرشیان بۆ سەر چیاكانی ناوچەكە ئەنجامداوە، هاوكات تۆپخانەی قورس بۆ تۆپبارانی گوند و ناوچە سنوورییەكان بەکارهێندراوە. باس لەوەش دەكەن، تا ئێستا هیچ زانیارییەكی پشتڕاستكراوە لەسەر زیانە گیانییەكان بەدەست نەگەیشتووە. جێگەی ئاماژەیە، دەوڵەتی داگیركەری تورك ڕۆژانە سنوور و ناوخۆی هەرێمی كوردستان بۆردوومان دەكات و هاوڵاتی مەدەنی دەكاتە ئامانج و ئاوارەیان دەكات، لە بەرامبەر ئەم تاوانانە نە حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم نە حكومەتی عێراق هیچ كاردانەوەیەكی كردارییان نەبووە.   سەرچاوە - ڕۆژنیوز  

هاوڵاتی راوێژکارێکی سودانی دڵنیایی دەدات لە ناردنی مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و دەڵێت:”لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی مووچە هەیە”. سەبهان مەلا جیهاد، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی زانیارییەكانمان هیچ گرفتێك بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نییە و ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە تاوەكو تاكۆتایی ئەمساڵ بەردەوامدەبێت و ئەو بابەتە رێككەوتنی لەسەركراوە. ئاماژەی بەوەشکردووە کە لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر مووچە هەیە و بە گوێرەی ئەو خشتەیەی دیاریكراوە مووچە رەوانەدەكرێت. ئەوە لەکاتێکدایە لە کۆتایی مانگی ئەیلول نزیکدەبینەوە تاوەکو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ٨یان وەرنەگرتووە.  

هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى بڵاوى کردەوە، ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەینەوە بەهۆی چەند گرفتێكی تەکنیکی لە سێرڤەری سەرەکی کۆکردنەوەی کرێی ئاو بۆ ماوی یەک رۆژ واتە تەنها بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە کارەکانی خۆمان ڕادەگرین، دەشڵێن، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەم ڕۆژەدا بۆ ڕایکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بنکەکانمان نەکەن. بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى لەبارەى ڕاگرتنى کارەکانیان بۆ ماوەى یەک ڕۆژ ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى بڵاوى کردەوە، ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەینەوە بەهۆی چەند گرفتێكی تەکنیکی لە سێرڤەری سەرەکی کۆکردنەوەی کرێی ئاو بۆ ماوی یەک رۆژ واتە تەنها بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە کارەکانی خۆمان ڕادەگرین. دەشڵێن، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەم ڕۆژەدا بۆ ڕایکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بنکەکانمان نەکەن.  

هاوڵاتی دوای ئەوەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە، رێژەی سوودی بانکی بەڕێژەی ٠،٥٪ دابەزاند، نرخی زێڕ ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد و ئۆنسەیەکی بەرزبووەوە بۆ ٢٦٠٠ دۆلار، بەڵام پاشان پاشەکشەی کرد بۆ نزیکەی ٢٤٥٥ دۆلار.   رۆژی پێنجشەممە، لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دووبارە نرخی زێڕ ئاراستەی بەرزبوونەوەی گرتەبەر و هەر ئۆنسەیەک بە ٢٥٦٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.   سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە دوای راگەیاندنی بڕیاری کەمکردنەوەی سوودی بانکی رایگەیاند، "ئابووریی ئەمریکا هاوسەنگ بووەوە، ئەوەش بەو واتایەیە کاتی کەمکردنەوەی سوودی بانکی هاتووە."   هەرچەندە کەمکردنەوەی سوودی بانکی بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی بەهای کاڵاکان لە بازاڕەکانی جیهان، بەڵام لەلایەکی دیکەوە ئاماژەیەکە بۆ لاوازی ئابووریی ئەمریکا و بەوپێیەش کاریگەرییەکانی لەسەر نرخی زێڕ تێکەڵاوبوون.   هاریش ڤی، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (جیۆ جێت فاینانشیاڵ) لەوبارەیەوە رایگەیاند، لە ئاستی مامناوەند دا کەمکردنەوەی سوودی بانکی دەبێتە هۆکار بۆ پاڵپشتیکردن لە نرخی زێڕ."   ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە، نرخی زێر لە نزیکەی ٢٥٥٠ دۆلار، هێڵی پاڵپشتی هەیە و ئەستەمە لەو ئاستە زیاتر دابەزێت.  بەپێی هاریش ڤی، بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ پەیوەستە بەوەی کە تاوەکو چەند نرخی زێڕ دەتوانێت ئاستی ٢٦١٤ دۆلار تاوەکو ٢٦٣٠ دۆلار بشکێنێت.