هاوڵاتی ئەمڕۆ جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك ناوچەكانی سنووری برادۆستی لە پارێزگای هەولێر بۆردوومان كرد، بەهۆیەوە ڕووبەرێكی فراوانی زەویی كشتوكاڵیی لە ناوچوون، ئەمە جگە لەوەی زیانی ماددی دیكەی لێ كەوتووەتەوە. سەرچاوەكان ئاماژە بەوەدەکەن، فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك چەندین هێرشیان بۆ سەر چیاكانی ناوچەكە ئەنجامداوە، هاوكات تۆپخانەی قورس بۆ تۆپبارانی گوند و ناوچە سنوورییەكان بەکارهێندراوە. باس لەوەش دەكەن، تا ئێستا هیچ زانیارییەكی پشتڕاستكراوە لەسەر زیانە گیانییەكان بەدەست نەگەیشتووە. جێگەی ئاماژەیە، دەوڵەتی داگیركەری تورك ڕۆژانە سنوور و ناوخۆی هەرێمی كوردستان بۆردوومان دەكات و هاوڵاتی مەدەنی دەكاتە ئامانج و ئاوارەیان دەكات، لە بەرامبەر ئەم تاوانانە نە حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم نە حكومەتی عێراق هیچ كاردانەوەیەكی كردارییان نەبووە. سەرچاوە - ڕۆژنیوز
هاوڵاتی راوێژکارێکی سودانی دڵنیایی دەدات لە ناردنی مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و دەڵێت:”لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی مووچە هەیە”. سەبهان مەلا جیهاد، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی زانیارییەكانمان هیچ گرفتێك بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نییە و ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە تاوەكو تاكۆتایی ئەمساڵ بەردەوامدەبێت و ئەو بابەتە رێككەوتنی لەسەركراوە. ئاماژەی بەوەشکردووە کە لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر مووچە هەیە و بە گوێرەی ئەو خشتەیەی دیاریكراوە مووچە رەوانەدەكرێت. ئەوە لەکاتێکدایە لە کۆتایی مانگی ئەیلول نزیکدەبینەوە تاوەکو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ٨یان وەرنەگرتووە.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى بڵاوى کردەوە، ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەینەوە بەهۆی چەند گرفتێكی تەکنیکی لە سێرڤەری سەرەکی کۆکردنەوەی کرێی ئاو بۆ ماوی یەک رۆژ واتە تەنها بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە کارەکانی خۆمان ڕادەگرین، دەشڵێن، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەم ڕۆژەدا بۆ ڕایکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بنکەکانمان نەکەن. بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى لەبارەى ڕاگرتنى کارەکانیان بۆ ماوەى یەک ڕۆژ ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى بڵاوى کردەوە، ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەینەوە بەهۆی چەند گرفتێكی تەکنیکی لە سێرڤەری سەرەکی کۆکردنەوەی کرێی ئاو بۆ ماوی یەک رۆژ واتە تەنها بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە کارەکانی خۆمان ڕادەگرین. دەشڵێن، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەم ڕۆژەدا بۆ ڕایکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بنکەکانمان نەکەن.
هاوڵاتی دوای ئەوەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە، رێژەی سوودی بانکی بەڕێژەی ٠،٥٪ دابەزاند، نرخی زێڕ ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد و ئۆنسەیەکی بەرزبووەوە بۆ ٢٦٠٠ دۆلار، بەڵام پاشان پاشەکشەی کرد بۆ نزیکەی ٢٤٥٥ دۆلار. رۆژی پێنجشەممە، لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دووبارە نرخی زێڕ ئاراستەی بەرزبوونەوەی گرتەبەر و هەر ئۆنسەیەک بە ٢٥٦٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە دوای راگەیاندنی بڕیاری کەمکردنەوەی سوودی بانکی رایگەیاند، "ئابووریی ئەمریکا هاوسەنگ بووەوە، ئەوەش بەو واتایەیە کاتی کەمکردنەوەی سوودی بانکی هاتووە." هەرچەندە کەمکردنەوەی سوودی بانکی بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی بەهای کاڵاکان لە بازاڕەکانی جیهان، بەڵام لەلایەکی دیکەوە ئاماژەیەکە بۆ لاوازی ئابووریی ئەمریکا و بەوپێیەش کاریگەرییەکانی لەسەر نرخی زێڕ تێکەڵاوبوون. هاریش ڤی، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (جیۆ جێت فاینانشیاڵ) لەوبارەیەوە رایگەیاند، لە ئاستی مامناوەند دا کەمکردنەوەی سوودی بانکی دەبێتە هۆکار بۆ پاڵپشتیکردن لە نرخی زێڕ." ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە، نرخی زێر لە نزیکەی ٢٥٥٠ دۆلار، هێڵی پاڵپشتی هەیە و ئەستەمە لەو ئاستە زیاتر دابەزێت. بەپێی هاریش ڤی، بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ پەیوەستە بەوەی کە تاوەکو چەند نرخی زێڕ دەتوانێت ئاستی ٢٦١٤ دۆلار تاوەکو ٢٦٣٠ دۆلار بشکێنێت.
هاوڵاتی محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، بههۆی كاریگهری نزمه پاڵهپهستۆی دهریای ڕهش له درهنگانێكی ئێوارهی پێنج شهممه حاڵهتی ناسهقامگیری كهش و ههوا لهناوچه شاخاوییهكانی سنووری پارێزگای دهۆك دهست پێبكات له ئهنجامی داخڵبوونی بهشێكی ههورهكه لهباكوری كوردستانهوه. روونیشیکردەوە، لهپێشنیوهرۆی ڕۆژی ههینی ٢٠ــی٩ــی٢٠٢٤ كاریگهری شهپۆلهكه فراوانتر دهبێت و لهكاته جیاوازهكانی تهواوی ڕۆژی ههینی ئهگهری تاوه باران و ههوره بروسكهی توندی پاییزی ههیه لهتهواوی ناوچه شاخاوییهكانی پارێزگای دهۆك و ههولێر و ناوچه شاخاوییهكانی ئیدارهی سۆران و ئیدارهی ڕاپهرین و ناوچه شاخاویهكانی پارێزگای سلێمانی. ئەوەشی خستەڕوو، ئهگهری تاوه باران و ههوره بروسكهی ناوبهناوی مامناوهند لهسهنتهری شارهكانی (زاخۆ و ههولێر و دهۆك و سۆران و كۆیه و رانیه و قهلادزێ و دوكان و بارزان و شیلادزێ و ئامێدی و ئاكرێ و چۆمان و چهمچهماڵ) ههیه بهشێوهی نمه باران و دڵۆپه بارانی زۆر كهم كاریگهری لهسهر سلێمانی و ههڵهبجه و كهركوك و گهرمیان دهبێت زۆربهی كاتهكان ساماڵ و پهڵه ههورهبێت. پێشبینی ئەوەش دەكات، ههینی لهسهر شەممە كۆتایی بهو بارودۆخهیه دێت.
هاوڵاتی گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ ناردنی مووچەی مانگی8 لە بەغدادەوە دیارنییە و چاوەڕێی ناردنی پارە دەکەن. هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، راگەیاند، چاوەڕێی دەکەن وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران جێبەجێ بکات و ئەو پارانەی کە لە مانگی دووەوە تاوەکو ئێستا بڕیویەتی بینێریت بۆ ئەوەی راستەوخۆ کێشەی موچەی مانگی 8 چارەسەر بێت. ئەوەشی خستەڕوو، لیستی مووچەی مانگی 8 نەنێردراوە بۆ بەغداد پلانیشمان نیە بینێرین و چاوەڕێی رێککەوتنن بۆ ئەوەی بەبێ لیست ئەو بەشەی ماوە بینێرن، چونکە بەشێکی مووچەی مانگی 8 نێردراوە. هونەر جەمال ئاماژەی بەوەشکرد، ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغداد چارەسەر نییە و هیچ وادەیەکیش بۆ ناردنی موچەی مانگی 8 دیار نییە.
هاوڵاتی سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، لە ٨ی ٥ ی ٢٠٢٤ دا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لیژنەیەکیان پێکهێناوە، تاکو میکانیزمی بە هەمیشەکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دیراسە بکات و بەدواداچوونی بۆ بکات، بەڵام بەداخەوە تائێستا ٤ مانگ زیاتر تێدەپەڕێت بەسەر دەرکردنی ئەو بڕیارە، کە بڕیاری ژمارەی ( ٢٥٢ ) ئەنجوومەنی وەزیرانە، دەبوو ئەو لیژنەیە لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا کارەکانی تەواو بکات. ئەوەشی خستەڕوو، بەڵام ١٣٠ ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر ئەو بڕیارەدا کەچی هێشتا چارەنووسی فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ بە هەمیشەی کردنیان دیار نییە، ئەمەش لە کاتێکدایە فەرمانبەر هەیە ١٥ ساڵە کرێبەستە و چارەنووسیان دیار نییە. سۆران عومەر، جەختیشی کردەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە هەرێمی کوردستان دەتوانێت، بەبێ ئەوەی هیچ زیادەیەک دروست ببێت لە بڕی گرێبەست و بڕی پارەکە و بیانکات بە هەمیشەیی.
د. سەردار عەزیز هاوڵاتی عێراق و ئەمریکا گەشتونەتە ئەو ڕێکەوتنەی کە لە دوو ساڵی داهاتوودا سوپای ئەمریکی لە عێراق بکشێتەوە. بەڵام ئەمریکا پلانی وەهایە کە بەشێک لەو سوپایە لە کوردستان بمێنێتەوە، بە مەبەستی پاراستنی کوردستان لە هێرشی میلیشیاکان، وەک ئەمریکییەکان دەڵێن. بەڵام لە هەمانکاتدا بۆ دابینکردنی دەروازیەکە بۆ گەیشتن بە ڕۆژاڤا لە سوریا، هەرچەندە ئەمریکییەکان ناتوانن ئەمە بڵێن. لە کرۆکی پەیوەندی نێوان ئەمریکا و کورددا، فیگەری پێشمەرگە و سەرباز و سوپا بونی هەیە. کەس لە ئەم پرسە بەباشی تێنەگەشتوە. پێشمەرگە فیگەرێکی مۆدێرن نیە. کەسایەتییەکە لە دۆخێکی نادەوڵەتیی و ناسیستەمی و نادیموکراسیدا شەڕ دەکات یان شەڕی کردوە. لە مێژوی نوێیدا، پێشمەرگە، هەمیشە پێویستی بە پشتیوانی دەرەکی هەبووە هەتا بتوانێت بجەنگێت. سودبینین لە پشتیوانی دەرەکی لای کورد وەها لێکدراوەتەوە تەنها بریتیە لە چەک و تەقەمەنیی و هاوکاری دارایی. سەرباری گەمەی جیوپۆلەتیکی گەورە، کە هەرگیز هەموو ڕەهەندەکانی بۆ کورد ئاشکرا نەبوە. بەڵام کاتێک لە ٢٠١٦ مەسعود بەرزانی داوا لە بەریتانییەکان دەکات هەتا هاوکارییان بکەن لە چاکسازیی پێشمەرگەدا، پەیوەندییەکە دەچێتە قۆناغێکی نوێوە. چاکسازی هەر لە سەرەتاوە دیاربوو کە دەرئەنجامێکی ئەوتۆی نابێت. چونکە سیاسەت و کەلتور و دونیابینی کورد بەرامبەر چیەتی هێز و سوپا و دەزگا و حکومەت فەرامۆش کرابوو. چاکسازییەکە جۆرێک بوو لە گەڕانەوە بۆ ئەدەبیاتی مۆدێرنەکردن، بەو مانایە کە ئەگەر بێتوو بتوانین دەزگا بونیادبنێین ئەوا کەسەکان لە میانەی پیادەکردن و دوبارەکردنەوەدا فێری بەڕێوەبردنی دەبن. بۆیە جەخت لە سەر دروستکردنی وەزارەتێک و سیستەمێک کرایەوە. هەروەها ئامانجی فەرامۆشکردنی ڕەهەندی سیاسی ئەوەبوو کە پەیامی ئەوە بنێردرێت کە کەس چاکسازییەکە وەک ترسێک بۆ سەرخۆیی نەبینێت. لە کرۆکی پرسی چاکسازییەکەدا نهێنییەک هەیە کە دەبێت هەموان درکی پێبکەن بەڵام هەموان خۆیانی لێ دەدزنەوە. نهێنییەکە ئەوەیە کە هاوپەیمانان بۆیە چاکسازی دەکەن هەتا پێشمەرگە بگۆڕن بۆ سەرباز و لە سایەی ئەفسەری پیشەیی و لە هەناو سیستەمێکی مۆدێرندا بەڕێوەبچێت هەتا بتوانن کاریان لە گەڵدا بکەن، بە تایبەتی لە سەردەمێکدا کە چەک و تەقەمەنی هەموو دەبێتە تەکنەلۆجیای باڵا و خێرایی و پانتایی کراوە، دەبنە خەسڵەتی شەڕی نوێ. گەر تەماشای مێژوی پێشمەرگە بکەین دەبینین پەیوەندی لە گەڵ دەرەوەدا هەمیشە لە سەر بنەمای ئەنجامدانی کارێک و هاوکاریی بوە، نەک لە سەر بنەمای هاوپەیمانیی و کارکردن و پشتبەستن بەیەکتر و پێکەوە کارکردن. کورد نایەوێت بزانێت کە بۆ ئەوەی هاوتای سیستەمی سەربازی نوێ بێت، دەبێت دەستبەرداری سیستەمی کۆنی پێشمەرگە ببێت. ئەم وەرچەرخانە بۆ ئەوەی فەراهەم بێت دەبێت زۆر شتی نوێ بێتە ئاراوە، کە لە کرۆکیدا پرۆسەی جیاکاریی هەیە. جیاکردنەوەی پانتاییەکان کرۆکی مۆدێرنەیە. بۆ نمونە لە سیستەمی حوکمڕانی مۆدێرندا دەسەڵاتەکان، دەسەڵاتی یاسادانان، دەسەڵاتی جێبەجێکردن، دەسەڵاتی دادوەریی هەمویان جیاکراوەن لە یەکتر. لە هەمانکاتدا دین و دەوڵەت لە یەکتر جوداکراونەتەوە. کە دێتە بواری ڕێکخستنی هێز دەبێت بواری مەدەنی و سەربازیش لە یەکتر جودا بکرێتەوە. ئەم جوداکردنەوەیە بە مەبەستی ئەوە نیە کە بە تەواوی لە یەکتر داببڕێن، بەڵکو بۆ ئەوەی وەک دوو یەکەی جیاواز لە پەیوەندی تایبەتیی خۆیاندا بن. لە ئەدەبیاتی سەربازیدا ئەو بۆشاییەی کە لە نێوان بواری مەدەنی و سەربازیدا هەیە پێی دەڵێن گاپ، یان نێوەند. بیرمەندانی ئەم بوارە بە گشتی چوار جۆر لە نێوەند پۆلێن دەکەن کە کەلتوریی و دیموگرافیی و پۆلەسیی و دەزگاییە. بەڵام پێش قسەکردن لە سەر جۆری نێوەندەکانی جوداکردنەوە و جودابونەوە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە بواری مەدەنی و سەربازیی بونیادبنرێن و لە یەکتر داببڕێن و پاشان وەک دوو یەکەی جیاواز پێکەوە گرێبدرێنەوە. بونیادنانی سوپا بنەمای سەقامگیریی درێژخایەن و پەیوەندی پتەوی دەرەکیی و گەشەی سیاسەت و بواری مەدەنیەت دەدات. سوپا کرۆکی حوکمداری و دەوڵەتی هاوچەرخە. هەرچەندە ئەم پرسە تەنها پرسی کورد نیە، چونکە لە هەموو ناوچەکەدا هیچ وڵاتێک نیە لە نێوان سوپای سەردەم و بواری مەدەنی و سەربازییاندا جودایی هەبێت. لە عێراقدا دروستکردنی حەشد و گەشە و بەهێزبونی خێرای کۆتایی بە ئەو هیوایە دەهێنێت کە ڕۆژێک سوپایەک هەبێت بتوانێت ڕێگریی لە هەموو هێزەکانی تری ناو کۆمەڵگا بکات و لە ئەنجامدا ئاشتی بێتە ئاراوە. لە سەروی هەموشیەوە ئەم سوپایە لە لایەن مەدەنییەوە بەڕێوەببرێت و لە ژێر حوکمی یاسادا هەڵسوکەوت بکات.
هاوڵاتی میدیاکان بلاویان کردەوە، جارێکی دیکە چەند ئامێرێکی بێتەلی پەیجەر کە بەدەست ئەندامانی حزبولڵای لوبنانیەوەیە، تەقیونەتەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکان نییە. هەروەها بەپێی ئەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، لەپاڵ ئەو پەیجەرانەشدا ژمارەیەک ئامێری بێتەل هەن کە تەقیونەتەوە. ئەو ئامێرانە بەشێکیان لە شەقام، ماڵ، دووکان و شوێنە گشتییەکانی دیکەدا بوون، بۆیە پێشبینی دەکرێت قەبارەی زیانەکان زیاتر بن.
هاوڵاتی ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ی ئەیلوولی 2024، بانکى ناوەندى عێراق بڕى 255 ملیۆن و 689 هەزار و 107 دۆلاری خستە بازاڕەوە. لەو بڕەش هەشت ملیۆن و 750 هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە. هەروەها 246 ملیۆن 939 هەزار و 107 دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە. جێگەی ئاماژەیە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە نرخی دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە.
هاوڵاتی ئەمڕۆ كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق سێ كاندیدی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوورخستەوە. كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەڕێی لیژنەیەکەوە ڕۆژانە راپۆرت تۆمار دەکەن و ئەو کاندید و لایەنانەى بانگەشەى پێشوەختیان دەستپێکردوە ڕێکارى یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر. سزاى ئەو کاندیدانەى بانگەشەیان دەستپێکردوە پێبژاردن تا دورخستنەوەیەتى لە کاندیدبوون، هاوکات، ئەو كاندیدانەی كە كۆمیسیۆن دووریخستوونەتەوە سەر بە لیستی پارتی و گۆڕان و هاوپەیمانی هەرێمی كوردستانن.
هاوڵاتی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، نەسرین عەلی، بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆداین، كە چەكی ئەو ١٥٠ ملیار دینارەی بڕیاری لەسەردراوە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان. ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ تا سبەی عێراق پارەکە دەخاتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان و ئەو پارەش هەفتەى داهاتوو بەسەر جوتیاراندا دابەش دەکرێت. بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی دەشڵێت، لەو ١٥٠ ملیار دینارەی شایستەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانە، بڕی ٦٧ ملیار و ٨٤٠ ملیۆن دیناری بۆ جووتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانییە و ئەوی دیکەى بۆ پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك دەبێت.
هاوڵاتی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بۆ چارەسەکردنی کێشەکان لە وڵاتدا بەردەوام دەبین لە بانگیشتکردنی وەزیرەکان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لەسەر پرسەکان گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین. عهتوان عهتوانی، سهرۆكی لیژنهی دارایی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق ڕایگهیاند، لیژنهی دارایی بهردهوام دهبێت له میوانداریكردنی وهزیرهكان، ههروهها میوانداریی تهیف سامی، وهزیری دارایی دهكرێت بۆ پێداچوونهوه بهو بژاردانەی دهتوانرێت بۆ بودجه و داهاته نا نهوتییهكان بههێز بكرێن. دەشڵێت، زیادهڕهوی له پرسی دابهزینی نرخی نهوت ههیه، به لهبهرچاوگرتنی ئهوهی بودجه به نرخی 70 دۆلار بۆ یەک بەرمیل ئاماده كراوه و داهاتی نهوت بهپشتبهستن بهو نرخه گهیشتووهته 120 ترلیۆن، لهگهڵ ئهوهشدا مووچهی مووچهخۆران ڕێژهیهكی كهمی بودجه پێكدههێنێت. سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاماژەشی بەوەکرد، ئهگهر نرخی بهرمیلێك نهوت ببێته 60 دۆلاریش، كاریگهریی لهسهر مووچه نابێت، ناشمانهوێت لە قۆناغی مامهڵهكردن تهنیا لهگهڵ نهوت بمێنینەوە، بهڵكو دهبێت داهاتی نا نهوتی زیاد بكهین.10:06
هاوڵاتی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، لەدوای کردنەوەی نازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت دابەزی کۆتایی بە بەرزبوونەوەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی خۆی هێنا. بەشێوەیەک، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 20 سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە 73 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 22 سەنت دابەزی و بە 70 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. لەم بارەیەوە، بازرگانانی نەوت چاوەڕێی بڕیاری ئەمڕۆی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لەسەر سوودی بانکی دەکەن، لەبەرئەوە بە وریاییەوە مامەڵەکانیان ئەنجام دەدەن. هەروەها بەرزبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا دواجار نرخی نەوتی لە ڕۆژی چوارشەممە دابەزاندووە. هاوکات نرخی زێر بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەکی بە 2574 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
هاوڵاتی بەپێی زانیارییەكان، گەریلاكانی ئازادیی كوردستان، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا شەش سەربازی داگیركەری سوپای توركیان لە زاپ سزا داوە. بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمشەو گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، لە ناوچەی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، بە تەکنیکی تایبەت ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە و شەش سەربازی داگیرکەریان سزا داوە.