قه‌ره‌یلان؛ هه‌ڵویستى شیلادزێ بۆ ئێمه سه‌رچاوه‌ى شکۆیه
" ده‌یانه‌وێت شتێک وه‌ک (جه‌رده‌وانی) جاشى چه‌کدار دروست بکه‌ن دژى ئێمه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) ده‌ڵێت:" هه‌ڵوێستى گه‌نجانى باشور‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌کان جێگه‌ى رێزه‌و هه‌ڵویستى شیلادزێ بۆ ئێمه سه‌رچاوه‌ى شکۆیه".
موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى په‌که‌که، له به‌رنامه‌یه‌کى ته‌له‌فزیۆنى ستێرک، ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که" له ئامێدى کۆبوونه‌وه کراوه و ده‌یانه‌وێت شتێک وه‌ک (جه‌رده‌وانی) جاشى چه‌کدار دروست بکه‌ن، له‌م کاته‌دا پێویستى به هه‌ڵویستێکى نه‌ته‌وه‌یى هه‌یه، ئه‌م بابه‌ته گرنگه، هیوادارم ئه‌و هه‌واڵانه ڕاست نه‌بن، گه‌لى کورد هه‌موو له‌ناو یه‌ک که‌شتیداین".
قه‌ره‌یلان وتیشى:" ئه‌گه‌ر شتێک وه‌ک (جه‌رده‌وانی) جاشى چه‌کدار دروست بکه‌ن نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه که هێزێکى نوێ دژى ئێمه داده‌مه‌زرێت، ئه‌مه‌کاره‌ساتێکه، پێویسته که‌س نه‌که‌وێته داوى ده‌وڵه‌تى تورک، ئه‌مه بۆ هه‌موو که‌سێک ده‌ڵێم، به‌ڵام به تایبه‌تى خه‌ڵکى شیلادزێ و دێره‌لۆک، پێویسته بزانن ئه‌مه گه‌مه‌یه‌که، ده‌یانه‌وێت به یه‌کتر له‌ناومان به‌رن".
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که" لێره شه‌ڕێکى گه‌وره ڕووده‌دات، به‌م ئاسانییه نییه، با وه‌ک منداڵ قسه نه‌کرێت، ئێمه ئه‌زموونى چه‌ندین ساڵه‌مان هه‌یه، ئێمه ده‌مانه‌وێت لێره‌وه وه‌ڵامى شۆڤێنیتى ده‌وڵه‌تى تورک بده‌ینه‌وه، مافدارانه‌ش داواى پشتیوانى ده‌که‌ین، ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێمه بن، نه له پشتى ئێمه بوه‌ستن و دواتر لێمان بده‌ن، ئه‌مه بابه‌تێکى نه‌ته‌وه‌ییه".
له کۆتایى قسه‌کانیدا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى په‌که‌که، ده‌شڵێت:" له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵدانى جێى ڕێز هه‌یه، من سڵاو له هه‌ر که‌سێک ده‌که‌م که له‌سه‌ر یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یی، گیانى نه‌ته‌وه‌یى و بۆ کوردستان هه‌وڵدان ده‌دات، به تایبه‌تى پێشمه‌رگه دێرینه خاوه‌ن هه‌ڵویسته‌کان، گه‌نجانى باشور که واژۆ کۆده‌که‌نه‌وه و هه‌ندێکیان ده‌یانه‌وێت به‌شدارى گه‌ریلا بن، هه‌ڵویستى شیلادزێ بۆ ئێمه سه‌رچاوه‌ى شکۆیه، سڵاویان لێده‌که‌م، که‌س ناتوانێت ئه‌م هه‌ڵویسته ناشرین بکات، پێویسته هه‌موو که‌سێک خاوه‌ندارى له‌م هه‌ڵویسته بکات، باوه‌ڕم ئه‌مه‌یه، له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا ئه‌گه‌ر ببینه خاوه‌ن هه‌ڵویستێکى نه‌ته‌وه‌یی، هیچکات لاواز نابین".
هاوکات، موراد قه‌ره‌یلان باسى کتێبه‌که‌ى جۆن بۆڵتۆن ده‌کات که ترامپ چۆن له‌سه‌ر کورد قسه‌یکردووه، ده‌ڵێت“چاره‌ى کوردم خۆش ناوێت، عێراق هێرش ده‌کاته سه‌ریان هه‌ڵدێن، تورکیا هێرش ده‌کاته سه‌ریان هه‌ڵدێن، ته‌نها کاتێک فڕۆکه ئێف 16کانى ئێمه له پشتیان بن شه‌ڕ ده‌که‌ن”، قه‌ره‌یلان وتى:" بێگومان ده‌توانرێت له چه‌ند لایه‌نه‌وه شرۆڤه‌ى له‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام ترامپ نه‌یوتووه کوردى عێراق، تورکیا یان سوریا، پێش هه‌موو شتێک کورد کورده، دوژمن سنوورى له نێوانیان داناوه، به‌ڵام هه‌ندێک که‌س وا قسه‌ده‌که‌ن که گوایه خودا ئه‌و سنووره‌ى دانابێت، له کاتێکدا کورد کورده و کوردستان یه‌کێکه، ئه‌وه‌ى کوردستان چوارپارچه کرد ئێمه نیین".
