له سلێمانییه‌وه پشتیوانی بۆ كوردانی رۆژهه‌ڵات دوپاتده‌كرێته‌وه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له پاركی ئازادی له سلێمانی ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان و رۆشنبیران و رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی به‌دروشمی ژن ژیان ئازادی پشتیوانیان بۆ كوردانی رۆژهه‌ڵات دووپاتكرده‌وه.
له‌گردبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یامی ژنانی كوردستانی باشوور خوێندرایه‌وه‌و رایانگه‌یاند: له‌باشووره‌وه دڵمان له‌گه‌ڵ ژنانی رۆژهه‌ڵاته‌و پشتیوانی‌تان ده‌كه‌ین و داواتان لێده‌كه‌ین سووربن له‌سه‌ر مافه‌كانتان.
له‌په‌یامه‌كه‌یاندا داوای هه‌رچییه زووه ئازادكردنی زیندانیان كرد‌و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكرد، تاكه رێگاچاره‌سه‌ر بۆ ئێران، نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌موو هێزه ئاشتی خوازه‌كانه له‌یه‌كترو پێكه‌وه ژیان بكه‌نه بنه‌مای ژیانیان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
