فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوبارە سنورەکانی قەزای ئامێدییان بۆردومان کرد

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوبارە سنورەکانی قەزای ئامێدییان بۆردومان کرد

درەنگانێکی شەوەی ڕابردوو سنوری چیای گارە وبەرەبەیانی ئەمڕۆش بەرزاییەکانی گوندی سگێرێ لە سنوری قەزای ئامێدی لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومان کران.

هەروەها زیاتر لە چوار مانگە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی لە سنوری قەزای ئامێدی دەستپێکردوە ورۆژانەش ناوچە جیاجیاکانی ئەو سنورە بۆردوومان دەکات.

جێگەی باسە دوێنێش تۆپخانەکانی ئێران بەچڕی ناوچەکانی سەقەر و ھۆڕنێ و بەڕەشکین و گرت خێوەت و بەردە سپیان و ممبەر و بەربزین و چیای بۆڵی-یان لە سنوری برادۆست تۆپباران کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار